یاداشته‌کانم له مه‌جلیسی حوکمدا
17/03/2020
وتار و پەیام
1
ده‌رگایه‌ک بۆ ناو باسه‌که
رۆژی 9 ی 4 ی 2003 هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه
ناوشاری به‌غداد. وه‌كو نیشانه‌ی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس گه‌وره‌ترین
په‌یكه‌ری صه‌دام كه له ساحه‌ی فیرده‌وسدا به پێوه‌بو داگیرا.
صه‌دام و رژیمی به‌عس گه‌لی عیراقیان ئه‌وه‌نده لاواز و كه‌ساس كردبو،
به‌بێ یارمه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نه‌یانتوانی ئه‌و په‌یكه‌ره
بشكێنن، یا دايبگرن.
رۆژی 21 ی 4 ی03 سه‌رۆك بوش جه‌نه‌راڵی خانه‌نشین (جای گارنه‌ر)ی به
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگایه‌ک دانا، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری عیراق به
ناوی:
"مكتب اعادة الاعمار والمساعدات الانسانیة": ئۆرها
(Office of Reconstruction and Humanitarian Assistance)
بۆ سه‌رپه‌رشتی كاروباری عیراق، گارنه‌ر هاته عیراق و ده‌ستی به‌كار
كرد. جه‌نه‌رال برۆس، نوێنه‌ری بریتانیا، به یاریده‌ده‌ری دانرا.
دوای دانانی گارنه‌ر نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی عه‌ره‌ب به توندی‌لة دژی
ئةو كه‌وتنه خوێندن. بةوة تاوانباریان ئةكرد كة سه‌هیۆنييه و دۆستی
ئیسرائیله. راستيیه‌كه‌شی ئه‌وه بو: گارنه‌ر ئه‌مه‌ریكی بو، وه‌كو
هه‌مو ئه‌مه‌ریكییه‌كی تر دژایه‌تی جو و ئیسرائیلی نه‌ئه‌كرد، ئه‌گینا
خۆی جو نه‌بو، مه‌سیحی بو.
جای گارنه‌ر ساڵی 1991 له گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و
هاوپه‌یمانه‌كانی، له چوارچێوه‌ی "چه‌كوشی ئاماده" دا: (poised
hammer) هاتبوه عیراق بۆ دامه‌زراندنی "په‌ناگای ئه‌مین": (save heaven)
و "ناوچه‌ی نه‌فڕین": (no-fly zone). ماوه‌یه‌ك له كوردستان ژیا بو.
دۆستایه‌تی له گه‌ڵ زۆر له سه‌رانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
رۆشنبیری كورد دامه‌زراند بو، شاره‌زایی له كاروباری كورد و عیراقدا
په‌یدا كردبو.
جای گارنه‌ر سه‌ردانی كوردستانی كرد. پێشوازی
گه‌رمی لێكرا. داوای له دۆسته كورده‌كانی كرد بچنه به‌غداد. به
كاریگه‌ری له دامه‌زراندنی عیراقی نوێ‌دا به‌شدار بن. ئامۆژگاريی
گروپی 5 ی كرد بنكه‌ی جه‌ماوه‌ريی خۆیان فراوان بكه‌ن. له باتی
ئه‌وه‌ی به‌و ژماره كه‌مه بمێننه‌وه 20 تا 25 گروپی تری عیراقی
به‌شدار بكه‌ن. كۆنگره‌یه‌كی فراوان له نوێنه‌رانی حیزب و رێكخراو و
كه‌سایه‌تی سیاسی و ئاكادیمی و دینی و عه‌شائیری عیراق ببه‌ستن. له‌و
كۆنگره‌یه‌دا وه‌زاره‌تێك هه‌ڵبژێرن بۆ به‌ڕێوةبردنی كاروباری عیراق.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێ بو له گه‌ڵ
موعاره‌زه‌ی عیراقی به ئاشكرا گفتوگۆ و هاوكاری ئه‌كرد. له قانونی
رزگاركردنی عیراقدا، كه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی ده‌ری كردبو، ناوی 5 له
رێكخراوه‌كانی موعاره‌زه‌ی عیراقی هاتبو، كه ئه‌مه‌ریكا ره‌فتاریان
له گه‌ڵ بكا، ئه‌و 5 رێكخراوه‌ش: (المؤتمر الوطني العراقی، حركه
الوفاق الوطني، المجلس الاعلی للثورة الاسلامیة فی العراق، پارتی
دیمۆكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی‌ی كوردستان) بون. ئه‌م 5
رێکخراوه دواتر به گروپی 5 ناسران.
له نێوان گروپی 5 و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكييدا چه‌ندین كۆبونه‌وه و
گفتوگۆ كرا، هه‌ر لایه‌ك به ته‌نیا و هه‌ندێجار نوێنه‌رانی گروپی 5 له
لایه‌ك و نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا له لایه‌كی تره‌وه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئامۆژگاريی گروپی 5 یان كرد، پارت
و رێكخراو و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی تری عیراقی به‌شدار بكه‌ن و بنكه‌ی
سیاسيی خۆیان فراوانتر بكه‌ن. نوێنه‌رانی گروپی 5 زیاتر له 20 رۆژ له
به‌غداد كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان كرد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌كه‌ی
گارنه‌ر سه‌باره‌ت به فراوان كردنی گروپی 5 و كۆكردنه‌وه‌ی
كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی فراوان و پێكهێنانی وه‌زاره‌ت، له هه‌ندێ
كۆبونه‌وه‌دا هه‌ردو سه‌ركرده: تاله‌بانی و بارزانی-یش به‌شدار ئه‌بون.
ئه‌و ده‌م، هه‌مو ئه‌ندامه‌كانی گروپی 5 مافی ڤیتۆیان هه‌بو، ئه‌بو
هه‌مو بڕیاره‌كان به گشتيی ده‌نگ بدرێن. نوێنه‌رانی "المجلس الاعلی
للثورة الاسلامیة فی العراق" كه تازه له ئێرانه‌وه هاتبونه‌وه‌و له
ناو خه‌ڵكدا بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی ئه‌وتۆیان نه‌بو، دژی پرۆژه‌كه‌ی
گارنه‌ر وه‌ستان. له پاش مشتومڕێكی چه‌ند حه‌فته‌یی ئینجا رازی بون دو
گروپی تر به‌شدار بن: حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی، باڵی د- ئیبراهیم
جه‌عفه‌ری و حیزبی وه‌ته‌نی دیمۆكراتی نه‌سیر چادرچی.
له‌و ماوه‌یه‌دا عیراق بێ حكومه‌ت بو. عیراق وه‌كو
ده‌وڵه‌ت و وه‌كو گه‌ل له بۆشاييدا ئه‌ژیا. نه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و
بۆشاييه‌ی پڕ كردبوه‌وه، نه گروپی 5، كه دۆستی ئه‌مه‌ریكا بون،
گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێ بۆ جۆری پڕكردنه‌وه‌ی. ئه‌مه‌ریکا پێویستی به
ده‌سه‌ڵاتێکی قانونيی هه‌بو له عیراقدا تا بتوانێ نه‌وت بفرۆشێ و له
داهاتی عیراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدا‌و خه‌رجی کاروباری خزمه‌تگوزاريی
دابین بکا. هه‌ندێ ناوه‌ندی بڕیاردانی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتنه ئه‌و
باوه‌ڕه‌ی عیراقيیه‌كان خۆیان، به تایبه‌تی سه‌رانی موعاره‌زه‌ی
عیراقی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه گه‌ڕابونه‌وه، جارێ توانای
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراقیان نیيه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئه‌مه‌ریكی، به ئامۆژگاری دیپلۆماته‌كانی ئینگلیز، پرۆژه‌یه‌كیان
ئاماده‌كردو خستیانه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، كه خۆیان وه‌كو
"ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر" كاروباری عیراق به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
زۆری پێنه‌چو ئۆرها هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و گارنه‌ر لابرا، چونكه له‌و
ئه‌ركه‌دا كه پيی سپێردرا بو سه‌ركه‌وتو نه‌بو. ئه‌مه‌ریکاش سیاسه‌تی خۆی
گۆڕی له "رزگارکه‌ر" ه‌وه بو به "داگیرکه‌ر".
پێكهێنانی "سلطة الائتلاف المؤقتة"
رۆژی 6 ی 5 ی 03 له باتی ئۆرها "سلطة الائتلاف
المؤقتة: لێره به دواوه بۆ کورتکردنه‌وه ئه‌نوسم: سام (سلطة الأتلاف
المؤقتة) " (Coalition Provisional Authority) بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
كاروباری عیراق دامه‌زرێنرا و سه‌رۆك بوش سه‌فیر (پۆل بریمه‌ر)ی دانا
به به‌ڕێوه‌به‌ری. بریمه‌ر له گه‌ڵ هێنری كیسینگه‌ر كاری كرد بو،
گۆیا پسپۆڕی به‌ره‌نگاری تێرۆره.
رۆژی 3 ی 5 ی 03 بریمه‌ر گه‌یشته به‌غداد و ده‌ستی به كار كرد. له
جیگه‌ی جه‌نه‌رالی بریتانی برۆس، سه‌فیر جۆن ساوه‌رز بو به
یاریده‌ده‌ری بریمه‌ر.
ئه‌م ئاڵوگۆڕانه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر پێوه‌ندی به ململانێی نێوان
پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سیاوه هه‌بو. هێشتا
ده‌زگا جیاوازه‌كانی ناوه‌ندی بڕیاردان له ئه‌مه‌ریكا سیناریۆیه‌كی
هاوبه‌شیان نه‌بو بۆ جۆری به‌ڕێوه‌بردنی عیراق.
بڕیاری ژماره 1483 ی 2003 ى ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هێزی هاوپه‌یمانانی
له عیراقدا وه‌كو "ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر" ناساند، ئیتر خۆیان راسته‌وخۆ
به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری عیراقیان گرته ئه‌ستۆ.
ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ هه‌مو هێزه عیراقيیه‌كان جۆرێ بو له "خیبه أمل"
به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكاو به‌ڵێنه‌كانی بوش و كاربه‌ده‌ستانی
تری ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی رزگاركردنی عیراق له دیكتاتۆریه‌تی صه‌دام و
كردنی عیراق به نمونه‌یه‌كی دیمۆكراتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له‌و كاته‌دا مام جه‌لال له به‌غداد بو. بۆ یه‌كترناسین و گفتوگۆ
كاربه‌ده‌ستانی نوێ‌ی سوڵته‌ی ئیئتیلافی به جیا ده‌عوه‌ت كرد بۆ
ماڵه‌كه‌ی خۆی.
رۆژی 19 ی 5 ی 03 له قه‌سری موئته‌مه‌رات كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی
كاربه‌ده‌ستانی سوڵته‌ی ئیئتیلاف و به‌رپرسه‌كانی گروپی 7 كرا.
له لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانيى ناوده‌وڵه‌ت‌ييه‌وه: سه‌فیر پۆڵ بریمه‌ر
(ئه‌مه‌ریكی)، سه‌فیر راین كرۆكه‌ر (ئه‌مه‌ریكی)، سه‌فیر ساوه‌رز
(ئینگلیزى) و چه‌ند جه‌نه‌رالێكی ئه‌مه‌ریكی و ئینگلیزی و هه‌ندێ له
كاربه‌ده‌سته‌كانی تریان و
له لایه‌ن هێزه عیراقييه‌كانه‌وه: لایه‌نه‌كانی موعاره‌زه‌ی عیراقی
جاران. له یه‌كێتی جه‌لال تاڵه‌بانی و حه‌مه تۆفیق و من، له پارتی
مه‌سعود بارزانی و هوشیار زێباری، له موئته‌مه‌ر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و
گۆران تاڵه‌بانی، له ویفاق ئه‌یاد عه‌لاوی و نوری به‌دران، له مه‌جلیس
عادل عه‌بدولمه‌هدی و حامید به‌یاتی، له وه‌ته‌نی دیمۆكراتی نه‌صیر
چادرچی، له ده‌عوه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاو بریتانیا كرا كه
درابو به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و له‌و
پرۆژه‌یه‌دا خۆیان به ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر ناساندبو. ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ
هه‌مو هێزه عیراقييه‌كان جۆرێ بو له (خیبه أمل) به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی
ئه‌مه‌ریكا و به‌ڵێنه‌كانی بوش و كاربه‌ده‌ستانی تری ئه‌مه‌ریكا.
هه‌مو لایه‌نه‌كان ناڕه‌زایيان ده‌ربڕی له هه‌مویان زیاتر تاڵه‌بانی.
تاڵه‌بانی له قسه‌كانیيدا وتی: "به پێ‌ی ئه‌م بڕیاره عیراق سیاده و
سه‌ربه‌خۆیی نامێنێ، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر داهاتييدا نامێنێ،
نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی نامێنی... ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی
هاوپه‌یمانان یه‌ك ناگرێته‌وه كه به ناوی رزگاركردنه‌وه جه‌نگیان
ده‌سپێكردو هاتنه عیراقه‌وه. عیراق وڵاتێكی زۆر ئاڵۆزة و حوكم كردنی
زۆر زه‌حمه‌ته به‌عیراقی نه‌بێ حوكم ناكرێ و ئێوه توشی گیروگرفتی
زۆر گه‌وره ئه‌بن.
"ئێمه دۆست و هاوپه‌یمانی ئێوه‌ین. ئێوه سه‌ركه‌وتنێكی جه‌نگيی زۆر
گه‌وره‌تان به ده‌س هێناوه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌ك لایه‌نی سه‌ركه‌وتنه و
بێ سه‌ركه‌وتنی سیاسی ناته‌واو ئه‌بێ. پێمان خۆشه كاتێ عیراق
به‌جێئه‌هێڵن سه‌ركه‌وتنی ته‌واوتان به‌ده‌س هێنابێ، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌وه
ئه‌بێ كاروباری عیراق بده‌نه ده‌س عیراقييه‌كان خۆیان و ئێوه
یارمه‌تييان بده‌ن".
له ناوه‌ڕاستی قسه‌كانييدا من چرپانم به گوێی‌دا وتم: "چ قازانجێكی
ئێمه‌ی كورد له به‌ربه‌ره‌كانی بڕیاری ئه‌مه‌ریكی دایه، ئه‌مه ئیشی
عیراقييه‌كانه داكۆكی له مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن، با ئێمه له سه‌ر
شتی كوردی به ده‌نگ بێین." به‌ڵام گوێی لێ نه‌گرتم له سه‌ر
ره‌خنه‌كانی به‌رده‌وام بو.
بریمه‌ر و ساوه‌رز هه‌ردوكیان داكۆكييان له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش كرد. زۆر مه‌غرور و بێمنه‌ت بون. بایه‌خێكی ئه‌وتۆیان به ره‌خنه و
ناڕه‌زایی ئاماده‌بوان نه‌دا.
×
له پشتی په‌رده‌وه گفتوگۆ ده‌ستیپێكرد. بۆ پشتیوانی
و هاوكاری "سلطة الائتلاف المؤقتة: سام" بریمه‌ر پێشنیازی كرد
ده‌زگایه‌ك له عیراقييه‌كان پێك بهێنن به ناوی "المجلس الاستشاری"
ه‌وه. چه‌ند رۆژێ باسی ئه‌م مه‌جلیسه و ئیشه‌كانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی
كرا. گروپی 5 قبوڵیان نه‌كرد و ئاماده نه‌بون به‌شداری تێ‌دا بكه‌ن.
بریمه‌ر ناوه‌كه‌ی گۆڕی به "المجلس السیاسی" چه‌ند رۆژێكیش باسی ئه‌م
مه‌جلیسه و ئیشه‌كانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كرا. گروپی 5 ئه‌وه‌شیان قبوڵ
نه‌كرد.
پێكهێنان و پێكهاته‌ی "مجلس الحکم"
پاش گفتوگۆ‌و هێنان و بردنێكی زۆر له سه‌ر پێكهێنانی ده‌زگایه‌ك پێكهاتن
به ناوی "مجلس الحكم، لێره به دواوه بۆ کورتکردنه‌وه ئه‌نوسم: م‌ح
(مه‌جلیسی حوكم) ". م‌ح ده‌سه‌ڵاته‌كانی زۆر نه‌بو. له سه‌ره‌تاوه باس
له "ڤیتۆ"ی بریمه‌ر ئه‌كرا. بریمه‌ر خۆی و ئه‌ندامانی م‌ح ئه‌یانوت
"ڤیتۆ" له گۆڕێ نيیه، به‌ڵام راستييه‌كه‌ی ئه‌وه‌بو بریمه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی په‌كخستنی هه‌مو بڕیاره‌كانی م‌ح- ی هه‌بو، چونكه هه‌ر
بڕیارێكی م‌ح ئه‌گه‌ر بریمه‌ر موافه‌قه‌تی له سه‌ر نه‌كردایه و ئیمزای
نه‌كردایه جێبه‌جێ نه‌ئه‌كرا.
رێك كه‌وتبون له سه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی م‌ح 25 كه‌س بێ...
پێك بێ : 13 ئه‌ندام له شیعه‌ی عه‌ره‌ب و 5 ئه‌ندام له سوننه‌ی
عه‌ره‌ب و 5 ئه‌ندام له كورد و 1 ئه‌ندام توركمانی سوننه و 1 ئه‌ندام
مه‌سیحی. له سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك ئه‌م ژماره‌یه و رێژه‌ی به‌شداربونی
نه‌ته‌وه و دین و مه‌زه‌به‌كان و له سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك ناوی
ئه‌ندامه‌كان دیاری كرابون، له راستييدا من ئاگادارييه‌كی دروستم به
ده‌سته‌وه نیيه، ئه‌وه مه‌گه‌ر هه‌ر بریمه‌ر و چه‌ند که‌سێکی که
بتوانن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
بریمه‌ر، له كوردستان به جیا سه‌ردانی تاڵه‌بانی و بارزانی كرد بو بۆ ئه‌وه‌ی قانعیان بكا به‌وه‌ی:
یه‌كه‌م: به‌شی كورد له م‌ح دا 5 ئه‌ندام، واته پێنجیه‌ك بێ، به‌ر له
جه‌نگ موعاره‌زه‌ی عیراقی له هه‌مو داووده‌زگاكاندا چواریه‌كیان بۆ كورد
سه‌لماند بو. ئه‌مه به‌شی كوردی كه‌م كردبوه‌وه.
دوه‌م: هه‌ردوكیان، تاڵه‌بانی و بارزانی وه‌كو دو كه‌سایه‌تی سیاسی،
نه‌ك وه‌كو نوێنه‌ری دو حیزب به‌شداری بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌وری سیاسی
یه‌كێتی و پارتی له ده‌زگاكه‌دا كه‌م كردبوه‌وه.
سێیه‌م: 3 ئه‌ندامه كورده‌كه‌ی تر له دو حیزبه‌كه نه‌بن، به‌ڵكو له كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و له حیزبه كوردييه‌كانی تر بن.
هه‌ردوكیان داواكانی بریمه‌ریان قبوڵ كردبو.
له‌و رۆژانه‌دا من له به‌غداد بوم و مام جه‌لال له کوردستان بو له
نامه‌یه‌کدا که 30 ی 6 ی 2003 له قه‌ڵاچوالانه‌وه بۆی نوسیوم، باسی
هه‌ندێ لایه‌نی گفتوگۆکانی خۆی و بریمه‌ر و به‌رنامه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ی
ئه‌کا، به‌ڵام نه‌چۆته ناو ورده‌کاریيه‌کانه‌وه.
×
تاڵه‌بانی، د. مه‌حمود عوسمان و سه‌لاحه‌دین به‌هادینی
له( یه‌كگرتوی ئیسلامی) پێشنیار كرد بو. پارتی ئیعتیرازیان نه‌گرت بو.
سام موقابه‌له‌ی كردبون و قبوڵی كردبون. ساوه‌رز د. مه‌حمودی به دڵ
نه‌بو، به‌ڵام كه ئێمه پێمان داگرت، له سه‌ری نه‌رۆیشت.
بارزانی، عه‌زیز محه‌مه‌دی پێشنیار كرد بو. دوای ئه‌وه‌ی سام بينيبویان
پێيان وابو هه‌م پیر بوه‌و هه‌م جۆری بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و ئابوری به
كه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی عیراق نایه‌ت. موافه‌قه‌تیان له‌سه‌ر نه‌كرد
بو.
وه‌زیرێكی ژنی بریتانی، ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ناسی، داوای له ساوه‌رز
كردبو، بۆ ئه‌ندامه‌تی م‌ح پێشنیاری بكا. پارتی موافه‌قه‌تیان نه‌كرد. من
و به‌رهه‌م له گه‌ڵ وشیار زێباری خه‌ریك بوین ئیعتیراز نه‌گرن رازی
نه‌بو، به بریمه‌ر و ساوه‌رزی وت كه ئه‌وان رازی نابن ئاڵای تێدابێ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م تاڵه‌بانيية‌و دوه‌م یه‌كێتیيه. بریمه‌ر و
ساوه‌رز داوایان كرد یه‌كێكی كه پێشنیار بكه‌ین. له‌گه‌ڵ وشیار راوێژمان
كرد ئافره‌تێكی بێلایه‌ن بدۆزینه‌وه. كه‌سمان بۆ نه‌دۆزرایه‌وه.
پێشنیارمان كرد یان د. كه‌مال مه‌زهه‌ر یان دارا نوره‌دین. پارتی، دارای
پێ باش بو. دارامان پێشنیار كرد قبوڵیان كرد.
×
هه‌رچه‌نده مام جه‌لال لای من هیچ جۆره
ناڕه‌زاييه‌كی له م‌ح و جۆری پێكهێنان و پێكهاتنی نه‌دركاندوه، به‌ڵام
پێئه‌چىَ خۆی لابدا له ئاماده‌بونی كۆبونه‌وه‌كانی. مام جه‌لال له 1
ی 7 ی 2003 ه‌وه، له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و جه‌لال جه‌وهه‌ر،
گه‌شتێكی دیپلۆماسی له سوریاوه ده‌سپێكردوه. رۆژانی 1 بؤ 7 له سوریا
و له 7 بؤ 10 له مۆسكۆ بوه، به ته‌مایه رۆژانی 15 بؤ 16 له پاریس و
17 بؤ 19 له رۆما بێ، به تایبه‌تی چونكه له رۆژانی 17 بؤ 18
كۆنفره‌نسێكی تایبه‌تی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال له رۆما ئه‌به‌سترێ،
رۆژێكی بۆ پاشه‌رۆژی سیاسی عیراق ته‌رخان كراوه.
سام روژی 13 ی 7 ی 03 ى دیاری كردبو كه رۆژی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی
م‌ح و رۆژی راگه‌یاندنی پێكهێنانی بێ. به‌لایانه‌وه زۆر گرنگ بو كه
هه‌مو ئه‌ندامه‌كان، به تایبه‌تی مام جه‌لال و كاك مه‌سعود، له یه‌كه‌م
كۆبونه‌وه‌دا به‌شداربن و له به‌رده‌م كامێرای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی
جیهانييدا ده‌ربكه‌ون. هه‌وڵێكی زۆریان له گه‌ڵ مام جه‌لال دا كه له‌و
رۆژه‌دا ئاماده بێ، سه‌ره‌نجام رازی بو بێته‌وه به‌غداد بۆ ئاماده‌بون
له كردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی م‌ح دا، به‌و مه‌رجه‌ی رۆژی دواتر به
فڕۆكه بیبه‌نه‌وه ده‌ره‌وه‌ی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی فریای مه‌وعیده
دانراوه‌كانی بكه‌وێ.
بۆ شوێنی نیشته‌جێبون:
من خانویه‌کم ئاوه‌دانکردۆته‌وه پێشتر میوانخانه‌ی جیهازی موخابه‌رات بوه
به‌رامبه‌ر باره‌گای سه‌ره‌کی جیهازی موخابه‌رات له سه‌ر شاڕێیه‌ک له
نێوان ساحه النسور – ساحه 14 رمضان. باره‌گه‌که‌ی موخابه‌رات بۆردومانی
ئه‌مه‌ریکی وێرانی کردوه‌و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش خه‌ڵک تاڵانیان کرد بو،
سه‌رله‌نوێ خۆمان نۆژه‌نمان کردۆته‌وه. دیشی سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فۆنی
سوره‌یاو جه‌نه‌ره‌یته‌ری کاره‌بامان تێ‌دا داناوه. جگه له
مه‌فره‌زه‌یه‌ک که بۆ پارێزگاری له سلێمانیيه‌وه له گه‌ڵ خۆم هێناومن،
توانای فایه‌ق هۆشیاریش بۆ راپه‌ڕاندنی ئیشه‌کانم یارمه‌تیمان ئه‌دات.
نما و چیا و دانای شازاد سائیب لێره‌ن له گه‌ڵ خۆم.
د مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی م‌ح له هه‌مان خانودا له گه‌ڵ ئێمه ئه‌ژی.
حه‌مه تۆفیق له مجمع القادسیه که خانوی وه‌زیره‌کانی سه‌دام بوه 18
خانوی به گرێبه‌ست به کرێ له (CPA) وه‌رگرتوه، تاڵانکراون و تێکدراون،
خه‌ریکی چاککردنه‌وه‌یانن.
خانوه‌که‌ی ئه‌حمه‌د حسێن، سه‌رۆکی دیوانی ریئاسه‌تی سه‌دام، تا
ئه‌ندازه‌یه‌ک به‌باشی ماوه، بۆ مام جه‌لال و سکرتاریه‌ته‌که‌ی
ته‌رخانکراوه. که دێته به‌غداد له‌وێ دائه‌به‌زێ.
10-29-2007
2
||||| ته‌موزی 2003
13 ی 7 ی 03 یه‌كشه‌م:
كۆبونه‌وه ده‌ستیپێكرد. یه‌كه‌مین رۆژی كاری م‌ح (مه‌جلیسی حوكم) بو.
له بینایه‌كدا كه هی وه‌زاره‌تی (التصنیع العسكری) و باره‌گای حسێن
کامیل بوه. هێزی ئه‌مه‌ریكی پارێزگاری ده‌رو ناوی بیناكه ئه‌كا. بۆ
هه‌ر ئه‌ندامێ 1 كارت بۆ خۆی و چه‌ند كارتێ بۆ یاریده‌ده‌رو 3 كارتی
چونه ژوره‌وه بۆ ئۆتۆمۆبیله‌كانی ئاماده‌كراوه. كارته‌كان ساده‌ن
هه‌مویان به ناوی ئه‌ندامه‌كه‌وه‌ن. وێنه‌یان به سه‌ره‌وه نیيه.
هه‌ر 25 ئه‌ندام به‌شدار بون. ئه‌ندامه‌كان:
شیعه‌ی عه‌ره‌ب 13 ئه‌ندام: د ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی: ئه‌بو هاشم له
(المؤتمر الوطنی العراقی)، د ئه‌یاد عه‌لاوی: ئه‌بو سارا له (حركه
الوفاق الوطنی)، د- ئیبراهیم جه‌عفه‌ری. ناوی راسه‌قینه‌ی ئیبراهیم
ئه‌لئشێقره: ئه‌بو ئه‌حمه‌د له (حزب الدعوه الاسلامیه)، سه‌ید
عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم: ئه‌بو عه‌ممار له (المجلس الاعلی للثوره
الاسلامیه)، حه‌مید مه‌جید مو‌سا: ئه‌بو داود له (الحزب الشیوعی
العراقی)، د محه‌مه‌د به‌حره‌لعلوم: ئه‌بو ئیبراهیم (سه‌ربه‌خۆ)، عیزه‌دین
سه‌لیم. ناوی راسته‌قینه‌ی عه‌بدولزه‌هره عوسمانه: ئه‌بو یاسین، له
(حركه الدعوه الاسلامیه)، قازی وائیل عه‌بدولله‌تیف، پارێزگاری
به‌سرایه (سه‌ربه‌خۆ)، عه‌بدولكه‌ریم ماهود ئه‌لمحه‌مه‌داوی: ئه‌بو
حاته‌م له (حزب الله)، د. ره‌جاء ئه‌ل خوزاعی (سه‌ربه‌خۆ)،د. عه‌قیله
ئه‌لهاشمی (سه‌ربه‌خۆ)، د. موه‌فه‌ق ئه‌لروبه‌یعی: ئه‌بو عه‌لی
(سه‌ربه‌خۆ)، ئه‌حمه‌د شه‌یاع ئه‌لبه‌راك (سه‌ربه‌خۆ).
سونه‌ی عه‌ره‌ب 5 ئه‌ندام: د. عه‌دنان پاچه‌چی له (تجمع الدیمقراطیین
المستقلین)، د. موحسین عه‌بدولحه‌مید له (الحزب الاسلامی العراقی)،
نه‌صیر چادرچی له (الحزب الوطنی الدیمقراطی)، غازی عه‌جیل ئه‌لیاوه‌ر
له (شێخه‌كانی عه‌شایه‌ری شه‌مه‌ر)، سه‌میر شاكیر ئه‌لصومه‌یده‌عی
(سه‌ربه‌خۆ).
كورد 5 ئه‌ندام: جه‌لال تاڵه‌بانی: ئه‌بو بافل له (یه‌كێتی)، مه‌سعود
بارزانی: ئه‌بو مه‌سرور له (پارتی)، سه‌لاحه‌دین به‌هادین له(
یه‌كگرتوی ئیسلامی)، د مه‌حمود عوسمان (سه‌ربه‌خۆ)، قازی دارا نوره‌دین
(سه‌ربه‌خۆ).
توركومان 1 ئه‌ندام: سونگول چابوك (سه‌ربه‌خۆ).
مه‌سیحی 1 ئه‌ندام: یۆنادم كه‌نا له (حیزبی ئاشوری).
له ناو ئه‌مانه‌دا هه‌ندێكیان له ده‌ره‌وه هاتونه‌ته‌وه، هه‌ندێكیان
له ناو عیراقدا بون. بیروڕاكانیان و ته‌جروبه‌ی سیاسی و پشتیوانی
جه‌ماوه‌رييان جیاوازه. هه‌ندێكیان نوێنه‌ری حیزب و جوڵانه‌وه‌ی سیاسی
فراوانن و هه‌ندێكیان، جگه له خۆیان، نوێنه‌رایه‌تی كه‌س ناكه‌ن،
ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كانی خۆیشیاندا نه‌ناسراو و نه‌بیستراون. ئه‌م هه‌مو
هێز و بیر و كه‌سه ناكۆكانه مه‌گه‌ر هه‌ر به ئه‌مه‌ریكا له ژێر یه‌ك
بنمیچدا كۆ بكرێنه‌وه. ئه‌مه نواندنه‌وه‌ی ره‌نگاوره‌نگیی پێکهاته‌ی
دانیشتوانی عیراقه.
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی پێشنیاری كرد به‌حره‌لعلوم، به هۆی گه‌وره‌یی
ته‌مه‌نیه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كان بكا تا سه‌رۆكی م‌ح
هه‌ڵئه‌بژێردرێ. كه‌س ئیعتیرازی پیشان نه‌دا. به‌حره‌لعلوم سه‌رۆكایه‌تی
كرد.
باس له جۆری كاری م‌ح و كاتی كۆبونه‌وه‌كانی و جۆری سه‌رۆكایه‌تی كرا.
به‌یانێك ئاماده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بخوێنرێته‌وه.
به‌یانه‌كه له دوا بڕگه‌يدا ئه‌ڵێ: "...من اجل اعاده بنا‌ء عراق جدید
یتمتع شعبه بكامل حقوقه فی ظل نظام دیمقراطی فیدرالی موحد...".
×
له به‌رئه‌وه‌ی جه‌ژنه‌كانی ته‌موز له‌وانه:
جه‌ژنه‌كانی ئینقیلابی به‌عس وه‌كو 17 و 30 ته‌موز نزیك بوبونه‌وه، باس
كرا ئه‌و دو جه‌ژنه له‌غو بكرێ و (د. مه‌حمود) پێشنیاری كرد هه‌مو ساڵێ
رۆژی 9 ی 4 بكرێ به جه‌ژنی نیشتمانيی. ئه‌مه كرا به بڕیار.
بڕیاری ژماره 1: ی م‌ح هه‌مو ئه‌و جه‌ژن و پشوه ره‌سمييانه‌ی
پێوه‌ندييان به نیزامی دیكتاتۆری و حیزبی به‌عسه‌وه هه‌بو
هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و رۆژی 9 ی نیسان، رۆژی روخانی ریژیمی، كرد به
جه‌ژنی نیشتمانی عیراق و به وچانی ره‌سمی.
پاشان ئه‌مه قسه و باسی زۆری له ناو خه‌ڵكدا دروستكرد، كه م‌ح رۆژی ئیحتیلالی عیراقی كردوه به جه‌ژن.
×
هه‌مان رۆژ كۆنفره‌نسی رۆژنامه‌وانيی به
ئاماده‌بونی هه‌مو ئه‌ندامانی مه‌جلیس به‌سترا. ژماره‌یه‌كی زۆر له
نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و جیهانی هاتبون. ئه‌و
به‌یانه‌ی ئاماده‌كرا بو ده‌رباره‌ی پێكهێنانی م‌ح له لایه‌ن
به‌حره‌لعلومه‌وه خوێنرایه‌وه‌و هه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامانی م‌ح، به پێ‌ی
بۆچونی خۆی، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانه‌كانی دایه‌وه. سه‌یر
ئه‌وه بو كه تاڵه‌بانی وتی: "م‌ح ده‌سه‌ڵاتی زۆره، ئه‌توانێ وه‌زیر
دابنێ و وه‌زیر لاببا ..." د. مه‌حمود، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، وتی:
"م‌ح ده‌سه‌ڵاتی نیيه...."
14 ی 7 ی 3. دوشه‌م:
به‌حره‌لعلوم سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
بڕیار درا 3 لوجنه پێك بهێنرێ بۆ: 1- ئاماده كردنی نیزامی داخلی 2- ئاماده کردنی به‌رنامه‌ی م‌ح 3- نوسینی به‌یانی سیاسی.
بڕیار درا وه‌فدێك له كۆتایی هه‌فته‌دا بنێردرێ بۆ نیویۆرك بۆ دیده‌نی
سكرتێری گشتی (رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان. لێره به دواوه بۆ
کورت کردنه‌وه ئه‌نوسم: ر ن ی) و ئه‌ندامانی دائیمی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش. وه‌فده‌كه پێك بێ له: د. عه‌دنان پاچه‌چی، د. ئه‌حمه‌د
چه‌له‌بی، د. عه‌قیله هاشمی.
15 ی 7 ی 03 سێشه‌م:
بڕیار درا دادگای تایبه‌تی دابمه‌زرێ بۆ دادگاییكردنی هه‌مو ئه‌وانه‌ی
كه تاوانیان به‌رامبه‌ر گه‌لی عیراق و مرۆڤایه‌تی كردوه.
16 ی 7 ی 03 چوارشه‌م:
فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عیراق ریكاردۆ سانچێز و
سه‌رپه‌رشتیكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بیرنارد كێرك هاتن بۆ كۆبونه‌وه بۆ
رونكردنه‌وه‌ی دانانی رێوشوێنی دابینكردنی ئاسایش له عیراقدا.
×
ئاسایش: ئه‌بێ... نابێ؟
كاتێ كه هێزی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ناو شاری به‌غداد، هیچ كام له
داووده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عیراق نه‌ما بو، هیچ كام له كاربه‌ده‌ستانی
ده‌سه‌ڵاتی عیراق به ده‌ره‌وه نه‌بو:
صه‌دام حسێن، سه‌ركۆمار و سه‌ركرده‌ی گشتيی هێزه چه‌كداره‌كان و
سه‌رۆكی م ق س و، ئه‌مینی عامی ق ق – ح ب ع إ و سه‌روه‌زیرانی عیراق،
هه‌ڵات بو.
ئه‌ندامانی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره، قیاده‌ی عامی قواتی
موسه‌له‌حه، قیاده‌ی قوتری حیزبی به‌عس، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌ڵات
بون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكانی: مودیریه‌تی ئه‌منی عام، جیهازی موخابه‌رات،
مودیریه‌تی ئیستیخباراتی عه‌سكه‌ری... كه به‌رپرسی راگرتنی ئاسایش
و راسته‌خۆ به‌سترا بون به صه‌دامه‌وه، هه‌مو هه‌ڵات بون و له ترسی
رق و تۆڵه‌ی خه‌ڵك خۆیان شاردبوه‌وه.
ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داووده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی پۆلیس بڵاوه‌یان لێ‌كرد بو.
ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی دیفاع، جه‌نه‌راله‌كانی جه‌یش، ئه‌فسه‌ر و
سه‌ربازه‌كانی جه‌یشی نیزامی، حه‌ره‌سی جمهوری، حه‌ره‌سی جمهوری
خاص... بڵاوه‌یان لێ‌كرد بو.
هه‌مو وه‌زاره‌ت و دائیره‌كان چۆڵ و پاسه‌وانه‌كانیشیان له شوێنی خۆیاندا نه‌ما بون.
ده‌وڵه‌تی عیراق و حكومه‌ته‌كه‌ی و هه‌مو ده‌زگا و دائیره‌كانی داته‌پی بون.
به‌راوردی هه‌لومه‌رجی عیراق دوای داگیر كردنی له گه‌ڵ بارودۆخی
ئه‌ڵمانیا و ژاپۆنی دوای داگیركردنیان له دوه‌مین جه‌نگی جیهانييدا،
ده‌ری ئه‌خه‌ن كه صه‌دام و جه‌نه‌راله‌كانی و كاربه‌ده‌ستانی عیراق
چه‌نده نامه‌سئول و بێ په‌روا بون به‌رامبه‌ر چاره‌نوسی گه‌لی عیراق و
به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانی و چه‌نده بێبه‌ش بون له ره‌وشتی جوامێری و
ئازایه‌تی.
له ئه‌ڵمانیا، هیتله‌ر خۆی كوشت، به‌ڵام جه‌نه‌راله‌كانی سپا مانه‌وه،
گفتوگۆیان له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هێزی هاوپه‌یمانه‌كان كرد، به‌ڵگه‌ی
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان له‌گه‌ڵ ئیمزا كردن و چونه زیندان چاوه‌ڕوانی
دادگا بون. ئه‌شیان زانی چاره‌نوسیان ره‌ش ئه‌بێ.
له ژاپۆن، ئیمپراتۆر مایه‌وه، جه‌نه‌راله‌كانی سپا مانه‌وه، گفتوگۆیان
له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هێزی هاوپه‌یمانه‌كان كرد، به‌ڵگه‌ی
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان له گه‌ڵ ئیمزا كردن و چونه زیندان چاوه‌ڕوانی
دادگا بون. ئه‌شیان زانی چاره‌نوسیان ره‌ش ئه‌بێ.
جه‌نه‌راله‌كانی جه‌یشی عیراق، كه له دڕندایه‌تيدا به‌رامبه‌ر
گه‌له‌كه‌ی خۆیان نمونه‌یان نه‌بو، جوامێری و ئازایه‌تی و شه‌ره‌فی
سپایی جه‌نه‌راله‌كانی ئه‌لمانیا و ژاپۆنیان تێ‌دا نه‌بو، قوتاركردنی
گیانی خۆیان و ئه‌و سامانه‌ی پێكیانه‌وه نابو، به لایانه‌وه له
پاشه‌رۆژی عیراق و چاره‌نوسی گه‌لی عیراق گرنگتر بو. هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا كه هاتنه به‌غداده‌وه كه‌سێ نه‌بو نوێنه‌رایه‌تی عیراق بكا
ره‌فتاری له گه‌ڵ بكه‌ن. هه‌مو كاربه‌ده‌ستانی جه‌نگی، حیزبی،
حكومه‌تی، ئیداری... هه‌ڵات بون و خۆیان شاردبوه‌وه. له به‌رئه‌وه
عیراق بۆشایی‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێ‌دا دروست بوبو: بۆشایی ده‌سه‌ڵات،
بۆشایی ئاسایش، بۆشایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، بۆشایی خزمه‌تگوزاری،
بۆشایی سیاسی...
ئه‌وانه‌ی گله‌یی له ئه‌مه‌ریكیه‌كان، به تایبه‌تی گله‌یی له
بریمه‌ر، ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جه‌یشی عیراقی،
گله‌ییه‌كه‌یان بێ جێ‌یه، چونكه كه بریمه‌ر گه‌یشته عیراق، جه‌یشی
عیراقی خۆی بڵاوه‌ی لێ‌كرد بو، دامه‌زراوێك نه‌ما بو ناوی جه‌یش بێ.
مه‌گه‌ر بریمه‌ر به رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن داوای لێبكردنایه جارێكی تر
له سه‌ربازگه‌كانیان دا كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنیش نه‌ما
بو، سه‌ربازگه‌كانیشیان هه‌موی خه‌ڵك وێران و تاڵانی كرد بون.
به‌غداد، شارێكی به‌ره‌ڵا و بێ خاوه‌ن، بێ كاره‌با، جاده‌كانی تاریك و
نوته‌ك، بێ ته‌له‌فۆن، بێ ئاو، بێ پۆلیس، بێ شاره‌وانی، تاڵان كردنی
دائیره و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و سوتاندنی بیناكانی به‌رده‌وام بو ...
هیچ كه‌س له سه‌ر و سامانی خۆی دڵنیا نه‌بو، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی
یه‌كه‌می دانیشتوانی به‌غداد ئاسایش و خواستی یه‌كه‌میان ئاسایش بو.
كه م‌ح دروست بو، بۆشاییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئاسایش، خزمه‌تگوزاری،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی... گه‌یشتبونة ئه‌وپه‌ڕی. خۆشی و شادمانی روخانی
به‌عس گۆڕا بو بۆ ترس و په‌ژاره و ناڕه‌زایی. بۆیه ئه‌میش ئاسایش و
كاره‌با و موچه و كاری له ریزی پێشه‌وه‌ی بایه‌خی خۆي‌دا دانا بو.
چه‌ند جار و له چه‌ند كۆبونه‌وه‌دا باسی ئاسایش ئه‌خرایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
بۆ زانینی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سام (سلطة الأتلاف المؤقتة) بۆ
دابینكردنی ئاسایش هاویشتویه‌تی بریمه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری سام، بێرنارد
كێرك، سه‌رپه‌رشتیكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی بانگ كرد بۆ كۆبونه‌وه‌ی م‌ح
بۆ ئه‌وه‌ی پلانی خۆی بۆ دابینكردنی ئاسایش رون بكاته‌وه.
بێرنارد كێرك، له كاتی روداوه‌كانی 11 ی سه‌پته‌مبه‌ردا فه‌رمانده‌ی
پۆلیسی نیویۆرك بوه، دانراوه به گه‌وره راوێژكاری ئۆرها و دواتر هی
سام بۆ كاروباری ئاسایش، سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئه‌كات.
ئه‌ركی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌زگای پۆلیسی عیراقی به‌و سپێردراوه.
كێرك له میانه‌ی قسه‌كانيدا وتی: "له هه‌لومه‌رجی ئاسایی‌دا بۆ
راگرتنی ئاسایش له وڵات‌دا بۆ هه‌ر 600 كه‌س 1 پۆلیس پێویسته، له
هه‌لومه‌رجی ئیستای عیراقدا كه ئاسایشی شێواوه، به ته‌ماین بۆ هه‌ر
350 كه‌س 1 پۆلیسی بۆ دابنێین." به‌و پێ‌یه عیراق به لایه‌نی
كه‌مه‌وه، به پێ‌ی بۆچونی ئه‌و، پێویستی به 75 هه‌زار پۆلیس ئه‌بێ.
هه‌روه‌ها وتی: "پۆلیسی ده‌زگاكانی پێشوی عیراق زۆریان به‌رتیلخۆر و
گه‌نده‌ڵن، فێری ترساندنی خه‌ڵك بون، بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌زگای
نوێ‌ی پۆلیس به كه‌ڵك نایه‌ن". بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌زگای پۆلیس و
مه‌شق پێكردنیان پلانێكی داناوه ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌خایه‌نێ. له
كاتێكدا ئه‌كرێ سه‌ربازه‌كانی جه‌یشی عیراق، به تایبه‌تی گه‌نجه
خوێنده‌واره‌كانی كه (مجند) بون، بانگ بكرێن بۆ كاركردن له ده‌زگای
پۆلیسدا. هه‌مویان مه‌شقی سه‌ربازييان كردوه، دیسیپلینی سه‌ربازی
ئه‌زانن، زۆریان هیچ جۆره پێوه‌ندييه‌كیان له گه‌ڵ حیزبی به‌عس
نه‌بوه، ئیستا بێكارن و موحتاجن، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌می مه‌شق و راهێنان و
تێگه‌یاندن ئه‌توانن ببن به پۆلیسی باش.
خه‌ڵكی به‌غداد په‌له‌یانه ئاسایش به زویی دابینبكرێ، پێئه‌چێ كێرك
په‌له‌ی نه‌بێ، له به‌ر ئه‌وه به‌و نزیكانه، وه‌كو خه‌ڵك به ئاواتی
ئه‌خوازن، ئاسایش ناگه‌ڕێته‌وه.
×
فه‌رمانه‌كانی بریمه‌ر
له پێش پێكهێنانی م‌ح دا بریمه‌ر زنجیره‌یه‌ك فه‌رمان (أمر:Order) ی
ده‌ركردوه كه گرنگييه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یان له ژیانی خه‌ڵكی عیراق
و ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عس دا هه‌یه، ئه‌مانه هه‌ندێكیانن:
فه‌رمانی ژماره 1 له 16 ی 5 ی 03 دا: بۆ ریشه‌كێشی به‌عس له كۆمه‌ڵی عیراقیيدا
(الامر رقم 1 صادر عن المدیر الاداری للسلطه الائتلافیه المؤقته: تطهیر المجتمع العراقی من حزب البعث 16/ ایار 2003).
وشه‌ی (دی - به‌عسی فیكه‌یشن:De-Baathification) به عه‌ره‌بی و به
كوردی به یه‌ك وشه ته‌رجومه ناكرێ. سام خۆی به (تطهیر المجتمع
العراقی من البعث) و دوایی م‌ح به (إجتثاث البعث) و هه‌ندێكی تر به
(إستئصال البعث) ته‌رجومه‌يان كردوه. به كوردی ئه‌بێته ده‌رهێنانی
ره‌گوریشه‌ی به‌عس.
(CPA/ORD/16 May 2003/01: De-Baathification of Iraqi Society)
×
فه‌رمانی ژماره 2 له 23 ی 5 ی 03 دا: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داووده‌زگای عیراقی. (الامر رقم 2 حل الكیانات العراقیه).
(CPA/ORD/ 23 May 2003/02: Dissolution of Entities)
×
فه‌رمانی ژماره 3: ده‌رباره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك. له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌توانرا جێبه‌جێ بكرێ فه‌رامۆش كرا.
×
فه‌رمانی ژماره 4 له مایسی 03 دا: به‌ڕێوه‌بردنی مومته‌له‌كات و ئه‌موالی حیزبی به‌عس.
(الامر رقم 4 إداره ممتلكات و أموال حزب البعث).
(CPA/ORD/May 2003/04: Management of Property and Assets of the Iraqi Baath Party)
×
فه‌رمانی ژماره 5 له 25 ی 5 ی 03 دا: پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی عیراقی بۆ ریشه‌كێشی به‌عس له كۆمه‌ڵی عیراقیيدا.
(الامر رقم 5 فی 25 ایار 03 الصادر عن المدیر الاداری للسلطه
الائتلافیه المؤقته: تأسیس المجلس العراقی لتطهیر المجتمع العراقی من
حزب البعث).
(CPA/ORD/25 May 2003/05: Establishment of the Iraqi De-Baathificatio Council)
×
ئه‌م فه‌رمانانه‌ی بریمه‌ر له مانگی مایسدا، دوای
هاتنی به ماوه‌یه‌كی كورت، ده‌ریكردون یه‌كجار گرنگ و ژیانیین،
پێوه‌ندييان به هه‌ڵته‌كاندنی یه‌كجاره‌كی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه
هه‌یه. هه‌مان كارة كه ئه‌مه‌ریكا دوای داگیركردنی ئه‌ڵمانیا
به‌رامبه‌ر نازييه‌كان كردویه‌تی.
×
به پێ‌ی فه‌رمانی ژ 1:
حیزبی به‌عس هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌و هه‌مو ئه‌ندامانی حیزبی به‌عس
ئه‌وانه‌ی له پله‌ی: ئه‌ندامی شوعبه، فیرقه، فه‌رع، قیاده‌ی قوتری
دا بون، له كاری گشتی و وه‌زیفه‌كانی حكومه‌ت، ده‌رئه‌هاوێژرێن.
پێش ئه‌م فه‌رمانه هه‌مو كاربه‌ده‌ستانی گه‌وره‌و پچوكی حیزبی به‌عس
له ترسی رقی خه‌ڵك، بنكه‌و باره‌گا، زۆریان ماڵه‌كانیشیان چۆڵ كردبو،
هه‌ڵات بون و خۆیان شاردبوه‌وه. هه‌مو باره‌گاكانی حیزبی به‌عس و
داووده‌زگاكانی تری كه به ناوی رێكخراوی دیمۆكراتی و شه‌عبی و
میهه‌نی كاریان ئه‌كرد، له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه داگیر و تاڵان كرابون. له
سه‌رانسه‌ری عیراقدا یه‌ك تاكه باره‌گا به ناوی حیزبی به‌عسه‌وه
نه‌ما بو.
فه‌رمانه‌كه‌ی بریمه‌ر به‌رگێكی قانونی كرد به به‌ردا.
×
به پێ‌ی فه‌رمانی ژ 2:
هه‌مو ئه‌و وه‌زاره‌ت و داووده‌زگا جه‌نگيی و ئه‌منيی و ئیعلامييانه‌ی
بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لی عیراق ته‌رخان كرابون، هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه،
له‌وانه:
- وه‌زاره‌تی دیفاع، وه‌زاره‌تی ئیعلام، وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ شئونی
عه‌سكه‌ری، جیهازی موخابه‌رات، مه‌كته‌بی ئه‌منی قه‌ومی، مودیریه‌تی
ئه‌منی عام، جیهازی ئه‌منی خاص.
- داووده‌زگای پارستنی شه‌خسی صه‌دام.
- ریكخراوه جه‌نگیه‌كانی: جه‌یش (هێزی ئاسمانی، ده‌ریایی)، حه‌ره‌سی
جمهوری، حه‌ره‌سی جمهوری خاص، مودیریه‌تی ئیستیخباراتی عه‌سكه‌ری،
جه‌یشی قودس، قواتی ته‌واری.
- هێزی نیمچه سپایی: فیدائی صه‌دام، میلیشیاكانی به‌عس، ئه‌صدیقای صه‌دام، ئه‌شبالی صه‌دام.
- رێكخراوی تر: دیوانی ریئاسه، سكرتاریه‌تی ریئاسه، مه‌جلیسی
قیاده‌ی سه‌وره، مه‌جلیسی وه‌ته‌نی، رێكخراوی فتوه، لوجنةى
نیشتمانيى یاری ئۆلۆمپی، مه‌حكه‌مه‌كانی سه‌وره و مه‌حكه‌مه خاصه‌كان
و مه‌حكه‌مه‌كانی ئه‌منی وه‌ته‌نی.
پێش فه‌رمانه‌كه‌ی بریمه‌ر هه‌مو كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و دامه‌زراو و ده‌زگا
جه‌نگی و سپایی و ئه‌منييانه له ترسی رقی خه‌ڵك بنكه و باره‌گا،
زۆریان ماڵه‌كانیشیان چۆڵ كرد بو. هه‌مویان هه‌ڵات بون و خۆیان شارد
بوه‌وه. له سه‌رانسه‌ری عیراقدا، یه‌ك دانه بنكه‌ی سه‌ربازی جه‌یش
نه‌مابو. هه‌مو بنكه و باره‌گا و سه‌ربازگه‌كان تاڵان و وێران كرابون.
فه‌رمانه‌كه‌ی بریمه‌ر به‌رگێكی قانونی كرد به به‌ردا.
×
به پێ‌ی فه‌رمانی ژ 4:
هه‌مو سامان و كه‌لوپه‌لی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی حیزبی به‌عس و
داووده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی و كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ده‌وڵه‌ت.
×
به پێ‌ی فه‌رمانی ژ 5:
ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی دائه‌مه‌زرێ بۆ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی ریشه‌كێشی به‌عس.
×
بێگومان ئه‌مانه كێشه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابوری، قانونی... زۆر به دوای خۆيان‌دا ئه‌هێنن، به‌ڵام
پاككردنه‌وه‌ی داووده‌زگاكانی عیراق له ئه‌ندامه‌كانی به‌عس و
پاككردنه‌وه‌ی قانون و پرۆگرامی خوێندن و راگه‌یاندن و رۆشنبیری و
بازرگانی و بواره‌كانی تری ژیان ... له بیروباوه‌ڕی به‌عس، هه‌مو
جۆره قوربانييه‌ك ئه‌ژی.
22 ی 7 ی 03 سێشه‌م:
به‌حره‌لعلوم سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
ئه‌مڕۆ دوای مشت‌ومڕ م‌ح (البیان السیاسی) ی ده‌ركرد كه وه‌كو
به‌رنامه‌ی كاری داهاتویه‌تی. له نوقته‌ی سێهه‌مدا ئه‌ڵێ: (وضع الاسس
لنظام دیمقراطی فدرالی تعددی یكفل الحریات العامه وحریه الرأی
والتعبیر وإحترام حقوق الانسان...)
×
دانیشتنی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ باسی
هه‌لومه‌رجی عیراق ده‌ستی پێكرد. له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا كوفی
ئه‌نان راپۆرتی خۆی خوێنده‌وه. راپۆرتی سیرجیۆ دۆمیلۆ نێردراوی
تایبه‌تی ن ی بۆ عیراق. نوێنه‌ری م‌ح د. عه‌دنان پاچه‌چی وتاری عیراقی
خوێنده‌وه.
×
ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كوشتنی كوڕه‌كانی صه‌دام: قوسه‌ی و
عوده‌ی، له موصل راگه‌یه‌نرا. ته‌قه‌ی خۆشی له سه‌رانسه‌ری به‌غدادا
ده‌نگی ئه‌دایه‌وه.
27 ی 7 ی 03 یه‌كشه‌م:
پاش نیوه‌ڕۆ له سلێمانیيه‌وه به‌ره‌و به‌غداد به قافڵه‌یه‌كی درێژ به
رێ كه‌وتین. تاڵه‌بانی، د. مه‌حمود عوسمان، د. فوئاد مه‌عسوم، د.
ئه‌رسه‌لان بایز، له قافڵه‌كه‌دا بون. سه‌عات 7 گه‌یشتینه به‌غداد. من و
د. مه‌حمود هاتینه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆمان.
هه‌واڵ بڵاوبۆته‌وه سه‌رۆكی پێشوی جامیعه‌ی به‌غداد، كه به‌عسی
بوه، عه‌بدوڵا راوی كوژراوه. دوای روخانی صه‌دام خه‌ڵك به ته‌ما بون
دادگا دروست ببێ بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كاربه‌ده‌سته تاوانكاره‌كانی
سه‌رده‌می به‌عس. له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئیستا هه‌نگاوێكی دیار بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته نه‌نراوه، هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن كه‌وتونه‌ته هه‌وڵی
سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه به ده‌ستی خۆیان. ناو به ناو ئه‌بیستین هه‌ندێ
كه‌س له‌وانه‌ی له‌سه‌ر رژیمی به‌عس حسابن ئه‌كوژرێن.
28 ی 7 ی 03 دوشه‌م:
به‌حره‌لعلوم سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
باس له ره‌فتاری خراپی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرا، د. موحسین و نه‌صیر
چادرچی و چه‌ند كه‌سی كه باسی ده‌سدرێژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان كرد
بۆ سه‌ر ماڵی هاووڵاتييان و باره‌گای حیزب و جوڵانه‌وه سیاسی و
دینييه‌كان. بڕیار درا له‌و باره‌یه‌وه قسه له‌گه‌ڵ بریمه‌ر بكرێ.
ره‌فتاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناو شاری به‌غدادا له گه‌ڵ خه‌ڵكی
ئاسایی ره‌فتاری هێزێكی داگیركه‌ری مه‌غروری بێ به‌های
مرۆڤایه‌تييه. گوێ ناداته نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی عیراق و
پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤی عیراقيی. پێئه‌چێ ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی
ئه‌وه‌بێ كه زۆر به ئاسانی عیراقیان داگیركرد و هاتنه ناو شاری
به‌غداده‌وه، هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق له هیچ جێگایه‌ك به‌رگرييه‌كی
ئه‌وتۆیان نه‌كرد. پێ‌یان وایه عیراقی كه‌سێكی سوك و ترسنۆك و بێ
كه‌رامه‌ته.
په‌لاماری بنكه‌و باره‌گای حیزبه‌كان ئه‌ده‌ن، له كاتێكا ئه‌م حیزبانه
دۆستی ئه‌وان و هه‌ندێكیان ئه‌ندامن له م‌ح دا. به شێوه‌یه‌كی ناشیرین
ئه‌یانپشكنن و به ئه‌نقه‌ست ده‌رگاكان ئه‌شكێنن و كه‌لوپه‌لی ناو
ژوره‌كان ئه‌ده‌ن به سه‌ر یه‌كدا، پاسه‌وان و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان
ئه‌گرن، پاره و دارایی و چه‌كه‌كانیان ئه‌به‌ن...
په‌لاماری ماڵان ئه‌ده‌ن. ده‌رگاكانیان ئه‌شكێنن. ماڵه‌كه ئه‌پشكنن:
پاره، زێڕ، بۆن، مه‌شروبات.. هه‌رچی شتێكی به نرخیان به‌رده‌س بكه‌وێ
ئه‌یبه‌ن. كه‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌كه ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر یه‌كدا. زۆر جار
كانتۆر و دۆڵاب و كورسی و مێزه‌كان ئه‌شكێنن.
به تانك و زرێپۆش جاده گشتييه‌كان ئه‌گرن. ئه‌كه‌ونه پشكنینی سه‌یاره و
رێبوار، زۆر جار گیرفانیان ئه‌بڕن، هه‌رچی پاره‌یه‌كیان پێبێ لێیان
ئه‌سێنن. قسه بكه‌ن ئه‌یانگرن. به شێوه‌یه‌كی ناشیرین كه ئه‌وپه‌ڕی
سوكایه‌تييه به كه‌رامه‌تی مرۆڤ باڵیان له پشته‌وه ئه‌به‌ستن، له‌سه‌ر
ده‌م و له‌سه‌ر ئه‌رز پاڵیان ئه‌خه‌ن، پێ ئه‌نێنه سه‌ر بۆقه‌ته‌ی ملیان،
ده‌میان له ئه‌رزه‌كه ئه‌چه‌قێنن.
تۆ بڵێی عیراقی شایسته‌ی ئه‌م جۆره ره‌فتارانة بێ؟
له‌وه‌پێش خه‌ڵك وایان ئه‌زانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی (سوپه‌رمان)ن، نه‌ك
هه‌ر له ته‌كنۆلۆجیادا، به‌ڵكو له هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری رۆژانه‌شدا،
ئیستا ئه‌زانن ئه‌وانیش سوپه‌رمان نین مرۆڤی ئاسایین!
×
پاچه‌چی باسی سه‌فه‌ری خۆی بۆ نیویۆرك و له‌نده‌ن و
رۆما و كۆبونه‌وه‌ی له گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی دائیمی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و كوفی ئه‌نان... كرد.
تاڵه‌بانی باسی سه‌فه‌ری خۆی بۆ رۆما و بینینی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا و روسیا كرد.
×
باسی پرۆژه‌ی نیزامی داخلی كرا. هه‌ندێ له به‌نده‌كانی رێكخرا.
كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی م‌ح ماوه، بۆ سبه‌ینێ دواخرا.
×
له باسی ئاماده‌كردنی كۆمیته‌ی دیاریكردنی
چۆنیه‌تی نوسینی ده‌ستوردا حه‌كیم به بیانوی پرس کردن به مه‌رجه‌عی
دینی، پێشنیاری كرد بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی سه‌لاحه‌دین و ناسریه
هه‌ڵبگیرێن. بارزانی وه‌ڵامی دایه‌وه پێ‌ی باش نه‌بو. داوای كرد وه‌كو
خۆی بمێنێته‌وه چونكه فیدرالی بۆ كورد سه‌لماندوه.
تاڵه‌بانی بۆی سه‌نده‌وه وتی: "ئه‌وه چه‌ندین ساڵه موعاره‌زه‌ی
عیراقی مه‌لامیحی جۆری حوكمڕانی له عیراقدا دیاری كردوه به
نیزامێكی دیمۆكراتی ته‌عه‌دودی پارله‌مانی فیدرالی.
"سه‌ره‌ڕای رێزی زۆری ئێمه بۆ مه‌راجیع، ئه‌وه‌ی سیستانی داوای
كردوه دوباره‌كردنه‌وه‌ی ته‌جروبه‌ی ئێرانه بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی
خوبره‌گان، كه به كه‌ڵكی عیراق نایه‌ت. ئه‌و رۆژه‌ی حكومه‌تێكی دینی
له عیراقدا زاڵ ببێ ئێمه ره‌فزی ئه‌كه‌ین و خواحافیزیيتان
لێئه‌كه‌ین".
وائیل عه‌بدولله‌تیف وتی: "ئه‌و مه‌سه‌لانه به‌جێ بهێڵین بۆ لوجنه‌كه چۆنیان بڕیار دا وائه‌كه‌ین."
تاڵه‌بانی وتی: "به‌جێی ناهێڵین بۆ لوجنه چونكه ئیمه ده‌یان ساڵ
خه‌باتمان كردوه‌و ده‌یان هه‌زار قوربانييمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لامیحی
نیزامی داهاتوی عیراق دیاری بكه‌ین له به‌ر ئه‌وه به‌جێی ناهێڵین بۆ
كه‌سانێ كه نازانین چی بڕیار ئه‌ده‌ن."
محه‌مه‌داوی وتی: "خه‌ڵكی عیراق نازانن بڕیاره‌كانی سه‌لاحه‌دین و ناسریه چی بون."
تاڵه‌بانی وتی: "خه‌ڵكی عیراق ئه‌زانن بڕیاره‌كانی له‌نده‌ن و
سه‌لاحه‌دین چی بون. نوێنه‌ری چه‌ندین حیزب و لایه‌نی تێ‌دا بوه.
كوردستان عه‌ماره نیيه. عه‌ماره به‌شێكه له نیشتمانی عه‌ره‌ب به‌ڵام
كوردستان نیشتمانی كورده. كورد مافی ئازادی بڕیاردانی چاره‌نوسی
هه‌یه به‌ڵام ئه‌یه‌وێ له چوارچێوه‌ی عیراقدا بمێنێته‌وه به‌و
مه‌رجه‌ی فیدرالی هه‌بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ ئێمه ده‌رئه‌چین و
خواحافیزييتان لێئه‌كه‌ین".
د. موحسین ده‌قێكی لاستیكی نوسی باسی فیدرالی و ناسنامه‌ی ئیسلامی زۆرایه‌تی خه‌ڵكی عیراقی تێ‌دا بو.
پێئه‌چێ هه‌ندێ له شیعه‌كان له به‌ڵێنه كۆنه‌كانی خۆیان په‌شیمان
بوبنه‌وه. ئه‌مه‌یش له كاری سیاسیيدا شتێك نیيه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بێ.
هاوپه‌یمانێتی تاكتیكی و هاوپه‌یمانێتی ستراتیجی، هه‌ریه‌كه‌یان
ده‌رهاویشته‌ی قۆناغێكی مێژوییه. ئه‌گونجیَ به پێ‌ی جیاوازی
قۆناغه‌كان ئه‌م دو جۆره هاوپه‌یمانێتیيه جێگۆڕكێ بكه‌ن و ئه‌گونجێ
دۆستی دوێنێ ببێته دوژمنی ئه‌مڕۆ.
قۆناغی دوای صه‌دام جیاوازه له قۆناغی سه‌رده‌می صه‌دام.
به‌رنامه‌ی سیاسی، شێوه‌ی كاركردن، ریزبه‌ستنی هاوپه‌یمانی ئه‌م
قۆناغه مه‌رج نیيه هه‌مان به‌رنامه و شێوه و ریزبه‌ستنی قۆناغی پێش‌و
بێ، بگره له‌وانه‌یه به ته‌واوی جیاواز بێ.
هه‌لومه‌رجی ناوخۆی عیراق و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و جیهان،
دوای روخانی صه‌دام گۆڕاوه. ریزبه‌ستنێكی عیراقی، عه‌ره‌بی،
ئیسلامی، جیهانیی... نوێ‌ی هێناوه‌ته پێشه‌وه. بزوتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی كورد، به پێ‌ی قۆناغی نوێ، ئه‌بێ به ستراتیجی خۆي‌دا
بچێته‌وه. یه‌كێ له كاره سه‌ره‌كييه‌كانی له ناو عیراقدا، ئه‌بێ
گه‌ڕان بێ به دوای دۆست و هاوپه‌یمانی نوێ‌دا، چونكه هه‌ندێ
له‌وانه‌ی قۆناغی سه‌رده‌می صه‌دام، ئامانجی ناوكۆیی گرنگیان له‌گه‌ڵ
كورد نه‌ماوه.
29 ی 7 ی 03 سێشه‌م:
به‌حره‌لعلوم سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
چه‌ند رۆژه باس له سه‌رۆكایه‌تی م‌ح ئه‌كرێ، بیروراكان جیاوازن:
ره‌ئیه‌ك ئه‌ڵێ: 1 سه‌رۆك هه‌بێ به هه‌ڵبژاردن یان به قورعه
(جه‌عفه‌ری پێشنیاری قورعه‌ی كرد و بیانویه‌كی فیقهيي بۆ هێنایه‌وه).
ره‌ئیه‌كی تر ئه‌ڵێ: 1 سه‌رۆك و 2 یاریده‌ده‌ری هه‌بێ، بێئه‌وه‌ی به
ئاشكرا بیڵێن مه‌به‌ست له‌وه‌یه سه‌رۆك شیعه و یاریده‌ده‌رێكی سونی
عه‌ره‌ب و یاریده‌ده‌رێكی كورد. شیعه ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن چونكه كورد
سونیيه، ئه‌وسا ئه‌بێ به 1 شیعه و 2 سونه.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نۆره‌یی (هیئه رئاسیه دوریه: rotating presidency)، له‌وه‌یشدا بیروراكان جیاوازن:
ره‌ئیه‌ك ئه‌ڵێ ده‌سته‌یه‌كی 5 كه‌سی بێ: 2 عه‌ره‌بی شیعه، 2
عه‌ره‌بی سونه، 1 كورد. شیعه قبوڵ ناكه‌ن چونكه ئه‌بێته 2 شیعه و 3
سونه.
ره‌ئیه‌كی تر ئه‌ڵێ ده‌سته‌یه‌كی 7 كه‌سی بێ: 3 عه‌ره‌بی شیعه، 2
عه‌ره‌بی سونه، 2 كورد. شیعه قبوڵ ناكه‌ن چونكه ئه‌بێته 3 شیعه
به‌رامبه‌ر 4 سونه.
ره‌ئیه‌كی تر ئه‌ڵێ ده‌سته‌یه‌كی 9 كه‌سی بێ: 5 عه‌ره‌بی شیعه، 2 عه‌ره‌بی سونه، 2 كورد.
بۆ به‌لاداخستنی ئه‌م كێشه‌یه جگه له كۆبونه‌وه‌ی لاوه‌كی
ئه‌ندامانی م‌ح گروپی 7 جارێك له باره‌گای عه‌لاوی و جارێك له باره‌گای
بارزانی كۆبونه‌وه بێئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ بڕیارێك. بارزانی پێشنیاری
كرد به هه‌ڵبژاردنی نهێنی سه‌رۆك هه‌ڵبژێرن.
ئه‌مڕۆ هه‌مو كاتی كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخان كرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن. له م‌ح باس له چه‌ند پێشنیارێ كرا به‌ڵام
دوای ئه‌وه‌ی زۆر له ئه‌ندامه‌كان رونیان كرده‌وه كه له‌م قۆناغه‌دا
مه‌حاڵه له سه‌ر یه‌ك كه‌سایه‌تی رێكبكه‌ون. وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیشی
بۆ بكرێ، دوایی گوێی لێناگرن بۆیه باشترین رێگه پێڕه‌وی سه‌ره‌تای
سازان (مبدأ التوافق) ه، له نێوان هێزه سه‌ره‌كیيه‌كاندا. هێزه
سه‌ره‌كیيه‌كان له چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كيي‌دا پێكهاتن له سه‌ر
دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی (هیئه رئاسیه. لێره به
دواوه بۆ کورت کردنه‌وه ئه‌نوسم: هر (هيئة رئاسية) ) له 9 كه‌س: 7 له
سه‌ركرده‌كانی گروپی 7 و 2 كه‌سی تر. وا رێككه‌وتین هه‌ر یه‌كه‌یان 1
مانگ سه‌رۆكایه‌تی بكا‌و به پێ‌ی ئه‌لف بێ ده‌سپێ بكات. د- موحسین
عه‌بدولحه‌میدی تێ‌دا نه‌بو. كردی به هه‌را و هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی
كرد له م‌ح. لابه‌لا نه‌صیر چادرچی رازی كرا جێگه‌ی خۆی بۆ ئه‌و چۆڵ
بكا. به گشتی ئه‌ندامانی م‌ح له سه‌ر هه‌ر 9 ناوه‌كه وه‌كو یه‌ك لیسته
ده‌نگیان دا.
به‌وجۆره هر پێكهات له: 1. د- ئیبراهیم جه‌عفه‌ری (الاشیقر) له حیزبی
ده‌عوه. 2: د- ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له موئته‌مه‌ر 3: د- ئه‌یاد عه‌لاوی
له ویفاق 4: جه‌لال تاڵه‌بانی له یه‌كێتی 5: عه‌زیز حه‌كیم له
مه‌جلیسی ئه‌علا 6: د- عه‌دنان پاچه‌چی له دیمۆكراتی سه‌ربه‌خۆ 7: د-
محه‌مه‌د به‌حرولعلوم 8: د- موحسین عه‌بدولحه‌مید له حیزبی ئیسلامی 9:
مه‌سعود بارزانی له پارتی.
له دو دامه‌زراوی گرنگی جیهانی دا سه‌رۆكایه‌تی نۆره‌ییه،
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و یه‌كێتی ئه‌وروپا. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بتوانین ئه‌م
نه‌ریته: (سه‌رۆكایه‌تی نۆره‌یی) له حوكمڕانيی عیراقدا بچه‌سپێنین،
ده‌وری كورد له پاشه‌ڕۆژی سیاسی عیراقدا تا ئه‌ندازه‌یه‌ك دابین
ئه‌كه‌ین.
بڕیار درا به‌حره‌لعلوم تا كۆتایی مانگ به‌رده‌وام بێ.
30 ی 7 ی 2003 چوارشه‌م:
به‌حره‌لعلوم سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
9 كه‌سه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ناوه‌كانیان راگه‌یه‌نرا. به پێ‌ی
حه‌رفی ئه‌بجه‌د هه‌ر یه‌كه‌یان ماوه‌ی 1 مانگ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كه‌ن.
به‌م پێ‌یه د- ئیبراهیم جه‌عفه‌ری قسه‌كه‌ری حیزبی ده‌عوه له 1 ی 8
ی 03 ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی م‌ح ئه‌كا.
×
ئه‌مڕۆ به دوای یه‌كدا 3 كه‌س هاتن بۆ دووان:
بریمه‌ر دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا تازه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ
به‌غداد. سه‌ر له به‌یانی بریمه‌ر هات، له گه‌ڵ خۆی نوێنه‌ری نوێ‌ی
بریتانی سه‌فیر ده‌یڤید ریچمۆندی هێنا بو، كه له جێگه‌ی سه‌فیری
پێشوی بریتانی ساوه‌رز هاتوه.
بریمه‌ر وتی: "حه‌فته‌ی رابوردو 3 سه‌ركه‌وتن به ده‌س هاتوه: 1. چونی
وه‌فدی عیراق بۆ نیویۆرك بۆ رونكردنه‌وه‌ی باری سه‌رنجی م‌ح بۆ
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان. 2: كوژرانی كوڕه‌كانی صه‌دام. 3: پشتیوانی
ته‌واوی سه‌رۆك بوش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی له م‌ح بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌تان سه‌ركه‌وتو بێ. ده‌ستوری عیراق ئه‌بێ عیراقی و بۆ
عیراقیی بنوسرێ".
×
جه‌یمس ویلفینسه‌ن سه‌رۆكی بانكی جیهانيی هات.
باسی كرد كه عیراق 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێ بوه له
دامه‌زرێنه‌ره‌كانی بانك و یه‌كێكه له خاوه‌نه‌كانی. وتی بۆ
پڕكردنه‌وه‌ی كورتيی له بودجه‌ی ساڵی داهاتوی عیراقدا نابێ پشت به
یارمه‌تی كۆمه‌ڵی ناوده‌وڵه‌تی ببه‌ستن، به‌ڵكو ئه‌بێ خۆتان
هه‌لومه‌رجێ بخوڵقێنن سه‌رمایه‌گوزاريی بێگانه هان بدا. عیراق ئیستا 12
بؤ 13 ملیار دۆلار پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوی له داهاتی نه‌وت هه‌یه. زۆری
وت، زۆرتر وتاری سیاسی و حه‌ماسی بو تا باسی ئابوری
×
سێرجیۆ دۆمێلۆ نوێنه‌ری كوفی ئه‌نان هات. ئه‌یه‌وێ م‌ح وا لێبكات داوای ده‌وری زۆرتر بكات بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
×
به‌حره‌لعلوم له سكرتاریه‌تی پرسی: "ئاخۆ
گفتوگۆكانی ناو م‌ح به ریكۆرده‌ر تۆمار ئه‌كرێن؟" ئه‌وانه‌ی سكرتاریه‌ت
وتیان: "نه‌خێر له به‌ر ئه‌وه‌ی ریكۆرده‌رمان نیيه و پاره‌شمان نیه
بیكڕین". به‌حره‌لعلوم داوای لێ‌كردن هه‌رچۆنێ بێ ئه‌بێ ریكۆرده‌ر
په‌یدا بكه‌ن.
قسه‌كانی ناو كۆبونه‌وه‌كان له لایه‌ن سكرتاریه‌ته‌وه به نوسین تۆمار
ئه‌كرێن و هه‌مو جار له كۆبونه‌وه‌ی داهاتودا به چاپكراوی به ناوی
(محضر اجتماع مجلس الحكم لیوم ....) به سه‌ر ئه‌نداماندا دابه‌شی
ئه‌كه‌ن. مه‌حزه‌ره‌كان ناته‌واو و نارێكوپێك و زۆر جار قسه
گرنگه‌كانيان تێ‌دا نیيه، به گشتی بۆ ئه‌وه ناشێن بكرێن به (مرجع) بۆ
لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌مو گفتوگۆ راسته‌قینه‌كانی ناو م‌ح.
×
ئێواره‌كه‌ی تاڵه‌بانی، سه‌فیر راین كرۆكه‌ر و هه‌ندێ
له ستافی سام-ی ده‌عوه‌ت كرد. كرۆكه‌ر چه‌ند مانگێ بو كاروباری
عیراقی پێ سپێردرا بو، كرابو به یاریده‌ده‌ری جای گارنه‌ر و دوای
ئه‌ویش به یاریده‌ده‌ری بریمه‌ر. به‌ر له جه‌نگ چه‌ند جارێ هاتبو بۆ
كوردستان. ماوه‌یه‌ك له ئه‌فغانستان و ئێران و سعودیه كاری كردبو. فارسی
و عه‌ره‌بی ئه‌زانی و شاره‌زای كاروباری ناوچه‌كه بو. له کاتی
ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌فاره‌تی ئه‌مریکی له لوبنان له 1982 ئه‌م له بێروت
بو. ناسرواه به‌وه‌ی "ئه‌ره‌بیست" ه. ده‌عوه‌ته‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ
رێزلێنان و خواحافیزی بو چونكه كاری له عیراق ته‌واو بوبو،
ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
×
||||| ئابی 2003
د. ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی نۆره‌یی ئه‌م مانگه ئه‌بێ.
جه‌عفه‌ری ساڵی 1947 له که‌ربه‌لا له دایک بوه. 1974 کۆلێجی پزیشکی
زانکۆی موسڵی ته‌واو کردوه. له سه‌ره‌تای حه‌فتاکانه‌وه چۆته حیزبی
ده‌عوه. 1980 له ده‌س به‌عس هه‌ڵاتوه بۆ ئێران. بۆته ئه‌ندامی "المجلس
الاعلی للثوره الاسلامیه". ناسناوی بنه‌ماڵه‌که‌ی (الاشیقر) ه بۆ
خۆگۆڕین له به‌عس ناسناوی جه‌عفه‌ری هه‌ڵبژاردوه. خۆی به سه‌ید و
نه‌وه‌ی پێغه‌مه‌ر دائه‌نێ. 1989 له گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی چۆته له‌نده‌ن.
هاوسه‌ره‌که‌شی پزیشکه. به ناوی حیزبی ده‌عوه چالاک بوه. له جیاتی
کاری پزیشکی له له‌نده‌ن ده‌زگایه‌کی حه‌جی به‌ڕێوه بردوه. دوای روخانی
به‌عس له رێگای کوردستانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه عیراق. حیزبی ده‌عوه ئیستا
بۆته چه‌ند رێکخستنێکی جیاواز. جه‌عفه‌ری سه‌رکردایه‌تی یه‌کێکیان ئه‌کات.
2 ی 8 ی 03 شه‌مه:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌عات 10 كۆبونه‌وه‌ی هر (هيئة رئاسية) بو.
سه‌عات 11 كۆبونه‌وه‌ی م‌ح (مه‌جلیسی حوكم) ده‌ستی پێكرد.
باسی دانانی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كرا.
باسی لوجنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور كرا. باس كرا 15 كه‌س بێت. هه‌ر
كه‌سه چه‌ند ناوێكی پێشنیار كرد. نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن باسه‌كه دوا
خرا.
×
له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌ریكاو زۆر له هێزو كه‌سایه‌تی سیاسی عیراق
ئه‌یانویست به زویی ده‌ستورێ بۆ عیراق بنوسرێ. له زۆر وڵات و له
عیراقیشدا ئه‌مه پێشینه‌ی مێژویی هه‌بو. له عیراق یه‌كه‌مین ده‌ستور
"القانون الاساسی" له لایه‌ن پسپۆڕێكی ئینگلیزيية‌وه نوسرا بو، پاشان
ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ر "المجلس التأسیسی" په‌سندی كرد. دوای شۆڕشی 14 ی ته‌موزی 1958 حسێن جه‌میل، كه شاره‌زایه‌كی قانونی بو، به هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی
كه، ده‌ستوری كاتی "الدستور المؤقت" ی نوسی بو. ته‌نانه‌ت ده‌ستوری
به ناوبانگی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێش چه‌ند سه‌ده
جیفه‌رسۆن و چه‌ند كه‌سێكی كه، نوسیویانه.
ئه‌كرا ئه‌مجاره‌ش كۆمیته‌یه‌ك پێكبهێنرایه له چه‌ند شاره‌زایه‌كی
قانونی ده‌ستوری و كه‌سایه‌تی سیاسی، به راوێژ له گه‌ڵ چه‌ند
پسپۆڕيكى بێگانه، ده‌ستوریان بنوسیایه و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا
بڵاو بكرایه‌ته‌وه بۆ لێدوان و لێكۆڵینه‌وه، ئینجا دوا بڕیاری لێبدرایه
و ئه‌وسا بخرایه‌ته به‌رده‌م گه‌ل بۆ ده‌نگدان له سه‌ری به
په‌سندكردن یا به ره‌تكردنه‌وه‌ی. به‌ڵام زۆر زو به‌ندوباوێ
بڵاوبوه‌وه كه گۆیا سام (سلطة الأتلاف المؤقتة) گه‌نجێكی جویان هێناوه
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ عیراق بنوسێ. هه‌ندێ لایه‌نی ئیسلاميى
بنچینه‌وان: اصولی (fundamentalist) مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه، سه‌ید عه‌لی سیستانييان هان دا "فتوا"
یه‌ك ده‌رباره‌ی نوسینی ده‌ستور ده‌ربكا. سیستانی فتوای ده‌ركرد كه:
بێگانه بۆیان نیيه ده‌ستور بۆ عیراق بنوسن و ئه‌بێ هه‌ڵبژاردنی گشتی
له عیراقدا بكرێ بۆ ئه‌نجومه‌نێكی نیشتمانی، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌ستور
بنوسێ و بیخاته به‌رده‌م گه‌لی عیراق بۆ ده‌نگدان له سه‌ری.
سیستانی كه به درێژایی زه‌مانی صه‌دام، بێئه‌وه‌ی ده‌س وه‌ربداته
هیچ كارێكی سیاسی و ناسیاسی عیراقیيه‌وه، له ماڵه‌كه‌ی خۆی‌دا سه‌ری
كز كردبو، گۆشه‌گیر و بێده‌نگ دانیشت بو، كتوپڕ به‌م فتوایه هاته سه‌ر
شانۆی سیاسی. رێكخراوه سیاسیيه‌كانی شیعه به تایبه‌تی "المجلس
الاعلی للثورة الاسلامیة فی العراق" به سه‌ركردایه‌تی سه‌ید محه‌مه‌د
باقر حه‌كیم و "حزب الدعوه الاسلامیه" به سه‌ركردایه‌تی د ئیبراهیم
جه‌عفه‌ری، پشتیوانیيان له‌م داوایه كرد‌و سه‌یر ئه‌وه بو سه‌فیر پۆل
بریمه‌ر، حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكی له عیراق و سه‌فیر ساوه‌رز
یاریده‌ده‌ری بریتانی حاكمی مه‌ده‌نی و دواتر سه‌فیر گرینستۆك
فتواكه‌ی سیستانیيان به لاوه ئه‌وه‌نده گرنگ بو، ئامۆژگاری
ئه‌ندامانی "مجلس الحكم" یان كرد كه فتواكه‌ی سیستانی له به‌رچاو
بگرن.
ئه‌م فتوایه‌ی سیستانی بو به كۆسپێكی گه‌وره له به‌رده‌م م‌ح و سام
دا، به تایبه‌تی لایه‌نه دینييه‌كانی شیعه پێ‌یان له سه‌ر
هه‌ڵبژاردنی گشتی دائه‌گرت، ئه‌یانویست ته‌جروبه‌ی ئیمام خومه‌ینی و
دانانی "قانونی ئه‌ساسی ئێران" دوباره بكه‌نه‌وه. چونكه پێ‌یان وابو
زۆرایه‌تی خه‌ڵك له گه‌ڵ ئه‌وانه‌و ده‌نگ بۆ ئه‌وان ئه‌دا.
×
بارزانی باسی كرد كه دوێنێ له گه‌ڵ تاڵه‌بانی چون بۆ موسل بۆ بینینی جۆن ئه‌بی زه‌ید له سه‌ر داوای ئه‌و. باسی دابینكردنی ئاسایشی له گه‌ڵ كردون.
لوجنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆری دابینكردنی ئاسایش، منیش
ئه‌شێ یه‌كێكیان بم، به‌ڵام هیچ ئومێدێكم پێ‌ی نیيه.
بارزانی، بۆ پارێزگاری باره‌گای م‌ح ئاماده‌یی ده‌ربڕی هێز له
كوردستانه‌وه بهێنێ. ئاماده‌یی ده‌ربڕی هه‌ر ئه‌ندامێ پێویستی به
حیمایه هه‌بێ، یان حیمایه‌كانی پێویستیان به ته‌دریب و چه‌ك هه‌بێ،
بۆیان دابین بكا. به ناوی هه‌ردو لایه‌نی كوردیيه‌وه قسه‌ی ئه‌كرد.
كه‌س هاوده‌نگی پیشان نه‌دا. پێئه‌چێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیيان پێ باشتر
بێ له پۆلیسی كورد.
×
تاڵه‌بانی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی م‌ح نه‌بو. چوه بۆ نه‌جه‌ف بۆ
سه‌ردانی سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌كیم، سه‌رۆكی مه‌جلیسی ئه‌علای
سه‌وره‌ی ئیسلامی. له به‌غداوه عادل عه‌بدولمه‌هدی و چه‌ند كادرێكی
تری سه‌ركردایه‌تی مه‌جلیس له گه‌ڵی چون و له ده‌روازه‌ی
نه‌جه‌فیشدا چه‌ند كادری مه‌جلیس و كاربه‌ده‌ستی حكومه‌تيی هاتون بۆ
پێشوازی. تاڵه‌بانی له گه‌ڵ خۆی: د. فوئاد مه‌عسوم، عادل موراد، حه‌مه
تۆفیق، د. خه‌سره‌و گوڵمحه‌مه‌د، كوردۆ قاسم، سه‌عدون فه‌یلی، برد بو.
سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ی نه‌جه‌فی به سه‌ردانی سه‌ید عه‌لی سیستانی
ده‌سپێكردوه. سیستانی وتبوی: "من 40 ساڵه ئاگاداری مه‌ینه‌تیيه‌كان و
كاره‌ساته‌كانتانم." له قسه‌كانييدا پێ‌ی داگرتبو له سه‌ر "چه‌سپاندنی
ناسنامه‌ی ئیسلامیی عیراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئازاد بۆ
هه‌ڵبژاردنی هه‌یئه‌تی نوسینی ده‌ستور".
3 ی 8 ی 03 یه‌كشه‌م:
بریمه‌ر به نامه‌یه‌كی ره‌سمی داوای له م‌ح كرد كه حه‌فته‌ی جارێك
له گه‌ڵ م‌ح كۆ ببێته‌وه، پێشنیاری سه‌عات 10 ی رۆژانی چوارشه‌مه‌ی
كرد. م‌ح موافیق بو. هه‌مو سێشه‌مه‌یه‌ك پێشه‌كی (جدول اعمال: ئه‌جندا) ی
ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ باسی بكا به عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ئه‌نێرێ.
×
گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی وه‌زاره‌ت ئه‌ركی سه‌ره‌كیيه. داوا له سام
كراوه زانیاری ته‌واو له سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان بنێرێ بۆ م‌ح بۆ ئه‌وه‌ی
بزانێ وه‌زاره‌ته‌كان چین و چه‌ندن و چۆنن و چۆن به‌ڕێوه ئه‌برێن بۆ
ئه‌وه‌ی به‌و پێ‌یه كار بكا. جارێ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامن.
4 ی 8 ی 03 دوشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
باس له دانانی وه‌زاره‌ته‌كان كرا.
سه‌عات 11 بریمه‌ر هات له گه‌ڵ خۆی ده‌یڤید ئۆلیڤه‌ر، به‌رپرسی سام بۆ
كاروباری دارایی و بودجه‌ی، هێنا بو بۆ باسی بودجه‌ی عیراق و
وه‌زاره‌ته‌كان. بریمه‌ر، وه‌كو به نامه‌ش نوسی بوی، داوای كرد هه‌مو
چوارشه‌موانێ كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌و و م‌ح بكرێ. م‌ح موافیق بو.
ئۆلیڤه‌ر وتی: "وێنه‌یه‌كی ته‌رجومه‌كراوی عه‌ره‌بيی بودجه‌ی عیراقی ناردوه بۆ م‌ح." باسی داهات و خه‌رج و كێشه‌كانی كرد.
بڕیار درا لوجنه‌یه‌ك بۆ كاروباری دارایی و ئابوری پێك بێ له: 1. د-
چه‌له‌بی (منسق اللجنه)، 2. حه‌مید مو‌سا، 3. د- روبه‌یعی، 4.
صومه‌یده‌عی، 5. د موحسین، 6. حه‌كیم، 7. د- به‌حره‌لعلوم، 8. د-
عه‌لاوی، 9. د- جه‌عفه‌ری، 10. د- رۆژ (نوێنه‌ری بارزانی) 11. د-
خوزاعی.
×
ئێران به ره‌سمی م‌ح ئه‌ناسێ
سه‌عات 15 حسێن صادقی، سه‌رۆكی دائیره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌لیڕه‌زا حه‌قیقیان، سه‌فیری ئێران له
عیراق، له گه‌ڵ وه‌فدێكی ئێرانی هاتن. پیرۆزبایی‌یان له م‌ح كرد‌و
دانپیانانی ره‌سمی ئێرانیان راگه‌یاندو وه‌فدی م‌ح یان ده‌عوه‌ت كرد بۆ
ئێران. له ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه من پێشتر (سه‌ردار مه‌سجیدی و هاشمی)م
ئه‌ناسی. ئێران یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ته به ئاشكرا دان به م‌ح دا بنێ و
وه‌فد بۆ پیرۆزبایی بنێرێ و ده‌عوه‌تی بكا بۆ سه‌ردانی ئێران.
×
ئێران كه توشی شه‌ڕێكی 8 ساڵه‌ی خوێناوی بو له گه‌ڵ عیراق،
به‌عسی به دوژمنێكی گه‌وره دائه‌نا، هه‌مو هه‌وڵێكی دا بۆ روخاندنی.
هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی و جیهانی یارمه‌تی ئێرانیان نه‌دا، جه‌نگ
بباته‌وه. زۆر به‌سه‌ر راگرتنی جه‌نگی خه‌لیجی یه‌كه‌مدا تێنه‌په‌ڕی
بو، صه‌دام په‌لاماری كوه‌یتی دا. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه، كه ناو
نراوه جه‌نگی خه‌لیجی دوه‌م، بڕبڕه‌ی پشتی صه‌دامی شكاند، صه‌دام،
له روی جه‌نگیيه‌وه لاواز‌و له روی سیاسیيه‌وه دابڕاو و له روی
ئابوریيه‌وه نابوت بو، ئیتر مه‌ترسیيه‌كی بۆ سه‌ر ئێران دروست نه‌ئه‌كرد،
به‌ڵكو ئێران ئه‌یتوانی لاوازیيه‌كانی عیراق به كار بهێنێ و
مه‌رجه‌كانی خۆی به سه‌ردا بسه‌پێنێ.
مه‌ترسی راسته‌قینه ئیتر له عیراقه‌وه نه‌ئه‌هات، به‌ڵكو له
ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌هات، كه خومه‌ینی ناوی نا بو شه‌یتانی بزورگ.
چوارده‌وری ئێران به ده‌وڵه‌تانی سه‌ر به ئه‌مه‌ریكا گیراوه. له لای
سه‌رویه‌وه جمهوریه‌ته‌كانی یه‌كێتی سۆڤیتی جاران، له
رۆژهه‌لاتیه‌وه پاكستان و ئه‌فغانستان (دوای روخانی تالیبان)، له
خواریه‌وه ئه‌ماره‌ته‌كانی خه‌لیج و له رۆژئاوایه‌وه توركیا. ته‌نیا
په‌نجه‌ره له هه‌مو سنوره‌كانی ئێران‌دا كه نفوزی ئه‌مه‌ریكای تیا
نه‌بو هه‌ر عیراق بو. ئێران نه‌یئه‌ویست ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌شی لێ بگیرێ.
عیراقی لاوازی صه‌دام دراوسێی ئێران بێ باشتره له عیراقی به‌هێزی
سه‌ر به ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه‌ریكا وتویه‌تی، هه‌رگیز گۆڕینی رژیمی ئێرانی له
به‌رنامه‌يدا نه‌بوه، به‌ڵكو گۆڕینی ره‌فتاری ئێران سه‌باره‌ت به
پشتیوانی تێرۆر، به تایبه‌تی ده‌سوه‌ردانی له كاروباری فه‌له‌ستین و
لوبنان، هه‌وڵدان بۆ به ده‌سهێنانی چه‌كی كۆكوژ... به‌ڵام له‌وانه
گرنگتر كه ئێرانی ترساندوه: دو تاقم حوكمی ئێران ئه‌كه‌ن. تاقمێكیان،
هه‌ڵبژێردراون، تاقمێكیان هه‌ڵنه‌بژێردراون. ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه له
ئێران‌دا به ده‌س ئه‌وانه‌وه‌یه كه هه‌ڵنه‌بژێردراون. ئه‌مه‌ریكا
ئه‌یه‌وێ ئه‌وانه حوكمی ئێران بكه‌ن كه هه‌ڵبژێردراون و ئه‌وانه له
حوكم دور بكه‌ونه‌وه كه هه‌ڵنه‌بژێردراون.
ئێران له عیراقی ئیستادا سیاسه‌تێكی دوسه‌ری هه‌یه:
سه‌رێكیان، ره‌فتاره له گه‌ڵ م‌ح، وه‌كو حكومه‌تی عیراق، كه هه‌ندێ
له ئه‌ندامه‌كانی ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌رده‌می رژیمی به‌عسدا
بنكه‌كانیان له ئێران بوه‌و دۆستی ئێران بون.
سه‌رێكیشیان، ره‌فتاره له گه‌ڵ هه‌بونی ئه‌مه‌ریكادا، ئه‌یه‌وێ له
زه‌لكاوی عیراقدا به جۆرێ گیر بخوا، گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ری لێبكه‌وێ،
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زوتره به جێی بهێڵێ و هه‌ڵێ.
5 ی 8 ی 03 سێشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
باس له دانانی وه‌زیره‌كان كرا بیروڕای جیاواز هه‌یه.
ره‌ئيه‌ك ئه‌ڵێ: به پێ‌ی سه‌ره‌تاكانی لێوه‌شاوه‌یی و پاكی، بێ گوێ
دانه دین و تایه‌فه‌و نه‌ته‌وه هه‌ندێ پێوانه دابنرێ. بۆ هه‌ر
وه‌زاره‌تێ چه‌ند كه‌سێ پێشنیار بكرێ. به ده‌نگدانی نهێنی یه‌كێ
هه‌ڵبژێرن. به زۆری هه‌ندێ له‌وانه‌ی سونه‌ن پێ له سه‌ر ئه‌مه
دائه‌گرن.
ره‌ئية‌كی تر ئه‌ڵێ: له به‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی خه‌ڵكی عیراق
جۆراوجۆره وه‌زیره‌كانیش ئه‌بێ به پێ‌ی سه‌ره‌تای سازین له‌و پێكهاته
تێكه‌ڵاوه دابنرێن، به‌و مه‌رجه‌ی پێڕه‌وی پێوانه‌ی سیاسی و
ته‌كنۆكراتی بكرێ.
به زۆرایه‌تی 15 ده‌نگ بڕیار درا دانانی میكانیزم و پێوانه‌كانی به هر بسپێردرێ.
ئاخۆ سه‌رۆكی وه‌زیران هه‌بێ یانه؟ به زۆرایه‌تی 19 ده‌نگ بڕیار درا
دانه‌نرێ، سه‌رۆكی م‌ح له‌و مانگه‌دا سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیره‌كان بكا.
وه‌زاره‌ته‌كان بریتین له: 1- الزراعه. 2- الثقافه (سام وه‌زاره‌تی
الاعلامی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه. باس كرا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بمێنێ یا
نه؟ به زۆرایه‌تی 20 ده‌نگ مانه‌وه‌ی بڕیار درا). 3- التربیه. 4-
المالیه. 5- الخارجیه. 6- الصحه. 7- التعلیم العالی. 8- الاسكان
والتعمیر. 9- الصناعه والمعادن. 10- الداخلیه. 11- الری تغیر الاسم الی
الموارد المائیه. 12- العدل. 13- العمل والشؤون الاجتماعیه. 14- النفط.
15- التخطیط (مانه‌وه‌ی به زۆرایه‌تی 18 ده‌نگ بڕیار درا). 16- الحكم
المحلی. 17- الاشغال العامه. 18- الاوقاف والشؤون الدینیه (له
كۆبونه‌وه‌ی هر دا بڕیار درا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و بكرێ به دواوین
الوقف). 19- التجاره. 20- النقل والمواصلات. 21- الشباب والریاضه.
بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان زیاد بكرێ بۆ 25 پاش چه‌ندین مشت‌ومڕ و گفتوگۆ بڕیار درا:
یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی النقل و المواصلات بكرێ به دوان: 1- النقل. 2- الاتصالات.
دوه‌م: 4 وه‌زاره‌تی نوێ دروستبكرێن بۆ : 1- البیئه. 2- حقوق الانسان. 3- الهجره والمهجرین. 4- الكهربا‌ء.
سێیه‌م: سام خۆیشی بڕیاری داب‌و وه‌زاره‌تی (التصنیع العسکری) بگۆڕێ بۆ وه‌زاره‌تی العلوم والتكنولوجیا.
زیادکردنی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان هیچ پێوه‌ندیه‌کی به پێویستیه‌کانی
ئیستای عیراقه‌وه نیيه به‌ڵکو بۆ رازیکردنی ئه‌ندامانی مه‌جلیسه بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێ وه‌زیرێ دابنێ.
سیاسیه‌کانی عیراق به پێ‌ی گرنگيی وه‌زاره‌ته‌کان پۆلێن ئه‌که‌ن بۆ:
پۆلی یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی سه‌روه‌ری، بریتیيه له وه‌زاره‌ته‌كانی دیفاع، ناوخۆ، ده‌ره‌وه، دارایی، نه‌وت
پۆلی دوه‌م: وه‌زاره‌تی به‌رهه‌مهێن، وه‌كو پیشه‌سازی و گواستنه‌وه...
پۆلی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاری، وه‌كو په‌روه‌رده و ته‌ندروستی...
×
تاڵه‌بانی گه‌یشتۆته په‌كین له چین.
6 ی 8 ی 03 چوارشه‌م:
چه‌له‌بی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
بریمه‌ر بۆ كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتانه هات. باس له گیروگرفتی بێكاری و
كردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له كۆنسولگه‌كانی عیراق له ده‌ره‌وه كرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له لایه‌ن راوێژكاری ئه‌مه‌ریكاییه‌وه
سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرێ. بڕیاریان داوه 5 كۆنسولگه‌ی عیراقی له:
ئه‌بوزه‌بی، مه‌نامه، قاهیره، عه‌مان، بێروت، بخه‌نه‌وه كار. له‌م
باره‌یه‌وه گفتوگۆ کرا. هه‌ندێ له‌م وڵاتانه بۆ (جالیه)ی عیراقی
بایه‌خێكی ئه‌وتۆیان نیيه، به تایبه‌تی ئةوانةى كه ژماره‌یه‌كی
كه‌می عیراقييان لێ دانیشتوه، له كاتێكدا چه‌ندین پایته‌ختی گرنگی
ده‌وڵه‌تانی تر هه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆر عیراقييان لێیه، كه‌چی
كۆنسولگه‌كانی لێ نه‌خراوه‌ته‌وه كار.
7 ی 8 ی 03 پێنجشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌عات 10 له گه‌ڵ بریمه‌ر، جه‌نه‌رال جۆن ئه‌بی زه‌ید سه‌ركرده‌ی
هێزه‌كانی ناوه‌ند، جه‌نه‌رال ریكاردۆ سانچێز سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی
عیراق، كۆبونه‌وه.
فه‌یله‌قی دیفاعی مه‌ده‌نی
ئه‌بی زه‌ید باسی پێكهێنانی هێزی (دفاع مدنی) كرد‌و سانچێز زۆرتر له‌م
هێزه دوا و، وتی: "جارێ ته‌ركیز ئه‌كرێته سه‌ر ناوه‌ڕاستی وڵات. له
ماوه‌ی 45 رۆژدا 8 فه‌وج دائه‌مه‌زرێ". هه‌ندێ لایه‌نی تری
رونكرده‌وه. به پێ‌ی وه‌ره‌قه‌یه‌ك كه بۆ م‌ح نێردراوه، خۆیان ناویان
له‌م دامه‌زراوه نوێیه ناوه:
(فیالق الدفاع المدنی العراقی: Iraqi Civil Defense Corps)
(فه‌یله‌ق) له زمانی جه‌نگيی عیراقدا هێزێكی گه‌وره‌یه به لایه‌نی
كه‌مه‌وه 3 فیرقه ئه‌بێ، ئه‌مان به مه‌عنای (فه‌وج: به‌تالیۆن) به
كاریان هێناوه.
ئه‌م دامه‌زراوه نوێیه، كه له كۆتایی ته‌موزه‌وه ده‌ستیان كردوه به
پێكهێنانی، وه‌كو نوسراوه له پاڵ جه‌یشی نوێ‌ی عیراق و پۆلیس و
پاسه‌وانی سنور دا، بۆ ئه‌وه‌یه عیراقيی ده‌ورێكی كاریگه‌رتری هه‌بێ
له جێگیركردنی ئاسایش‌دا.
له هه‌ر پارێزگایه‌ك دا 1 فه‌وج دائه‌مه‌زرێ و هه‌ر فه‌وجێك 850 كه‌س
ئه‌بێ. به پێ‌ی ژماره‌ی پارێزگاكانی عیراق ئه‌بێته 18 فه‌وج و
ژماره‌ی هه‌مویان 15000 كه‌س ئه‌بێ.
له 25 ی ته‌موزه‌وه ده‌ستیان كردوه به ناونوسین و له 31 ی
ته‌موزةوة ده‌ستیان كردوه به مه‌شق. به پێ‌ی ئه‌و پلانه‌ی دایان ناوه
به ته‌مان: له ماوه‌ی 45 رۆژی داهاتودا 8 فه‌وج دابمه‌زرێ و له 1
ی ئه‌یلول دا 5 فه‌وجی تر‌و له كانونی دوه‌مدا 5 فه‌وجه‌كه‌ی تر ته‌واو
ببێ.
پێكهێنانی، هه‌ر فه‌وجه له خه‌ڵكی ناوچه‌ی خۆی دروست ئه‌كرێ و نابرێن بۆ شوێنانی تر.
راهێنانی، ئه‌فسه‌رانی هاوپه‌یمانان خۆیان مه‌شقێكی سه‌ره‌تاییان
پێئه‌كه‌ن، دوایی له ماوه‌ی كاركردن دا درێژه ئه‌ده‌ن به راهێنانیان
بۆ كاروباری ئاسایش و به كارهێنانی چه‌ك و ئه‌ركه‌كانی تر.
سه‌ركردایه‌تی، هێزی هاوپه‌یمانان خۆیان راسته‌خۆ سه‌ركردایه‌ت‌ييان ئه‌كه‌ن و فه‌رمان له‌وان وه‌رئه‌گرن.
ئه‌ركه‌كانی: له گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانه‌كاندا كار ئه‌كه‌ن، یارمه‌تی
ئه‌وان ئه‌ده‌ن بۆ پێوه‌ندی له نێوان ئه‌وان و خه‌ڵكی عیراقدا،
ده‌وری‌یه‌ی هاوبه‌ش ده‌ر ئه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ره‌تله‌كانیاندا ده‌رئه‌چن،
هه‌ندێ له شوێنه پێویسته‌كان ئه‌پارێزن و خاڵی پشكنین دائه‌نێن و
ئاگاداری و زانیاری كۆ ئه‌كه‌نه‌وه.
چه‌ك و تفاق، جگه له چه‌كی سوك بۆیان نیه چه‌كی تر هه‌ڵبگرن.
جلوبه‌رگ، ئه‌ندامه‌كانی پۆلیس نین هه‌روه‌ها سه‌ربازیش نین، بۆ ئه‌وه‌ی
له پۆلیس و سه‌رباز جیابكرێنه‌وه جلوبه‌رگی ئه‌مان جیاواز ئه‌بێ له
هی ئه‌وان.
موچه، موچه‌ی مانگانه‌یان وه‌كو موچه‌ی سه‌رباز ئه‌بێ. ئه‌مه
گیروگرفتێكی راسته‌قینه‌یه. موچه‌ی سه‌رباز 60 دۆلاره. پاره‌یه‌كی زۆر
كه‌مه. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئیستا بێكاری زۆر بڵاوه‌و خه‌ڵك ده‌ستیان زۆر
كورته، ره‌نگه هه‌ندێ كه‌س به ناچاری بێنه ریزه‌كانی ئه‌م
فه‌وجانه‌وه، به‌ڵام كه بازاڕی كار ببوژێته‌وه‌و كرێی رۆژانه‌ی كرێكار
به‌رز ببێته‌وه، ئه‌وه‌ی توانای كاری هه‌بێ ریزه‌كانی ئه‌م
فه‌وجانه به جێئه‌هێڵێ و ئه‌چێ كارێكی تر به موچه‌یه‌كی به‌رزتر
ئه‌كا. یان فێری پاره وه‌رگرتن و دزی و به‌رتیلخۆری ئه‌بن و،
گه‌نده‌ڵی ریزه‌كانیان دائه‌ڕزێنێ و ناویان له ناو خه‌ڵك دا ئه‌زڕێ و
ئه‌بێته دامه‌زراوێكی به‌دناو.
×
دانانی لوجنه‌ی ده‌ستوری دواخرا بۆ كۆبونه‌وه‌ی 11 ی مانگ. فتواكه‌ی سیستانی كۆسپێكی گه‌وره‌ی رێگه‌ی نوسینی ده‌ستوره.
×
ده‌وامی م‌ح: بڕیار درا لێره به دواوه حه‌فته‌ی 3 رۆژ ده‌وام
هه‌بێ: دوشه‌مه‌و سێشه‌مه‌و چوار شه‌مه، له سه‌عات 10 ی به‌یانی تا 4
ی ئێواره. سه‌عات 13 – 14 ته‌رخان بكرێ بۆ فراوین.
8 ی 8 ی 03 هه‌ینی:
جه‌عفه‌ری له گفتوگۆیه‌كدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الزمان) ده‌رباره‌ی فیدرالی دواوه.
صحیفه (المستقبل) اللبنانیه فی 8/ 8/ 2003.
اكد رئیس مجلس الحكم الانتقالی فی العراق ابراهیم الجعفری أمس إن المجلس
أقر كمبدأ عام أن یكون نظام الحكم الجدید فی العراق نظاما فیدرالیا
ونقلت صحیفه (الزمان) الیومیه المستقله عن الجعفری قوله ان "مجلس الحكم
اقر بان یكون النظام فی العراق الجدید نظاما فیدرالیا كمبدأ عام" وقال
انه " لم یتم خلال المناقشات التی عقدها مجلس الحكم الاقرار النهائی
بطبیعه وشكل الفیدرالیه التی سیكون علیها العراق الجدید."واوضح الجعفری
انه "لایمكن الاقرار بنوع الفیدرالیه مالم یتم وضع الدستور وحینذاك سیتم
اختیار نوع الفیدرالیه التی ستمثل العراق" وتابع ان "عالم الیوم یشهد
العدید من الدول الكبری التی تتمتع بنظام فیدرالی كامریكا والمانیا فضلا
عن وجود انواع متعدده من الفیدرالیه فی بلدان اخری ولكل فیدرالیه
خصوصیتها التی تتمیز بها ومنها فیدرالیات ذات طابع جغرافی واخری سیاسی
ومنها عرقی وبعضها مذهبی او دینی واحیانا تنطلق الفیدرالیه من الانسان
ذاته"
وحول نوع الفیدرالیه التی یتطلع الیها العراق، قال "نحن نؤمن ان تحقق فی
جانب معین حاله من اللامركزیه ومن الجانب الاخر ان تحقق حاله مركزیه
مع ضمان المحافظه علی وحده العراق وسیادته مع إحترام إراده شعبه وضمان
حقوقه."
11 ی 8 ی 03 دوشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌عات 10 بریمه‌رو سه‌فیری بریتانی هاتن له گه‌ڵ هر كۆبونه‌وه.
كورته‌ی قسه‌كانی بریمه‌ر بریتی بو له:
- دانانی وه‌فد بۆ ئه‌وه‌ی به ناوی عیراقه‌وه به‌شدار بێ له
كۆبونه‌وه‌ی رێكخراوه ناوده‌وڵه‌تیيه‌كاندا. وه‌كو كۆبونه‌وه‌ی
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب و كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان، به‌ڵام له روی قانونییه‌وه ئه‌بێ عیراق وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی هه‌بێ.
ئامۆژگاری: وه‌فده‌كان كه ئه‌نێرن بۆ ده‌ره‌وه با به ژماره كه‌م بن.
- وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ له م‌ح دا شتێكی باش نیيه، ئه‌گه‌ر
ئه‌تانه‌وێ لایه‌نه‌كانی تر به‌شدار بكه‌ن ئه‌توانن له لوجنه
فه‌رعی‌یه‌كاندا دایان بنێن.
- بۆ به‌لادا خستنی گێڕانه‌وه‌ی موڵكیه‌ت و كێشه‌ی زه‌ویوزار له نێوان
كورد‌و عه‌ره‌بدا له گه‌ڵ رێكخراوی جیهانيى كۆچ (IOM) رێك كه‌وتون له 5
شوێن ئۆفیس ئه‌كه‌نه‌وه، له‌وانه: موسل، هه‌ولێر... بۆ به‌دواچون و
به‌لادا خستنی ئه‌و ناكۆكييانه.
- بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان ئێمه‌و ئێوه‌دا روبه‌ڕوبونه‌وه رونه‌دا، ئێمه
هیچ بڕیارێكی سه‌ره‌كی ناده‌ین پێش ئه‌وه‌ی پرس به ئێوه بكه‌ین،
مه‌فروزه ئێوه‌ش هیچ بڕیارێكی سه‌ره‌كی نه‌ده‌ن بێ پرسی پێشه‌كی
ئێمه، بۆ نمونه بڕیاری دروستكردنی وه‌زاره‌تی تازه. كه بیر له
دروستكردنی وه‌زاره‌تی نوێ ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌بێ بیر له بودجه، بینا،
فه‌رمانبه‌ر بكه‌نه‌وه، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری وا بده‌ن ئه‌بێ پرس
به ئێمه بكه‌ن.
قسه‌كانی بریمه‌ر (ته‌بلیغ) بون نه‌ك ئاڵوگۆڕی بیروڕا.
له كاتێكدا ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه ئه‌كرا ئه‌ندامانی تری م‌ح له ده‌ره‌وه
چاوه‌ڕوان بون ته‌واو ببێ بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ده‌س پێ‌بكا.
ئه‌وه‌یان به پشتگوێ خستنی خۆیان داناوه.
×
چادرچی له‌وه‌تی خۆی له هر ده‌رهاوێژراوه ئه‌وه‌ی لێبۆته گرێ و
ئه‌ندامانی تری م‌ح لة دژی هان ئه‌دا، ئه‌مڕۆش دیسان خۆی و 13 كه‌سی
تری ساز داب‌و، به ناوی ئه‌وانه‌وه ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و وتی نابێ
ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی له ناو م‌ح دا دروست بكرێ و ئه‌ندامه‌كانی تر
بخرێنه په‌راوێزه‌وه‌و داوای كرد ئه‌و جۆره كارانه دوباره نه‌بنة‌وه.
×
بڕیاری ژ 32 ی م‌ح ده‌رباره‌ی پێكهێنانی لوجنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی
میكانیزمی نوسینی ده‌ستور به هه‌ڵبژاردن یا هه‌ڵئاواردنی ئه‌ندامانی
كۆڕی ده‌ستوری. ئه‌م لوجنه‌یه ده‌ستور نانوسێ به‌ڵكو رێگه‌ی نوسینی
ده‌ستور دیاری ئه‌كا. هه‌ر ئه‌ندامێكی م‌ح یه‌ك كه‌س ناودێر ئه‌كا به‌وه
لوجنه‌كه به قه‌د ئه‌ندامانی م‌ح ئه‌بێ به 25 كه‌س و ئه‌شێ تا 15 ی 9
كاره‌كانی ته‌واو بكا‌و ته‌قریری خۆی بدا به م‌ح.
گروپی كورد ئه‌م كه‌سانه‌یان ناودێر كرد: یه‌كێتی د- فوئاد مه‌عسوم،
پارتی سامی ئه‌وره‌حمان، یه‌كگرتو دیندار نه‌جمان، لة لايةن دارا
نورةدينةوة فرسه‌ت ئه‌حمه‌د ناوديَر كرا‌و لة لايةن دكتؤر مةحموديشةوة د-
محه‌مه‌د عومه‌ر مه‌ولود ناوديركرا.
لةلايةن د- موحسینةوة، د- مسته‌فا زه‌ڵمی ناودێر كرا. به‌وه ژماره‌ی كورد له لوجنه‌كه‌دا بو به 6 ئه‌ندام.
×
سیستانی و ده‌ستوری عیراق
كۆسپی گه‌وره‌ی رێگه‌ی نوسینی ده‌ستور سیستانی و فتواكه‌یه‌تی.
ئه‌گینا له باتی دانانی لوجنه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی نوسینی
ده‌ستور ئه‌كرا لوجنه‌یه‌ك دابنێن مسوه‌ده‌ی ده‌ستور بنوسێ و له
رۆژنامه‌كان و ده‌زگاكانی تری راگه‌یاندندا بڵاو بكرایه‌ته‌وه بۆ لێدوان
و گفتوگۆ، م‌ح دوابڕیاری لێ بدایه و بخرایه‌ته به‌رده‌م گه‌ل بۆ
راپرسی گشتی.
ئیستا له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا چه‌ند مه‌رجه‌عێكی لێیه، له‌وانه: عه‌لی
سیستانی (ئێرانی)، به‌شیر نه‌جه‌فی (پاكستانی)، ئیسحاق فه‌یاز
(ئه‌فغانی)، محه‌مه‌د سه‌عید به‌هبه‌هانی حه‌كیم (نیوه ئێرانی و نیوه
عیراقی). له ناو ئه‌وانه‌دا له هه‌مویان به نفوزتر ئایه‌توڵا سه‌ید
عه‌لی سیستانیيه.
ئه‌بولقاسمی خوئی، گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی ته‌قلیدی شیعه له حه‌فتاكان
و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له ململانێی نێوان شای ئێران و
خومه‌ینیيدا، بێده‌نگ بو، به‌ڵكو له گه‌رمه‌ی ناكۆكیيه‌كه‌دا كه شا
ته‌نگاو بو هاوسه‌ره‌كه‌ی نارد بۆ دیده‌نی خوئی بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی
بدا له ئارامكردنه‌وه‌ی گه‌لی راپه‌ڕیوی ئێران‌دا، خوئی پێشوازی
لێكرد‌و دوعای خێری بۆ شا كرد.
به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی خومه‌ینی جه‌نگی له دژی شا راگه‌یاند بو،
خه‌ڵكی ئێرانی هان ئه‌دا بۆ شۆڕش، خوئی یارمه‌تیيه‌كی خومه‌ینی
نه‌دا. خومه‌ینی ئه‌وه‌ی له بیر بو، كه سه‌ركه‌وت نه‌یئه‌توانی خوئی
به ده‌ردی شه‌ریعه‌تمه‌داری ببا، ریشی بتاشێ و خه‌لعی لیباسی بكا،
به‌ڵام فه‌رامۆشی كرد‌و هه‌وڵيدا له باتی نه‌جه‌ف، حه‌وزه‌ی عیلمی قوم
ببێته ناوه‌ندی شیعه و مه‌رجه‌عی تر بێنه پێشه‌وه.
خومه‌ینی كه له ئێران كاروباری گرته ده‌س كه‌وته جێبه‌جێكردنی
تیۆری (ولایه‌تی فه‌قیه) خوئی له‌وه‌شدا پشتیوانی لێنه‌كردو
تیۆریيه‌كه‌ی نه‌په‌سه‌ند.
خوئی لوتی نه‌ئه‌ژه‌نده كاروباری سیاسیيه‌وه به تایبه‌تی له
سه‌رده‌می زه‌برو زه‌نگی به‌عس و صه‌دام حسێندا، به‌ڵكو ئه‌یویست خۆی و
حه‌وزه دور له تێكه‌ڵاوی سیاسی رابگرێ، به‌ڵام ئه‌وه دادی نه‌دا،
صه‌دام له رۆژانی شكانی راپه‌ڕیندا خوئی، ئه‌گه‌رچی زۆر پیر بو، برده
به‌غدا و ناچاری كرد قسه له دژی راپه‌ڕین بكا.
سیستانی له نزیكه‌كانی خوئی بو، كه مرد، ئه‌م جێگه‌ی گرته‌وه.
ئه‌ویش له‌وانه بو تیۆری ولایه‌تی فه‌قیهی خومه‌ینی نه‌په‌سه‌ندوه.
سیستانی به هه‌مان رێبازی خوئیيدا ئه‌ڕۆیشت. ئه‌ویش له‌وانه بو
ئه‌یویست حه‌وزه دور رابگرێ له تێكه‌ڵاوی سیاسی و ئه‌یویست له گه‌ڵ
رژیمی به‌عس به ئاشتی بژی، به درێژایی سه‌رده‌می صه‌دام بێده‌نگ و
گۆشه‌گیر كونجی ژوره‌كه‌ی خۆی گرت بو، له ماڵ ده‌رنه‌ئه‌چو.
خومه‌ینی ئاخوندێكی شۆڕگێڕ، ده‌یان ساڵ به‌ره‌نگاریی شای ئێرانی
كردبو، گه‌وره‌ترین هانده‌ری شۆڕشی ئێران و گه‌وره‌ترین و به
ده‌سه‌ڵاتترینی رابه‌ره‌كانی بو، به‌ر له روخانی شا و دوای روخانیشی
تا ماوه‌یه‌ك، هه‌مو هێزه سیاسیيه‌كانی ئێران به چه‌پ و راسته‌وه،
رابه‌رایه‌تی ئه‌ویان قبوڵ بو، سه‌ركردایه‌تی شۆڕشێكی كرد رژیمی
شاهنشاهی روخان و له جێگه‌ی ئه‌و رژیمی جمهوری ئیسلامی دامه‌زراند.
بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری دنیادا بوژانده‌وه تا ئیستاش
كاریگه‌ری هه‌ر ماوه.
سیستانی كێیه‌و ده‌وری چی بوه له روخاندنی رژیمی به‌عس دا؟ ئه‌گه‌ر
بیه‌وێ لاسایی خومه‌ینی بكاته‌وه‌و وا بزانێ وه‌كو ئه‌وی پێئه‌كرێ،
ئه‌وا بێگومان به هه‌ڵه‌دا چوه. خومه‌ینی و سیستانی دو كه‌سایه‌تی
جیاوازن، له دو سه‌رده‌می جیاوازدا ژیاون.
فتواكه‌ی سیستانی
بسم الله الرحمن الرحيم
سماحة سيدنا ومرجعنا المفدى آية الله العظمى السيد علي الحسيني السيستاني (دام ظله) .
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته وبعد :
أعلنت سلطات الاحتلال في العراق أنها قررت تشكيل مجلس لكتابة الدستور
العراقي القادم، وأنها ستعين أعضاء هذا المجلس بالمشاورة مع الجهات
السياسية والاجتماعية في البلد، ثم تطرح الدستور الذي يقرّه المجلس للتصويت
عليه في استفتاء شعبي عام .
نرجو التفضل ببيان الموقف الشرعي من هذا المشروع وما يجب على المؤمنين ان يقوموا به في قضية اعداد الدستور العراقي .
جمع من المؤمنين 20/ ربيع الآخر /1424هـ
بسمه تعالى
ان تلك السلطات لا تتمتع بأية صلاحية في تعيين أعضاء مجلس كتابة الدستور،
كما لا ضمان ان يضع هذا المجلس دستوراً يطابق المصالح العليا للشعب العراقي
ويعبر عن هويته الوطنية التي من ركائزها الأساس الدين الإسلامي الحنيف
والقيم الاجتماعية النبيلة، فالمشروع المذكور غير مقبول من أساسه، ولابدّ
أولاً من إجراء انتخابات عامة لكي يختار كل عراقي مؤهل للانتخاب من يمثله
في مجلس تأسيسي لكتابة الدستور، ثم يجرى التصويت العام على الدستور الذي
يقرّه هذا المجلس، وعلى المؤمنين كافة المطالبة بتحقيق هذا الأمر المهم
والمساهمة في إنجازه على أحسن وجه، أخذ الله تبارك وتعالى بأيدي الجميع إلى
ما فيه الخير والصلاح والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته.
25/ ع2 /1424
علي الحسيني السيستاني
فیقهی شیعه له هی سوننه جیاوازه. ئه‌و جۆره هێرارشييه‌ی له
دامه‌زراوی دینيى شیعه‌دا هه‌یه له سوننه‌دا نیيه. له‌وه‌تی ئه‌و
فتوایه‌ی سیستانی ده‌رچوه، كه‌سایه‌تییه شیعه‌كانی ناو م‌ح، له‌وانه:
به‌حره لعلوم، حه‌كیم و یاریده‌ده‌ره‌كانی، جه‌عفه‌ری و
یاریده‌ده‌ره‌كانی، روبه‌یعی... بێ پێچ و په‌نا پشتیوانی لێئه‌كه‌ن.
یه‌كێ له سه‌ركرده دیاره‌كانی حیزبی ده‌عوه، رۆژێ هاتبو بۆ
به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كانی م‌ح دا. ئه‌وه یه‌كه‌م جار بو من بیبینم.
پاش یه‌كتر ناسین كه‌وتینه باسی مه‌سه‌له گه‌رمه‌كان له‌وانه
هه‌ڵبژاردنی گشتی. وتی: "ئێمه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ناتوانین به
پێچه‌وانه‌ی فتوای سیستانی كار بكه‌ین." له میانه‌ی قسه‌كانيدا شتێكی
بۆ رون كردمه‌وه تا ئه‌و كاته نه‌مئه‌زانی.
مه‌رجه‌ع، ره‌ئی و فتوا و حوكمی هه‌یه.
ره‌ئی: ئه‌شێ پێڕه‌وی بكرێ و ئه‌شێ پێڕه‌وی نه‌كرێ،
فتوا: ئه‌وانه‌ی موقه‌لیدی ئه‌ون ئه‌بێ پێڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی
موقه‌لیدی ئه‌و نین ئه‌شێ پێڕه‌وی بكه‌ن و ئه‌شێ پێڕه‌وی نه‌كه‌ن،
به‌ڵام
حوكم: ئه‌بێ هه‌مو شیعه پێڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر موقه‌لیدی ئه‌و، یا هی هه‌ر مه‌رجه‌عێكی تر بن.
فتواكه‌ی سیستانی (حوكم) ه، بۆیه ئه‌بێ هه‌مویان پێڕه‌وی بكه‌ن.
فتواكه‌ی سیستانی، فتوا بێ یان حوكم، راست بێ یان درۆ، كێشه‌ی
(ئیحراج) ی بۆ رێكخراو و كه‌سایه‌تییه دینییهكانی ناو م‌ح دروستكردوه،
ئه‌وانیش به چاكترین شێوه به كاری ئه‌هێنن بۆ (ئیبتیزاز) ی
ئه‌ندامه‌كانی م‌ح به شیعه‌و سونه‌وه.
هه‌رچه‌نده ده‌عوه‌و مه‌جلیس و به‌حره‌لعلوم و روبه‌یعی... به رواڵه‌ت
پشتیوانی له داواكه‌ی سیستانی ئه‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی، به‌ڵام
پێم وایه هیچ لایه‌كیان و هیچ كه‌سێكیان به راستیان نیيه و ئه‌گه‌ر
بڕیار بدرێ هه‌ڵبژاردنی گشتی بكرێ هه‌زارویه‌ك بیانو دائه‌تاشن بۆ
دواخستنی و هه‌زارویه‌ك كۆسپ ئه‌هێننه رێگه‌ی بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی،
چونكه هیچیان دڵنیا نین له ئه‌نجامی هه‌لبژاردن و ناتوانن پێشبینی
بكه‌ن كێ ده‌رئه‌چێ و كێ ده‌رناچێ، كێ زۆرایه‌تی ئه‌هێنێ و كێ
كه‌مایه‌تی ئه‌بێ.
12 ی 8 ی 03 سێشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
محێدین خه‌تیب به 18 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا به سكرتێری م‌ح.
دارا نوره‌دین وه‌ره‌قه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی گێڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵی
زه‌وتكراوی كورده‌كانی كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تر ئاماده كردبو. پاش
لێدوان لوجنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی دروست كرا. وه‌ره‌قه‌كه ناته‌واو بو.
پاش نیوه‌ڕۆ، كۆبونه‌وه‌ی هر بو بۆ باسی وه‌زاره‌ته‌كان.
13 ی 8 ی 03 چوارشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌عات 10 بریمه‌رو سه‌فیری بریتانی هاتن بۆ كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتانه.
بریمه‌ر ده‌رباره‌ی پێویستی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای عیراق بۆ
سه‌رمایه‌گوزاری بێگانه دوا. پاشه‌رۆژی ئابوری عیراق به‌نده به
سازدان و به گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌گوزاری بێگانه له كه‌رتی تایبه‌تیدا
كه هه‌لی كار ئه‌ڕه‌خسێنێ و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت كز ئه‌كا.
هه‌ندێ له ئه‌ندامانی م‌ح به دوربینی و شاره‌زاییه‌وه گفتوگۆیان له
گه‌ڵ كرد. وتیان: "ئێمه وه‌كو سه‌ره‌تا له گه‌ڵ بازاڕی ئازادین به‌ڵام
ئه‌بێ هه‌لومه‌رجی ناوخۆی ئیستای عیراق له به‌رچاو بگیرێ و به
شێنه‌یی به‌ره‌و بازاڕی ئازاد بچین به تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیستا
چینی ناونجی له كۆمه‌ڵی عیراقدا نه‌ماوه‌و داهاتی كه‌سی عیراقی
نزمه. په‌له‌كردن به‌ره‌و كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌بێته هۆی دروستبونی
ده‌لاقه‌یه‌كی گه‌وره له نێوان تاقمیكی پچوكی ده‌وڵه‌مه‌ن و
زۆرایه‌تی‌یه‌كی هه‌ژار و نه‌داردا. سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌گه‌ر له قۆناغی
ئیستادا له بواری توریستی و گوێزانه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆجیا و شتی له‌و
بابه‌ته‌دابێ باشه، به‌ڵام نابێ بچێته بواری كڕینی خان‌و و
زه‌ویوزاری كشتوكاڵیيه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی م‌ح ده‌زگایه‌كی
هه‌ڵبژێردراو نیيه، ئه‌بێ ئه‌و بڕیاره گرنگه هه‌ڵبگیرێ بۆ سه‌رده‌می
پارله‌مان و حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو."
×
پارادۆكس: له نه‌جه‌ف ژنێك ته‌عین كرابو به قازی. به‌حره‌لعلوم
ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و داوای لابردنی كرد. بریمه‌ر به‌ڵێنی دایه
بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. 3 ئافره‌ت، كه له م‌ح دا ئه‌ندامن، له
كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده بون كه‌سیان به ده‌نگ نه‌هاتن. كه‌چی هه‌مان رۆژ
د ره‌جا خوزاعی پێشنیاری كرد 20 ی جیمادی سانی، رۆژی له دایكبونی
فاتیمه‌ی زه‌هرا، هه‌مو ساڵێ له عیراقدا بكرێ به رۆژی ژن. 19 كه‌س
ده‌نگی بۆ دا.
14 ی 8 ی 03 پێنجشه‌م:
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری 1500 ی 2003 ی ده‌رباره‌ی عیراق ده‌ركرد.
بڕیاره‌كه پێشوازی له دامه‌زراندنی م‌ح ئه‌كاو برگه‌ی 1 ی ئه‌ڵێ:
"یرحب باقامه مجلس للحكم فی العراق فی 13 تموز یتمتع بصفه تمثیلیه
كبیره تشكل مرحله مهمه علی طریق تشكیل الشعب العراقی حكومه تمثیلیه
معترفا بها دولیا تمارس مهام سیاده العراق". له 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ته‌نیا سوریا ده‌نگی بۆ نه‌داوه.
4
عیراق و دراوسێكانی
عیراق له گه‌ڵ 6 ده‌وڵه‌ت هاوسنوره: ئێران، توركیا، سوریا، ئوردون، عه‌ره‌بستانی سعودی، كوێت.
شوێنی جیۆپۆلیتیكی و ده‌وڵه‌مه‌نی سامانی نه‌وت و ئاو و كشتوكاڵ و
پێكهاته‌ی جۆراوجۆری نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهه‌بی دانیشتوانی
عیراق، هه‌لومه‌رجێكی وه‌های خوڵقاندوه، هه‌ر گۆڕانێكی سیاسی له
عیراقدا روبدا به جۆرێكی باش یا خراپ كار له ده‌وڵه‌تانی دراوسێی
ئه‌كا.
جه‌نگی رزگاريی عیراق، كه ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ستیان
دایه، جگه له كوێت، هه‌مو دراوسێكانی عیراق دژی راوه‌ستان. ئه‌گه‌رچی
هه‌ریه‌كه‌یان به بیانویه‌كی جیاواز، به‌ڵام له به‌ر یه‌ك هۆی
ناوكۆیی كه هه‌مویانی له‌م دوژمنایه‌تییه‌دا كۆ ئه‌كرده‌وه، ئه‌ویش
كاریگه‌ری ئه‌نجامه‌كانی روخانی رژیمی تۆتالیتاری به‌عس و
دامه‌زرانی نمونه‌یه‌كی نوێ‌ی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بو.
هه‌مو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه گۆڕانی رژیمی دیكتاتۆريى صه‌دامیان به
رژیمێكی دیمۆكراسی به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دائه‌نا. ئه‌مانه:
به‌ر له جه‌نگ دژی راوه‌ستان و هه‌وڵیاندا به‌ر له قه‌ومانی بگرن.
له رۆژانی جه‌نگه‌كه‌دا ئه‌یانویست درێژه بكێشێ و ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی توشی زیانی گیانی زۆر ببن.
له دوای روخانی صه‌دام ئه‌یانویست عیراق ببێته گۆڕستانی
ئه‌مه‌ریكييةكان و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی به ده‌ستیانه‌وه‌یه (بۆ
یارمه‌تیدانی عیراق، بۆ دامه‌زراندنی رژیمێكی دیمۆكراسی و
ئاواكردنه‌وه‌ی و باشكردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك) بشكێ و عیراق له
ده‌ریای خوێنی شه‌ڕی ناوخۆدا نقوم ببێ و ئه‌مه‌ریكا به سه‌رشۆڕی
هێزه‌كانی لێ بكێشێته‌وه.
هه‌ر یه‌كێ له ده‌وڵه‌تانی دراوسێ چه‌ندین په‌ژاره دایگرتون.
جارێكیان وه‌فدێكی كوردی خه‌ریكی سه‌فه‌ر بو بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی.
له‌و كاته‌دا من له له‌نده‌ن بوم. هانی الفكیكی، كه‌سایه‌تی ناسراوی
عیراقی و دۆستی نزیكی كورد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی موئته‌مه‌ر بو.
لێ‌ی پرسیم: "ئه‌وانه ئه‌چن بۆ سعودیه چی ئه‌كه‌ن؟" وتم: "ئه‌چن
پشتیوانی بۆ موعاره‌زه‌ی عیراقی په‌یدا بكه‌ن". وتی: "سه‌فه‌ره‌كه‌یان
بێسوده چونكه سعودییه‌كان به ته‌ما نین هیچ یارمه‌تییه‌كی موعاره‌زه‌ی
عیراقی بده‌ن". ئینجا چیرۆكێكی خۆی له گه‌ڵ ئه‌وان بۆ گێڕامه‌وه.
هانی دۆستێكی خۆی راسپارد بو له گه‌ڵ تركی الفیصل قسه بكا، بۆ
ئه‌وه‌ی یارمه‌تی موعاره‌زه‌ی عیراقی بده‌ن. توركی ئه‌وسا یه‌كێ له
ئه‌میره ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی بنه‌ماڵه‌ی سعودی و سه‌رۆكی ده‌زگای
موخابه‌راتی سعودی بو. دۆسته‌كه‌ی هانی، كه له هه‌مان كاتدا دۆستی
توركی-یش بو، له توركی پرسی بو: "بۆچی یارمه‌تی موعاره‌زه‌ی عیراقی
ناده‌ن؟" توركی-یش له كابرای پرسی بو: "بۆچی یارمه‌تی موعاره‌زه‌ی
عیراقی بده‌ین؟" كابرا وتبوی: "صه‌دام دوژمنی ئێوه‌یه‌و موعاره‌زه‌ش كار
ئه‌كه‌ن بۆ روخاندنی صه‌دام". توركی له وه‌ڵامدا وتبوی: "ئێمه‌و
موعاره‌زه‌ی عیراقی هیچ ئامانجێكی هاوبه‌شمان نیه:
"ئه‌وان دیمۆكراسییان ئه‌وێ، ئێمه دژی دیمۆكراسیین".
"ئه‌وان ئازادی حیزب و رۆژنامه‌وانییان ئه‌وێ، ئێمه دژی به‌ره‌ڵاكردنی ئازادی حیزبایه‌تی و رۆژنامه‌وانیین".
"ئه‌وان هه‌ڵبژاردن و پارله‌مانیان ئه‌وێ، ئێمه دژی هه‌ڵبژاردن و پارله‌مانین".
"ئه‌وان فیدرالییان ئه‌وێ، ئێمه دژی فیدرالیين...".
"بۆچی یارمه‌تییان بده‌ین؟ چ ئامانجێكی هاوبه‌ش كۆمان ئه‌كاته‌وه؟"
توركی له دوای روخانی صه‌دام له سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای موخابه‌رات دور خرایه‌وه، كرا به سه‌فیر له له‌نده‌ن.
له عه‌ره‌بستانی سعودی چه‌ند هه‌زار خێزانی یه‌ك بنه‌ماڵه ده‌ستیان
به سه‌ر چاره‌نوسی سیاسی وڵاته‌كه‌داو به سه‌ر هه‌مو سامانی نه‌وتی
ئه‌وێدا گرتوه، چه‌ندین ساڵه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره سوره‌ی تێرۆریزم له
خۆی دور بخاته‌وه، بۆته فێرگای بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دارایی هه‌مو جوڵانه‌وه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كانی
سه‌رانسه‌ری دنیا.
×
سوریا كه ئه‌ویش ده‌وڵه‌تێكی تۆتالیتاری هاوبیرو باوه‌ڕی به‌عسی
عیراقه، هه‌میشه باوه‌ڕی وابوة كه له عیراقدا خه‌له‌ل له صه‌دام و
سه‌ركردایه‌تی به‌عسدا هه‌یه، نه‌ك له حیزب و بیر‌و باوه‌ڕ و
ئه‌ندامه‌كانیدا، جه‌ماوه‌ری حیزب جه‌ماوه‌ری خۆیه‌تی.. ئیستا كه
گۆڕینی دیمۆكراسی به‌ره‌و پلورازیم ئه‌ڕوا له بواری سیاسی و
نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زه‌بی و ده‌رهێنانی ره‌گوریشه‌ی به‌عس بۆته
به‌رنامه‌ی كاری هێزه سیاسیه‌كانی عیراق، له پاشه‌رۆژی خۆی
ئه‌ترسێ.
توركیا ئه‌ترسێ، كورد پێوه‌ندی كوردستان له گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی
له سه‌ر بنچینه‌ی فیدرالی رێك بخا‌و به‌شی خۆی له ده‌وڵه‌تی تازه‌دا
وه‌ربگرێ. ئه‌وه‌ش ببێته نمونه‌یه‌ك بۆ كورده‌كانی شوێنه‌كانی تر،
له‌وانه توركیا.
ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عیراق، هه‌ر یه‌كه‌یان به جۆرێ له گۆڕانی سیاسی
ناو عیراق ئه‌ترسان و ئیستاش هه‌ر ئه‌ترسن. ترسه‌كه‌شیان ره‌وایه‌و
په‌ژاره‌كه‌یان له جێی خۆیایه‌تی.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌شێ هه‌لوێستی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر حكومه‌تی صه‌دام و ده‌سه‌ڵاتی نوێ لێكبدرێته‌وه.
15 ی 8 ی 03 هه‌ینی:
تاڵه‌بانی گه‌یشتۆته تۆكیۆ له ژاپۆن.
16 ی 8 ی 03 شه‌مه:
كۆبونه‌وه‌ی هر (هيئة رئاسية) :
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، موحسین عه‌بدولحه‌مید، به‌حره‌لعلوم، عه‌دنان پاچه‌چی، نوری به‌دران (نوێنه‌ری إ عه‌لاوی)،
رۆژ شاوه‌یس (نوێنه‌ری م بارزانی)، عادل عه‌بدولمه‌هدی (نوێنه‌ری ع
حه‌كیم)، به‌نده‌ی به‌سزمان (نوێنه‌ری ج تاڵه‌بانی).
ئه‌مه‌ریكا داوای له توركیا كردوه فیرقه‌یه‌ك سه‌رباز بنێرێ بۆ عیراق
بۆ به‌شداری له هێزی پاراستنی ئاسایش‌دا. من داوام كرد م‌ح (مجلس الحكم)
داوا له ئه‌مه‌ریكا بكا كه نه هێزی توركیا‌و نه هێزی هیچ وڵاتێكی
دراوسێی عیراق بانگ نه‌كات بۆ به‌شداری له پاراستنی ئاسایش‌دا چونكه
ئه‌وانه بێلایه‌ن نین. جه‌عفه‌ری و هه‌ندێكی تریان گه‌رم نه‌بون. به‌ڵام
باس كرا‌و بڕیار درا چوارشه‌مه له گه‌ڵ سه‌فیر بریمه‌ر باس بكرێ.
(قائم بالاعمال) ی توركیا له به‌غداد به نامه جه‌عفه‌ری و وه‌فدێكی
م‌ح ی ده‌عوه‌تی ره‌سمی كردوه بۆ توركیا به‌ڵام به شه‌فه‌هی ناوی
ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه خۆی دیاری كردوه ناوی هیچ كوردێكی تیا نیيه.
×
رۆژی یه‌كشه‌مه 17 ی ئابی 2003، وه‌فدی مه‌جلیس به رێ ئه‌كه‌وێ
بۆ كوێت، به‌حرێن، ئه‌مارات. وه‌فده‌كه پێكهاتوه له: جه‌عفه‌ری،
پاچه‌چی، غازی یاوه‌ر، ئه‌حمه‌د به‌راك، رۆژ شاوه‌یس (نوێنه‌ری م
بارزانی). له‌م وه‌فده‌دا ژماره‌ی سونه زۆرتربو له شیعه بۆ
راستكردنه‌وه‌ی ئه‌مه، چه‌له‌بی به خشكه‌یی، پێشنیاری كرد
به‌حره‌لعلوم ئیزافه بكرێ ئه‌ویش ئیبراهیمی كوڕی دانا. هه‌ندێ له
عه‌ره‌به‌كان به هه‌ڵپه‌ن بۆ سه‌فه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بی بێئه‌وه‌ی
گوێ بده‌نه ئه‌و سوكایه‌تییه‌ی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی پێ‌ی كردن و ئه‌و
داوایه‌ی سه‌دان رۆشنبیری عیراقی له م‌ح یان كردوه كه تا ماوه‌یه‌كی
تر ئه‌ندامه‌تی عیراق له جامیعه‌دا رابگرىَ.
×
باسی دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان كرا به پێ‌ی نیسبه‌ت: نیسبه‌ته‌كان:
5 بۆ كورد، 5 بۆ سوننی عه‌ره‌ب، 1 بۆ توركومان، 1 بۆ كلدۆئاشوری، 13 بۆ
شیعه.
وه‌زاره‌ته گرنگه‌كان، كه عه‌ره‌ب پێ‌یان ئه‌ڵێن: (سیادی)، چوارن:
ده‌ره‌وه، ناوخۆ، دارایی، نه‌وت. دیفاع هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، نیيه.
ئێمه داوای كاروباری ده‌ره‌وه‌و نه‌وتمان كرد. چه‌له‌بی پێشنیاری كرد
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بدرێ به كورد، وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی
نه‌وت بدرێ به شیعه‌و دارایی بۆ عه‌ره‌بی سونی.
پاچه‌چی پێشنیاری كرد له به‌ر ئاڵۆزی هه‌لومه‌رجی دنیای عه‌ره‌ب
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بدرێ به عه‌ره‌بێكی سونی. ئێمه ره‌تمان
كرده‌وه. چه‌له‌بی و عه‌بدولمه‌هدی پشتیوانی‌یان كردین.
باسی وه‌زاره‌ته‌كانی تریش كرا به‌ڵام ته‌واو نه‌بو.
17 ی 8 ی 03 یه‌كشه‌م:
كۆبونه‌وه‌ی هر بۆ باسی وه‌زاره‌ته‌كان.
ئه‌مڕۆ جه‌عفه‌ری و وه‌فدی م‌ح رۆیشتن بۆ خه‌لیج. له به‌ر ئه‌وه هه‌ندێ
له ئه‌ندامانی كۆبونه‌وه‌كه گۆڕا: عه‌لا هاشمی (نوێنه‌ری جه‌عفه‌ری)،
عه‌تا عه‌بدولوه‌هاب (نوێنه‌ری پاچه‌چی)، سه‌فین دزه‌یی (نوێنه‌ری
بارزانی) ئاماده بون. پاش مشتومڕێكی زۆر بڕیار درا له به‌رده‌م
كۆبونه‌وه‌ی م‌ح دا ئه‌م پێشنیارانه به ناوی هر ه‌وه باس بكرێ:
1. نیسبه‌ته‌كان: 13 بۆ شیعه، 5 بۆ كورد، 5 بۆ عه‌ره‌بی سونه، 1 بۆ توركومان، 1 بۆ كلدۆئاشوری.
2. هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و پێكهێنانی دیوانی ئه‌وقافی
سونی، دیوانی ئه‌وقافی جه‌عفه‌ری و دیوانی دینه‌كانی تر.
3. دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ: بیئه، مافی مرۆڤ، ئاواره.
ئێمه داوای ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌مان كردوه: كاروباری ده‌ره‌وه، ئه‌شغالی عامه، ره‌ی، پیشه‌سازی، گواستنه‌وه.
×
صحیفه الشرق الاوسط اللندنیه 17/ 8/ 03.
نصیر النهر فی مقابله مع سمیر الصمیدعی:
السؤال: مسأله الفدرالیه .. كیف اقرها مجلس الحكم قبل وضع واقرار الدستور؟
الجواب: فی الحقیقه.. هذه المسأله ایضا موضع نقاش واجتهاد. انا شخصیا
كنت مع الفدرالیه، حتی قبل ان یطرحها الاخوه الاكراد، ولكننی، وهذا
رأی خاص، لا امیل الی الفدرالیه الاثنیه او العرقیه او الطائفیه،
لانها تفتح الابواب للتفرقه، انا امیل الی الفدرالیه الجغرافیه، كأن
تكون هناك فیدرالیات شمالیه ووسطی وجنوبیه وغربیه وفرات اوسطیه
وسواها.. وبهذا نتحاشی التقسیم. وهذه التجربه مطبقه بنجاح فی دول
عدیده، مثل سویسرا وباكستان، علی كل حال الامر متروك للهیئه التشریعیه.
18 ی 8 ی 03 دوشه‌م:
چه‌له‌بی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
وا رێككه‌وتون له كاتی غیابی سه‌رۆكی ئیستادا، ئه‌وی دوای ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی بكا.
پێشنیاره‌كانی دوێنێی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندامانی م‌ح ی
وروژاند. به تایبه‌تی چونكه ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌یان خوێندبوه‌وه كه
باسی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هر ئه‌كا. چادرچی مه‌زبه‌ته‌یه‌كی به 14 ئه‌ندام
ئیمزا كردبو دژی. وا هه‌ست ئه‌كه‌ن یا وای ده‌رئه‌خه‌ن پشت گوێ خراون.
له به‌ر ئه‌وه دواخرا بۆ كاتێكی تر.
×
له سه‌ر داوای بریمه‌ر باسی پێكهێنانی (الهیئه الوطنیه لاجتثاث البعث) كرا كۆمیته‌یه‌ك بۆ جۆری دروستكردنی دامه‌زرا.
بڕیاری ژماره 20: ی م‌ح پێكهێنانی 1- لوجنه‌ی فه‌رعی (الهیئه الوطنیه لاجتثاث البعث)
له: یۆنادم، سونگول، روبه‌یعی، محه‌مه‌داوی، حه‌كیم، سه‌لاحه‌دین،
چه‌له‌بی، حه‌سه‌ن شوبه‌ر (نوێنه‌ری جه‌عفه‌ری)، به‌نده‌ی به‌سزمان، 2-
لوجنه‌یه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له: د- مه‌حمود، حه‌مید مو‌سا،
د- ره‌جا خوزاعی، د- عه‌قیله هاشمی.
×
قانونی ره‌گه‌زنامه
زۆر له ئه‌ندامانی م‌ح و له وه‌زیره‌كان و له سه‌ركرده‌ی حیزب و
رێكخراوه‌كانی، كه ئیستا كاری حكومه‌تی، یا كاری سیاسی، ئیعلامی،
بازرگانی... ئه‌كه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به
پێ‌ی قانونه‌كانی عیراق مافی كاركردنیان نیيه، چونكه یا له ئه‌نجامی
ئه‌وه‌دا كه ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكی تریان به ده‌سهێناوه و
ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقییان له ده‌س داوه، یان به پێ‌ی قانون و
قه‌راره‌كانی تر ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقییان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
سه‌دان هه‌زار به‌ڵكو چه‌ند ملیۆنێ عیراقی كه حكومه‌تی عیراق
ره‌گه‌زنامه‌ی لێسه‌ندونه‌ته‌وه‌و ده‌ریكردون، یا خۆیان له به‌ر هۆی
جۆراوجۆر وڵاتیان به جێهێشتوه. ئیستا به‌شبڕاون له هه‌بونی
ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا له مافه‌كانی
هاووڵاتی بون بيبةشن. ئه‌مانه هه‌مو ئه‌یانه‌وێ مافه‌كانیان بۆ
بگه‌ڕێته‌وه: ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی وه‌ربگرنه‌وه، دارایی زه‌وتكراویان
پێبدرێته‌وه، له هه‌ڵبژاردندا، له خۆ پاڵاوتن و له ده‌نگداندا،
به‌شداربن... قانونه‌كانی ئیستا رێی هیچ له مانه‌یان پێنادا.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گیروگرفتانه ئه‌بێ قانونی ره‌گه‌زنامه‌ی
عیراقی بگۆڕێ. م‌ح بڕیاری گۆڕینی قانونه‌كه‌ی دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
لوجنه‌یه‌كی پێكهێنا.
بڕیاری ژماره 21: ی م‌ح بۆ پێكهێنانی لوجنه‌یه‌ك له: چادرچی، یۆنادم، د
عه‌لا جه‌وادی (نوێنه‌ری به‌حره‌لعلوم)، به‌نده‌ی به‌سزمان (نوێنه‌ری
تاڵه‌بانی)، بۆ ده‌سكاری قانونی جنسیه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی
ته‌به‌عه‌ی ئێرانی و هه‌ڵگرانی دوجنسیه: عیراقی و هی وڵاتێكی تر.
×
بڕیاری ژماره 22: ی م‌ح بۆ كردنه‌وه‌ی حسابێ له مصرف الرافدین بۆ
دانانی میزانیه‌ی م‌ح: د- ره‌جا خوزاعی، سه‌میر صومه‌یده‌عی، د-
موه‌فه‌ق روبه‌یعی، نوری به‌دران (نوێنه‌ری عه‌لاوی)، ته‌كلیف كران چه‌ك
ئیمزا بكه‌ن به مه‌رجێ هه‌مو جار دوانیان ئیمزای بكه‌ن.
19 ی 8 ی 03 سێشه‌م:
چه‌له‌بی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
بریمه‌ر له نامه‌یه‌كدا داوای كردوه له كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێدا
وه‌ڵامی نوقته‌كانی یادداشته‌كه‌ی بدرێته‌وه له به‌رئه‌وه م‌ح له
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاری دا:
لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێ بۆ باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و
فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆرانه‌ی رژیمی به‌عس له به‌ر هۆی سیاسی له كار
ده‌ریكردون و بۆ باسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت
و دائیره هه‌ڵوه‌شاوه‌كان.
هه‌روه‌ها بڕیاری دا ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌ت پێكبهێنێ بۆ لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخی ژینگه‌ی عیراق و كێشه‌كانی.
×
بینۆن سیڤان، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی پرۆگرامی عیراق له نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان هات بۆ سه‌ردانی م‌ح. بینۆن سیڤان باسی كاره‌كانی
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی كرد، به درێژایی چه‌ند ساڵی
رابوردو، له چوارچیوه‌ی پرۆگرامی نه‌وت به خۆراك (بڕیاری 986 ی 1995)
به پێ‌ی (یادداشتی له یه‌ك گه‌یشتن). محازه‌ره‌یه‌كی درێژی دا له
سه‌ر كاره باشه‌كانیان بۆ خزمه‌تی عیراق. به‌م بۆنه‌یه‌وه رایگه‌یاند
كه ئه‌م پرۆگرامه به پێ‌ی (بڕیاری 1483 ی 2003) ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
له 21 ی تشرینی دوه‌می 2003 دا كۆتایی پێدێ.
چه‌ند كه‌سێ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كرد:
مه‌هدی حافز (نوێنه‌ری پاچه‌چی) داوایكرد لیسته‌ی ئه‌و كۆنتراكتانه
ئاشكرا بكه‌ن كه له چه‌ند ساڵی رابوردودا له گه‌ڵ هه‌ندێ وڵات‌دا
كردویانه. عیراق وه‌كو به‌رتیل پێ‌ی به‌خشیون.
سه‌میر صومه‌یده‌عی باسی گرانی بیرۆكراسی و مه‌سره‌ف و موچه‌ی
فه‌رمانبه‌ره‌كانی كرد، هه‌روه‌ها جۆری دابه‌شكردنی قۆنته‌راته‌كانیان.
نوری به‌دران (نوێنه‌ری عه‌لاوی) باسی خراپی چۆنایه‌تی ئه‌و خۆراك و
شتانه‌ی كرد كه هێناویانه بێ گوێدانه كواڵیتی كۆنترۆڵ.
د -مه‌حمود چه‌ند جارێ قسه‌ی پێبڕی و چو به گژييدا.
بینۆ سیڤان ته‌نگاو بو كه‌وته داتاشینی بڕوبیانو. وتی ئێمه ده‌س و
پێمان به‌سرا بو نه‌مانئه‌توانی به ئازادی به‌رنامه‌كه جێبه‌جێ
بكه‌ین. ئه‌بوایه چۆن یه‌كێ له ریستۆرانتێكدا ئه‌بێ قاپ به‌رێته
به‌رده‌م هه‌ریه‌ك له میوانه‌كان و خزمه‌تیان بكا ئه‌بوایه ئێمه‌ش وامان
بكردایه.
گارێث سمیث، په‌یامنێری رۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمس له تاران، چه‌ند
رۆژێکه له به‌غداده. پێش روخانی سه‌دام له سلێمانی بو. دوای روخانی
چه‌ند جارێ سه‌ری به‌غداد و کوردستانی داوه. بۆ گه‌ڕان له گه‌ڵ خۆم بردم
بۆ ناو به‌غداد به تایبه‌تی گه‌ڕه‌کی ئه‌عزه‌میيه. مزگه‌وتی ئه‌بو
حه‌نیفه نو‌عمان و ئه‌و مه‌یدانه‌م پیشان دا که بۆ دواجار سه‌دامی تێ‌دا
بینرا.
20 ی 8 ی 03 چوارشه‌م:
چه‌له‌بی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و
كوژرانی سیرجیۆ دۆمیلۆ به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه گۆڕا. بریمه‌ر هات بۆ
كۆبونه‌وه‌كه. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به بۆنه‌ی كوژرانی دۆمیلۆوه
خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌ربڕی.
بڕیار درا 3 رۆژ ماته‌می رابگه‌یه‌نرێ. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه كۆبونه‌وه‌كه دواخرا. بابه‌تی تر باس نه‌كرا.
×
بریمه‌ر داوای له م‌ح كردبو چه‌ند به‌یانێك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
ده‌ر بكا: به‌یانێ بۆ پشتیوانی له (فیالق الدفاع المدنی...)، به‌یانێ
سه‌باره‌ت به باش بونی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با، به‌یانێ له
بابه‌ت خوڵقاندنی 300 هه‌زار هه‌لی كاركردن، به‌یانێ ده‌رباره‌ی سزای
ئةو تاوانانةى ئه‌كرێن... مسوه‌ده‌ی به‌یانه‌كانیشی بۆ ناردبون. م‌ح
سه‌باره‌ت به دیفاعی مه‌ده‌نی و ده‌سكاری سزاكان جارێ به باشی
نه‌زانی به‌یان ده‌ربكا. دوای خست بۆ كاتێكی تر.
×
تاڵه‌بانی گه‌یشته سیدنی له ئوسترالیا.
21 ی 8 ی 03 پێنجشه‌م:
تاڵه‌بانی له كانبێرای ئوسترالیا دیده‌نی سه‌روه‌زیرانی ئوسترالیا جۆن
هاوه‌ردی كرد. جه‌لال جه‌وهه‌ر، د- له‌تیف ره‌شید و قوباد تاڵه‌بانی له
گه‌ڵ بون. له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری داواكاری گشتی
ئوسترالی دیوه.
23 ی 8 ی 03 شه‌مه:
چه‌له‌بی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌مڕۆی كرد.
له به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌مه به هۆی هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای (ن
ی) و كوژرانی دۆمێلۆ، بریمه‌ر و م‌ح نه‌یانتوانی بو به‌رنامه‌ی
كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ته‌واو بكه‌ن، ئه‌مڕۆ باسه‌كان ته‌واو ئه‌كه‌ن.
بریمه‌رو ماكفرسن به‌رپرسی كاروباری ئابوری و دارایی له سام (سلطة اللتلاف مؤقتةأ) ئاماده بون.
بریمه‌ر باسی ئیستیسماراتی بێگانه‌ی له‌گه‌ڵ كردون.
ماكفرسن باسی دانی موچه‌و دیاریكردنی 11 پله‌ی فه‌رمانبه‌ریی كرد‌و
رۆژی 15 ی 10 ی 03 دراوی نوێ‌ی عیراق ئه‌ڕژێته بازاڕه‌وه‌و له‌وه به
دواوه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق به‌و دراوه تازه‌یه ئه‌درێ.
24 ی 8 ی 03 یه‌كشه‌م:
صحیفه القبس الكویتیه 24/ 8/ 2003.
بغداد، مكتب القبس نزار حاتم فی مقابله مع د- موفق الربیعی
السؤال: ما طبیعه هذه الفدرالیه التی تریدونها؟
الجواب: هی لیست قائمه علی اساس اثنی او طائفی او قومی انما علی
اساس جغرافی، ولنقل انها خمس فدرالیات تمثل لامركزیه كبیره.
السؤال: كیف خمس فدرالیات؟
الجواب: واحده فی كردستان، والثانیه فی شمال غرب العراق، والثالثه فی
بغداد الكبری، والرابعه فی اقصی الجنوب (البصره، الناصریه
والعماره)، والخامسه تشمل النجف وكربلا‌ء والدیوانیه والحله والكوت.
وهذا الموضوع مطروح ومبدأه مقر فعلا، لكن مناقشه تفاصیله متروكه للدستور
الذی سیصوت علیه الشعب العراقی.
25 ی 8 ی 03 دوشه‌م:
چه‌له‌بی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئیبراهیم كازم، باسی باری ئاسایش و گیروگرفته‌كانی پۆلیس و چالاكییه‌كانی كرد.
سونگوڵ باسی روداوه‌كانی 22 ی 8 ی كه‌ركوك – توزی كرد. حه‌سه‌ن شبر
(له حیزبی ده‌عوه، نوێنه‌ری جه‌عفه‌ری) وه‌ره‌قه‌یه‌كی به
ده‌سته‌وه‌بو خوێندییه‌وه، پێئه‌چو جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی له كه‌ركوكه‌وه
بۆیان ناردبێ، هه‌موی تاوانباركردنی یه‌كێتی و هێرشی ناڕه‌واو درۆ بو.
بڕیار درا لوجنه‌یه‌ك پێكبهێنن بچێ بؤ كه‌ركوك و توز بۆ لێكۆڵینه‌وه. ئێمه عیماد ئه‌حمه‌دمان پێشنیار كرد.
روداوه‌كه: توز ناوچه‌یه‌كی فراوانه. پێش حه‌فتاكان قه‌زایه‌كی كه‌ركوك
بوه. دوای كردنی تكریت به محافه‌زه، صه‌دام له كه‌ركوك دایبڕیوه‌و
خستویه‌تیه سه‌ر تكریت. شاری توزو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری تێكه‌ڵاون
له كورد، توركومان و عه‌ره‌ب. زۆری عه‌ره‌به‌كان دوای حه‌فتاكان
هێنراون. كورده‌كانی سونه و توركمانه‌كانی شیعه‌ن.
له ده‌ره‌وه‌ی شاری توز جێگایه‌كی لێیه پێ‌ی ئه‌ڵێن (مقام الامام
علی). به‌عس تێكیداوه‌و شوێنه‌واری نه‌هێشتوه. توركمانه‌كان ئه‌م
مه‌قامه‌یان به لاوه پیرۆزه، دوای روخانی به‌عس، چاكیان كردۆته‌وه.
ده‌ستێكی تێكده‌ر شه‌و ته‌قاندویه‌تیه‌وه. بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی
توركمانه‌كان خۆپیشاندانێكیان كردوه. كوردیان تاوانبار كردوه به
ته‌قاندنه‌وه‌ی. چه‌ند چه‌كدارێكی ناو خۆپیشاندانه‌كه ته‌قه‌یان له
باره‌گای یه‌كێتی و هه‌ندێ ماڵی كورد كردوه. كورده‌كان به‌رپه‌رچیان
داونه‌ته‌وه. چه‌ند توركمانێك و چه‌ند كوردێ كوژراون. توركمانه‌كان
ته‌رمی كوژراوه‌كانی خۆیان به په‌ڕۆی سه‌وز پێچاوه. له سه‌ریان
نوسیوه: "لا اله الا الله جلال عدو الله". به مه‌وكیب به ناو شاری
كه‌ركوكدا گێڕاویانه ئینجا هێناویانه بۆ به‌غداد له مه‌دینه‌ی سه‌وره‌ش
به مه‌وكیب گێڕاویانه پاشان بردویانه‌ته نه‌جه‌ف. موقته‌دا صه‌در
به‌یانێكی ده‌ركردوه هێرشی كردۆته سه‌ر كورد‌و پێشمه‌رگه.
جه‌ماعه‌ته‌كانی خۆی هانداوه له به‌غدا به خۆپیشاندان په‌لاماری
هه‌ندێ له باره‌گاكانی یه‌كێتی بده‌ن و هانی هه‌ندێ له
چه‌كداره‌كانی داوه له نه‌جه‌ف و مه‌دینه‌ی سه‌وره به ده‌نگ هاواری
براكانیانه‌وه بۆ تۆڵه سه‌ندن بچن بۆ توز.
×
پاش نیوه‌ڕۆ
له گه‌ڵ چادرچی، یۆنادم، د- عه‌لا جه‌وادی (نوێنه‌ری به‌حره‌لعلوم)، دانیشتین بۆ گۆڕینی قانونی جنسیه.
ده‌وڵه‌تی عیراق، له دروستكردنیه‌وه تا ئیستا 3 جار قانونی ره‌گه‌زنامه‌ی ده‌ركردوه:
1 . قانونی ژ 42 ی ساڵی 1924.
2 . قانونی ژ 43 ی ساڵی 1963. ئه‌م قانونه قانونی پێشوی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه تا ئیستاش كاری پێئه‌كرێ.
3 . قانونی ژ 46 ی ساڵی 1990. ئه‌م قانونه دانراوه به‌ڵام جێبه‌جێكردنی راگیراوه. كار هه‌ر به قانونی ژ 43 كراوه.
قانونه‌كانی ژماره 42 و 43 له قانونه هه‌ره ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی
دنیان. هه‌ردو قانون چه‌ندینجار ده‌سكاری (تعدیل) كراون، به‌ڵام هه‌مو جار
بۆ سه‌ختكردنی ماده‌كانی بوه نه‌ك بۆ ئاسانكردنی.
بێئه‌وه‌ی گوێ بداته هیچ ئیعتیبارێكی قانونی، ئینسانی … دانیشتوانی
عیراقی كردوه به دو به‌شه‌وه: ته‌به‌عه‌ی عوسمانی و بێگانه. ته‌نیا
ته‌به‌عه‌ی عوسمانی، واته ئه‌وانه‌ی باو‌و باپیریان ره‌گه‌زنامه‌ی
عوسمانییان هه‌بوه، مافی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقییان هه‌بوه‌و
ئه‌وانه‌ی باووباپیریان ره‌گه‌زنامه‌ی عوسمانییان نه‌بوه، با ده‌یان
بگره سه‌دان ساڵیش بێ دانیشتوی عیراق بن، مافی وه‌رگرتنی
ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقییان نیيه‌و به ئه‌جنه‌بی دائه‌نرێن. له ئه‌نجامی
ئه‌وه‌دا چه‌ند ملیۆنێ عیراقی، له‌وانه سه‌دان هه‌زار كوردی فه‌یلی ، له ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی بێبه‌ش كراون. زۆری ئه‌وانه‌ی به
ئه‌جنه‌بی (بێگانه) دانراون له سه‌رده‌می عوسمانييدا دانیشتوی عیراق
بون و مناڵ و نه‌وه‌كانیان له عیراق له دایك بون و ژیاون. ئه‌م
هه‌ڵاواردنه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی بوه، بۆ ئه‌وه بوه كه هاوسه‌نگی
له نێوان شیعه‌و سونه‌دا به قازانجی سونه‌و له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا
به قازانجی عه‌ره‌ب، به لادا بخا.
×
حكومه‌تی عیراق چه‌ند جارێ قانون و قه‌راری ده‌ركردوه بۆ
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی له چه‌ند به‌شێكی گه‌وره‌ی
خه‌ڵكی عیراق و به كۆمه‌ڵ ده‌ریكردون بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری عیراق و
ده‌ستی به سه‌ر دارایی گوێزراوه‌و نه‌گوێزراوه‌یاندا گرتوه. له‌وانه:
- قانونی ژ 1 ی ساڵی 1950 و قانونی ژ 12 ی ساڵی 1951 بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه له جوله‌كه‌و ده‌ركردنیان له عیراق.
- قه‌راری ژ 666 ی ساڵی 1980 ی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره، ئه‌ڵێ:
"هه‌ر عیراقییه‌ك كه به رێچه‌ڵه‌ك بێگانه بێ، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه
دڵسۆز نیيه بۆ نیشتمان و گه‌ل و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه
به‌رزه‌كانی شۆڕش، ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی لێوه‌رئه‌گیرێته‌وه". به پێ‌ی
ئه‌م بڕیاره سه‌دان هه‌زار كه‌س له كورد‌و شیعه خرانه خانه‌ی
(ته‌به‌عه‌ی ئێرانی) و به نادڵسۆز دانران، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له
عیراق ده‌ركران و له سه‌ر سنوری ئێران فڕێدران. له‌وه‌ش به‌دتر چه‌ند
هه‌زار گه‌نجی فه‌یلی گیران و گومكران.
قانونی ژ 5 ی ساڵی 1975، به پێچه‌وانه‌ی قه‌راری 666 ده‌سه‌ڵاتی
داوه به وه‌زیری ناوخۆ بێئه‌وه‌ی گوێ بداته مه‌رجه‌كانی (تجنس) كه
له ماده‌ی 8 ی قانونی ژ 43 ی 1963 دا دیاریكراون " ره‌گه‌زنامه‌ی
عیراقی ببه‌خشێ به هه‌ر عه‌ره‌بێ، كه ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته ته‌مه‌نی
روشد. (واته بوبێته 18 ساڵ).
×
له سه‌رده‌می به‌عسدا چه‌ند ملیۆنێ عیراقی له‌به‌ر هۆی سیاسی یا
ئابوری... یا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی تر بێ، وڵاتیان به جێهێشتوه‌و به
سه‌رتاسه‌ری دنیادا بڵاو بونه‌ته‌وه. سه‌دان هه‌زار له‌وانه
ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی تریان وه‌رگرتوه. هه‌مو ئه‌وانه، به پێ‌ی
قانونی ژ 43 ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقییان له ده‌سداوه. چونكه ماده‌ی 11 به
راشكاوی ئه‌ڵێ: "هه‌ر عیراقییه‌ك به ئاره‌زوی خۆی ره‌گه‌زنامه‌ی
بێگانه‌ی له ده‌وڵه‌تێكی بێگانه وه‌رگرت، ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی له
ده‌سئه‌دا".
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه هه‌مو ئه‌م قانونه ده‌سه‌ڵاتی داوه به وه‌زیری
ناوخۆ به بیانوی جۆراوجۆره‌وه ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی له هه‌ر
عیراقییه‌ك وه‌ربگرێته‌وه كه بیه‌وێ.
×
چه‌ند جارێ ده‌رباره‌ی چاككردنی قانونی جنسیه راوێژ كرا. له به‌ر
ئه‌وه‌ی (قانونی ژ 43 ی ساڵی 1963) ئه‌وه‌نده سه‌خت و خراپ و دوا
كه‌وتو بو، له زۆر شوێنی‌دا پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ بو،
ئه‌ندامانی لوجنه‌كه گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌م قانونه قابیلی
چاككردن نیيه بۆیه بڕیار درا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و قانونێكی تازه
بنوسرێ. نه‌صیر چادرچی سه‌رۆكی لوجنه‌كه ئه‌ركی ئاماده‌كردنی
مسوه‌ده‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆو مسوه‌ده‌یه‌كی باشی بۆ قانونێكی تازه
ئاماده كرد. پاش تاووتوێ و ده‌سكاری، دوایین داڕشته‌ی نوسرایه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی بۆ دوابڕیار بخرێته به‌رده‌م م‌ح.
قانونه‌كه له روی پێڕه‌وی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه له چاو قانونی
ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی دراوسێ و عه‌ره‌بیدا ره‌نگه قانونێكی بێوێنه
بێ.
قانونه كۆنه‌كه عیراقی و عه‌ره‌بی و ئه‌جنه‌بی دیاریكردوه. عه‌ره‌بی
له عیراقدا به ئه‌جنه‌بی دانه‌ناوه‌و به پێ‌ی قانونی ژ 5 ی 1975
ره‌گه‌زنامه‌ی پێئه‌به‌خشین. قانونه تازه‌كه به‌مجۆره عیراقی و
ئه‌جنه‌بی دیاریكردوه:
عیراقی، ئه‌وه‌یه ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی هه‌بێ.
ئه‌جنه‌بی، هه‌ر كه‌سێ ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی نه‌بێ.
ئه‌وی له باوك یا دایكێكی عیراقی یا له سه‌ر ئه‌رزی عیراق له دایك
بوبێ، یان 10 ساڵی سه‌رومڕ له عیراق ژیابێ، مافی وه‌رگرتنی
ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی ئه‌بێ.
ژنی بێگانه به هۆی مێردی عیراقی و پیاوی بێگانه به هۆی ژنی عیراقییه‌وه ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی به ده‌س ئه‌هێنن.
×
ئه‌و بڕیار و قانونانه‌ی كاتی خۆی ده‌رچون بۆ بێبه‌شكردن یان
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه له هه‌ندێ به‌شی خه‌ڵكی عیراق، به
تایبه‌تی ته‌به‌عه‌ی ئێرانی، هه‌ڵوه‌شێنرانة‌وه. به‌ڵام ئه‌وی
پێوه‌ندی به جوله‌كه‌وه هه‌بو وه‌كو خۆی هێڵرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
جوله‌كه كه‌ڵك له‌م قانونه وه‌رنه‌گرێ. ئه‌مه‌ش له به‌ر دوژمنایه‌تی
جو نه‌بو، به‌ڵكو له ترسی رای گشتی عیراقی و عه‌ره‌بی بو.
26 ی 8 ی 03 سێشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
جه‌عفه‌ری به درێژی و زۆر به گرنگی باسی گه‌شته‌كه‌یانی كرد بۆ:
ئه‌ماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتو، مه‌مله‌كه‌تی به‌حره‌ین، سه‌ڵته‌نه‌تی
عومان، ده‌وڵه‌تی كوه‌یت، مه‌مله‌كه‌تی عه‌ره‌بی سعودی، میصر،
جامیعه‌ی عه‌ره‌بی، ئوردون. له‌م گه‌شته‌دا له كورد د رۆژیان له گه‌ڵ
بو.
گه‌شته‌كه زۆرتر لایه‌نی (علاقات عامه)ی هه‌بو بۆ جه‌عفه‌ری. پێئه‌چێ
له‌وه‌وبه‌ر هیچ كات هه‌لی دیده‌نی گه‌وره كاربه‌ده‌ستان و مه‌لیك و
ئه‌میرو سه‌ركۆمارو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌بوبێ، ئه‌مه‌ی به هه‌ل
زانی.
م‌ح چوارچێوه‌یه‌كی بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقی نوێ و
ئامانجه‌كانی و جۆری جوڵان و سنوری جوڵانی دیاری نه‌كردوه. له به‌ر
ئه‌وه ئازادییان داب‌و به خۆیان، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پرسكردن به م‌ح، له
ماوه‌ی گه‌شته‌كه‌یاندا هه‌ر ده‌وڵه‌تێ ده‌عوه‌تی بكردنایه یه‌كسه‌ر
قبوڵیان ئه‌كرد. ئه‌م گه‌شته‌ی جه‌عفه‌ری بو به نه‌ریتێكی كارپێكراو
له مانگه‌كانی داهاتودا. سه‌رۆكه‌كانی م‌ح گه‌شتی دیپلۆماسی و
سه‌ردانی وڵاتانیان پێ گرنگتر بو له راپه‌ڕاندن و جێبه‌جێكردنی
بڕیاره‌كانی م‌ح.
كۆبونه‌وه‌ی هر
پاش نیوه‌رۆ بۆ باسی دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان هر دانیشتن. دیسان
پاچه‌چی داوای كرد وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بدرێ به عه‌ره‌بێكی سونی.
به‌ڵام له سه‌ر دابه‌شكردنی رێككه‌وتین. هۆی دوا كه‌وتنی ئه‌م ماوه‌یه
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێكنه‌كه‌وتنی شیعه‌كان له ناو خۆیاندا.
×
تاڵه‌بانی گه‌یشته به‌حره‌ین.
27 ی 8 ی 03 چوارشه‌م:
تاڵه‌بانی گه‌یشته‌وه فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد.
له گه‌ڵ د- رۆژ له سه‌ر جۆری دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان قسه‌م كرد.
ره‌ئی پارتی وابو كه لایه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تێكی تر
وه‌ربگرێ و لاكه‌ی تر 3 وه‌زاره‌ت. هه‌رچه‌نده لای من هیچیان
نه‌دركاندبو به‌ڵام ئه‌وان، به تایبه‌تی بارزانی، به ته‌مای
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بو. م‌ح كلدۆ ئاشورییان به‌ره‌و روی ئێمه
كردبوه‌وه وه‌زاره‌تێكیان بده‌ینێ رازی بن. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه
به ته‌مای وه‌زاره‌تی ئاودان، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناویان نابو
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ی ئاو، له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی بوین.
سه‌ردانی مام جه‌لالم كرد. وه‌زاره‌ته‌كانی به كورد درابون بۆم ژمارد:
كاروباری ده‌ره‌وه، ئاودان، پیشه‌سازی، ژینگه، گوێزانه‌وه، ئه‌شغال
عامه (ئه‌میش ناوێكی تازه‌یه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له باتی شاره‌وانی به
كاری ئه‌هێنن). مام جه‌لال ره‌ئی وابو: یه‌كێتی سه‌رچاوه‌ی ئاو و
پیشه‌سازی وه‌ربگرێ، كاروباری ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تێكی تر بۆ پارتی،
وه‌زاره‌تێك بۆ یه‌كگرتوی ئیسلامی، وه‌زاره‌تێك بۆ كلدۆئاشوری. مام
جه‌لال به‌ر له‌وه‌ی سه‌فه‌ری چین بكا به نامه ناوی (مرشح) ه‌كانی
یه‌كێتی بۆ نوسی بوم.
28 ی 8 ی 03 پێنجشه‌م:
له پارتی د- رۆژ، له یه‌كگرتو سه‌لاحه‌دین، له كلدۆئاشوری یۆنادم هاتن
بۆ كۆبونه‌وه بۆ دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان له ماڵه‌كه‌ی ئێمه.
وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری ده‌ره‌وه‌و ئه‌شغال بۆ پارتی، ئاودان و
پیشه‌سازی بۆ یه‌كێتی، ژینگه بۆ یه‌كگرتو، گوێزانه‌وه بۆ كلدۆئاشوری
دانرا.
29 ی 8 ی 03 هه‌ینی:
له كۆبونه‌وه‌دا بوین ته‌له‌فزیۆن هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی
ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌كیمی بڵاو كرده‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه راگیرا‌و هه‌ندێ له ئه‌ندامانی م‌ح به ده‌نگ روداوه‌كه‌وه
چون بۆ نه‌جه‌ف.
30 ی 8 ی 03 شه‌مه:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی دانی به‌یانی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌ره‌تا ئه‌ندامانی م‌ح بۆ خوێندنی فاتیحه هه‌ستان. كۆبونه‌وه بۆ رێزلێنان له حه‌كیم بو. 3 رۆژ ماته‌م راگه‌یه‌نرا.
پاش نیوه‌ڕۆ
چه‌له‌بی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی پاش نیوه‌ڕۆی كرد.
جه‌عفه‌ری خه‌ریكی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بو به بۆنه‌ی كوژرانی حه‌كیمه‌وه.
چه‌له‌بی وتی: "هر به پێ‌ی سه‌ره‌تای پێكهاتن حه‌قیبه
وه‌زارییه‌كانی دابه‌شكردوه. ئه‌مه مه‌عنای ئه‌وه نیيه كه لایه‌نێ
وه‌زاره‌تێ وه‌رئه‌گرێ ئه‌بێته پاوانی ئه‌و لایه، به‌ڵكو هی هه‌مو
لایه‌نه‌كان و هه‌مو خه‌ڵكی عیراقه. له دانانی كاربه‌ده‌سته‌كانیدا
پێڕه‌وی ئه‌م سه‌ره‌تایه ئه‌كرێ.
"هر پێكهاتون به‌مجۆره وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش بكه‌ن:
"بۆ شیعه: 1- التجاره، 2- التربیه، 3- الزراعه، 4- الاعمار، 5-
الثقافه، 6- التخطیط، 7- الهجره والمهجرین، 8- الصحه، 9- الاتصالات، 10-
الشباب، 11- الداخلیه، 12- الشؤون الاجتماعیه، 13- النفط.
"بۆ سوننه: 1- التعلیم العالی، 2- العدل، 3- حقوق الانسان، 4- الكهربا‌ء ، 5- المالیه.
"بۆ كورد: 1- الخارجیه، 2- البیئه، 3- الموارد المائیه (الری سابقا)، 4- الصناعه والمعادن، 5- الاشغال العامه.
"بۆ توركمان: 1- العلوم والتكنولوجیا.
"بۆ كلدواشور: 1- النقل".
ناوی وه‌زیره‌كان باس نه‌كرا.
له پرۆسه‌ی دانانی وه‌زیره‌كاندا سام هیچ جۆره موداخه‌له‌یه‌كی
نه‌كرد. وه‌كو بیستمان، چه‌ند ئه‌ندامێكی عه‌ره‌بی م‌ح داوایان لێكردبون
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نه‌درێ به كورد. وتبویان ئه‌وه كێشه‌ی
ناوخۆتانه.
جه‌عفه‌ری سوره كه له سه‌رده‌می خۆی‌دا وه‌زاره‌ت پێكبێ و له
به‌رده‌می خۆی‌دا وه‌زیره‌كان سوێند بخۆن. ئه‌یه‌وێ بیكا به ده‌سكه‌وتێ
بۆ خۆی و نه‌كه‌وێته كاتی سه‌رۆكایه‌تی چه‌له‌بی.
31 ی 8 ی 03 یه‌كشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌مڕۆی كرد.
هه‌رچه‌نده بابه‌تی یه‌كه‌م بۆ گیروگرفتی ئاسایش ته‌رخان كرابو، به‌ڵام
مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی جه‌عفه‌ری له‌م كۆبونه‌وه‌یه راگه‌یاندنی
ئاشكرا‌و ره‌سمیی پێكهێنانی وه‌زاره‌ت بو. جه‌عفه‌ری وتی: "چۆن م‌ح له
سه‌ر بنچینه‌ی سازان (ته‌وافوق) بۆ نواندنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی جۆراوجۆری
گه‌لی عیراق پێكهاتوه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش، بۆ
نواندنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی جۆراوجۆری دانیشتوانی عیراق له سه‌ر بنچینه‌ی
سازان دیاری كراون." داوای لێ‌كردن كه بۆ قازانجی گه‌ل قبوڵی بكه‌ن.
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ ناڕه‌زایی ده‌ربڕرا به تایبه‌تی له لایه‌ن غازی
یاوه‌رو سه‌میر صومه‌یده‌عییه‌وه... به‌ڵام بڕیاردرا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
ناوه‌كان به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رابگه‌یه‌نرێ و رۆژی دوشه‌مه 1 ی 9
ی 03 وه‌زیره‌كان له به‌رده‌م ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی م‌ح دا له به‌ر
چاوی كامێراكانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به ئاماده‌بونی
بریمه‌رو كاربه‌ده‌ستانی سام و هه‌ندێ له دیپلۆماته‌كانی به‌غداد،
سوێند بخۆن.
بڕیاری ژماره 28: ی م‌ح بۆ راگه‌یاندنی ناوی وه‌زیره‌كان.
له 25 وه‌زاره‌تدا كورد 5 وه‌زاره‌تی به‌ركه‌وت، واته پێنجیه‌كی وه‌زاره‌ته‌كان، كه بریتی بون له:
وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه، هوشیار زێباری. ئه‌وه یه‌كه‌مینجار بو كوردێ له ده‌وڵه‌تی عیراقدا ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێ.
وه‌زاره‌تی كاری گشتی، نه‌سرین به‌وراری.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، د- عه‌بدوله‌تیف ره‌شید.
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم.
وه‌زاره‌تی ژینگه، عه‌بدولره‌حمان سدیق.
ئه‌م وه‌زاره‌ته له چه‌ند لای، عیراقی و ناعیراقییه‌وه، ته‌نانه‌ت
له لایه‌ن میدیای ئینگلیزی و ئه‌مه‌ریكیه‌وه كه‌وته به‌ر هێرش و
ره‌خنه. له هه‌موی زیاتر ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێئه‌گیرا كه له دانانی
وه‌زیره‌كاندا:
- مه‌حسوبیه‌ت (Cronyism) و خزمایه‌تی (Nepotism) له گه‌ڵ ئه‌ندامانی
م‌ح پێوانه‌ی سه‌ره‌كی دانانی وه‌زیره‌كان بوه. كه ئه‌مه به جۆرێكی
سه‌ره‌كی گه‌نده‌ڵی (Corruption) دائه‌نرێ. راستییه‌كه‌شی چه‌ند
نمونه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته له ناو وه‌زیره‌كاندا، چ عه‌ره‌ب و چ كورد،
ئه‌دۆزرایه‌وه.
- پێڕه‌وی سه‌ره‌تای لێوه‌شاوه‌یی نه‌كراوه به‌ڵكو له‌مه‌شدا وه‌كو م‌ح
به پێ‌ی سیسته‌می به‌شكردن: نظام المحاصصة (Quota) دانراون. به‌شه‌كان
به سه‌ر كورد‌و عه‌ره‌ب و توركومان و كلدۆئاشوری و شیعه‌و سوننه‌دا
دابه‌شكراون.
وه‌زیره‌كان ئه‌بو بکه‌ونه كار بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیان و
دروستكردنی وه‌زاره‌ته تازه‌كان. كاره‌كه‌یان ئاسان نه‌بو، كێشه‌ی
زۆریان هه‌بو، چونكه زۆری وه‌زاره‌ته‌كانیان تاڵان و وێران كرا بون.
5
||||| ئه‌یلولی 2003
د- ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی ده‌وریی ئه‌م مانگه ئه‌بێ.
ئه‌حمه‌د کوڕی عه‌بدولهادی چه‌له‌بی 1944 له به‌غداد له خێزانێکی
ئاریستۆکراتی ده‌وڵه‌مه‌ند له دایک بوه. ساڵی 1958 دوای روخانی رژیمی
پاشایه‌تی و دامه‌زرانی جمهوری له گه‌ڵ باوک و براکانی عیراقیان به
جێهێشتوه. 1969 دکتۆرای له ماتماتیکدا له زانکۆی شیکاگۆ وه‌رگرتوه‌و
له لوبنان کاریکردوه‌و کچی سیاسی ناوداری لوبنانی عادل عوسه‌یرانی
هێناوه. 1977 بانکی به‌ترای له ئوردون دامه‌زران. له‌م بانکه‌دا توشی
کێشه بو هه‌ڵات. دادگایه‌کی ئوردونی له پاشمله به تۆمه‌تی دزینی 300
ملیۆن دۆلار به 22 ساڵ زیندانی حوکمی دا. ساڵی 1992 "المؤتمر الوطنی
العراقی" ی دامه‌زراند. له‌نده‌نی کرده ناوه‌ندی چالاکیه‌کانی. به‌شی زۆری
موعاره‌زه‌ی عیراقی تێ‌دا کۆ کرده‌وه‌و خۆی بو به ده‌سه‌ڵاتداری یه‌که‌می.
به هه‌وڵی چه‌له‌بی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی "قانونی رزگاری عیراق" ی
ده‌رکردو 97 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمه‌تیدانی موعاره‌زه‌ی عیراقی ته‌رخانکرد.
چه‌له‌بی رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بو له ئیقناعکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئه‌مه‌ریکیدا بۆ له‌شکرکێشی بۆ "ئازاديی عیراق". له به‌غداد رۆژنامه‌یه‌کی
رۆژانه به ناوی (المؤتمر) ده‌ر ئه‌کات.
1 ی 9 ی 03 دوشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی كرد.
باسی ناشتنی ته‌رمی سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌كیم كرا كه له كازمیه‌وه
ده‌سپێئه‌كاو سێشه‌مه ئه‌برێته نه‌جه‌ف. چه‌له‌بی پێ‌ی باش بو
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت دوابخرێ بۆ چوارشه‌مه‌ی دوای ته‌واوبونی
مه‌راسیمی ناشتن. هه‌ندێكی تر لایان وابو كه راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌یه، له سه‌رو هه‌مویانه‌وه جه‌عفه‌ری
خاوه‌نی ئه‌م رایه بو. بڕیار درا مه‌راسیمی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت دوا
نه‌خرێ.
بریمه‌ر رۆژی پێش‌و له ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هات بۆ كۆبونه‌وه‌ی
م‌ح. پرسه‌ی سه‌رۆك و گه‌لی ئه‌مه‌ریكی به خێزانی شه‌هیدو حه‌وزه
راگه‌یاندو به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له ئه‌ندامانى م‌ح كۆبوه‌وه.
چه‌ند حه‌فته‌یه بڕیار دراوه دادگای تایبه‌تی دابمه‌زرێنرێ بۆ
دادگاییكردنی تاوانكارانی عیراق به‌ڵام هێشتا نیشانه‌یه‌كی دیار نین.
دارا نوره‌دین هه‌ندێ لایه‌نی رون كرده‌وه. داوا له لوجنه‌ی قانونی
كرا م‌ح له ئه‌نجامی كاره‌كانی ئاگادار بكا.
4 ی 9 ی 03 پێنجشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
رامسفێلد،
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشته به‌غداد. له گه‌ڵ م‌ح كۆبوه‌وه.
سپاسی سه‌رۆك بوش و ده‌وری وه‌زیری به‌رگری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئه‌مه‌ریكی كرا. یه‌كێ له‌و شتانه‌ی زۆر له ئه‌ندامانی م‌ح داوایان
لێ‌كرد، نه‌هێنانی هێزی تورك و هێزی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بو.
7 ی 9 ی 03 یه‌كشه‌م:
صحیفه النهار اللبنانیه 7/ 9/ 2003.
بغداد، مقابله مصطفی كامل مع الدكتور عدنان الباجه‌جی
السؤال: هناك اتجاه قوی نحو الفیدرالیه من اطراف اساسیین فی مجلس الحكم
وفی الساحه السیاسیه العراقیه. ماهی الاسس التی سیتم اعتمادها فی
هذا المجال، اعنی هل سیكون التقسیم جغرافیا ام طائفیا ام قومیا؟
الجواب: الفیدرالیه نظام مطبق فی عدد من الدول ولا یخالف الدیموقراطیه.
بالطبع فإن اكثر الدول التی تعمل وفق هذا النظام الفیدرالی تعتمد الاساس
الجغرافی او الاساس الثقافی، اما فی الشأن العراقی فإن تفاصیل هذا
الموضوع فستعالج فی المؤتمر الدستوری الذی سیمثل الجمیع وسیناقش كل
التفاصیل المتعلقه بنظام الحكم فی العراق.
السؤال: الا تعتقدون ان الفیدرالیه اذا اعتمدت فی العراق یمكن ان تفتح الباب لتقسیمه وتجزئته؟
الجواب: لا اعتقد ان ذلك سیحدث فی العراق، اعتقد ان الفیدرالیه ستعزز من
الوحده الوطنیه بین العراقیین انفسهم، لانها ستفسح فی المجال امام
العراقیین لان یدیروا شؤونهم بانفسهم فی مناطقهم، واعتقد ان هذا سیزید من
تمسكهم بعراقیتهم، فی تقدیری فإن نظام الحكم المركزی فی العراق لم یكن
ناجحا جدا.
9 ی 9 ی 03 سێشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
كاری لوجنه‌ی ده‌ستوری ئه‌بو 15 ی مانگ ته‌واو ببێ له به‌ر ئه‌وه‌ی
تا ئیستا نه‌یانتوانیوه ته‌واوی بكه‌ن بۆیه ماوه‌كه‌یان دێژ كرایه‌وه
به‌و مه‌رجه‌ی له‌م مانگه تێنه‌په‌ڕێ.
پێشنیار كرا محافه‌زه‌كان ببه‌سترێنه‌وه به وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان
ئه‌شغاله‌وه. بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه لوجنه‌یه‌ك دانرا.
دارا نوره‌دین كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی قانونی دادگای تایبه‌تی باس كرد.
10 ی 9 ی 03 چوارشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
ئیقبال ره‌زا یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هات و
نامه‌یه‌كی زاره‌كی له كوفی ئه‌نانه‌وه هێنابو. ئه‌نان وتویه‌تی (ن
ی) هه‌وڵئه‌دا له هه‌مو بڕیاره‌كاندا به قازانجی گه‌لی عیراق كار بكات.
بریمه‌رو ریچمۆندو ماكفرسن راویژكاری دارایی سام(سلطة الاتلاف مؤقتة)، ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتانه بون.
بریمه‌ر وتی: "سه‌رۆك داوا له كۆنگرێس ئه‌كا 20 ملیار دۆلار ته‌رخان
بكرێ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین چه‌رده پاره‌یه
دوای مارشال پلان بۆ كارێكی له‌و بابه‌ته ته‌رخان كرابێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م داوایه‌ی
سه‌رۆك له كۆنگرێسدا سه‌ر بگرێ ئه‌بێ م‌ح و وه‌زیره‌كان پشتیوانی له
سیسته‌می ئابوری ئازاد بكه‌ن كه بنچینه‌كه‌ی كه‌رتی تایبه‌تییه.
بێئه‌وه دژواره كۆنگرێس موافه‌قه‌ت بكا. له 17 – 21 ی 9 ی 03
كۆبونه‌وه‌ی بانكی ده‌ولی و سنوقی نه‌قدی ده‌ولی له دوبه‌ی
ئه‌كرێ، وه‌زیری خه‌زانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ئاماده ئه‌بێ، ئه‌شێ باسی
سیاسه‌تی نوێ‌ی ئابوری عیراقی بۆ بكه‌ن".
باس له‌وه كرا كه ئه‌مه‌ریكا به ته‌مایه هێزی بێگانه بهێنێ بۆ
پاراستنی ئاسایش له عیراقدا، هه‌ندێ له ئه‌ندامان وتیان پێمان باش نیه
هیچ هێزێ له وڵاتانی دراوسێوه بهێنرێ. بریمه‌ر له وه‌ڵامدا وتی:
"به پێ‌ی یاسای ناوده‌وڵه‌تان هێزی هاوپه‌یمان به‌رپرسی دابینكردنی
ئاسایشی عیراقه، بۆیه له‌و باره‌یه‌وه چی به باش بزانێ
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیاری خۆی".
د- سنان شبیبی كرا به محافیزی بانكی مه‌ركه‌زی.
عادل عه‌بدولمه‌هدی (نوێنه‌ری حه‌کیم) سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی عیراق ئه‌كا بۆ كۆبونه‌وه‌ی دوبه‌ی.
11 ی 9 ی 03 پێنجشه‌م:
پۆل بریمه‌رو ده‌یڤید ریچمۆند به فڕۆكه له به‌كره‌جۆ دابه‌زین. له
لایه‌ن تاڵه‌بانی و هه‌ڤاڵانی تره‌وه پێشوازی كران و برانه سلێمانی
پالاس. كۆبونه‌وه‌ی له گه‌ڵ تاڵه‌بانی و هه‌ندێ له ئه‌ندامانی م س
كرد بو. بریمه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتبوی كه لوجنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی
رێگه‌ی نوسینی ده‌ستور (كه سه‌رۆكه‌كه‌ی د- فوئاد مه‌عسوم بو) بڕیاریان
داوه، هه‌ڵبژاردنی گشتيی بكرێ، واته فتواكه‌ی سیستانی‌یان قبوڵ
كردوه. من له‌وه بێ ئاگا بوم و د- فوئاد به منی نه‌وتبو. ئه‌و بڕیاره
له گه‌ڵ هه‌ڵوێستی یه‌كێتیدا نه‌ئه‌گونجا، له به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕم
نه‌ئه‌كرد وا به ئاسانی تێبپه‌ڕێ، كه‌چی د- فوئادیش ده‌نگی بۆ داب‌و.
تاڵه‌بانی له سلێمانییه‌وه به ته‌له‌فۆن له منی پرسی، من ئینكارم
كرد، وتی بریمه‌ر وا ئه‌ڵێ، من هه‌ر ئینكارم كرد. به‌ڵام ئه‌بو بزانم كه
هه‌واڵی راست له‌لای بریمه‌ره!
بریمه‌ر و ریچمۆند شه‌ویان له سلێمانی به سه‌ر بردبو.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نه‌بو بریمه‌ر بچێ بۆ كوردستان، پێشتر چه‌ند جاری تر
چو بو، به تایبه‌تی بۆ سلێمانی. جاری یه‌كه‌م له 28 ی 5 ی 03 دا له
گه‌ڵ راین كرۆكه‌ر له فرۆكه‌خانه‌ی به‌كره‌جۆوه، جارێكی تر له 28 ی
6 ی 03 دا دیسان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌كره‌جۆوه. هه‌مو جار كۆمه‌ڵێ
مناڵی مه‌كته‌بیان ئه‌برد گوڵبارانیان بكه‌ن.
14 ی 9 ی 03 یه‌كشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی كرد.
كۆلن پاول ، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له به‌غدایه. هات بۆ
كۆبونه‌وه له گه‌ڵ م‌ح(مجلس الحكم). ئه‌ندامانی م‌ح له هۆڵی میوانی
باره‌گای م‌ح چاوه‌ڕێی كۆلن پاولیان كرد. پاول هاته ژوره‌وه. ئه‌حمه‌د
چه‌له‌بی له سه‌ره‌وه به ریز ئه‌ندامه‌كانی پێشكه‌ش كرد. پاشان چوینه
هۆڵی كۆبونه‌وه. چه‌له‌بی به ناوی م‌ح ه‌وه به خێرهاتنی كرد‌و
سپاسی گه‌لی عیراقی بۆ سه‌رۆك بوش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی
پێراگه‌یاند. زۆر له ئه‌ندامان به خێرهاتنیان كرد و دژی هێنانی هێزی
تورك و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ دوان.
15 ی 9 ی 03 دوشه‌م:
بۆ هاوده‌ردی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم و حه‌وزه كۆبونه‌وه‌ی م‌ح برایه نه‌جه‌ف.
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی كردبو.
من نه‌چوم بۆ كۆبونه‌وه. باسی ئاسایشی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاو پیرۆزگاكان و مه‌راجیع كرا بو.
بڕیار درا بو وه‌فدی عیراق بۆ كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی چه‌له‌بی، سه‌رۆكی ده‌وریی ئیستای م‌ح،
پێكبێ له: پاچه‌چی، عه‌قیله هاشمی، هوشیار زیباری.
×
كۆلن پاول، ریچارد باوچه‌ر، وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه،
پۆل بریمه‌ر، چون بۆ هه‌ڵه‌بجه. جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود به‌رزانی
پێشوازییان لێ‌كردن. ئه‌مه سه‌ردانێكی مێژویی‌یه مه‌عنای سیاسی و
مرۆڤایه‌تی گه‌وره‌ی هه‌یه.
16 ی 9 ی 03 سێشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
باقر صولاغ جه‌بر وه‌زیری ئیعمارو عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی وه‌زیری تیجاره له به‌رده‌م م‌ح دا سوێندیان خوارد.
×
تاڵه‌بانی پێشنیارێكی نوسیوه بۆ پاراستنی پیرۆزگاكان و مه‌راجیع. م‌ح
موافه‌قه‌تی له‌سه‌ر كرد. جێبه‌جێكردنی موافه‌قه‌تی سام و به
دواداچونی ئه‌وێ. پێم وانیه جێبه‌جێ بكرێ.
×
باس له كاروباری ئابوری: سه‌رمایه گوزاری بێگانه، بانك، باجی
ده‌رامه‌ت و ره‌سمی گومرگ كرا. ده‌سكاری پرۆژه‌كانی سام كرا و هه‌ندێ
پێشنیاری نوێ دانران. كه‌رته‌كانی نه‌وت، ئاو، كاره‌با، رێگای ئاسنین،
خانوبه‌ره، زه‌وی و زاری كشتوكاڵ.. له سه‌رمایه‌گوزاری ده‌رهێنرا.
×
م‌ح ماده‌و بڕگه‌كانی قانونی تازه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی یه‌ك به یه‌ك
تاووتوێ كرد، پاش هه‌ندێ ده‌سكاری كه‌م به گشتی ده‌نگ په‌سندی كرد.
ئیتر كه‌وتۆته سه‌ر بریمه‌ر كه‌ی ئیمزای ئه‌كات و له (الوقائع العراقیه) دا بڵاو ئه‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته مه‌یدانی كار پێكردنه‌وه.
17 ی 9 ی 03 چوارشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌عات 10 بریمه‌رو سێر جێرمی گرینستۆك، نێردراوی تایبه‌تی تۆنی بلێر بۆ عیراق، ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتانه بون.
بریمه‌ر به ستایشه‌وه بڕیاره ئابورییه‌كانی: سه‌رمایه‌گوزاری بێگانه،
سیسته‌می بانكی، باجی ده‌رامه‌ت و گومرگی هه‌ڵسه‌نگاندو وتی:
بڕیارێكی سه‌ختتان داوه، ئه‌وه ده‌رگای هاتنی سه‌رمایه‌ی بێگانه‌تان
بۆ ئه‌كاته‌وه‌و له كۆنگره‌ی بانكی ده‌ولی و سنوقی نه‌قدی ده‌ولی له دوبه‌ی به چاكی ده‌نگ ئه‌داته‌وه.
باسی ده‌ركردنی به‌عسییه‌كانی كرد له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئه‌ندامانی م‌ح رابكێشێ، وتی: "هیوام وابو
بڕیاره‌كانی م‌ح پێشئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌دا بڵاو ببێته‌وه بینێرن بۆ من
بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ راوێژكاره‌كانمدا تاووتوێیان بكه‌ین و بڕیاری
لێبده‌م، پێویسته بیزانن هه‌رچی من ئیمزای نه‌كه‌م نابێ به قانون و
جێبه‌جێ ناكرێ".
ئه‌حمه‌د به‌ڕاك باسی ئه‌وه‌ی كرد كه موحافه‌زه‌كان بخرێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی م‌ح.
چه‌ند جارێ هه‌ندێ له ئه‌ندامه‌كانی م‌ح باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه
محافه‌زه‌كان ببه‌سترێنه‌وه به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، یان ئه‌شغال عامه. بۆ
لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كۆمیته‌یه‌ك پێكهاتوه له كورد، د-
رۆژی تیایه. زۆر له مانه ئه‌یانه‌وێ سه‌رله‌نوێ عیراقێكی مه‌ركه‌زی
دروست ببێته‌وه.
19 ی 9 ی 03 هه‌ینی:
سولتان هاشم ئه‌حمه‌د، وه‌زیری دیفاعی حكومه‌ته‌كه‌ی صه‌دام، ته‌سلیمی ئه‌مه‌ریكا
بو. بۆ جه‌نه‌رال سوڵتان سه‌ربه‌رزانه‌تر ئه‌بو ئه‌گه‌ر رۆژی گیرانی
به‌غداد له وه‌زاره‌تی دیفاعی عیراقی، یان له هه‌ر بنكه‌یه‌كی سپایی
عیراقدا، گفتوگۆی به‌ده‌سته‌وه‌دانی خۆی و جه‌یشی عیراقی بكردایه.
له‌وانه بو چاره‌نوسی خۆی و هه‌لومه‌رجی عیراق جۆرێكی تر بوایه.
20 ی 9 ی 03 شه‌مه:
به‌یانی ئه‌مڕۆ د- عه‌قیله هاشمی كه له ماڵ هاتۆته ده‌رێ به
سواری ئۆتۆمۆبیل بچێ بۆ شوێنی كاره‌كه‌ی له به‌ر ده‌رگای
ماڵه‌كه‌یاندا دراوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله. چه‌ند گولله‌یه‌ك
پێكاوێتی به سه‌ختی بریندار بوه. براوه‌ته نه‌خۆشخانه.
22 ی 9 ی 03 دوشه‌م:
عه‌لاوی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
چه‌له‌بی و وه‌فدی عیراق بۆ به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌فه‌ریان كردوه، د -عه‌قیله هاشمی
كه ئه‌بو ئه‌ندامی وه‌فده‌كه بێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی به بێهۆشی له
نه‌خۆشخانه كه‌وتوه، وه‌فده‌كه بێ ئه‌و رۆیشتون.
فه‌ریق ئه‌حمه‌د كازم، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بانگ كرابو بۆ
رونكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی كوشتنی د- عه‌قیله هاشمی. روداوه‌كه‌ی به پێ‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی گێڕایه‌وه. پێناچێ ئاگایان له هیچ بێ.
ئه‌ندامانی م‌ح دیسان هاتنه‌وه سه‌ر باسی بێهوده‌ی ئاسایش.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ناته‌كانی الجزیره‌و العربیه له هه‌واڵ و راپۆرت و
به‌رنامه‌كانیاندا، پشتیوانی له كاری تێرۆریستی ئةكةن و هانی
فیتنه‌ی تائیفی و ره‌گه‌زی ئه‌ده‌ن و شریتی ڤیدیۆی كه‌سانی
ده‌مامككراوی نه‌ناسراو بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه كه به ئاشكرا داوای كوشتنی
هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و هاوكارانییان ئه‌كه‌ن، لةلايةن ئه‌ندامانی م‌ح
ةوة، به زۆرایه‌تی ده‌نگ بڕیار درا مه‌کته‌به‌كانی الجزیره‌و العربیه
دابخرێن.
قه‌ناته عه‌ره‌بییه‌كان، به تایبه‌تی الجزیره، العربیه، ئه‌بو زه‌بی،
سنوری كاری پیشه‌یی و (ئیثیك)ی رۆژنامه‌وانییان شكاندوه، له
گێڕانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی عیراقدا بێلایه‌ن نین، شایانی ده‌ركردنن.
به‌ڵام شه‌ڕی راگه‌یاندن هه‌ر به راگه‌یاندن ئه‌كرێ. ئه‌وه چه‌ند
مانگه ئه‌مه‌ریكا عیراقی داگیر كردوه تا ئیستا نه‌یویستوه یا
نه‌یتوانیوه ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی كاریگه‌ر: رادیۆ، ته‌له‌فزیۆنی
نیشتمانی و ئاسمانی، دابمه‌زرێنێ. (شبكه الاعلام العراقی)
دامه‌زراندوه. ده‌زگایه‌كی بێكاره‌و كز‌و لاوازه به هیچ جۆرێ
به‌ربه‌ره‌كانی قه‌ناته عه‌ره‌بییه‌كانی پێناكرێ. رێگه‌ش ناده‌ن به م‌ح
ده‌زگای راگه‌یاندنی تایبه‌ت به خۆی دابمه‌زرێنێ. به‌ڕێوه‌به‌ری
(شبكه الاعلام العراقی) كه ئه‌مه‌ریكا له گه‌ڵ هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر
عیراق له گه‌ڵ خۆی هێنا بوی، كابرایه‌كی عیراقی بو، وازی له
كاره‌كه‌ی هێناو گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، چونكه پێ‌ی وابو ئه‌مه‌ریكا
جه‌نگی راگه‌یاندنی دۆڕاندوه.
×
باس له دوباره‌بونه‌وه‌ی خۆپیشاندان كرا له به‌رده‌م ده‌رگای
باره‌گای م‌ح دا به جۆرێ كه رێ له هاتوچۆی ئه‌ندامانی م‌ح ئه‌گرێ.
گفتوگۆ كرا بۆ دانانی هه‌ندێ رێوشوێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م مافی خۆپیشاندان
پارێزراو بێ و هه‌م رێ له كاری ئاسایی و هاتوچۆ نه‌گرێ.
23 ی 9 ی 03 سێشه‌م:
عه‌لاوی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
سكۆت كارپێنته‌ر (بریتانی) و كاری تاچه‌ر (ئه‌مه‌ریكی) له سام هاتن بۆ
باسی داخستنی قه‌ناته‌كان و بڕیاره‌كه‌یان پێهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه. گۆیا
ئه‌و بڕیاره سام (ئیحراج) ئه‌كا، كردیان به‌وه‌ی ماوه‌ی دو هه‌فته رێ
به الجزیره نه‌ده‌ن ئاماده‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی م‌ح ببێ.
چه‌ند كه‌س به‌رپه‌رچی بیانوه‌كانی سام یان دایه‌وه بێ سود بو. ئه‌مه
نمونه‌یه‌كی بچوكی ده‌سه‌ڵاتی م‌ح ه. هه‌ندێ جار به ئه‌نقه‌ست هه‌ندێ
كار ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی خه‌ڵكی بده‌ن كه ئه‌وان خاوه‌نی دوا
بڕیارن و م‌ح بێ موافه‌قه‌تی پێشه‌كی ئه‌وان ناتوانێ هیچ بڕیارێ بدا.
ئان كلۆید سه‌ردانی م‌ح ی كرد.
24 ی 9 ی 03 چوار شه‌م:
عه‌لاوی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
ته‌ندروستی عه‌قیله به‌ره‌و خراپی چوه پزیشكه‌كان چاوه‌ڕوانی ژیانی
لێناكه‌ن. له به‌ر ئه‌وه دانیشتنی ئه‌مڕۆ كورت ئه‌بێ و ته‌رخان ئه‌كرێ
بۆ باسی ئاسایش.
سه‌فیر سێر گرینستۆك و سه‌فیر ماكمانوی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتانه بون. بریمه‌ر له ئه‌مه‌ریكایه.
هه‌مو گفتوگۆكانی‌گرینستۆك و ئه‌ندامانی م‌ح باسی ئاسایشی گشتی و سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌ندامانی م‌ح بو.
26 ی 9 ی 03 هه‌ینی:
رۆژی پێنجشه‌م عه‌قیله له نه‌خۆشخانه مردوه. ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی به
خاك سپاردنی ته‌رمه‌كه‌ی رێكئه‌خرێ. ته‌رمه‌كه‌یان هێنا بۆ باره‌گای
م‌ح. گرینستۆك و ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی سام و هه‌ندێ دیپلۆمات و
هه‌ندێ له ئه‌ندامانی م‌ح و جێگره‌كانیان ئاماده بون. من و د- فوئاد
مه‌عسوم چوین. پاش ئه‌وه‌ی سه‌فیر غه‌سان موحسین چه‌ند ئایه‌تێكی له
سه‌ر خوێند، ئه‌یاد عه‌لاوی وتاری م‌ح و سه‌فیر گرینستۆك وتاری سامی
خوێنده‌وه. ته‌رمه‌كه‌ی به رێ كرا به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی خۆی له حی
الجیهادو له وێوه بۆ كازمیه، ئینجا بۆ نه‌جه‌ف، له‌وێ به خاكی
ئه‌سپێرن.
د- عه‌قیله عه‌لی حسێن هاشمی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نه‌جه‌فییه.
ئه‌ندامی حیزبی به‌عس بوه. به‌كالۆریۆسی له قانون له جامیعه‌ی
به‌غداد وه‌رگرتوه. له جامیعه‌ی به‌غداد زمانی خوێندوه‌و له سه‌ر
حسابی حكومه‌تی عیراق چۆته پاریس، دكتۆرای له ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسيي‌دا
وه‌رگرتوه. له جامیعه بۆته مامۆستا. له به‌ر لێوه‌شاوه‌یی تاریق
عه‌زیز بردویه‌تییه ستافه‌كه‌ی خۆی. له 1991 ه‌وه له وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌رپرسی فایلی رێكخراوه ناو ده‌وڵه‌تییه‌كان بوه.
تاریق عه‌زیز چه‌ند جارێ له گه‌ڵ خۆی بردویه‌تی بۆ ده‌ره‌وه. دوای
روخانی صه‌دام، به ناوی عیراقه‌وه ئه‌م چو بۆ كۆبونه‌وه‌ی
ده‌وڵه‌تانی دۆنه‌رو نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان. سام خۆیان هه‌ڵیان بژاردبو
بۆ ئه‌ندامه‌تی م‌ح. ته‌مه‌نی 52 ساڵ و شوی نه‌كرد بو. برایه‌کی
ئاخونده‌و زاوای سیستانیيه. كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌نگین و رۆشنبیر‌و
لێوه‌شاوه بو.
29 ی 9 ی 03 دوشه‌م:
د- موحسین عه‌بدولحه‌مید به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌ره‌تا ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ خوێندنی فاتیحه بۆ گیانی د- عه‌قیله
هاشمی. به‌و بۆنه‌یه‌وه باسی ئاسایش كرایه‌وه. به ده‌گمه‌ن
كۆبونه‌وه‌یه‌كی م‌ح ئه‌كرێ و باسی ئاسایشی تێ‌دا نه‌كرێ. تا ئیستا هیچ
سودێكی نه‌بوه.
م‌ح ئه‌مڕۆ دو بڕیاری دا:
بڕیاری ژماره 49: ی م‌ح بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و قانون و قه‌رارانه‌ی مه‌نعی عیراقی ئه‌كا له كڕینی عه‌قار.
جگه له عه‌ره‌ب، عیراقی تر بۆیان نه‌بو له هه‌ندێ له محافه‌زه‌كانی
عیراقدا وه‌كو كه‌ركوك و موسل و دیاله... خان‌و و زه‌وی بكڕن.
هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری 157 ی 12 ی 6 ی 1994 ی (م ق س)
ده‌رباره‌ی مه‌نعی نه‌قلی موڵكیه‌ت له سنوری (التصمیم الاساسی) شاری
به‌غدادو قه‌زا و ناحیه‌كانی.
جگه له‌وانه‌ی له سه‌رژمێری 1957 دا له به‌غداد نوسراون، عیراقی تر
بۆیان نه‌بو خان‌و و زه‌وی له به‌غدادو قه‌زاو ناحیه‌كانی بكڕن.
تكریتییه‌كان به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی صه‌دام و نزیكه‌كانی له‌م بڕیاره
بوێردرا بون.
بڕیاری ژماره 50: ی م‌ح بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و قانون و
قه‌رار و نیزام و ته‌وجیهات و ته‌علیمات و ئه‌وامیره‌ی له (م ق س) و
ده‌زگا ره‌سمییه‌كانی تری عیراقه‌وه بۆ گۆڕینی واقیعی سكانی و سیاسی
ده‌رچون.
دو بڕیاری گرنگن، هه‌ردوكیان به ده‌نگی گشتی ئه‌ندامانی م‌ح ده‌رچون،
به‌ڵام پێویستیان به موافه‌قه‌تی بریمه‌ر هه‌یه، ئاخۆ ئاماده‌یه
ئیمزای بكا..؟ گومانم هه‌یه.
30 ی 9 ی 03 سێشه‌م:
د- موحسین عه‌بدولحه‌مید به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆی كرد، چونكه عه‌لاوی-ش چوه بۆ گه‌شتی دیپلۆماسی بۆ سوریا
و.... ئه‌ندامانی م‌ح بیانو ئه‌دۆزنه‌وه بۆ سه‌فه‌ر، ئاسایشی به‌غداد
ئه‌وه‌نده نائه‌مینه ئه‌یانه‌وێ دور بكه‌ونه‌وه.
×
د- موحسین باسی كرد كه هه‌ندێ له حیزبه‌كان باره‌گایان له
وه‌زاره‌ته‌كانیاندا داناوه. بڕیار درا ئه‌و دیارده ناشیرینه قه‌ده‌غه
بكرێ.
×
هه‌رچه‌ند باسی ئه‌نجامدانی (أحصاء) ئه‌كرێ، وه‌كو كارێكی له كردن
نه‌هاتو باسی ئه‌كه‌ن. ئه‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه دو ساڵی ئه‌وێ.
شیعه‌كان هه‌مو جار بیانو ئه‌هێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له بیر بچێته‌وه.
پێئه‌چێ سه‌رژمێر به قازانجی شیعه‌و توركومان نه‌بێ. من ئه‌مڕۆ
پێشنیارم كرد له عیراقدا سه‌رژمێر بكرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (احصاء) وه‌كو
ئه‌ڵێن ماوه‌یه‌كی درێژی ئه‌وێ ئه‌كرێ له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا (تعداد)
بكرێ و وه‌ره‌قه‌یه‌كی ساده‌م خسته به‌رده‌میان و وتم: هه‌ر نه‌ته‌وه‌و
دین و تایه‌فه‌یه‌ك موباله‌غه ئه‌كه‌ن له ژماره‌ی خۆیاندا، مه‌سه‌له‌ن
ئێمه‌ی كورد له عیراق دا ئه‌ڵێین 10 ملیۆنین، كێ ئه‌وه‌ی پێ راست
نیيه با پێچه‌وانه‌كه‌ی ئیسپات بكا. له به‌ر ئه‌وه (تعداد) كارێكی
پێویسته.
بڕیاری ژماره 57: ی م‌ح بۆ پێكهێنانی لوجنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و
ئاماده‌كردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی (التعداد السكانی العام فی
العراق) له: د- ره‌جا خوزاعی، وائیل عه‌بدولله‌تیف، عه‌بدولكه‌ریم
محه‌مه‌داوی، عادل عه‌بدولمه‌هدی (نوێنه‌ری حه‌کیم)، رۆژ شاوه‌یس
(نوێنه‌ری بارزانی)، محه‌مه‌د فازیل سامه‌رائی (نوێنه‌ری موحسین
عه‌بدولحه‌مید)، به‌نده‌ی به‌سزمان (نوێنه‌ری تاڵه‌بانی)، ئه‌بێ تا 15 ی 10 راپۆرته‌كه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن.
6
||||| تشرینی یه‌كه‌می 2003
د- ئه‌یاد عه‌لاوی ئه‌م مانگه سه‌رۆكی ده‌وریی م‌ح(مجلس الحكم) ئه‌بێ.
ئه‌یاد کوڕی هاشم عه‌لاوی ساڵی 1945 له خێزانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له دایک
بوه. باوکی سه‌رده‌می مه‌له‌کی ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی پارله‌مان بوه. دایکی
لوبنانیيه. ئه‌یاد له کولیه‌ی به‌غداد خوێندویه‌تی و کۆلێجی پزیشکی
زانکۆی به‌غدادی ته‌واو کردوه. له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابوردودا له
سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسمدا چۆته ریزی حیزبی به‌عسه‌وه. 1971 بۆ
خوێندن چۆته له‌نده‌ن و له‌وێ به‌رپرسی رێکخراوی به‌عس بوه‌و دوایی لێیان
جیابۆته‌وه و بۆته دژی به‌عس. 1978 به‌عس هه‌وڵی کوشتنیان دا، به
سه‌ختی بریندار بو نه‌مرد. له گه‌ڵ چه‌له‌بی خزمه. خوشکی چه‌له‌بی ژنی
مامی ئه‌مه و دایکی ئه‌یادو هاوسه‌ره‌که‌ی چه‌له‌بی هه‌ردوکیان له خێزانی
عوسه‌یرانی لوبنانین. له دێسه‌مبه‌ری 1990دا له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکی
ناسراوی به‌عس "حرکه الوفاق الوطنی" دروست کرد. له دامه‌زراندنی "المؤتمر الوطنی العرقی"دا
به‌شدار بو. پاش ماوه‌یه‌ک عه‌لاوی له‌گه‌ڵ چه‌له‌بی تێکچو، له کۆنگره
جیا بوه‌وه. له ناو جه‌یشی عیراقدا هه‌وڵی ئینقیلابی دا به‌ڵام
رێکخراوه‌که‌ی ئاشکرا بو و گیران و کوژران. وا باوه هاوکارێکی نزیکی
ده‌زگای زانیاری ئینگلیزی و ئه‌مه‌ریکیيه. له دوای روخانی به‌عس
گه‌ڕاوه‌ته‌وه عیراق. هاوڕێ کۆنه‌کانی له ویفاق جیابونه‌ته‌وه. له
له‌نده‌ن رۆژنامه‌یه‌کیان به ناوی (بغداد) ده‌رئه‌کرد ئیستا به هه‌مان
ناوه‌وه له به‌غداد ده‌ریئه‌که‌ن.
1 ی 10 ی 03 چوارشه‌م:
عه‌لاوی سه‌رۆکایه‌تی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی کرد.
سه‌عات 10 بریمه‌ر هات بۆ كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتانه. باسی سه‌فه‌ره‌كه‌ی
خۆی كرد بۆ واشنتۆن، وتی: "9 جار له گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێس
دانیشتوه بۆ ئه‌وه‌ی قانعیان بكا موافه‌قه‌ت بكه‌ن، كه وه‌كو سه‌رۆك بوش
داوای كردوه، 20 ملیار دۆلار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق ته‌رخان
بكه‌ن." باسی جۆری دابه‌شكردنی كرد به سه‌ر كه‌رته جیاوازه‌كانی
ئاسایش و دادگا‌و ئاو و كاره‌باو شتی تردا.... پرسی‌یان: ئه‌مه قه‌رزه
(Loan) یان مه‌نحه‌یه (Grant)؟ وتی: "بۆ ئه‌وه‌ی باری میلله‌تی عیراق
به قه‌رزی زۆرتر گران نه‌بێ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن مه‌نحه بێ".
بوش داوای له كۆنگرێس كردوه موافه‌قه‌ت بكا بۆ ته‌رخانكردنی 87 ملیار
دۆلار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خه‌رجی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له
ئه‌فغانستان و عیراق. له‌و پاره‌یه 20 ملیاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
عیراق داناوه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خشته‌یه‌كیان له سه‌ر جۆری دابه‌شكردنی به سه‌ر
كه‌رته جیاوازه‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه گۆیا بریمه‌ر به رێكه‌وتن له
گه‌ڵ م‌ح دایان ناوه. راستی‌یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بریمه‌رو سام (سلطة
الاتلاف المؤقتة) بێئه‌وه‌ی پرس به م‌ح بكه‌ن خۆیان دایان ناوه.
هه‌رچه‌نده له کۆبونه‌وه‌که‌دا خۆی جۆری دابه‌شکردنی پاره‌که‌و
دیاریکردنی چه‌رده‌ی هه‌ر یه‌کێ له بابه‌ته‌کانی باسکرد به‌ڵام بۆ
ئاگاداری زۆرتر خشته‌كه له (ژماره‌ی رۆژی 12 ی ئۆكتۆبه‌ری 2003 ی
رۆژنامه‌ی الشرق الاوسط) ه‌وه رائه‌گوێزم:
2100 ملیۆن $ بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ، به تایبه‌تی داووده‌زگاكانی پۆلیس و دادگا.
2100 ملیۆن $ بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی سپای عیراق.
5700 ملیۆن $ بۆ كاره‌با.
2100 ملیۆن $ بۆ كه‌رتی نه‌وت.
4600 ملیۆن $ بۆ پرۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و زێراب.
750 ملیۆن $ پرۆژه‌كانی ئاودێری كشتوكاڵ.
470 ملیۆن $ بۆ دروستكردنی خانووبه‌ره.
240 ملیۆن $ بۆ چاكردنی رێگاوبان.
165 ملیۆن $ بۆ چاكردنی فرۆكه‌خانه‌كانی به‌غداد و به‌صرا.
45 ملیۆن $ بۆ چاكردنی مینای ئوم قه‌صر.
303 ملیۆن $ بۆ چاكردنی هێڵی ئاسنین.
850 ملیۆن $ بۆ كه‌رتی ته‌ندروستيی.
300 ملیۆن $ بۆ گه‌شه‌پێدانی چالاكی ئابوری و كار.
105 ملیۆن $ یارمه‌تی ئاواره.
90 ملیۆن $ بۆ یارمه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.
150 ملیۆن $ بۆ پشتیوانی له دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ.
كاتێ بریمه‌ر باسی ئه‌مه‌ی كرد، من سپاسی هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وم كرد
بۆ دابینكردنی ئه‌و چه‌رده گه‌وره‌یه‌ی كه ته‌رخان كراوه بۆ
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و لێم پرسی: "به پێ‌ی یادداشتی له
یه‌كگه‌یشتن (MOU) %13 داهاتی -پرۆگرامی نه‌وت به خۆراك- بۆ كوردستان
ته‌رخان كرابو، له‌مه چه‌ندی به‌ر كوردستان ئه‌كه‌وێ؟". وه‌ڵامێكی
دامه‌وه ئه‌یكرده هیچ!
د- رۆژ یش له سه‌ر هه‌مان باس دوا، بریمه‌ر وتی: "ئێوه به ته‌مان
عیراقێكی دیمۆكراتی دابمه‌زرێنن جیاوازی له نێوان كورد و عه‌ره‌ب دا
نه‌بێ. پێویستییه‌كانی ناوچه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كاندا باس
بكه‌ن."
بریمه‌ر داوای له م‌ح كرد وه‌فدی خۆی دیاری بكا بۆ به‌شداری له
دۆنه‌ر كۆنفره‌نس دا له مه‌درید. یه‌كێ له كۆسپه‌كانی رێگه‌ی
گه‌شه‌كردنی ئابوری ئه‌و قه‌رزه زۆره‌یه له سه‌ر عیراق كه‌ڵه‌كه بوه
و ئه‌و هه‌مو پاره زۆره‌یه كه ئه‌بێ له باتی زه‌ره‌رو زیانی جه‌نگ
بیبژێرێ.
×
هێزی پاراستنی باره‌گای م‌ح گۆڕاوه. پێشان ئه‌مه‌ریكی بون ئیستا بون
به گورگه. پاراستنی ده‌روازه‌ی بیناكه و ده‌رگا و رێگاكانی
ناوه‌وه‌ی بیناكه به‌وان سپێردراوه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ند
پۆلیسێكی عیراقی وه‌كو شتێكی ره‌مزی دانراون.
2 ی 10 ی 03 پێنجشه‌م:
گه‌ڕامه‌وه بۆ سلێمانی. داوام له دائیره‌ی (احصاء)ی سلێمانی كرد
پلانێكم بۆ ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی (تعداد) له ده‌سپێكردنه‌وه تا
ته‌واوكردنی و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مو پێویستیه‌كانی جێبه‌جێ كردنی.
3 ی 10 ی 03 هه‌ینی:
تاڵه‌بانی بۆ به‌شداری له چله‌ی محه‌مه‌د باقر حه‌كیم چۆته نه‌جه‌ف.
به‌و بۆنه‌یه‌وه وتارێكی له ستایشی حه‌كیم دا خوێنده‌وه.
6 ی 10 ی 03 دوشه‌م:
عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
به‌حره‌لعلوم له چاره‌نوسی قانونی جنسیه‌ی پرسی. دارا نوره‌دین وتی:
"قانونه‌كه نێردراوه بۆ (مجلس شوری الدوله)، داڕشتنه‌وه‌ی قانونی
ته‌واو كرا‌و هێنرایه‌وه بۆ به‌رده‌م م‌ح، موافه‌قه‌تی له سه‌ر كرد
نێردراوه بۆ سام ئیمزای بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو قانون بڵاوبكرێته‌وه."
لوجنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی (الاموال المنقوله و غیر
المنقوله) بۆ خاوه‌نه‌كانی كه رژیم (مصادره) ی كردوه. دروست كرا.
هاتنه‌وه سه‌ر باسی بێهوده‌ی ئاسایش.
دو بۆنه هه‌یه كه وه‌فدی عیراق به‌شداری بێ:
یه‌كه‌میان: (مؤتمر القمه الاسلامی 11 – 18 ی 10 ی 03) له كوالالامپور له مالیزیا.
دوه‌میان: (مؤتمر الدول المانحه 23 – 24 ی 10 ی 03) له مه‌درید له ئیسپانیا.
7 ی 10 ی 03 سێشه‌م:
عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مه‌ریكا داوای له توركیا كردوه بۆ پاراستنی
ئاسایش له عیراقدا هێز بنێرێ. توركیاش بۆ (گرتنه‌وه) ی پێوه‌ندی (له
جێ چو) ی له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌یه‌وێ ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیا بڕیاری داوه هێز بنێرێ و ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی موافه‌قه‌تی كردوه. پرۆژه‌كه خراوه‌ته
به‌رده‌می پارله‌مان. پارله‌مان ئه‌مڕۆ 7 ی 10 موافه‌قه‌تی كرد هێزی
تورك بچێ بۆ عیراق و ماوه‌ی ساڵێك بمێنێته‌وه.
له كاتێكدا پارله‌مانی تورك خه‌ریكی گفتوگۆ بو له سه‌ر ناردنی هێز بۆ
عیراق، م‌ح یش كه‌وتبوه گفتوگۆ له سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له. به گشتی ده‌نگ
بڕیار درا كه م‌ح نه هێزی تورك و نه هێزی هیچ وڵاتێكی دراوسێی
ناوێ، به‌ڵكو له باتی هێنانی هێزی زۆرتری بێگانه رێگه‌ی راست
ئه‌وه‌یه كه فایلی ئاسایش بدرێته ده‌س عیراقییه‌كان خۆیان، به‌م
مه‌عنایه بۆ رونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی به‌یانێكی نوسی. یه‌كێ له
مه‌به‌سته‌كانی به‌یانه‌كه ئه‌وه بو به‌ر له‌وه‌ی پارله‌مانی تورك
هیچ بڕیارێ بدا ره‌ئی م‌ح بزانێ، به‌ڵكو كاریان تێبكا. پێش
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانه‌كه د- مه‌حمود هه‌ڵوێستی م‌ح ی به ده‌زگاكانی
راگه‌یاندن وت. هه‌ندێكیان بڵاویانكرده‌وه. ده‌سبه‌جێ سام هاته
كایه‌كه‌وه داوایان له عه‌لاوی كرد به‌یانه‌كه رابگرێ و بڵاوی
نه‌كاته‌وه تا قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن. به‌یانه‌كه راگیرا.
×
دوا راپۆرتی لوجنه‌ی ده‌ستور ته‌واو بوه. قازی دارا ده‌قه‌كه‌ی
خوێنده‌وه. له به‌ر درێژی باسه‌كه لێدوانی دوا خرا بۆ كاتێكی تر.
×
بڕیار درا وه‌فدی عیراق بۆ كۆنگره‌ی پۆپه‌ی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی د- ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ده‌وریی م‌ح پێك بێ له:
د- موحسین عه‌بدولحه‌مید، د- مه‌حمود عوسمان، عیزه‌دین سه‌لیم.
8 ی 10 ی 03 چوارشه‌م:
عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
بریمه‌رو گرینستۆك هاتن بۆ كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتانه.
بریمه‌ر ئه‌یویست گوێی له وه‌ڵامی م‌ح بێ ده‌رباره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی
بۆی نارد بون كه چۆن م‌ح و سام باشتر پێكه‌وه كار بكه‌ن. هه‌ندێ قسه‌و
باس و پێشنیار كرا.
ده‌رباره‌ی بودجه، وتی: "ئه‌بێ پێش 10 ی 10 مصادقه‌ی له سه‌ر بكه‌ن". ئه‌گه‌ر م‌ح نه‌یكات ئه‌و خۆی ئه‌یكات!
ده‌رباره‌ی هێنانی هێزی تورك، وتی: "به‌رپرسیارێتی ئاسایش له
گه‌ردنی سام دایه. ئه‌مه راستییه‌كی دیاره كۆمه‌ڵی ناوده‌وڵه‌تی و
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دانی پێدا ناوه. له به‌ر ئه‌وه بڕیاردان له‌م
باره‌یه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سام. ئه‌گه‌رچی م‌ح هێشتا هیچ بڕیارێكی
نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌م باسه به ئاشكرا كه‌وتۆته ناو ناوان، سام له‌م
باره‌یه‌وه خۆی بواردوه له هه‌ر جۆره دركاندنێكی ئاشكرا. هیواداره
م‌ح یش خۆی لادا له هه‌ر جۆره بڕیارێكی راگه‌یه‌نراو، تا هه‌ردولا
پێكه‌وه بۆ لێدوانی ئه‌م كێشه‌یه دائه‌نیشن". بڕیار درا پاش نیوه‌ڕۆی
پێنجشه‌مه مه‌سه‌له‌كه له گه‌ڵ لوجنه‌ی ئه‌منی باس بكرێ.
ئه‌م كابرایه پیاوێكی سه‌یره لێره‌دا وه‌ها بێپه‌روا ئه‌دوێ، كه‌چی
له گه‌ڕانه‌وه‌يدا بۆ ئه‌مه‌ریكا له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیيدا
وتویه‌تی خه‌ڵكی عیراق بیره‌وه‌ری تاڵیان له گه‌ڵ چوار سه‌د ساڵ
ئیستیعماری عوسمانیيدا هه‌یه، حه‌ز ناكه‌ن هێزی تورك بێ. ئه‌م قسه‌یه
به جۆرێ توركی توڕه كرد جگه له‌وه‌ی ناڕه‌زایی ره‌سمییان ده‌ربڕی
عه‌بدوڵا گول، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، بریمه‌ری به نه‌شاره‌زایی
له مێژوی ناوچه‌كه‌دا تاوانبار كرد بو.
×
پاش نیوه‌ڕۆ وه‌زیری دارایی كامیل گه‌یلانی هات بۆ باسی بودجه‌ی
2004 كه ئه‌بێ 13 ملیار دۆلار بێ و له داهاتی نه‌وت دابینبكرێ. له
گه‌ڵ خۆی چه‌ند شاره‌زایه‌كی وه‌زاره‌تی هێنا بو. بودجه‌كه په‌سند كرا
به‌و مه‌رجه‌ی دوای ته‌واو بونی دۆنه‌ر كۆنفره‌نس له مه‌درید م‌ح مافی
پێداچونه‌وه‌و ده‌سكاری هه‌بێ.
9 ی 10 ی 03 پێنجشه‌م:
كۆبونه‌وه‌ی لوجنه‌ی باڵای ئه‌منيی. جه‌نه‌رال ریكاردۆ سانچێز،
فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمان له عیراق، چه‌ند یاریده‌ده‌رێكی له گه‌ڵ
خۆی هێناوة. كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ته به هاتنی هێزی تورك.
توركیا به ته‌مایه 1 فیرقه‌ی 10 هه‌زار كه‌سی بنێرێ. وه‌كو جه‌نه‌رال
سانچێز رونیكرده‌وه، ره‌نگه له یه‌كێ له‌م 3 شوێنانه جێگیر ببن: له
دوزه‌وه به‌ره‌و تكریت و فه‌لوجه. حه‌وزی روباری فورات له سنوری
سوریاوه به‌ره‌و فه‌لوجه، له سنوری ئوردونه‌وه له ئه‌نباره‌وه
به‌ره‌و فه‌لوجه. بۆ رونكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌مه نه‌خشه‌یه‌كیان هێنابو
شوێنه‌كانی تیا دیاریكرابو. به واته‌یه‌كی تر ئه‌گه‌ر بێن، له
كوردستان نابن، له سێگۆشه‌ی سوننیيدا جێگیر ئه‌بن.
هێزی تورك له هه‌ر كوێ بێ گرنگ نیيه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌یانه‌وێ
ئه‌وانیش ببن به به‌شێ له سام و سه‌فیره‌كه‌یان شان به شانی بریمه‌ر و
ریچمۆند و گرینستۆك له كۆبونه‌وه‌كانی م‌ح دا به‌شدار بێ و له هه‌مو
مه‌سه‌له‌كاندا ره‌ئی بدا.
من هه‌وڵم دا هه‌ڵوێستی كورد رون بكه‌مه‌وه:
"ئێمه‌ی كورد، له چه‌ند ساڵی رابوردودا پێوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌مو
ده‌وڵه‌تانی دراوسێ هه‌بوه. له ئه‌نقه‌ره، تاران، دیمه‌شق، ئۆفیس و
نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌یه. له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مه‌لیكی ئوردون،
ئه‌میره‌كانی سعودیه، ئه‌میره‌كانی كوه‌یت، باشترین پێوه‌ندی
دۆستانه‌مان هه‌یه. به‌ڵام پێمان باش نیيه هێزی هیچ كام له
ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بێنه ناو عیراقه‌وه، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان
به‌رنامه و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان له عیراقدا هه‌یه. هیچیان
له روداوه‌كانی ناو عیراق دا بێلایه‌ن نین و جگه له كوه‌یت هه‌مویان
دژی جه‌نگ راوه‌ستان. به‌رامبه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان به‌شێكی دانیشتوانی
عیراق جۆرێ له (حه‌ساسیه‌ت) یان هه‌یه:
"ئه‌گه‌ر هێزی ئێران بێت، ئه‌وانه شیعه‌ن، سوننه حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه به‌رامبه‌ریان.
ئه‌گه‌ر هێزی سعودی بێت، ئه‌وانه وه‌هابین، شیعه حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه به‌رامبه‌ریان.
ئه‌گه‌ر هیزی سوری بێت، ئه‌وانه به‌عسین، ئیستا ئێمه خه‌ریكی ده‌رهێنانی ریشه‌ی به‌عسین.
ئه‌گه‌ر هێزی ئوردون بێت، زۆری ئه‌فسه‌ره‌كانیان سه‌ر به صه‌دام بون،
خه‌ڵكی عیراق به گشتی حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه به‌رامبه‌ریان.
"ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێزی كوه‌یت به‌و پچوكییه بێت، خه‌ڵكی به‌غداد
حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه به‌رامبه‌ریان، چونكه راست یان درۆ، كوه‌یتییه‌كان
موته‌هه‌من به تاڵانكردنی مه‌تحه‌ف و مه‌كته‌به و سوتاندنی به‌شێ له
وه‌زاره‌ته‌كان.
"توركیایش له مه‌سه‌له‌ی عیراقدا بیلایه‌ن نیيه. به‌رژه‌وه‌ندی و
به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆی له عیراقدا هه‌یه. خۆیشیان ئه‌وه
ناشارنه‌وه ئه‌ڵێن ئه‌مانه‌وێ بچین بۆ عیراق بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگمان هه‌بێ
له داڕشتنی دوارۆژی عیراقدا. ئێمه به قۆناغێكی زۆر ناسكدا
تێئه‌په‌ڕین. له‌م قۆناغه‌دا ده‌وڵه‌تی عیراق سه‌رله‌نوێ بنیات
ئه‌نرێته‌وه. ده‌ستور ئه‌نوسرێ. هه‌ڵبژاردنی گشتيی ئه‌كرێ. ئه‌گه‌ر
تورك بێن ده‌س وه‌رئه‌ده‌نه كاروباری ناوخۆی عیراقه‌وه: ده‌س
وه‌رئه‌ده‌نه پێوه‌ندی نێوان توركومان و كورد و عه‌ره‌ب، ده‌س
وه‌رئه‌ده‌نه نوسینی ده‌ستور و هه‌ڵبژاردنی گشتيی...
له‌به‌ر ئه‌وه نامانه‌وێ نه هێزی توركیا‌و نه هێزی هیچ كام له ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، بێنه عیراقه‌وه".
د- رۆژ (نوێنه‌ری بارزانی) پشتیوانی له قسه‌كانی من كرد.
عادل عه‌بدولمه‌هدی (نوێنه‌ری حه‌کیم) وتی: "هێنانی هێزی تورك بۆ عیراق
مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی نیيه، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌یه‌كی عیراقییه. هێنانی
هێزی تورك ئه‌بێته سه‌ره‌تای (لبننه) ی عیراق، چونكه عیراق ئه‌كاته
مه‌یدانی ململانێی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌یی و ئه‌بێته سه‌ره‌تای
ده‌سپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆ... ره‌نگه ئه‌مه ببێته هۆی كشانه‌وه‌ی
هه‌ندێ له ئه‌ندامانی م‌ح و دواتر كشانه‌وه‌ی زیاتر...".
ئه‌ندامانی عه‌ره‌بی م‌ح له هه‌مو كۆبونه‌وه‌كاندا هه‌ڵوێستیان زۆر باش بو. وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی عیراقی داكۆكییان ئه‌كرد.
ئه‌مه ئه‌و بیانوانه بون كه هه‌مو جار دوباره‌مان ئه‌كرده‌وه.
له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیيدا له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز هه‌مان قسه‌م بۆ كردن.
12 ی 10 ی 03 یه‌كشه‌م:
مه‌سعود بارزانی و عه‌مرۆ مو‌سا، ئه‌مین عامی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی، له
قاهیره كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانيی هاوبه‌شیان گرتوه. مو‌سا پشتیوانی
له هه‌ڵوێستی م‌ح كردوه سه‌باره‌ت به هاتنی هێزی توركی و وتویه‌تی:
"ناردنی هێز پێویسته به موافه‌قه‌تی م‌ح و به پێ‌ی بڕیاره‌كانی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بێ". هه‌روه‌ها وتویه‌تی: "هه‌مو ئه‌وانه‌ی
پێوه‌ندییان پێوه كردوه، چ ئه‌وانه‌ی له ناو م‌ح دان یا له ده‌ره‌وه‌ی
دان، دژی هاتنی هێزی توركی و ده‌وڵه‌تانی دراوسێی جوگرافین".
ئه‌مه پشتیوانییه‌كی گرنگه بۆ هه‌ڵوێستی م‌ح.
13 ی 10 ی 03 دوشه‌م:
به‌حره‌لعلوم به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
عه‌لاوی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی عیراق چوه بۆ مالیزیا. د- مه‌حمودیش، كه ئه‌ندامی وه‌فده‌كه‌یه، له گه‌ڵیان رۆیشتوه.
وه‌زیری ناوخۆ نوری به‌دران ئاماده‌ی كۆبونه‌وه بو. حیكایه‌ته‌كانی
ئه‌مڕۆش هه‌مويان پێوه‌ندییان به ئاسایشه‌وه هه‌بو. باسی ئه‌و
گیروگرفتانه‌ی كرد كة له كه‌ربه‌لا له نێوان لایه‌نگرانی موقته‌دا صه‌در و سیستانیيدا رويان داب‌و. جه‌ماعه‌تی موقته‌دا چه‌ند مزگه‌وتێكیان داگیر
كردوه. دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له گه‌ڵ سام دانیشتوه. سام فه‌رمانی
گرتنی موقته‌داو 7 كه‌س له جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی ده‌ركردوه. بۆیان سابیت
بوه ئه‌وان عه‌بدولمه‌جید خوئییان كوشتوه‌و لاشه‌كه‌یان شێواندوه. ئاژاوه ئه‌نێنه‌وه‌و ئاسایش تێكئه‌ده‌ن.
چاوه‌ڕوانن موجته‌هیده‌كان بێنه قسه بۆ ئه‌وه‌ی بیانگرن و بیانده‌ن به
دادگا.
هیچ كه‌س له ئه‌ندامانی م‌ح ناوێرێ ناوی موقته‌دا بێنێ. كه باسی
نائارامی هه‌ندێ شوێن ئه‌كرا، چه‌ند جارێ د- مه‌حمود ویستی (ئیحراج)
یان بكا بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشكرا باسی بكه‌ن، به‌ڵام خۆیان لێ لائه‌دا.
پێئه‌چێ موقته‌دا، له ناو گه‌نجه‌كانی شیعه‌دا، لایه‌نگرێكی زۆری
هه‌بێ. له جیاتی ئه‌وه‌ی م‌ح فه‌رمانی گرتنی بسه‌لمێنێ له سه‌ر داوای
محه‌مه‌داوی وه‌فدێكیان دروستكرد سه‌ردانی سیستانی و موقته‌دا بكه‌ن. د-
رۆژ له وه‌فده‌كه‌دایه.
×
نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ئارامگای چه‌ند ئیمامی شیعه‌يان لێیه وه‌كو:
عه‌لی، حه‌سه‌ن، حسێن، عه‌باس... هه‌مو ساڵ چه‌ند ملیۆنێ زائیری شیعه،
له ئێران و له سه‌رانسه‌ری دنیاوه، دێن بۆ زیاره‌تی ئه‌م
پیرۆزگایانه.
زائیره‌كان هه‌ر یه‌كه به پێ‌ی توانای خۆی زێڕو پاره ئه‌هاوێژێته ناو
ئارامگای ئیمامه‌كانه‌وه. پاره‌یه‌كی زۆری تێ‌دا كۆ ئه‌بێته‌وه، وه‌كو
ئه‌ڵێن، ملیۆنه‌هایه. جه‌ماعه‌تی موقته‌دا ویستبویان ده‌س به سه‌ر ئه‌و
پاره‌یه‌دا بگرن.
ئه‌م دو شاره‌و چه‌ند شوێنی تری عیراق ئه‌توانن ببنه مه‌ڵبه‌ندێكی پڕ
داهاتی توریستی دینی. تا ئیستا بایه‌خی ره‌سميی به‌م لایه‌نه
نه‌دراوه. ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌گوزاری عیراقی و بێگانه له‌م بواره‌دا
بكرێ و به شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ: فرۆكه‌خانه، هێڵی ئاسنین، شاڕێ،
ئوتێل و دوكان و بازاڕ... رێكبخرێ، ره‌نگه ئه‌م ناوچه‌یه‌ی عیراق بۆ
گه‌شه‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی دانیشتوانی، هیچ
پێویستیيه‌كی به داهاتی نه‌وت نه‌بێ و ببێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شاوه‌و
پێشكه‌وتو.
ئه‌شێ نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، حلله، دیوانیه، له ئیقلیمێكی فیدرالييدا
به ناوی (اقلیم فرات الاوسط) یه‌ك بخرێن، خاوه‌نی پارله‌مانی ئیقلیمی و
حكومه‌تی ئیقلیمی خۆی بێت.
×
به‌یانيی ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی له گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سول، عومه‌ر فه‌تاح،
عادل موراد، گه‌یشتۆته ئێران له‌وێوه ئه‌ڕۆن بۆ میصر‌و به‌رازیل.
14 ی 10 ی 03 سێشه‌م:
به‌حره‌لعلوم به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
بریمه‌ر داوای كردوه رۆژی 20 ی 10 ئه‌ندامه ئه‌سڵییه‌كانی م‌ح (له
یه‌کێتی ته‌نیا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ئه‌سڵیيه) ئاماده بن ئه‌یه‌وێ باسی
ده‌ستوریان له‌گه‌ڵ بكا.
×
لوجنه‌ی ده‌ستوری كه ناوی: (اللجنه التحضیریه لاعداد الیات عقد
المؤتمر الدستوری) بو له 30 ی ئه‌یلولدا ته‌قریره‌كه‌ی خۆی
ته‌واوكردوه‌و داوێتی به م‌ح. ته‌قریره‌كه به شێوه‌ی مه‌زبه‌ته 22
كه‌س له ئه‌ندامانی لوجنه‌كه ئیمزایان كردوه‌و به پێ‌ی په‌راوێزێكی
نوسراوی سه‌رۆكی لوجنه 3 كه‌سه‌كه‌ی تریش به نامه ته‌قریره‌كه‌یان
په‌سند كردوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ریان كردوه، فریای
ئیمزاكردنی نه‌كه‌وتون.
م‌ح ئه‌مڕۆ كه‌وته تاووتوێ كردنی ته‌قریره‌كه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی د- فوئاد مه‌عسوم ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه نه‌بو. دارا
نوره‌دین (منسق) ی نێوان لوجنه‌كه‌و م‌ح، باسی ره‌وتی كاره‌كانی
لوجنه‌كه‌ی كرد. عه‌تا عه‌بدولوه‌هاب (نوێنه‌ری پاچه‌چی) كه پیاوێكی
قانونی و خۆی ئه‌ندامی لوجنه‌كه بوه هه‌ندێ رونكردنه‌وه‌ی له سه‌ر
كۆبونه‌وه‌كانی لوجنه‌كه‌و ته‌قریره‌كه دا‌و وه‌ره‌قه‌یه‌كیشی ئاماده
كرد بو به ناوی (خیار) ی چواره‌م كه نه‌خرابوه ته‌قریره‌كه‌وه.
پێشنیاری (الدستور الانتقالی) كردوه.
لوجنه 3 (خیار) ی دیاری كردوه:
1. خیار الانتخابات العامه والمباشره تحت اشراف الامم المتحده.
2. الانتخاب الجزئی مع الاستفتا‌ء الشعبی العام.
3. خیار الدستور ثنائی الاسلوب.
خیاری یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردن (انتخاب) ی گشتيی و راسته‌وخۆیه له ژێر
چاودێری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا. ئه‌مه‌یان هه‌مان خیاره
كه سیستانی داوای ئه‌كا.
خیاری دوه‌م، هه‌ڵئاواردن (اختیار) ی ئه‌ندامانی كۆڕی ده‌ستوری به
پێ‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكان و دوای نوسینی ده‌ستور خستنه
به‌ر چاوی گه‌ل بۆ راپرسی گشتيی و ده‌نگدان.
خیاری سێیه‌م، پێكهێنانی كۆڕی ده‌ستوری له‌لایه‌ن م‌ح ه‌وه له
شاره‌زایانی سیاسی و قانونی و بیریار... دوای نوسینی خستنه به‌ر
چاوی گه‌ل بۆ راپرسی گشتی و ده‌نگدان.
لوجنه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا چه‌ند ئیعتیرازێكی له خیاری دوه‌م و
سێیه‌م گرتوه، به ته‌واوی هه‌ردو (خیار) ی هه‌ڵته‌كاندوه‌و له‌كه‌ڵكی
خستون. له كۆتایی راپۆرته‌كه‌شدا رای خۆی ده‌ربڕیوه خیاری یه‌كه‌می
په‌سند كردوه‌و راسپارده‌شی بۆ م‌ح هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌یانه.
خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه ده‌ری ئه‌خا، كه لوجنه‌كه له سه‌ره‌تاوه
كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری سیستانیييةوة. ته‌نانه‌ت وشه‌گه‌لی
رونكردنه‌وه‌ی خیاری یه‌كه‌م، كه له ته‌قریره‌كه‌دا به كار هێنراون،
له ده‌قی فتواكه‌ی سیستانی و قسه‌كانی دیداره‌كه‌ی ده‌رهێنراون.
خیاری یه‌كه‌م، له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆدا، له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كورد ناگونجێ، چونكه:
یه‌كه‌م، له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا نازانرێ كێ ده‌رئه‌چێ. جوڵانه‌وه
دینییه توندڕه‌وه‌كان له زۆر شوێنی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق، به هۆی
تێرۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكهێنانی تاقمی چه‌كداره‌وه، به سه‌ر
خه‌ڵكدا زاڵ و له جاده‌دا ده‌س رۆیشتون. هێزه دیمۆكراتیه‌كان لاواز و
په‌رت و بڵاون.
دوه‌م، پێكهێنانی كۆڕی ده‌ستوريی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی
سه‌رتاسه‌ری له عیراقدا كوردی تێ‌دا ئه‌بێته كه‌مایه‌تيی. ره‌نگه
كه‌مایه‌تییه‌كی گوێ لێنه‌گیراویش بێ. ده‌نگی زۆرایه‌تی به‌سه‌ر
كۆڕه‌كه‌دا زاڵ ئه‌بێ و زۆرایه‌تی به پێ‌ی ویست و قازانجی ده‌ستور
ئه‌نوسێ. له‌به‌ر ئه‌وه كورد ناتوانێ له كۆڕێكی وه‌هادا مافه‌كانی
خۆی بسه‌لمێنێ.
بۆیه بۆ كورد وا باشه:
یه‌كه‌م، پێش هه‌ڵبژاردن یان هه‌ڵئاواردن یان دانانی ئه‌ندامانی كۆڕی
نوسینی ده‌ستور له سه‌ر سه‌ره‌تا گشتییه‌كانی ده‌ستورو له سه‌ر
مافه‌كانی كورد بسازێن (توافق بكه‌ن).
دوه‌م، ئه‌ندامانی كۆڕی نوسینی ده‌ستور به دانان بێ.
سێیه‌م، ئینجا ده‌ستوره‌كه بخرێته به‌رده‌م گه‌ل بۆ راپرسی و ده‌نگدان له سه‌ری.
ناوی لوجنه‌كه شتێكی سه‌یرو كاری لوجنه‌كه‌ش: كات به فیڕۆدان بو!
×
چه‌ند كه‌سێك كه‌وتنه لێدوان و هه‌ڵسه‌نگاندنی، له‌وانه عادل عه‌بدولمه‌هدی.
من وتم: "ئه‌گه‌رچی سه‌رۆكی لوجنه‌ی ده‌ستور نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی
بو، به‌ڵام وا دیاره نه‌یتوانیوه به وردی باری سه‌رنجی ئێمه
ده‌رببڕێ، بۆیه ناچارم من بیر‌و بۆچونی خۆمانتان بۆ رونبكه‌مه‌وه:
"ئێمه پێمان وایه كه ده‌ستور گرێبه‌ستێكی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، قانونییه له نێوان هاووڵاتییان، یان چه‌ند
تاقمێكی جیاوازدا بێئه‌وه‌ی گوێ بدرێته كه‌می و زۆری لایه‌نه‌كانی
گرێبه‌سته‌كه. زۆرایه‌تی نابێ ئیراده‌ی خۆی به سه‌ر كه‌مایه‌تیدا
بسه‌پێنێ، به‌ڵكو ئه‌بێ ئیراده‌ی هه‌ردولا بنوێنێ. گه‌لی عیراق به
گشتی و گه‌لی كورد به تایبه‌تی ده‌یان ساڵه خه‌بات ئه‌كا بۆ ئه‌وه‌ی
به ئامانجه‌كانی بگا. ئێمه رازی نابین جارێكی تر وه‌كو هاووڵاتی
پله‌ی دوه‌م ره‌فتارمان له‌گه‌ڵ بكرێ و نامانه‌وێ جارێكی تر ده‌س
بده‌ینه‌وه چه‌ك و بچینه‌وه شاخ. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێ به‌ر له‌وه‌ی
بچینه هیچ جۆره هه‌ڵبژاردنێكه‌وه له سه‌ر سه‌ره‌تا گشتیيه‌كان
رێکبکه‌وین، سه‌ره‌تا گشتییه‌كان بریتین له: عیراقێكی دیمۆكراتی
پارله‌مانی ته‌عه‌دودی فیدرالی. ئه‌گه‌ر له پێشه‌وه له سه‌ر ئه‌وه
رێكنه‌كه‌وین ئێمه له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی گشتيی یا جوزئیدا به‌شدار
نابین.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له روی هونه‌رییه‌وه حاڵی حازر هه‌ڵبژاردنێكی
گشتی پاك و ئازاد قابیلی جێبه‌جێكردن نیيه. (إحصاء) نه‌كراوه، مه‌علوم
نیيه كێ مافی ده‌نگدانی هه‌یه، ئاسایش نیيه تا ئازادی پاڵێوراو و
ده‌نگده‌ر و سه‌لامه‌تی سنوقی ده‌نگدان دابین بكرێ".
له راستی‌دا قسه‌كانی من بۆ كه‌مكردنه‌وه نه‌بو له نرخی د- فوئاد
مه‌عسوم، به‌ڵكو بۆ رونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بو، كه مام جه‌لال
به نوسین بۆ د- فوئادی نارد بو. به‌ر له ته‌واوكردنی نوسینی
ته‌قریره‌كه د- فوئاد نامه‌یه‌كی بۆ مام جه‌لال نوسی بو بیروڕای ئه‌وی
پرسی بو. مام جه‌لال زۆر به رونی و دیاریكراوی وه‌ڵامی دابوه‌وه.
ته‌ئكیدی له‌سه‌ر سه‌ره‌تای (ته‌وافوق) كرد بو، وێنه‌یه‌كیشی بۆ
ئاگاداری داب‌و به من. د- فوئاد له ته‌قریره‌كه‌یدا پشت گوێی خستبو،
ئه‌گه‌رچی چه‌ند رۆژێ پێشتر له گفتوگۆیه‌كی دوقۆڵیدا كه باسی جه‌وی
ناو كۆبونه‌وه‌كانی بۆ كردم، پێموت: "ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌ئییه هیچ كه‌سێ
پشتی نه‌گرت، تۆ وه‌كو ره‌ئی یه‌كێتی له ته‌قریره‌كه‌دا تۆماری بكه".
دوای قسه‌كانی من به‌حره‌لعلوم كۆتایی به‌م دانیشتنه هێناو وچانێكی
چه‌ند ده‌قیقه‌یی دانێ. پێموایه مه‌به‌ستی ئه‌وه بو درێژه به
مشت‌ومڕ نه‌درێ و رێگه نه‌دا بیروڕای ناكۆك بچن به گژ یه‌كدا.
×
بۆ رونكردنه‌وه‌ی باشتری هه‌ڵوێستی یه‌كێتی، مام جه‌لال له په‌یامی رۆژی 10 ی 9 ی 03 دا نوسیوێتی:
جوابا علی رساله الدكتور فؤاد اقترح ان یكون موقفنا كالاتی:
1. لقد تم كل شئ حتی الان وفق مبدأ التوافق ولیس التصویت بالاكثریه
والاقلیه وخاصه فی القضایا الاساسیه. لذلك نقترح التوافق فی مجال
كیفیه صیاغه الدستور ایضا.
2. نقترح قبول اقتراح الدكتور عادل عبدالمهدی الذی قدمه فی صلاح ا‌لدین
والقاضی بتشكیل لجنه تسأل الكرد وتتفق معهم عما یریدون؟ وتسأل الشیعه،
ثم تسأل السنه، والقومیین، والدیموقراطیین ماذا یریدون؟
3. حینئذ عندما یحصل التوافق علی أسس ومبادئ الدستور یسهل الاتفاق علی
تشكیل مجلس یجمع طریقتی الاختیار والانتخاب لصیاغه الدستور.
×
تاڵه‌بانی له ئێران، دیده‌نی سه‌ركۆمار خاته‌می، هاشمی ره‌فسنجانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه كه‌مال خه‌ڕازی، كردوه.
15 ی 10 ی 03 چوارشه‌م:
ئه‌مڕۆ ده‌س ئه‌كرێ به گۆڕینه‌وه‌ی پاره. دراوی كۆنی عیراقی (چاپی
به‌غدادو سویسری) وه‌رئه‌گرنه‌وهو دراوی تازه چاپكراویان له باتی
ئه‌ده‌ن. له عیراقدا 244 بانك دیاریكراون پاره‌يان بۆ ئه‌نێردرێ بۆ
گۆڕینه‌وه. تا 15 ی 1 ی 04 به‌رده‌وام ئه‌بێ.
7
20 ی 10 ی 03 دوشه‌م:
من له سلێمانی بوم. حه‌مه تۆفیق دوای نیوه‌شه‌وی 19 ی 10
بروسكه‌یه‌كی بۆ كردم، ئه‌ڵی سبه‌ینێ پاش نیوه‌ڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ
هه‌یه له گه‌ڵ بریمه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی لێره نیيه
داوایانكردوه تۆ به‌شدار بیت. به رێ كه‌وتم به‌ره‌و به‌غداد.
كۆبونه‌وه‌كه له نێوان هر(هيئة رئاسية) و سام (سلطة الاتلاف مؤقتة)
دایه.
بریمه‌ر به ته‌مای سه‌فه‌ره بۆ ئه‌مه‌ریكاو بۆ مه‌درید بۆ به‌شداری
له دۆنه‌ر كۆنفره‌نسدا، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ر له‌وه‌ی بڕوا ئه‌یویست
هه‌ندێ بیروبۆچونی خۆی باس بكا‌و گوێی له بیروبۆچونه‌كانی ئێمه بێ.
كۆبونه‌وه‌كه به تایبه‌تی ده‌رباره‌ی بڕیاری 1511 ی 2003 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بو، كه:
- داوای له م‌ح (مجلس الحم) كردوه زه‌مانبه‌ندی (جدول زمنی) دابنێ و جۆری نوسینی ده‌ستوری دائیمی دیاری بكا‌و....
- داوای له سام كردوه رێوشوێنی گوێزانه‌وه‌ی شێنه‌یی ده‌سه‌ڵات بۆ م‌ح دابنێ.
بریمه‌ر له قسه‌كانیدا 3 مه‌سه‌له‌ی باس كرد: نوسینی ده‌ستور،
گوێزانه‌وةی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سام بۆ م‌ح، جۆری كاری هر.
گوێی له بیروبۆچونه‌كانی ئێمه گرت. ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندی به
ئێمه‌وه هه‌بو هه‌ڵوێستی یه‌كێتی-م له هه‌ڵبژاردنی گشتيی و نوسینی
ده‌ستورو ته‌وافوق رونكرده‌وه. ده‌عوه‌و مه‌جلیس داوای هه‌ڵبژاردنی
گشتییان كرد.
بریمه‌ر له هر دوا، وتی: "به‌وجۆره كار ناڕوات. یان ئه‌بێ هه‌میشه له
نیوه زیاتری ئه‌ندامه‌كانی هر ده‌وام بكه‌ن، یان ئه‌بێ ئه‌و شێوه‌یه
بگۆڕن، له باتی هر یه‌ك سه‌رۆك و دو یاریده‌ده‌ر هه‌ڵبژێرن، كه هه‌میشه
ده‌وام بكه‌ن".
قسه‌كانی راستن به زۆری ئه‌ندامه‌كانی هر له سه‌فه‌رن.
21 ی 10 ی 03 سێشه‌م:
به‌حره‌لعلوم به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كردوه.
وه‌زیری ناوخۆ نوری به‌دران، هات بو بۆ باسی گیروگرفته‌كانی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ. باسی مه‌شقی پۆلیسی عیراقی كرد له ئوردون، وتی:
- مه‌شقگاكه له شوێنێكی چه‌په‌ك دایه دابڕاوه له خه‌ڵكی ئوردون.
- پرۆگرامی مه‌شق سام (ئه‌مه‌ریكا، بریتانیا، ئیسپانیا و به‌لچیكا) دايان ناوه، ئوردون هیچ ده‌ورێكی له‌وه‌دا نیيه.
- هه‌زار راهێنه‌ر له پسپۆڕی بێگانه، گۆیا ئوردونییان تیا نیيه، مه‌شق به پۆلیسه‌كان ئه‌كه‌ن.
- زۆری ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌م پروگرامه ئه‌بێ به موچه‌ی راهێنه‌ره‌كان.
سام بڕیاریداوه مه‌شق به 30 هه‌زار پۆلیسی عیراقی بكا له ئوردون، بۆ ئه‌وه 1300 ملیۆن دۆلار ته‌رخانكراوه.
جارێك له بریمه‌ریان پرسی: "له باتی ئوردون بۆچی له عیراق مه‌شقیان پێناكه‌ن؟".
وتی: "به پێ‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پسپۆڕه‌كانی ئێمه ئه‌گه‌ر له عیراقدا مه‌شقیان پێبكه‌ن 7 ساڵی پێئه‌چێ!".
ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی م‌ح، له‌وانه سه‌رۆكی نۆره‌یی م‌ح
عه‌لاوی و وه‌زیره‌كان چون بۆ مه‌درید بۆ به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی
دۆنه‌ر كۆنفره‌نسدا.
×
تاڵه‌بانی له قاهیره، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ عه‌مرۆ مو‌سا،
ئه‌مینی عامی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی، كۆبۆته‌وه. داوای لێكردوه وه‌فدێك
بنێرێ بۆ عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی راستییه‌كان. مو‌سا به‌ڵێنی ناردنی
داوه. ئێواره‌که‌شی له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ماهیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میصر،
كۆبۆته‌وه.
22 ی 10 ی 03 چوار شه‌م:
حه‌كیم به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
د- موحسین باسی گه‌شته‌كه‌یانی كرد بۆ مالیزیا بۆ به‌شداری له
كۆنگره‌ی پۆپه‌ی ئیسلامی 11 – 18 ی مانگ، وتی: "دیده‌نی چه‌ندین
مه‌لیك و سه‌رۆكیان كردوه، له‌وانه: مه‌لیكی ئوردون عه‌بدوڵا، ئه‌میر
عه‌بدوڵا وه‌لیعه‌هدی سعودی، سه‌رۆكی سوری به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی
ئێرانی خاته‌می، سه‌رۆكی پاكستانی په‌روێز موشه‌ڕه‌ف، ئه‌میری قه‌ته‌ر
شێخ حه‌مه‌د ئال سانی، سه‌رۆكی فیلیپین خانم...، سه‌رۆكی به‌نگلادێش
خانم..."
حه‌كیم باسی گه‌شته‌كه‌ی خۆی كرد، وتی: "له ئێران ره‌هبه‌ری ئینقیلاب
خامنه‌ئی، سه‌رۆك خاته‌می، هاشمی ره‌فسنجانی و له سوریا سه‌رۆك
به‌شار ئه‌سه‌دو جێگری سه‌رۆك خه‌دام و له كوه‌یت، ئه‌میری كوه‌یت،
سه‌رۆكی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیسی ئومه‌ی دیوه".
×
كێشه‌یه‌ك له نێوان وه‌زیری ته‌علیمی عالی و سه‌رۆكی جامیعه‌ی
به‌غداد روی داب‌و، شیعه‌كان وایان له قه‌ڵه‌م دا كه وه‌زیر سونه‌یه
بۆیه سه‌رۆكی جامیعه‌ی گۆڕیوه. لێكۆڵینه‌وه ده‌ریخست ئه‌و قسه‌یه
راست نه‌بوه. ئه‌یانوت سه‌رۆكی جامیعه‌ی به‌غداد له لایه‌ن
مامۆستاكانی جامیعه‌وه هه‌ڵبژێردراوه. ئه‌وه راسته، به‌ڵام وه‌كو د-
موحسین وتی كه خۆی مامۆستای جامیعه‌یه، هه‌یئه‌ی ته‌دریسی جامیعه‌ی
به‌غداد نزیكه‌ی 1200 مامۆستایه، له‌و ذمارةية رۆژی هه‌ڵبژاردن 215
كه‌س ئاماده بون و له‌وه‌ش ته‌نها 115 كه‌س ده‌نگیان داوه‌تێ.
له هیچ جێیه‌كی دنیا سه‌رۆكی جامیعه به هه‌ڵبژاردن دانانرێ، به‌ڵكو
كۆمه‌ڵێ پێوانه هه‌ن پێڕه‌و ئه‌كرێن، له‌وانه: لیوه‌شاوه‌یی له
كاروباری به‌رێوه‌بردندا، شاره‌زایی له زانستگاكه‌دا، پله‌ی زانستيی،
ناووناوبانگی...
پله‌ی سه‌رۆكی جامیعه (درجه خاصه) یه ئه‌بێ م‌ح دایبنێ.
×
ئه‌مڕۆ له (شرم الشیخ) تاڵه‌بانی له گه‌ڵ حوسنی موباره‌ك، سه‌ركۆماری میصر، كۆبۆته‌وه.
23 ی 10 ی 03 پێنجشه‌م:
ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی دۆنه‌ر كۆنفره‌نس (مؤتمر الدول المانحه) له
مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق ده‌س پێئه‌كا.
وه‌فدێكی گه‌وره‌ی عیراق، كه له 100 كه‌س زیاتره، بۆ به‌شداری له‌م
كۆنفره‌نسه‌دا چون بۆ مه‌درید. له ئه‌ندامانی م‌ح، عه‌لاوی سه‌رۆكی
ئیستای م‌ح، روبه‌یعی، صومه‌یده‌عی... رۆیشتون.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: كۆلن پاول، هی ئیسپانیا: خاتو ئانا پالاسیۆ، هی ژاپۆن: ... به‌شدار بون.
فه‌ره‌نسه، ئه‌لمانیا، روسیا... به‌شدارییه‌كی چالاك و دیاریان نیيه‌و به ته‌ما نین به چه‌رده‌ی دارایی گه‌وره به‌شدار بن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا، خاتو ئانا پالاسیۆ، چه‌ند جارێ سه‌ردانی
عیراقی كردوه. له گه‌ڵ ئه‌ندامانی م‌ح دانیشتوه. له گه‌ڵ
ئه‌ندامانی لوجنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی رێگای نوسینی ده‌ستور
كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد بو، گه‌لێ بیروڕای به سود و پێشنیاری به كه‌ڵكی
له باره‌ی نوسینی ده‌ستوره‌وه بۆ باس كردبون. خۆی یه‌كێكه
له‌وانه‌ی دانراون بۆ نوسینی ده‌ستوری یه‌كێتی ئه‌وروپا.
24 ی 10 ی 03 هه‌ینی:
به‌شدارانی دۆنه‌ر كۆنفره‌نس به‌ڵێنیان داوه 33 ملیار دۆلار، به‌خشین و
قه‌رز، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق په‌یدا بكه‌ن. له‌وه 18 ملیاری هی
ئه‌مه‌ریكایه. ئه‌م چه‌رده‌یه زۆرتره له‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ئه‌كرا. جگه
له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانه‌ی به‌ڵێنی هاوبه‌شییان داوه:
3000 تا 5000 ملیۆن $ بانكی جیهانی
2500 تا 4250 ملیۆن $ سنوقی نةقدی ده‌ولی
5000 ملیۆن $ ژاپۆن، له ماوه‌ی 4 ساڵ دا له 04 ه‌وه ده‌س پێ ئه‌كا. به‌ڵام 4100 ملیۆن $ قه‌رزی له سه‌ر عیراق هه‌یه.
1000 ملیۆن $ سعودیه
1000 ملیۆن $ كوه‌یت
835 ملیۆن $ بریتانیا، له ماوه‌ی 3 ساڵدا.
300 ملیۆن $ ئیسپانیا
231 ملیۆن $ یه‌كێتی‌ی ئه‌وروپا
200 ملیۆن $ كۆریای خوارو
174 ملیۆن $ ئیتالیا
150 ملیۆن $ كه‌نه‌دا
215 ملیۆن $ ئه‌مارات
32 ملیۆن $ سوید
5 ملیۆن $ به‌لچیكا
300 ملیۆن $ ئێران (قه‌رز)، هه‌روه‌ها كارئاسانی له میناكانیدا بۆ فرۆشتنی نه‌وتی عیراق و هاورده و نارده.
ئه‌مانه تا چه‌ند پابه‌ندی گفته‌كانی خۆیان ئه‌بن؟ ئه‌وه له دوارۆژدا
رون ئه‌بێته‌وه. كۆنفره‌نسێكی له‌و بابه‌ته بۆ ئه‌فغانستان به‌سترا،
به‌ڵام شتێكی ئه‌وتۆی لێ سه‌وز نه‌بو، چونكه هه‌ندێ له‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌ڵێنیان داب‌و له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستاندا
به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵێنه‌كانیان به‌جێ نه‌هێنا.
كۆنفره‌نس ئه‌مڕۆ ته‌واو بو.
26 ی 10 ی 03 یه‌كشه‌م:
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئوتێلی ره‌شید له (منتزه الزوراء) ه‌وه دراوه‌ته به‌ر
رۆكێت. هه‌ندێ ئه‌ڵێن 8 رۆكێت و هه‌ندێكی تر باسی زیاتر ئه‌كه‌ن كه
نراوه به ئوتێله‌كه‌وه. ئامانجی هێرشه‌كه وه‌لفه‌فیتز،
جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بوه، كه له نهۆمی 12 ی
ئوتێله‌كه دابه‌زیوه، ئه‌وی نه‌پێكاوه. ئه‌مه‌ریكیه‌ك كوژراوه‌و 15
عیراقی بریندار بون. وه‌لفه‌ویتز كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانيی به‌ست، بۆ
ئه‌وه‌ی پیشانی بدا كه هیچی لێنه‌هاتوه‌و ئه‌مه‌ریكاش سوره له سه‌ر
درێژه پێدانی سیاسه‌تی خۆی له عیراقدا. هه‌مان رۆژ گه‌ڕایه‌وه
ئه‌مه‌ریكا.
ئیلنور چه‌فیک، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی تورکیا (TDN) و
جه‌نگیز جاندار رۆژنامه‌وانی ناسراوی تورکیا، دو رۆژه هاتون بۆ به‌غداد
ئه‌یانه‌وێ گفتوگۆ له گه‌ڵ ئێمه‌و له گه‌ڵ هه‌ندێ له ئه‌ندامانی
مه‌جلیسی حوکم بکه‌ن بزانن بۆچی دژی هاتنی سپای تورکين بۆ عیراق. میوانی
ئێمه‌ن. ئه‌وان و د- مه‌حمود و من به درێژی گفتوگۆمان کرد‌و باری سه‌رنجی
خۆمان بۆ رون کردنه‌وه. به قسه‌ی خۆیان ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌م ئه‌رکه
رایسپاردون و ئه‌نجامی سه‌فه‌ره‌که‌یان بۆ ئه‌و ئه‌گێڕنه‌وه.
27 ی 10 ی 03 دوشه‌م:
د- موحسین به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
یۆنادم كه‌نا كێشه‌یه‌كی دینی – كۆمه‌ڵایه‌تی هێنایه به‌ر باس. هه‌ندێ
مه‌سیحی (ژن و پیاو) موسوڵمان بون، دایك یا باوك بوبێ به ئیسلام
مناڵه‌كان له (قید الهویه وسجل الاحوال المدنیه) به موسوڵمان
ئه‌نوسرێن، كه گه‌وره‌ش بون ناتوانن دینی خۆیان بگۆڕن. یۆنادم بۆ
رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه پارێزه‌رێكی مه‌سیحی جه‌میل دنوی هێنا بو.
جه‌میل دن‌و كێشه‌كه‌ی باس كرد، كه زۆر له‌وانه له به‌ر باوه‌ڕهێنان
نه‌بوه كه بون به موسوڵمان به‌ڵكو له به‌ر هۆی جۆراوجۆر بوه له‌وانه
كێشه‌ی ته‌لاق. خێزانی كاسۆلیك بۆیان نیيه ته‌لاق وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كتری جیا ببنه‌وه
یه‌كێكیان ئه‌بێ به ئیسلام. جیا ئه‌بنه‌وه به‌ڵام مناڵه پچوكه‌كانیان
به موسوڵمان ئه‌نوسرێن و كه گه‌وره بون بۆیان نیه دینی خۆیان له
سجلی ئه‌حوالی مه‌ده‌نیدا بگۆڕن.
له ئیسلامدا، موسوڵمان بۆی نیيه دینی خۆی بگۆڕێ، هه‌ر كه‌س دینی
خۆی بگۆڕێ به پێ‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به (مورته‌د) حسابه، حسابی
مورده‌یش كوشتنه. به‌ڵام كه‌سانی سه‌ر به دینی تر ئه‌توانن موسوڵمان
ببن.
ئه‌م كێشه‌یه مه‌سه‌له‌یه‌كی فیقهيى ئاڵۆز‌و دژواره به م‌ح چاره‌سه‌ر
ناكرێ له به‌ر ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌و بڕیار لێدانی هه‌ڵگیرا بۆ كاتێكی
تر.
×
نامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌رباره‌ی پرۆگرامی نه‌وت به خۆراك
كه به‌و نزیكانه ته‌واو ئه‌بێ. له 1996 ه‌وه تا تشرینی دوه‌می
ئه‌مساڵ پرۆگرامه‌كانی (ن ی) 47 ملیاری خه‌رج كردوه له‌وه یه‌ك ملیار‌و
دوسه‌د ملیۆن بۆ كاركه‌رانی خۆی بوه. چه‌ند كه‌س له‌وه دوان كه
پێویسته حسابه‌كانیان بزانرێ و ته‌وسیق بكرێ و به خۆڕایی به‌رائه‌تی
زیمه‌تیان نه‌درێتێ. من باسی ته‌جروبه‌ی كوردستان و وه‌كاله‌ته‌كانی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانم بۆ كردن له ساڵانی رابوردوداو باسی
بیرۆكراتی نابه‌جێ و خاووخلیچكی به ئه‌نقه‌ست و فه‌سادی ئیدايری و
ماليی و ئه‌خلاقيی داووده‌زگاو كاركه‌ره‌كانیم بۆ كردن و له
هه‌ڵبژاردنی نێوان رژیمی صه‌دام و ئه‌واندا به (أهون الشرین) ناوم بردن.
چه‌له‌بی كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌یان بۆ كۆبونه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان باس كرد. وتاره‌كه‌ی چه‌له‌بی
له به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیدا وتارێكی سیاسيی نایابه،
زۆر باسی گرنگی تێ‌دایه، كه ئه‌شێ بكرێنه سه‌ره‌تا بۆ ده‌ستوری
داهاتوی عیراق.
×
مانگی ره‌مه‌زانی 1424 كۆچی ده‌ستی پێكردوه. باره‌گای م‌ح
به‌رۆژوه. نه‌ك خواردن به‌ڵكو ئاوی خواردنه‌وه‌شی لێ نیيه.
رۆژوه‌وانییان به سه‌ر ناموسوڵمانه‌كانیشدا سه‌پاندوه. ئه‌و دیپلۆمات و
میوانه ناموسوڵمانانه‌ی دێن بۆ سه‌ردانی م‌ح ئاو به‌وانیش نادرێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌م عه‌قڵیه‌ته كاروباری عیراق به ته‌واوی بگرێته ده‌س
ئه‌بێ چی به سه‌ر بهێنێ؟
28 ی 10 ی 03 سێشه‌م:
حه‌كیم به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
سێبه‌ری روداوه‌كانی دوێنێ: 4 ته‌قینه‌وه، كوژرانی 31 كه‌س و
برینداربونی زیاتر له 100 كه‌س، زاڵ بو به سه‌ر كۆبونه‌وه‌كانی
ئه‌مڕۆدا. زۆری به باسی بێهوده‌ی ئاسایشه‌وه كوژرا.
×
پێش ئه‌وه‌ی هێرشی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر عیراق ده‌س
پێ‌بكا، صه‌دام هه‌مو رۆژێ كۆبونه‌وه‌ی به ده‌یان و بگره به سه‌دان
ئه‌فسه‌ری یه‌كه جیاوازه‌كانی جه‌یشی عیراقی ئه‌كردو به ته‌له‌فزیۆن
پیشانیان ئه‌دا. زۆری ئه‌م ئه‌فسه‌رانه مونافیق و دوڕو و دو زمان بون.
به درۆوه له رو ستایشیان ئه‌كردو شیعریان به سه‌ردا هه‌ڵئه‌داو له
دڵیشیاندا جنێویان پێئه‌داو دوعای شه‌ڕیان لێئه‌كرد. رێزی ئه‌ستێره‌و
تاجی سه‌رشان و نیشانه‌كانی سه‌ر سنگی خۆیان نه‌ئه‌گرت، وه‌كو
(موهه‌ڕیج) له به‌رده‌میدا سه‌مایان ئه‌كردو به كۆمه‌ڵ به ده‌نگی
به‌رز: " بالروح بالدم، نفدیك یا صدام" یان بۆ ئه‌وت. ده‌رباره‌ی وره‌ی
هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق و توانای شه‌ڕو به‌رگرییان درۆی زل و
ده‌رباره‌ی ئاماده‌یی خۆیان بۆ شكاندنی ئه‌مه‌ریكا فشه‌ی شاخداریان بۆ
ئه‌كرد. صه‌دام خۆیشی كه‌یفی به‌م دیمه‌نانه ئه‌هات. ئه‌م رواڵه‌ته
ناڕاسته وای كردبو ئه‌وه‌ی ئاگاداری دیوی ناوه‌وه‌ی ژیانی جه‌یشی
عیراقی و هێزه چه‌كداره‌كانی نه‌بوایه، لةوانة بو هه‌ڵبخه‌ڵتێ و
هه‌زار حسابیان بۆ بكا. هه‌ر بۆیه زۆری ئه‌و (محلل) ه سیاسی و
عه‌سكه‌ری و ستراتیجییانه‌ی كاریان بۆ قه‌ناته عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌كرد،
بۆچونی ناڕاستیان له لا دروست بوبو، له هه‌ڵسه‌نگاندن و
شیكردنه‌وه‌كانیاندا به هه‌ڵه‌دا چون و خه‌ڵكیشیان به هه‌ڵه‌دا برد.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی دو نوقته باس بكه‌م كه دو بۆچونی یه‌كێتی بو
ده‌رباره‌ی ره‌وتی روداوه‌كان و چه‌ند جارێ بۆ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان باس
كران، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی هیچیانی به هه‌ند وه‌رنه‌گرت
و كه‌ڵكی له هیچیان نه‌بینی:
یه‌كه‌م، یه‌كێتی پێ‌ی وابو حكومه‌تی عیراق و داووده‌زگا جه‌نگی و
سیاسی و حكومه‌تی و حیزبییه‌كانی... له ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌ره‌س
ئه‌هێنن و هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق بڵاوه‌ی لێئه‌كه‌ن. بۆشایی
ده‌سه‌ڵات دروست ئه‌بێ و ئه‌گه‌ر له پێشه‌وه رێوشوێنی پڕكردنه‌وه‌ی
ئه‌و بۆشاییه دانه‌نرێ، وڵات له ئاژاوه‌و پشێوی و فه‌رهودا نقوم
ئه‌بێ. بناغه‌ی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه له سه‌ر ئه‌و زانیارییانه بنیات
نرا بو كه له ناو ریزه‌كانی جه‌یشی عیراقییه‌وه هاتبون. چه‌ندینجار
ئه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به تایبه‌تی بۆ
ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، ته‌نانه‌ت بۆ رۆژنامه‌وانه‌كانیش باس كرابو. به‌ڵام
زۆریان پێ‌یان وابو ئه‌وه موباله‌غه‌و ژێر- هه‌لسه‌نگاندنی هێزه‌كانی
عیراقه. بۆیه روخانی خێرای ریژیم و هێزه چه‌كداره‌كانی و كه‌وتنی
كتوپڕ و بێ به‌رگری شاری به‌غداد شتێكی چاوه‌ڕێ نه‌كراو بو بۆ ئه‌وان و
هیچ پلانێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بۆشایییه دانه‌نابو.
دوه‌م، یه‌كێتی پێ‌ی وابو جه‌یشی نیزامی عیراق نزیكه‌ی 400 هه‌زار
كه‌سه، حه‌ره‌سی جمهوری و حه‌ره‌سی جمهوری خاص له 200 هه‌زار كه‌س
زیاترن. فه‌رمانبه‌ران و ئه‌فسه‌رانی ئه‌من و موخابه‌رات و ئیستیخبارات
پتر له 200 هه‌زار كه‌سن، ئه‌وانه جگه له هێزه‌كانی حیمایه‌و فیدائی
صه‌دام و جه‌یشی قودس و.... له گه‌ڵ روخانی رژێم دا هه‌مو بڵاوه‌ی
لێئه‌كه‌ن. بێكارو بێ موچه و نا‌ئومێد ئه‌بن.
به‌ڵام ئه‌مانه، به‌شداری 3 شه‌ڕی سه‌ختیان كردوه، شه‌ڕی ناوخۆ دژی
كورد‌و شیعه و دوژمنانی ریژیم، شه‌ڕی ده‌وڵه‌تانی بێگانه دژی ئێران و
كوه‌یت و ئه‌مه‌ریكا. هه‌مویان مه‌شقی جه‌نگییان دیوه. شاره‌زای
تاكتیكه‌كانی جه‌نگ بون. له كوشتن و بڕین و راووڕوت و تاڵان
ناپونگێنه‌وه. چه‌كیان هه‌یه ئه‌زانن و ئه‌توانن به كاری بهێنن.
ئه‌توانن باندی چه‌كدار پێكبهێنن و گیروگرفتی گه‌وره دروست بكه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێ: یه‌كه‌م، بژار بكرێن، چاك و خراپیان له یه‌ك جیا
بكرێته‌وه. تاوانباره‌كانیان بگیرێن و بدرێنه دادگا. دوه‌م، ده‌سبه‌جێ
ده‌س بكرێ به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق. هه‌لی كار بخوڵقێنرێ و ئیشی
زۆر و به كرێی باش په‌یدا بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی زۆری ئه‌مانه كار‌و
گوزه‌رانیان بۆ دابینبكرێ و تێكه‌ڵاوی ژیانی ئاسایی كۆمه‌ڵی شارستانی
ببنه‌وه.
هه‌ردو مه‌سه‌له بۆ كاربه‌ده‌ستانی دیپلۆماسی و جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی،
به تایبه‌تی بۆ سه‌فیر راین كرۆكه‌رو بۆ نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆك بوش زالمای خه‌لیلزادو جای
گارنه‌ر و هاوسه‌فه‌ره‌كانیان، چه‌ند جارێ باس كرابو، به‌ر له شه‌ڕ له
قه‌ڵاچوالان و سلێمانی و له سه‌لاحه‌دین، دوای شه‌ڕیش له به‌غداد.
×
دو جۆری جیاواز له تاكتیكی تێرۆریسته‌كاندا به دی ئه‌كرێ:
یه‌كێكیان، هێرش به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلی بۆمبادار، بۆ سه‌ر
باره‌گای سه‌فاره‌ته‌كانی ئوردون و توركیا و باره‌گای رێكخراوه
ناوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و خاچی سور و سه‌ربازگه‌ی
هێزی ئیتالی و بنكه‌كانی پۆلیسی عیراقی.
ئه‌وی تریان، په‌لاماردانی هێزی ئه‌مه‌ریكی و هاوپه‌یمانه‌كان به دانانی بۆسه، چاندنی مین، هاویشتنی گولله هاوه‌ن...
پێم وایه هی یه‌كه‌میان كاری تۆڕی قاعیده‌و لایه‌نگره‌كانێتی و
دوه‌میان هی جه‌یش و ئیستیخباراتی عه‌سكه‌ری و موخابه‌راتی عیراقه.
له هه‌مو حاڵه‌تێكدا، چالاكییه‌كان ده‌ریئه‌خه‌ن كه ئه‌وانه‌ی پلانی
كاره‌كان دائه‌نێن و ئه‌وانه‌ی جێ‌به‌جێيان ئه‌كه‌ن، ئاگادارییه‌كی
زۆریان له زانیاری ورد‌و راست و شاره‌زایییه‌كی پیشه‌یییان له
ته‌كنیكی ساپۆتاج و تاكتیكه‌كانی جه‌نگدا هه‌یه. ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان
دوی ئه‌م روداوانه ئه‌كه‌ون و لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵ گومان لێكراوه‌كان
ئه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه زانیارییه‌كان هه‌رچییه‌ك بن لای ئه‌وان
كۆبونةته‌وه، داووده‌زگاكانی عیراق ئاگادارییه‌كی ئه‌وتۆیان نیيه‌و
توانای به‌رهه‌ڵستی ئه‌و كارانه‌شیان نیيه.
29 ی 10 ی 03 چوار شه‌م:
موقع ایلاف، ئینته‌رنێت له بابه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆیدا نوسیوێتی:
تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی فۆكس نیوزو رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست به نوسین چه‌ند
پرسیارێكیان له سیستانی كردوه مه‌كته‌به‌كه‌ی له نه‌جه‌ف
وه‌ڵامه‌كانیان بۆ نوسیونه‌ته‌وه. له یه‌كێكیان دا ئه‌ڵێ:
"وعن رأیه بالفیدرالیه التی یطالب بها اكراد العراق اوضح ان ذلك سیقرره الشعب العراقی فی المؤتمر الدستوری المنتخب".
31 ی 10 ی 03 هه‌ینی:
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سیزه‌ر، رایگه‌یاند كه فایلی
ناردنی هێزی تورك بۆ عیراق داخرا. سیزه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ناردنی
هێزی پێ باش نه‌بو.
.........
تشرینی دوه‌می 2003
تاڵه‌بانی سه‌رۆکی نۆره‌یی ئه‌م مانگه ئه‌بێ.
1 ی 11 ی 03 شه‌مه:
ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی دوای گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئێران، میصر، كۆنگره‌ی سۆسیالیست
ئینته‌رناسیۆنال له به‌رازیل، كوه‌یت، گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی
ناوده‌وڵه‌تيی به‌غداد.
تاڵه‌بانی، پۆڵ بریمه‌ری بۆ شی‌و ده‌عوه‌ت كردبو. من و حه‌مه تۆفیق
ئاماده بوین و دواتریش د- فوئاد مه‌عسوم هات. مام جه‌لال به‌رنامه‌ی خۆی
بۆ ئه‌و مانگه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی م‌ح ئه‌كا بۆ بریمه‌ر باسكرد. بریمه‌ر
به‌ڵێنی دایه كه هاوكاری ته‌واوی بكا بۆ ئه‌وه‌ی له كاره‌كانیدا
سه‌ركه‌وتو بێ.
ئیزنم له مام جه‌لال خواست ماوه‌یه‌ك بۆ پشودان بگه‌ڕێمه‌وه سلێمانی.
3 ی 11 ی 03 دوشه‌م:
گه‌ڕامه‌وه بۆ سلێمانی.
ئه‌و چه‌ند رۆژه من له كۆبونه‌وه‌كاندا به‌شدار نه‌بوم. بۆیه ئاگاداری و تێبینیه‌كانم هی ده‌ستی دوه‌من.
8 ی 11 ی 03 شه‌مه:
ئارمیتاج، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ولیام بێرنز،
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست، هاتن بۆ عیراق و له م‌ح كۆبونه‌وه.
بریمه‌ر، به‌بۆنه‌ی ره‌مه‌زانه‌وه بۆ به‌ربانگ له یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و پیاوماقوڵانی سلێمانی، هاتۆته سلێمانی.
ده‌عوه‌ته‌كه كۆلۆنێل ناب به‌رپرسی سام له سه‌روی عیراق رێكی خستوه.
ناب، شه‌وی پێش‌و میوانی من بو، منیشی ده‌عوه‌ت كردبو، به‌ڵام من نه‌چوم.
12 ی 11 ی 03 چوارشه‌م:
ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبدار هه‌ڵی كوتایه سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئیتالیا له
ناسریه. 19 ئیتالی و چه‌ند عیراقییه‌ك كوژراون. ئه‌مه جه‌زره‌به‌یه‌كی
كوشنده‌یه له هێزی تێكه‌ڵاوی ناوده‌وڵه‌تی. ئیستا هێزی چه‌ندین
ده‌وڵه‌تی دنیا به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنی ئاسایش له
عیراقدا جێگیربون.
هێزی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان له عیراقدا
به پێ‌ی ئاگاداری ئه‌سۆشێتد پرێس، له عیراقدا زیاتر له 30 ده‌وڵه‌ت
هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌كه‌ن. به‌ڵام تا ئیستاش گه‌وره‌ترین هێز
له عیراقدا هه‌ر هێزی ئه‌مه‌ریكا خۆیه‌تی، نزیكه‌ی 130 هه‌زار
سه‌ربازه. دوای ئه‌و هێزی بریتانییه كه 7400 سه‌ربازه. دوای ئه‌وان:
3000 سه‌ربازی ئیتالی، 2400 ی پۆله‌ندی، 1640 ی ئۆكرانی، 1300 ی
ئیسپانی، 1106 ی هۆله‌ندییه.
جگه له‌مان هێزی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی تری لێیه. به‌شداریی هه‌ندێ له‌م
هێزانه ره‌مزییه بۆ پشتیوانی سیاسيی و قانونیی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی
و پشتیوانی مه‌عنه‌ويی هێزه‌كانێتی، له‌وانه: 27 سه‌ربازی كازاخستان،
28 سه‌ربازی مه‌كه‌دۆنیا، 55 سه‌ربازی ئیستۆنیا، 61 سه‌ربازی
نیوزیله‌ندا، 69 سه‌ربازی جۆرجیا، 71 سه‌ربازی ئه‌لبانیا، 82 سه‌ربازی
سلۆڤاكیا، 90 سه‌ربازی لیتوانیا، 106 سه‌ربازی لاتیفیا، 120 سه‌ربازی
نیكاراگوا، 120 سه‌ربازی پورتوغال، 150 سه‌ربازی ئازه‌ربایجان، 156
سه‌ربازی نه‌رویج، 177 سه‌ربازی فلیپین، 296 سه‌ربازی چیك، 300
سه‌ربازی دۆمینیكان، 300 سه‌ربازی هه‌نگاریا، 360 سه‌ربازی سیلڤادۆر،
360 سه‌ربازی هندۆراس، 400 سه‌ربازی تایله‌ند، 406 سه‌ربازی دانیمارك،
485 سه‌ربازی بولغاریا، 675 سه‌ربازی كۆریای خوارو، 800 سه‌ربازی
رۆمانیا. ئه‌مانه هه‌مویان سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری جه‌نگیی نین، هه‌ندێكیان
ئه‌ندازیار و هه‌ندێكیان شاره‌زای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و كاری
مرۆڤپه‌روه‌رین...
13 ی 11 ی 03 پێنجشه‌م:
تاڵه‌بانی له گه‌ڵ وه‌فدێكی وه‌زاری سه‌ردانی كه‌ربه‌لا و حلله‌ی كرد.
15 ی 11 ی 03 شه‌مه:
رۆژی 15 ی 11 ی 03 له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانیدا تاڵه‌بانی
به‌یانێكی به ناوی مه‌جلیسی حوكمه‌وه خوێنده‌وه كه جه‌دوه‌لێكی
زه‌مانی دیاریكراوی بۆ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نوسسازی عیراق و
كوردستانی عیراق راگه‌یاند:
تا كۆتایی مانگی 2 (شوبات) ی 2004 قانون اداره الدوله العراقیه فی الفتره الانتقالیه بنوسرێ.
تا كۆتایی مانگی 5 (ئایار) ی 2004 هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسێكی ئینتیقالی ئه‌نجام بدرێ.
تا كۆتایی مانگی 6 (حوزه‌یران) ی 2004 حكومه‌تێكی ئینتیقالی له
لایه‌ن مه‌جلیسی ئینتیقالی‌یه‌وه دابنرێ، ئه‌وسا سام (سلطه الائتلاف
المؤقته) و م‌ح (مجلس الحكم) هه‌ردو كاریان ته‌واو ئه‌بێ و
هه‌ڵئه‌وه‌شێنرێنه‌وه، سه‌روه‌ری ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی عیراق.
تا كۆتایی ساڵی 2005 هه‌ڵبژاردنی گشتيی بۆ دانانی پارله‌مان و حكومه‌ت و نوسینی ده‌ستور بكرێ.
له هه‌مان راگه‌یاندنی رۆژنامه‌وانیدا چه‌ند سه‌ره‌تایه‌كی بنه‌ڕه‌تی
دیاریكراون كه ئه‌بێ قانونه‌كه‌یان له سه‌ر دابڕێژرێ. ئه‌م قانونه
ئه‌بێ مه‌جلیسی حوكم بینوسێ و تا نوسینی ده‌ستوری دائیمی كاری
پێئه‌كرێ.
ئه‌م راگه‌یاندنه پوخته‌ی ئه‌و ریكه‌وتنه‌یه كه:
له لایه‌ن (م‌ح) ه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی و له لایه‌ن (سام) ه‌وه سه‌فیر پۆڵ بریمه‌ر و ده‌یڤید ریچمۆند ئیمزایان كردوه.
له راگه‌یاندنه‌كه‌دا له‌به‌رده‌می كامێرای ته‌له‌فزیۆندا: د- عه‌دنان
پاچه‌چی، د- ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، عه‌بدولکه‌ریم محه‌مه‌داوی، سه‌لاحه‌دین
به‌هادین، قازی وائیل عه‌بدولله‌تیف و د- رۆژ شاوه‌یس (نوێنه‌ری بارزانی)،
ئاماده بون.
ئه‌گه‌رچی له‌و به‌یانه رۆژنامه‌وانییه‌دا كه تاڵه‌بانی خوێندییه‌وه
باسی فیدرالی و باسی مانه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌بوی كوردستان كراوه،
به‌ڵام له رێككه‌وتنه ئیمزاكراوه‌كه‌دا نه‌نوسراوه. ئه‌مه به
ده‌لاقه‌یه‌كی قانونی گه‌وره‌و به پشتگوێ خستنی خواسته‌كانی كورد،
دائه‌نرێ.
×
له باره‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه‌وه
هه‌مو جار كه بریمه‌ر پلانه‌كه‌ی خۆی بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ عیراق باس ئه‌كرد ئه‌یكرده چه‌ند قۆناغێ:
- نوسینی ده‌ستوری دائیم.
ئیستیفتای گشتی له سه‌ر ده‌ستور.
- هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و
پێكهێنانی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی دانپیانراوی ناوده‌وڵه‌تی.
- ئینجا گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی بۆ عیراق.
بۆ هیچ كام له‌و قۆناغانه زه‌مانبه‌ندی (جدول زمنی) دانه‌نا بو.
×
ئه‌م رێككه‌وتنه گۆڕینێكی بنه‌ڕه‌تییه له پلانه‌كه‌یدا:
- هه‌ڵبژاردنی جوزئی بۆ مه‌جلسیكی ئینتیقالی، بۆ دانانی حكومه‌تێكی ئینتیقالی
- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سام و م‌ح.
گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری عیراق.
- ئینجا ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی و
نوسینی ده‌ستوری دائیم
له‌مه‌یاندا بۆ هه‌مو قۆناغێ زه‌مانبه‌ندی (جدول زمنی) دیار دیاریكراوه.
×
پلانی یه‌كه‌م به‌ندبو له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی گشتی ئینجا سه‌روه‌ری،
ئه‌میان به‌نده له‌سه‌ر سه‌روه‌ری ئینجا هه‌ڵبژاردنی گشتی. بۆچی ئه‌و
گۆڕینه رویدا؟
سه‌ره‌ڕای گوشاری ده‌ره‌كی: فه‌ره‌نسی، ئه‌لمانی، روسی، چینی... و،
ئاماده نه‌بونی زۆر له ده‌وڵه‌تانی دنیا بۆ سه‌ودای سیاسی، ئابوری،
بازرگانی، دارایی... له گه‌ڵ م‌ح، به هۆی نه‌بونی نوێنه‌رایه‌تی
دیپلۆماسی و نادیاریی دۆخی قانونی ئه‌م ده‌زگایه...و،
گوشاری ناوه‌كی: ئه‌وه‌ی ئێمه پێ‌ی ئه‌ڵێین تێرؤر و تاوانكاری و هه‌ندێكی تر پێ‌ی ئه‌ڵێن ‘‘مقاوه‌مه‌ت‘‘.
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌مو رۆژێ په‌لامار ئه‌درێن و هه‌مو رۆژێ لێیان
ئه‌كوژرێ. له هیچ شوێنێكدا ناتوانن به ئاسوده‌یی ئارام بگرن، ته‌نانه‌ت
له به‌غداد ناوچه‌ی كۆشكه‌كانی جمهوری، كه باره‌گاكانی خۆیانی
تێ‌دایه به دیواری كۆنكرێتی به‌رز ده‌وریان گرتوه، ناویان ناوه:
ناوچه‌ی سه‌وز (Green Zone) و باقی شاری به‌غدادیان ناو ناوه ناوچه‌ی
دوژمن (Enemy Zone). ناوچه‌ی سه‌وزیش ئه‌مین نییه جاروبار ئه‌كه‌وێته
به‌ر په‌لاماری هاوه‌ن. هه‌تا ئیستا هیچ كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌مه‌ریكایی
نه‌یوێراوه پیاسه‌یه‌ك به شه‌قامه‌كانی به‌غدادا بكا و به ئازادیی و
به بێ هێزی پارێزگاری سه‌ردانی ماڵێك، دائیره‌یه‌ك یان وه‌زاره‌تێك
بكا. ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌مه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا خراپ و
ره‌نگدانه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا خراپتره.
عه‌ره‌ب ئه‌ڵێ: (رب ضاره نافعه) یان، خوا له قورئان دا ئه‌فه‌رموێ: (عسی ان تكرهوا شیئا فهو خیر لكم).
پێموایه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بوایه ئه‌مه‌ریكا گوێی نه‌ئه‌دایه هیچ
عیراقییه‌ك و گاڵته‌ی ئه‌كرد به گوێزانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له
ئه‌مه‌ریكییه‌وه بۆ عیراقی و گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری له (ده‌سه‌ڵاتی
داگیركه‌ر) ه‌وه بۆ (ده‌سه‌ڵاتی عیراقی).
×
مام جه‌لال شه‌وی 14-15/11/2003 ئه‌م بروسکه‌یه‌ی بۆ کردم:
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی من سبه‌ی سه‌فه‌ر ده‌که‌م، پێویست ده‌کات رۆژی
یه‌کشه‌مه دوای نیوه‌ڕۆ بگه‌نه‌وه به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی
سه‌فه‌ره‌که‌مدا نوێنه‌رمان بیت به پێ‌ی قه‌راری نوێ سێیه‌م نابێت.
8
17 ی 11 ی 03 دوشه‌م:
پاچه‌چی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ده‌وریی م‌ح، له گه‌ڵ وه‌فدی
ره‌سمیی عیراق، گه‌یشته تاران. من كه له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
تاڵه‌بانییدا به ئیجازه گه‌ڕابومه‌وه بۆ سلێمانی، له سه‌ر داوای ئه‌و
دیسان بۆ به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كانی م‌ح دا هاتمه‌وه بۆ به‌غداد.
له‌به‌ر كوژانه‌وه‌ی كاره‌با و تاریكی هۆڵی كۆبونه‌وه‌كه دانیشتنه‌كه
له هۆڵی نانخواردن كرا. زۆری ئه‌ندامانی ئه‌سڵیی به‌شدار نه‌بون
چونكه 10 كه‌سیان له گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی تاڵه‌بانی رۆیشتون له‌وانه:
قازی وائیل، قازی دارا، د- موحسین، سه‌لاحه‌دین، محه‌مه‌داوی، د-
روبه‌یعی، عیزه‌دین سه‌لیم، یونادم ... نه د- رۆژ و نه هیچ نوێنه‌رێكی
پارتی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه نه‌بون.
پێموایه ئه‌م چه‌ند حه‌فته‌یه‌ی كاره‌كانی م‌ح( مجلس الحكم ) (تا كۆتایی
مانگی شوبات) گرنگترین قۆناغی ته‌مه‌نێتی. له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌بێ:
- (قانون إداره الدوله العراقیه للفتره الانتقالیه)، وه‌كو له
رێككه‌وتنه‌كه‌دا نوسراوه، به راوێژی نزیك له گه‌ڵ سام و به
موافه‌قه‌تی ئه‌و، بنوسرێ.
ئه‌م قانونه بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه چونكه تا كۆتایی ساڵی 2005 كاری پێئه‌كرێ.
ئه‌شێ ئه‌م قانونه ببێته نمونه‌یه‌كی باشی (عقد) ێكی
ئاره‌زومه‌ندانه‌ی قانونی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی... نێوان نه‌ته‌وه و
دین و مه‌زه‌ب و بیروباوه‌ڕه سیاسییه جۆراو جۆره‌كانی عیراق و راگرتنی
هاوسه‌نگی نێوان زۆرایه‌تی و كه‌مایه‌تی.
ئه‌شێ ئه‌م قانونه به جۆرێ بنوسرێ كه ویستی هه‌مو پێكهاته
نه‌ته‌وه‌یی، دینی، مه‌زهه‌بییه‌كانی خه‌ڵكیی عیراق ده‌رببڕێ و
سه‌ره‌تا گشتییه‌كانی هه‌مو لایه‌نه سیاسییه جیاوازه‌كان، بنوێنێته‌وه.
ئه‌شێ سه‌ره‌تا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانی دیمۆكراسی تێ‌دا بچه‌سپێنرێ و
ورده‌كاری هه‌مو ئه‌و سه‌ره‌تایانه بگرێته خۆی كه چه‌ندین ساڵه
موعاره‌زه‌ی عیراقی به گشتی خه‌باتی بۆ ئه‌كا وه‌كو دیمۆكراسی،
رژیمی پارله‌مانی، پلورالیزمی سیاسی – نه‌ته‌وه‌یی – دینی –
مه‌زه‌بی، مافی مرۆڤ، فیدرالیزم...
ئه‌و سه‌ره‌تا و بابه‌ت و باسانه‌ی له‌م قانونه‌دا جێگیر ئه‌كرێن ره‌نگه ببنه بناغه بۆ نوسینی ده‌ستور.
- به هاوكاری له گه‌ڵ سام رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی
ئینتیقالی دیاری بكا‌و له رێگه‌ی (اللجنه التنظیمیه)وه به‌شداری بكا
له سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكاندا.
ئه‌ندامانی مه‌جلیسی ئینتیقالی چۆن هه‌ڵئه‌بژێردرێن و چۆن ئه‌بن و كێ
ئه‌بن؟ ئه‌وان حكومه‌تی ئینتیقالی دیاریئه‌كه‌ن و زه‌مینه بۆ
هه‌ڵبژاردنی گشتی و نوسینی ده‌ستور، خۆش ئه‌كه‌ن. واته ئه‌وان
ده‌ورێكی گرنگیان ئه‌بێ له دیاریكردنی سیمای ده‌وڵه‌تی تازه‌ی
عیراقدا.
×
باس له رێكه‌وتنه‌كه‌و قانونه‌كه كرا.
وتیان ئه‌نجومه‌ن خۆی قانونه‌كه ئاماده ئه‌كا نه‌ك كۆمیته‌یه‌كی
دیاریكراو. من له سه‌ر قانونه‌كه وتم: "له به‌ر گرنگی ئه‌م قانونه
پێویسته بایه‌خێكی تایبه‌تی پێبدرێ و ئه‌توانین كه‌ڵك له شاره‌زایانی
قانونی ده‌ستوری وه‌ر بگرین، قانونه‌كه دابه‌ش بكه‌ین به سه‌ر چه‌ند
بابێكدا: سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی
گواستنه‌وه، 3 ده‌سه‌ڵاته‌كه، رێكخستنی مه‌ركه‌زی و لامه‌ركه‌زی نێوان
مه‌ركه‌ز و موحافه‌زه‌كان، فیدرالی نێوان مه‌ركه‌ز و ئیقلیمی كوردستان،
پێوه‌ندی دین به ده‌وڵه‌ته‌وه... پێویسته ورده‌كاری ئه‌مانه هه‌مو
باس بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی میصداقیه‌تی مه‌جلیس بمێنێ ئه‌بێ به پێ‌ی ئه‌و
زه‌مانبه‌ندی (جدول زمنی) یه‌ی دانراوه كاره‌كان ته‌واو بكرێن".
عادل عه‌بدولمه‌هدی (نوێنه‌ری حه‌کیم) وتی: "نوسینی سه‌ره‌تا بنه‌ڕه‌تیه‌كان و دانانی ئالیات و ته‌وقیتات گرنگه".
چادرچی وتی: "ده‌ستوره تازه‌كانی دنیا ته‌نیا سه‌ره‌تا گشتییه‌كان
ئه‌نوسن و رونكردنه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كان به جێئه‌هێڵن بۆ قانون...".
له وه‌ڵامدا وتم: "ده‌ستوره تازه‌كان هه‌مو ورده‌كاریه‌كان به دریژی
باس ئه‌كه‌ن" نمونه‌م به ده‌ستوری نوێ‌ی سویسرا هێنایه‌وه...
به‌ڕاك وتی: "ده‌ستوری سویسری ئه‌وه‌نده ورده ته‌نانه‌ت باسی جۆری
سه‌ربڕینی گاوگۆتاڵ ئه‌كا له به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕینی ئاسانه، ئێمه به
هۆی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی عیراقه‌وه پێویستیمان به ده‌ستورێكی پته‌و
هه‌یه كه به ئاسانی گۆڕینی تێ‌دا نه‌كرێ له به‌ر ئه‌وه نه‌چینه
ته‌فسیلاته‌وه باشه..".
له سه‌ر پێشنیاری صومه‌یده‌عی و صه‌فاء عه‌بدولره‌سول (نوێنه‌ری
روبه‌یعی) لوجنه‌یه‌كی 5 كه‌سی دانرا بۆ دانانی پرۆگرام و ته‌وقیتاتی
نوسینی قانونه‌كه له: صومه‌یده‌عی، جه‌عفه‌ری، حاچم حه‌سه‌نی، عادل
عه‌بدولمه‌هدی (نوێنه‌ری حه‌کیم)،به‌نده‌ی به‌سزمان. كۆتایی به گفتوگۆ هێنرا.
عه‌بدولمه‌هدی و شیعه دینیه‌كان هه‌ندێ سڵه‌مینه‌وه‌یان له رێكه‌وتنه‌كه ده‌ربڕی.
18 ی 11 ی 03 سێشه‌م:
حه‌كیم به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
ئه‌مڕۆش كه‌سی پارتی ئاماده نه‌بو. عادل موراد له گه‌ڵ من هات.
باسی رێكه‌وتنه‌كه و قانونه‌كه كرایه‌وه. حه‌كیم كه‌وته‌وه منجه منج،
وتی: "رێكه‌وتنه‌كه ته‌غییبی شه‌عبی عیراقی و م‌ح ی كردوه. م‌ح
ئیعتیرافی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و ده‌ولی به ده‌س هێناوه نابێ حه‌زف
بكرێ... پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه به‌و جۆره هه‌ڵبژاردنه
ئێمه موافیق نین.. له ئیمزاكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌دا په‌له‌په‌ل
كراوه...".
له راستی‌دا تا ئه‌و کاته‌ی رێککه‌وتنه‌که بڵاوکراوه‌ته‌وه له دور و
نزیکه‌وه منیش ئاگاداری نه‌بوم. له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه بیستبوم.
به‌ڵام وه‌کو نوێنه‌ری تاڵه‌بانی له مه‌جلیسه‌که‌دا ئه‌بو دیفاعی لێبکه‌م،
به تایبه‌تی که خۆیشی له‌وێ نه‌بو.
پاچه‌چی، مه‌حمود عوسمان، حاچم، وتیان رێكه‌وتن ئیمزا كراوه نێردراوه بۆ
كوفی ئه‌نان و سه‌رۆك بوش، په‌شیمان بونه‌وه و ته‌راجوع میصداقیه‌تی
مه‌جلیس ناهێڵێ. عادل موراد وتی رێكه‌وتنه‌كه به موافه‌قه‌تی هه‌موان
له‌وانه نوێنه‌ری ئێوه موافه‌قه‌ت و ئیمزا كراوه.
وه‌كو تێی گه‌یشتوم مه‌جلیس و ده‌عوه و به‌حرولعلوم و هه‌ندێ له شیعه
دینیه‌كان ترسیان هه‌یه به ته‌واوبونی كاری م‌ح، كه له
رێكه‌وتنه‌كه‌دا باس كراوه، دو شتیان له ده‌س بچێ:
یه‌كه‌میان، ئه‌و نیسبه‌ته‌ی بۆ شیعه، له به‌رامبه‌ر سونه‌ی عه‌ره‌ب و كوردا، له داووده‌زگاكاندا سه‌لمێنراوه.
دوه‌میان، ئه‌و پله و پایه‌یه‌ی چ وه‌كو نه‌فه‌ر بۆ خۆیان و چ وه‌كو رێكخراوی سیاسی بۆ حیزبه‌كانیان دابین كردوه.
مه‌جلیسی به‌له‌دیه‌ی شاره‌كان نفوزی ئه‌مانی تێ‌دا نییه، ئه‌گه‌ر
هه‌یشبێ زۆر كه‌مه، چونكه كاتێ دانراون ئه‌مان لاواز بون و جه‌یشی
ئه‌مه‌ریكی ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌بوه له دانانیاندا. ترسه‌كه‌یان ره‌وا و
گومانه‌كه‌یان راسته. من گه‌یشته تینم له حه‌كیمم پرسی: "الی متی
یعتبر مجلس الحكم نفسه قیما علی الشعب العراقی؟". خێسه‌یه‌کی توندی
لێکردم، وتی: "تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌کرێ".
بڕیار درا رۆژی چوارشه‌مه هر (هیئه الرئاسه) سه‌عات 10 – 11
ئیعتیرازه‌كانی حه‌كیم و ئه‌وان له گه‌ڵ بریمه‌ر باس بكا دوای ئه‌وه
درێژه به كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی بدات.
من پرۆژه‌یه‌كم ئاماده كردبو ده‌رباره‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی
گواستنه‌وه عادل موراد چاپی كرد و دابه‌شی كرد به سه‌ر ئه‌ندامه‌كاندا.
لوجنه‌یه‌ك دانرا بۆ سه‌یری نامه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ كوفی ئه‌نان
ده‌رباره‌ی رێكه‌وتن له گه‌ڵ سام سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری
بۆ عیراق.
19 ی 11 ی 03 چوارشه‌م:
حه‌كیم به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد. تاڵه‌بانی له سه‌فه‌ره.
سه‌عات 10 و 10 ده‌قیقه بریمه‌ر هات بۆ كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتانه.
ئاماده‌بوان بریتی بون له ئه‌ندامانی هر (هیئه الرئاسه) و
نوێنه‌ره‌كانیان: حه‌كیم، پاچه‌چی، جه‌عفه‌ری، به‌حرولعلوم، هانی ئیدریس
(نوێنه‌ری عه‌لاوی)، نه‌بیل موسه‌وی (نوێنه‌ری چه‌له‌بی)، حاچم
حه‌سه‌نی (نوێنه‌ری موحسین عه‌بدولحه‌مید)، به‌نده‌ی به‌سزمان (نوێنه‌ری
تاڵه‌بانی)، نوێنه‌ری بارزانی نه‌هاتبو.
ئه‌بو باسی ئیعتیرازه‌كانی مه‌جلیس و گروپه شیعه‌كان له سه‌ر
رێكه‌وتنه‌كه‌ی بریمه‌ر – تاڵه‌بانی بكرێ. حه‌كیم به ماچوموچ پێشوازی
بریمه‌ر و هاورێكانی كرد. له گه‌ڵ بریمه‌ر سه‌فیر ریچمۆند و یه‌كێكی تر
هاتبو. كۆبونه‌وه‌كه‌ی ده‌س پێكرد. بریمه‌ر هاوڕێ تازه‌كه‌ی خۆی
پێشكه‌ش كرد: "سه‌فیر جۆنز، كه سه‌فیری ئه‌مه‌ریكی بوه له كوێت،
یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین دیپلوماته‌كانی شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
و ئه‌بێته یاریده‌ده‌ری ئه‌و بۆ كاروباری سیاسیی".
حه‌كیم كه‌وته منجه منج وتی: "هناك الكثیر من الاشكالات فی
الاتفاق...." روی كرده جه‌عفه‌ری و چاوه‌ڕێ بو ئه‌وانی تر
ئیشكالاته‌كه باس بكه‌ن به‌ڵام نه جه‌عفه‌ری و نه به‌حرولعلوم هیچیان
نه‌وت.
پاچه‌چی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری باسه‌كه بكاته‌وه وتی: "له سه‌ر جۆری پێكهێنانی -اللجنه التنظیمیه- قسه‌یان هه‌یه".
جه‌عفه‌ری وتی: "3 مه‌سه‌له هه‌ن پێویستیان به باسكردنه‌وه هه‌یه:
1- اعاده ترتیب مجالس البلدیات بشكل متكافئ فی المراكز وفی الضواحی، 2-
تطبیق الشروط علی المرشحین لضمان سلامه الانتخابات، 3- التصویت فی
اللجنه التنظیمیه تكون باكثریه 11 صوت من 15. هه‌روه‌ها هه‌مو
هاووڵاتیه‌ك كه مه‌رجه‌كانی تێ‌دا بێت هه‌قی خۆ پاڵاوتنی هه‌بێ و هه‌مو
هاووڵاتیه‌ك هه‌قی ئیتیهامی پاڵێوراوه‌كانی هه‌بێ...".
توخنی ناڕه‌زایی بنه‌ڕه‌تی نه‌كه‌وتن كه دوێنێ باسیان كرد. من ویستم
خۆمی تێهه‌ڵقورتێنم وتم: "ئه‌مانه سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی م‌ح نیگه‌رانن
چونكه دوای دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی نوێ هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه".
بڕیار درا بۆ گفتوگۆی زۆرتر له سه‌ر ئه‌م باسانه رۆژی دوایی سه‌عات 14
– 16 له ماڵه‌كه‌ی بریمه‌ر دیسان هر كۆ ببێته‌وه. بریمه‌ر ئه‌مڕۆ
ئه‌چێ بۆ به‌ربانگ له صه‌لاحه‌دین له لای بارزانی سبه‌ینێ
ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ده‌ستی پێكرد. بریمه‌ر به پێ‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ
م‌ح ی ناردبو پرسی بوی كه بۆ نوسینی قانونه‌كه چ ئاماده‌كارییه‌ك
كراوه. بۆی ده‌ركه‌ت شتێكی ئه‌وتۆ نه‌كراوه.
نامه‌ی تاڵه‌بانی به ناوی م‌ح ه‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه
ده‌ورو ته‌سلیمی پاشماوه‌ی (پرۆگرامی نه‌وت به خۆراك) بو له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی هه‌ریم (عه‌بدولڕه‌زاق عه‌زیز و شه‌فیق قه‌زاز بكه‌ن) دابه‌ش كرا
به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ندا. كه‌س لێ‌ی نه‌دوا به بێده‌نگی
تێپه‌ڕی. ئه‌و چه‌رده پاره‌یه‌ی مابوه‌وه چوار ملیار دۆلار بو.
كۆبونه‌وه‌ی لاوه‌كی:
چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ڕی قانونی جنسییه ده‌نگی نه‌بو. ئه‌ندامانی م‌ح
چه‌ند جارێ له چاره‌نوسی قانونه‌كه‌یان پرسی. دیار بو سام ئیعتیرازی
له سه‌ری هه‌بو له به‌ر ئه‌وه به فه‌رامۆشكراوی مابوه‌وه. م‌ح داوای
له سام كرد چاره‌نوسی قانونه‌كه‌ی بۆ رون بكاته‌وه. بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ سام تاقمێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه ئه‌نێرێ. سه‌عات 13
كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كۆمیته‌ی نوسینی قانونی جنسیه و
شاره‌زایانی سام هه‌بو.
له سام: كارپێنته‌ر، رامۆن، گه‌وره قانونی سام سكۆت كاسل، له گه‌ڵ گه‌نجێكی تر نه‌مناسی.
له م‌ح: چادرچی، ره‌ئوف ده‌یبس، د- عه‌لا جه‌وادی (نوێنه‌ری
به‌حرولعلوم)، د- حه‌قی ته‌میمی (نوێنه‌ری وائیل)، سه‌لاح عه‌بدولكه‌ریم
(نوێنه‌ری قازی دارا) و من.
چادرچی وتی: "ئه‌م قانونه له لایه‌ن ئه‌ندامانی م‌ح به تێكڕای
ده‌نگی هه‌موان په‌سند كراوه و نێردراوه بۆ شوری الدوله، كه
به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی عیراقه، ئه‌ویش په‌سندی كردوه‌و جێگه‌ی
ره‌زامه‌ندی میلله‌تی عیراقه چونكه زوڵم له‌سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی
هاووڵاتییانی عیراق لائه‌با، ئێوه كه دواتان خستوه له سه‌ر كام ماده و
فه‌قه‌ره‌ی ئه‌م قانونه ئیعتیرازتان هه‌یه؟".
كاسل وتی: "به پێ‌ی قانونی ده‌ولی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر بۆی نییه
جنسییه ببه‌خشێ، هه‌روه‌ها م‌ح یش، كه هێشتا سیاده‌ی نییه، بۆی نییه
جنسییه ببه‌خشێ، بۆیه به پێ‌ی قانونی ده‌ولی ئه‌م قانونه قابیلی
جێبه‌جێكردن نییه".
هه‌ردولا كه‌وتنه گفتوگۆ‌و هه‌ر یه‌كه‌یان به‌هانه‌كانی خۆی باس كرد.
ئه‌وانه‌ی ئێمه هه‌مو پشتیوانی به هێزیان له قانونه‌كه كرد. ئێمه
وتمان: "ئه‌گونجێ پشت به بڕیاری 1511 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ببه‌سترێ
كه ئه‌ڵێ مه‌جلیسی حوكم و مه‌جلیسی وه‌زیران ته‌جسیدی سیاده ئه‌كه‌ن
له عیراقدا...".
پێموایه ئه‌وانه بیانو بون. هۆی راسته‌قینه‌ی په‌سند نه‌كردنی به
ئاشكرا باس نه‌كرد. هۆی راسته‌قینه‌ی ئه‌و جیاوازییه بو كه له
قانونه‌كه‌دا له گه‌ڵ جوله‌كه كرابو. پێئه‌چێ تا ئه‌وه‌ش بمێنێ
بریمه‌ر قانونه‌كه ئیمزا نه‌كا و نه‌یڕوێنێ. بریمه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به
كارهێنانی‌ڤیتۆی هه‌یه بۆ را‌گرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی م‌ح. هه‌روه‌كو خۆی ئه‌ڵێ: "هه‌رچی ئه‌و ئیمزای نه‌كا نابێته قانون".
بڕیار درا سه‌عات 12 ی رۆژی 1 ی 12 ی 03 جارێكی تر بۆ لێدوانی ئه‌م باسه كۆ ببینه‌وه.
×
تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ده‌وریی م‌ح، له‌گه‌ڵ وه‌فدی عیراق گه‌یشتۆته
ئه‌نقه‌ره. به‌جیا له‌گه‌ڵ ته‌یب ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی وه‌زیران،
تورشاد توزمان، وه‌زیری ده‌ره‌وه به وه‌كاله‌ت، ده‌نیز بایكال، سه‌رۆكی
جمهوریه‌ت خه‌لق پارتی سی، كۆبۆته‌وه.
20 ی 11 ی 03 پێنجشه‌م:
سه‌عات 1 و 30 ده‌قیقه له باره‌گای م‌ح كۆبوینه‌وه و سه‌عات 2 به‌ڕێ كه‌وتین بۆ ماڵه‌كه‌ی بریمه‌ر.
عادل موراد و قوباد تاڵه‌بانی و به‌نده‌ی به‌سزمان له یه‌كێتی.
حه‌كیم و عادل عه‌بدولمهدی، به‌حرولعلوم و عه‌لا جه‌وادی، جه‌عفه‌ری و
عه‌دنان ئه‌سه‌دی، پاچه‌چی و عه‌تا عه‌بدولوه‌هاب، عه‌لاوی و هانی
ئیدریس، چه‌له‌بی و نه‌بیل موسه‌وی، حاچم حه‌سه‌نی، رۆژ شاوه‌یس، ئاماده
بون.
بریمه‌ر به خێرهاتنی كردین و وتی: "ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له سه‌ر داوای حه‌كیم بوه با بفه‌رموێ قسه بكا".
حه‌كیم داوای له ئه‌ندامانی هر كرد قسه بكه‌ن.
به‌حرولعلوم وتی: "من قسه‌كانم بۆ (الغا‌ء) ی رێكه‌وتنه‌كه نییه به‌ڵكو
بۆ ته‌حسین و ته‌عدیله... 1. دوای دامه‌زراندنی مه‌جلیسی ئینتیقالی م‌ح
ئیلغا ئه‌بێ (ضمان) چییه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جلیسی داهاتو خواسته‌كانی
عیراق ئه‌نوێنێ له‌به‌ر ئه‌وه (مجلس الحكم یجب ان یبقی)، 2. (اللجنه
التنظیمیه) مه‌جلیسی شاره‌كان (لملوم) ن و نایانناسین، پاشماوه‌ی
رژێمیان تیایه، ئه‌بێ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و لوجنه‌یه‌دا كه له
لایه‌ن م‌ح ه‌وه دائه‌نرێن 8 كه‌س بن (حتی یتعادل العدد)، 3. الاتفاقیه
الامنیه، 4. له‌م رێكه‌وتنه‌دا هیچ ده‌ورێك نه‌دراوه به نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان، 5. لم یذكر دور عقیده الشعب العراقی و هویته الاسلامیه
والعربیه".
جه‌عفه‌ری وتی: "1- عراقیه المشروع، 2- مواطنو الخارج، مشاركتهم فی
العملیه، 3- مجالس البلدیات لا یوجد تكافؤ كمی ونوعی، 4- اللجان
التنظیمیه، 5- دور الامم المتحده، 6- المساله الامنیه، مع ولاده
البرلمان یترك الامن للبرلمان".
پاچه‌چی و چه‌له‌بی و عه‌لاوی و حاچم ته‌ئكیدیان له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاده كرد كه رێكه‌وتنه‌كه دابینی ئه‌كا.
من وتم: "رێککه‌وتنه‌که ده‌سکه‌وتێکی نیشتمانی‌ی گه‌وره‌یه. م‌ح
موته‌هه‌مه به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌عینی كردوه، ئه‌وه نامێنێ،
موته‌هه‌مه به‌وه‌ی تائیفی و عیرقییه ئه‌وه نامێنێ، موته‌هه‌مه به
نیزامی موحاصه‌صه ئه‌وه‌ش نامێنێ، هه‌مو ئه‌و ره‌خنانه‌ی له م‌ح
ئه‌گیرێن نامێنن. ئه‌و تێبینییانه‌ی به‌حرولعلوم و جه‌عفه‌ری باسیان
كرد، ئه‌وی مه‌عقول و مه‌نتیقی بێ، ئه‌گونجێ له قانونی ئیداره‌ی
ئینتیقالییدا بنوسرێ".
د- رۆژ پشتیوانی له هه‌مو قسه‌كانی من كرد و ئه‌ویش وتی: "به‌م
رێكه‌وتنه سیاده ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عیراق كه داوای هه‌مو گه‌لی
عیراقه".
حه‌كیم وتی: "تا ئیستا رێكه‌وتنه ئیمزا كراوه‌كه‌م نه‌دیوه... 1. تغییب
كامل للشعب العراقی واراده الشعب العراقی... 2. مالم یكن هناك ضمان
لوجود كیان موثوق به من غیر الصحیح التخلی عن مجلس الحكم الذی حصل علی
الاعتراف العربی والاسلامی والدولی.... 3. المسأله الامنیه... التوقیع
غیر ملزم لنا.. نحن لا نلتزم بالاتفاق. الاتفاق تجاوز علی مبدأ
التوافق... صار اختراق لمبدأ التوافق... نحن لم نخول مام جلال لتوقیع
الاتفاق...".
بریمه‌ر وتی: "ئێمه چه‌ند رۆژێ به سه‌ختی كارمان له سه‌ر ئه‌م
رێكه‌وتنه كردوه. هه‌موتانم یه‌كه‌یه‌كه بینیوه و گفتوگۆم له گه‌ڵ
كردون. سه‌رۆك بوش و سه‌روه‌زیران تۆنی بلێر بینیویانه و هه‌ردو حكومه‌ت
به قوڵی ئیلتیزامیان هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی".
كۆبونه‌وه‌كه ته‌واو بو. هر بڕیاریدا بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه
سه‌عات 1 ی رۆژی شه‌مه جارێكی تر كۆ ببێته‌وه. بریمه‌ر ئاگاداری كردن
كه ئه‌م قسانه له راگه‌یاندندا باس نه‌كه‌ن و رۆژی شه‌مه له سه‌ر
هه‌ر شتێ رێككه‌وتن، به‌رله‌وه‌ی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا بڵاوی
بكه‌نه‌وه، ئه‌وی لێ ئاگادار بكه‌ن.
پێموایه حه‌كیم دیسان بۆ مه‌به‌ستێكی تر ئه‌م بێنه‌و به‌ره‌یه ئه‌كات.
ئه‌مه شتێكی تری به بیر هێنامه‌وه. دوای روخانی صه‌دام كه جای
گارنه‌ر بۆ عیراق دانرا، هاته كوردستان له گه‌ڵ تاڵه‌بانی و بارزانی
چه‌ند جارێ دانیشت. گفتوگۆی زۆر كرا كه له‌مه‌ودوا چی بكرێ؟ گارنه‌ر
داوای له تاڵه‌بانی و بارزانی كرد:
- هه‌ردوكیان بێنه به‌غداد.
- گروپی 5 بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌كه‌ی فراوان بێ، هه‌ندێ له حیزب و رێكخراو
و كه‌سایه‌تی نوێ‌ی تێكه‌ڵاو بكه‌ن و ژماره‌كه‌ی بكه‌ن به 20 – 25.
گروپی 5 بریتی بو له یه‌کێتی، پارتی، موئته‌مه‌ر، ویفاق، مه‌جلیسی ئه‌علا.
ئه‌م 5 رێکخراوه ئه‌مه‌ریکا له قانونی رزگاری عیراقدا به ره‌سمی وه‌کو
هێزی موعاره‌زه‌ی عیراقی ناسیبونی.
- كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی رێكبخه‌ن 300 – 500 كه‌سایه‌تی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵی عیراقی به‌شداری تێ‌دا بكه‌ن.
- له‌و كۆنگره‌یه‌دا حكومه‌تێكی عیراقی له ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆتاندا پێكبهێنن، كاروباری عیراق بگرنه ده‌س.
تاڵه‌بانی و بارزانی، هه‌ردوكیان، هاتنه به‌غداد. به سه‌دان كه‌سایه‌تی
جیاوازی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاكادیمی، خێڵه‌كی، دینی‌ی.. یان بینی
و سكرتاریه‌تێكیان بۆ گروپی 5 پێكهێنا. نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌و
سكرتاریه‌ته‌دا محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم بو.
به درێژایی 3 حه‌فته نوێنه‌ره‌كانی گروپی 5 له به‌غداد خه‌ریكی
مشت‌ومڕ و گفتوگۆ بون بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی گروپه‌كه زیاد بكه‌ن بۆ 20 یان
25 لایه‌ن و كه‌س. نوێنه‌ری مه‌جلیس به هیچ جۆرێ قبوڵی نه‌كرد و
ئه‌یویست وه‌كو (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش) هه‌ر به‌و ژماره
كه‌مه بمێنێته‌وه و ئیداره‌ی عیراق بكا. به ئه‌نقه‌ست درێژه‌یان دا
به گفتوگۆی بیزه‌نتی و به كۆبونه‌وه‌كان. كاروباری عیراق رۆژ به رۆژ
زیاتر به‌ره‌و په‌شێوان و ئاڵۆزی ئه‌چو. سه‌ره‌نجام ئه‌مه‌ریكایییه‌كان
له‌مانه نا‌ئومێد بون. پرۆژه‌ی بڕیاری 1483 ی 2003 یان برده
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان راسته‌وخۆ كاروباری عیراق
به‌ڕێوه ببه‌ن خۆیان وه‌كو (ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر) به ناسین دا.
مه‌جلیس ئه‌و هه‌له‌ی له ده‌س دا، ئیستاش ئه‌یانه‌وێ هه‌مان ره‌فتار
دوباره بكه‌نه‌وه. بڵێی ئه‌مجاره‌ش بۆیان بچێته سه‌ر؟
21 ی 11 ی 03 هه‌ینی:
سه‌عات 15 له گه‌ڵ م ش دانیشتم رێكه‌وتنه‌كه و به‌یانی رۆژنامه‌وانی و
ده‌ستوره‌كانی به‌لچیكا و مالیزیا و ئیماراتم دایه له گه‌ڵ
تێبینیه‌كانی خۆم. به‌ڵێنی دا هه‌ندێ بابه‌تمان بۆ قانونی ئیداره‌ی
عیراق بۆ ئاماده بكات.
22 ی 11 ی 03 شه‌مه:
حه‌كیم به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد.
كۆبونه‌وه‌ی دانی به‌یانی هه‌موی ته‌رخان كرا بۆ رونكردنه‌وه‌ی
ئیعتیرازه‌كانی شیعه. سامی عه‌سكه‌ری (نوێنه‌ری به‌حرولعلوم) و عادل
عه‌بدولمه‌هدی (نوێنه‌ری حه‌کیم) به درێژی باری سه‌رنجی خۆیان رون
كرده‌وه.
هر (هيئة رئاسية) پاش نیوه‌ڕۆ كۆبوه‌وه. حه‌كیم رۆیشت پاچه‌چی
سه‌رۆكایه‌تی كرد. بڕیار درا (ملحق: Annex) ێك بۆ رێكه‌وتنه‌كه بنوسرێ و
له گه‌ڵ سام مفاوه‌زه‌ی له سه‌ر بكرێ. عادل عه‌بدولمه‌هدی نوسی:
ئیحتیرامی هه‌ویه‌ی ئیسلامی دینی زۆرایه‌تی خه‌ڵكی عیراق. ده‌سكاری
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان پێش هه‌ڵبژاردن. دانانی مه‌رج بۆ ئه‌وانه‌ی
ئه‌بنه ئه‌ندامی مه‌جلیسی ئینتیقالی. به‌شداری نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان. شێوه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆ مانه‌وه‌ی م‌ح. ریكه‌وتنی
ئه‌منی له گه‌ڵ سام بكرێ. عه‌لاوی و چه‌له‌بی و عادل و رۆژ دانران بۆ
گفتوگۆ.
به‌حره‌لعلوم له قسه‌كانییدا بۆ پاساوی مانه‌وه‌ی م‌ح وتی: "تردون
الصراحه یا اخوان؟ نحن ندافع عن حقوقنا" پێشینان وتویانه: شین بۆ حسه‌ین
نییه بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی گه‌یشته‌وه به‌غداد.
23 ی 11 ی 03 یه‌كشه‌م:
تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
باسی سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئێران و توركیای گێڕایه‌وه.
له سه‌ر داوای سام بڕیار درا قه‌ناتی العربیه سزا بدرێ چونكه
وتارێكی صه‌دامی بڵاو كردۆته‌وه تێیدا داوای له خه‌ڵك كردوه
ئه‌مه‌ریكایی و ئه‌و عیراقییانه‌ی هاوكاری‌یان ئه‌كه‌ن، بكوژن. ئه‌مه‌ش
هاندانه بۆ كوشتن و توندوتیژی.
لوجنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵ ئه‌سكه‌نده‌ر وتوت محافیزی بابل داوای گۆڕینیان كرد.
له سبه‌ینێوه وچانی م‌ح ده‌س پێئه‌كا تا دوای جه‌ژن.
شه‌و هیئه علما‌ء المسلمین كردیان به جه‌ژن. به‌و بۆنه‌یه‌وه له ناو به‌غداد ته‌قه‌یه‌كی زۆر كرا.
24 ی 11 ی 03 دوشه‌م:
له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی گه‌ڕامه‌وه بۆ سلێمانی. له رێگا 3 سه‌عات
دوا كه‌وتین چونكه هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكی گه‌مارۆی عوزێمی داب‌و،
رێگای هاتوچۆیان بڕی بو.
سلێمانی له گه‌ڵ هیئه علما‌ء المسلمین كردویانه به جه‌ژن، به‌ڵام هه‌ولێر و كه‌لار نه‌یانكردوه به جه‌ژن.
25 ی 11 ی 03 سێشه‌م:
هه‌ولێر له گه‌ڵ شیعه‌ی موقته‌دا صه‌در كردویانه به جه‌ژن، هه‌روه‌ها میصر و سودان و خه‌لیج.
26 ی 11 ی 03 چوارشه‌م:
سیستانی ئه‌مڕۆ كردی به جه‌ژن.
مه‌لاكانی عیراق، هه‌روه‌ها مه‌لاكانی دنیای ئیسلام، له سه‌ر
دیاریكردنی رۆژی جه‌ژن پێك نه‌هاتن! ئه‌مه یه‌كێكه له نیشانه‌كانی
دواكه‌وتنی بیری فه‌لسه‌فی زاناکانی ئیسلام كه تا ئیستا نه‌یانتوانیوه
له گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستییدا هه‌نگاو بنێن. له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه
زانست ئه‌وه‌نده پێشكه‌وتوه مانگی ده‌سكرد ئه‌نێرێ بۆ ئاسمان،
دامه‌زراوه زانستییه‌كان به ئاسانی ئه‌توانن زۆر به وردی كاتی
هه‌لهاتن و ئاوابونی مانگ و خۆر دیاری بكه‌ن، كه‌چی تا ئێستا بۆ
هه‌ڵهاتنی مانگ پشت به بینینی چاوی مرۆڤ و سوێند خواردن ئه‌به‌ستن.
27 ی 11 ی 03 پێنجشه‌م:
ئه‌مه‌ریكییه‌كان جه‌ژنێكیان هه‌یه تایبه‌ته به خۆیان پێ‌ی ئه‌ڵێن:
(جه‌ژنی سپاسكردن). دوای دوه‌مین جه‌نگی جیهانی وه‌كو نیشانه‌ی
سه‌ركه‌وتن دایانهێناوه. هه‌مو ساڵ ئه‌مڕۆژه ئه‌كه‌ن به جه‌ژن. سپاسی
یه‌زدان ئه‌كه‌ن كه سه‌ریخستون. بۆ به‌شداری سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
له‌و جه‌ژنه‌دا، سه‌رۆك بوش كتوپڕ و بێ ئاگاداری پێشه‌كی ده‌زگاكانی
راگه‌یاندن ئێواره گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی ناوده‌وڵه‌تی به‌غداد.
مه‌راسیمی پێشوازی له فڕۆكه‌خانه بۆ ساز كرابو. له ئه‌ندامانی م‌ح:
تاڵه‌بانی سه‌رۆكی نۆره‌یی م‌ح، چه‌له‌بی، روبه‌یعی، د- ره‌جا خوزاعی،
له‌و پێشوازییه‌دا ئاماده بون و گفتوگۆیان له گه‌ڵ كردبو. بوش ته‌نیا
دو سه‌عات و نیو مابوه‌وه. راسته‌خۆ گه‌ڕابوه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
29 ی 11 ی 03 شه‌مه:
له گه‌ڵ حه‌مه تۆفیق و ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی گه‌ڕاینه‌وه به‌غداد.
به پێ‌ی وتارێكی رۆژنامه‌ی (الصباح) ی به‌غدادیی ئه‌مڕۆ كه له
(ایلاف)ی دوبه‌یه‌وه وه‌ریگرتوه، حكومه‌تی قه‌ته‌ری، گۆڕینی
بنه‌ڕه‌تی له (مجلس الاداره)ی قه‌ناتی الجزیره‌دا كردوه. مه‌جلیسی
نوێ پێكهاتوه له: الشیخ حمد بن ناصر ئال سانی ره‌ئیس، خلف احمد
المناعی نائیبی ره‌ئیس و ئه‌ندامه‌تی جمیل عبدالله جعفر، عبدالله مبارك
الخلیفی، حسن محمد الانصاری، قاسم محمد جعفر، قاسم عبدالله العمادی.
هه‌رچه‌نده به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌م وتاره بڕیاره‌كه‌ی قه‌ته‌ر بۆ
دانانی سنورێكه بۆ نفوز‌و ده‌سه‌ڵاتی اخوان المسلمین له قه‌ناته‌كه‌دا
كه یوسف ئه‌لقه‌ره‌زاوی رێكی خستوه، به‌ڵام پێئه‌چێ گوشاری
ئه‌مه‌ریكی كاریگه‌ر بوبێ، چونكه به‌ر له‌چه‌ند رۆژێ رامسفیلد له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا به هه‌ڕه‌شه‌وه باسی ده‌وری خراپی
الجزیره و العربیه‌ی كرد.
(اكثر من رأی) و (الاتجاه المعاكس) كه دو به‌رنامه‌ی حه‌فتانه‌ن و له
بابه‌ته‌كانیاندا لایه‌نگری صه‌دام و ره‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌بی و
دوژمنایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا‌و ئیسرائیل بڵاوئه‌كه‌نه‌وه،
یه‌كه‌میان سامی حه‌داد، كه مه‌سیحییه، ئاماده‌ی ئه‌كات و دوه‌میشیان
فه‌یصه‌ل ئه‌لقاسم، كه دورزییه، ئه‌م دوانه كه له هه‌ره
توندڕه‌وه‌كانن هیچیان ناتوانن اخوان المسلمین بن. ئه‌مه‌یش ئه‌وه
ئه‌گه‌یه‌نێ كه رێبازی قه‌ناته‌كه به گشتی وه‌ها بوه.
30 ی 11 ی 03 یه‌كشه‌م:
مام جه‌لال سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
بارزانی و د- رۆژ، دوێنێ و ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌كاندا به‌شدار بون.
باس له هه‌ڵبژاردنی گشتیی كرایه‌وه.
د- موحسین حه‌مید قسه‌ی زۆر گرنگ و كراوه‌ی كرد: "خه‌ڵكی عیراق سیاده و
سه‌ربه‌خۆیییان به‌لاوه گرنگتره له هه‌ڵبژاردن. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن
كه له كاتی دیاریكراودا ئیحتیلال ته‌واو ببێ. موجته‌هیدێك چه‌ند
گه‌وره‌بێ نابێ بیروڕای فه‌رز بكرێ به سه‌ر هه‌مو میلله‌تدا و هه‌مو
جار كه مه‌سه‌له‌یه‌ك هاته پێشه‌وه به بیانوی ئه‌وه‌ی فڵان موجته‌هید
وا ئه‌ڵێ دوا بخرێ. سه‌ره‌ڕای رێزی زۆرمان بۆ ئایه‌توڵا سیستانی
ئه‌مه شتێكی خه‌ته‌ره ئه‌ترسم سه‌ره‌نجام رامان بكێشێ بۆ ولایه‌تی فه‌قیه". پاش كه‌مێ د- موحسین ئیزنی خواست و رۆیشت. حاچم چوه شوێنی.
د- به‌حره‌لعلوم وتی: "سه‌ره‌ڕای ته‌حه‌فوزاتم له‌سه‌ر قسه‌كانی د-
موحسین و نه‌زانینیی فه‌رقی به‌ینی موجته‌هیدو مه‌رجه‌ع، سیستانی
مه‌رجه‌ع به‌ڵكو به‌رزترین مه‌رجه‌عی دینییمانه".
×
سیستانی بۆته كۆسپێكی ناقۆڵا له رێگه‌ی پرۆسه‌ی دیمۆكرتیزه‌كردنی
عیراقدا. لوتی ژه‌ندۆته كاروباری ناوخۆی عیراقه‌وه. لایه‌نگره‌كانی
ئه‌یانه‌وێ بیروڕاكانی به‌سه‌ر هه‌مو گه‌لی عیراقدا بسه‌پێنن. له ناو
م‌ح دا جۆرێ له ئیرهابی فیكرییان سه‌پاندوه ئه‌ندامه‌كانی نا‌وێرن
بیروبۆچونه‌كانی خۆیان به ئاشكرا ده‌رببڕن.
یه‌كه‌م، سیستانی كابرایه‌كی ئێرانییه، بۆچی ئه‌بێ رێ بدرێ ده‌س وه‌ر بداته مه‌سه‌له چاره‌نوسییه‌كانی عیراق؟
دوه‌م، سیستانی بۆ تائیفه‌ی شیعه مه‌رجه‌عه، بۆچی ئه‌بێ قسه‌كانی
به‌سه‌ر سونه و مه‌سیحی و ناموسوڵمانه‌كانی تری عیراقدا بسه‌پێنرێ،
كه زۆرایه‌تی هاووڵاتیانی عیراق پێكئه‌هێنن؟
سێیه‌م، سیستانی له ناو شیعه‌كانی دنیادا یه‌كێكه له مه‌رجه‌عه‌كان و
ته‌نیا مه‌رجه‌عی ته‌قلیدكراوی هه‌مو شیعه‌ی عیراق و دنیا نییه،
ته‌نانه‌ت كه‌سانی وه‌كو موقته‌دا صه‌در به ئاشكرا به‌ربه‌ره‌كانی
ئه‌كه‌ن و بۆ جیاكردنه‌وه‌ی خۆیان له‌وان به خۆیان ئه‌ڵێن (الحوزه
العلمیه الشریفه) و (الحوزه الناطقه).
چواره‌م، سیستانی، وه‌كو خۆی وتویه‌تی، 12 ساڵه له ماڵه‌كه‌ی خۆی
ده‌رنه‌چوه. سه‌یری سه‌ته‌لایت و هه‌واڵه‌كانی ناكاو تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك
نابێ و گه‌شتی شار‌و ناوچه جیاجیاكانی عیراقی نه‌كردوه و ناكا، به
واته‌یه‌كی تر ئاگادارییه‌كی زۆری له سه‌ر هه‌لومه‌رجی عیراق نییه.
كابرایه‌كی وه‌ها چۆن ئه‌توانێ له هه‌لومه‌رجی ئاڵوزكاوی سیاسی،
كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری... گه‌لێكی فره- نه‌ته‌وه و فره- دین و فره-
مه‌زه‌بی وه‌كو عیراقدا بیروڕای دروست ده‌رببڕێ؟
ئه‌وه یه‌كه‌م جاره یه‌كێ ئازایانه و به ئاشكرا له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵبداتێ.
جارێكیان، چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك پێش ئیستا، باسی فتواكه‌ی سیستانی كرا، من
وتم: سیستانی ئێرانییه به چ هه‌قێ له چاره‌نوسی عیراقدا موداخه‌له
ئه‌كا. به‌حره‌لعلوم و دینییهكانی تر هاتنه‌وه به گژمدا خه‌ریك بو
بمخۆن.
×
3 لوجنه هه‌ڵبژێردرا بۆ:
1- گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سام له سه‌ر هه‌ڵبژاردن و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی
محافه‌زه‌كانی عیراق، پێكدێ له: جه‌عفه‌ری، چادرچی، حه‌مید مو‌سا،
صومه‌یده‌عی، یۆنادم، عادل عه‌بدولمه‌هدی، رۆژ.
2. نوسینی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق، پێك دێ له: حه‌كیم، د-
موحسین، دارا، چادرچی، د- مه‌حمود، چه‌له‌بی، یۆنادم، رۆژ، به‌نده‌ی
به‌سزمان.
3. دانانی ژێرخانی پێویستی رێكخستن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به
هاوكاری له گه‌ڵ سام (سلطة الاتلاف المؤقتة) پێكدێ له: جه‌عفه‌ری،
به‌حره‌لعلوم، چه‌له‌بی، روبه‌یعی، شێخ غازی، دارا، ره‌جا خوزاعی،
سونگول، رۆژ.
×
سه‌عات 13 تاڵه‌بانی، به‌بۆنه‌ی ته‌واوبونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی،
ماڵئاوایی له ئه‌ندامانی م‌ح كرد. بۆ هاوكاری سپاس و بۆ هه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر یه‌كێكیان كردبێتی، داوای لێبوردنی لێ‌كردن.
پاشنیوه‌ڕۆ د- مه‌حمود و من چوینه ماڵی مام جه‌لال. بارزانی و مه‌سرور و
رۆژ و دارا نوره‌دین و سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین له‌وێ بون.
كۆبونه‌وه‌یه‌كمان كرد ده‌رباره‌ی یه‌كخستنی هه‌ڵوێست له مه‌سه‌له‌كانی
ده‌ستور به تایبه‌تی فیدرالیزم.
حه‌كیم و عه‌بدولمه‌هدی هاتن بۆ ماڵی مام جه‌لال بۆ كۆبونه‌وه. ئێمه هه‌ستاین و خواحافیزییمان لێ‌كردن.
×
ئه‌م مانگه سه‌خت بو بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان. زیاتر له 70
ئه‌مه‌ریكایی و 19 ئیتالی و 7 ئه‌فسه‌ری ئیسپانی و 2 كۆری و 2
دیپلۆماتی ژاپۆنی و 1 به‌ڵێنده‌ری كۆلۆمبی، كوژراون.
........
9
||||| كانونی یه‌كه‌می 2003
ئه‌م مانگه سه‌رۆكایه‌تی نۆره‌یی حه‌كیم ده‌س پێئه‌كا.
سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز کوڕی ئایه‌توڵای عوزما سه‌ید موحسین حه‌کیمه. سه‌ید
موحسین گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی شیعه‌ی جیهان بو. عه‌بدولعه‌زیز ساڵی 1950
له نه‌جه‌ف له دایکێکی لوبنانی کچی بنه‌ماڵه‌یه‌کی شیعه‌ی ناسراو له
دایک بوه. له دوای شۆڕشی 1958 ه‌وه به تایبه‌تی دوای هاتنی به‌عس بۆ
سه‌ر حوکم بنه‌ماڵه‌ی حه‌کیم که‌وتونه‌ته به‌ر گرتن و راونان و کوشتن. له
کوڕانی حه‌کیم و که‌سه نزیکه‌کانیان زیاتر له 20 که‌سیان کوژراوه.
ساڵی 1980 دوای سه‌رکه‌وتنی ئینقیلابی ئیسلامی ئێران محه‌مه‌د باقیری سه‌ید
موحسین له گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیزی برای و خێزانه‌که‌یان چونه ئێران.
تارانیان کرده بنکه‌ی چالاکییان. دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی عیراق – ئێران
به هاندان و یارمه‌تی ئێران له کۆبونه‌وه‌ی حیزبی ده‌عوه و چه‌ندین گروپ
و که‌سایه‌تی شیعه‌ی سیاسی رێکخراوێکیان پێکهێنا به ناوی "المجلس الاعلی
للثوره الاسلامیه فی العراق" تا ببێته چه‌تری کۆبونه‌وه‌ی هه‌مو
رێکخراوه دینییه‌کان. محه‌مه‌د باقیر یه‌کێ له دامه‌زرێنه‌ره
چالاکه‌کانی ئه‌م رێکخراوه و عه‌بدولعه‌زیز یاریده‌ده‌ری سه‌ره‌کیی بو.
مه‌جلیس رێکخراوێکی چه‌کداری له په‌نابه‌رانی عیراقی و دیله‌کانی جه‌نگ
به ناوی فه‌یله‌قی (به‌در)ه‌وه دامه‌زراند. ئه‌گه‌رچی محه‌مه‌د باقیر
فه‌رمانده‌ی بو، به‌ڵام به کرده‌وه عه‌بدولعه‌زیز سه‌رکرده‌یان بو.
مه‌جلیس و به‌در ده‌ورێکی کاریگه‌ریان هه‌بو له راپه‌ڕینی ناوچه
شیعه‌نشینه‌کانی 1991 دا. ئه‌گه‌رچی راپه‌ڕینه‌که له‌لایه‌ن رژیمی
به‌عسه‌وه له خوێندا نوقم کرا، فه‌یله‌قی به‌در پارێزگاریی په‌یکه‌ره‌ی
رێکخراوه‌یی خۆی کرد.
ساڵی 1992 مه‌جلیس به‌شدار بو له دامه‌زراندنی "المؤتمر الوطنی العراقی"
دا و یه‌کێ له‌و رێکخراوه سیاسییانه‌ی موعاره‌زه بو که ئه‌مه‌ریکا دانی
پێدا نابون و ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ئه‌کردن. له ناو رێکخراوه سیاسییه‌کانی
شیعه‌دا مه‌جلیس له هه‌مویان نزیکتر بوه له کورد و سه‌لماندنی مافه‌کانی
له‌وانه مافی بڕیاردانی چاره‌نوس، له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتی رێکه‌وتنی
سیاسی‌یان ئیمزا کردوه. دوای روخانی به‌عس محه‌مه‌د باقیر حه‌کیم له
رێگه‌ی به‌سراوه گه‌ڕایه‌وه عیراق ده‌یان هه‌زار که‌س کۆبونه‌وه بۆ
پێشوازیی. که مه‌جلیسی حوکم دامه‌زرا سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز وه‌کو نیشانه‌ی
ره‌زامه‌ندیی رابه‌ری مه‌جلیسی ئه‌علا، بو به ئه‌ندامی مه‌جلیسی حوکم. که
محه‌مه‌د باقیر له ته‌قینه‌وه‌که‌ی نه‌جه‌فدا کوژرا، عه‌بدولعه‌زیزی برای
له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی مه‌جلیسی ئه‌علا و فه‌یله‌قی به‌دره‌وه به
سه‌رۆکی مه‌جلیس هه‌ڵبژێردرا.
1 ی 12 ی 03 دوشه‌م:
حه‌كیم ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كانی كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی چوین بۆ كۆبونه‌وه. تاڵه‌بانی و عادل موراد نه‌هاتبون. بارزانی و مه‌سرور و رۆژ به‌شدار بون.
گرنگترینی بابه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆ باسی جۆری كاری ئه‌و 3 كۆمیته‌یه بو كه دوێنێ دانران.
ئه‌حمه‌د به‌راك ئیعتیرازی گرت له سه‌ر هه‌ڵاواردنی محافه‌زه‌كانی
كوردستان له هه‌ندێ له‌و پرۆژانه‌دا كه باسی هه‌لومه‌رجی جنوب
ئه‌كه‌ن. د- مه‌حمود و من جیاوازی هه‌لومه‌رجی كوردستان و محافه‌زه‌كانی
تری عیراقمان بۆ باس كرد و وتمان له هه‌مو هه‌ڵبژاردنێكی گشتیی
عیراقدا به‌شدار ئه‌بین به‌ڵام به میكانیزمێكی جیاواز له‌وانی جنوب.
له‌سه‌ر پێشنیاری بارزانی لوجنه‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی ناوخۆ،
ته‌ندروستی، داد، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له
فایلی گۆڕه‌كانی به‌كۆمه‌ڵ.
×
ئه‌بو سه‌عات 12 نوێنه‌ره‌كانی سام (سلطة الاتلاف المؤقتة) بهاتنایه
بۆ باسی قانونی ره‌گه‌زنامه، به‌ڵام دوایانخستوه بۆ سه‌عات 12 ی
سبه‌ینێ.
×
له ماڵه‌كه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی كه‌وتینه نوسینی
پرۆژه‌ی (قانون اداره الدوله العراقیه للفتره الانتقالیه) و به‌شێكی
گرنگیمان ته‌واوكرد. پرۆژه‌كانی م ش و پاچه‌چیمان كرد به بنچینه و
دوای تاووتوێ و گۆڕین بیروراكانی خۆمان تێ‌دا داڕشته‌وه و ئه‌وی
پێویست بو ده‌رباره‌ی مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد تێهه‌ڵكێشمان كرد و له
قاڵبی ماده‌ی قانونییدا به وردكراوه‌یی نوسیمان.
×
شه‌و كتوپڕ له‌رزم لێهات و كه‌وتم. د- مه‌حمود فه‌حسی كردم، حه‌بی ئه‌نتی بایۆتیكی دامێ.
2 ی 12 ی 03 سێشه‌م:
دوینێ شه‌و له سه‌عات 20 ی شه‌و تا سه‌عات 3 ی به‌یانی له‌رز گرتبومی
شه‌وێكی یه‌كجار سه‌خت بو. سیێه‌م شه‌وه خه‌وم لێناكه‌وێ هه‌ست به
لاوازی و ماندوییه‌تی ئه‌كه‌م. من ئه‌مڕۆ نه‌متوانی بچم بۆ كۆبونه‌وه.
×
مام جه‌لال هێشتا له به‌غداده ئه‌و ئه‌مڕۆ به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی كردوه. ئه‌حمه‌د و عادلیش چون.
×
لوجنه‌ی نوسینی قانونی ئیداره‌ی كاتی كۆبۆته‌وه. ویستویانه
پرۆژه‌كه‌ی پاچه‌چی بكه‌ن به بنچینه. ئه‌حمه‌د و عادل داوایانكردوه
فرسه‌تێكیان بدرێتێ تا پرۆژه‌كه‌ی ئێمه‌یان ته‌سلیم بكه‌ن. رۆژ پێ‌ی
ناخۆش بوه وتویه‌تی ئیمه پرۆژه‌كه‌ی پارله‌مانی كوردستان‌مان هه‌یه.
پرۆژه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارله‌مان جیاوازه.
3 ی 12 ی 03 چوارشه‌م:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم.
مام جه‌لال گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی. عادل و ئه‌حمه‌د چون بۆ كۆبونه‌وه. بریمه‌ر ئاماده بوه.
سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ستدرێژییان كردۆته سه‌ر حاچم، بۆینباخه‌كه‌یان
راكێشاوه خه‌ریك بون بیخنكێنن و 3 بۆكسیان لێداوه. به درێژی باسی
ئه‌مه‌یان كردوه وه‌كو پرۆتێست حاچم كۆبونه‌وه‌كه‌ی به جێهێشتوه.
به‌ڵام كه‌س شوێنی نه‌كه‌وتوه. ئه‌مه چه‌نده‌م جاره ده‌ستدرێژی
ئه‌كه‌ن. شۆفێره‌كه‌ی وه‌زیری لاوان و ورزشیان كوشت و ته‌قه‌یان له
به‌حرلعلوم كرد شۆفێره‌كه‌یان بریندار كرد، شه‌ڕیان به شێخ غازی و به‌راك
فرۆشتوه. پێئه‌چێ به ئه‌نقه‌ست وابكه‌ن.
بریمه‌ر وتویه‌تی لێ‌ی ئه‌كۆڵنه‌وه. هه‌روه‌ها داوای كردوه ئه‌ندامانی
م‌ح (مجلس الحكم) حسابه‌كانیان كه‌شف بكه‌ن (شفافیه). ئه‌وه چه‌نده‌م
جاره. به نامه‌ش بۆی نوسیون. تا ئیستا كه‌س وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
زۆری كاتی ئه‌مڕۆ بۆ مه‌سه‌له‌ی حه‌ج ته‌رخان كراوه.
×
رۆژنامه‌وانێكی نیویۆرك تایمز هاته ماڵه‌وه پرسیاری هه‌بو له سه‌ر
دروستكردنی ئه‌و میلیشیا حیزبی‌یه‌ی م‌ح دروستی ئه‌كا. گه‌نجێكی
فه‌له‌ستینی له‌گه‌ڵ بو.
4 ی 12 ی 03 پێنجشه‌م:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم. د- كامیل نامیق هات و بردمی بۆ عیاده‌یه‌كی نزیك ماڵی خۆمان ئه‌شیعه و سۆنه‌ری بۆ گرتم.
6 ی 12 ی 03 شه‌مه:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم.
سه‌عات 8 و 30 ده‌قیقه‌ی به‌یانی چوم بۆ لای د- كامیل نامیق له
نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌لبیتار سه‌ر له نوێ ئه‌شیعه‌یان گرتم و خوێنیان
لێوه‌رگرتم.
×
ئه‌حمه‌د و عادل چون بۆ م‌ح بۆ كۆبونه‌وه باس له قانونی ئیداره
كراوه. رۆژ پرۆژه‌كه‌ی خۆیانی هێناوه. جوان چاپ و رێك خراوه. هه‌ندێ
بابه‌تی گرنگی تێ‌دایه و هه‌ندێكی تێ‌دا نییه. ئێواره دێ بۆ باسی
تێكه‌ڵاوكردنی هه‌ردو پرۆژه. له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د به مسۆده‌ی
پرۆژه‌كه‌دا چوینه‌وه.
سه‌عات 18 د- رۆژ هات. د- مه‌حمود و به‌ختیار ئه‌مین ئاماده بون. باس له
هه‌مو پرۆژه‌كان كرا. پرۆژه‌كه‌ی ئێمه‌ی وه‌رگرت و نوقته گرنگه‌كانمان
دیاریكرد. ئه‌بێ بیداته لیژنه‌ی قانونی پارله‌مان بۆ یه‌كخستن و
چاككردنیان. باسه‌كه له م‌ح تا رۆژی دوشه‌مه دوا بخرێ تا ئه‌و كاته
فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، سكرتێری پارله‌مانی كوردستان، به پرۆژه‌ی
ئاماده‌كراوه‌وه دێت بۆ دیفاع لێكردنی له كۆمیته‌كه‌دا.
×
ژ 55 رۆژی شه‌مه 6 ی كانونی یه‌كه‌می 2003 ی رۆژنامه‌ی (الشراع)
به‌غدادی له ل 4 ی دا كه ناوی ناوه (المشهد الساخن) ریپۆرتاجێكی له
ژێر سه‌رناوی: (دور الامام السیستانی فی الحیاه السیاسیه كما تراه
القوی الوطنیه) به‌م پێشه‌كییه‌وه بڵاو كردۆته‌وه: (أجمعت الاحزاب
والحركات السیاسیه العراقیه علی مركزیه الدور السیاسی الذی یقوم به
سماحه الامام علی السیستانی فی الحیاه السیاسیه العراقیه الراهنه..
مؤكدین واقعیه ودقه طروحات الامام فی ما یتعلق بقضیه كتابه الدستور
العراقی المقبل... وفیما یلی بعض الاحادیث التی اجرینا مع عدد من اعضا‌ء
الاحزاب العراقیه) ئینجا گفتوگۆی له گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێ كردوه
له‌وانه: السید عادل مراد الناطق الرسمی باسم الاتحاد الوطنی
الكردستانی، الشیخ حمید علی راضی الدهلكی عضو المكتب السیاسی لحزب
الدعوه الاسلامیه، الدكتور جاسم العیساوی الناطق الرسمی لهیئه علما‌ء
المسلمین، احمد الجبوری عضو العلاقات الوطنیه فی الحزب الشیوعی
العراقی.
الشراع یه‌كێ له په‌نده‌كانی عادلی كردۆته مانشێتێكی سه‌ره‌كی
ریپۆرتاجه‌كه‌ی: (الاتحاد الوطنی الكردستانی: من یحاول تجاوز دور سماحه
السید غافل لایعرف طبیعه الشعب العراقی) و كۆڵێ ستایشی سیستانی
كردوه، كه بێگومان هیچی راست نییه.
7 ی 12 ی 03 یه‌كشه‌م:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم.
8 ی 12 ی 03 دو شه‌م:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی عه‌قیله هه‌ڵبژاردن كراوه پێشتر شیعه‌كان
ژنێكیان دیاری كردوه د- سه‌لامه خه‌فاجی. حه‌كیم رێگه‌ی نه‌داوه عادل
ده‌نگ بدا.×
رۆژ پرۆژه‌ی قانونه‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه هه‌ندێكی تیایه و هه‌ندێكی تیا نییه.
9 ی 12 ی 03 سێشه‌م:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم.
چه‌ند رۆژه باسی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی سوته‌مه‌نی ئه‌كه‌ن. چه‌له‌بی له
كۆبونه‌وه‌دا باسی كرد و هه‌ندێ بڕیاری پێده‌ركردن. به‌ر به‌نزیخانه‌كان
به هه‌زاران سه‌یاره سه‌ره‌یان گرتوه. نه‌وت له توركیا و شوێنانی تر
ئه‌كڕن و ئه‌یهێننه‌وه بۆ عیراق بۆ دابه‌شكردن.
كۆمپانیای هالبیرتۆن،
كه پیش‌تر دیك چینی جێگری سه‌ركۆماری ئیستای ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكی
بوه، هه‌مو جۆره‌كانی نه‌وت، به‌نزین، كیرۆسین... ئه‌كڕێ و ئه‌یهێنێ بۆ
عیراق. واته‌وات زۆره، رۆژنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا له سه‌ریان
نوسیوه، هالبیرتۆن یاری به نرخی نه‌وت ئه‌كا و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا
زیاتر له 100 ملیۆن دۆلار قازانجی كردوه.
پێشینان وتویانه: ماڵی پڕه له رازیانه و به ژانه سك ئه‌مرێ.
×
به‌شی یه‌كه‌می به‌رگی سێیه‌می (چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژوی
رۆژنامه‌وانیی كوردی) كه ته‌رخان كراوه بۆ (رۆژنامه‌وانیی نهێنی) م
ته‌واو كرد. هێدی له سلێمانییه‌وه هات كۆپی كرد بیباته‌وه بۆ مامۆستا
ره‌فیق تا چاپی بكات.
10 ی 12 ی 03 چوارشه‌م:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم. د- كامیل هات جارێكی تر فه‌حسی كردم.
بریمه‌ر چۆته كۆبونه‌وه. قانونی دادگاكه‌یان په‌سندوه.
11 ی 12 ی 03 پێنجشه‌م:
نه‌خۆشییه‌كه‌م که‌مێ سوك بوه توانای كارم تێگه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وه‌كو رۆژنامه‌كان نوسیویانه: چه‌له‌بی و روبه‌یعی چون بۆ لای سیستانی 3 سه‌عات گفتوگۆیان كردوه.
12 ی 12 ی 03 هه‌ینی:
پیته‌ر ماس، رۆژنامه‌وان له (نیویۆرك تایمز مه‌گه‌زین) هات پرسیاره‌كانی
له‌سه‌ر ئه‌و هێزه بو كه له گروپی 5 دروست ئه‌كرێ. كابرایه‌كی
عه‌ره‌بی له گه‌ڵ بو ناوی ئه‌بو عومه‌ر بو. به گشتی هه‌مو حیزب و
رێكخراو و كه‌سایه‌تییه عیراقییه‌كان دژی دروستكردنی میلیشیای حیزبین.
خه‌ڵك بیره‌وه‌ری ناخۆشیان له میلیشیا هه‌یه:
مقاوه‌مه‌ی شه‌عبی شیوعییه‌كان له سه‌رده‌می قاسمدا ساڵی 1959.
حه‌ره‌سی قه‌ومی به‌عسییه‌كان ساڵی 1963.
جه‌یشی شه‌عبی و دواتر فیدائی صه‌دام له سه‌رده‌می به‌عسییه‌كان.
هیچ كام له‌مانه نمونه‌یه‌كی باش نه‌بون.
×
نه‌وزه‌ر جاف له گه‌ڵ كوڕێك به ناوی فه‌یصه‌ل له خێزانی عه‌جیل
یاوه‌ر هاتن پاشان پێكه‌وه چوین بۆ مه‌زره‌عه‌كه‌ی نه‌وزه‌ر بۆ فراوین.
ئه‌وه یه‌كه‌م رۆژ بو دوای چاكبونه‌وه‌م بچم بۆ ده‌ره‌وه. چونه‌ده‌ره‌وم
پێنه‌که‌وت.
14 ی 12 ی 03 یه‌كشه‌م:
پاچه‌چی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
به‌یانی سه‌عات 10 له م‌ح كۆبوینه‌وه بۆ باسی قانونی ئیداره. دوێنێ
كۆبونه‌وه‌یه‌كی تریان كردوه ئێمه ئاگادار نه‌بوین. هه‌مو ئه‌و
مادانه‌ی جێگای ناكۆكی و مشتومڕن، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به
مافی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌وه هه‌یه، له‌سه‌ر داوای عادل عه‌بدولمه‌هدی
(نوێنه‌ری حه‌کیم) باسكردنی دواخراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی بڕوا
ته‌نیا ئه‌وانه باس ئه‌كرێن كه له سه‌ری پێكدێن.
له دو جێگای تری دنیا، له هه‌مان كاتدا، گفتوگۆ له سه‌ر ده‌ستور ئه‌كرێ:
له ئه‌وروپا، باسی ده‌ستوری یه‌كێتی ئه‌وروپا و
له ئه‌فغانستان، لۆیا جه‌رگه كۆبۆته‌وه بۆ گفتوگۆ له سه‌ر ده‌ستوری ئه‌فغانی. پێموایه له
عیراقیش، ئه‌و مه‌جلیسه ئینتیقالییه‌ی دروست ئه‌كرێ، دامه‌زراوێك
ئه‌بێ له بابه‌تی لۆیا جه‌رگه.
×
گیرانی صه‌دام
نیوه‌ڕۆ هه‌واڵی گیرانی صه‌دام بو به راست. شوێنی ژیان و چڕوچاویان
پیشان دا. سه‌ر و ریشی درێژ و چه‌په‌ڵ، زه‌لیل و روخاو هاته به‌رچاو.
له ناو به‌غدا هه‌ندێ ته‌قه‌ی خۆشی كرا. چه‌ند كه‌سێكی م‌ح له‌وانه:
عه‌دنان پاچه‌چی، موه‌فه‌ق روبه‌یعی، عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌حمه‌د
چه‌له‌بی... چون بۆ بینینی. ده‌رباره‌ی رابوردو هیچ جۆره
په‌شیمانییه‌كی پیشان نه‌داوه، به‌ڵکو به جۆرێ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی
داونه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر بۆ میدیای باس بکه‌ن به ئازایه‌تی دائه‌نێن بۆ
سه‌دام.
15 ی 12 ی 03 دوشه‌م:
پاچه‌چی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
زۆری گفتوگۆ ته‌رخان كرا بۆ جۆری دادگایی صه‌دام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێ
دادگا بكاته دوانگه‌یه‌ك بۆ خۆی و خۆی بكا به قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی
عه‌ره‌ب.
بریمه‌ر، جۆنز، ریچمۆند، جه‌نه‌رال سانچیز هاتن. بریمه‌ر پێشنیاری كرد م‌ح
به بۆنه‌ی گیرانی صه‌دامه‌وه به‌یانێ ده‌ربكا ئاشتبونه‌وه‌ی
نیشتمانی (المصالحه الوطنیه) رابگه‌یه‌نێ و داوا له میلله‌تی عیراق
بكا یه‌ك بگرن. م‌ح پشتیوانی‌یان كرد. وابزانم زۆریان نه‌یانئه‌زانی ئه‌م
جۆره ئاشتبونه‌وه‌یه چۆنه؟
×
سه‌عات 4 ئه‌بو كۆبونه‌وه‌ی ته‌واوكه‌ری قانونی ئیداره بكرایه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆری ئه‌ندامه‌كان نه‌هاتبون دواخرا بۆ كاتێكی كه.
×
جاك شیراك له پاریس حه‌كیم و وه‌فدی م‌ح: تاڵه‌بانی، صومه‌یده‌عی، یۆنادم-ی بینی.
16 ی 12 ی 03 سێشه‌م:
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به وه‌كاله‌ت پاچه‌چی سه‌رۆكایه‌تی كرد.
به‌یانه‌كه‌ی دوێنێ موناقه‌شه كرا وشه‌ی مصالحه لابرا و هه‌ندێ بابه‌تی پچوك باسكران.
×
سه‌عات 14 و 30 ده‌قیقه كۆبونه‌وه‌ی قانونی ئیداره كرا. تا سه‌عات
16 گفتوگۆ بو. نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام. به بیانوی موراعاتی وه‌زعی
كوردستان تا نوسینی ده‌ستوری دائیم ئه‌یانه‌وێ هه‌مو ئه‌و مادانه‌ی
پێوه‌ندییان به مافی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌وه هه‌یه باس نه‌كرێ و
هه‌ڵبگیرێ بۆ ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراو و ده‌ستوری دائیم. پاچه‌چی له‌و
باره‌یه‌وه تا بڵێی قیرسیچمه‌یه. عه‌بدولمه‌هدی-یش هه‌ڵوێستی له‌و
باشتر نه‌بو و دژی باسكردنی ئه‌و مادانه وه‌ستا و ئه‌یه‌ویست دوا بخرێ
بۆ دوای هه‌ڵبژاردن و نوسینی ده‌ستور.
×
ئه‌ندامانی مه‌جلیسی حوكم، له باوه‌ڕهێنانه‌وه بێ به ره‌وایه‌تی
مافی كورد یان بۆ رازی كردنی دڵی هاووڵاتیه كورده‌كانیان بێ،
هه‌مویان فیدرالیزم وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك ئه‌سه‌لمێنن. له به‌یانی
دامه‌زراندنی مه‌جلیسی حوكمدا كه رۆژی 13 ی 7 ی 2003 و له به‌یانه
سیاسییه‌كه‌یدا كه رۆژی 22 ی 7 ی 2003 بڵاو كرایه‌وه، له
هه‌ردوكیاندا سه‌ره‌تای فیدرالیزم سه‌لمێنراوه. زۆر له ئه‌ندامه‌كانیشی
له گفتوگۆی رۆژنامه‌وانییدا سه‌لماندویانه‌ته‌وه. فیدرالیزم شتێكی
تازه نییه له داهێنانی كورد بێ. چه‌ندین ده‌وڵه‌تی فیدرالی پچوك و
گه‌وره له سه‌رانسه‌ری دنیادا هه‌یه و چه‌ندین نمونه‌ی سه‌ركه‌وتویان
پێشكه‌شی بیری قانونی و سیاسی مرۆڤایه‌تی كردوه، كه‌چی فیدرالیزم
له عیراقدا وه‌كو مه‌ته‌ڵی لێهاتوه. هه‌ر یه‌كه به جۆرێ لێكی
ئه‌داته‌وه. كه دێنه سه‌ر باسی رێكخستنی پێوه‌ندی نێوان كوردستان و
ناوه‌ند و باسی جۆری فیدرالی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و سنوری جوگرافی
ئةكةن، ئه‌یانه‌وێ هه‌ڵبگیرێ بۆ كاتی هه‌ڵبژاردنی گشتی و نوسینی
ده‌ستور.
17 ی 12 ی 03 چوارشه‌م:
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به وه‌كاله‌ت پاچه‌چی سه‌رۆكایه‌تی كرد.
سه‌عات 10 بریمه‌ر، جۆنز، ریچمۆند ئاماده‌ی كۆبونه‌وه بون. به‌زۆری باس
له دادگاییكردنی صه‌دام و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد بۆ
گوێزانه‌وه‌ی حاجی كرا.
سه‌عات 2 و 30 ده‌قیقه له سه‌ر داوای بریمه‌ر لوجنه‌ی نوسینی قانونی
ئیداره له گه‌ڵی كۆبونه‌وه ویستی به‌رله‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌مه‌ریكا بزانێ چی كراوه. پاچه‌چی باسی مسۆده‌ی قانونه‌كه‌ی كرد
كه كورده‌كان ئاماده‌یان كردوه. ئه‌و مادانه‌ی له سه‌ری پێكهاتبون
هه‌موی بۆ ته‌رجومه كرد. وتی: "هێشتا هه‌ندێ باس ماوه درێژه به
گفتوگۆ ئه‌ده‌ین بۆ ته‌واوكردنی. برا كورده‌كانمان هه‌ندێ داوایان هه‌یه
باسی بكه‌ین". روی كرده من باسی بكه‌م. منیش ئیجازه‌م لێوه‌رگرت،
وتم: "ئێمه‌ی كورد بڕیارمان داوه له ناو چوارچێوه‌ی عیراقدا ئیتیحادی
ئیختیاری هه‌ڵبژێرین. ئه‌وه خیاری ستراتیجییمانه، بڕیاری پارله‌مانه و
هی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده، به‌ڵام له ماوه‌ی 12 ساڵی رابوردودا
نه‌وه‌یه‌ك دروستبون عه‌ره‌ب ناناسن، عه‌ره‌بی نازانن، به‌غدایان
نه‌دیوه و جامیعه‌كانی عیراقیان نه‌دیوه. ئه‌بی عه‌ره‌ب یارمه‌تییمان
بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌وانه له گه‌ڵ عیراقی نوێ‌دا بگونجێنین.
ئێمه له سه‌رده‌می فه‌وجی ئیمام موسای كازمه‌وه جه‌یشی عیراق تا
ئه‌و رۆژه‌ی روخاوه لێ‌ی كوشتوین. ره‌نگه نیو ملیۆنی لێ كوشتبین له
به‌ر ئه‌وه ئێمه له ئیستاوه گه‌ره‌نتی ده‌ستوری و قانونییمان ئه‌وێ
بۆ رێكخستنی پێوه‌ندی كوردستان و مه‌ركه‌ز و ئه‌مانه‌وێ ئه‌وه له‌م
قانونه‌دا ته‌سبیت بكرێ".
عه‌بدولمه‌هدی سه‌ره‌تا پشتیوانی له قسه‌كانی من كرد به‌ڵام له
كۆتایییدا چه‌ند "ئه‌مما"یه‌كی تێخست، وتی: "دو بۆچون هه‌یه، یه‌كێكیان
ئه‌یه‌وێ له‌م قانونه‌دا ته‌فسیلات بنوسرێ و ئه‌وی تریان ئه‌یه‌وێ
ئیستا له‌م قانونه‌دا مه‌بادیئ بنوسرێ و ته‌فسیلات هه‌ڵبگیرێ بۆ كاتی
هه‌ڵبژاردنی گشتیی و نوسینی ده‌ستور. كورده‌كان له لایه‌ن
میلله‌ته‌كه‌ی خۆیانه‌وه هه‌ڵبژێردراون ده‌سه‌ڵاتی گفتوگۆ و بڕیاریان
هه‌یه به‌ڵام ئێمه كه‌سمان هه‌ڵنه‌بژێردراوین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌مان نییه
بۆیه ناتوانین بچینه ته‌فسیلاته‌وه". وه‌كو خۆیان ئه‌ڵێن: كلمه حق یراد
بها الباطل.
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی قسه‌ی باشی كرد وتی: "ئه‌بێ یارمه‌تی
سه‌ركرده‌كانی كورد بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی كورد رازی بكه‌ن له عیراقدا
بمێننه‌وه".
بریمه‌ر ته‌علیقی له سه‌ر قسه‌كانی ئێمه نه‌دا. به‌ڵام پرسیاری
مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنی قه‌رز و میلیشیای كرد كه ئاخۆ له قانونه‌كه‌دا
چۆن چاره كراوه، هه‌روه‌ها حكومه‌ت چۆن باوه‌ڕ وه‌رئه‌گرێ و كێ سامانی
سروشتی به كار ئه‌هێنێ؟ چه‌له‌بی و پاچه‌چی وه‌ڵامیان دایه‌وه.
حه‌كیم و وه‌فدی م‌ح له له‌نده‌ن تۆنی بلێریان بینی.
18 ی 12 ی 03 پێنجشه‌م:
سه‌عات 8 ی به‌یانی به‌ڕێكه‌وتین به‌ره‌و سلێمانی. له رێگا دیسان
نه‌خۆشییه‌كه‌م بۆ گه‌ڕایه‌وه. تایه‌كی به‌تینم لێهات. زۆر په‌رێشان بوم.
د- ئاری سامی و د- جه‌مال سالح هاتنه ماڵه‌وه فه‌حسیان كردم. خوێن و
به‌ڵغه‌مم لێوه‌رگیرا. ده‌رمان و شرینقه‌ی كۆرسێكیان بۆ ئاماده كردم.
×
حه‌كیم و وه‌فدی م‌ح له به‌رلین گێرهارد شرۆیده‌ریان بینی.
19 ی 12 ی 03 هه‌ینی:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم.
سه‌ید عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، د- به‌رهه‌م، كۆسره‌ت ره‌سول، به جیا هاتن.
به كورتی كێشه‌ی نوسینی قانونه‌كه‌م بۆ باس كردن و زۆری به‌ڵگه‌كانم
دا به سه‌ید عومه‌ر كۆپی بكا بۆ ئه‌ندامانی (م س) و داوام لێ‌كردن له
به‌ر گرنگیی بابه‌ته‌كه له باتی من یه‌كێكی كه بنێرن بۆ به‌شداری
كۆبونه‌وه‌كانی لوجنه‌كه.
20 ی 12 ی 03 شه‌مه:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم.
الجزیره و العربیه ئه‌مڕۆ بڵاویان كرده‌وه كه نوێنه‌ره‌كانی كورد له
م‌ح دا پرۆژه‌ی قانونی فیدرالییان داوه به م‌ح و داوایانكردوه كه‌ركوك
بخرێته سه‌ری.
هه‌واڵی گفتوگۆی حكومه‌تی سودان و جنوب ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی سامان و
ده‌سه‌ڵات گه‌رمه. پێئه‌چێ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سامان گه‌یشتبنه
رێككه‌وتن. بۆ ئێمه ئه‌وه نمونه‌یه‌كی گرنگه.
21 ی 12 ی 03 یه‌كشه‌م:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم.
حه‌كیم به‌رده‌وامه له گه‌شته‌كه‌یدا. دوێنێ له ئه‌مارات و ئه‌مڕۆ له
سوریا سه‌ری ده‌رهێنا. له‌مه‌یاندا مام جه‌لالی له‌گه‌ڵ نییه.
22 ی 12 ی 03 دوشه‌م:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم.
قه‌ناتی الجزیره: یاسر ئه‌بو هیلاله، راپۆرتێكی باشی له سه‌ر
خۆپیشاندانی كورده‌كانی كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه و باسی (تعریب قسری)
كرد. مه‌یا به‌یزون، له باره‌گای م‌ح ه‌وه راپۆرتێكی له‌سه‌ر خواستی
فیدرالی كورد بڵاوكرده‌وه. له به‌ختیار ئه‌مین (نوێنه‌ری د- مه‌حمود)،
شێخ غازی و حاچم حه‌سه‌نی (نوێنه‌ری موحسین عه‌بدولحه‌مید)یان پرسی. به
گشتی باش قسه‌یان كرد.
قه‌ناتی العربیه: راپۆرتێكی باشی له سه‌ر خۆپیشاندانی كورده‌كانی
كه‌ركوك خوێنده‌وه و له‌گه‌ڵ قازی دارا نوره‌دین گفتوگۆیه‌كی كورتی
بڵاو كرده‌وه. دارا وتی: "كه‌ركوك به درێژایی مێژو شارێكی كوردی
بوه. سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئینسكلۆپیدیای توركی، كه‌ركوكی به كوردی
باس كردوه".
تورك له زمانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان، عه‌بدوڵا گول-ه‌وه، سه‌باره‌ت به
پرۆژه‌ی فیدرالی وتویه‌تی: هه‌ر گوڕینێ له یه‌كێتی ئه‌رزی عیراقدا
كه یه‌كێتی ئه‌رزی و سیاسی عیراق تێكبدا داته‌پینێكی مه‌ترسیداری تر
به دوای خۆی‌دا ئه‌هێنێ.
وه‌فدی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د بن حلی
یاریده‌ده‌ری ئه‌مینی عام گه‌یشتۆته عیراق، كه‌وتۆته گه‌ڕان. سه‌ردانی
(مه‌راجیع) یان كردوه له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا.
×
حه‌كیم و وه‌فدی م‌ح له مۆسكۆ سه‌رۆكی روسی ڤلادمیر پۆتین-یان بینی.
صومه‌یده‌عی به‌په‌له رایگه‌یاند كه روسیا %65 ی وامه‌كانی
ئه‌كوژێنێته‌وه، به‌ڵام روسیا ده‌سبه‌جێ به درۆی خسته‌وه.
كوژاندنه‌وه‌ی هه‌ندێ له وامه‌كانی به‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌و
رێككه‌تنانه‌وه كه له سه‌رده‌می صه‌دامدا له گه‌ڵ عیراق به‌ستویانه.
×
عیراقی وامبار: له‌سه‌ر چه‌رده‌ی وامه‌كانی عیراق قسه و باسی
جۆراوجۆر هه‌یه. شاره‌زاكانی بانكی جیهانی به 120 ملیار و هه‌ندێكی
تر به 200 ملیار و هه‌ندێكی تر به زیاتری دائه‌نێن. تا ئیستا
ژماره‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو به ده‌سته‌وه نییه كه چه‌ند ده‌وڵه‌ت وامیان
له سه‌ر عیراق هه‌یه و هی هه‌ر یه‌كه‌یان چه‌نده. دانانی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی پێشوتری ئه‌مه‌ریكا جه‌یمس به‌یكه‌ر، له‌لایه‌ن سه‌رۆك
بوشه‌وه، بۆ به‌دواداچونی وامه‌كانی عیراق، كارێكی گرنگه. ره‌نگه
هه‌ر ئه‌و بتوانێ چه‌رده‌ی وامه‌كان ساخ بكاته‌وه و هه‌ندێكیان رازی
بكا له به‌شێ له وامه‌كانیان خۆش ببن. به‌یكه‌ر كه‌وتۆته گه‌ڕان به
وڵاتانی: فه‌ره‌نسه، ئه‌لمانیا، ئیتالیا، بریتانیا، روسیای وامداردا.
به پێ‌ی به‌یانێكی یانه‌ی پاریس كه له ته‌موزی 2003 دا بڵاوی
كردبوه‌وه. ئه‌مه هه‌ندێ له‌و وامانه‌یه كه له‌سه‌ر عیراقن و هه‌موی
له پێش 2 ی ئابی 1990 دا، واته پێش داگیركردنی كوه‌یت، كردویه‌تی:
4108 ملیۆن $ یابان
3450 ملیۆن $ روسیا، هی سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌ته.
2993 ملیۆن $ فه‌ره‌نسا
2403 ملیۆن $ ئه‌ڵمانیا
2192 ملیۆن $ ئه‌مه‌ریكا
1726 ملیۆن $ ئیتالیا
930 ملیۆن $ بریتانیا
813 ملیۆن $ نه‌مسا
564 ملیۆن $ كه‌نه‌دا
499 ملیۆن $ ئوسترالیا
321 ملیۆن $ ئیسپانیا
192 ملیۆن $ به‌رازیل
185 ملیۆن $ سوید
184 ملیۆن $ به‌لچیكا
152 ملیۆن $ فینله‌ندا
117 ملیۆن $ سویسرا
96 ملیۆن $ هۆله‌ندا
54 ملیۆن $ كۆریای جنوبی
30 ملیۆن $ دانیمارك
هه‌ندێ له وامداره‌كان، ئه‌ندامی یانه‌ی پاریسن. یانه‌ی پاریس
پیكهاتوه له‌م 19 ده‌وڵه‌ته: ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، بریتانیا، ئیتالیا،
ئیسپانیا، هوله‌ندا، نه‌مسا، به‌لچیكا، سویسرا، ئیرله‌نده، دانیمارك،
فینله‌ندا، نه‌رویج، سوید، روسیا، ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا، یابان.
ئه‌ندامانی یانه‌ی پاریس41 ملیار دۆلار قه‌رزیان له سه‌ر عیراقه.
هه‌ندێكی تری وامداره‌كان، ئه‌ندامی یانه‌ی پاریس نین، وامی ئه‌مان
له سه‌ر عیراق به 62 ملیار دۆلار ئه‌خه‌مڵێنرێ. به‌شێكی زۆری ئه‌م
وامانه هی وڵاتانی خه‌لیجه.
7 ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازییه‌كه رێككه‌وتون تا كۆتایی 2004 له سه‌ر
رێكخستنه‌وه‌ی وامه‌كانی عیراق، له ناو خۆیاندا بگه‌نه ئه‌نجامێ.
زۆری ئه‌و وامه‌ی له سه‌ر عیراق كه‌ڵه‌كه بوه صه‌دام، بێ ئاگاداری و
بێ ره‌زامه‌ندی و موافه‌قه‌تی گه‌لی عیراق، كردویه‌تی. تفاقی
جه‌نگی و كه‌لوپه‌لی شه‌ڕی پێ كڕیوه بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لی عیراق و
په‌لاماردانی ئێران و كوه‌یت، نه‌ك بۆ سودی خه‌ڵكی عیراق. ئه‌م جۆره
وامه به عه‌ره‌بی پێ‌ی ئه‌وترێ: (الدیون الكریهه) یان (الدیون
المعیبه) و به ئینگلیزی (odious debt)، وه به (وامی ناشه‌رعی) و
(وامی ناقانونی) دائه‌نرێ.
ئیستا ده‌نگی قانونی له دنیادا زۆره كه ئه‌ڵێ: حكومه‌تی شه‌رعی و
هه‌ڵبژێردراوی داهاتوی گه‌ل ئه‌توانێ نكولی له دانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره
وامانه بكا. ئه‌و ده‌نگانه پێ‌یان وایه داننان به (سه‌ره‌تای وامی
ناشه‌رعی)دا به سودی گه‌لی وڵاتی وامباره چونكه رێ ئه‌گرێ له
ده‌وڵه‌تانی تر یارمه‌تی دارایی نیزامێكی ناشه‌رعی بده‌ن، له ترسی
ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له پاشه‌رۆژدا نه‌توانن وامه‌كانیان
وه‌ربگرنه‌وه، له كاتێكدا كه حكومه‌تێ دابمه‌زرێ نوێنه‌ری گه‌ل بێ.
×
عیراقی ئیستا، جگه له‌و وامانه‌ی كه له سه‌ر حكومه‌تی صه‌دام
كه‌ڵه‌كه بوه و زۆری بۆ كڕینی تفاقی جه‌نگی به كار هێناوه،
پاره‌یه‌كی زۆری بژاردنی زه‌ره‌ر و زیانی جه‌نگیی، به تایبه‌تی هی
په‌لاماردانی كوه‌یتی، هاتۆته سه‌ر. به پێ‌ی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی
ئاگادار:
320 ملیار $ داواكاری بژاردنی زیانی: كه‌س، كۆمپانی، حكومه‌ت،
رێكخراوی ناوده‌وڵه‌تی، چۆته به‌رده‌م كۆمیته‌ی بژاردنی رێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
148 ملیار $، له‌و 320 ملیاره، داواكاری كه‌س و خێزانه.
43 ملیار $، له‌و 148 ملیاره داواكارییه، كۆمیته‌ی بژاردن موافه‌قه‌تی له سه‌ر بژاردنی كردوه.
16 ملیار $، له‌و 43 ملیاره، تا ئیستا له داهاتی (پرۆگرامی نه‌وت به خۆراك) دراوه‌ته‌وه.
27 ملیار &، له‌و 43 ملیاره، هێشتا ماوه كه ئه‌بێ عیراق له ساڵانی داهاتودا بیبژێرێ.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بریمه‌ر داوای له كوه‌یت و سعودیه كرد له
هه‌ندێ له وامه‌كانی خۆیان خۆش ببن، هه‌ردوكیان به توندی چونه‌وه به
گژ ئه‌و داوایه‌دا. كوه‌یت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابوردودا
چه‌ندین ملیاری له پاره‌ی پرۆگرامی نه‌وت به خۆراك له باتی
زه‌ره‌ری جه‌نگ وه‌رگرتۆته‌وه، هێشتا داواكاری 177 ملیار دۆلاره له
عیراق.
×
تێبینی: ئه‌م وشانه‌م بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه به كار هێناوه،
چه‌رده: مقدار
خه‌مڵاندن: تقدیر
وام: قه‌رز، دین (پێشینان وتویانه: مامه مامه دنیا ده‌سته‌وامه)
وامدار: خاوه‌ن قه‌رز، دائن (وه‌كو سه‌رمایه‌دار، پاره‌دار)
وامبار: قه‌رزار، مدین (وه‌كو گوناهبار، گرانبار، خه‌مبار)
23 ی 12 ی 03 سێشه‌م:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم. چوم بۆ نه‌خۆشخانه. د- شازاد و د- حه‌مه جه‌زا و
هه‌ندێ له دكتۆره‌كانی ترم بینی. به ئاماده‌بونی د- ئاری سامی و د-
جه‌مال سالح سكانیان بۆ كردم. شرینقه‌كانیان بۆ گۆڕیم.
24 ی 12 ی 03 چوارشه‌م:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم.
ئه‌مشه‌و له گۆیژه و ئه‌زمڕ كراسێ به‌فر باریوه.
وه‌فدی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی له گه‌ڵ م‌ح كۆبۆته‌وه.
سه‌ید عومه‌ر و عیماد هاتن وتیان: مام جه‌لال گه‌یشتۆته‌وه كوردستان.
25 ی 12 ی 03 پێنجشه‌م:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم.
وه‌كو الجزیره پیشانی دا، وه‌فدی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی، به
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د بن حلی، هاتون بۆ سلێمانی. له‌گه‌ڵ د- به‌رهه‌م
كۆبونه‌ته‌وه.
هه‌واڵه‌كانی الجزیره و قه‌ناته‌كانی تر ئه‌ڵێن: كۆبونه‌وه‌ی (مجلس
شوری أهل السنه والجماعه فی العراق) له مزگه‌وتی (أم القری) له
به‌غداد ده‌ستی پێكردوه. وه‌كو قسه‌كه‌ری ره‌سمیی خۆیان وتی: "ئیخوان و
سه‌له‌فی و صوفی كۆكردۆته‌وه". پێئه‌چێ ئه‌مه وه‌كو به‌ره‌یه‌كی
فراوان بێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مو حیزب و هێز و كه‌سایه‌تییه
سوننییه‌كانی عیراق بۆ دیفاع له سوننه له به‌رامبه‌ر شیعه‌دا و
دروستكردنی گوشار بۆ سه‌ر سام، كه له حوكمی عیراقدا به‌شی زۆرتری
سوننه بده‌ن. حیزبی ئیسلامی عیراقی و یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان
له‌م مه‌جلیسه‌دان.
26 ی 12 ی 03 هه‌ینی:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆش بوم.
وه‌كو الجزیره پیشانی دا، ئه‌حمه‌د بن حلی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردوه.
27 ی 12 ی 03 شه‌مه:
ئه‌مڕۆ، له چاو رۆژانی پێشودا، باشتر بوم.
زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه، به 2 ئۆتۆمۆبیلی بۆمبدار، له كه‌ربه‌لا
رویانداوه. له هێزی تێكه‌ڵاوی ناوده‌وڵه‌تی 4 بولغاری و 2 تایلاندی
و له خه‌ڵكی عیراق 7 كه‌س كوژراون. نزیكه‌ی 100 كه‌س بریندار بون.
×
وه‌كو كوردستانی نوێ نوسیوێتی، سێر گرینستۆك، نێردراوی تایبه‌تی
تۆنی بلێر بۆ عیراق، به‌یانی ئه‌مڕۆ به فڕۆكه هاتۆته سلێمانی
له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و د- به‌رهه‌م كۆبۆته‌وه. هه‌مان رۆژ به فڕۆكه
گه‌ڕاوه‌ته‌وه. یه‌كێ له باسه‌كانیان فیدرالیزمی كوردستان بوه.
×
په‌یامنێری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له به‌غداد بیرورای سیستانی
پرسیوه ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی 15 ی 11 ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.
سیستانی له وه‌ڵامه‌كه‌یدا رۆژی 3 شه‌وال به‌رامبه‌ر 27 ی 12
ئه‌مجاره‌ش وه‌كو جاره‌كانی پێش‌و پێ له سه‌ر هه‌ڵبژاردن دائه‌گرێ.
لێره‌دا پرسیاره‌كه و وه‌ڵامه‌كه هه‌ردوكی ئه‌نوسمه‌وه:
السؤال: ماهی وجهه نظر السید السیستانی بالنسبه الی الخطه الجدیده لانتقال السلطه فی العراق؟ هل یرتضیها؟
الجواب: بسم الله الرحمن الرحیم
ان لسماحه السید – دام ضله – بعض التحفضات علی الخطه المذكوره:
(اولا): انها تبتنی علی إعداد قانون الدوله العراقیه للفتره
الانتقالیه من قبل مجلس الحكم بالاتفاق مع سلطه الاحتلال، وهذا لایضفی
علیه صفه الشرعیه، بل لابد لهذا الغرض من عرضه علی ممثلی الشعب
العراقی لاقراره.
(ثانیا): ان الالیه الوارده فیها لانتخاب اعضا‌ء المجلس التشریعی
الانتقالی لا تضمن تشكیل مجلس یمثل الشعب العراقی تمثیلا حقیقیا، فلابد
من استبدالها بالیه اخری تضمن ذلك وه‌ی الانتخابات، لیكون المجلس منبثقا
من اراده العراقیین ویمثلهم بصوره عادله، ویكون بمنأی عن ای طعن فی
شرعیته، ولعل بالامكان اجرا‌ء الانتخابات اعتمادا علی البطاقه التموینیه
مع بعض الضمائم الاخری. 3 شوال 1424 مكتب السید السیستانی
29 ی 12 ی 03 دوشه‌م:
پێئه‌چێ ئه‌مڕۆ هه‌ندێ له ئه‌ندامانی م‌ح به‌شداری كۆبونه‌وه نه‌بوبن،
حه‌كیم فرسه‌تی هێناوه، وه‌كو رۆژنامه‌كان نوسیویانه، بڕیارێكی گرنگی
داوه:
قرار 137: قرر مجلس الحكم بجلسته المنعقده بتاریخ 29، 12، 2003 ما یلی:
1. تطبیق أحكام الشریعه الاسلامیه فیما یخص الزواج والخطبه وعقد الزواج
والاهلیه واثبات الزواج والمحرمات وزواج الكتابیات والحقوق الزوجیه من
مهر ونفقه وطلاق وتفریق شرعی او خلع والعده والنسب والرضاعه والحضانه
ونفقه الفروع والاصول والاقارب والوصیه والایصا‌ء والوقف والمیراث وكافه
المحاكم الشرعیه (الاحوال الشخصیه) وطبقا لفرائض مذهبه.
2. الغا‌ء كل القوانین والقرارات والتعلیمات والبیانات واحكام المواد التی تخالف الفقره (1) من هذا القرار.
3. یعمل به من تاریخ صدوره.
السید عبدالعزیز الحكیم
رئیس مجلس الحكم
29/ 12/ 2003
له كاتێكدا هه‌مو جوڵانه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئافره‌تان و رێكخراوه
جۆراوجۆره‌كانیان له عیراقدا داوا ئه‌كه‌ن هه‌ندێ ماده‌ی قانونی
ئه‌حوالی شه‌خصی به قازانجی ئافره‌ت بگۆڕێ و یه‌كسانی ژن و پیاو له
هه‌مو بواره‌كانی ژیاندا جێبه‌جێ بكرێ و رێ به ئافره‌ت بدرێ
به‌شدارییه‌كی زۆرتر و كاریگه‌رتر له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا
بكا، كه‌چی له‌و كاته‌دا حه‌كیم ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ ده‌ركردون.
جۆری بیركردنه‌وه‌ی حه‌كیم، پێشه‌وای مه‌جلیسی ئه‌علای سه‌وره‌ی
ئیسلامی، له مه‌سه‌له‌ی ژناندا ره‌نگدانه‌وه‌ی جۆری بیركردنه‌وه‌ی
خۆی و رێكخراوه‌كه‌یه‌تی له هه‌مو لایه‌نه‌كانی ژیاندا.
ئه‌م بڕیاره، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێ، كۆمه‌ڵی عیراق چه‌ند قۆناغ ئه‌گێڕێته‌وه بۆ دواوه.
نازانم ئه‌وانه‌ی ئه‌و رۆژه له كۆبونه‌وه‌ی م‌ح دا ئاماده بون كێ بون و
چه‌ند بون و چۆن ئه‌م بڕیاره وا به ئاسانی تێپه‌ڕیوه. ئه‌مه زه‌نگی
خه‌ته‌ره ئه‌گه‌ر رێكخراوه دینییه‌كان ده‌ستیان بڕوا چۆن عیراق به
ده‌ردی ئێران و ئه‌فغانستان ئه‌به‌ن.
بریمه‌ر بۆ راگرتنی ئه‌م بڕیاره ڤیتۆی به كارهێناوه. له كۆبونه‌وه‌ی
م‌ح دا به ئاشكرا وتویه‌تی كه له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره موافیق نییه.
×
وه‌كو الجزیره و قه‌ناته‌كانی تر بڵاویانكرده‌وه، بارزانی داوای
كردوه ده‌سكاری رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نێوان سام – م‌ح ی
رۆژی 15 ی 11 بكرێ، مافی گه‌لی كورد، فیدرالی سیاسی –
نه‌ته‌وه‌یی، تێ‌دا بنوسرێ.
31 ی 12 ی 03 چوارشه‌م:
دیسان نه‌خۆشییه‌كه‌م بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. وا بزانم له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا سه‌فه‌رم به‌ره‌و (دار السرور) ده‌س پێكردوه.
×
له‌وه‌تی جه‌نگی رزگاری عیراق ده‌ستی پێكردوه له كاتی
شه‌ڕه‌كه‌دا و له دوای ئه‌وه‌وه له عیراق، له هێزی ده‌وڵه‌تانی
هاوپه‌یمان:
478 ئه‌مه‌ریكی و
52 بریتانی و
35 كه‌س له نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی هێزی هاوپه‌یمانه‌كان، كوژراون.
عیراقی چه‌ند كوژراون؟ ئه‌وه مه‌گه‌ر خوا هه‌ر خۆی بیزانێ!
له كه‌ركوك، عه‌ره‌ب و توركومان خۆپیشاندانیان كردوه. نایانه‌وێ بخرێنه
سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانی چه‌ند رۆژ
له‌مه‌وپێشی كورده‌كانه. هه‌ندێكیان به‌ره‌و باره‌گای یه‌كێتی چون.
ته‌قه رویداوه. هه‌ندێك ئه‌ڵێن 2 كه‌س و جه‌زیره ئه‌ڵێ 5 كه‌س
كوژراون.
×
ئه‌مڕۆ ساڵی 2003 ته‌واو ئه‌بێ. پێ ئه‌نێینه ساڵێكی تازه‌وه. ئه‌مساڵ له مێژوی كوردا جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌بێ.
9 ی مانگی 4 ی 2003 ده‌سه‌ڵاتی صه‌دام و رژیمی به‌عس له به‌غداد، به دوای ئه‌ویشدا له هه‌مو عیراقدا، روخا.
رژیمی به‌عس ئاماده نه‌بو گوێزانه‌وه‌ی هێمنانه‌ی ده‌سه‌ڵات، به
رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیمۆكراتی، له ده‌ستێكه‌وه بۆ ده‌ستێكی تر قبوڵ
بكا.
مانگرتن و خۆپیشاندان و هه‌مو شێوه‌كانی به‌رگری سه‌لبی له كردن نه‌ئه‌هات.
هه‌مو هه‌وڵه‌كانی موعاره‌زه‌ی عیراقی به درێژایی ده‌یان ساڵ بۆ
گۆڕینی رژیم، به رێگه‌ی ئینقیلابی عه‌سكه‌ریی، جه‌نگی پارتیزانی،
كوشتنی سه‌رانی رژیم، پیلانگێڕان به هاوكاری ده‌وڵه‌تانی دراوسێ… بێ
ئه‌نجام بون.
8 ساڵ جه‌نگی عیراق – ئێران و جه‌نگی عیراق – هاوپه‌یمانێتی 30 لایه‌نه‌ی دنیایی، رژیمی به‌عسی نه‌روخاند.
هه‌لومه‌رجی عیراق وه‌كو هه‌لومه‌رجی ئه‌ڵمانیای نازی سه‌رده‌می
هیتله‌ر و ئیتالیای فاشی سه‌رده‌می مۆسۆلێنی و فه‌ره‌نسای سه‌رده‌می
مارشال پیتان و ئیسپانیای سه‌رده‌می فرانكۆ و پورته‌غالی سه‌رده‌می
سالازاری لێ هاتبو. رژیمی تۆتالیتاری به‌عس به چه‌شنێ خۆی قایم
كردبو هێزه‌كانی ناوخۆ له توانایاندا نه‌بو هیچ جۆره گۆڕینێكی
بنه‌ڕه‌تیی له سیسته‌می سیاسی وڵاته‌كه‌دا بكه‌ن. گۆڕین ته‌نیا به
هێزێكی گه‌وره به‌ڵكو به زلهێزێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌مه‌ریكا ئه‌كرا.
×
رژیمی تۆتالیتاری به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری صه‌دام، له لایه‌ن
ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه، روخێنرا. سه‌رۆك بوش و
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی پێش لێدانی عیراق و له كاتی لێدانیدا و پاش
لێدانی له هه‌مو بۆنه‌یه‌كدا به‌ڵێنیان به گه‌لی عیراق ئه‌دا، كه
یارمه‌تی گه‌لی عیراق بده‌ن سه‌رله‌نوێ ده‌وڵه‌تی عیراق بینا بكاته‌وه
و وڵاته‌كه‌ی ئاوه‌دان بكاته‌وه و رژیمێكی سیاسی و ئابوری ئه‌وتۆ
دابمه‌زرێنێ، له ناوچه‌كه‌دا ببێته نمونه. چه‌ند جارێ به ئاشكرا
باسی كورد و شیعه و سونه و سیسته‌می فیدرالی كرد. ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌مه‌ریكی له عیراقدا بڕیاری دا:
- حیزبی به‌عس هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و كۆمه‌ڵی عیراقی و هه‌مو داووده‌زگا
حكومه‌تییه‌كان پاك بكاته‌وه له بیره‌باوه‌ڕی به‌عسی و 5 پله‌ی
كاربه‌ده‌سته‌كانی (ئه‌ندامانی فیرقه، شوعبه، فه‌رع، مه‌كته‌ب،
قیاده‌ی قوتری) له كاروباری گشتیی دوربخاته‌وه.
- جه‌یشی عیراق و حه‌ره‌سی جمهوری و حه‌ره‌سی خاص و دائیره‌كانی ئه‌من
و موخابه‌رات و وه‌زاره‌تی دیفاع هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كه دوژمنی هه‌ره
گه‌وره‌ی میلله‌تی عیراق و به تایبه‌تی هی میلله‌تی كورد بون،
پارێزه‌ری صه‌دام و رژیمه‌كه‌ی و به‌رپرس بون له جینۆساید و هه‌مو
تاوانه‌كانی به‌رامبه‌ر گه‌لانی عیراق و ئێران و كوێت.
- وه‌زاره‌تی ئیعلام و داووده‌زگاكانی بینین و بیستن و نوسین، كه
زوڕناژه‌نی به‌عس و ده‌سكه‌لای صه‌دام و كوڕه‌كانی بون
هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
- رێگه‌ی به ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و هێزه‌كانیان نه‌دا ده‌س وه‌ر بده‌نه كاروباری عیراق به تایبه‌تی هی كوردستانه‌وه.
هه‌ر له ئه‌نجامی روخانی رژیمی به‌عسدا
- ته‌عریب و ته‌هجیر و ته‌رحیل له كوردستاندا تا راده‌یه‌كی باش كز بو و
ده‌ركراوه‌كانی كورد و توركومان هه‌لیان بۆ ره‌خسا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر
ئه‌رزی باووباپیرانیان.
- گروپی تێرۆریستی ئه‌نسار ئه‌لئیسلام له هه‌ورامان هه‌ڵكه‌نرا. هه‌ندێكیان كوژران و ئه‌وانی تریان په‌ره‌وازه بون.
- به ده‌یان رۆژنامه، خاوه‌ن بیروڕا و رێبازی جیاواز، له به‌غداد و شاره‌كانی تری عیراق به ئازادی ده‌رچون و بڵاوبونه‌وه.
- به ده‌یان حیزب و رێكخراوی سیاسیی و پیشه‌یی كه‌وتنه خۆ ئاشكراكردن و چالاكی.
- بازاڕی عیراق و سنوره‌كانی بۆ بازرگانیی ئازاد كرانه‌وه.
شوێنه‌واره‌كانی رژیمێكی دیكتاتۆری كه 35 ساڵ حوكمی وڵاتی كردوه
به 35 رۆژ ناسڕڕێته‌وه و چه‌وتیه‌كانی هه‌روا به ئاسانی راست
ناكرێنه‌وه. روداوێكی وا گه‌وره بێگومان به دوای خۆی‌دا زۆر دیارده‌ی
سه‌لبی ئه‌هێنێ.
له به‌غداد هێشتا ئاسایش دابین نه‌كراوه. بێكاریی زۆره. كاره‌با و ئاو
به كه‌می و پچڕ پچڕی هه‌ن. ته‌له‌فۆن، له هه‌ندێ گه‌ڕه‌كدا هه‌یه،
به‌ڵام ته‌له‌فۆنی گشتیی ناو به‌غداد و له‌گه‌ڵ باقی پارێزگاكان و
له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی عیراق، هێشتا نییه. رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی عیراقیی
سه‌رتاسه‌ریی نین. فڕۆكه‌خانه بۆ هاتوچۆی ئاسایی نێوان عیراق و
ده‌ره‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه.... زۆر شتی تریش.
به ئومێدی ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتو خۆشتر بێ!
10
||||| کانونی دوه‌می 2004
ئه‌م مانگه د- عه‌دنان پاچه‌چی سه‌رۆكایه‌تی م‌ح ئه‌كا.
پاچه‌چی 82 ساڵه، له خێزانێكی ئاریستۆكراتی به‌غدادییه، موزاحیم
پاچه‌چی باوكی له سه‌رده‌می مه‌له‌كییدا چه‌ند جارێ بۆته وه‌زیر و
سه‌روه‌زیر. له سه‌ره‌تای ژیانیيه‌وه، له سه‌رده‌می مه‌له‌كییه‌وه،
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا كاری كردوه و دوای گۆڕانی به جمهوریه‌ت
هه‌ر له ریزی دیپلۆماسیيدا مایه‌وه. له نوێنه‌رایه‌تی عیراقدا لای
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دامه‌زرا و ساڵانی 1964 – 1965 بو به سه‌رۆكی.
له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی عه‌بدوڕه‌حمان به‌زاز دا 1965 - 1966 بو به وه‌زیری
ده‌ره‌وه. له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ناجی تالیب دا هه‌مان پۆستی هه‌بو تا
1967. ئینجا بو به نوێنه‌ری عیراق له ر ن ی. دوای هاتنی به‌عس هه‌ر
له‌و شوێنه‌دا مایه‌وه. پاش 6 مانگ 1969 وازی هێنا. چو بۆ خه‌لیج بو به
راوێژكاری شێخ زاید ئال نه‌یان. دوای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ماراتی
یه‌كگرتو ئه‌م یارمه‌تییه‌كی زۆری دان له دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌داو له نوێنه‌رایه‌تی (ن ی) دا.
پاچه‌چی خۆی دور رائه‌گرت له چالاكییه ئاشكراكانی موعاره‌زه‌ی عیراقی
و نه‌چوه ناو موئته‌مه‌ره‌وه. پێش روخانی صه‌دام به 6 مانگ
كۆنگره‌یه‌كی له له‌نده‌ن به‌ست و رێكخستنێكی دروست كرد به ناوی (تجمع
الدیمقراطیین المستقلین) زۆری ئه‌وانه‌ی لێ‌ی كۆبونه‌ته‌وه پێشتر
شیوعی و قه‌ومی بون. پاش روخانی صه‌دام گه‌ڕایه‌وه عیراق. باره‌گای
رێكخراوه‌كه‌ی له به‌غداده و رۆژنامه‌ی (النهضه) ده‌رئه‌كه‌ن.
1 ی 1 ی 2004 پێنجشه‌م:
پێئه‌چێ پرۆژه‌كه‌ی گروپی کوردی مه‌جلیس كه دراوه به م‌ح بۆ
سه‌لماندنی فیدرالیزم له قانونی ئیداره‌ی عیراقدا، له ناو ئه‌ندامانی
م‌ح و له ناو رای گشتی عه‌ره‌ب و له لای كاربه‌ده‌ستانی سام به
جۆری جیاواز ده‌نگی دابێته‌وه. توركیا و سوریا به ئاشكرا دژین. هه‌ندێ
له ئه‌ندامانی عه‌ره‌بی م‌ح داوا ئه‌كه‌ن كه ئه‌م داوایه‌ی كورد دوا
بخرێ بۆ ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌كرێ و ده‌ستوری دائیمی
ئه‌نوسرێ.
2 ی 1 ی 04 هه‌ینی:
ئه‌مڕۆش نه‌خۆشم.
من 10 رۆژ زیاتره له به‌غداد نیم. دوربه‌دور چاودێریی روداوه‌کان
ئه‌که‌م. ئاگاداریه‌کانم ده‌ستی دوه‌مه عادل موراد و توانای فایه‌ق هوشیار
بۆم ئه‌نێرن.
تاڵه‌بانی و د- به‌رهه‌م له سلێمانییه‌وه چون بۆ هه‌ولێر.
جه‌نه‌رال مارك كیمیت، وته‌بێژی هاوپه‌یمانان، له كۆنفره‌نسی
رۆژنامه‌وانییدا له به‌غداد وتی: "بریمه‌ر چوه بۆ هه‌ولێر بۆ كۆبونه‌وه
له گه‌ڵ تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌رباره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی 15 ی 11 ی
03".
یه‌كێ له باسه‌كانیان فیدرالیزم بوه.
(بڕوانه کوردستانی نوێ، ژماره 3261 - 4/1/2004)
×
دوێنێ هێزی ئه‌مه‌ریكی به هاوكاری له‌گه‌ڵ پۆلیس و دیفاعی
مه‌ده‌نی چونه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی ام الطبول كه ئیستا ناوه‌كه‌یان
گۆڕیوه بۆ ئیبن تیمیه. گومانیان هه‌یه ئه‌م مزگه‌وته یه‌كێ بێ له‌و
شوێنانه‌ی تێرۆریسته‌كان وه‌كو بنكه به كاری بهێنن بۆ هێرشه‌كانیان. 34
كه‌سیان گرتوه له‌وانه: مهدی الصمیدعی، مه‌لای مزگه‌وته‌كه.
ئه‌مانه رێكخراوێكیان پێكهێناوه به ناوی (هیئه الارشاد والفتوی) كه
رێكخراوێكی سه‌له‌فییه. وه‌كو خۆیان، له زمانی عبدالسلام الجنابی
مه‌لایه‌كی تری مزگه‌وته‌كه، ئه‌ڵێن خه‌ریكی كۆبونه‌وه بون بۆ
ئه‌وه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ (مجلس شوری أهل السنه والجماعه)، كه تازه
دامه‌زراوه، رێكبخه‌ن.
سوننه‌ی عیراق كه‌وتونه‌ته جموجوڵ. شیعه حه‌وزه‌یان هه‌یه كه بۆته
مه‌رجه‌عێكی گوێ لێ‌گیراو. سونه مه‌رجه‌عێكیان نییه له ناو خه‌ڵكدا
گوێ لێ‌گیراو بێ. دوای روخانی صه‌دام رێكخراوێكیان دروستكرد به ناوی
(هیئه علما‌ء المسلمین فی العراق). ئه‌م هه‌یئه‌یه نه‌یتوانی ببێته
مه‌رجه‌ع بۆ سونه. ئیستا هه‌مو ته‌یار و حیزبه ئیسلامییه‌كانی سونه
ئه‌یانه‌وێ ئه‌و بۆشایییه پڕبكه‌نه‌وه و پێكه‌وه شتێك دروستبكه‌ن،
قورسایی مه‌زهه‌بی - سوننی هه‌بێ، له لایه‌كه‌وه به‌رامبه‌ر به
هه‌ڵچونی شیعه رابوه‌ستێ و له لایه‌كی تره‌وه گوشار بۆ سه‌ر
ئه‌مه‌ریكا دروست بكا به‌شی سونه له حوكمی عیراقدا زۆرتر بكا.
×
ئه‌مه‌ریكا به ته‌مایه سه‌فاره‌تێ له عیراق دابمه‌زرێنێ
گه‌وره‌ترین سه‌فاره‌ت ئه‌بێ له هه‌مو دنیادا. وه‌كو ئه‌ڵێن 3 هه‌زار
كه‌س كاری تێ‌دا ئه‌كه‌ن. ئیستا سام، وه‌كو بریمه‌ر جارێكیان وتی، 3700
فه‌رمانبه‌ری هه‌یه. ره‌نگه داووده‌زگاكانی سام ببێ به‌م سه‌فاره‌ته.
كاروباری عیراق به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌سپێردرێ.
×
وه‌كو ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی الشرق الاوسط نوسیوێتی:
له نه‌جه‌ف، صه‌دره‌دین قه‌بانچی نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئه‌علا، له وتاری جومعه‌دا دژی فیدرالی دواوه.
له مه‌سجیدی كوفه، موقته‌دا صه‌در دژی فیدرالی دواوه.
سونگول له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ الشرق الاوسط دژی فیدرالی كوردستان
دواوه، ئه‌یه‌وێ سیسته‌می فیدرالی بۆ هه‌مو عیراق بێ. ئه‌گه‌ر
كوردستان دروست ببێ، هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنی توركمانستانی كردوه كه
له ته‌له‌عفه‌ره‌وه ده‌س پێئه‌كا تا مه‌نده‌لی.
د- ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی پێشه‌وای (الحركه الوطنیه الموحده) كه
رێكخراوێكی سونییه رۆژنامه‌ی (الساعه) ده‌رئه‌كا چه‌ند جارێ به
ئاشكرا دژی فیدرالی دواوه.
3 ی 1 ی 04 شه‌مه:
كۆبونه‌وه‌ی م س له دوكان. من له به‌ر نه‌خۆشی نه‌متوانی بچم.
به بۆنه‌ی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌وه پێرێ نامه‌یه‌كم بۆ مام جه‌لال نوسی
كه: 1- له‌به‌ر نه‌خۆشی له باتی من بۆ كۆبونه‌وه‌كانی به‌غداد
یه‌كێكی تر بنێرن. 2- له م‌ح دا پێویست به خۆكۆكردنه‌وه هه‌یه بۆ
موقاته‌عه. نامه‌كه‌م دا به عومه‌ر فه‌تاح بیداتێ. شه‌و دره‌نگانێ مام
جه‌لال وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی بۆ نوسیومه‌ته‌وه. له دوا بڕگه‌دا ئه‌ڵێ:
" بۆچونه‌کانیشت له سه‌ر قانونه‌که کتومت وه‌ک بۆچونه‌کانی به‌نده‌ی
موخلیستان وایه منیش پێموایه که وه‌ختی "وقفه مع الصدیق" هاتووه هه‌م
له گه‌ڵ (CPA) و هه‌م له گه‌ڵ (GC)".
×
پاچه‌چی له پرۆگرامی (حوار مع الصحافه) كه ته‌له‌فزیۆنی عیراقی
ئێواره‌ی شه‌مه له‌سه‌ر یه‌كشه‌م بڵاویكردۆته‌وه له سه‌ر پرسی
فیدرالی وتویه‌تی:
"شكل العلاقه بین المنطقه الكردیه والحكومه المركزیه فی العراق...
موضوع سینظمه الدستور الذی سیضعه مؤتمر ینتخب اعضا‌ءه فی انتخابات عامه
حره..
"قبلنا من حیث المبدأ بالفیدرالیه.. لكن تفاصیل النظام الفیدرالی یجب ان
تقر فی الدستور ولا استطیع ان ا‌قول الان ای نوع (من النظام) سیكون عندنا
فی العراق لان مجلس الحكم لیس مجلسا منتخبا مع انه یمثل قطاعات كبیره فی
العراق..
"منذ بدایه الدوله العراقیه اعترفنا بأن الاكراد قومیه تختلف عن قومیه الاغلبیه العربیه فی العراق..
"ان هذا الاعتراف ترتب علیه ان یكون للمنطقه الكردیه وضع خاص.. وهذا شئ
اعترفت به كل الانظمه والحكومات التی تعاقبت علی حكم العراق منذ تأسیس
الدوله العراقیه قبل اكثر من ثمانین سنه..".
4 ی 1 ی 04 یه‌كشه‌م:
پاچه‌چی به ناوی م‌ح ه‌وه به‌یانی رۆژنامه‌وانی ژ 107 ی ده‌رباره‌ی
یادی 83 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی الجیش العراقی ‘‘الباسل‘‘ ده‌ركردوه‌و
رۆژی 6 ی 1 ی وه‌كو جاران به پشوی ره‌سمی داناوه و نوسیوێتی:
"سیبقی عطله رسمیه لما له من اهمیه كبیره فی تاریخ الدوله العراقیه
الحدیثه".
×
د- موحسین عه‌بدولحه‌مید، ئه‌مینی عامی حیزبی ئیسلامی عیراقی، له
گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ده‌رباره‌ی فیدرالی هه‌ندێ بیرورای
ده‌ربڕیوه، لێره‌دا ئه‌ینوسمه‌وه:
صحیفه الحیاه اللندنیه 4/ 1/ 2004:
مقابله ابراهیم خیاط مع محسن عبدالحمید
وفی ما یتعلق بالجدال المحتدم فی العراق حول الفیدرالیه الجغرافیه
والفیدرالیه الوطنیه والنزاع الساخن الذی بدأت مدینه كركوك تشهد فصوله
قال: "الاكراد یقولون ان محافظه كركوك هی فی الاساس محافظه كردیه
یسكنها التركمان والعرب منذ القدیم. وهم اعترفوا مع هذا بأن هذه المحافظه
تبقی عنوانا للتاخی والمحبه ولم یطالبوا فی مجلس الحكم بإدخالها فی
اقلیم كردستان حفاظا علی هذا المبدأ..
ولفت الی أن: "بعض الاطراف فی المجلس تلكأ عن فكره الفیدرالیه التی
وقع علی وثیقتها فی الخارج بالاجماع ما أدی بالاكراد الی الاعتقاد
بانها تتنصل من وعودها..
واضاف: "هذه المواقف أدت فی رأیی الی صدور التصریحات الاخیره بان
منطقه كركوك تدخل فی عداد كردستان. وهذه القضیه مطروحه للنقاش بین جمیع
الاطراف فی مجلس الحكم وفی اعتقادی اننا سنصل الی إقرار بعض المبادئ
المهمه فی هذا المجال فی قانون الاداره المؤقت..
واعتبر إن: "الاقرار بالفیدرالیه للاكراد یقوی وحده العراق ولا یضعفها"
لافتا الی ان "الاكراد والاحزاب الكردیه الموجوده فی المجلس قد لا
تطالب باستقلال المنطقه الكردیه، بل هم یؤكدون ان عاصمتهم بغداد وان هذه
الفیدرالیه تجری فی اطار الوحده العراقیه الكامله..".
6 ی 1 ی 04 سێشه‌م:
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی سوری به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌چێ بۆ توركیا. له دوای
سه‌ربه‌خۆیی سوریاوه ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره سه‌رۆكێكی سوری سه‌ردانی
توركیا بكا. له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سوریاوه چه‌ندین
ناكۆكی ئه‌رزیی – لیوای ئه‌سكه‌نده‌رونه، ئاویی – دابه‌شكردنی ئاوی
فورات، سیاسیی ... له پێوه‌ندییدا له گه‌ڵ توركیا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئه‌م دو دراوسێیه پێوه‌ندییان هه‌میشه به رواڵه‌ت ئاسایی و له
ناوه‌رۆكدا ئاڵۆز بوه.
پێش سه‌ردانه‌كه‌ی له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنییدا له گه‌ڵ قه‌ناتی
(CNN) ی توركی ئه‌سه‌د وتویه‌تی: وڵاته‌كه‌ی ئه‌و دژی دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی كوردییه له عیراقدا. دابه‌شكردنی عیراق و جیابونه‌وه‌ی كورد
شكاندنی خه‌تی سوره بۆ هه‌مو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه. (تحذیر) ی
عیراقی كردوه له پشتیوانی كورد بۆ جیابونه‌وه.
×
كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردو م س یه‌كێتی و پارتی له دوكان به
ئاماده‌بونی تاڵه‌بانی و بارزانی بۆ لێدوان له سه‌ر هه‌لومه‌رجی
كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی هه‌ردو حیزب له كێشه‌ی فیدرالی.
بریمه‌ر پرۆژه‌یه‌كی بۆ ناردون بۆ یه‌كخستنی بۆچونی سه‌ركردایه‌تی
كورد‌و سام له سه‌ر فیدرالیزم. پرۆژه‌كه، دیاره له ئینگلیزییه‌وه
ته‌رجومه كراوه، ته‌رجومه‌كه‌ی چه‌وت و ناقۆڵایه، ناوه‌رۆكی
پرۆژه‌كه‌ش له ئاستی ته‌رجومه‌كه‌دایه، ئه‌وه‌نده خراپه ناهێنێ لێ‌ی
بدوێن، به‌ڵكو ئه‌بێ ره‌تیبكه‌نه‌وه. هیچی له‌گه‌ڵ قسه‌كانی بوش و
به‌ڵێنه‌كانی سه‌رده‌می جه‌نگ یه‌ك ناگرنه‌وه. ئه‌مه قسه‌ی
رۆژنامه‌وانێكی ئه‌مه‌ریكی بیر خستمه‌وه. ئه‌لیزابیت رۆبین، كچێكی
رۆژنامه‌وان بو بۆ (نیویۆرك تایمز مه‌گه‌زین) كاری ئه‌كرد، پێش
په‌لاماردانی عیراق و كاتی جه‌نگه‌كه له كوردستان بو. دوای روخانی
صه‌دام هاته به‌غداد. له سلێمانی چه‌ند جارێ بۆ گفتوگۆ هات بو بۆ
دیده‌نیم و له به‌غداش چه‌ند جارێ هات. جارێكیان دوای ته‌واوبونی
پرسیاره‌كانی كه‌وتینه سه‌ر باسی نائارامی و پشێوی ناو به‌غداد و
ئه‌گه‌ره‌كانی پاشه‌ڕۆژی نزیكی عیراق. من به‌ڵێنه‌كانی بوش و رامسفیلد و
پاول و كاربه‌ده‌سته‌كانی تری ئه‌مه‌ریكام به‌رامبه‌ر گه‌لی عیراق و
كورد بیر هێنایه‌وه. زۆر به راشكاوی وتی: "گوێ له به‌ڵێنی
كاربه‌ده‌سته‌كانی ئه‌مه‌ریكا مه‌گره، سه‌یر بكه بزانه له سه‌ر ئه‌رز
چی ئه‌كه‌ن!".
×
وتارێكم له سه‌ر (كورد و قانونی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق له
ماوه‌ی گواستنه‌وه‌دا) نوسی و ناردم بۆ كوردستانی نوێ. پێشتر خاڵه
سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م وتاره‌م له نامه‌یه‌کی تایبه‌تییدا بۆ مام جه‌لال
نوسی بو. له وه‌ڵامدا نوسی بوی: پێویستمان به "وقفة مع الصدیق" هه‌یه.
×
7 ی 1 ی 04 چوارشه‌م:
كوردستانی نوێ وتاره‌كه‌ی منی به بایه‌خێكی تایبه‌تییه‌وه بڵاوكردۆته‌وه.
(بڕوانه کوردستانی نوێ، ژماره 3264 - 7/1/2004)
×
به‌شێ له گفتوگۆكانی ئه‌سه‌د له گه‌ڵ سیزه‌ر و كاربه‌ده‌ستانی
تری تورك بۆ كێشه‌ی كورد ته‌رخانكراوه. پاراستنی "یه‌كێتی ئه‌رزی
عیراق" چونكه تێكچونی "هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عیراق."
×
سام بڕیاریداوه هه‌ندێ له گیراوه‌كان به كه‌فاله‌ت به‌ره‌ڵا بكا.
سبه‌ینێ گوایه یه‌كه‌م 100 كه‌س ئازاد ئه‌كه‌ن. ره‌شبگیری به کۆمه‌ڵ و
به‌ره‌ڵاکردنی به کۆمه‌ڵ. پاچه‌چی هه‌وڵئه‌دا ئه‌مه بكا به ده‌سكه‌وت
بۆ م‌ح، یان راستتر بۆ خۆی.
×
تاڵه‌بانی و د- به‌رهه‌م چون بۆ سه‌لاحه‌دین بۆ كۆبونه‌وه له گه‌ڵ
بریمه‌ر. له‌م مانگه‌دا ئه‌مه دوه‌م جاره بریمه‌ر بێته سه‌لاحه‌دین.
باسی قانونه‌که‌یان له گه‌ڵ ئه‌کا. سه‌فین به قه‌ناتی كوردستان تی ڤی
وت: "كۆبونه‌وه‌كه باش بوه به‌ڵام پێویستی به چه‌ند دانیشتن و
كۆبونه‌وه‌ی تر هه‌یه".
(بڕوانه کوردستانی نوێ، ژماره 3265 - 8/1/2004)
×
مسته‌فا ساڵح که‌ریم وتاره‌که‌می کردۆته عه‌ره‌بی ناردویه‌تی بۆ
الاتحاد بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی پرسیان به مام جه‌لال کردوه. مام جه‌لال
رێگه‌ی نه‌داون بڵاویبکه‌نه‌وه. به راگه‌یاندنی وتوه: "ئه‌وه ره‌ئی
یه‌کێتی نییه بیروبۆچونی تایبه‌تی خۆیه‌تی". به‌ڵام سۆران داودی خاڵه
سه‌ره‌کیه‌کانی کردۆته عه‌ره‌بی و له سایتی ایلاف دا بڵاویکردۆته‌وه.
هه‌ندێ قه‌ناتی ته‌له‌فزیۆن، له‌وانه العربیه و رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌کان،
له‌وانه رۆژنامه‌ی الزمان، له‌ویان وه‌رگرتوه و وه‌کو هه‌واڵ
بڵاویانکردۆته‌وه.
8 ی 1 ی 04 پێنجشه‌م:
تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م له سه‌لاحه‌دین ماونه‌ته‌وه.
وه‌كو كوردستانی نوێ‌ی رۆژی 9 ی 1 نوسیوێتی: كۆبونه‌وه‌یه‌كی
هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی و هه‌ندێ له حیزب و رێكخراوه‌كانی تری
عیراق بوه.
له یه‌كێتی: تاڵه‌بانی، د- به‌رهه‌م سالح، عه‌دنان موفتی، عادل موراد، ئازاد جندیانی.
له پارتی: بارزانی، سامی عه‌بدوڕه‌حمان، سه‌لام به‌رواری، ئازاد
به‌رواری، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، بروسك شاوه‌یس، سه‌فین دزه‌یی.
له لایه‌نی عه‌ره‌بی: ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی (له موئته‌مه‌ر)، عادل
عه‌بدولمه‌هدی (له مه‌جلیسی ئه‌علا)، نه‌صیر چادرچی (له وه‌ته‌نی
دیمۆكراتی)، موحسین عه‌بدولحه‌مید و حاجم حه‌سه‌نی (له حیزبی ئیسلامی
عیراق)، موه‌فه‌ق روبه‌یعی (ئه‌ندامی م‌ح)، جاسم حه‌لفی و سه‌عدون
محه‌مه‌د (له حشع)، عه‌تا عه‌بدولوه‌هاب (نوێنه‌ری پاچه‌چی)، سامی
عه‌سكه‌ری (نوێنه‌ری به‌حره‌لعلوم)، صادق ریكابی (له حیزبی ده‌عوه)،
راسم عه‌وادی (له ویفاق)، عه‌بدولئیلاه نه‌صراوی و محه‌مه‌د خه‌شاب (له
حه‌ره‌كه‌ی عه‌ره‌بی ئیشتیراكی).
باسه گرنگه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه، وه‌كو تاڵه‌بانی و بارزانی به په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كانیان وت، بریتی بوه له:
"عیراقێكی دیمۆكراتی پارله‌مانی فیدرالی.
فیدرالی كوردستان له سه‌ر بنچینه‌ی ئیقلیمی - نه‌ته‌وه‌یی بێ.
كورده ده‌ركراوه‌كانی كه‌ركوك بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و هاورده‌كانی عه‌ره‌بیش بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان".
به‌پێی شیکردنه‌وه‌ی قسه و ده‌مودوانی هه‌ندێ له به‌شداربوانی کۆبونه‌وه‌کان ئه‌م پرسیارانه‌م لا دروست بون:
1. پێوه‌ندی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند چۆن ئه‌بێ؟ وه‌كو پێوه‌ندی نێوان
هه‌ر محافه‌زه‌یه‌كی تری عیراق و ناوه‌ند ئه‌بێ یان هی ئه‌م جۆرێكی تر
ئه‌بێ؟ ئه‌گه‌ر جۆرێكی تر ئه‌بێ چۆن ئه‌بێ؟
2. محافه‌زه كوردییه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك به یه‌كه‌یه‌كی
ئیداری دائه‌نرێن، ئایا ئه‌م یه‌كه ئیدارییه وه‌كو یه‌كێ له 13
محافه‌زه‌كه‌ی تری عیراق معامه‌له‌ی له گه‌ڵ ئه‌كرێ، یان معامه‌له‌ی
ئه‌م جیاواز ئه‌بێ؟ ئه‌گه‌ر جیاواز ئه‌بێ چۆن ئه‌بێ؟
3. ده‌سه‌ڵات له نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمدا چۆن دابه‌ش ئه‌كرێ؟
ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوه‌ند چین و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم چین؟ ئایا
ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌میش وه‌كو ده‌سه‌ڵاته‌كانی تری هه‌ر محافه‌زه‌یه‌كی
تری عیراق ئه‌بێ، یان هی ئه‌م جیاواز ئه‌بێ، ئه‌گه‌ر جیاواز ئه‌بێ
چۆن ئه‌بێ؟
4. سنوری جوگرافی هه‌رێم جارێ هه‌ر ئه‌وه ئه‌بێ كه هه‌یه.
چاره‌نوسی كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تر هه‌ڵئه‌گیرێ بۆ قۆناغه‌كانی داهاتو.
تا قۆناغی داهاتو ده‌وری كوردی دانیشتوی ئه‌و ناوچانه له
به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كانیاندا چۆن ئه‌بێ و چاره‌نوسی ئه‌م ناوچانه له
پاشه‌ڕۆژدا چۆن به لادا ئه‌خرێ؟
پێموایه ئه‌م پرسیارانه بێ وه‌ڵام بۆ دواڕۆژ به جێهێڵراون.
كۆبونه‌وه‌كه زۆرتر له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خواسته‌كانی كورد بكا جۆرێكه
له پینه‌وپه‌ڕۆ.
×
كۆپته‌ریكی بلاك هۆك له گوندی زه‌وبه‌ع نزیك فه‌لوجه به‌ربۆته‌وه 9
ئه‌مه‌ریكی تێ‌دا مردوه. هه‌ر ئه‌مڕۆ به هاوه‌ن له سه‌ربازگه‌یه‌كی
خۆرئاوای به‌غداد دراوه 1 سه‌رباز كوژراوه و 34 سه‌رباز بریندار بون.
ئه‌مه جاری چه‌نده‌مه كۆپته‌ری تێ‌دا به‌رئه‌بێته‌وه یا ئه‌خرێته
خواره‌وه. پێشتر له:
2 ی 1 ی 04 كۆپته‌رێك له فه‌لوجه كه‌وته خواره‌وه فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی تێ‌دا مرد.
5 ی 11 ی 03 له سه‌ر شاری موسل 2 كۆپته‌ری بلاك هۆك به دوای یه‌كدا به‌ربونه‌وه.
×
9 ی 1 ی 04 هه‌ینی:
به‌فر له ئه‌زمڕ و گۆیژه باریوه.
له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنییدا له گه‌ڵ عبدالحق صداح، په‌یامنێری
الجزیره له به‌غداد، بریمه‌ر وتویه‌تی: "فیدرالیزم باشترین چاره‌سه‌ره
بۆ عیراق، به‌ڵام نابێ له سه‌ر بنچینه‌ی (عرقی) بێ... ئه‌بێ
هاوسه‌نگی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و ناوچه‌ییدا رابگیرێ. عیراق
له 35 ساڵی رابوردودا به هۆی ناوه‌ندێتییه‌وه زۆری چێشتوه. له‌م
باره‌یه‌وه له گه‌ڵ م‌ح و ده‌ره‌وه‌ی م‌ح، له گه‌ڵ كورد و شیعه و
سونه و توركومان دواوم. نامه‌وێ باسی ته‌فسیلاتی گفتوگۆكانم بكه‌م له
گه‌ڵ كورده‌كان چونكه هێشتا به‌رده‌وامه. ئه‌بێ خصوصیاتی 10 ساڵی
رابوردوی كورد ره‌چاو بكرێ... مادام گفتوگۆ به‌رده‌وامه له ماوه‌ی 6
تا 8 حه‌فته‌ی داهاتودا چاره‌سه‌رێ ئه‌دۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته
قانونه‌كه‌وه ..."
قسه‌كانی له گه‌ڵ قسه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دینی پێنجشه‌م یه‌ك ناگرێته‌وه.
10 ی 1 ی 04 شه‌مه:
پێنتاگۆن بڵاویكرده‌وه صه‌دام حسێن به (دیلی جه‌نگ) دائه‌نێن. ئه‌م
بڕیاره‌یان داوه به بێ راوێژ له گه‌ڵ م‌ح. هه‌واڵه‌كه رای گشتی
عیراقی وروژاندوه. كه تازه گیرابو له دانیشتنێكی م‌ح دا له
بریمه‌ریان پرسی چی له صه‌دام ئه‌كه‌ن و چۆن دادگایی ئه‌كرێ وتی:
"شاره‌زا قانونییه‌كانی ئێمه له ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی
وه‌زعی قانونی صه‌دامن..".
×
عه‌بدوڵا گوڵ و كه‌مال خه‌ڕازی له تاران كۆبونه‌ته‌وه. په‌ژاره‌یان
له فیدرالی ده‌ربڕیوه و داوایانكردوه جارێ دوابخرێ. توركیا و سوریا
به ده‌نگی به‌رز دژی فیدرالی ئه‌دوێن و گه‌ف و گیف له كورد ئه‌كه‌ن،
ئێران به ئاشكرا دژی نادوێ و هه‌ڕه‌شه ناكا به‌ڵام له ژێره‌وه خه‌ریکی
چییه.
×
شێرزاد شێخانی، په‌یامنێری الشرق الاوسط، هاتبو بۆ گفتوگۆیه‌كی
رۆژنامه‌وانیی له سه‌ر فیدرالی. هه‌وڵمدا به زمانێکی نه‌رم خواسته‌کانی
کورد ده‌رببڕم لای رای گشتی عه‌ره‌ب قوبوڵکراو بێ و تۆمه‌تی توندڕه‌وی
بڕه‌وێنمه‌وه. وتی له جێگه‌ی عبدالرحمن الراشد یه‌كێكی كه بۆته
سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كه و عوسمان میرغه‌نی كه سودانییه بۆته جێگری
سه‌رنوسه‌ر.
(بڕوانه الشرق الاوسط، ژماره 9182 - 18/1/2004)
×
رۆژنامه‌وانێكی بریتانی، رۆبێرت كیلڕۆی، به‌رنامه‌یه‌كی
گاڵته‌جاڕیی هه‌یه. هه‌ندێ گاڵته‌ی به عه‌ره‌ب كردوه. له سه‌ر
ئه‌وه له بی‌بی‌سی ده‌ركراوه. ئه‌گه‌رچی خۆیشی پوزشتی بۆ عه‌ره‌ب
هێناوه‌ته‌وه به‌ڵام سودی نه‌بوه. عه‌ره‌ب داوا ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
ببێته په‌نگ بۆ خه‌ڵكی تر به تاوانی ره‌گه‌زپه‌رستی بدرێته دادگا.
وتاربێژی نوێژی هه‌ینی مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره هه‌مو جار له خوا
ئه‌پاڕێته‌وه ئیسلام به‌سه‌ر جو و گاوردا زاڵ بكا‌و گاور و جو له ناو
به‌رێ. تا ئیستا كه‌س داواینه‌كردوه بدرێته دادگا‌و هیچ عه‌ره‌بێكیش نه‌ك
هه‌ر ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵكو هه‌مو ئه‌ڵێن: ئامین.
×
11 ی 1 ی 04 یه‌كشه‌م:
پاچه‌چی چۆته نه‌جه‌ف بۆ دیده‌نی سیستانی. پێئه‌چێ سه‌ردانی سیستانی
بوبێته به‌شێ له نه‌ریتی سه‌رۆكایه‌تی م‌ح. به پێ‌ی به‌یانێ كه له
مه‌كته‌به‌كه‌یه‌وه ده‌رچوه سوره له سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشوی،
وتویه‌تی چه‌ند مانگی داهاتو به‌سه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له
عیراقدا. داوایكردوه هه‌م قانونی ئیداره‌ی عیراق و هه‌م رێككه‌وتنه
ئه‌منییه‌كان بخرێنه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراو.
×
له سوریا 7 كورد دراون به دادگا به توهمه‌ی ئه‌وه‌ی ویستویانه
پارچه‌یه‌ك له سه‌رزه‌مینی سوریا داببڕن و بیخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی
بێگانه. ئه‌بێ ئه‌و پارچه ئه‌رزه‌ی سوریا كوێ بێ و ئه‌و ده‌وڵه‌ته
بێگانه‌یه كێ بێ؟ چیرۆكه كۆنه‌كه‌یه: گورگه‌كه گه‌ڕ به به‌رخه‌كه
ئه‌كا.
12 ی 1 ی 04 دوشه‌م:
وشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ئانا پالاسیۆ وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا، له به‌غداد كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان
به‌ست. وشیار وتی: "په‌ژاره‌ی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ له گۆڕانی سیاسی
ناو عیراق بێ جێگایه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هیچ لایه‌ك
ناكا..." داوای له ده‌وڵه‌تانی دراوسێ كرد "رێزی خیاراتی گه‌لی
عیراق بگرن...".
×
ئه‌مڕۆ بریمه‌ر له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانییدا داوای له م‌ح كرد،
سه‌ره‌ڕای (تحفظ) ه‌كانی سیستانی رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
جێبه‌جێ بكا. ئه‌م دركاندنه وه‌ڵامی به‌یانه‌كه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی
سیستانییه ده‌رباره‌ی پێویستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی. ئه‌گه‌ر
هه‌ردولا، سیستانی له لایه‌ك و سام له لایه‌كی تره‌وه، سور بن له
سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان، ئه‌وا ناكۆكییه‌كه‌یان ئه‌بێته
روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا.
13 ی 1 ی 04 سێشه‌م:
وته‌بێژی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ له نزیك حه‌بانیه كۆپته‌رێكی
ئاپاچی به‌ربۆته‌وه. نه‌یان وتوه چه‌ند كه‌سی تێ‌دا مردوه. حه‌بانیه
نزیكه له فه‌لوجه‌وه.
توانا و عادل مه‌حزه‌ری جه‌لسه‌ی كۆبونه‌وه‌كانیان بۆ نا‌ردوم.
×
14 ی 1 ی 04 چوارشه‌م:
تاڵه‌بانی و بارزانی له به‌غدادن بۆ كۆبونه‌وه له گه‌ڵ م‌ح. بریمه‌ر به‌شدار بوه.
حه‌كیم چوه بۆ توركیا ئه‌ردۆغانی دیوه. ئه‌ردۆغان وتویه‌تی ئه‌گه‌ر
عیراق پارچه پارچه ببێ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ خۆیانی تێهه‌ڵئه‌قورتێنن.
حه‌كیم وتویه‌تی باری سه‌رنجی ئه‌ویش وه‌كو هی توركیایه!
×
15 ی 1 ی 04 پێنجشه‌م:
تاڵه‌بانی و بارزانی له به‌غدادن بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ م‌ح سه‌باره‌ت به
كێشه‌ی فیدرالی. هه‌ردو رۆژ بریمه‌ر به‌شداری كۆبونه‌وه بوه.
ده‌نگوباسی كۆبونه‌وه‌كان ده‌رنه‌چوه. پێئه‌چێ به رێككه‌وتن
نه‌گه‌یشتبن.
×
وه‌كو كوردستانی نوێ نوسیوێتی، تاڵه‌بانی و بارزانی و بریمه‌ر،
ئه‌مڕۆ له قه‌سری موئته‌مه‌رات، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی
سونه‌ی رومادی، تكریت، موسل، دیاله، فه‌لوجه.... كۆبونه‌ته‌وه. شیعه
شوڵیان لێهه‌ڵكێشاوه، دینییه‌كانیان دژی خواسته‌كانی كورد ئه‌وه‌ستن،
بایه‌خدان به سونه و به‌شداركردنیان له كاروباری عیراقدا شتێكی
پێویسته بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی.
×
له به‌صرا خۆپیشاندانێكی گه‌وره بوه بۆ پشتیوانی له سیستانی.
×
د- به‌رهه‌م ئه‌چێ بۆ توركیا و له‌وێوه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
×
تاڵه‌بانی و بارزانی هێشتا له به‌غدادن.
×
بریمه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ باسی گیروگرفته‌كانی
هه‌ڵبژاردن و فیدرالی... له‌گه‌ل بوش و كاربه‌ده‌ستانی تری
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا. 19 ی مانگ كۆبونه‌وه‌ی 3 قۆڵی رنی
(نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان) و م‌ح و سام هه‌یه بریمه‌ریش به‌شداریی تێ‌دا
ئه‌كا.
×
17 ی 1 ی 04 شه‌مه:
دوای بینینی بوش، بریمه‌ر له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانییدا وتویه‌تی:
ئاماده‌ن ده‌سكاری پلانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، به‌لام ئه‌بێ
زه‌مانبه‌ندیه‌كان وه‌كو خۆیان بمێنن.
×
18 ی 1 ی 04 یه‌كشه‌م:
ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبدار له‌به‌ر ده‌روازه‌ی گرین زۆن دا ته‌قیوه‌ته‌وه. 25
كه‌سی كوشتوه دوانیان ئه‌مه‌ریكین ئه‌وانی تر به زۆری كرێكاری
عیراقیین له ریزدا وه‌ستاون بۆ ئه‌وه‌ی دوای پشكنین بچنه ژوره‌وه بۆ
كاركردن. زیاتر له 100 كه‌س بریندارن.
×
رۆژنامه‌ی الشرق الاوسط له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا گفتوگۆكه‌ی منی بڵاوكردۆته‌وه.
×
له برۆكسل كۆبونه‌وه‌ی موعاره‌زه‌ی سوری كراوه. هه‌ندێ كورد
به‌شدار بون. كورده‌كان داوای ئۆتۆنۆمی ئه‌كه‌ن. یه‌كه‌م جاره كوردی
سوریا بوێرن به‌و جۆره باسی مافی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن.
×
19 ی 1 ی 04 دوشه‌م:
له به‌غداد خۆپیشاندانێكی گه‌وره بوه بۆ پشتیوانیی له داواكه‌ی
سیستانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن. لایه‌نگرانی موقته‌داو سیستانی و
مه‌جلیس به‌شداری رێپێوان بون. لافیته‌كانیان پشتیوانیی بوه له
مه‌رجه‌عیه‌ت و هه‌ندێ له هوتافه‌كانیان: "نعم نعم للإسلام. نعم نعم
للمرجعیه. نعم نعم للانتخاب" بوه. به‌م خۆپیشاندانه هێزه دینییهكانی
شیعه ئه‌یانه‌وێ هێزی خۆیان بنوێنن و په‌یامێ بنێرن بۆ ئه‌و
كۆبونه‌وه 3 قۆڵییه‌ی ئه‌مڕۆ له نیویۆرك له نێوان رنی و سام و م‌ح دا
ئه‌كرێ.
وه‌فدی م‌ح به سه‌رۆكایه‌تی پاچه‌چی سه‌رۆكی ده‌وریی ئه‌م مانگه و
ئه‌ندامه‌تی حه‌كیم سه‌رۆكی مانگی رابوردو موحسین سه‌رۆكی مانگی
داهاتو، هه‌روه‌ها چه‌له‌بی و وشیار زێباری و حامید به‌یاتی و عادل
عه‌بدولمه‌هدی و مه‌هدی حافز... له نیویۆرك له گه‌ڵ ئه‌نان
كۆبونه‌ته‌وه. وه‌فدی عیراقی داوایان له ئه‌نان كردوه نوێنه‌رایه‌تی
رنی بنێرێته‌وه به‌غداد و تاقمێ بنێرێ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رجی
عیراق ئاخۆ له باره یا ناله‌باره بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتیی، وه‌كو
سیستانی داوایكردوه. پێناچێ ئه‌نان به‌ڵێنی هیچیانی پێدابێ. ره‌نگه
تاقمێ بنێرێ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی بارودۆخی ئاسایش له عیراقدا.
×
پێشه‌نگی هێزی ژاپۆن گه‌یشته عیراق. ژاپۆن هه‌زار سه‌رباز ئه‌نێرێ
بۆ به‌شداری له ئاوه‌دانکردنه‌وه و پاراستنی ئاشتییدا. له سه‌ماوه
جێگیر ئه‌بن. له دوای دوه‌مین جه‌نگی جیهانییه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌م جاره
ژاپۆن هێز بنێرێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری وڵاته‌كه‌ی.
11
20 ی 1 ی 04 سێشه‌م:
ئه‌مڕۆش خۆپیشاندانێكی شیعی گه‌وره له به‌غداد بوه. ئه‌مانه
لایه‌نگری موقته‌دان و له سه‌ر داوای ئه‌و رژاونه‌ته سه‌ر جاده.
عبدالهادی الدراجی ئاخوندێكی شیعه‌یه به ناوی قسه‌كه‌ری (مكتب
الشهید الصدر) ه‌وه بۆ جه‌زیره دوا، وتی: ئامانجی خۆپیشاندانه‌كه‌یان
دو شته. یه‌كه‌م، دژایه‌تی پرۆژه‌ی فیدرالی و دوه‌م، دانانی صه‌دام
به دیلی جه‌نگ. داوا ئه‌كه‌ن صه‌دام بدرێته ده‌س عیراقی بۆ دادگایی.
گۆیا له به‌صرا و هه‌ندێ شاری تریش لایه‌نگرانی موقته‌دا بۆ هه‌مان
مه‌به‌ست خۆپیشاندانیان رێك خستوه.
21 ی 1 ی 04 چوارشه‌م:
سه‌عات 13 و 30 ده‌قیقه له‌یانا ساونده‌رز كه جاران له سه‌فاره‌تی
بریتانیا بو له ئه‌نقه‌ره و ماوه‌یه‌ك راوێژكاری سیاسی سام بو، ئیستا
بریمه‌ر له شوێنی كۆلۆنێل ناب دایناوه به كۆئۆردینه‌یته‌ری
پارێزگاكانی سه‌رو، هات بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات مایه‌وه ده‌رباره‌ی قانونی
ئیداره‌ی عیراق قسه‌ی زۆری بۆ كردم:
- گه‌ره‌نتی قانونی ئه‌خرێته ئه‌و قانونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی
هه‌ریمی كوردستان وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه پاشان ته‌فسیلات له ده‌ستورا
باس بكرێ.
- باری قانونی هه‌ریم له دی فاكتۆ ئه‌بێ به دی ژور.
- له ماوه‌ی گوێزانه‌وه‌دا هه‌لومه‌رجی كه‌ركوك ئاسایی ئه‌كرێته‌وه
كورده‌كان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه كه‌ركوك و یارمه‌تی مادی عه‌ره‌به‌كان ئه‌درێ
بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان. له پاشه‌رۆژا ئیستیفتا ئه‌كرێ بۆ
ئه‌وه‌ی بخرێنه سه‌ر هه‌ریم یا نه.
- ئێوه قبوڵتان كردوه دیفاع مه‌ركه‌زی بێ له به‌ر ئه‌وه ئه‌بێ
میلیشیا نه‌مێنێ. من ئه‌زانم پێشمه‌رگه میلیشیای حیزبی نیه پارێزگاری
ناوچه‌كه و قانون و نیزامی كردوه به‌ڵام زۆر له‌وانه‌ی سام ئه‌وه
نازانن وا ئه‌زانن ئه‌مه‌ش میلیشیای حیزبی‌یه بۆ دیفاع له یه‌كێتی و
پارتی.
- عه‌ره‌ب ده‌رباره‌ی جۆری به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ریمی كوردستان هیچ نازانن
یان زۆر كه‌م ئه‌زانن، هه‌ندێكیان وا ئه‌زانن كورد هه‌موی عه‌شایه‌ری
دواكه‌وتوه و تا ئیستاش له ئه‌شكه‌وتا ئه‌ژین، پێویست ئه‌كا بۆیان رون
بكرێته‌وه و ده‌عوه‌ت بكرێن بۆ ناوچه‌كه.
- ئێوه ته‌جروبه‌تان هه‌یه ئه‌توانن یارمه‌تی عه‌ره‌ب بده‌ن بۆ پێكهێنانی داووده‌زگای كۆمه‌ڵی شارستانی.
23 ی 1 ی 04 هه‌ینی:
كوردسات بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ له به‌غداد تاڵه‌بانی و بارزانی له گه‌ڵ بریمه‌ر و گرینستۆك و جۆن ساوه‌رز كۆبونه‌ته‌وه.
مه‌كته‌بی سیستانی داوایان له خه‌ڵك كردوه جارێ خۆپیشاندان رابگرن تا
نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌گا و بارودۆخی عیراق
هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێ.
×
ئه‌مڕۆ د محه‌مه‌د سابیر هاته سه‌ردانم. له به‌غداد له گه‌ڵ مام
جه‌لال بوه و به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سام و سه‌ركردایه‌تی
كوردی كردوه و له گه‌ڵ ئه‌ویش گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له یه‌كێتی: تاڵه‌بانی و قوباد و، د محه‌مه‌د سابیر و د له‌تیفی شێخ جه‌مال.
له پارتی: بارزانی و د رۆژ....
له سام: بریمه‌ر و گرینستۆك و چه‌ند كه‌سێكی كه.
گفتوگۆكانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌مجۆره بۆ گێڕامه‌وه:
بریمه‌ر وتویه‌تی: "په‌یامی سه‌رۆك بوش بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه كه ئێوه
دۆستی ستراتیجی و هاوپه‌یمانی ئێمه‌ن. ئێمه و ئێوه پێكه‌وه خوێنمان
رشتوه، به جێتان ناهێڵین. هه‌مو شت پێكه‌وه باس ئه‌كه‌ین و پێشتر له
گه‌ڵ ئێوه باسی ئه‌كه‌ین و له سه‌ری رێك ئه‌كه‌وین ئینجا له گه‌ڵ
لایه‌نه‌كانی تردا باسی ئه‌كه‌ین."
وه‌ره‌قه‌یه‌كی داونه‌تێ داوای لێ كردون لێ‌ی بكۆڵنه‌وه و چی‌یان
ئه‌وێ ده‌سكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی داهاتودا لێ‌ی
بدوێن. سه‌یر ئه‌وه‌یه وتویه‌تی. "ئه‌وه وه‌ره‌قه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیه،
وه‌ره‌قه‌ی عه‌ره‌به‌كانی م‌ح ه. عه‌ره‌به‌كان لای ئێوه جۆرێ قسه
ئه‌كه‌ن و لای ئێمه‌ش جۆرێكی تر." به‌شێ له قسه‌كانی راسته و
به‌شێكی خۆی یا یاریده‌ده‌ره‌كانی دروستیان كردوه.
وه‌ره‌قه‌كه ئه‌م شتانه‌ی تێ‌دایه:
- عیراق فیدرالی دیمۆكراتی پارله‌مانی فره حیزبی بێ. فیدرالی جوگرافی بێ نه‌ك ئیسنی، یا دینی یا تائیفی.
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی ره‌سمی بێ له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و هه‌مو ئه‌و ناچانه‌ی ئیستا به‌ڕێوه‌ی ئه‌با.
- ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئینتیقالی خارجیه، دیفاع، مالیه، سامانی سروشتی، دادگا، بێ.
داهاتی سامانی سروشتی به پێ‌ی ژماره‌ی دانیشتوان و پێویستی ناوچه دواكه‌وتوه‌كان دابه‌ش بكرێ.
- زمانی عه‌ره‌بی زمانی ره‌سمی هه‌مو عیراق بێ زمانی كوردی له هه‌رێمی كوردستان له پاڵ زمانی عه‌ره‌بیدا ره‌سمی بێ.
- تا مارتی 2005 پێویسته هه‌ڵبژاردن له عیراق بكرێ و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانیش هه‌ڵببژێردرێته‌وه.
- ئه‌و شوێنانه‌ی نیزاعی له سه‌ره وه‌كو كه‌ركوك وه‌كو خۆیان
ئه‌مێننه‌وه تا ده‌ستوری دائیمی ئه‌نوسرێ و میكانیزمێ دیاری ئه‌كا بۆ
به‌لادا خستنی كێشه‌كه.
- سنوری محافه‌زه‌كان تا نوسینی ده‌ستور وه‌كو خۆیان ئه‌مێنێته‌وه.
- مه‌جلیسی محافه‌زه و مه‌جلیسی ئینتیقالی به زۆرایه‌تی دوسێیه‌ك
بۆیان هه‌یه سنوری محافه‌زه بگۆڕن بخرێنه سه‌ر محافه‌زه‌یه‌كی تر یان
چه‌ند محافه‌زه‌یه‌ك یه‌ك بگرن.
- حكومه‌تی ئینتیقالی ئه‌بێ هه‌نگاوی خێرا بنێ بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناعه‌داله‌تی‌یانه‌ی كراون.
هه‌روه‌ها بریمه‌ر وتویه‌تی:
- پێویستیتان به حه‌مله‌یه‌كی فراوان هه‌یه له ناو عه‌ره‌ب دا بۆ رونكردنه‌وه‌ی فیدرالی.
- ئه‌مه‌ریكا پ ك ك به رێكخراوێكی تێڕۆڕیستی دائه‌نێ ئه‌بێ عیراق به
جێ بهێڵن. یان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ توركیا كه‌ڵك له‌و تۆبه‌یه وه‌ربگرن كه
پارله‌مانی تورك بۆی داناون یان ئه‌مه‌ریكا ده‌ریان ئه‌كا.
×
كۆبونه‌وه‌ی م س سه‌عات 18 له قه‌ڵاچوالان كرا باسه‌كان بریتی بون له:
1. كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌غداد له گه‌ڵ بریمه‌ر.
2. یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردو ئیداره.
3. كاروباری رێكخستن.
×
گێڕانه‌وه‌كه‌ی مام جه‌لال وه‌كو ئه‌وه بو كه د محه‌مه‌د سابیر بۆی
باس كرد بوم. من ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌م كرد كه له گه‌ڵ بریمه‌ر باسی
بكه‌ین:
1. هه‌ڵبژاردن یا هه‌ڵاواردن بۆ مه‌جلیسی ئینتیقالی عیراق له كوردستان
چۆن ئه‌بێ وه‌كو محافه‌زه‌كانی تری عیراق ئه‌بێ یان جۆرێكی تر ئه‌بێ؟
2. له و 3 پایه به‌رزه‌ی عیراق سه‌ركۆمار، سه‌روه‌زیران، سه‌رۆكی مه‌جلیس، كامیان ئه‌درێ به كورد؟
3. له مه‌جلیسی ئینتیقالی‌دا به پێ‌ی هه‌ڵبژاردنی محافه‌زه‌كان كورد
ئه‌بێته كه‌مایه‌تی، به‌و كه‌مایه‌تی‌یه چۆن ئه‌توانێ ده‌ورێكی
كاریگه‌ر به قازانجی خۆی و به قازانجی هاوپه‌یمانێتی ئه‌مه‌ریكا
ببینێ؟
4. له كۆتایی حوزه‌یران و سه‌ره‌تای ته‌موزه‌وه سام نامێنێ. سام
پارسه‌نگێكی گرنگه بۆ پاراستنی كورد له مه‌ترسی شۆڤێنێتی و
دینییهكانی عه‌ره‌ب، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سام كێ كورد له
مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه شۆڤێنی و دینیی‌یه‌كانی عه‌ره‌ب له عیراق
دا ئه‌پارێزێ؟
×
له مێژه من ره‌ئیم وایه كه یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردو ئیداره به
قازانجی كورده. جاران پێم وابو زۆرایه‌تی شه‌رته‌كانی پارتی‌یش، كه
ئه‌گه‌ر ناڕه‌واش بن، بۆ سه‌رگرتنی كاره‌كه قبوڵ بكرێ قه‌یناكا به‌ڵام
پارتی یه‌كخستنه‌وه‌ی دوا ئه‌خست. ئیستاش یه‌كخستنه‌وه‌م هه‌ر پێ باشه
به‌ڵام نه‌ك به شه‌رته‌كانی جارانی پارتی. هه‌لومه‌رجی كوردستان و
عیراق و ناوچه‌كه دوای روخانی رژیمی به‌عس گۆڕاوه.
ره‌ئی من بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردو ئیداره وایه:
1. باشترین رێگه‌ی یه‌كخستنه‌وه دوباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی
گشتی‌یه. له هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مه‌وه تا ئیستا 12 نه‌وه كه ئه‌وسا
ده‌نگیان داوه بۆ ئه‌م پارله‌مانه مردون و 12 نه‌وه‌ی گه‌نج مافی
ده‌نگدانیان به ده‌س هێناوه. ئه‌گه‌ر پارتی پێ‌ی وایه هه‌ڵبژاردن و
ئه‌نجامه‌كه‌ی كێشه دروست ئه‌كا ره‌نگه ئه‌گه‌ر لایه‌ك بیباته‌وه و
لایه‌ك بیدۆڕێنێ لاكه‌ی تر قبوڵ نه‌كا. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وه 2 رێگا
هه‌یه:
یه‌كه‌میان، پێش هه‌ڵبژاردن هه‌ردولا رێككه‌وتنێ ئیمزا بكه‌ن له سه‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه به جیا بچێته هه‌ڵبژاردنه‌وه. ئه‌نجامه‌كانی
هه‌رچۆنێ هه‌ردولا رێزی بگرن. به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن پێكه‌وه به
پێ‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی (حكومه‌تێكی ئیئتیلافی) ئه‌وه‌ی پێ‌ی ئه‌وترێ
(حكومه‌تی وه‌حده‌ی وه‌ته‌نی) پێك بهێنن. یان،
دوه‌میان، به لیسته‌یه‌كی هاوبه‌ش بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه.
2. ئه‌گه‌ر پارتی هه‌ڵبژاردن قبوڵ ناكا كه‌واته با سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به نۆره بێ. چه‌ند مانگێ پارتی و
چه‌ند مانگێ یه‌كێتی بێ.
×
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی م س دا كه له به‌غداد كرا ئه‌م ره‌ئی‌یه‌م
ده‌ربڕی و مام جه‌لال پشتیوانی كرد و بو به بڕیار. ئه‌م ره‌ئی‌یه‌م بۆ د
رۆژ باس كردوه كه بۆ پارتی و نێچیروانی باس بكا. هه‌روه‌ها بۆ د
مه‌حمودیشم باس كردوه كه له گه‌ڵ بارزانی باسی بكا. هه‌ردوكیان باسیان
كردوه.
×
رۆژی 12 ی 1 ی 04 كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردو م س كراوه له
سه‌لاحه‌دین بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردو ئیداره، به ئاماده بونی،
وه‌فدی یه‌كێتی: سه‌ید عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، د به‌رهه‌م سالح، عیماد
ئه‌حمه‌د، عه‌دنان موفتی، ئه‌رسه‌لان بایز، ئازاد جندیانی، ئاسۆ عه‌لی.
وه‌فدی پارتی: سامی عه‌بدوڕه‌حمان، نێچیروان بارزانی، ئازاد به‌رواری، زه‌عیم عه‌لی، بروسك شاوه‌یس، فه‌له‌كه‌دین کاکه‌یی.
رێك كه‌وتبون یه‌كخستنه‌وه له سه‌ره‌وه (فه‌وقی) بكه‌ن و خواره‌وه
وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه. نێچیروان بارزانی سه‌روه‌زیرانی هه‌ردولا بێ و
یه‌كێ له جێگره‌كانی یه‌كێتی بێ. سه‌رۆكی پارله‌مان یه‌كێتی بێ و
جێگره‌كه‌ی پارتی بێ. هه‌ردو ئیداره بمێنێ. نێچیروان حكومه‌ته‌كه‌ی
پارتی و جێگره‌كه‌یشی حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌به‌رن.
وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و دارایی و پێشمه‌رگه تێكه‌ڵاو نه‌كرێنه‌وه
وه‌كو خۆیان بمێننه‌وه.
له باتی ئه‌وه هه‌وڵ بدرێ مه‌رجه‌كه‌ی بریمه‌ر جێبه‌جێ بكرێ كه
داوای كردوه بۆ ناسینی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا مارتی
2005 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بكرێ.
×
ئه‌رسه‌لان، كه به‌رپرسی ده‌زگای رێكخستنه، راپۆرتێكی نوسی بو
ده‌رباره‌ی گیروگرفته‌كانی رێكخستن. مام جه‌لال به‌رپه‌رچی هه‌ندێ
نوقته‌ی دایه‌وه. من خۆمم تێ هه‌ڵنه‌قورتان. هه‌مو ئه‌ندامانی م س و
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له پاشمله ناڕه‌زایی ده‌رئه‌بڕن
له وه‌زعی ناوخۆی یه‌كێتی و له ره‌فتاری مام جه‌لال، به‌ڵام هیچ كه‌س
ئاماده نیه له به‌رده‌م خۆی دا باسی بكا.
×
له سامه‌ڕا ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبدار له به‌رده‌م دادگادا به
شۆفێره‌كه‌یه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه 4 كه‌سی كوشتوه و زیاتر له 30 كه‌سی
بریندار كردوه.
له خالیدیه‌ش ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبدار به شۆفێره‌كه‌یه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه.
كۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له نێوان كه‌ركوك و موسل له گه‌یاره كه‌وتۆته خواره‌وه 2 كه‌سی تیا مردوه.
25 ی 1 ی 04 یه‌كشه‌م:
له موسل كۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كه له سه‌ر ئاسمانی روباری دیجله
به دوای به‌له‌مێكی ونبودا گه‌ڕاوه خۆی داوه به ته‌لێك دا كه بۆ
پێوانی به‌رزایی ئاوی روباره‌كه راكێشراوه. كه‌وتۆته خواره‌وه.
×
رۆژنامه‌ی المدی ی فه‌خری كه‌ریم ناوی سه‌دان كه‌س و رێكخراو و
حیزب و پیاوی ده‌وڵه‌تی بڵاو كرده‌وه كه نه‌وتیان له صه‌دام
وه‌رگرتوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی پشتیوانی لێ بكه‌ن. بڵاو كردنه‌وه‌ی
ئه‌م نهێنی‌یه گرنگه بۆ فه‌خری ئه‌بێته (سبق صحفی).
26 ی 1 ی 04 دوشه‌م:
د محه‌مه‌د سابیر نوێنه‌ری یه‌کێتی و حکومه‌تی هه‌رێم (ئیداره‌ی سلێمانیه)
و د نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆکی مه‌عهه‌دی کوردی واشنتۆنه، هه‌ردوکیان
تازه له ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاونه‌ته‌وه. هه‌ردوکیان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ
ئه‌مه‌ریكا، هاتن و من باسی هه‌لومه‌رجی ئیستا و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكام
بۆ كردن و ئه‌وان له ئه‌مه‌ریكا چی‌یان پێ ئه‌كرێ.
یه‌كێ له مه‌سه‌له گرنگه‌كان ئه‌وه‌یه: به‌كارهێنانی سامانی سروشتی
ئاخۆ له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم یان له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی
ناوه‌ندی بێ؟ ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، پێش
جه‌نگی رزگاری عیراق، ئاماده‌ی كرد بو بۆ ده‌وڵه‌تی عیراق و بۆ
هه‌رێمی كوردستان، مافی به كار هێنانی سامانی سروشتی هه‌مو عیراق،
له‌وه هی كوردستانی، دا بو به حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غداد.
سامانی سروشتی كوردستان هه‌ر نه‌وت نیه. ئاو سامانێكی تره ره‌نگه له
پاشه‌رۆژدا گرنگی له نه‌وت كه‌متر نه‌بێ. جگه له نه‌وت و ئاو، گازی
سروشتی، ئاسن، مس، جۆره‌كانی به‌رد و ته‌نانه‌ت یۆرانیۆم... له كوردستان
هه‌یه. بۆچی هه‌مو ئه‌وه بۆ ناوه‌ند به جێ بهێڵرێ؟ كه‌ركوك له 1927
ه‌وه نه‌وتی لێ هه‌ڵئه‌هێنجرێ، له هه‌ندێ قۆناغ دا، رۆژانه زیاتر
له ملیۆنێك به‌رمیلی لێ ده‌رهێنراوه و نێردراوه بۆ بازاڕه‌كانی
جیهان، كه‌سێ شاره‌كه ببینێ باوه‌ڕ ناكا ده‌وڵه‌مه‌نترین مه‌یدانی
نه‌وت له‌م شاره‌دا بێ، چونكه كه‌ركوك زیاتر له‌وه‌ی له شار بچێ له
دێ‌یه‌كی گه‌وره ئه‌چێ.
ئێمه كه پرۆژه‌ی قانونی ئیداره‌ی عیراقمان ئاماده ئه‌كرد ئه‌وه‌مان
گۆڕی، مافی به كار هێنانی‌مان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دانا. لامان وابو
ئه‌وه توشی توڕه‌بونی هه‌مو نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی عه‌ره‌ب ئه‌بێ.
كه‌چی له پێش هه‌مو عه‌ره‌به‌كانه‌وه توشی ناڕه‌زایی بریمه‌ر بو.
بریمه‌ر پێ دا ئه‌گرێ به كار هێنانی سامانی سروشتی له ده‌سه‌ڵاتی
به‌غداد بێ. پێ ئه‌چێ تاڵه‌بانی و بارزانی، بۆ موجامه‌له‌ی ئه‌مه‌ریكا
یان راستتر بۆ موجامه‌له‌ی بریمه‌ر، ئه‌وه‌یان قبوڵ كرد بێ. من ئه‌وه‌م
بۆ د نه‌جمه‌دین باس كرد كه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ده‌س حكومه‌تی هه‌رێم
ئه‌وه به قازانجی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌بێ، كوردستان
ئه‌كرێته‌وه بۆ سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپی نه‌ك هه‌ر له
نه‌وت دا به‌ڵكو له هه‌مو مه‌عده‌نه‌كانی تردا، بۆ ئه‌وه‌ی كه
گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه یه‌كێ بێ له‌و مه‌سه‌لانه‌ی بۆ
ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی باس بكا.
27 ی 1 ی 04 سێشه‌م:
د موفق الربیعی له گفتوگۆیه‌كی‌دا له گه‌ڵ سایتی ایلاف پێشنیاری 5 ئیقلیمه‌كه‌ی دوباره كردۆته‌وه.
28 ی 1 ی 04 چوارشه‌م:
ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبدار له به‌رده‌م فندق شاهین له كه‌ڕاده له به‌غداد
به شۆفێره‌كه‌یه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه 3 كه‌سی كوشتوه و زیاتر له 10
كه‌سی بریندار كردوه.
×
دوێنێ تاڵه‌بانی به په‌له رۆیشتوه بۆ به‌غداد بۆ كۆبونه‌وه له
گه‌ڵ بریمه‌ر و بارزانی بۆ درێژه پێ دانی كۆبونه‌وه‌ی پێش‌و. به‌یانی
ئه‌مڕۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی. وه‌كو د محه‌مه‌د سابیر وتی ئه‌بێ رێك
كه‌وتبن. چه‌ند رۆژی له‌مه‌وبه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌ك بوبو له نێوان بریمه‌ر و
بارزانی دا، به نوێنه‌رایه‌تی مام جه‌لال د فوئاد مه‌عسوم به‌شداری
بوه. مام جه‌لال له زۆر كۆبونه‌وه‌دا، چه‌ند جارێكیش به نوسین، د فوئاد
مه‌عسومی به "لا نه‌رمه‌كه" ی ناو یه‌كێتی دیاری كردوه.
ده‌نگوباسی كۆبونه‌وه‌كان باس ناكه‌ن و له سه‌ر چی رێك كه‌وتون كه‌س
نازانێ، ئاخۆ ئه‌م بێده‌نگی‌یه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌ندامانی م‌ح، به
تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دژی خواسته سه‌ره‌كی‌یه‌كانی كوردن و، رای گشتی
عیراق به خۆ نه‌كه‌ون یان بۆ ئه‌وه‌یه رای گشتی كورد نه‌وروژێ؟ جارێ
مه‌علوم نیه.
29 ی 1 ی 04 پێنجشه‌م:
ئه‌مڕۆ سه‌ودای حیزبوڵای لوبنانی و ئیسرائیل بۆ گۆڕینه‌وه‌ی
گیراوه‌كان، كه عه‌ره‌ب به دیلی جه‌نگ ناویان ئه‌به‌ن، ده‌ستی پێ كرد.
كه‌متر له 10 گیراوی زیندو و ئێسكوپروسكی كوژراوی جو، به ناوبژی
ئه‌ڵه‌مانیا، گۆڕایه‌وه به زیاتر له 400 گیراوی فه‌له‌ستینی و
عه‌ره‌بی. ئه‌مه عه‌ره‌ب به سه‌ركه‌وتنی دا ئه‌نێن. ئه‌مه ده‌ری
ئه‌خا یه‌ك جوله‌كه چه‌ند موسوڵمان یان راستتر چه‌ند عه‌ره‌ب ئه‌ژی و،
نرخی جویه‌ك و نرخی عه‌ره‌بێك لای ده‌وڵه‌ته‌كانیان چه‌نده.
×
قه‌ناتی الجزیره: حافظ المیرازی گفتوگۆیه‌كی سیاسی ده‌رباره‌ی عیراق و فیدرالیزم له گه‌ڵ د به‌رهه‌م ساز كرد.
30 ی 1 ی 04 هه‌ینی:
خالد القشطینی له ستونه‌كه‌ی خۆی‌دا له (من أقوال الاسبوع) ئه‌م
بڕگه‌یه‌ی له گفتوگۆكه‌ی من و الشرق الاوسط وه‌رگرتوه. "لی الحق فی
أن أقلق. نعم أنا أخاف من الجیش العراقی ومؤسساته الامنیه. علینا ألا
ننسی ان الفوج الاول من الجیش العراقی الذی تأسس عام 1921 كان یحمل اسم
(الامام موسی الكاظم) وقد جا‌ء الفوج الی كردستان جنبا الی جنب قوات
الاحتلال لیدمر وطننا".
×
قه‌ناتی العربیه: هشام ملحم له گه‌ڵ د به‌رهه‌م گفتوگۆیه‌كی سیاسی له سه‌ر توركیا و عیراق و فیدرالی كرد.
×
د مه‌حمود گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی بۆ راوێژ له گه‌ڵ تاڵه‌بانی و
دواتر ئه‌چێ بۆ هه‌ولێر بۆ بینینی بارزانی. ئێوارێ هات بۆ سه‌ردانم. د
مه‌حمود قسه ناشارێته‌وه و، راز راناگرێ. باسێكی بۆ گێڕامه‌وه تا ئه‌و
کاته سه‌رنجی رانه‌کێشا بوم و بیرم لێ نه‌کرد بوه‌وه. كاتێ له به‌غداد
گروپی كوردی مه‌جلیس لای بارزانی كۆبونه‌ته‌وه، مام جه‌لال وتویه‌تی:
"بریمه‌ر ئێمه‌ی بانگ كردوه بۆ به‌غداد چونكه م‌ح گه‌یشتۆته بنبه‌ست."
گوایه مام جه‌لال و بارزانی هاتون بۆ ئه‌وه‌ی خاوی بكه‌نه‌وه تا م‌ح له
بنبه‌ست ده‌ربچێ. ئینجا تێگه‌یشتم که بۆچی، له‌و کاته گرنگ و ناسکه‌دا،
داوام لێ نه‌کراوه بگه‌ڕێمه‌وه به‌غداد به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانی مه‌جلیس
و گفتوگۆکانی قانونی ئیداره بم، هۆی بنبه‌سته‌كه گفتوگۆکانی ئێمه
بوه، چونکه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئێمه بۆ قانونی ئیداره‌مان ئاماده کرد بو
و، دابومان به ئه‌ندامانی مه‌جلیسی حوکم و لوجنه قانونیه‌که‌ی، زۆری
ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌کانی مه‌جلیس به لایانه‌وه په‌سند نه‌بو. ته‌نانه‌ت
که‌سێکی وه‌کو عادل عه‌بدولمه‌هدی که به درێژایی ژیانی سیاسی خۆی به
دۆستی کورد و پشتیوانی مه‌سه‌له‌که‌ی دائه‌نا، هه‌ر ماده‌یه‌کی قانونه‌که
پێوه‌ندی به مافێکی بنه‌ڕه‌تی کورده‌وه هه‌بوایه داوای ئه‌کرد دوا بخرێ
بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی گشتی و کاتی نوسینی ده‌ستور.
تێگه‌یشتم ئیتر ئیشی من له به‌غداد ته‌واو بوه.
31 ی 1 ی 04 شه‌مه:
له سایتی موسوعه النهرین دا (مسوده قانون اداره الدوله العراقیه
للفتره الانتقالیه) بڵاو كراوه‌ته‌وه گۆیا لوجنه قانونیه‌كه ته‌واوی
كردوه و ئه‌خرێته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی م‌ح. ئه‌م پرۆژه‌یه جیاوازه
له‌وه‌ی پێشتر گفتوگۆی له سه‌ر کرا بو.
له سه‌ره‌تای مانگی 12 ه‌وه که ئیتر به جدی باس له نوسینی قانونی
ئیداره ئه‌كرا. چه‌ندین پرۆژه له لایه‌ن هه‌ندێ له ئه‌ندامانی م‌ح و
یاساناسی تره‌وه ئاماده كرا بو. له ناو ئه‌و پرۆژانه‌دا دوانیان
له‌وانی تر له پیش‌تر بون. یه‌كێكیان پرۆژه‌ی كوردی بو كه
"ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان" ئاماده‌ی كردبو ئه‌وی تریان
پرۆژه‌یه‌ك بو پاچه‌چی و هاوكاره‌كانی ئاماده‌یان كرد بو.
پرۆژه‌كه‌ی "ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان" دوای هه‌ندێ ده‌سكاری
له لایه‌ن گروپی كوردی م‌ح ه‌وه به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی
یه‌كسانی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و موڵكیه‌تی سامانی سروشتی دا.
پرۆژه‌كه دابه‌ش كرا به سه‌ر ئه‌ندامانی م‌ح دا. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م
پرۆژه‌یه له‌وه‌ی پاچه‌چی فراوانتر و "شامل" تر بو ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی
كه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی مسوه‌ده‌ی قانونه‌که بو ئه‌مه‌ی كرد به
بنچینه‌ی گفتوگۆكان.
له سه‌ر بابه‌ته گشتییه‌كان ناكۆكی‌یه‌كی ئه‌وتۆ له بیروبۆچونه‌كان دا
نه‌بو به‌ڵام هه‌ر ماده‌یه‌ك پێوه‌ندی به مافی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌وه
هه‌بو هه‌ندێ له ئه‌ندامانی عه‌ره‌ب به تایبه‌تی پاچه‌چی و نوێنه‌ری
مه‌جلیسی ئه‌علا داوایان ئه‌كرد جارێ دوا بخرێ تا بابه‌ته
ناوكۆیی‌یه‌كان ته‌واو ئه‌بن. هه‌ندێ جار به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌وان
كه‌سانێكی هه‌ڵبژێردراو نین له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆیه ده‌سه‌ڵاتی
بڕیاردانی ئه‌و شته‌یان نیه. راستی‌یه‌كه‌ی جۆرێ بو له خۆدزینه‌وه بۆ
سه‌لماندنی مافه‌كانی كورد و په‌شیمان بونه‌وه له هه‌ندێ كه‌س و
لایه‌ن.
پرۆژه‌ی كوردی كاردانه‌وه‌ی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی به دوای خۆی‌دا هێنا:
له ناو عیراق دا هه‌مو جوڵانه‌وه بنچینه‌وان "اصولی" ه‌كانی شیعه و
سوننه و كه‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی عه‌ره‌ب چونه‌وه به
گژی‌دا.
له نه‌جه‌ف صه‌دره‌دین قه‌بانچی له وتاری نوێژی هه‌ینی دا و له كوفه
موقته‌دا صه‌در له وتاری نوێژی هه‌ینی‌دا دژی فیدرالیزم دوان.
له به‌غداش پیش‌تر ئه‌ندامه دیاره‌كانی "هیئه علما‌ء المسلمین" د ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی و د حاریس زاری دژی دوا بون.
صوبحی عه‌بدولحه‌مید و هارون محه‌مه‌د كه خۆیان به نوێنه‌ری جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب دائه‌نا دژی وه‌ستان
له ده‌ره‌وه‌ش به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌ردۆغان و مه‌لیك عه‌بدوڵا به ئاشكرا دژی دوان.
پێ ئه‌چێ پرۆژه‌ی گروپی کوردیه‌که‌یان فت کرد بێ!
||||| شوباتی 2004
ئه‌م مانگه د موحسین عه‌بدولحه‌مید سه‌رۆكی ده‌وریی م‌ح ئه‌بێ.
د موحسین عه‌بدولحه‌مید سكرتێری الحزب الاسلامی العراقی‌یه. باوكی
مه‌لا بوه. برایه‌كی‌یشی كه ناوی نیزامه‌دینه مه‌لایه. کوردی
ناوچه‌ی شوانی كه‌ركوكه. هاوسه‌ره‌که‌ی عه‌ره‌به. یه‌كێكه له
كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی إخوان المسلمین له عیراق. له جامیعه‌ی
ئه‌زهه‌ر دكتۆرای وه‌رگرتوه. چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ته‌فسیری
قورئان نوسیوه. مامۆستایه له جامیعه‌ی به‌غداد. دوای روخانی به‌عس
یه‌كی بو له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی "هیئه علما‌ء المسلمین". دوای
تێکه‌ڵاو بونی به پرۆسه‌ی سیاسی له گه‌ڵیان نه‌ماوه. پشتیوانی له
مافه‌كانی كورد، به تایبه‌تی فیدرالیزم، ئه‌كا.
×
1 ی 2 ی 04 یه‌كشه‌م:
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
له هه‌ولێر له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 2 ی یه‌كێتی و له باره‌گای لقی 3 ی پارتی دو كه‌س خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
وه‌كو ئه‌ڵێن له هه‌ردولا زیاتر له 50 كه‌س كوژراو و زیاتر له 100 كه‌س بریندار بون.
3 ی 2 ی 04 سێشه‌م:
چوم بۆ هه‌ولێر بۆ به‌شداری له پرسه‌ی گشتی شه‌هیده‌كان دا. پێش
نیوه‌ڕۆ ته‌رمی شاخه‌وانیان ناشتوه. له مه‌ڵبه‌ند 48 كه‌س كوژراوه.
ژماره‌ی كوژراو له 100 تێپه‌ڕیوه.
4 ی 2 ی 04 چوارشه‌م:
پیته‌ر گالبرێس بۆ فراوین میوانی من بو. ئه‌ویش پێ‌ی وایه ئیستا كاتێكی له‌باره بۆ
كورد ئه‌توانێ زۆر شت وه‌ربگرێ. رێگای وه‌رگرتنی رون ئه‌كاته‌وه.
به‌رنامه‌یه‌کی به نوسین له سه‌ر جۆری دانوسه‌ندنی کوردی – ئه‌مه‌ریکی
ئاماده کردوه، جگه له‌وه‌ی بنه‌ما گشتیه‌کانی هونه‌ری گفتوگۆی دیاری
کردوه، چکاوه‌ی ته‌جروبه‌ی دیپلۆماسی خۆی تێ‌دا دارشتوه. پێش نیوه‌ڕۆ
سه‌ردانی مام جه‌لالی کرد بو بیروبۆچونه‌كانی خۆی بۆ باس كرد بو له سه‌ر
دانوسه‌ندنی كورد و ئه‌مه‌ریكا. وتی: "یه‌ك وشه‌ی لێ وه‌رنه‌گرتم"
وتم: "بۆچی؟" وتی: "بیروڕای تایبه‌تی خۆی هه‌یه" به درێژی قسه‌مان
كرد هه‌ندێ به‌ڵگه و وتاری دامێ.
7 ی 2 ی 04 شه‌مه:
ئه‌مشه‌و ده‌سكاری مێژوی رۆژنامه‌وانی‌م ته‌واو كرد و ئاماده‌م كرد بینێرم بۆ مامۆستا ره‌فیق سالح،
وتاری: خواسته‌كانی كورد له عیراقی نوێ ئه‌بێ چی بێ؟ ته‌واو بو ئیستا ئاماده‌یه بۆ بڵاوکردنه‌وه..
×
8 ی 2 ی 04 یه‌كشه‌م:
تیمی ر ن ی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی ئه‌مرۆ له گه‌ڵ م‌ح
كۆبۆته‌وه. ئه‌م تیمه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی عیراق هاتون كه ئاخۆ
بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌شێ. مام جه‌لال به‌شدار بوه.
9 ی 2 ی 04 دوشه‌م:
وه‌كو ده‌زگای راگه‌یاندنی یه‌كێتی گێڕایه‌وه، له كۆبونه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆی م‌ح دا مام جه‌لال له سه‌ر مافه‌كانی كورد و كه‌ركوك و زمانی
كوردی قسه‌ی كردوه.
×
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه كه نێردراوه‌كانی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی له
راپۆرته‌كه‌یان دا به هێزبونی كورد و شیعه‌یان به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی
داناوه بۆ سه‌ر ئاسایشی عیراق. به‌ڵام راستی‌یه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به كورد
بیرورای خه‌ڵكیان گێڕاوه‌ته‌وه و شتی باشیان نوسیوه.
14 ی 2 ی 04 شه‌مه:
پاچه‌چی مسوه‌ده‌ی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقی له شه‌رقی
ئه‌وسه‌ت دا بڵاو كردۆته‌وه. پرۆژه‌ی گروپی کوردی که له سه‌ره‌تاوه کرا
بو به بنچینه‌ی گفتوگۆکان و هه‌ندێکی باشی په‌سند کرا بو پشت گوێ خراوه،
پرۆژه‌یه‌کی نوێ‌یان هێناوه‌ته سه‌ر مێزی لێدوان که ئه‌مه‌ریکیه‌کان به
هاوکاری عه‌دنان پاچه‌چی و فه‌یسه‌ل ئوسترابادی و سالم چه‌له‌بی نوسی
بویان. له‌م پرۆژه‌یه‌دا تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر مافه‌کانی کورد که‌م
کراونه‌ته‌وه. چونی بارزانی و تاڵه‌بانی بۆ به‌غداد و، به‌شداری
راسته‌وخۆیان له گفتوگۆکان دا له روی "هونه‌ری دانوسه‌ندن" ه‌وه کارێکی
نادروسته. ئه‌بو رێگه‌یان به نوێنه‌ره‌کانیان بدایه ورده‌کاری
بابه‌ته‌کان له گه‌ڵ بریمه‌ر و ئه‌ندامانی م‌ح باس بکه‌ن و ببڕێننه‌وه،
خۆیان له دوا بڕیار و ئیمزا کردن دا به‌شدار بونایه.
×
سه‌رچاوه: كوردسات،
تاڵه‌بانی سه‌ردانی سیستانی كردوه.
له گه‌ڵ عه‌زیز حه‌كیم كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی به‌ست.
×
له فلوجه هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس و باره‌گای قایمقام.
زیاتر له 20 كه‌س كوژراوه. وه‌كو بڵاویان كرده‌وه دوان له هێرشكه‌رانی
كوژراو پاسپۆرتی لوبنانی‌یان پێ بوه.
15 ی 2 ی 04 یه‌كشه‌م:
ئه‌مشه‌و له گۆیژه و ئه‌زمڕ به‌فر باریوه.
16 ی 2 ی 04 دوشه‌م:
2 كه‌س كه دانراون بۆ ئۆفیسی سام له سلێمانی به ناوی بیل گرانت و جۆن
لیسته‌ر له گه‌ڵ دڵدار كه‌تانی هاتن سه‌عات 15 بۆ ماوه سه‌عاتێ
قسه‌مان كرد ماوه‌ی 5 مانگ ئه‌مێننه‌وه له ماوه‌ی گوێزانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات له سامه‌وه بۆ حكومه‌تێكی عیراقی لێره ئه‌بن بیروڕای خه‌ڵك
ئه‌پرسن ده‌رباره‌ی پێوه‌ندی ناوچه‌كه به ناوه‌نده‌وه.
باسی فیدرالی 5 هه‌رێمی و ده‌سه‌ڵاته‌كانیم بۆ كردن و، بیرورای خۆم سه‌باره‌ت به حكومه‌تی هه‌رێم.
×
ئه‌مشه‌و عه‌تا موفتی به ته‌له‌فۆن پێ‌ی وتم: "عوسمان میرغه‌نی وتویه‌تی وتاره‌که‌م به ته‌ئكید بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه."
×
حاجیه‌كانی سلێمانی گه‌یشتونه‌ته‌وه سلێمانی. له مه‌كه و مه‌دینه
ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵكردوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سیان بزر نه‌بێ و له
ژێری‌دا كۆ ببنه‌وه. ئه‌وه یه‌كه‌م جاره ئاڵای كوردستان له مه‌كه و
مه‌دینه هه‌ڵ بكرێ.
19 ی 2 ی 04 پێنجشه‌م:
بریمه‌ر له سه‌ردانی كه‌ربه‌لادا وتویه‌تی: "رێگه نادا ئیسلام بكرێته
سه‌رچاوه‌ی نوسینی ده‌ستوری عیراق". موقته‌دا صه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی له
ئه‌مه‌ریكا كردوه كه ئه‌گه‌ر ئیسلام نه‌كرێته سه‌رچاوه‌ی دانانی
ده‌ستور به‌رهه‌ڵستی چه‌كدار ئه‌كا. هه‌رچه‌نده موقته‌دا گه‌نجێكی گه‌وج
و سه‌ره‌ڕۆیه به‌ڵام پێم وایه ئه‌م قسه‌یه‌ی گه‌فێكی درۆیه.
×
ستیفانی نۆلن په‌یامنێری رۆژنامه‌ی (گلۆب ئاند مه‌یل) كه به‌ر له
په‌لاماردانی عیراق له سلێمانی بو هاتۆته‌وه بۆ عیراق و پاشنیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ هات بۆ لام بۆ گفتوگۆ له سه‌ر هه‌لومه‌رجی عیراق و كوردستان.
×
كوفی ئه‌نان رایگه‌یاند كه دۆخی ئیستای عیراق له بار نیه بۆ
هه‌ڵبژاردنی گشتی. سیستانی قبوڵی كردوه به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش گه‌ره‌نتی بدا.
20 ی 2 ی 04 هه‌ینی:
شه‌رقی ئه‌وسه‌ت، که به عه‌ره‌بی له له‌نده‌ن ده‌رئه‌چێ و، له سه‌ر
ئاستی ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌کێکه له بڵاوترین رۆژنامه
عه‌ره‌بیه‌کان، وتاره‌كه‌می به كه‌مێ ده‌سكاری‌یه‌وه له مه‌سه‌له‌ی
دین و ده‌وڵه‌ت دا بڵاو كردۆته‌وه. ئه‌م وتاره‌م بۆ رای گشتی عه‌ره‌ب، به
تایبه‌تی بۆ رۆشنبیر و خوێنده‌واره‌کانی، نوسیوه بۆ ئه‌وه‌ی له زمانی
یه‌کێکه‌وه، که له ناو هه‌ندێ کۆڕ و کۆمه‌ڵیان دا به یه‌کێ له "من
غلاة القومیین الاکراد" ناسراوه، هه‌ڵوێست و خواسته‌کانی کوردیان بۆ رون
ببێته‌وه.
(بڕوانه شرق ئه‌وسه‌ت، ژماره 9215 - 20/2/2004) (بڕوانه کوردستانی نوێ بۆ زمانی کوردی)
22 ی 2 ی 04 یه‌كشه‌م:
له به‌غداد ثامر سلیمان الضاری برای حارث الضاری كوژراوه. ره‌نگه له سۆنگه‌ی جیاوازی تائیفی‌یه‌وه بێ چونكه سوننی‌یه‌كی توندڕه‌و بوه.
23 ی 2 ی 04 دوشه‌م:
ئێواره‌ی دوێنێ گه‌رده‌لولێكی به هێز هه‌ڵی كرد و، شه‌وه‌كه‌شی
كڕێوه‌ی به‌فر ده‌ستی پێ كرد. له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكا سلێمانی
سپی بو. ئه‌مڕۆ سلێمانی وه‌كو پیره‌مێرد وتویه‌تی. "ئه‌ڵێ‌ی به‌ڵقیسه
تارای زیوینی پۆشیوه" ره‌نگه ئه‌ستورایی به‌فره‌كه له ناوشاردا له
15 ملیم زیاتر بێ.
×
هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسی ناكۆكی سه‌رانی كورد و سام
ئه‌كه‌ن. وه‌كو د مه‌حمود وتویه‌تی ره‌نگه جارێ نه‌گه‌نه رێككه‌وتن له
به‌ر ئه‌وه قانونه‌كه له كاتی دیاریكراودا دوا ئه‌كه‌وێ.
×
له به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوا له كه‌ركوك ئۆتۆمۆبیلێكی
بۆمبادار به دو خوكوژه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه. 17 ی كوشتوه و 35 ی بریندار
كردوه. به زۆری كوردن. هه‌ندێ له كوژراوه‌كان پۆلیسن.
24 ی 2 ی 04 سێشه‌م:
د موحسین عه‌بدولحه‌مید له قسه‌كردن دا زۆرجار زه‌له ئه‌كا. به‌ڵام له
ده‌ربڕینی بیروڕاكانی‌دا ئازا و ئاشكرایه. له گفتوگۆیه‌ك دا له گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی القبس ی كوه‌یتی وتویه‌تی: "سونه له عیراق دا زۆرایه‌تین و
%60 ی دانیشتوانی عیراق پێك ئه‌هێنن. سیستانی یه‌كێكه له
مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه و مه‌رجه‌ع نیه بۆ هه‌مو شیعه و بۆ ئه‌وان
(مه‌به‌ستی سونه‌ی عه‌ره‌ب) و بۆ كورد. ره‌ئیه‌كانی مولزه‌م نین و وه‌كو
یه‌كێ له ره‌ئیه‌كان وه‌رئه‌گیرێ" ئه‌م قسانه له ناو ریزه‌كانی
شیعه‌دا به خراپ ده‌نگی داوه‌ته‌وه. له سایتی (موسوعه النهرین) دا
چه‌ندین وتاریان له دژی بڵاو كردۆته‌وه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به ناوی د موحسین عه‌بدولحه‌میده‌وه، سه‌رۆكی
ئه‌م مانگه‌ی م‌ح، بڵاویان كرده‌وه كه عیراق له سه‌رده‌می صه‌دام دا
ئه‌رزی زۆری لێ دابڕاوه و دراوه به دراوسێكانی حكومه‌تی نوێ‌ی
عیراق ئه‌و ئه‌رزانه له كوه‌یت و ئوردون ئه‌سێنێته‌وه. رۆژی دواتر ئه‌م
قسانه‌ی به درۆ خسته‌وه. بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م دركاندنه گرنگه كه
به خراپ ده‌نگی دایه‌وه گفتوگۆی له گه‌ڵ هه‌ندێ رۆژنامه كرد و
سه‌ردانی كوه‌یتی كرد.
25 ی 2 ی 04 چوارشه‌م:
ئه‌مڕۆ كوردستانی نوێ ته‌رجومه‌ی وتاره‌كه‌ی شه‌رقی ئه‌وسه‌تی منیان بڵاو كردۆته‌وه دلاوه‌ر عوسمان ته‌رجومه‌ی كردوه.
×
وه‌كو سه‌فین دزه‌یی له كوردستان تی‌ڤی بڵاوی كرده‌وه ئه‌مڕۆ
تاووتوێ‌ی قانونی ئیداره له م‌ح دا ده‌ستی پێ كردوه. به‌ڵام
ئاگاداری به ده‌سته‌وه نه‌دا. تاڵه‌بانی و بارزانی هه‌ردوكیان له
به‌غدادن.
×
بزوتنه‌وه‌ی راپرسی وه‌فدێكی ناردوه بۆ به‌غداد. ئه‌مڕۆ لیستی
ئیمزای 1 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن به‌ره‌وژوری 16 ساڵ داوه
به م‌ح و سام داوا ئه‌كه‌ن بۆ دیاری كردنی چاره‌نوسی كورد له كوردستان
راپرسی بكرێ.
×
شه‌و دره‌نگانێ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی لاواز بو.
26 ی 2 ی 04 پێنجشه‌م:
سایتی كوردستان نێت وتاره‌كه‌ی له كوردستانی نوێ وه‌رگرتوه سه‌رله‌نوێ بڵاوی كردۆته‌وه.
27 ی 2 ی 04 هه‌ینی:
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه: د. ره‌جا خوزاعی پێشنیارێكی
داوه به م‌ح بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری 137 به زۆرایه‌تی 15 ده‌نگ
هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه. 5 كه‌س به هاندانی ئه‌بو ئه‌مه‌ل كه ئیسلامی
بون بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له كۆبونه‌وه ده‌رچون. سه‌یر ئه‌وه‌یه:
خوزاعی له ده‌نگدانی یه‌كه‌م دا ده‌نگی بۆ بڕیاری 137 داب‌و كه‌چی
ئیستا خۆی پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كردوه.
سالم چه‌له‌بی كه له باتی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له‌وێ بوه ئه‌ویش له
كۆبونه‌وه‌كه ده‌رچوه. له‌وه‌تی شوێنی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له
ئه‌مه‌ریكا له‌قیوه و تاوانباری ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی زانیاری درۆی
داونه‌تێ، خۆی به هێزه ئوسولی‌یه‌كانی شیعه و به سیستانی‌دا
هه‌ڵواسیوه و بۆته هاوده‌نگیان.
28 ی 2 ی 04 شه‌مه:
ئه‌مڕۆ ئه‌بو قانون اداره الدوله العراقیه ته‌واو بكرێ به‌ڵام
ده‌رنه‌چو. وه‌كو رادیۆی سه‌وا بڵاوی كرده‌وه ناكۆكی له سه‌ر
شه‌ریعه‌تی ئیسلام و فیدرالیزم و به‌شی ئافره‌ت له داووده‌زگای
ته‌شریعی و ته‌نفیزی‌دا هه‌یه و، هێشتا له سه‌ر ئه‌م پرسانه رێك
نه‌كه‌وتون. له ناو ئه‌وانه‌دا كه قسه‌یان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
كردوه د مه‌حموده.
29 ی 2 ی 04 یه‌كشه‌م:
خه‌لیل دۆسكی چه‌ند رۆژێ پێش ئیستا بۆ ته‌داوی چو بۆ ڤییه‌نا به‌ڵام
لێ‌ی نا‌ئومێد بون له به‌ر ئه‌وه هێنایانه‌وه بۆ دهۆك له نه‌خۆشخانه‌ی
ئازادی كۆچی دوایی كرد.
12 و کۆتایی
|||||مارتی 2004
1 ی 3 ی 04 دوشه‌م:
سه‌رۆكی نۆره‌یی ئه‌م مانگه‌ی م‌ح (مجلس الحکم) د محه‌مه‌د به‌حره‌لعلوم ئه‌بێ.
من دوربه‌دور چاودێری ئه‌که‌م. ئاگاداریه‌کانم هی ده‌ستی دوه‌مه.
×
حه‌مید كه‌فائی، وته‌بێژی مه‌جلیسی حوکم، رایگه‌یاند كه قانونی
ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به گشتی ده‌نگ په‌سند كراوه. ئیمزاكردنی خراوه‌ته
چوارشه‌م واته دوای ته‌واو بونی مه‌راسیمی عاشورا.
×
ئه‌مڕۆ ته‌رمی خه‌لیل دۆسكی له دهۆك به خاك ئه‌سپێرن. ئه‌ندامانی م
س و وه‌زیره‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه چون بۆ دهۆك
بۆ به‌شداری له مه‌راسیمه‌كه‌دا.
×
سه‌عات 6 ی ئێواره مریه‌م فام میصری‌یه كار بۆ ئه‌سۆشیتدپرێس كار ئه‌كات هات بۆ گفتوگۆ.
×
سه‌عات 7 بیل گرانت و جۆن لیسته‌ر له سام (سلطه الاتلاف موقته) هاتن
بۆ ئه‌وه‌ی بیروڕای من و كاردانه‌وه‌ی له ناو خه‌ڵك دا بزانن له سه‌ر
قانونه‌كه. من وتم: "گفتوگۆكان له ژورێكی داخراودا كراون و شه‌فافیه‌ت
له كاره‌كه‌دا نه‌بوه له به‌ر ئه‌وه نازانم له داواكانی كورد چی
سه‌لمێنراوه" سه‌رله‌نوێ خواسته‌كانی كورد و مه‌ترسی‌یه‌كانی خۆمان بۆ
رون كرده‌وه.
پرسی‌یان كه قانونه‌كه ده‌رچو بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بیروڕای خه‌ڵكی
كوردستان چیه له سه‌ری له كێ پرسیار بكه‌ن؟ ره‌ئی خۆمم پێ وتن.
جۆن عه‌ره‌بی ئه‌زانێ. كۆپی چند وتارێكم دایه له‌وانه: وتوێژه‌كه‌ی
خۆم و وتاره‌كه‌م له شه‌رقی ئه‌وسه‌ت دا و وتارێكی عه‌ره‌بی
ده‌رباره‌ی فیدرالی له سه‌ر نمونه‌ی كه‌نه‌دا و وتارێكی پرۆفیسۆر
ئۆلێرلی كه له لۆس ئه‌نجلس تایمس دا بڵاوی كردۆته‌وه.
×
2 ی 3 ی 04 سێشه‌م:
ئه‌مڕۆ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كه‌ربه‌لا و له حه‌وشی مزگه‌وتی ئیمام
موسای كازم دا بوه. هه‌ندێكیان خۆته‌قاندنه‌وه بون. له 150 كه‌س زیاتر
كوژراوه و زیاتر له 500 كه‌س بریندار بوه.
ئه‌م ته‌قینانه‌وانه له‌م كاته‌دا: رۆژی عاشورا و، له‌و شوێنانه‌دا:
پیرۆزگا و ئارامگای ئیمامه‌كانی شیعه، به ده‌ستدرێژی‌یه‌كی ئێجگار
گه‌وره و به هه‌وڵێكی راسته‌قینه دائه‌نرێ بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی
مه‌زه‌بی له به‌ینی شیعه و سوننه‌دا، كه پێ ئه‌چێ بۆ جێبه‌جێكردنی
پلانه‌كه‌ی زه‌رقاوی بێ. به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م پیلانه شه‌یتانی‌یه سه‌رئه‌گرێ یا نه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی له پاشه‌ڕۆژدا وه‌رئه‌گرینه‌وه.
×
3 ی 3 ی 04 چوارشه‌م:
به هۆی روداوه‌كانی كه‌ربه‌لا و كازمیه ئیمزاكردنی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت دوا كه‌وت.
ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتۆته 271 كه‌س وه‌كو به‌حره‌لعلوم له كۆنفره‌نسی رۆژنامه‌وانیدا وتی.
×
مه‌كته‌بی سیستانی و سه‌رانی دینی‌ی شیعه ئه‌مه‌ریكا تاوانبار
ئه‌كه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌رپرسی دابینكردنی ئاسایشن. ئه‌مانه
سه‌یرن له لایه‌كه‌وه قبوڵ ناكه‌ن ئه‌مه‌ریكایی و هێزه‌كانی
هاوپه‌یمانیان بچنه پیرۆزگاكانیانه‌وه، كه‌چی هه‌رچی‌یه‌كیان لێ
ئه‌قه‌ومێ یه‌كسه‌ر په‌نجه‌ی تاوانباركردن ئه‌كه‌نه ئه‌مه‌ریكا. له
راستی‌دا ئه‌مه جۆرێكه له سپڵه‌یی له كاتێكا دا له سه‌رده‌می صه‌دام
دا نه‌یان ئه‌وێرا قسه بكه‌ن و، مه‌راسیمی ئاینی‌یان لێ قه‌ده‌غه
كرابو، ئیستا له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سام دا به‌وپه‌ڕی ئازادی‌یه‌وه
قسه ئه‌كه‌ن و ئه‌جوڵێن و مه‌راسیمی دواكه‌وتوانه‌ی خۆیان به جێ
ئه‌هێنن، كه‌چی به‌وجۆره پاداشتی چاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ده‌نه‌وه.
×
4 ی 3 ی 04 پێنجشه‌م:
روداوه‌كانی پیرۆزگاكان شیعه‌كانی هه‌ژاندوه كه‌وتونه‌ته وتنه‌وه‌ی
هه‌ستی مه‌زڵومی كه بیری شیعه‌ی له سه‌ر دامه‌زراوه و، ده‌ربڕینی
هه‌ستی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سوننه. له زۆر سایتی ئینته‌رنێت دا
ئه‌مه ئه‌بینرێ. دركاندنه‌كانی موحسین عه‌بدولحه‌مید، كه له ناو
شیعه‌دا به خراپ ده‌نگی دایه‌وه، ئه‌م روداوانه‌یشی هاتۆته سه‌ر.
له موسوعه النهرین دا:
به‌ر له چه‌ند رۆژێ زهیر شنتاف نوسی بوی: "نعم للتقسیم".
رۆژی 3 ی 3 عبدالله العماری نوسی بوی: "إنهض ایها المارد الشیعی"
داوای له شیعه‌ی عیراق كردوه ده‌وڵه‌تی تایبه‌تی خۆیان دابمه‌زرێنن.
هه‌مان رۆژ ناهده سوار (كه ره‌نگه ناوێكی خواستراو بێ) نوسیوێتی "یا
شیعه الیوم لاتكرروا غلطه شیعه الامس" داوای دروستكردنی (كیان) ی
تایبه‌تی شیعه‌ی كردوه.
رۆژی 4 ی 3 طالب الشطری نوسیوێتی: "الحرب الاهلیه ضد الشیعه وجماعه
م‌و انی" ئه‌ویش داوای دروستكردنی (كیان) ی تایبه‌تی شیعه‌ی كردوه.
ئه‌مانه داوا ئه‌كه‌ن له سوننه جیا ببنه‌وه، سامانی سروشتی خۆیان بۆ
خۆیان بێ و سنوری شاره‌كانیان به هێزی خۆیان بپارێزن. ئه‌گه‌ر ئه‌م
خواستانه ببێته داواكاری هێزه شیعی‌یه‌كان بۆ كورد باش ئه‌بێ، به‌ڵام
سه‌رانی شیعه ره‌نگه گوێ به‌م قسانه نه‌ده‌ن چونكه ئه‌وان
ئه‌یانه‌وێ ئه‌گه‌ر حوكم بگرنه ده‌س حوكمی هه‌مو عیراق بكه‌ن به سوننه
و شیعه و كورده‌وه نه‌ك به ته‌نیا شیعه.
×
هێشتا ده‌قی قانونه‌كه له لایه‌ن م‌ح ه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی ئاگاداریه‌کانی من و براده‌رانی تریش هه‌ر ده‌زگاکانی
راگه‌یاندنه. له قسه‌كانی دوێنی شه‌وی د به‌رهه‌م و له‌و گفتوگۆیه‌دا د
مه‌حمود رۆژی 3 ی مانگ له گه‌ڵ رادیۆی سه‌وا كردویه‌تی پێ ئه‌چێ
قانونه‌كه چه‌ند ده‌لاقه‌ی تێ دا بێ.
ده‌سكه‌وته‌كان:
- عیراق به ره‌سمی دان ئه‌نێ به حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی و دادگاكانی كوردستان دا له‌و ناوچانه‌ی رۆژی 19 ی مارتی
2003 له ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌دا بون.
- ناسینی ره‌سمی زمانی عه‌ره‌بی و كوردی له هه‌مو عیراق دا و ره‌نگدانه‌وه‌ی له هه‌مو داووده‌زگا و به‌ڵگه‌كان دا.
- ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه ته‌عریب كراوه‌كان.
- هه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌ك بۆیان هه‌یه رێك بكه‌ون له ئیقلیمێك دا یه‌ك بگرن.
- ئه‌م قانونه ده‌سكاری ناكرێ مه‌گه‌ر به ده‌نگی سێچواریه‌كی
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی و موافه‌قه‌تی هه‌ر سێ ئه‌ندامه‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی.
- ئه‌گه‌ر دوسێیه‌كی ده‌نگده‌رانی 3 پارێزگا ده‌ستوری ره‌فز كرد ئه‌وا ده‌ستوره‌كه له هه‌مو عیراق دا نابێ جێبه‌جێ بكرێ.
ئه‌مه تیغێكی چه‌ند ده‌مه. كورد و عه‌ره‌ب و سوننه و شیعه ئه‌توانن دژی خواسته‌كانی یه‌كتری به كاری بهێنن.
ده‌لاقه‌كان:
- سنوری ئیستای هه‌رێمی كوردستان تا نوسینی ده‌ستور وه‌كو خۆی ئه‌مێنێته‌وه. هیچ ناوچه‌یه‌كی كوردنشینی تری ناخرێته سه‌ر.
- سنوری پارێزگاكان بێ ده‌سكاری تا نوسینی ده‌ستور ئه‌مێننه‌وه.
ئه‌و ناوچانه‌ی له كه‌ركوك دابڕاون ناخرێنه‌وه سه‌ری.
ئه‌و ناوچه كوردنشینانه‌ی له كوردستان دابڕاون و خراونه‌ته سه‌ر موسل و
تكریت و دیاله تا نوسینی ده‌ستور هه‌ر له سه‌ر ئه‌وان ئه‌مێننه‌وه.
- سامانی سروشتی هه‌ر له ده‌س به‌غدادا ئه‌مێنێته‌وه.
- پێشمه‌رگه هه‌ڵئه‌وه‌شێنرێته‌وه.
- دینی ره‌سمی ئیسلامه و نابێ هیچ قانونی دابنرێ له گه‌ڵ ئیسلام نه‌گونجێ.
×
5 ی 3 ی 04 هه‌ینی:
شیعه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپان، به‌رده‌وامن له سه‌ر
نوسینی ئاگراوی. داوای ده‌وڵه‌تێكی شیعه ئه‌كه‌ن. هه‌ندێكیان به
ئاشكرا شان به شانی هێرش بۆ سه‌ر قه‌ناته‌كانی جه‌زیره و عه‌ره‌بیه،
ئیستا هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر ئێران و سعودیه و حیزبوڵای لوبنان، ته‌نانه‌ت
یه‌كێكیان هێرشی كردۆته سه‌ر سیستانی. هه‌ندێ له‌مانه توڕه بون
له‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا تاوانبار ئه‌كه‌ن به ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ربه‌لا و
كازمیه و سوتاندنی ئاڵای ئه‌مه‌ریكی، ئه‌وه به چه‌واشه‌كردنی شیعه
دائه‌نێن، چونكه به‌رپرسی راسته‌قینه به تێڕۆڕیسته‌كانی سوننه
ئه‌زانن.
×
وائیل عه‌بدولله‌تیف ئه‌ندامی م‌ح و پارێزگاری به‌صرا، وه‌كو موسوعه
النهرین نوسیوێتی، ئێواره‌ی 3 ی 3 له ئۆتێلی كاپیتۆل له دوبه‌ی له
گه‌ڵ عیراقییه‌كان دانیشتوه باسی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی بۆ
كردون. پشتیوانی له فیدرالی كردوه و باسی دابه‌شكردنی عیراقی كردوه
به سه‌ر 5 هه‌رێم دا، له‌وانه هه‌رێمی جنوب: به‌صرا، ناصریه، عه‌ماره
و سه‌ماوه. باسی زیانی سیسته‌می ناوه‌ندی كردوه و، 2 نمونه‌ی
خۆیانی هێناوه‌ته‌وه كه له گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی جنوب رێك كه‌وتون
17 بنكه‌ی سوته‌مه‌نی دابنێن 4 مانگه چاوه‌ڕوانی موافه‌قه‌تی به‌غدا
ئه‌كه‌ن و، له گه‌ڵ ئێران رێك كه‌وتون 150 مێگاوات كاره‌بایان لێ بكڕن
بۆ ناوچه سنوری‌یه‌كان كه 200 مه‌تر دوره له هێڵی كاره‌بای
ئێرانه‌وه ئه‌ویش به هۆی موافه‌قه‌ت نه‌كردنی به‌غداوه دوا كه‌وتوه.
ئه‌م جۆره رونكردنه‌وانه به قازانجی كوردن.
×
توانا له باره‌گای م‌ح ه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ كردم. ئه‌مڕۆ ئه‌بو
قانونه‌كه ئیمزا بكرێ چونكه به گشتی ده‌نگ بڕیاری له سه‌ر درا بو.
سه‌ره‌ڕای كۆبونه‌وه‌ی درێژ تا نیوه‌شه‌و نه‌گه‌یشتنه بڕیار چونكه
شیعه له ئاخر له‌حزه‌دا له هه‌ندێ ماده‌ی په‌شیمان بونه‌ته‌وه.
حه‌كیم، به‌حره‌لعلوم، چه‌له‌بی، جه‌عفه‌ری، روبه‌یعی رازی نه‌بون
قانونه‌كه ئیمزا بكه‌ن. سیستانی رازی نیه.
ناكۆكی له سه‌ر دو نوقته‌ی سه‌ره‌كی‌یه: ئیستیفتا (دژی ڤیتۆی كوردی و
عه‌ره‌بی سوننی) و سه‌رۆكایه‌تی (بۆ پچوككردنه‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌بی
سوننی).
حامید به‌یاتی وته‌بێژی مه‌جلیسی ئه‌علا ناكۆكی‌یه‌كانی به ئاشكرا بۆ
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باس كرد. د مه‌حمودیش بزمارێكی به شیعه‌دا
داكوتا.
×
ئیستا نیوه‌شه‌وه رایان گه‌یاند كۆبونه‌وه‌كه دواخرا بۆ دوشه‌م. واته ئیمزاكردنی قانون له كاتی دیاریكراودا نابێ.
×
رۆژی 3 ی 3 مام جه‌لال نامه‌یه‌كی بۆ نا‌ردوم. پارتی كۆمۆنیستی چین
وه‌فدێكی یه‌كێتی‌یان بانگهێشتوه بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك مام جه‌لال
داوای له من كردوه سه‌رۆكایه‌تی وه‌فده‌كه بكه‌م. له‌و کاته‌وه
رۆیشۆته‌وه به‌غداد ته‌نیا له‌م نامه‌یه‌دا هه‌ندێ ئاگاداری له سه‌ر
قانونه‌كه بۆ نوسیوم. له به‌شێکی نامه‌که‌دا نوسیوێتی:
"لێره‌ش ئیشه‌کان به پێ‌ی توانا باش رۆیشتوه ده‌رباره‌ی فیدرالیه‌تی
جوغرافیائی. زمانی کوردی وه‌ک زمانی عه‌ره‌بی ره‌سمی بێت . هه‌قی 3
محافه‌زه له ره‌ت کردنه‌وه‌ی ده‌ستوری دایم گه‌ر به 75% ده‌نگ دژی
بوه‌ستن. سامانی نه‌ته‌وه‌یی که هی ئیقلیم و هه‌مو وڵاته و ده‌بێ به
پێ‌ی نفوس و پێویستیه‌کان دابه‌ش بکریت. رێککه‌وتنی به خشکه‌یی خۆمان له
گه‌ڵ (هاوپه‌یمانان) له سه‌ر ه پ ک. حکومه‌تی هه‌رێم حکومه‌تی ره‌سمیه
تاکو ده‌ستور په‌سند ده‌کرێت (حکومه‌ت، په‌رله‌مان، دادگا). لابردنی
شوێنه‌واری ته‌عریب و گۆڕانکاریه‌کانی (تطهیری عرقی) و هتد.
"ئه‌وه‌ی به دڵم نه‌بو – مه‌سه‌له‌ی ده‌ست به جێ نه‌گۆڕینی سنوره‌کانی
محافه‌زه‌کانه! له گه‌ڵ دانی ده‌سه‌ڵاتی زۆر به حکومه‌تی مه‌رکه‌زی
ده‌رباره‌ی سامانی میللی. به‌ڵام له گه‌ڵ کاک مه‌سعود و هه‌ڤاڵانی تریش
لێره وامان پێ باش بو ما لا یدرک کله لا یترک جله."
6 ی 3 ی 04 شه‌مه:
7 له شیعه‌كانی م‌ح چون بۆ نه‌جه‌ف بۆ بینینی سیستانی. بۆ ئه‌وه‌ی ره‌ئی
وه‌ربگرن له‌سه‌ر قانونی ئیداره و هه‌ندێ له ماده‌کانی و ئیمزاکردنی.
خۆی هێشتا نه‌یبینیون محه‌مه‌د ره‌زای كوڕی له گه‌ڵیان كۆبۆته‌وه.
به‌حره‌لعلوم وتویه‌تی ئێواره‌ی دوشه‌م قانونه‌كه ئیمزا ئه‌كرێ.
×
ئێلنور چه‌فیك و جه‌نگیز جاندار بۆ فراوین میوانی من بون.
×
سه‌عات 3 جۆن لیسته‌ر له ئۆفیسی سلێمانی سام هات بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت
به دواكه‌وتنی ئیمزای قانونه‌كه. وای پیشان دا كه نازانێ
ناكۆكیه‌كان چین. له راستی دا منیش نه‌مئه‌زانی به دیاریکراوی له سه‌ر
چیه. پێ‌ی سه‌یر بو منیش نایزانم.
8 ی 3 ی 04 دوشه‌م:
ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی ئیمزاكردنی (قانون اداره الدوله العراقیه فی
الفتره الانتقالیه) ته‌واو بو. 25 ئه‌ندامه‌كه‌ی م‌ح هه‌ندێکیان خۆیان
ئیمزایان کرد و هه‌ندێکیان نوێنه‌ره‌کانیان. له باتی عه‌بدولعه‌زیز
حه‌كیم عادل عه‌بدولمه‌هدی، له باتی موحسین عه‌بدولحه‌مید حاجم حه‌سه‌نی،
له باتی ئه‌یاد عه‌لاوی هانی ئیدریس و له باتی دارا نوره‌دین سه‌لاح
مه‌لا که‌ریم ئیمزایان كرد چونكه خۆیان ئاماده نه‌بون. پێم وایه
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له گه‌ڵ ئیمزاكردن دا (تحفظ) ی تۆمار كرد.
به‌حره‌لعلوم و بارزانی و پاچه‌چی قسه‌یان كرد. بارزانی به‌شێ له
دوانه‌كه‌ی به كوردی بو.
×
مه‌كته‌بی سیستانی له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له وه‌ڵامی (جمع من
المؤمنین) نوسیوێتی: "لقد سبق لسماحه السید مد ضله ان اوضح فی تحفظه
علی اتفاق 15 تشرین الثانی ان ای قانون یعد للفتره الانتقالیه لن
یكتسب الشرعیه الا بعد المصادقه علیه فی الجمعیه الوطنیه المنتخبه،
ویضاف الی ذلك ان (هذا القانون) یضع العوائق امام الوصول الی د‌ستور دائم
للبلد یحفظ وحدته وحقوق ابنائه من جمیع الاعراق والطوائف. 16 محرم الحرام
1425"
×
11 ئه‌ندامی گروپی شیعه‌ی ناو م‌ح: به‌حره‌لعلوم، چه‌له‌بی،
محه‌مه‌داوی، وائیل، روبه‌یعی، جه‌عفه‌ری، خوزاعی، به‌راك، عه‌لاوی،
عادل، خه‌فاجی. (حه‌مید مو‌سا و عیزه‌دین سه‌لیم ئیمزایانی له سه‌ر نیه)
له به‌یانێكی درێژدا كه له شێوه‌ی لائیحه‌یه‌كی قانونی‌دا نوسراوه
(تحفظ) یان پیشان داوه له سه‌ر:
ماده‌ی 3 ف 1 ئه‌ڵێ: "ئه‌م قانونه نابێ ته‌عدیل بكرێ مه‌گه‌ر به
زۆرایه‌تی سێچواریه‌كی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی و ده‌نگی گشتی
سه‌رۆكایه‌تی"
ماده‌ی 61 ف ج ئه‌ڵێ: "ئیستیفتا له سه‌ر مسوه‌ده‌ی ده‌ستوری دائیم كاتێ
سه‌ركه‌وتو ئه‌بێ كه گه‌ل موافه‌قه‌تی له سه‌ر بكا و دوسێیه‌كی 3
محافه‌زه یا زیاتر ره‌فزی نه‌كه‌ن."
ئه‌ڵێن ئه‌وان رازی نین به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی تاوانبار نه‌كرێن به دواخستنی پرۆسه‌ی سیاسی بۆیه ئیمزایان كردوه.
×
بوش به بۆنه‌ی قانونه‌كه‌وه پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق كرد و، له
وڵاتانی گه‌وره بریتانیا و فه‌ره‌نسا و روسیا و، له وڵاتانی ناوچه‌كه
ئێران، سعودیه، ئوردون، به‌حره‌ین، میصر، پێخۆشحاڵی‌یان ده‌ربڕی. توركیا
نیگه‌رانه له قانونه‌كه گۆیا ئه‌بێته هۆی پشێوانی زۆرتری ناوچه‌كه و
كه‌وتونه‌ته پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی له گه‌ڵ
كۆلن پاول.
×
شیعه له دركاندنه‌كانی وشیار زێباری له وه‌ڵامی ره‌خنه‌ی شیعه‌کان
دا توڕه بون كه وتویه‌تی: "ئه‌مه گه‌ره‌نتی‌یه بۆ رێبڕین له
دیكتاتۆریه‌تی زۆرایه‌تی و بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه نابێ بچن بۆ لای
بێگانه."
×
له كه‌ركوك هه‌زاران كورد رژاونه‌ته سه‌ر جاده‌كان وێنه‌ی مام
جه‌لالیان هه‌ڵگرتوه. له گه‌ڵ توركومان و عه‌ره‌ب پێكا هه‌ڵپژاون 2
توركومان و ژنێكی عه‌ره‌ب كوژراون.
له زانكۆی موصل خوێندكارانی كورد و عه‌ره‌ب بوه به شه‌ڕیان.
×
9 ی 3 ی 04 سێشه‌م:
حه‌كیم له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه له به‌ر
ئه‌وه‌ی (تحفظ) ی هه‌بوه له سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی قانونه‌كه بۆیه
له ئیمزاكردنی‌دا به‌شدار نه‌بوه.
سه‌ید كازمی حائیری دانیشتوی قوم له ئێران، كه مه‌رجه‌عی ته‌قلیدی
موقته‌دا صه‌دره به پێ‌ی وه‌سێتی باوكی، به‌یانێكی ده‌ركردوه ئه‌ڵێ
ئه‌م قانونه شه‌رعی نیه. دور نیه موقته‌دا ئیتر كێشه‌ی زیاتر دروست
بكا. به پێ‌ی راپۆرتی (د. ز) ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر 300 كه‌سی جه‌یشی
مه‌هدی كه چوبون بۆ لوبنان حیزبوڵا مه‌شقی پێ كردون گه‌یشتونه‌ته‌وه
عیراق.
محه‌مه‌د ته‌قی موده‌ریسی، مه‌لایه‌كی تری شیعه كه له دوای روخانی
به‌عس له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه، دژی فیدرالی به‌یانی داوه و ئه‌ڵێ
قانونه‌كه چه‌ندین لوغمی تێ‌دا چێنراوه، له‌وانه فیدرالیزم.
×
كورده‌كانی ئێران له مه‌ریوان، مه‌هاباد، بۆكان، سه‌قز، سه‌رده‌شت،
پیرانشه‌هر بۆ ده‌ربڕینی شادمانی خۆپیشاندانی گه‌وره‌یان كردوه. له
هه‌ندێ شوێن بۆته پێكادان له نێوان پیاوانی ئاسایش و خه‌ڵك دا وه‌كو
ئه‌ڵێن به ده‌یان كه‌س گیراون.
ئێران و توركیا و سوریا له‌وه‌دا به هه‌ڵه نه‌چوبون كه گۆڕانه‌كانی ناو عیراق ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌یان ئه‌خاته مه‌ترسی‌یه‌وه.
×
12 ی 3 ی 04 هه‌ینی:
مام جه‌لال جه‌نه‌رال ئه‌دریانۆ فه‌رمانده‌ی له‌شكری 4 ئه‌مه‌ریكی و
جه‌نه‌رال باتیست فه‌رمانده‌ی نوێ، كه بنكه‌كه‌یان له تكریته، بۆ
فراوین بانگ كردبو. ئه‌دریانۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا و باتیست له
جێگه‌ی ئه‌و هاتوه.
×
13 ی 3 ی 04 شه‌مه:
چه‌سپاندنی فیدرالیزم و مافه‌كانی كورد له قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له عیراق دا كوردی سه‌رانسه‌ری كوردستانی خرۆشاندوه.
رۆژی هه‌ینی تیپی فتوه‌ی دیره‌زوری چۆته قامیشلی بۆ یاری له گه‌ڵ
تیپی جیهادی قامیشلی. تیپه‌كه‌ی دیره‌زور له گه‌ڵ خۆی چه‌ند
هه‌زارێ گه‌نجی بردوه كه وێنه‌ی صه‌دامیان هه‌ڵگرتوه هوتافیان به
ژیانی صه‌دام و جنێویان به كورد و سه‌ركرده‌كانی داوه. له ئه‌نجام دا
بۆته شه‌ڕه ده‌س و دیره‌زوری‌یه‌كان كه خۆیان بۆ شه‌ڕه‌كه ئاماده
كردبو چه‌قۆ و تێڵا... یان به كار هێناوه. له وێ‌دا چه‌ند كه‌سێ
كوژراون. مه‌سه‌له‌كه ته‌نیوه‌ته‌وه بۆ ناوشار خه‌ڵك بۆ ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایی كۆبونه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كه‌وتونه‌ته
داپڵۆسینی كورده‌كان و چه‌ند كه‌سێ كوژراون. هه‌ندێك ئه‌ڵێن 14 و هه‌ندێك
زۆرتر ئه‌ڵێن.
هه‌مو شاره كوردنشینه‌كان خرۆشاون. نائارامی و ناڕه‌زایی شاره‌كانی:
قامیشلی، دێركێ، تربه‌سپی، سه‌ری‌كانی، عاموده، درباسیه، عه‌فرین،
حه‌له‌ب... ته‌نانه‌ت دومه‌ر و روكنه‌دینی ناو پایته‌ختیشی گرتۆته‌وه.
×
له مه‌راسیمێكی پڕ شكۆدا كه 100 هه‌زار كه‌س زیاتر به‌شداری‌یان
تێ‌دا كردوه شاری قامیشلی ته‌رمی شه‌هیده‌كانی به خاك سپاردوه.
سه‌یر ئه‌وه‌یه ئاڵای كوردستانیان له ته‌رمی هه‌ندێكیانه‌وه پێچا بو.
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له سوریا شتی وه‌ها رو بدا.
×
عه‌ره‌به شۆڤێنی‌یه‌كان له هه‌ندێ له شاره كوردنشینه‌كانی سوریا
هه‌ندێ دوكانی كوردیان تاڵان كردوه. كورده‌كانیش هه‌ندێ داووده‌زگای
حكومه‌تی‌یان ئاگر داوه.
×
هه‌ندێ له گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی سوریا چونه‌ته ناوچه‌كه،
له‌وانه ماهیری برای به‌شار ئه‌سه‌د، لیوا محه‌مه‌د مه‌نصوره،
پارێزگاری حه‌سه‌كه... له گه‌ڵ سه‌رانی هه‌ندێ له حیزبه
كوردی‌یه‌كان دانیشتون.
×
14 ی 3 ی 04 یه‌كشه‌م:
پاش نیوه‌ڕۆ له هۆڵی په‌یمانگای ته‌كنیكی وتارێكم بۆ خوێندكارانی
به‌شی زانستی سیاسی سه‌باره‌ت به قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێشكه‌ش
كرد.
×
سه‌ركۆماری میصر كتوپڕ سه‌ردانی ئه‌سه‌دی كرد. پێ ئه‌چێ بۆ
پشتیوانی و هاوده‌ردی بێ. دواتر سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایان گه‌یاند
له به‌ر ئه‌وه‌ی موباره‌ك پێوه‌ندی باشی له گه‌ڵ تاڵه‌بانی و
بارزانی هه‌یه، گه‌ره‌كێتی ناوبژی له نێوان ئه‌سه‌د و ئه‌وان دا بكات
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سوریا هێور ببێته‌وه.
×
15 ی 3 ی 04 دوشه‌م:
دوێنی شه‌و ئه‌بو موهه‌نه‌د، كه خۆی خه‌ڵكی فه‌لوجه‌یه و ماوه‌یه‌كی
درێژ ئه‌فسه‌ری ئیستیخبارات بو، بۆی باس كردم زۆری ئه‌وانه‌ی كاره
تێڕوڕیستی‌یه‌كانی ناوچه‌كانی سێگۆشه‌ی سوننی دژی پۆلیس و داووده‌زگا
عیراقییه‌كان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن سه‌ر به حیزبوڵای لوبنان و فه‌یله‌قی به‌در و شیعه‌ن. چونكه خه‌ڵكی فه‌لوجه پۆلیسی خه‌ڵكی فه‌لوجه ناكوژێ،
هه‌مویان یه‌كتری ئه‌ناسن و، ئه‌وه دوژمنایه‌تی عه‌شایه‌ری قوڵی لێ
ئه‌كه‌وێته‌وه. به قسه‌ی ئه‌و تا ئیستا چه‌ند تێڕۆڕیست، كه سه‌ر به
به‌در بون، گیراون و دراونه‌ته ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
پێم وایه قسه‌كانی بۆ چه‌واشه‌كردنه، ئه‌گینا فه‌لوجه بۆته مه‌كۆی
پاشماوه‌كانی به‌عس و په‌ناگای ئیسلامی‌یه توندره‌وه‌كان. خه‌ڵكی
فه‌لوجه داڵده‌یان داون و هاوكاری‌یان ئه‌كه‌ن.
×
مه‌لیك عه‌بدوڵای دوه‌م، شای ئوردون، له گفتوگۆیه‌ك دا له گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی (حوڕیه‌ت) ی توركی وتویه‌تی: "هه‌رچه‌نده ئوردون
كه‌مایه‌تی كوردی تێ‌دا نیه به‌ڵام له نیگه‌رانی توركیا و سوریا و
ئێران تێ ئه‌گه‌م به‌رامبه‌ر به هه‌وڵی كورده‌كانی عیراق بۆ
دروستكردنی ده‌وڵه‌ت."
سه‌ردانی توركیای به ده‌سته‌وه‌یه.
×
پارتی گه‌ل له ئیسپانیا هه‌ڵبژاردنی دۆڕاند و پارتی سۆسیالیست
بردیه‌وه. هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نگرتنی بوش له شه‌ڕی
عیراق دا. به چه‌ند رۆژێكی كه‌م پێش هه‌ڵبژاردن ته‌قینه‌وه‌یه‌كی
گه‌وره بو له تۆڕی رێگای ئاسنین دا حكومه‌ت بێ چاوه‌ڕێ كردنی
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه تاوانی ئه‌و كاره‌ی دایه پاڵ ئیتا. به‌ڵام ئیتا
ئینكاری كرد و قاعیده خۆی لێ كرد به خاوه‌نی. بوش پشتیوانێكی
به‌هێز و عیراق دۆستێكی باشی له ده‌س دا.
×
16 ی 3 ی 04 سێشه‌م:
شه‌رقی ئه‌وسه‌ت له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا 2 لێدوانی له سه‌ر
روداوه‌كانی قامیشلی بڵاو كردۆته‌وه به قه‌ڵه‌می غه‌سان ئیمام و
سه‌میر عه‌تائوڵا. یه‌كه‌میان وه‌كو عه‌ره‌بێكی سه‌رده‌می باوی عروبه
باسی عروبه‌ی سوریا و (تسلل) ی به‌رده‌وامی كورد ئه‌كا. دوه‌میان، داوا
ئه‌كا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بكرێ، نه‌ك خۆیانی لێ هه‌ڵه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانێكی دیمه‌شقی ئه‌داته‌وه كه
روداوه‌كانی قامیشلی وه‌كو دیارده‌ی (هۆلیگانس) ی یاریگاكانی بریتانیا
لێك ئه‌داته‌وه. شتێكی كه له‌م لێدوانه‌دا سه‌رنجی راكێشام كاتی خۆی
جه‌مال عه‌بدولناصر جێبه‌جێكردنی قانونی ئیسلاحی زه‌راعی له جه‌زیره
راگرتوه چونكه ئه‌رزی ناوچه‌كه به ده‌س شێخه‌كانی عه‌شیره‌تی
شه‌مه‌ری عه‌ره‌به‌وه بوه، به دابه‌شكردنی هه‌ندێكی ئه‌كه‌وته ده‌س
جوتیاری كورد.
×
له هه‌ندێ له شاره كوردنشینه‌كانی سوریا نائارامی به‌رده‌وامه.
حكومه‌تی سوریا به‌عسییه‌كان و عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه
كوردنشینه‌كانی چه‌كدار كردوه و چاوپۆشی‌یان لێ ئه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی
بكه‌نه سه‌ر كورد.
كورده‌كانی سوریا هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر سه‌فاره‌تی سوریا له برۆكسل و جنێڤ و، له ئه‌ڵمانیاش چه‌ند خۆپیشاندانیان كردوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر روداوه‌كانی سوریا
دواوه و داوای له حكومه‌تی سوریا كردوه لێبوردو بێ له گه‌ڵ
كه‌مینه‌كان و خواسته‌كانیان وه‌ربگرێ.
×
سوریا و ئه‌مه‌ریكا
ئه‌مه‌ریكا به ته‌مایه قانونی محاسه‌به‌ی سوریا جێبه‌جێ بكا. سوریاش
به ته‌مایه (معامله بالمثل) ی له گه‌ڵ بكا. داوا كۆنه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له سوریا بریتی بو له: وازهێنان له چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ.
كشانه‌وه له لوبنان. ده‌سهه‌ڵگرتن له یارمه‌تیدانی حیزبوڵا. داخستنی
باره‌گا و بنكه‌ی رێكخراوه تێڕۆڕیستی‌یه فه‌له‌ستینی‌یه‌كان.
×
ئه‌مڕۆ كتێبه تازه‌كه‌ی محمد حسنین هیكل: (الامبراطوریه الامریكیه
والإغاره علی العراق) م خوێنده‌وه. باسی ئاماده‌كاری ئه‌مه‌ریكی
ئه‌كا بۆ شه‌ڕ. به ئوسلوبه‌كه‌ی خۆی گه‌لێ باس و بابه‌ت ئه‌گێڕێته‌وه.
به‌ڵام له هه‌موی‌دا ئه‌یه‌وێ خراپی ئه‌مه‌ریكا بسه‌لمێنێ. وه‌كو
نه‌ته‌وه‌په‌رستێكی عه‌ره‌ب "رقه كۆنه‌كه‌ی" له ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له سك
دا ماوه.
×
17 ی 3 ی 04 چوارشه‌م:
هه‌واڵه‌كان وا ئه‌گه‌یه‌نن له 24 سه‌عاتی رابوردودا 17 كورد له حه‌له‌ب و سه‌ری كانی و عه‌فرین كوژراون.
×
عبدالمنعم الاعسم، ستوننوسێكی الزمان وتاریكی له ژێر سه‌رناوی:
"جمله مفیده: عن مشروع السیستانی.. السیاسی" نوسیوه، ئازایانه باسی
بۆچونه‌كانی سیستانی ئه‌كا كه چۆن ده‌ستی خستۆته ناو هه‌مو
ورده‌كاری‌یه‌كانی ره‌وتی سیاسی عیراقه‌وه و ئه‌یه‌وێ "إقامه الدوله
الدینیه بزعامه المرجعیه الشیعیه، وهو مشروع أغنت التجربه الایرانیه
محاذیر تكراره بل وعقم هذا الخیار.". پێش ئه‌ویش عزیز الحاج له ایلاف دا
له‌م باره‌یه‌وه وتارێكی گرنگی نوسی بو.
×
ئه‌مشه‌و ئۆتێلی جبل لبنان له به‌غداد به ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبدار ته‌قێنراوه‌ته‌وه. ده‌یان كه‌سی تێ‌دا كوژراوه و بریندار بوه.
18 ی 3 ی 04 پێنجشه‌م:
سه‌عات 9.30 ی ئه‌مڕۆ سه‌فیر رۆنالد نیومان، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری
ده‌ره‌وه‌ی سام و یاریده‌ده‌ری بریمه‌ر بۆ كاروباری كورد، له گه‌ڵ جۆن
لیسته‌ر كارمه‌ند له ئۆفیسی سلێمانی سام، بۆ نانی به‌یانی و بۆ
ئاڵوگۆڕی بیروڕا هاتن. ئێمه‌ش كۆسره‌ت، د كه‌مال فوئاد، عومه‌ری سه‌ید
عه‌لی و من له گه‌ڵیان دانیشتین. باری سه‌رنجی خۆمان له قانونه‌كه و
كه‌موكوڕی‌یه‌كانی رون كرده‌وه.
3 بابه‌تم بۆ باس كرد كه به ناته‌واوی ئه‌زانین له قانونه‌كه‌دا:
1. مانه‌وه‌ی سنوری كوردستان وه‌كو خۆی بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناوچه‌یه‌كی كوردنشینی تازه‌ی بخرێته سه‌ر.
2. چۆنیه‌تی پاراستنی كوردستان له په‌لاماری ناوه‌ند ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌مێنێ.
3. مانه‌وه‌ی كۆنترۆلی سامانی سروشتی به ده‌س ناوه‌نده‌وه ئازادی به كارهێنانی سامانی ناوچه‌كه‌مانی لێ زه‌وت كردوین.
براده‌ران هه‌ر یه‌كه بیروڕای خۆی ده‌رباره‌ی باسه جۆراوجۆره‌كان ده‌ربڕی.
نیومان پێ‌ی وابو كورد دو رێگای هه‌یه بۆ خۆپاراستن له عیراقی
داهاتودا، یه‌كێكیان به رێگه‌ی هێزی چه‌كدار كه ئه‌وه‌یان سه‌رناگرێ،
ئه‌وی تریان له رێگای گه‌ره‌نتی ده‌ستوری‌یه‌وه، به تایبه‌تی بونی
كوردێ له ده‌سته‌ی 3 قۆڵی سه‌رۆكایه‌تیدا كه ئه‌بێ به گشتی ده‌نگ
بده‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن وتی:"سام ئیستا هه‌مو توانای خۆی ئه‌خاته كار
بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی ده‌نگده‌ر و پاڵێوراو و سنوقه‌كان و ئازادی شاڵاوی
پرۆپاگانده‌ی هه‌ڵبژاردن دابین بكا" پێ ئه‌چێ له‌و بواره‌دا خاوه‌ن
ته‌جروبه‌ی زۆر بێ له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی جه‌زائیر و به‌حره‌ین و
چه‌ند وڵاتێكی تردا ئاماده بوه.
سه‌باره‌ت به میكانیزمی جێبه‌جێكردنی رێژه‌ی 25% ی ئافره‌تان له
داووده‌زگاكانی حكومه‌ت دا پرسیارم لێ كرد له وه‌ڵام دا وتی هێشتا
نازانرێ.
×
م‌ح به نامه داوای له ر ن ی كردوه یارمه‌تی بدا بۆ گواستنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات له سام ه‌وه بۆ ده‌ستی عیراقی و بۆ ئه‌نجامدانی
هه‌ڵبژاردنی گشتی له عیراق دا.
كورده‌كان له برۆكسل بۆ پشتیوانی له كورده‌كانی سوریا خۆپیشاندانیان
كردوه له به‌رده‌م باره‌گای یه‌كێتی ئه‌وروپا دا، ئاڵای كوردستان و
ئه‌مه‌ریكایان هه‌ڵكردوه. داوا ئه‌كه‌ن گوشار بۆ سه‌ر سوریا بهێنن ده‌س
له چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد هه‌ڵبگرێ و كێشه‌ی كورد به خۆشی چاره‌سه‌ر
بكا.
×
ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبادار له نزیك ئۆتێلێكه‌وه له به‌صرا ته‌قیوه‌ته‌وه چه‌ند كه‌سێ كوژراو و بریندار بون.
×
ته‌قه له ئۆتێلی برج الحیاه كراوه. تیمی العربیه چون بۆ
وێنه‌گرتنی. سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له رۆیشتنیان دا ته‌قه‌یان لێ كردون
فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌یان كوژراوه و په‌یامنێره‌كه‌یان به سه‌ختی بریندار
بون.
19 ی 3 ی 04 هه‌ینی:
عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز فۆتۆگرافه‌ری العربیه دوێنێ به گولله‌ی
سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراوه و، عه‌لی ئه‌لخه‌تیب په‌یامنێری العربیه
كه بریندار بو ئه‌مڕۆ ئه‌ویش مردوه. هه‌ردوكیان عیراقین و ته‌رمه‌كانیان
به رێ كردن بۆ ناشتن.
به كوشتنی ئه‌م 2 رۆژنامه‌وانه ژماره‌ی رۆژنامه‌وانی كوژراو به
ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ده‌سپێكردنی
شه‌ڕه‌وه له عیراق ئه‌گاته 17. دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش 3 كه‌س له‌وانه‌ی
له ته‌له‌فزیۆنی دیاله‌دا كار ئه‌كه‌ن به گولله‌ی چه‌ند كه‌سێكی
نه‌ناسراو كوژراون به‌ڵام ئه‌مان له گه‌ڵ ئه‌وان ناژمێردرێن.
كۆلن پاول كه به سه‌ردان له به‌غداد بو له گه‌ڵ پۆڵ بریمه‌ر
كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانییان به‌ست. رۆژنامه‌وانه‌كانی عه‌ره‌ب
ئه‌مه‌یان به هه‌ل زانی، له كۆنفره‌نسه‌كه‌دا به‌یانێكی ناڕه‌زایی‌یان
خوێنده‌وه، داوای لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه و داوای پاراستنی گیانی
رۆژنامه‌وانه‌كانیان كرد. بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له كۆنفرانسه‌كه
كشانه‌وه.
شه‌وه‌كه‌ی ئیلی کووزی به‌رنامه‌یه‌كی به ناوی "صحفیون تحت النار"
له‌م باره‌یه‌وه له العربیه پێشكه‌ش كرد. چه‌ند كه‌س به‌شدار بون
له‌وانه جه‌نه‌رال كینیس مارك یاریده‌ده‌ری جه‌نه‌رال ریكاردۆ سانچێز،
كه زۆر رۆژ به ناوی هێزه‌كانیانه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری
رۆژنامه‌وانه‌كان ئه‌داته‌وه، ئیلین ئازایانه لێ‌ی پرسی: "جه‌نه‌رال!
سه‌ربازه‌كانت دو هاوكاری ئێمه‌یان كوشتوه تۆ ئه‌ڵێ‌ی چی؟"
×
پار له‌م رۆژه‌دا هێرشی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر عیراق
ده‌ستی پێ كرد. به‌م بۆنه‌یه‌وه كۆلن پاول هاتۆته به‌غداد.
×
له فه‌لوجه كۆپته‌رێ به‌ربۆته‌وه.
20 ی 3 ی 04 شه‌مه:
به‌حره‌لعلوم به‌ردی بناغه‌ی دو پاڵاوگه‌ی نه‌وتی له هه‌ولێر و له كۆیه دانا.
×
28 ی 3 ی 04 یه‌كشه‌م:
له هۆڵی روناكی له زانكۆی سلێمانی له گه‌ڵ د مه‌حمود، د به‌رهه‌م،
ئاڵا تاڵه‌بانی به‌شداری ئه‌و پانێله بوم كه سام بۆ باسی قانونی
ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت رێكیان خست بو.
×
31 ی 3 ی 04 چوارشه‌م:
له فه‌لوجه بۆسه‌یه‌كیان ناوه‌ته‌وه 4 به‌ڵێنده‌ری ئه‌مه‌ریكی تێ
كه‌وتوه. لاشه‌كانیان له ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌دا سوتاوه. لاشه‌ی
سوتاوه‌كانیان به سه‌ر پردی فه‌لوجه‌دا هه‌ڵواسیوه. مه‌به‌ست له‌مه
سوكایه‌تی‌یه به ئه‌مه‌ریكا و، ترساندنێتی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو چۆن له
سۆماڵ له ئه‌نجامی كارێكی وه‌هادا كشانه‌وه، لێره‌ش بكشێنه‌وه.
ئه‌شێ ئه‌مه به نوقته‌ی وه‌رچه‌رخان دابنرێ له ستراتیجی عیراقیی
ئه‌مه‌ریکا دا، ئیتر ئه‌وله‌ویه‌تی خۆیان گۆڕیوه له دیمۆکراتیزه‌کردنی
عیراقه‌وه بۆ پاراستنی گیانی سه‌رباز و کارمه‌نده‌کانیان.