نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

24/08/2019

هەواڵ و چالاکی

بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی عێراق ‌و هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، جێگری نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات .

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە، لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی پێشوازی كرد لە ئەلیس وڵپوڵ، جێگری نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق، لە كۆبونەوەكەدا كە رێکخەر و ئەندامانی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەبون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق ‌و بەرەوپێشچونی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم ‌و بەغدا.

پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانيش و تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەی نێوانیان بو.

لەبەرامبەردا، نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە كۆبونەوەكەدا بە وەفدی بزوتنەوەی گۆڕانی راگەیاندوە، بەلای ئەوانەوە گرنگە بۆچونی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر تەواوی پرسە سیاسییەكان بزانن.

سلێمانی/ بریار نامیق


هەواڵی زیاتر