رێکخەرى گشتى و کۆنسوڵى ئیتاڵیا کۆدەبنەوە

07/12/2019

هەواڵ و چالاکی

رێکخەرى گشتى و کۆنسوڵى ئیتاڵیا لە هەرێمى کوردستان، دۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و لەنێویدا پرسی هەموارکردنەوەى دەستور تاوتوێ دەکەن.

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە، عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆى سەرەکی، پێشوازیکرد لە سیرینا مورۆنی، کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان.

لەکۆبونەوەکەدا کە رێکخەری ژوری پەیوەندیە دیپلۆماسیەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژورەکە ئامادەى بون، گفتوگۆ کرا لەسەر بارودۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی کورسستان و عێراق بەتایبەت پرسی هەموارکردنەوەى دەستورى عێراق.

رێکخەری گشتی بزوتنەوەى گۆڕان دوپاتى کردەوە کە دەبێت مافەکانی گەلی کورد لە دەستوری عێراقدا پارێزراون و بچەسپێت، لای خۆیەوە کۆنسوڵی ئیتاڵیا جەختى لە پشتیوانی وڵاتەکەى کردەوە بۆ چارەسەری ئاشتیانەى ئەو ناکۆکی و کێشانەی ئێستا لە عێراقداهەن.

سلێمانى/ بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر