خه‌ون یان مۆته‌که. دیوی ناوه‌وه‌ی روداوه‌کانی کوردستانی عیراق
17/03/2020
وتار و پەیام
خه‌ون یان مۆته‌که!
دیوی ناوه‌وه‌ی روداوه‌کانی کوردستانی عیراق
(1992 - 2002)
یادداشتی رۆژانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ
هه‌ڵگیرسانی و هه‌وڵه‌کانی کوژاندنه‌وه
ئایاری 1994- ئه‌یلولی 1998
§ بیره‌وه‌ری
§ دۆکۆمێنت
§ لێدوان
پێشكه‌شه
به‌وانه‌ی من به ئه‌ندازیاری شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌زانن
هه‌ڵگیرسانی: ئایاری 1994
هه‌وڵی کوژاندنه‌وه: گفتوگۆ له تاران
· خولی یه‌که‌م ( ئاب – 10/9/94)
· خولی دوه‌م (26/3 – 22/4/95)
· خولی سێیه‌م (28/6 - 2/7/95)
· خولی چواره‌م (5 – 9/10/95)
هه‌وڵی کوژاندنه‌وه: گفتوگۆ له پاریس (16-22/7/1994)
هه‌وڵی کوژاندنه‌وه: رێککه‌وتنی ستراتیجی تا 2000 (21/11 – 28/12/1994)
هه‌وڵی کوژاندنه‌وه: گفتوگۆ له ئیرلاندا
· خولی یه‌که‌م: (9 – 11/8/1995)
· خولی دوه‌م: (12- 15/9/1995)
هه‌وڵی کوژاندنه‌وه: گفتوگۆ به نامه (17/2 – 27/3/1996)
هه‌وڵی کوژاندنه‌وه: رێککه‌وتنی واشنتۆن (17/9/1998)
*
یادداشتی رۆژانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ
(1994-1998)
مانگی 5 ی 1994:
مام جه‌لال به ته‌مای گه‌شتێکی سیاسی بو له چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی ئه‌وروپایی گرنگ دا. له کوردستانه‌وه به ته‌له‌فۆن داوای لێ کردم له گه‌شته‌که‌ی دا منیشی له گه‌ڵ بم. ئه‌وسا نیشته‌جێی له‌نده‌ن بوم.
له دوای به‌ستنی کۆنگره‌ی گشتی یه‌کێتی و، له دوای دامه‌زراندنی پارله‌مان و دروستکردنی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه (4/7/1992) من به چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک چومه له‌نده‌ن. له‌و ماوه‌یه‌دا: له هیچ بڕیارێکی سیاسی، له هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کی مه‌کته‌بی سیاسی یا سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی یا هیچ چالاکیه‌کی سیاسی یه‌کێتی دا به‌شدار نه‌بوم، خۆمم دور راگرت بو له هه‌مو تێکه‌ڵاویه‌کی سیاسی - حیزبی. جاروبار سه‌ردانی موع (المؤتمر الوطنی العراقی) م ئه‌کرد، که باره‌گاکه‌ی له ناوجه‌رگه‌ی له‌نده‌ن دا بو، بۆ دیده‌نی د له‌تیف ره‌شید، د ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، هانی فکێکی، عه‌بدولسه‌تار دوری و هه‌ندێ دۆست و ناسیاوی تر.
نه‌مئه‌ویست له‌و گه‌شته‌دا به‌شدار بم بیانوم هێنایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمی لێ بدزمه‌وه. ئه‌و ماوه‌یه هه‌مو کاتی خۆمم ته‌رخان کرد بو بۆ نوسین که‌ره‌سته‌ی دو بابه‌تم ئاماده کرد بو:
یه‌کێکیان گێڕانه‌وه‌ی روداوه‌کانی 1988 – 1991.
ئه‌وی تریان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر کێشه‌ی ئاو له نێوان نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێی دا به هاوکاری تۆنی ئه‌لن سه‌رۆکی به‌شی جوگرافیا له سه‌وه‌س (SOAS: خوێندنگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فه‌ریقایی).
*
مام جه‌لال رۆژی 5 ی 4 ی 94 کوردستانی به جێ هێشت بو. سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا و یۆنان و فه‌ره‌نسای کرد بو. گه‌ڕا بوه‌وه ئه‌ڵمانیا. له‌و رۆژانه‌دا کۆبونه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی ده‌ره‌وه (رێکخراوه‌کانی یه‌کێتی له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا) له ئه‌ڵمانیا هه‌بو. منیشیان ده‌عوه‌ت کرد بو به‌ڵام من پۆزشتم بۆ هێنانه‌وه نه‌چوم. مام جه‌لال له به‌رلین بو داوای لێ کردم بچم بۆ لای ئه‌گه‌ر بۆ کاری سیاسییش نه‌بێ، بۆ یه‌کتر بینین و هاوڕێیه‌تی سه‌فه‌ر. سه‌ره‌نجام بڕیاری چونم دا.
*
12 ی 4 ی 94:
چه‌ند رۆژێ بو ره‌سول مامه‌ند هاتبوه له‌نده‌ن بۆ سه‌ردانی خێزانه‌که‌ی. رۆژێکیان بۆ به‌خێرهاتن و تازه‌کردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی له ماڵی خۆیان سه‌ردانم کرد. نیوه‌شه‌و به ته‌له‌فۆن ئاگاداریان کردم که له کاتی وه‌رزش دا، له یه‌کێ له وه‌رزشگه‌کان دا، دڵی له لێدان وه‌ستاوه تا گه‌یاندویانه‌ته نه‌خۆشخانه گیانی سپاردوه. بلیتی فڕۆکه‌م بڕی بو به‌یانیه‌که‌ی ئه‌بو بچم بۆ به‌رلین بۆ لای مام جه‌لال. به هۆی مردنی کاک ره‌سوڵه‌وه وازم لێ هێنا. مامه‌وه بۆ به‌شداری له پرسه‌که‌ی دا.
*
25 ی 4 ی 94:
مام جه‌لال هاته له‌نده‌ن. پێکه‌وه دانیشتین و بڕیارم دا سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ ئیسپانیا و ئیتالیا و یابان له گه‌ڵ ته‌واو بکه‌م. به لایه‌وه مه‌به‌ست بو به خه‌ڵکی بڵێ که ئێمه هێشتا یه‌کگرتوین.
*
28 ی 4 ی 94:
سه‌ردانی ئیسپانیا
ئه‌مه جاری دوه‌م بو بچمه ئیسپانیا:
جاری یه‌که‌م، کانونی یه‌که‌می ساڵی 1972 له ڤیه‌نناوه چوم بۆ مه‌درید بۆ سه‌ردانی ته‌یب به‌رواری هاوڕێی سه‌رده‌می خوێندن و کاری سیاسیم که ئه‌وسا له سه‌فاره‌تی عیراق دیپلۆمات بو. ئاهه‌نگه‌کانی سه‌ری ساڵم له‌وێ به‌سه‌ر برد.
جاری دوه‌م، نیسانی 1994 له له‌نده‌نه‌وه له گه‌ڵ مام جه‌لال چوم بۆ مه‌درید بۆ به‌شداری له گه‌شته‌که‌ی ئه‌و دا.
به‌کر فه‌تاح نوێنه‌ری یه‌کیتی بو له ئیسپانیا، چوستی محێدین یه‌کێ بو له کوردانی نیشته‌جێی ئه‌وێ. حکومه‌تی ئیسپانی چه‌ند که‌سێکیان دانا بو بۆ پاراستن و رێکخستنی دیده‌نیه‌کانی مام جه‌لال. چه‌ندین که‌سمان له سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان و ئه‌ندامانی پارله‌مان و نوێنه‌رانی رێکخراوه خێرخوازه‌کان بینی. له باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه خافێر سۆلانه پێشوازی کردین. له گه‌ڵ مام جه‌لال وا رێک که‌وتبوین له‌م گه‌شته‌دا ئه‌و باسی هه‌لومه‌رجی سیاسی عیراق و کوردستان بکا و، منیش پێویستیه‌کانی کوردستانی عیراق باس بکه‌م و داوای یارمه‌تی و "ده‌رۆزه" یان لێ بکه‌م. ئه‌وه‌ی من له سه‌ری رائه‌وه‌ستام ده‌رۆزه‌ی بۆ بکه‌م بریتی بو له چه‌ند شتێ:
· دابینکردنی که‌لوپه‌لی خوێندنی قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی، به تایبه‌تی چاپی کتێب و ده‌فته‌ر، که حکومه‌تی به‌غداد به‌شی کوردستانی لێ نه‌ئه‌دا.
· رێکخستنه‌وه‌ی هێزی پۆلیس و ئاسایش، راهێنان و مه‌شق و ته‌یارکردنیان به چه‌ک و ئۆتۆمۆبیل و ده‌زگای پێوه‌ندی.
· یارمه‌تیدانی حکومه‌تی هه‌رێم، به پسپۆڕ و کۆمپیوته‌ر، بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێر و ئامارگیری له کوردستان دا.
بۆ هه‌مویان به‌ڵێنی پێ داین.
له‌و چه‌ند رۆژه‌دا به هه‌لم زانی هه‌ندێ له نه‌ریته تایبه‌تیه‌کانی ئیسپانیا ببینین. داوام له رێبه‌ره‌کانمان کرد سه‌ردانی شه‌ڕی نابه‌رامبه‌ری "ماثادۆر و جوانه‌گا" و، سه‌ردانی ئاهه‌نگێکی سه‌مای "فلامینکۆ" مان بۆ رێک بخات. هه‌ردوکیان بۆ ساز کردین.
*
سه‌ردانی ئیتالیا
له گه‌ڵ مام جه‌لال به فڕۆکه چوینه رۆما. شازاد سائیب، نوێنه‌ری یه‌کێتی له تورکیا و سه‌لاح ره‌شید، نوێنه‌ری یه‌کێتی له ئه‌ڵمانیا، گه‌یشتنه رۆما. ئازاد فه‌خره‌دین و ئه‌حمه‌د ده‌روێش که دانیشتوی ئیتالیا بون ئه‌وانیش گه‌یشتنه گروپه‌که.
به هۆی ململانێی حیزبه‌کانه‌وه وه‌زاره‌تی پێش‌و له کار خرا بو به‌ڵام هێشتا وه‌زاره‌تی نوێ پێک نه‌هات بو. چه‌ندین ئه‌ندامی پارله‌مان و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان و رێکخراوی خێرخوازمان بینی. سه‌رۆک کۆماری ئیتالیا ئۆسکار لویجی سکالفارۆ له کۆشکی کۆماری پێشوازی کردین. هه‌مان قه‌وانی له ئیسپانیا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان لێ دا بو، بۆ ئه‌میشمان دوباره کرده‌وه. به‌ره‌و روی کۆمه‌ڵێ کاربه‌ده‌ستی باڵای وه‌زاره‌ته جیاجیاکانی کردینه‌وه. ئه‌وانیش به‌ڵێنی هاوکاری و یارمه‌تی و جێبه‌جێکردنی داواکانیان دا.
سه‌ردانی فاتیکانمان کرد، پاپا که‌وت بو جێگه‌یه‌کی شکا بو، ئه‌ومان نه‌دی، که‌سێکمان بینی کاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فاتیکانی ئه‌کرد.
کۆبونه‌وه‌یه‌کی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال هه‌بو له تۆکیۆ و، کۆبونه‌وه‌یه‌کیان بۆ رێک خست بوین له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یابان. خۆمان ئاماده کرد بو بۆ سه‌فه‌ر، هه‌م ڤیزه‌ی یابانمان وه‌رگرت بو هه‌م بلیتی فڕۆکه‌مان بڕی بو.
*
2 ی 5 ی 94:
قه‌ڵادزه سه‌ره‌تای شه‌ڕ
شه‌و له ئوتێل نوست بوین به ته‌له‌فۆن له کوردستانه‌وه به ئاگایان هێناین شه‌ڕ له نێوان یه‌کێتی و پارتی له قه‌ڵادزه قه‌وماوه. له‌م کاته‌دا که ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڵگیرساوه له نیوه زیاتری ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له ده‌ره‌وه‌ن:
مام جه‌لال سکرتێری گشتی و فه‌رمانده‌ی گشتی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیتی له گه‌شتی سیاسی ئه‌وروپایه.
ره‌سول مامه‌ند، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، له له‌نده‌ن بو چه‌ند رۆژێکه کۆچی دوایی کردوه.
د که‌مال فوئاد، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسیه، له ئه‌ڵمانیایه.
قادری حاجی عه‌لی به‌گ، لێپرسراوی ده‌زگای زانیاریه، له سویده.
عومه‌ر فه‌تاح، لێپرسراوی مه‌کته‌بی رێکخستنه، له سویده.
منیش که به ناو ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و به کرده‌وه و به‌راستی دور له‌و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌م 16 مانگ زیاتره نیشته‌جێی له‌نده‌نم.
ئه‌وانه‌ی له کوردستانن:
کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه.
جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیه.
عومه‌ری حاجی عه‌بدوڵا (ملازم عومه‌ر)، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی سلێمانیه.
د فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسیه.
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی و. به‌رپرسی ده‌زگای راگه‌یاندن و له هه‌مان کات دا سه‌رنوسه‌ری "کوردستانی نوێ" یه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 8 ی رێکخستنی یه‌کێتیه. باره‌گای سه‌ره‌کی له رانیه‌یه. قه‌ڵادزه که‌وتۆته سنوری کار و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌وه.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی رێکخستنی سلێمانیه.
سالار عه‌زیز، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و، پارێزگاری سلێمانیه.
ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی هه‌ولێره.
عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی که‌رکوکه.
چه‌تۆ حه‌وێزی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی سۆرانه.
عارف روشدی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی ئاکرێ‌یه.
حه‌سه‌ن کوێستانی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی دهۆکه.
*
راپۆرتی ره‌سمی م س – یه‌کێتی که بۆ مام جه‌لالیان ناردوه و ئه‌مڕۆ به فاکس وه‌رمان گرت روداوه‌که به‌م جۆره ئه‌گێڕێته‌وه:
بۆ هه‌ڤاڵی به‌ڕێز مام جه‌لال + مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه
له م س ه‌وه
سه‌ڵاوێکی گه‌رم
رۆژی 1/5/1994 عه‌لی حه‌سۆ میرخانی ژاژۆکی له گه‌ڵ بابه‌کر پشده‌ری جێگری لقی 11 به هێزێکه‌وه، ده‌چنه سه‌ر قه‌ڵادزه بۆ تێکدانی ژماره‌یه‌ک دوکان، که ئیدیعایان کردوه هی باوکێتی. له‌وێ جه‌ماوه‌ر ناڕه‌حه‌ت ئه‌بن و دۆخه‌که ئاڵۆز ئه‌بێ. هه‌ڤاڵ مام جوتیار و ژماره‌یه‌ک له تێکۆشه‌ره‌کانی یه‌کێتی له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ئه‌بن. پاشان مامۆستا ده‌ڵگه‌یی و پیاوچاک ئه‌که‌ونه به‌ینه‌وه و له یه‌کتر جیایان ئه‌که‌نه‌وه. له‌و ده‌مه‌دا پاش بڵاوه‌لێکردن کاک جوتیار و ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه که به لای چه‌کداره‌کانی عه‌لی و ئه‌وانه‌ی لق دا ره‌ت ئه‌بن له ناکاو ده‌ستڕێژ له مام جوتیار ئه‌که‌ن، خۆی و دو پێشمه‌رگه شه‌هید ئه‌بن. ئه‌و ئێواره‌یه هه‌ڤاڵانی ئێمه کۆ نابن بۆ کۆنترۆڵکردنی وه‌زعه‌که و وه‌رامدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی، شه‌و هێزێکی یه‌کێتی له گه‌ڵ هه‌ڤاڵ عه‌لی نه‌بی ئه‌چنه هانای براده‌ره‌کانمانه‌وه ئه‌چنه سه‌ر لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزه که خۆیان بۆ شه‌ڕ حازر کرد بو. ئه‌بێ به شه‌ڕ و له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌ڤاڵ عه‌لی نه‌بی شه‌هید ئه‌کرێ و هه‌ڤاڵ ئیسماعیل وه‌رتی به خه‌ستی بریندار ئه‌بێ گولله له سه‌ری داوه، پاش ئه‌وه هه‌لومه‌رج ئاڵۆزتر ئه‌بێ و هه‌ڤاڵانی یه‌کێتی و جه‌ماوه‌ر ناچار ئه‌بن ده‌ست بکه‌نه‌وه و قه‌ڵادزه پاک بکه‌نه‌وه.
که‌سوکاری شه‌هیده‌کان و عه‌شیره‌ت و هه‌ڤاڵانیان زۆر توڕه ئه‌بن و ناوچه‌ی رانیه و لق و چوارقوڕنه ئه‌گرن. ئێمه به په‌له ده‌سته‌یه‌کمان نارد، هه‌ڤاڵ دارۆ شێخ نوری وه‌زیری دارایی و هه‌ڤاڵ یونس رۆژبه‌یانی، به‌یانی زوی 2/5/1994 بۆ چاره‌سه‌رکردنی وه‌زعه‌که. به داخه‌وه ئه‌مڕۆ عه‌سر هه‌ردوکیان بروسکه‌یان دا که له به‌ر توڕه‌یی خزم و عه‌شیره‌تی هه‌ڤاڵ عه‌لی نه‌بی و شه‌هیده‌کان بۆیان ناکرێ کۆنترۆڵی وه‌زعه‌که بکه‌ن بۆیه به په‌له پێشنیارمان کرد هه‌ڤاڵ کۆسره‌ت، سه‌رۆک وه‌زیر و د رۆژ شاوه‌یس جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیران و هه‌ڤاڵ ئازاد به‌رواری بچن خۆیان له نزیکه‌وه ده‌ست به سه‌ر وه‌زعه‌که‌دا بگرن و به‌ر به ته‌شه‌نه‌کردن بگرن. ئیسته ئه‌و برایانه به‌ره‌و ئه‌وێ ئه‌جوڵێن.
ئه‌م ساته هه‌واڵی د رۆژ وا ئه‌گه‌یه‌نێ که په‌شیمان بونه‌ته‌وه نایانه‌وێ له گه‌ڵ کاک کۆسره‌ت بچن.
تێبینی: ناونیشانی راپۆرته‌که به خه‌تی د فوئاد و ناوه‌رۆکه‌که‌ی به خه‌تی فه‌ره‌یدون نوسراوه.
ئه‌مه گێڕانه‌وه‌ی یه‌کێتیه بۆ سکرتێره‌که‌ی ئه‌بێ گێڕانه‌وه‌ی پارتی چۆن بێ بۆ سه‌رۆکه‌که‌ی؟ شه‌ڕی دو تاقمی چه‌کدار له سه‌ر ئه‌رز و دوکان چ پێوه‌ندی به داگیرکردنی باره‌گای حیزبیی ناوچه و لقه‌وه هه‌یه و شه‌ڕ له قه‌ڵادزێ بوه بۆچی ئه‌بێ رێگه بدرێ بگاته رانیه؟
*
حه‌سۆ میرخان ژاژۆکی بارزانیه و له‌و که‌سانه‌یه به گه‌نجی له گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا چۆته یه‌کێتی سۆڤێت. له دوای 11 ی ئازاری 1970 بۆته ئامیر فه‌وجی حه‌ره‌س حدود. له ده‌سپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕدا (1974) بۆته فه‌رمانده‌ی هێزی کاوه. باره‌گای هێزی کاوه له پشده‌ر بوه. هه‌ر له‌وێ ژنێکی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئه‌وێ هێناوه و پارچه ئه‌رزێکی له قه‌ڵادزێ وه‌رگرتوه. حه‌سۆ له هێرشی "جود" دا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی یه‌کێتی له چیای قه‌ندیل کوژرا (1983). عه‌لی کوڕی حه‌سۆیه له ئێران گه‌وره بوه و خوێندویه‌تی و ئه‌فسه‌ره له لیوای تایبه‌تی پاراستنی مه‌سعود بارزانی.
مام جوتیار (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) سه‌رده‌مێ موختاری هێرۆ بوه. فه‌رمانده‌ی تیپی جوتیارانی یه‌کێتی بوه. که‌سایه‌تیه‌کی ناسراو و به‌ڕێزی ناوچه‌که‌یه. عه‌لی نه‌بی و سمایل وه‌رتی سه‌رده‌مێ سه‌رتیپی یه‌کیتی بون و به‌ر له راپه‌ڕین له فه‌رمانده‌کانی شانه چه‌کداره‌کانی بروسک و شاڵاو بون و، یه‌که‌م گولله‌ی راپه‌ڕین له رانیه عه‌لی نه‌بی ته‌قاند بوی. دانیشتوانی ناوچه‌که ئه‌م سێ که‌سایه‌تیه‌یان به قاره‌مانی خۆیان ئه‌زانی.
دارۆی شێخ نوری وه‌زیری دارایی (نوێنه‌ری یه‌کێتی) و، یونس رۆژبه‌یانی وه‌زیری ناوخۆ (نوێنه‌ری پارتی) که له هه‌ولێره‌وه چون بۆ رانیه بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی نائارامیه‌که. ئه‌وان و هه‌ندێ له لێپرسراوه‌کانی پارتی له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 8 ی یه‌کێتی بون نه‌یان توانی بو مسته‌فا چاوڕه‌ش که به‌رپرسی راسته‌وخۆی ناوچه‌که‌یه، ببینن خه‌ریکی ناشتنی ته‌رمی کوژراوه‌کانی یه‌کێتی بوه.
*
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارتی پێکه‌وه ئه‌م "رونکردنه‌وه" یه‌یان بڵاو کردۆته‌وه:
"ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی کوردستان!
به داخه‌وه رۆژانی 1 ی 5 و 2 ی 5 ی 1994 چه‌ند کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن له شاری قه‌ڵادزه رویان دا و له ئه‌نجام دا چه‌ند کادر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردولا شه‌هید بون. ئه‌م روداوه دڵته‌زێنه ئه‌نجامی ناکۆکی و خیلافێکه که دوره له هه‌ردو حیزب و به بێ ئاگاداری لێپرسراوانی هه‌ردو حیزبی هاوپه‌یمان روی داوه.
لێره‌دا داوا له هێزی هه‌ردولا له ناوچه‌کانی قه‌ڵادزێ ده‌که‌ین که ده‌ستبه‌جێ بڵاوه‌ی لێ بکه‌ن و به هێمنی بگه‌ڕێنه‌وه جێگای بنکه ئاساییه‌کانی خۆیان. هه‌ر کێشه‌یه‌ک روی دا و هه‌ر ئیجرائاتێک پێویست بێ بکرێ به‌ره‌و روی حکومه‌تی هه‌رێم بکرێته‌وه.
بۆ ئاگاداریی جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی کوردستان لیژنه‌یه‌کی باڵای مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ردولا و حکومه‌تی هه‌رێم روی کردۆته ناوچه‌که بۆ خامۆشکردنه‌وه‌ی باری نائاسایی و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ئاڵۆزی و گیروگرفته.
پێویسته له سه‌ر هه‌مو لێپرسراوه‌کان و لیژنه‌کانی هه‌ردولامان ده‌ستبه‌جێ باری نائاسایی ناوچه‌کانیان هێمن بکه‌نه‌وه و به گیانی برایه‌تی و هاوپه‌یمانێتی ره‌فتار بکه‌ن و ئاسایش و ته‌بایی بپارێزن.
مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان 2 ی 5 ی 1994"
*
هێزه‌کانی پارتی باره‌گای رێکخراوه دیمۆکراتیه‌کانی یه‌کێتی‌یان له بادینان داگیر کرد.
*
3 ی 5 ی 94:
رۆژانه ده‌یان که‌س و گروپ ته‌له‌فۆن بۆ مام جه‌لال ئه‌که‌ن داوای لێ ئه‌که‌ن به په‌له بگه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌که کۆنترۆڵ بکرێ و شه‌ڕه‌که بکوژێته‌وه. مه‌سعود بارزانی و نێچیروان بارزانی و هوشیار زێباری له پارتی و کۆسره‌ت ره‌سول و جه‌بار فه‌رمان و د فوئاد مه‌عسوم و د به‌رهه‌م سالح له یه‌کێتی به ته‌له‌فۆن به‌رده‌وام له گه‌ڵ مام جه‌لال له سه‌ر خه‌تن. مام جه‌لال به فاکس ئه‌م په‌یامه‌ی بۆ مه‌سعود بارزانی و هه‌ردو م س نارد:
له مام جه‌لاله‌وه
بۆ برای خۆشه‌ویستمان کاک مه‌سعود بارزانی به‌ڕێز
سڵاوێکی گه‌رم
زۆر به داخه‌وه خه‌به‌ره ناخۆش و دڵته‌زێنه‌کانی شه‌ڕی نێوان نه‌فامان و نامه‌سئولانی پارتی و یه‌کێتی‌مان بیست. من و کاکه‌نه‌وه (مه‌به‌ستی به‌نده‌یه) ده‌سبه‌جێ بروسکه‌مان کردوه بۆ م س – ی ن ک که په‌یڕه‌وی ئامۆژگاری جه‌نابت بکه‌ن. هه‌قه ئه‌مڕۆ جه‌نابتان ده‌وری مێژویی خۆتان ببینن بۆ گێڕاندنه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش و برایه‌تی و یه‌کێتی نێوان پ د ک و ی ن ک.
پێم باشه جه‌نابت سه‌رۆکایه‌تی هه‌ردو م س بکه‌یت بۆ راگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و دانانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و سزادانی تاوانباران.
له غیابی من دا هه‌قه جه‌نابت ده‌وری خۆتان له جیاتی هه‌ردوکمان له ناو هه‌ردو حیزب دا ببینن به دوربینیی خۆتان چاره‌ی په‌له‌ی وه‌زعه‌که بکه‌ن.
له سه‌ر هه‌ردو م س پێویسته په‌یڕه‌وی ئامۆژگاریه‌کانی کاک مه‌سعود بکه‌ن. 3/5/1994
وێنه‌یه‌ک بۆ م س – ی ن ک
وێنه‌یه‌ک بۆ م س – پ د ک
تێبینی: ئه‌م په‌یامه به خه‌تی مام جه‌لال نوسراوه.
*
"بانگه‌وازی مه‌سعود بارزانی بۆ راگرتنی شه‌ڕ
بسم الله الرحمن الرحیم
هه‌رچه‌نده زوڵمێکی زۆر له پارتی کراوه له‌م روداوانه‌ی دوسێ رۆژی رابوردو له ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ و رانیه و سلێمانی و له به‌ر ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی گه‌لی کورد له مه‌ترسیه‌کی یه‌کجار زۆر گه‌وره‌دایه و بۆ ئه‌وه‌ی چیتر کاره‌ساتی دڵته‌زێن رو نه‌دات داوا ده‌که‌م له هه‌مو لایه‌ک هێمنی بپارێزن و شه‌ڕ بوه‌ستێنن ده‌ستبه‌جێ. داواکارم رۆژی 4 ی 5 ی 1994 کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی ببێ له گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ دیراسه‌تی ئه‌م وه‌زعه و چاره‌سه‌رکردنی.
ئێمه هه‌میشه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی گه‌لی کود و کوردستان به‌رژه‌وه‌ندی ترمان به‌لاوه ناوه. وا ئه‌م جاره‌ش بۆ خاتری گه‌لی کورد دیسان واز له مافی خۆمان دێنین تا مافی کورد بپارێزین. به پێویستی ده‌زانم سوپاسی هه‌ڵوێست و موباده‌ره‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کان و شه‌خسیاتی خێرخواز بکه‌م که زۆر ماندو بون و هه‌وڵێکی زۆریان دا.
مه‌سعود بارزانی 3 ی 5 ی 1994 "
*
م س یه‌کێتی "بانگه‌واز" ێکی ده‌رکردوه "له سه‌ر شه‌ڕی دهۆک و سلێمانی و که‌رکوک"
"پێرێ ئێواره له سه‌ر روداوه دڵته‌زێنه‌کانی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ و رانیه هه‌ردو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شیان ده‌رکرد بۆ رێگه گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ و ناکۆکی، به‌ڵام به داخه‌وه دوێنێ روداوه‌کان ناوچه‌کانی زاخۆ و سلێمانیشیان گرته‌وه.
ئێمه به گیانی هه‌ستکردن به مه‌سئولیه‌ت به‌رامبه‌ر به مه‌ترسی ئه‌و روداوانه له سه‌ر ئاینده‌ی گه‌له‌که‌مان و ده‌سکه‌وته‌کانی داوا له هه‌مو مه‌ڵبه‌ند و لقه‌کان و هێزه‌کانی هه‌ردولا ده‌که‌ین به په‌له شه‌ڕ له هه‌مو شوێنێ رابگرن و رێگا به ته‌قینه‌وه نه‌ده‌ن، سبه‌ینێ‌یش سه‌رکردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی کوردستانی کۆ ده‌بێته‌وه و رێگه چاره‌سه‌ر داده‌نێ.
زۆر سوپاسی هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌کان و که‌سایه‌تیه دڵسۆزه‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین بۆ ئه‌و هه‌وڵ و قسه‌کردنه‌یان له گه‌ڵ به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی دا بۆ ده‌رکردنی بانگه‌وازه‌که‌ی، هه‌روه‌ها بۆ هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که رویان کرده راگرتنی ئاگری شه‌ڕ.
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان 3 ی 5 ی 1994"
*
د فوئاد مه‌عسوم و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر چو بون بۆ لای کاک مه‌سعود و م س پارتی له سه‌لاحه‌دین تکایان لێ کرد بون که رێگه نه‌ده‌ن باره‌گاکانی یه‌کێتی له بادینان بگیرێ ئه‌گینا له سلێمانیش باره‌گاکانی پارتی ئه‌گیرێن.
ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆ هێزه‌کانی پارتی باره‌گاکانی مه‌ڵبه‌ندی 4 ی دهۆکیان داگیر کرد عه‌سری هه‌مان رۆژ هێزه‌کانی یه‌کێتی باره‌گاکانی لقی 4 ی سلێمانی‌یان داگیر کرد. له دهۆک ته‌قه نه‌بوه له سلێمانی هه‌ندێ ته‌قوتۆق بوه به‌ڵام زه‌ره‌ری گیانی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه.
جه‌لالی حاجی حسێن، سه‌رده‌مێ پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول و یه‌کێ له پێشمه‌رگه‌کانی ده‌سپێکردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ و، سه‌رده‌مێ به‌رپرسی پاسۆک، له کاتی ناوبژی نێوان هێزه‌کانی یه‌کێتی و پارتی له سلێمانی کوژراوه. جه‌لال که‌سایه‌تیه‌کی ناسراو و به‌ڕێزی سلێمانی بو، هاوڕێیه‌کی نزیکی ساڵانێکی دورودرێژم بو. چه‌ندین ساڵ بو نیشته‌جێی شام بو. م س – یه‌کێتی به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکردوه.
*
4 ی 5 ی 94:
رێککه‌وتننامه‌ی م س – ی ن ک و پ د ک
"له کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی 4 ی 5 ی 1994 ی هه‌ردو مه‌کته‌بی سیاسی به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ مه‌سعود بارزانی له هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین به به‌شداری هه‌ڤاڵان د فوئاد مه‌عسوم، کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، مه‌لا به‌ختیار و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وه له لایه‌ن پارتیه‌وه هه‌ڤاڵان عه‌لی عه‌بدوڵا، سامی عه‌بدوڕه‌حمان، جه‌وهه‌ر نامیق، د رۆژ نوری شاوه‌یس، موحسین دزه‌یی، د جه‌رجیس و عیزه‌دین به‌رواری، بڕیار له سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه درا:
1. کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ ناوچه‌کانی سلێمانی و که‌رکوک و قه‌ڵادزه و رانیه بۆ راگرتنی شه‌ڕ و نه‌هێشتنی شوێنه‌واری شه‌ڕ و حاڵه‌تی شه‌ڕ.
2. کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش به هه‌مان شێوه و به هه‌مان ده‌سه‌ڵات و بۆ ئه‌و کارانه‌ی فه‌قه‌ره‌ی (1) بچێ بۆ ناوچه‌کانی دهۆک، زاخۆ، ئامێدی و ئاکرێ و هه‌مو ناوچه‌ی بادینان.
3. هه‌مو گیراوه‌کان بدرێنه‌وه به یه‌کتری.
4. ئه‌بێ به په‌له باره‌گاکان بده‌نه‌وه به یه‌کتر.
5. ئه‌بێ بێ هیچ مه‌حته‌لکردن مومته‌له‌کاتی یه‌کتر هه‌مو شت و هه‌مو ئامێر و ده‌زگای یه‌کتری بده‌نه‌وه به یه‌کتری.
6. ته‌حه‌شودات هه‌مو هه‌ڵگیرێ و هیچ هێزی تازه‌ش له روی یه‌کتر و دژی یه‌کتر کۆ نه‌کرێته‌وه.
7. راگه‌یاندن شوێنه‌واری شه‌ڕ نه‌هێڵێ و هه‌ردولا به‌رپرسیارن له راگه‌یاندن به گیانی برایه‌تی و ئاشتی و ته‌بایی.
8. هیچ جۆره ته‌صریح و قسه‌یه‌ک رێگه پێ نه‌درێ به بێ ته‌وجیهاتی مه‌رکه‌زی.
تێبینی: ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه به خه‌تی فه‌ره‌یدون نوسراوه.
*
5 ی 5 ی 94:
سه‌رچڵ قه‌زاز گه‌یشته رۆما.
باره‌گا و گه‌نجینه‌کانی سه‌رچڵ قه‌زاز له زاخۆ داگیر کراوه و ئه‌حمه‌دی کوڕیشی گیراوه. مام جه‌لال به فاکس ئه‌م په‌یامه‌ی بۆ م ب نارد:
له مام جه‌لاله‌وه بۆ کاک مه‌سعودی به‌ڕێز 5/5/1994
سڵاوێکی گه‌رم
ئیمڕۆ کاک سه‌رچڵ ئاگاداری کردم که دوێنێ شه‌و و ئیمڕۆ به‌یانی واته دوای دو رۆژ له رێکه‌وتنه‌که‌ی به ئیشرافی جه‌نابت کراوه، باره‌گاکه‌یان تاڵان کردوه و هه‌رچی تێدا بوه بردویانه. هیوادارم ئه‌مر بده‌ن ده‌ستبه‌جێ که‌لوپه‌له‌کان کۆ بکرێنه‌وه و نه‌فه‌وتێت چونکه موڵکی شه‌خسی سه‌رچڵه و بایی سه‌دان هه‌زار دۆلاره به قسه‌ی کاک سه‌رچڵ. هیوادارم ئه‌مر بده‌ن به بادینان ئه‌و کارانه نه‌که‌ن.
وێنه‌یه‌ک بۆ م س – ی ن ک بۆ ئاگادارکردنی کاک فه‌ره‌یدون
وێنه‌یه‌ک بۆ سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی به‌ڕێز بۆ چاوه‌دێری کردنی جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنه‌که.
تێبینی: ئه‌م په‌یامه به خه‌تی مام جه‌لال نوسراوه.
*
هێزه‌کانی پارتی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 7 ی یه‌کێتی‌یان له ئاکرێ داگیر کردوه. رێباز و سله‌یمان عه‌ره‌ب که دو فه‌رمانده‌ی دێرینی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیتی بون به زیندویه‌تی گیراون و کوشتویانن. ئه‌م باره‌گایه رێگر بو له رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پارتی له بادینانه‌وه بۆ سۆران. رێباز، له دوای راپه‌ڕین، هه‌ندێ له بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆی له دو کتێب دا بڵاو کرده‌وه هه‌رکه‌س ئه‌و دو کتێبه‌ی خوێندبێته‌وه ئه‌زانێ رێباز تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک دژی شه‌ڕی ناوخۆی کورد – کورد بو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی پارتی هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گای یه‌کێتی له مه‌سیفی سه‌لاحه‌دین 14 که‌سی تێدا بوه هه‌مویان کوشتون له‌وانه 6 یان به دیلی گولله‌باران کراون.
*
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو به‌یان و بانگه‌وازه‌ی هه‌ردولا ده‌ستدرێژی و هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر یه‌کتری به‌رده‌وامه ئه‌مه چی لێ ئه‌خوێنرێته‌وه؟
- یان سه‌رکرده و سه‌رکردایه‌تی پ د ک و ی ن ک ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ر هێزه چه‌کداره‌کانیان و حیزبه‌کانیان دا نه‌ماوه.
- یان ئه‌و بڵاوکراوانه بۆ چاوبه‌ست و ته‌فره‌دانی رای گشتیه، ئه‌وان خۆیان له پشت ئه‌م روداوانه‌وه‌ن.
ئه‌گینا رێی تێ ئه‌چێ ئه‌گه‌ر خۆیان ژێربه‌ژێر فه‌رمانیان بۆ ده‌رنه‌که‌ن که‌سیان بوێرن کاری له‌و بابه‌ته بکه‌ن!
هه‌مو ئه‌و نامانه‌ی که هاوڕێ و دۆست و ناسیاوه‌کانم بۆیان ئه‌نوسیم و، هه‌مو ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگوباسانه‌ی له وڵاته‌وه ئه‌گه‌یشتن و، هه‌مو ئه‌وانه‌ی له کوردستانه‌وه ئه‌هاتن بۆ ئه‌وروپا و، هه‌مو ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپاوه سه‌ردانی کوردستانیان ئه‌کرد، له چه‌ند مانگی رابوردودا، وایان رائه‌گه‌یاند که ناکۆکی له نێوان یه‌کێتی و پارتی دا له جاران قوڵتر بۆته‌وه. له ریزی سه‌ره‌وه دابه‌زیوه بۆ ریزه‌کانی خواره‌وه و چۆته ناو خه‌ڵکه‌وه. ئاگر که‌وتنه‌وه، گه‌وره بێ یا پچوک، پێویستی به یه‌ک پڕیشکه، ئه‌و پڕیشکه له قه‌ڵادزێوه ده‌ستی پێ کردوه. ئه‌گینا شه‌ڕێ له شارێکی سنوریی چه‌په‌ک و وێرانی وه‌کو قه‌ڵادزێ، له سه‌ر پارچه‌یه‌ک ئه‌رز و چه‌ند دوکانێ، بۆ ئه‌بێ وا به خێرایی و ئاسانی بته‌نێته‌وه بۆ لق و ناوچه و مه‌ڵبه‌ند و کۆمیته‌کانی رانیه و سلێمانی و دهۆک و زاخۆ و ئاکرێ؟
*
6 ی5 ی 94:
ئه‌مڕۆ به فاکس وێنه‌ی ئه‌م رێککه‌تننامه‌یه‌مان پێ گه‌یشت:
پێش نیوه‌شه‌وی 5/5/94 له ماڵی مام جه‌لال به‌ڕێزان کاک نێچیرڤان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی - پ د ک، د. ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی راپه‌ڕینی کۆنگره‌ی نیشتمانی عیراقی، د. فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی م س - ی ن ک هه‌ردولا ی ن ک و پ د ک رێککه‌وتن له سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1. هیچ لایه‌نێکیان هێز بۆ پارێزگای هه‌ولێر نه‌نێرن نه هێزی پ. د. ک له ئاوی قه‌ندیل بپه‌ڕێته‌وه نه هێزی ی.ن. ک له پارێزگای سلێمانی و که‌رکوک بۆ پارێزگای هه‌ولێر بێن.
2. هه‌ردولا هیچ هێزێک له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر نه‌هێننه ناو هه‌ولێر.
3. هه‌ردولا هه‌ر هێزێکی له‌م حه‌فته‌یه‌دا هێناویانه‌ته ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و ناوشاری هه‌ولێر هه‌موی بگه‌ڕێته‌وه شوێنی پێشوی خۆی.
4. هه‌ردولا پشتگیری له هه‌نگاوه‌کانی لیژنه ئه‌منیه‌که ده‌که‌ن که له لایه‌ن هه‌ردولایان داندراوه بۆ پاراستنی هێمنی و ئاسایشی هه‌ولێر
ئیمزا: نێچیروان فوئاد ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی
تێبینی: ئه‌م رێککه‌وتنه به خه‌تی د فوئاد مه‌عسوم نوسراوه.
*
ئه‌مڕۆ کاک مه‌سعود به فاکس ئه‌م نامه‌یه‌ی بۆ مام جه‌لال نارد:
برای به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم مام جه‌لال پێشکه‌شه
دوای سڵاوێکی برایانه
زۆر زۆر به داخه‌وه روداوی زۆر ناخۆش و دڵته‌زێن رویان دا له‌م چوار رۆژی رابردو که به خه‌یاڵم نه‌ده‌هات شتی وا له نێوان پارتی و یه‌کێتی رو بدات.
خه‌ڵکی نه‌فام و نه‌زان و هه‌ندێک خائینیش به داخه‌وه مه‌یدانیان بۆ خۆش بوه یاری به چاره‌نوسمان بکه‌ن.
من هه‌مو هه‌وڵێکم داوه و ئه‌یده‌م کۆنترۆڵی وه‌زعه‌که بکه‌م و لیجانمان دانان بۆ محافه‌زه‌کان. به‌ڵام دیسان سه‌رپێچی هه‌ر هه‌یه.
نابێ کۆل بده‌ین و ئه‌بێ ئینشائه‌ڵا ئیراده‌ی خێر سه‌رکه‌وێت.
ئێستاش ئه‌م کارانه‌مان کردون:
1. نێچیروان و د ئه‌حمه‌د چون بۆ ماڵی جه‌نابت بۆ سه‌ردانی هێرۆ خان و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک هه‌موی بزانن که ماڵی جه‌نابت ماڵی منه و ره‌فتاری مناڵانه‌ی خه‌ڵکانێک ته‌ئسیر له برایه‌تیمان ناکات.
2. لیژنه‌یه‌کمان دانا بۆ نه‌هێشتنی مظاهری توتر له هه‌ولێر. وه هه‌مو هه‌وڵێک درا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر وه‌زعه‌که بپارێزین و له شوێنه‌کانی تریش موعاله‌جه‌ی بکه‌ین.
3. کاک کۆسره‌ت و کاک د رۆژ چون بۆ سلێمانی.
4. کاک فه‌ره‌یدون و کاک ئازاد بۆ دهۆک.
5. کاک عارف و کاک مه‌لا به‌ختیار بۆ هه‌ولێر بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کان که کارێکی ئاسان نیه و به داخه‌وه شتی وا روی دا که مرۆڤ حه‌ز ناکات باسیان بکات له به‌ر سومعه‌ی گه‌له‌که‌مان.
برای خۆشه‌ویستم مام جه‌لال:
پێشمه‌رگه و کادری پارتی به ساغی گیراون و ئیعدام کراون. بریندار له خه‌سته‌خانه ده‌ریان هێناوه و شه‌هیدیان کردوه. شتی وا زۆره نامه‌وێت زیاتر ناڕه‌حه‌تت بکه‌م. چونکه ئه‌زانم له من ناڕه‌حه‌تتری بۆ ئه‌م وه‌زعه ناخۆشه.
شتی نامه‌عقول و ناڕاست زۆر کراوه به‌ڵام هه‌ر ده‌بێ خه‌بات بکه‌ین بۆ ته‌بایی و برایه‌تی و فێرکردنی خه‌ڵک بۆ ئاشتی و برایه‌تی و ته‌بایی نه‌ک بۆ شه‌ڕ.
ئینشائه‌ڵا که ته‌شریفت هاته‌وه ئه‌بێ له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌م وه‌زعه عیلاج بکه‌ین یان وا بڕوات زۆر باشتره بۆ هه‌ردوکمان بۆ خۆمان بڕۆین با روزه‌رد نه‌بین.
زۆر به پێویستی ده‌زانم هه‌رچی زوتر ته‌شریف بێنه‌وه بۆ لامان بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه به‌ڵکو هه‌م برینه‌کان ساڕ‌ێژ بکه‌ین و هه‌م عیلاجێک له‌م وه‌زعه بکه‌ین و سود له‌م چه‌ند ته‌جروبانه وه‌رگرین.
زۆر زۆر سڵاوم بۆ کاک نه‌وشیروان و به ئومێدی دیدارتان.
5-6/5 براتان مه‌سعود بارزانی
تێبینی: ئه‌م په‌یامه به خه‌تی کاک مه‌سعود نوسراوه.
*
7 ی 5 ی 94:
مام جه‌لال به فاکس ئه‌م په‌یامه‌ی بۆ کاک مه‌سعود نارد:
له مام جه‌لاله‌وه
بۆ برای خۆشه‌ویستمان کاک مه‌سعودی به‌ڕێز
سڵاوێکی گه‌رم
وه‌ک پێکه‌وه باسمان کرد، به زوترین کات به ڕێ ده‌که‌وین به‌ره‌و شام. دوبه‌یانی ئێواره‌که‌ی هه‌مومان ده‌گه‌ینه شام. کاکه نه‌وه‌ش زۆر سڵاوی هه‌یه. هه‌مومان هیوامان زۆره که جه‌نابت کۆنترۆڵی ته‌واوی وه‌زعه‌که بکه‌ن تاکو ده‌گه‌ینه‌وه و پێکه‌وه چاره‌ی ده‌که‌ین. له شامیشه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین قسه‌تان له گه‌ڵ بکه‌ین. پێم باشه به‌رده‌وام هه‌ردو م س ئامۆژگاری بکه‌ن و ماوه‌ی هیچ جۆره کارێکی ناخۆشی دڵته‌زێنی تر نه‌درێت.
هه‌ر شاد و سه‌رکه‌وتو بن
ئیتالیا 7/5/1994
تێبینی: ئه‌م په‌یامه به خه‌تی مام جه‌لال نوسراوه.
*
مام جه‌لال به فاکس ئه‌م په‌یامه‌ی بۆ د به‌رهه‌م سالح، نوێنه‌ری یه‌کێتی له ئه‌مه‌ریکا، نارد:
له مام جه‌لاله‌وه بۆ د به‌رهه‌می به‌ڕێز
به خزمان رابگه‌یه‌نه که
1. مام جه‌لال و برایانی تری م س که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن به په‌له به رێ ده‌که‌ون بۆ شام و له‌وێشه‌وه بۆ وڵات.
2. له گه‌ڵ کاک مه‌سعودیش قسه کراوه که بێته پیریانه‌وه له سه‌ر زێ‌یه‌که.
3. زۆر به داخه‌وه وه‌ک ره‌چاومان ده‌کرد خزمان نه‌هاتنه ده‌ست. پێم وابو به په‌له‌و به فڕۆکه له فرانکفۆرته‌وه بۆ ئه‌نچه‌رلیک و له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتم ده‌به‌ن. که‌چی وا ده‌رنه‌چو.
4. تورکیا چه‌ند جیهه‌تێکه. من باوه‌ڕم به میت نیه. زۆر ترسم هه‌یه له تورانیه‌کان و کۆنته‌رگۆریللا. بۆیه به‌و جۆره به تورکیادا ناچم.
5. ده‌چم بۆ شام. گه‌ر له‌وێڕا توانیم به زه‌مین دا ده‌چینه‌وه. ئه‌گینا با خزمان له زاخۆڕا به هه‌لیکۆپته‌ر بمانبه‌نه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی ئه‌مینی خۆمان.
6. له گه‌ڵ السید الحکیم قسه‌م کردوه، وه‌عدی بۆ له ئێران وه‌رگرتوم به وێدا بچمه‌وه. پێم وایه ئێرانیش ده‌یه‌وێ ئاشت بێته‌وه له گه‌ڵمان دوای شکانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسلامیه‌کان و له ترسی هاتنه‌وه‌ی سه‌دام بۆ کوردستان.
تێبینی: ئه‌م په‌یامه به خه‌تی مام جه‌لال نوسراوه.
هێزه‌کانی پارتی شاره‌کانی هه‌ریر و باتاسیان گرت و باره‌گاکانی یه‌کێتی‌یان له که‌سنه‌زان و مه‌لا ئۆمه‌ر داگیر کرد.
*
9 ی 5 ی 94:
نیوه‌ڕۆکه‌ی میوانی د ئه‌کره‌م جاف بوین کارمه‌ندی "فاو" ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه نیشته‌جێی رۆمایه. ئێواره‌ش له گه‌ڵ مام جه‌لال و سه‌رچڵ قه‌زاز له رۆماوه به فڕۆکه چوین بۆ دیمه‌شق له سوریا.
دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید نوێنه‌ری یه‌کێتی‌یه له سوریا.
*
10 ی 5 ی 94:
بانگه‌وازی مام جه‌لال بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ له کوردستان:
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان
به سڵاوێکی گه‌رمه‌وه
داواتان لێ ده‌که‌م که ده‌سبه‌جێ بچنه‌وه شوێنه‌کانی خۆتان و ده‌ست له هه‌مو پێکدادان و به‌گژیه‌کاچونێکا هه‌ڵگرن. پێویسته هه‌موتان ئه‌م راستیه بخه‌نه‌وه یادی خۆتان که شه‌ڕی براکوژی کاره‌ساتێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیه ده‌بێته هۆی به فیڕۆدانی به‌ری ره‌نج و خه‌باتی خۆتان و برا شه‌هیده‌کانتان و ده‌بێته هۆی شادی دوژمنان و له ده‌ستدانی دۆستان و پشتیوانی گه‌لان و هاوپه‌یمانان.
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستانی تێکۆشه‌ر
پاراستنی خوێنی شه‌هیده‌کانتان و تاقی کردنه‌وه دیمۆکراتیه‌که‌مان و ژیان و مان و گه‌شه‌کردنی حکومه‌ته ساواکه‌مان به‌ند و به‌ستراوه‌ته‌وه به یه‌کێتی ریزه‌کانی گه‌ل به گشتی و یه‌کێتی و هاوپه‌یمانێتی ی ن ک و پ د ک به تایبه‌تی بۆیه پێویسته هه‌مومان وه‌ک بیلبیله‌ی چاوه‌کانمان بیانپارێزین و به هیچ شێوه و جۆرێک ماوه‌ی شه‌ڕی براکوژه نه‌ده‌ین پێویسته هه‌مو چه‌که‌کانمان، هه‌مو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کمان، بۆ پاراستنی کوردستانی رزگار و رزگاری وڵات بێت له دیکتاتۆریه‌ت و هێنانه‌کایه‌ی عیراقێکی دیمۆکرات و فیدرال بێت.
ئه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدانی کوردستان! ماوه مه‌ده‌ن خوێنی شه‌هیده‌کان به فیڕۆ بچێت هه‌موتان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ری شه‌ڕی براکوژه بگرن و پشێوی و ئاڵۆزی مه‌هێڵن.
ئه‌ی هه‌مو حیزبه‌کانی تێکۆشه‌ر!
خه‌باتی خۆتان، هه‌وڵی خۆتان په‌ره و گه‌شه پێ بده‌ن بۆ نه‌هێشتنی هۆیه‌کانی شه‌ڕی براکۆژه و چه‌سپاندنی ئاشتی و برایه‌تی و دیمۆکراتی له کوردستانی خۆشه‌ویستمان دا. ده‌با هه‌مومان پێکه‌وه خه‌باته‌که‌مان درێژه پێ بده‌ین بۆ له ره‌گوریشه هه‌ڵکه‌ندنی هۆیه‌کانی توندوتیژی و پێکادانی ناوخۆ.
بژی یه‌کێتی ریزه‌کانی گه‌لی کوردستان
نه‌فره‌ت له شه‌ڕی براکوژه‌ی کاره‌سات هێنه‌ر
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی هه‌مو لایه‌کمان له پێناوی چه‌سپاندنی ئاشتی و دیمۆکراسی و برایه‌تی و هاوپه‌یمانی
هه‌ر شاد و سه‌رکه‌وتو بن
10 ی 5 ی 1994 برای دڵسۆزتان مام جه‌لال
*
17 ی 5 ی 94:
حه‌سه‌ن کوێستانی و خوله‌ی برای و یوسفی ئامۆزای له رێگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران کوژراون. م س - یه‌کێتی به‌یاننامه‌یه‌کی به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌رکردوه.
حه‌سه‌ن ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و یه‌کێ بو له پێشمه‌رگه ئازاکانی کوردستان. پێش ئه‌وه‌ی ببێ به پێشمه‌رگه به‌رپرسی یه‌کێ له فراوانترین تۆڕه‌کانی رێکخستنی کۆمه‌ڵه بو له ناو شاره‌کان دا. پێش خۆی دو برای: حاجی و حه‌مه‌ڕه‌ش له دو شه‌ڕی جودا کوژرا بون. له به‌ر ئه‌وه حه‌سه‌ن له ناخی دڵه‌وه دژی شه‌ڕی ناوخۆی کورد و کورد بو. کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه خێزانێک 4 کوڕی ناردوه بۆ شه‌ڕی ئازادی کورد که‌چی له شه‌ڕی ناوخۆدا بکوژرێن.
هه‌مو که‌س به کوشتنی بێتاوانێ یا که‌سێکی نزیکی دڵته‌نگ ئه‌بێ. بۆ من ئه‌م شه‌ڕه مایه‌ی دڵته‌نگیه‌کی بێئه‌ندازه بو چونکه زۆری قوربانیه‌کانی: عه‌لی نه‌بی، سمایل وه‌رتی، حه‌سه‌ن کوێستانی، رێباز، سله‌یمان عه‌ره‌ب و، جه‌لالی حاجی حسێن... له هاوڕێ نزیکه‌کانی رۆژانی سه‌ختی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیم بون. له گه‌ڵ هه‌ر یه‌کێکیان چه‌ندین بیره‌وه‌ری خۆش و ناخۆشم هه‌بو.
*
19 ی 5 ی 94:
کاک مه‌سعود بۆ جاری سێیه‌م بانگه‌وازی ده‌رکردوه:
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی کوردستان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان
خوشک و برایانی خۆشه‌ویست
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه وڵات و میلله‌تمان دوچاری کاره‌ساتێکی خوێنین و شه‌ڕێکی خۆکوژی زۆر گه‌وره و ناڕه‌وا بوه. ئه‌م کاره‌سات و فیتنه‌یه مه‌ترسیه‌کی هه‌ره گه‌وره‌ی خستۆته سه‌ر چاره‌نوس و دوارۆژ و ده‌سکه‌وته پیرۆزه‌کانی گه‌له‌که‌مان که به خوێنی هه‌زاران شه‌هید و رۆڵه‌ی گه‌لی کورد به ده‌ست هاتون. له‌م بارودۆخه مێژوییه و مه‌صیریه‌دا داوا له هه‌مو لایه‌نه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه ده‌که‌م شه‌ڕ رابگرن و چیتر خوێنی رۆڵه‌ی کورد به ده‌ستی کورد نه‌ڕێژن. راگرتنی شه‌ڕ ده‌بێت سه‌رانسه‌ری بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له گه‌ڵ کۆنگره‌ی نیشتمانی عیراق دا و به هاوکاری هه‌مو خێرخوازان وه‌زعه‌که بگه‌ڕێنینه‌وه بارودۆخی ئاسایی جاران و رۆژێک زوتر ده‌ست بکه‌ین به ساڕێژکردنی برینه‌کانمان، سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازه‌کانی پێشوترم زه‌میری هه‌مو لایه‌کتان ده‌که‌م به حه‌که‌م و سوێندتان ده‌ده‌م به خوێنی شه‌هیدانی کورد و کوردستان بۆ گوێڕایه‌ڵی له‌م بانگه‌وازه‌م و جێبه‌جێکردنی. هه‌رچه‌نده روی ئه‌وه‌مان نیه باسی جه‌ژن بکه‌ین به‌ڵام ئومێده‌وارم فرسه‌تی ئه‌وه‌تان ببێت جه‌ژنێکی ئارام به‌رنه سه‌ر.
شه‌وی 19/5/1994 مه‌سعود بارزانی
*
م س – یه‌کێتی یش بانگه‌وازێکی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌رکردوه:
"له بارودۆخێک دا کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان هه‌تا ده‌هات ده‌چوه پێشه‌وه و ئومێدی سه‌رکه‌وتنی کاریگه‌رتر په‌یدا بوبو، به داخه‌وه به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو دوچاری شه‌ڕێکی ناوخۆی ناله‌بار بوین که ته‌واوی ده‌سکه‌وت و چاره‌نوسمانی خستبوه مه‌ترسیه‌وه، بۆیه راوه‌ستانی شه‌ڕه‌که ئه‌رکێکی پیرۆز و مێژوییه، له‌م پێناوه‌ش دا جگه له هه‌وڵه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی ی ن ک و لایه‌نه‌کانی کۆنگره‌ی نیشتمانی عیراق و به‌ره‌ی کوردستانی و خێرخوازانی کوردستان و دۆستانی، به‌ڕێز مام جه‌لال له 10/5/1994 دا په‌یامێکی پیرۆزی بۆ راوه‌ستانی شه‌ڕ بۆ ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بڵاو کرده‌وه.
ئێستاش سه‌ره‌ڕای چه‌ندین روداوی جه‌رگبڕ، به هیمه‌تی هه‌مو لایه‌ک خه‌ریکه کۆتایی به شه‌ڕه‌که ده‌هێنێ له‌م پێناوه‌ش دا ئه‌مشه‌و به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی بانگه‌وازێکی بۆ راوه‌ستاندنی شه‌ڕی سه‌رانسه‌ری بڵاو کرده‌وه هه‌تا هه‌مومان بتوانین دۆخی کوردستان ئاسایی بکه‌ینه‌وه.
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش هه‌روه‌کو له سه‌ره‌تای روداوه‌کانه‌وه داوای راوه‌ستانی شه‌ڕه‌که‌ی کردوه، ئێستاش دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه که بانگه‌وازی ئێمه‌ش له پێناوی راوه‌ستانی شه‌ڕه شه‌ڕی سه‌رانسه‌ریش. بۆیه داوا له سه‌رجه‌م هێزه‌کانی ی ن ک ده‌که‌ین ده‌سبه‌جێ شه‌ڕ رابگرن هه‌تا بتوانین سه‌رباری خه‌م و په‌ژاره‌ی قوڵی شه‌ڕه‌که گه‌ردنئازادی جه‌ژنی نه‌مانی شه‌ڕی ناوخۆ له یه‌کتری بکه‌ین. ئومێده‌واریشین دوای ئه‌م بانگه‌وازه په‌رۆشتر درێژه به کۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌کان بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی کێشه‌که.
19-20/5/ 1994 م س – ی ن ک"
*
20 ی 5 ی 94:
به سه‌رپه‌رشتی موع (موئته‌مه‌ری وه‌ته‌نی عیراقی) کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی هه‌ردو م س یه‌کێتی و پارتی و نوێنه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی کراوه. بڕیار دراوه "غرفه عملیات" دروست بکرێ له باره‌گای موع له سه‌لاحه‌دین له مه‌سعود بارزانی و حه‌سه‌ن نه‌قیب (هه‌ردوکیان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی موع) و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی کارگێڕی موع و، کۆسره‌ت ره‌سول و نوێنه‌رێکی به‌ره‌ی کوردستانی.
ئێمه له رۆماوه چوینه شام به ته‌مای ئه‌وه‌ی کاک مه‌سعود بێته سه‌ر سنوری سوریا – عیراق له‌وێ له گه‌ڵ مام جه‌لال یه‌ک بگرن و پێکه‌وه له بادینانه‌وه ده‌س بکه‌ن به ئاساییکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان لقه‌کانی پارتی و مه‌ڵبه‌نده‌کانی یه‌کێتی و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردولا. به‌ڵام ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌بو.
د محه‌مه‌د به‌حرلعلوم ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی موع "کۆنگره‌ی نیشتمانی عیراقی"، هانی فکێکی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی کۆنگره و، د ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی "ویفاقی وه‌ته‌نی" هاتن بۆ سوریا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ناوبژی له گه‌ڵ مام جه‌لال بگه‌ڕێنه‌وه کوردستان. به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ستی ده‌ستییان پێ کرا تاقه‌تیان چو سوریایان به جێ هێشت گه‌ڕانه‌وه له‌نده‌ن.
له‌م ماوه‌یه‌دا مسته‌فا جه‌ماله‌دین ده‌عوه‌تێکی بۆ مام جه‌لال کرد له ماڵه‌که‌ی خۆی به‌شێ له شیعره‌کانی بۆ خوێندینه‌وه.
"وابه‌سته‌ی نیزامی: مولحه‌قی عه‌سکه‌ری" سه‌فاره‌تی ئێران هات بۆ دیده‌نی مام جه‌لال و ئاماده‌یی ئێرانی ده‌ربڕی بۆ گوێزانه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆ کوردستان.
د که‌مال فوئاد که بۆ ئیجازه له ئه‌ڵمانیا بو، عومه‌ر فه‌تاح که بۆ ئیجازه له سوید بو، هه‌ردوکیان ئه‌ندامی م س – ی ن ک بون، گه‌یشتنه شام بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ م ج بگه‌ڕێنه‌وه کوردستان.
شازاد سائیب، نوێنه‌ری یه‌کێتی له تورکیا، ئاگاداری کردین کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ راگرتنی شه‌ڕ ناوبژی بکه‌ن و نوێنه‌رانی هه‌ردولا بانگ بکه‌ن بۆ تورکیا و ماجه‌لال به کۆپته‌ری خۆیان ببه‌نه‌وه بۆ کوردستان. تورکیا پێی وایه لاواز بونی هه‌ر یه‌کێ له پارتی و یه‌کێتی هاوسه‌نگی تێک ئه‌دا و پ ک ک و جوڵانه‌وه ئیسلامیه‌کان سودی لێ وه‌رئه‌گرن.
داوایان کردوه کاک مه‌سعود و مام جه‌لال هه‌ردوکیان بچن بۆ تورکیا بۆ کۆبونه‌وه.
*
22 ی 5 ی 94:
شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن بۆ تاوانبارکردنی یه‌کتری گه‌یشتۆته ناو ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی.
رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط" له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی دا گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنی عه‌دنان حسێن و مام جه‌لالی بڵاو کردۆته‌وه. پرسیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌کا. مام جه‌لال هێزی ده‌ره‌کی تاوانبار ئه‌کا به خۆشکردنی ئاگری شه‌ڕه‌که.
یه‌كێ له کاره باشه‌کانی مه‌کته‌بی یه‌کێتی له دیمه‌شق کردویه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و وتار و هه‌واڵ و لێدوان و گفتوگۆیانه‌یه، که له میدیای عه‌ره‌بی دا بڵاو ئه‌کرێنه‌وه و، پێوه‌ندی‌یان له گه‌ڵ پرسی کورد هه‌یه. هه‌وڵ ئه‌ده‌م منیش لێره به دواوه ئه‌وه‌نده‌ی بگاته ده‌ستم تێهه‌ڵکێشی بابه‌ته‌کانی ئه‌که‌م. ئه‌مه دو قازانجی هه‌یه:
یه‌که‌میان، جۆری ده‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ڕی خۆبه‌خؤی کورد له ناو راگه‌یاندنی نوسراوی عه‌ره‌بی دا چۆنه.
دوه‌میان، هه‌ڵوێستی رۆژنامه‌وانانی عه‌ره‌بی له کێشه‌که و نۆڕینیان له روداوه‌کان تێ ئه‌گه‌ین.
*
26 ی 5 ی 94:
م س – ی ن ک نامه‌یه‌کی به عه‌ره‌بی ئاڕاسته‌ی موع و به کوردی ئاڕاسته‌ی قیاده‌ی سیاسی به‌ره‌ی کوردستانی کردوه داوایان لێ ئه‌کات هه‌ڵوێست له ئیران وه‌ربگرێ و لایه‌نه ناوده‌وله‌تیه‌کان رابسپێرێ ئێران ناچار بکه‌ن ده‌س له ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری ناوخۆی هه‌رێم هه‌ڵبگرێ. به پێی نامه‌که ئێران خۆی له شه‌ڕ هه‌لقورتاندوه و تۆپبارانی ناوچه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و قه‌ڵادزێ و حاجی ئۆمه‌ران ئه‌کا.
*
27 ی 5 ی 94:
رۆژنامه‌ی "الحیاة" ی له‌نده‌نی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی دا گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنیی زوهێر قوسه‌یباتی له گه‌ڵ مام جه‌لال بڵاو کردۆته‌وه. باسی کوژرانی حه‌سه‌ن کوێستانی و هاوڕێکانی و، کوشتنی دیل و لوت و گوێبڕینی کوژراوه‌کانی یه‌کێتی له لایه‌ن پارتیه‌وه، ئه‌کا.
*
28 ی 5 ی 94:
له لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه: د که‌مال فوئاد و عومه‌ر فه‌تاح، له لایه‌ن پارتیه‌وه: نێچیروان بارزانی و چه‌ند که‌سێکی تریان، له بنکه‌ی جه‌نگیی سلۆپی له تورکیا به چاودێری چه‌ند جه‌نه‌رالێکی تورک کۆبونه‌وه. کۆبونه‌وه‌که بێ ئه‌نجام بوه. ئه‌وان هه‌ر له‌وێشه‌وه گه‌ڕانه‌وه کوردستان.
تورک ئه‌یویست بارزانی و تاڵه‌بانی خۆیان له‌م کۆبونه‌وانه‌دا به‌شدار بن، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی ئاماده نه‌بو خۆی به‌شدار بێ، تاڵه‌بانی یش نه‌چو.
*
30 ی 5 ی 94:
جه‌لالی حه‌مه‌ی محه، یه‌کێ له فه‌رمانده ئازاکانی یه‌كێتی و، یه‌كێ له گه‌نجه خۆشه‌ویسته‌کانی خه‌ڵکی سلێمانی له گه‌ڵ پۆلێ له هاوڕێ پێشمه‌رگه‌کانی له شاره‌زور کوژراون. ئه‌مڕۆ ده‌یان هه‌زار که‌س بۆ سپاردنی ته‌رمه‌که‌ی به خاک له گه‌ڵی چون بۆ گۆڕستان.
*
1 ی 6 ی 94:
رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط" ی له‌نده‌نی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی دا گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنیی درێژی هودا حوسه‌ینی و مه‌سعود بارزانی بڵاو کردۆته‌وه.
به فڕۆکه له گه‌ڵ مام جه‌لال له دیمه‌شقه‌وه چوین بۆ قامیشلی. شه‌و له قامیشلی ماینه‌وه. هه‌ندێ له دۆسته دێرینه‌کانی ئه‌وێمان بینی دڵته‌نگ بون به شه‌ڕه‌که و به په‌رۆش بون بۆ چه‌سپاندنی هه‌رچی زوتری ئاشتی و ئاسایش.
*
2 ی 6 ی 94:
سه‌ر له به‌یانی له سنور په‌ڕینه‌وه بۆ نسێبین هێزێکی تورکی بردینی بۆ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی. پاشنیوه‌ڕۆ به کۆپته‌ری تورکی گه‌یشتینه هه‌ولێر.
*
3 ی 6 ی 94:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ده‌ربڕینی نیازباشی خۆی و یه‌کێتی جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتی یه‌کێتی و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی په‌یامێکی له هه‌مو ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی یه‌کیتیه‌وه بۆ یه‌کیتی و هێزه‌کانی بڵاو کرده‌وه یه‌کلایه‌نه‌و بێ هیچ مه‌رجێکی پێشه‌کی:
· له هه‌مو مه‌یدانه‌کان دا شه‌ڕی راگرت.
· فه‌رمانی ده‌رکرد بۆ هێزه‌کانی یه‌کێتی، چیای سه‌فین و هه‌مو شوێنه‌کانی نزیک سه‌لاحه‌دین، چۆڵ بکه‌ن.
· سه‌ربانی ماڵ و شوێنه به‌رزه‌کانی ناوشاری هه‌ولێر چۆڵ بکه‌ن.
· هێرشی راگه‌یاندن رابگرن.
· گیراوه‌کانی پارتی ده‌سبه‌جێ ئازاد بکه‌ن.
*
ئه‌ندامه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی بریتین له: عه‌لی عه‌بدوڵا، نێچیروان بارزانی، هوشیار زێباری، جه‌وهه‌ر نامیق، د رۆژ شاوه‌یس، سامی عه‌بدوڕه‌حمان، ئازاد به‌رواری، د جه‌رجیس حه‌سه‌ن، یونس رۆژبه‌یانی، قادر قادر، عیزه‌دین به‌رواری، که‌ریم سنجاری، که‌مال که‌رکوکی، قادر جه‌باری، شه‌وکه‌ت شێخ یه‌زدین، ره‌مزی شه‌عبان، ده‌روێش عه‌بدوڕه‌حمان، عه‌بدولعه‌زیز ته‌یب، نیزامه‌دین گلی، عارف ته‌یفور، محه‌مه‌د مه‌لا قادر، فه‌ره‌نسۆ حه‌ریری، بروسک شاوه‌یس، عه‌بدوڵا ئاگرین.
هه‌روه‌ها:
که‌ریم سه‌لام، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و، لێپرسراوی لقی 4 ی سلێمانیه.
سه‌عد عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و، لێپرسراوی لقی 2 ی هه‌ولێره.
مه‌سعود ساڵه‌یی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و، لێپرسراوی لقی 3 ی که‌رکوکه.
فازیل میرانی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و، لێپرسراوی لقی 1 ی دهۆکه.
عومه‌ر عوسمان مێرگه‌سوری، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و، لێپرسراوی لقی سۆرانه.
زه‌عیم عه‌لی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و، لێپرسراوی لقی ئاکرێ‌یه.
*
5 ی 6 ی 94:
به ده‌سپێشخه‌ری و ناوبژی موع له ئوتێلێکی ناوشاری هه‌ولێر که به ناوی "شیرین پالاس" ه‌وه تازه کراوه‌ته‌وه کۆبونه‌وه‌یه‌ک ساز کرا به ئاماده بونی: ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و حه‌سه‌ن نه‌قیب له موع، مه‌سعود بارزانی و مام جه‌لال و چه‌ند ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی هه‌ردولا و، له سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی که‌ریم ئه‌حمه‌د، قادر عه‌زیز، عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه، یه‌عقوب یوسف، منیش به‌شدار بوم. جارێکی تر تێکه‌ڵاوی روداوه‌کانی کوردستانی عیراق بومه‌وه.
ئه‌وه‌ی من له‌م کۆبونه‌وه‌یه تێگه‌یشتم سه‌رۆک و سه‌رانی پارتی ساردوسڕ بون، به هیچ جۆرێ جدی نه‌بون له راگرتنی شه‌ڕ و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کان، وه‌ختیان ئه‌کوشت و به ته‌مای شتێ بون که ئێمه نه‌مانئه‌زانی چیه. قسه‌کانیان ئه‌هێنا و ئه‌برد و له بازنه‌ی شته گشتیه‌کان دا ئه‌خولانه‌وه. نه‌یان ئه‌ویست بچنه سه‌ر بابه‌تی دیاریکراو.
*
رۆژنامه‌ی "الحیاة" له‌نده‌نی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنیی زوهێر قوسه‌یباتی و مه‌سعود بارزانی بڵاو کردۆته‌وه.
*
6 ی 6 ی 94:
گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌که‌ی خۆم له سلێمانی.
گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ سلێمانی هاوزه‌مان بو له گه‌ڵ هێرشی هاوبه‌شی هێزه‌کانی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به پشتیوانی تۆپبارانی ئێرانی بۆ سه‌ر سه‌یدسادق، پێنجوین، قه‌ڵادزه. ئێران که‌وتۆته لوت تێژه‌نینی ئاشکرای شه‌ڕه‌که:
· هێزه په‌رتوبڵاوه‌کانی پارتی له دیوی ئێران، له سه‌ر سنوره‌کان، کۆ ئه‌کاته‌وه و له به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی یه‌کێتی دا ساز ئه‌دا.
· بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حیزبوڵای کورد له شه‌ڕه‌وه ئه‌گلێنێ.
· تۆپبارانی کوێرانه‌ی ناوچه سنوریه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی ئه‌کا. هه‌زاران خێزان ئاواره بون.
یه‌ک لا هه‌میشه ئه‌توانێ شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنێ، به‌ڵام یه‌ک لا هه‌رگیز ناتوانێ بیکوژێنێته‌وه، مه‌گه‌ر لاکه‌ی تر به جۆرێ بشکێنێ توانای به‌رگری نه‌مێنێ.
*
12 ی 6 ی 94:
رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط" ی له‌نده‌نی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی دا گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنیی هودا حوسه‌ینی و ئه‌دهه‌م بارزانی ره‌هبه‌ری حیزبوڵای کوردی بڵاو کردۆته‌وه. دانی ناوه به به‌شداری له شه‌ڕه‌کان دا.
*
13 ی 6 ی 94:
تورکیا کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی بۆ سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی و پارتی له سلۆپی رێك خستوه.
له یه‌کێتی: جه‌لال تاڵه‌بانی، محه‌مه‌د تۆفیق، سه‌رچڵ قه‌زاز، شازاد سائیب، شێردڵ حه‌وێزی.
له پارتی: مه‌سعود بارزانی، سامی عه‌بدوڕه‌حمان، موحسین دزه‌یی، فازیل میرانی، بابه‌کر زێباری، سه‌فین دزه‌یی.
له لایه‌نی تورکی: جه‌نه‌رال ئایدن ئالته‌ر (سه‌رکرده‌ی گشتی جه‌ندرمه)، جه‌نه‌رال حه‌سه‌ن قۆنداغچی، جه‌نه‌رال یوسف، جه‌نه‌رال یالچین، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیران.
کاک مه‌سعود ئاماده نه‌بوه له گه‌ڵ مام جه‌لال و نوێنه‌رانی یه‌کێتی روبه‌رو دابنیشێ و گفتوگۆ بکا. لایه‌نی تورکی، به جیا بارزانی و نوێنه‌رانی پارتی و تاڵه‌بانی و نوێنه‌رانی یه‌کێتی‌یان دیوه و قسه‌یان له گه‌ڵ کردون، نیگه‌رانییان ده‌ربڕیوه له شه‌ڕی ناوخۆ، پێیان وایه شه‌ڕ به قازانجی پ ک ک و ئیسلامیه‌کانه‌و ئه‌وان به هێز ئه‌کا، پێداگرییان کردوه له سه‌ر پێویستی راگرتنی شه‌ڕ و چه‌سپاندنی ئاشتی، ئاماده‌ییان پیشان داوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوکاری هه‌ردولا بکه‌ن.
*
هاوزه‌مان له گه‌ڵ ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا روداوێکی خوێناوی له سلێمانی قه‌وما. پارتی به ره‌زامه‌ندی "غرفه العملیات" ته‌رمی عوسمان قادر منه‌وره‌یان له پێنجوینه‌وه هێناوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی بینێژن. عوسمان له شه‌ڕه‌کانی پێنجوین دا کوژراوه و ته‌رمه‌که‌ی له به‌رده‌م هێزه‌کانی یه‌کێتی دا به جێ مابو. پارتی ویستیان ئه‌م بۆنه‌یه بکه‌ن به بیانو بۆ سازدانی هه‌مو ئه‌ندام و لایه‌نگره‌کانیان و رێکخستنی خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری بۆ گرتنه‌وه‌ی باره‌گاکانیان له ناو شاردا. پێکادانێکی سه‌خت له نێوان هێزه‌کانی یه‌کێتی و خۆپیشانده‌ره‌کان دا روی داوه. چه‌ند که‌سێ کوژراون و چه‌ند که‌سێ بریندار بون.
عوسمان له شۆڕشی ئه‌یلول دا پێشمه‌رگه بوه. له شۆڕشی نوێ دا له مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کانی یه‌كیتی بو. کادری بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیست بو. له گه‌ڕانه‌وه یه‌ک مانگیه‌که‌مان دا له شه‌مزینانه‌وه بۆ شارباژێڕ ئه‌ویشمان له گه‌ڵ بو. له کاره‌ساتی هه‌کاری دا پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی بو له لایه‌ن پارتیه‌وه گیرا. دوای ئازادکردنی گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی 4 ی یه‌کێتی. له گه‌ڵ جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیست له یه‌كیتی ئه‌ویش له گه‌ڵیان جیا بوه‌وه و بوه فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی 4 ی سۆشیالیست و دوای ماوه‌یه‌ک چوه ریزی پارتیه‌وه بوه ئه‌ندامی لقی 4. پیاوێکی کوردپه‌روه‌ر و قسه خۆش و له ناو هاوڕیکانی دا خۆشه‌ویست بو. له گه‌ڵ من دۆست بو. حه‌یف بو به‌وجۆره و له شه‌ڕێکی وه‌هادا بکوژرێ.
*
23 – 24 ی 6 ی 94:
کۆبونه‌وه‌ی م س – ی ن ک به سه‌رپه‌رشتی مام جه‌لال و ئاماده‌بونی: د فوئاد مه‌عسوم، د که‌مال فوئاد، کۆسره‌ت ره‌سول، جه‌بار فه‌رمان، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، عومه‌ر فه‌تاح، عومه‌ر عه‌بدوڵا و، من کرا و، له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا پرۆژه‌یه‌ک ئاماده کرا بۆ چاره‌سه‌رکردنی بنه‌ڕه‌تیی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و رێکخستنه‌وه‌ی کاروباری حکومه‌ت و داووده‌زگاکانی و به به‌یا‌نێک له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی یه‌کێتیه‌وه بڵاوی کرده‌وه. له به‌ر گرنگی ناوه‌رۆکی پرۆژه‌که لێره‌دا ده‌قه‌که‌ی ئه‌نوسمه‌وه:
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان له رۆژانی 23-24/6/1994 دا بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و برایه‌تی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کوردستانی عیراق زنجیره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌ی به‌ست دور له گیانی حیزبایه‌تی ته‌سک سه‌ره‌تا و بنه‌ما و هۆکانی روداوه دڵته‌زێنه‌کانی خسته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه، له ئه‌نجامی به‌رچاوگرتن و لێکدانه‌وه‌ی هه‌مو هۆ ناوچه‌یی و ناوخۆییه‌ی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ چاکردنی هه‌لومه‌رجی کوردستان بڕیار دا بۆ ئه‌وه‌ی:
هه‌مو لایه‌نه‌کانی ژیان و ته‌جروبه‌که‌ی کوردستان که زیانی پێ گه‌یشتوه و که‌وتۆته به‌ر مه‌ترسی روخاندن بتوانێ سه‌رله‌نوێ باشتر دابڕێژێته‌وه، به جۆرێ که په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق بخاته‌وه گه‌ڕ و بنکه‌ی سیاسی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فراوانتر بکا و مافی نوێنه‌رایه‌تی قه‌ومه‌کانی تری کوردستان دابین بکا. رێوشوێنی سه‌رجه‌م گیروگرفته سیاسی و ئیداریه‌کان چاره‌سه‌ر بکا و ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی و ئابوری کوردستان بکاته‌وه. به‌مجۆره‌ی خواره‌وه:
پرۆژه‌ی چاکردنی هه‌لومه‌رجی کوردستان
1. چاککردنی جیهازی ئیداری
جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له کاروباری حکومه‌تی.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ره‌تای وه‌کیه‌کی وه‌زیر و وه‌کیله‌که‌ی.
دروستکردنی مجلس الخدمه بۆ دامه‌زراندنی مۆزه‌ف له باتی ته‌رشیح کردنیان له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه.
که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مۆزه‌ف به‌وه‌ی: به‌شێکیان ته‌قاعود بکرێن به هه‌مان معاشی ئێستایان
به‌شێکی تریان بخرێنه سه‌ر "ضمانی اجتماعی" هه‌مان معاشیان بدرێتی به‌ڵام به ناوی یارمه‌تی بێکاریه‌وه
معاشی ئه‌و مۆزه‌فانه‌ی له وه‌زیفه‌دا ئه‌مێننه‌وه چه‌ند قاتێ زیاد بکرێ.
2. چاککردنی هێزی چه‌کدار
پۆلیس
دامه‌زراندنی کلیه الشرطه
بژارکردنی ریزی ئه‌فسه‌ره‌کانی ئێستا
وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌ک له ده‌رچوانی کلیه‌کانی: حقوق، علم النفس، اداره، سیاسه و ... دانانیان به ئه‌فسه‌ری پۆلیس پاش ته‌دریب.
وه‌رگرتنی پۆلیس له سه‌ر بنچینه‌ی ته‌جنید یاخود ئیعلان و مونافه‌سه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگای پۆلیسی ئێستا
ئاسایش
به هه‌مان شێوه‌ی پێش‌و چاک بکرێ
پێشمه‌رگه
هیئه الارکان دروست بکرێ
ته‌شکیلی 10 لیوای پیاده بکرێ
ئه‌فسه‌ره‌کانی به گوێره‌ی که‌فائه‌ت له فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه و ده‌رچوانی کلیه‌ی عسکری عیراق و کوردستان هه‌ڵببژێردرێن
له باتی پێشمه‌رگه سه‌رباز وه‌ربگیرێ
سه‌ربازه‌کان له سه‌ر بنچینه‌ی تجنید یان تطوع کۆ بکرێنه‌وه.
هه‌مو هێزه‌کانی ئێستا: سوپای یه‌کگرتو، میلیشیاکان، لیوا تایبه‌تیه‌کان... هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
3. هه‌ڵبژاردن
ته‌واوکردنی ئیحصای گشتی
ته‌عدیلی قانونه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و رێبه‌ر
دانانی قانونه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و سه‌رۆکی شاره‌وانی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی
4. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
چاوگێڕانه‌وه به وه‌زاره‌ته‌کان دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ندێکیان و دامه‌زراندنی هه‌ندێکی تازه.
دانانی چه‌ند وه‌زیرێکی ده‌وڵه‌ت له نوێنه‌رانی حیزبه‌کان.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست و به‌ڕێز!
پرۆژه‌ی به‌رنامه‌ی ئاشتی، که له‌م کۆبونه‌وانه‌دا بۆ چاککردنی هه‌لومه‌رجی کوردستان به‌مجۆره‌ی لای خواره‌وه بڕیار درا و پێشکه‌ش به پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هێزه سیاسیه‌کانی تر و روناکبیرانی گه‌له‌که‌مان ئه‌کرێ، پرۆژه‌یه‌که بۆ پێشخستنی ژیان وئه‌من و ئاسایش و خۆشکردنی زه‌مینه‌ی برایه‌تی و یه‌کێتی ریزه‌کانی گه‌ل.
یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان دڵسۆزانه به‌ڵێن به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌دا که لای خۆیه‌وه به‌وپه‌ڕی توانا به‌نده‌کانی ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بکا.
مه‌کته‌بی سیاسی ی ن ک به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی له گه‌له‌که‌مان که‌وت و ژماره‌یه‌کی زۆر له تێکۆشه‌رانی هه‌مو لایه‌ک و له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک تیا بۆته کۆچی قوربانی. بۆیه سه‌ره‌خۆشی له قوربانیه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته له که‌سوکار و لایه‌نه‌کانیان ئه‌که‌ین. ئومێده‌وارین جارێکی تر کاره‌ساتی وا دوباره نه‌بێته‌وه.
م س – ی ن ک 24/6/1994
*
رۆژنامه‌ی "کوردستانی نوێ" له ژماره 716 ی رۆژی 26 ی 6 ی 94 دا ده‌قی به‌یاننامه‌که‌ی بڵاو کردۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی "الحیاة" ی له‌نده‌نی له ژماره‌ی رۆژی 26 ی 6 ی 94 ی دا هه‌واڵی ئه‌م پرۆژه‌یه و خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی بڵاو کردۆته‌وه.
ئه‌م پرۆژه‌یه له لایه‌ن پارتیه‌وه هیچ بایه‌خێکی پێ نه‌درا و، به ته‌واوی خرایه پشت گوێ.
بەڵگەنامەکان
هه‌وڵی کوژاندنه‌وه: گفتوگۆ له تاران
· خولی یه‌که‌م ( ئاب – 5/9/ 94)
· خولی دوه‌م (26/3 – 22/4/95)
· خولی سێیه‌م (28/6-2/7/95)
· خولی چواره‌م (5 – 9 / 10 / 95)
خولی یه‌که‌م: (ئاب - 5/9/94)
د سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له 12 ی 9 ی 1992 دا له به‌رلین کوژرا. له‌و کاته‌دا مام جه‌لالیش له به‌رلین بو. هه‌ردوکیان چوبون بۆ به‌شداری له کۆبونه‌وه‌ی سۆشیال دیمۆکرات دا. به‌و بۆنه‌یه‌وه یه‌کێتی به‌یانی ده‌رکرد و پرسه‌ی بۆ دانا و، مام جه‌لال له هه‌ندێ گفتوگۆدا په‌نجه‌ی تاوانی کوشتنه‌که‌ی بۆ ئێران درێژ کرد. رێگه‌ی به حیزبی دیمۆکرات دا پرسه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ دابنێن.
به‌کر فه‌تاح، نوێنه‌ری یه‌کێتی بو له تاران. کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی بانگیان کرد بو رونکردنه‌وه‌یه‌کیان بداتێ له سه‌ر قسه‌کانی مام جه‌لال که ئاخۆ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئیتیهامه‌کانی. به‌کریان ته‌نگاو کرد بو. به‌کر هات بوه‌وه بۆ کوردستان ئیتر نه‌گه‌ڕابوه‌وه بۆ ئێران. پاش چه‌ند رۆژێ یه‌کێتی خۆی ده‌فته‌ره‌که‌ی و ماڵه‌که‌ی مام جه‌لالی چۆڵ کرد. ئیتر یه‌کێتی نوێنه‌رایه‌تی ره‌سمی له ئێران نه‌ما بو.
*
که شه‌ڕی یه‌کێتی – بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ڵگیرسا و دواتر که شه‌ڕی یه‌کێتی – پارتی قه‌وما یه‌کێتی هیچ نوێنه‌رایه‌تیه‌کی له ئێران نه‌بو، هیچ پێوه‌ندیه‌کی سیاسی له گه‌ڵ هیچ داووده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تی ئێران نه‌مابو، تا گفتوگۆی له گه‌ڵ بکا. ئێران ناڕازی بو له یه‌کێتی و به هێزێکی سپڵه‌ی دائه‌نا که له ته‌نگانه‌دا په‌نا بۆ ئێران ئه‌با و له خۆشی دا بایی ئه‌بێ. له رۆژانی شه‌ڕه‌کان دا له چه‌ند لاوه هه‌وڵ درا پێوه‌ندی یه‌کێتی - ئێران ئاسایی بکرێته‌وه، له‌وانه:
سه‌ید محه‌مه‌د باقیر حه‌کیم، سه‌رۆکی مه‌جلیسی ئه‌علای سه‌وره‌ی ئیسلامی.
د ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی موئته‌مه‌ری وه‌ته‌نی عیراقی (موع).
له ناو ئێرانیه‌کانیش دا، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێکیان دژی یه‌کێتی بون، به‌ڵام هه‌ندێکی تریان که له سه‌رده‌می جه‌نگی عیراق – ئێران دا ئاشنایه‌تی‌یان له گه‌ڵ یه‌کێتی و به‌رپرسه‌کانی په‌یدا کرد بو، هه‌وڵیان دا سود له‌م هه‌لومه‌رجه وه‌ربگرن بۆ دوباره‌کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی ئێران له گه‌ڵ یه‌کێتی.
مه‌سه‌له‌که خرا بوه به‌رده‌س "شورای عالی ئه‌منیه‌تی میللی"، شورا موافه‌قه‌تی له سه‌ر کرد بو. هێشتا له دیمه‌شق بوین "وابه‌سته‌ی نیزامی" سه‌فاره‌تی ئێران له سوریا سه‌ردانی مام جه‌لالی کرد و، ئاماده‌یی ئێرانی ده‌ربڕی بۆ گوێزانه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئێرانه‌وه بۆ کوردستان. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ئێرانی ده‌ربڕی که له تاران میوانداری بارزانی و تاڵه‌بانی بکه‌ن بۆ پێکهێنانه‌وه و ئاشتکردنه‌وه. تاڵه‌بانی ئاماده‌یی پیشان دا به‌ڵام بارزانی رازی نه‌بوبو.
کاتێ گه‌یشتینه‌وه کوردستان، ئێران تا ئه‌هات به‌هێزتر به قازانجی پارتی ده‌ستی وه‌ر ئه‌دایه شه‌ڕه‌کانه‌وه، له هه‌مان کات دا ئاماده‌یی ده‌رئه‌بڕی بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی له گه‌ڵ یه‌کێتی و ناوبژیکردن له نێوان لایه‌نه شه‌ڕکه‌ره‌کان دا.
یه‌کێتی پێویستی به دامه‌زراندنه‌وه‌ی پێوه‌ندی بو له گه‌ڵ ئێران. ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی هه‌موی هاوسنوره له گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌شێکی هاوسنوره له گه‌ڵ ئێران، به‌شه‌کانی تری هاوسنوری تورکیا و سوریایه. سنوری ئێران – یه‌کێتی بۆته بنکه‌ی کۆبونه‌وه و خۆسازدانی هێزه‌کانی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حیزبوڵا و، له‌و سنورانه‌وه هێرش ئه‌که‌نه سه‌ر هێزه‌کانی یه‌کێتی به‌ڵام سنوره‌کانی پارتی – ئێران، تورکیا، سوریا، هه‌موی هێمن و ئه‌مینه. هێزی یه‌کێتی و شه‌ڕی لێ نیه.
له‌و رۆژانه‌دا ده‌سته‌یه‌ک کاربه‌ده‌ستی قه‌رارگای ره‌مه‌زان هات بونه کوردستان سه‌ردانی سلێمانی و هه‌ولێریان کرد بو. مام جه‌لال و هه‌ندێ له به‌رپرسه‌کانی یه‌کیتییان دی بو. باسیان له‌وه کرد بو که یه‌کیتی ده‌سته‌یه‌کی نوێنه‌رایه‌تی بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران بنێرێته تاران. هه‌ر ئه‌وان داوایان کرد بو که ئه‌بێ منیشیان له گه‌ڵ بم.
*
کۆتایی 8 ی 94:
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئێمه پێک هات بو له: فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، شێخ محه‌مه‌دی شاکه‌لی، موحسین عه‌لی ئه‌کبه‌ر و، من.
به رێگای په‌روێزخان – قه‌سری شیرین دا چوینه ئێران. له سنور فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ره‌مه‌زان و چه‌ند که‌سێکی تر له به‌رپرسه‌کانیان پێشوازی‌یان کردین. له سه‌رده‌می جه‌نگی عیراق- ئێران دا سپای پاسداران "قه‌رارگای ره‌مه‌زان" ی دامه‌زراند بو فایلی کاروباری عیراقی پێ سپارد بو. باره‌گای سه‌ره‌کی له کرماشان بو.
چوینه کرماشان میوانی قه‌رارگا بوین دۆستانه پێیان وتین: "به‌خێر بێن بۆ ماڵی خۆتان!" هه‌ندێ له فه‌رمانده و به‌رپرسه‌کانی قه‌رارگا کورد بون، له عه‌شیره‌تی له‌ک بون، یه‌کیکیان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆرا بو له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی دا له زانکۆی خرتوم له سودان وه‌ری گرت بو.
ئێواره‌که‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کمان له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی قه‌رارگا هه‌بو. مه‌به‌ستیان خوێندنه‌وه‌ی بیری ئێمه بو به‌ر له کۆبونه‌وه‌کانی تاران.
رۆژی دوایی به فڕۆکه له کرماشانه‌وه فڕین بۆ تاران له فرودگای میهراباد پێشوازی‌یان کردین و له ئوتێلی لاله دایان به‌زاندین.
له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار زنجیره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌مان له تاران کرد. ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئیران به‌رپرسه‌کانی ده‌زگایه‌ک بون به ناوی "فه‌رمانده‌یی نه‌صر" که تێکه‌ڵاو بو له نوێنه‌رانی چه‌ند دامه‌زراو و وه‌زاره‌تێکی ئێران له‌وانه: شورای عالی ئه‌منیه‌تی میلی، سپای پاسداران، وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات و، راسته‌وخۆ سه‌ر به ره‌هبه‌ری ئینقیلاب، سه‌ید عه‌لی خامنه‌ئی، بو وه‌کو خۆیان ئه‌یان وت.
کۆبونه‌وه‌ی یه‌که‌م به هێرشێکی توندی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئێران بۆ سه‌ر کوردی عیراق و یه‌کێتی ده‌ستی پێ کرد. به ناچاری منیش به هه‌مان توندی وه‌ڵامم دایه‌وه. گفتوگۆکان خه‌ریک بو به پچڕان کۆتایی بێ. بۆ ئه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌کان نه‌پسێ و بتوانین درێژه به گفتوگۆ بده‌ین و له به‌ر چاوی ژماره‌یه‌کی زۆری به‌شدارانی کۆبونه‌وه‌که توشی ده‌مه‌قاڵێ نه‌بین له سه‌ر داوای سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئێرانی رێک که‌وتین تا ئه‌گه‌ینه ئه‌نجامێکی دیاریکراو، رێککه‌وتن یا رێککنه‌که‌وتن، به دوقۆڵی گفتوگۆ بکه‌ین.
3 رۆژ له سه‌ر یه‌ک هه‌مو به‌یانیه‌ک سه‌عات 6 ی به‌یانی تا سه‌عات 9 به دوقۆڵی له گه‌ڵ عه‌لی ئاغامحه‌مه‌دی کۆ ئه‌بوینه‌وه و، ئه‌گه‌ر پێویستی بکردایه هه‌ندێ جار ئێوارانیش دائه‌نیشتینه‌وه.
ئێران هه‌رچی گله‌ییه‌کی له کوردی عیراق و یه‌کێتی هه‌بو، ئه‌و به رونی و راشکاوی، بێ موجامه‌له و ته‌عاروف، هه‌موی باس کرد.
کوردی عیراق و یه‌کێتی‌یش هه‌رچی گله‌ییه‌کیان له ئێران هه‌بو، وه‌کو ئه‌و منیش به رونی و راشکاوی، بێ موجامه‌له و ته‌عاروف، هه‌مویم بۆ باس کرد.
رۆژانه راپۆرتی گفتوگۆکانی ئه‌گه‌یاند به ره‌هبه‌ری ئینقیلاب، سه‌ید عه‌لی خامنه‌ئی و، به سه‌رکۆمار، عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ره‌فسنجانی.
هه‌وڵی ئێمه به راده‌ی یه‌که‌م بۆ دو شت بو:
یه‌که‌میان، بێلایه‌نکردنی ئێران له شه‌ڕ و ناکۆکیه‌کانی نێوان حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستانی عیراق.
دوه‌میان، ئاساییکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی ئێران و یه‌کیتی.
کۆبونه‌وه‌ی گشتی به به‌شداری نوێنه‌رانی هه‌ردولا ده‌ستی پێکرده‌وه.
ئێرانیه‌کان گله‌ییان له ئێمه زۆر بو، به‌ڵام ئه‌وی سه‌ره‌کی و مه‌به‌ستی ئه‌وان بو، مه‌سه‌له‌ی داڵده‌دانی نه‌یارانی جمهوری ئیسلامی ئیران یا به زاراوه‌ی ئه‌وان "داڵده‌دانی زدی ئینقیلاب" بو، به تایبه‌تی سه‌رکردایه‌تی و باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران. داوایان ئه‌وه بو که یه‌کێتی یا حکومه‌تی هه‌رێم ریگا به دوژمنانی ئه‌وان "زدی ئینقیلاب" نه‌دا ئه‌رزی کوردستانی عیراق بکه‌ن به بنکه‌ی چالاکی چه‌کدار دژی ئیران.
ئێمه‌ش گله‌ییمان له ئێران زۆر بو، دوژمنایه‌تی ئێران له گه‌ڵ ته‌جروبه‌ی تازه‌ی دروستکردنی حکومه‌ت و پارله‌مان و، هه‌وڵی روخاندنی. ده‌سوه‌ردانه کاروباری ناوخۆی کوردستانی عیراق و، یارمه‌تی دانی پارتی و بزوتنه‌وه و حیزبوڵا له شه‌ردا دژی یه‌کێتی.
یارمه‌تیدانی پارتی و بزوتنه‌وه و حیزبوڵایان له شه‌ڕه‌کانیان دا دژی یه‌کێتی خسته به‌رامبه‌ر یارمه‌تیدانی یه‌کێتی بۆ "زدی ئیقیلاب" دژی ئیران. به رونی تێ‌یان گه‌یاندین که تا ئه‌و کاته‌ی یه‌کیتی چاره‌ی کێشه‌ی نه‌یاره‌کانی ئێران نه‌کا و سنورێک دانه‌نێ بۆ چالاکیه چه‌کداریه‌کانی ئه‌وان، ئه‌وا یه‌کێتی‌یش ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بێ له ئه‌رزی ئێرانه‌وه رێگا له‌چالاکیه‌کانی دوژمنانی یه‌کێتی بگیرێ. به واته‌یه‌کی تر یا هه‌ردولا ئه‌بێ رێز له ئاسایشی یه‌کتری بگرن، یان ئه‌گه‌ر ئاسایشی کوردستانی ئێران به هۆی چالاکی دوژمنه‌کانیانه‌وه له ئه‌رزی کوردستانی عیراقه‌وه تێکچو، ئه‌وا ئاسایشی کوردستانی عیراقیش به هۆی چالاکی دوژمنه‌کانیانه‌وه له ئه‌رزی کوردستانی ئێرانه‌وه تێک ئه‌درێ.
جێبه‌جێکردنی رێوشوێنی ئاسایش مه‌رجی پێشه‌کی بو بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی و، کردنه‌وه‌ی سنوری ئێران بۆ بازرگانی و هاتوچۆ و، دامه‌زراندنی پێوه‌ندی باشی سیاسی، ئابوری، بازرگانی و فه‌رهه‌نگی و، یارمه‌تی ته‌کنیکی به گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی کارگه‌کان.
له‌و کاته‌دا که ئێمه له تاران سه‌رگه‌رمی گفتوگۆ بوین، هێزه‌کانی پارتی و هاوپه‌یمانه‌کانی له هه‌ڵه‌بجه‌وه په‌لاماری شاره‌زور و، له هێرۆ وه په‌لاماری قه‌ڵادزه‌یان دا. له هه‌ردولاوه شکێنران. هێزه‌کانی یه‌کێتی گه‌یشتنه ناو هه‌ڵه‌بجه و لای قه‌ڵادزه‌ش گه‌یشتنه سه‌ر سنور. زۆری نه‌مابو هێزه‌کانیان به تێشکاوی بکه‌نه‌وه به دیوی ئێران دا. ئێران بۆ هه‌ڵساندنه‌وه‌ی هێزی تێشکاوی پارتی و هاوپه‌یمانه‌کانی به کاتیۆشا و تۆپخانه‌ی قورس که‌وته بۆردومانی خه‌ست و بێ به‌زه‌ییانه‌ی هێزه‌کانی یه‌کێتی و دانیشتوانی ناوشار و ئاواییه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی. له‌و بۆردومانه کوێرانه‌یه‌دا سه‌دان که‌س کوژران و بریندار بون.
*
له کاربه‌ده‌ستێکیانم پرسی: "بۆچی ئێران هه‌میشه پێوه‌ندیه‌کی باشی له گه‌ڵ پارتی هه‌بوه، که‌چی له گه‌ڵ یه‌کێتی له زیگزاگ دا بوه؟"
له وه‌ڵام دا به زه‌رده‌خه‌نه‌وه وتی: "پارتی هه‌رچه‌نده تینی بۆ به‌رین سنورێکی بۆ خۆی دیاری کردوه لێی تێ ناپه‌ڕێ، به‌ڵام یه‌کێتی که زۆری بۆ بێنی سنوری نیه."
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م قسانه‌دا یه‌کێکی تریان وتی: "پارتی له پێوه‌ندیه‌کانی دا له گه‌ڵ ئێران نه‌گۆڕه، له زه‌مانی شاوه تا ئێستا له سه‌ر یه‌ک خه‌ت هێناوێتی، به‌ڵام یه‌کێتی زو زو ئه‌گۆڕێ. ئێوه له زه‌مانی جه‌نگ دا شه‌ڕی زۆرتان له گه‌ڵ هێزه‌کانی عیراق کردوه، ئازایه‌تی زۆرتان نواندوه، پارتی له شه‌ڕدا دژی عیراق کارێکی ئه‌وتۆیان نه‌کردوه، به‌ڵام له شه‌ڕی زدی ئینقیلاب دا 600 شه‌هیدیان له گه‌ڵ ئێمه داوه، له کاتێک دا ئێوه یارمه‌تی زدی ئینقیلابتان ئه‌دا."
"ئێوه بیری دروستکردنی کوردستانی گه‌وره‌تان له سه‌ردایه نه‌خشه‌ی کوردستانی گه‌وره‌تان له باره‌گاکانی خۆتان دا هه‌ڵواسیوه. داڵده‌ی دیمۆکرات و پ ک ک تان داوه..."
"مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین یه‌کێکه له مه‌سه‌له گرنگه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌و هه‌مو پشتیوانیه ناو ده‌وڵه‌تیه‌ی هه‌یه. نه ناصر و میسر، نه ئه‌سه‌د و سوریا، نه شاحسێن و ئوردون، رێگه‌یان به فیداییه‌کانی فه‌له‌ستین نه‌دا له ئه‌رزی ئه‌وانه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر ئیسرائیل. ئێوه خۆتان له‌وان به گرنگتر ئه‌زانن رێگه به زدی ئینقیلاب بده‌ن له ئه‌رزی ئێوه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر ئێران. قوربانیانی چالاکیه‌کانی زدی ئینقیلاب له ساڵێک دا به قه‌د ژماره‌ی کوژراوی رۆژێکی روداوی ئۆتۆمۆبیله‌کانی جاده‌کانی تاران نابێ.. ئه‌وانه به‌م کارانه‌یان ئه‌توانن چ گۆڕینێ له ئێران دا بکه‌ن؟"
کورته‌ی قسه‌کانیان ئه‌وه بو: "یا له هه‌ردو دیوی سنور ئاسایش پارێزراو ئه‌بێ یان ئه‌گه‌ر ئاسایشی دیوی ئه‌وان پارێزراو نه‌بێ ئاسایشی دیوی ئێمه‌ش پارێزراو نابێ."
وه‌ڵامی زۆری بابه‌ته‌کانیانم دایه‌وه له میانه‌ی قسه‌دا منیش وتم: "ئه‌و رۆژه‌ی خوا منی خه‌ڵق کرد، له خۆمی نه‌پرسی به کورد دروستم بکا یان به شتێکی تر، ئه‌گه‌ر له خۆمی بپرسیایه بێگومان شتێکی ترم هه‌ڵئه‌بژارد. به‌ڵام خوا به کورد و به سوننی دروستی کردوم و تازه ناتوانم نه‌ته‌وایه‌تی خۆم بگۆڕم ببم به فارس یان عه‌ره‌ب یان تورک و مه‌زه‌بی خۆم بگۆڕم له سوننیه‌وه به شیعه... ئه‌گه‌ر به ته‌مه‌ننا بێ، هه‌مومان ته‌مه‌ننای دروستبونی ده‌وڵه‌تی کوردستانی گه‌وره ئه‌که‌ین به‌ڵام واقیع له گه‌ڵ ته‌مه‌نناکه‌ی ئێمه ناگونجێ. ئێوه‌ش ئه‌زانن هه‌لومه‌رجی ناوخۆ و، هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و، هه‌لومه‌رجی جیهانیی ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی دنیا رێگه‌مان ناده‌ن ده‌وڵه‌تی کوردی دروست بکه‌ین. ئێمه واقیع بیننین له‌و راستیه تێ ئه‌گه‌ین..."
له سه‌رده‌می جه‌نگی عیراق – ئێران دا، له ئێران نه‌خشه‌یه‌ک چاپ کرا بو له بازاڕدا ئه‌یان فرۆشت له سه‌ری نوسرا بو: "راه قدس از کربلا می‌گذرد" به‌شێکی سه‌رزه‌مینی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دابوه ده‌م ئه‌رزی ئێران. ئه‌م نه‌خشه‌یه‌م بیر هێنانه‌وه.
*
شاره‌وانی تاران رۆژنامه‌یه‌کی ده‌رئه‌کرد به ناوی "همشهری" یه‌وه. له‌م رۆژانه‌دا که ئێمه له تاران بوین سه‌روتارێکی بۆ باسی کوردستانی عیراق ته‌رخان کرد بو. کابرای نوسه‌ر له وتاره‌که‌ی دا باسی مه‌ترسی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی کرد و، هاتنی هێزه‌کانی بێگانه بۆ ناوچه‌که و، ئه‌و پیلانه‌ی دژی ئێران ئه‌ڕێسرێ، ئه‌نجامگیری به‌وه کرد بو که سه‌دام "فاسید" و کورد "ئه‌فسه‌د" ه داوای له حکومه‌ته‌که‌ی کرد بو له پێناوی قازانجی ئێران دا بۆ "ده‌فعی ئه‌فسه‌د" له گه‌ڵ "فاسید" رێک بکه‌وێ.
*
5 ی 9 ی 94:
له ئیران گه‌ڕاینه‌وه. کۆبونه‌وه‌کانمان له تاران دو حه‌فته‌ی خایاند. به هه‌مان رێگای په‌روێزخان دا که هات بوین گه‌ڕاینه‌وه. له‌م سه‌فه‌ره‌دا:
نه‌مانتوانی ئێران له شه‌ڕه‌کان دا بێلایه‌ن بکه‌ین.
نه‌مانتوانی هیچ به‌ڵێنێکیان لێ وه‌ربگرین بۆ شکاندنی ئه‌و ئابلۆقه ئابوری و سیاسیه‌ی له لایه‌ک له لایه‌ن پارتی و له لایه‌کی تره‌وه له لایه‌ن ئێرانه‌وه خرابوه سه‌ر ناوچه‌کانی یه‌کێتی.
نه‌مانتوانی "ده‌فته‌ری یه‌کێتی" له تاران بکه‌ینه‌وه.
به‌ڵام ده‌رگای گفتوگۆ و هاتوچۆی کرده‌وه. موحسین عه‌لی ئه‌کبه‌ر، که شاره‌زای کاروباری ئێران بو، ئه‌رکی ئه‌فسه‌ری پێوه‌ندی یه‌کێتی و ئێرانی پێ سپێردرا.
*
پاش چه‌ند رۆژێ کاربه‌ده‌ستێکی گه‌وره و چه‌ند که‌سێکی تر له هاوڕێکانی هاتن بۆ کوردستانی عیراق. سه‌ردانی هه‌ردو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی و پارتی یان کرد. ئێمه له تاران بیروڕای خۆمان بۆ رون کرد بونه‌وه که سه‌رانی کوردی عیراق له ئه‌نجامی ره‌فتاری حکومه‌تی ئیران دا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئێران دژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه و، له هه‌وڵی روخاندنی دایه. یه‌کێ له کاره‌کانی ئه‌م نێردراوانه ئه‌وه بو بۆ سه‌رانی کوردی عیراق رون بکه‌نه‌وه که حکومه‌تی ئێران دژی دابه‌شکردنی ئه‌رزی عیراقه، به‌ڵام رێزی ویستی گه‌لی عیراق ئه‌گرێ و، دۆستی کوردی عیراقه و، دوژمنی حکومه‌تی فیدرالی و پارله‌مان و ته‌جروبه‌که‌ی نیه. ته‌نیا داوایان ئه‌وه‌یه که رێزی سنوری ئێران بگرن و، نه‌هێڵن ئه‌رزی کوردستانی عیراق ببێته بنکه‌ی تێکدانی ئاسایشی ئێران.
*
خولی دوه‌م: (26/3 – 22/4/95)
11 ی 1 ی 95:
به پێی ئه‌و بروسکانه‌ی له‌م دوسێ رۆژه‌دا پێم گه‌یشتون:
نێچیروان بارزانی چۆته ئێران سه‌رکردایه‌تی هێرشی هێزه‌کانی پارتی بکا بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی یه‌کێتی له سنوری سلێمانی.
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر چۆته تاران بۆ ئه‌وه‌ی ئیرانیه‌کان قانع بکا له شه‌ڕی یه‌کێتی و پارتی دا بێلایه‌ن بن و ده‌وری ئیجابی بگێڕن له گێڕانه‌وه‌ی ئاشتی دا.
شه‌هلایی، به نوێنه‌رایه‌تی ئێران هاتۆته کوردستان له نێوان مام جه‌لال و کاک مه‌سعود دا هاتوچۆی مه‌کۆکی ئه‌کا بۆ ئه‌وه‌ی: یه‌کێتی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی به سه‌رۆکایه‌تی به‌نده و پارتی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی به سه‌رۆکایه‌تی نێچیروان بنێرن بۆ تاران. پێشمه‌رجی ئێران، له زمانی شه‌هلاییه‌وه، بۆ راگرتنی شه‌ڕی ناو کوردستان راگرتنی په‌خشی رادیۆی دیمۆکراته.
حیزبی دیمۆکرات ئاماده نیه گوێ له یه‌کێتی بگرێ. نه چالاکی چه‌کدار رائه‌گرێ و نه په‌خشی رادیۆکه‌ی رائه‌وه‌ستێنێ.
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ردولا، مام جه‌لال و کاک مه‌سعود، کردوه که نابێ ناوبژی ئێران قبوڵ بکه‌ن، ئه‌گینا ئه‌وان ده‌س له پاراستنی کورد به‌ر ئه‌ده‌ن.
دیمه‌نی سیاسی ئه‌م رۆژانه‌ی کوردستان له تابلویه‌کی سوریالی ئه‌چێ!
*
1-2 ی 2 ی 95:
کۆسره‌ت، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و له هه‌ولێره و من له سلێمانی، ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌کی بۆ نوسیوم، ئه‌ڵێ:
"به ره‌ئی ئێمه:
1. پارتی به پشتیوانی ئێران ئیدامه به شه‌ڕه‌که ئه‌دات هه‌روه‌هاش عه‌لاقه‌شیان هه‌یه له گه‌ڵ عیراق بۆیه ئێمه پێمان باشه جه‌نابتان بچن بۆ ئێران هه‌م بۆ وه‌زعی ئیقتیسادی و هه‌م ده‌رگایه‌کیشمان هه‌بێ.
پارتیش ناتوانێ هه‌نده ئیبتیزازمان بکات له سه‌ر گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل.
له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو کوردستانیش دایه ئێمه ده‌رگایه‌کمان هه‌بێ ئه‌م حه‌ساره له سه‌ر سۆران وا به‌رده‌وام بێ شه‌ڕیشمان نه‌که‌ن هه‌ر ناتوانین بژین.
2. سیاسه‌تی خیارات المفتوحه به کار بهێنین بۆ هه‌مو لایه‌ک.
3. جه‌بهه‌کانیش قایم بکه‌ین له دیفاع دابین تاکو جه‌نابتان له سه‌فه‌ره‌که‌تان دا مۆفه‌ق ئه‌بن هیچ حه‌مله‌یه‌ک نه‌که‌ین.
چه‌ندی زو له گه‌ڵ ئێران ئیتیفاق بکه‌ین چاکه."
*
10 ی 2 ی 95:
به پێی هه‌واڵێکی ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی "الحیاه" ی له‌نده‌نی، ده‌یڤید له‌یت، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی سه‌روی خه‌لیج له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، له کۆڕێک دا له سه‌ر هه‌لومه‌رجی کوردستان له "دامه‌زراوی واشنتۆن بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیک" دا، هۆشیاری داوه به هه‌ردو حیزب که ناوبژی ئێرانی قبوڵ نه‌که‌ن چونکه "ئێران لایه‌نێکی بێلایه‌ن و پاک نیه... ئامانجه‌کانی به هیچ جۆرێ له گه‌ڵ ئامانجی عیراقیه‌کان یا ئامانجی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی ناگونجێ."
ده‌ڤید له‌یت له رۆژانی 24-27 ی کانونی دوه‌می ئه‌مساڵ دا سه‌ردانی کوردستانی کرد و، سه‌رانی موع و یه‌کێتی و پارتی دی. منیش له کۆیه له گه‌ڵی دانیشتم. له دانیشتنه‌کانی دا هه‌ڕه‌شه‌ی کردوه که ئه‌گه‌ر شه‌ڕ درێژه بکێشێ یا ناوبژی ئێرانی قبوڵ بکرێ، ئه‌وان ده‌س له پاراستنی کورد هه‌ڵئه‌گرن، واز له "پرۆڤاید کۆمفۆرت" ئه‌هێنن، کورد بۆ سه‌دام به جێ ئه‌هێڵن!
*
19 ی 2 ی 95:
ئه‌مڕۆش کۆسره‌ت دیسان نامه‌یه‌کی تری بۆ نا‌ردوم به هه‌مان ناوه‌رۆکی نامه‌ی پێش‌و نوسیوێتی:
"ئه‌م نامه‌یه تاریخه بۆ جه‌نابتان ئه‌نوسم چونکه دو مانگه هاوار ئه‌که‌م که‌س به قسه‌م ناکات ئه‌ویش بێ ته‌ره‌فکردنی ئێرانه ئێستاکه‌ش مه‌جال ماوه تکایه تکایه مام جه‌لال به دیمۆکرات بڵێ ئیزگه‌که دابخه‌ن.
دواجار ئه‌شکێین هیچمان پێ ناکرێ نه‌تیجه موهیمه له هه‌مو شتێک دا.
جاشی تورکیا موهاجیره‌کان داخل یان کردوه.
ئێران ته‌داخول بکات میزانه‌که ئه‌گۆڕدرێت بۆیه پێویسته تاکو کاتمان له ده‌ست ماوه عیلاجێک بکه‌ین.
مه‌سعود به قسه‌ی ئێران ئه‌کات به قسه‌ی ئه‌مه‌ریکا ناکات دوێنێ به‌و ئه‌مریکیه‌ی له گه‌ڵ د. ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی بو قسه‌م کرد ئه‌ویش ره‌ئی وا بو مه‌سعود به قسه‌ی ئه‌مریکا ناکات به قسه‌ی ئێران ئه‌کات.
ئه‌وجا خۆت نامه‌یه‌ک بۆ مام جه‌لال بنوسه و ئاگاداری دیمۆکرات بکه‌ن ئیزگه‌که دابخه‌ن و کاک فه‌ره‌یدون له تارانه له گه‌ڵ نێچیروان و ئازاد به‌رواری به هۆی ئێرانه‌وه ئه‌توانن کۆبونه‌وه‌یان پێ بکه‌ن.
ئه‌م نامه‌یه بۆ مێژو بۆتانم نوسی چونکه پێش 20 رۆژ نامه‌یه‌کی له‌م بابه‌ته بۆ جه‌نابی مام جه‌لال نوسی دیار بو به کورتبین حسابی کردین له کۆبونه‌وه‌ی م س گوتی تۆ هه‌ر به‌ر لوتت ئه‌بینی باشه با جه‌بهه‌ی هه‌ڵه‌بجه و به‌مۆ و پێنجوین و قه‌ڵادزێ مان لێ بکه‌نه‌وه حاڵمان چی ئه‌بێ و دیمۆکرات چیمان بۆ ئه‌کات. بزانم ئه‌و کاته‌ش ئه‌مریکا ته‌عامول له گه‌ڵ ئه‌مری واقیع ئه‌کات یان نه‌ء. ئه‌مریکا هیچ عه‌لاقه‌ی نیه به ی ن ک و پ د ک هه‌ده‌فی سه‌دامه. پارتی له کوردستان بێ یه‌کێتی له کوردستان بێ عه‌لاقه‌ی نیه.
باشه ئه‌مریکا با پاره‌مان بداتێ خۆ ئه‌توانێ.
به هه‌رحاڵ قسه زۆره مه‌سه‌له‌کان هه‌ر عه‌سکه‌ری نیه ئه‌گه‌ر عامیلی ئێرانی و تورکی تێدا نه‌بێ پارتی ئه‌و هێز و حیزبه نیه بتوانێ شه‌ڕی ی ن ک بکات به‌ڵام به پشتیوانی ئێران و تورکیا میزانه‌که ئه‌گۆڕن."
*
11 ی 3 ی 95:
جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی، نێردراوی ئێران بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتی گه‌یشتۆته کوردستان. پێشنیار ئه‌کا نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردولا بۆ گفتوگۆی ئاشتی به چاودێری ئێران بچن بۆ تاران.
ئێران که‌وتۆته به‌ینه‌وه ئه‌یه‌وێ رێکخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندی یه‌کێتی و پارتی خۆی رێکی بخاته‌وه ئه‌م کاره له ده‌س ئه‌مه‌ریکا و ئینگلیز و تورک ده‌ر بهێنێ.
ئه‌مه‌ریکا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به توندی دژی ناوبژیوانی ئێران بو. ئاگاداری هه‌ردولایان کرد بو که نابێ قبوڵی بکه‌ن، به‌هانه‌یان ئه‌وه بو ئێران بێلایه‌ن نیه و پلانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ خۆ تێ هه‌ڵقورتان له کاروباری کوردستان.
تورکیاش به هه‌مان شێوه دژی ناوبژی ئێرانیه. پێی وایه نفوزی ئێران له کوردستان دا به‌هێز ئه‌کا.
*
ته‌جروبه‌ی رابوردو سه‌لماندویه‌تی که رێککه‌وتنی کوردی – کوردی ئه‌گه‌ر هێزێکی ده‌ره‌کی له پشت نه‌بێ، یا چاودێری جێبه‌جێکردنی نه‌کا، سه‌رناگرێ. یه‌کێتی و پارتی چه‌ند ساڵ شه‌ڕیان بو نه‌یانتوانی بگه‌نه پێکهاتن تا ئێران تێکه‌وت هه‌ردولای له تاران کۆکرده‌وه رێککه‌وتنێکی پێ ئیمزا کردن (تشرینی یه‌که‌می 1986). ئه‌و ئاشتیه له نێوان یه‌کێتی و پارتی دا درێژه‌ی کێشا تا هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئه‌مجاره.
*
20 ی 3 ی 95:
رۆژێ پێش نه‌ورۆز 35 هه‌زار سه‌ربازی تورکیا به پشتیوانی فڕۆکه و تۆپ و زرێپۆش به درێژایی 220 کیلۆمه‌تر بۆ راونان و له ناوبردنی بنکه‌کانی پ ک ک له سنوری کوردستانی عیراق – تورکیا له‌شکرکێشیان ده‌س پێ کردوه.
پێش هێرشه‌که‌یان هێزه‌که‌یان له سیلۆپی به ئاشکرا مۆڵ دا بو.
کاک مه‌سعود سه‌ردانی سیلۆپی کرد و له گه‌ڵ هه‌ندێ له جه‌نه‌راڵه‌کانیان کۆبۆته‌وه.
*
21 ی 3 ی 95:
ئه‌مڕۆ نه‌ورۆزه. ئه‌م به‌یانیه پارتی هێرشی کردۆته سه‌ر پێنجوین گرتویه‌تی.
*
23 ی 3 ی 95:
ئه‌مڕۆ گه‌یشتینه کرماشان.
نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی: د فوئاد مه‌عسوم، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، شێخ محه‌مه‌دی شاکه‌لی، موحسین عه‌لی ئه‌کبه‌ر و، من.
نوێنه‌رایه‌تی پارتی وه‌کو ناوبژیوانی ئیرانی ئه‌ڵێ پێک هاتوه له: نێچیروان بارزانی، سامی عه‌بدوڕه‌حمان، بروسک شاوه‌یس، ئازاد به‌رواری.
*
24 ی 3 ی 95:
له کرماشان ماینه‌وه.
*
25 ی 3 ی 95:
گه‌یشتینه فڕۆکه‌خانه‌ی میهراباد له تاران.
دو رۆژه له پێنجوین شه‌ڕه. ئێواره‌که‌ی یاوه‌ره‌که‌مان داوای لێ کردین داوا له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بکه‌ین شه‌ڕ رابگرن گۆیا پارتی ئاماده‌یه شه‌ڕ رابگرێ.
*
26 ی 3 ی 95:
شه‌وی رابوردو تا به‌یانی له پێنجوین شه‌ڕ بوه یه‌کێتی خه‌ریکی ده‌رکردنی هێزه‌کانی پارتیه له پێنجوین. پارتی شکاوه چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کیان کوژراوه. هه‌ڵاتون بۆ ناو ئێران.
ئه‌مڕۆ یه‌که‌م دانیشتن له گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی ده‌ستی پێ کرد.
نوێنه‌ری ئێران له قسه‌کانی دا چه‌ند بابه‌تێکی دیاریکراوی باس کرد:
· ئێران ئه‌یه‌وێ بارودۆخی دراوسێکانی ئارام بێ.
· هه‌ردولا، یه‌كیتی و پارتی، دۆستی ئێرانن کوژرانی هێزه‌کانیان به قازانجی دوژمنه.
· ئه‌گه‌ر کێشه‌ی زدی ئینقیلاب نه‌بێ ئێران نایه‌وێ پشێوی "ئیختیشاش" له سه‌روی عیراق دا هه‌بێ.
· ئێران له پارتی دا مه‌سعود بارزانی و له یه‌کێتی دا جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌ناسێ. ئه‌وانه‌ی خواره‌وه هه‌رچی بکه‌ن ئێران هه‌ر ئه‌وان به لێپرسراو ئه‌زانێ.
· ئێران قبوڵ ناکا لایه‌ک لایه‌که‌ی تر "حذف" بکا.
· جارێکی تریش ئه‌وه‌ی دوباره کرده‌وه، که ئه‌گه‌ر کێشه‌ی داڵده‌دانی زدی ئینقیلاب نه‌بێ، ئێران ده‌س وه‌ر ناداته کاروباری ناوخۆی کوردستان و خۆیان هه‌ر شێوه‌یه‌کی حوکمڕانی حکومه‌تی کوردی یا فیدراڵی هه‌ڵئه‌بژێرن، ئه‌وان دژی ناوه‌ستن.
· ئه‌گه‌ر بێته سه‌ر پارچه پارچه کردن ئه‌وسا ئێران ره‌ئی خۆی هه‌یه
· دوای راپه‌ڕین یه‌کێتی خۆی بارگه‌وبنه‌ی له ئێران پێچایه‌وه. ئێران له هه‌ڵبژاردن دا یارمه‌تی دان و، داوای لێ کردن په‌یوه‌ندی باشتر بکه‌ن.
دوای سپاسی میوانداری ئێمه پێخۆشحاڵی خۆمان ده‌ربڕی بۆ ناوبژیوانیی ئێران. پێمان وتن هیچ مه‌رجێکی پێشه‌کی مان نیه بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ پارتی. ئاماده‌ین بۆ باس و چاره‌سه‌رکردنی هه‌مو ناکۆکیه‌کان.
پاشماوه‌ی کاتی دانیشتن باسی له‌شکرکێشی تورک و رێگای روخانی رژیم کرا.
مام جه‌لال، وه‌کو داوامان کردبو، له سه‌عات 7 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 26 ی مانگه‌وه فه‌رمانی راگرتنی شه‌ڕی له هه‌مو مه‌یدانه‌کان دا ده‌رکرد. نازانین کاک مه‌سعود و پارتی هه‌مان شتیان کردوه یا نه!
*
27 ی 3 ی 95:
سه‌عات 4.5 به‌یانی پارتی له قۆڵه‌کانی: سێبه‌ردان، شاوه‌یس، کانی قرژاڵه، به‌حرکه، هێرشی کردۆته سه‌ر هه‌ولێر. تۆپبارانی شار و ئۆردوگاکانی کردوه. هێرشه‌که شکێنراوه. فاقه مه‌خموری، یه‌کێ له فه‌رمانده ناسراوه‌کانی پێشمه‌رگه‌کانی هه‌ولێر، کوژراوه. دیاره پارتی پابه‌ندی ئاگربڕه‌که نه‌بوه،
عه‌سره‌که‌ی له گه‌ڵ ئاغامحه‌مه‌دی دانیشتین باسه‌کان له ده‌وری دو بابه‌ت ئه‌خولایه‌وه: ناوبژی ئێران له نێوان ینک و پ‌د‌ک و، رێگای روخانی رژیم.
*
28 ی 3 ی 95:
کۆبونه‌وه درێژه‌ی پێ درا.
نوێنه‌رایه‌تی ئێران پێک هاتوه له: عه‌لی ئاغامحه‌مه‌دی، موجته‌با تورابی له (ستادی فه‌رمانده‌یی کول)، هاشمی له وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات، ره‌مه‌زانی له نه‌یروی قودس، مه‌حمود ره‌حیمی له قه‌رارگای ره‌مه‌زان.
*
29 ی 3 ی 95:
کۆبونه‌وه له گه‌ڵ هه‌مان ده‌سته درێژه‌ی پێ درا. باسه‌کان:
· پێوه‌ندی دوقۆڵی و یارمه‌تیدانی گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش
· زدی ئینقیلاب
· حزوری بێگانه له کوردستان
· هه‌ڵوێست له رژیمی عیراق
*
پارتی هێرشی کردۆته سه‌ر کانی قرژاڵه، که ده‌روازه‌ی داگیرکردنی هه‌ولێره، شکاوه. غازی فه‌یسه‌ل، یه‌كێ له فه‌رمانده‌کانی یه‌کێتی، بریندار بوه له سه‌ر مردنه. له‌وه‌تی ئێمه گه‌یشتوینه‌ته تاران پارتی 3 هێرشی گه‌وره‌ی کردوه جارێک بۆ سه‌ر پێنجوین و دو جار بۆ سه‌ر هه‌ولێر. هه‌ر سێ جار شکاوه.
*
نێچیروان به بیانوی کاری پێویسته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ کوردستان. ناوبژیوان گفتوگۆکانی دواخست تا ئه‌و ئه‌گه‌ڕێته‌وه. خانه‌خوێ پێشنیاری کرد له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌شتێ بۆ ئه‌سفه‌هان بکه‌ین.
*
1 ی 4 ی 95:
به فڕۆکه چوین بۆ ئه‌سفه‌هان له "میهمانسه‌رای عه‌باسی" دایان به‌زاندین.
ئه‌سفه‌هان پایته‌ختی هه‌ندێ له شاهه‌کانی سه‌فه‌وی بوه. شا عه‌باسی که‌بیر له‌وێوه حوکمڕانی کردوه. ئێرانیه‌کان ئه‌وه‌نده به‌م شاره‌وه نازیون وتویانه: "اصفهان نصف جهان" واته ئه‌سفه‌هان نیوه‌ی دنیایه. ئێرانی شانازیه‌کی زۆر ئه‌کا به رابوردوی وڵاته‌که‌یه‌وه. پیاو که ئێران ئه‌بینی هه‌ق ئه‌دا به ئێرانی شانازی به رابوردوی خۆیانه‌وه بکه‌ن. سه‌ردانی پرده‌کانی خواجه و 32 پول و دو کۆشک و چوار مزگه‌وتمان کرد. یه‌کێ له کۆشکه‌کان هی شاعه‌باس بو. نه‌خشه‌ی هه‌ندێ له‌م شوێنانه به‌هادینی عامیلی کێشاوێتی که زانه‌یه‌کی شیعه‌ی لوبنانی بوه.
*
ئه‌بێ ئه‌مڕۆ وه‌فدی پارتی بگه‌ن: نێچێروان بارزانی، سامی عه‌بدوڕه‌حمان، ئازاد به‌رواری، بروسک شاوه‌یس.
*
2 ی 4 ی 95:
پاشنیوه‌ڕۆ به فڕۆکه گه‌ڕاینه‌وه تاران.
ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی سیانزه به‌ده‌ره. خه‌ڵکی شاره‌کان که‌س له ماڵ نامێنێ بۆ سه‌یران ئه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان. ئێمه چوین بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته کۆنه‌کان.
دو که‌س له سه‌رانی موع ئێستا له تارانن:
د محه‌مه‌د به‌حره‌لعلوم، ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی موع، له کوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه له تارانه. ئێواره‌که‌ی هات بۆ سه‌ردانمان نا‌ئومێد بو له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
هانی فکێکی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی راپه‌راندنی موع، چه‌ند رۆژێکه له له‌نده‌نه‌وه هاتۆته تاران به نیازی سه‌ردانی کوردستان. دوێنێ به‌یانی ئازاد به‌رواری، سامی عه‌بدوڕه‌حمان و بروسک شاوه‌یسی دیوه ئه‌ویش دوای ئه‌و بینینه ئومێدێکی به ئاشتی نه‌بو.
17 حیزبی کوردستانی عیراق، پێکه‌وه یادداشتێکیان داوه به یه‌کێتی ناڕه‌زایی ده‌رئه‌بڕن له سه‌ر داخستنی رادیۆی دیمۆکرات. داوایان کردوه رێ بدرێ رادیۆکه‌یان سه‌رله‌نوێ بکه‌وێته‌وه کار. له ناو ئه‌م حیزبانه‌دا هه‌ن ئاگاداری و ده‌نگوباسی نه‌یارانی ئێران، به تایبه‌تی دیمۆکرات و کۆمه‌ڵه، کۆ ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌یده‌ن به ئێران و له ناویان دا هه‌یه که لێکۆلینه‌وه‌ی پۆلیس و دادگا ساخی کردۆته‌وه ده‌ستیان له کوشتنی کادره‌کانیان دا هه‌بوه و هێرشی چه‌کداریان کردونه‌ته سه‌ر. که‌چی ئێستا بۆ پرۆپاگانده‌ی سیاسی بونه‌ته پارێزه‌ری ئه‌وان.
ئێواره ره‌حیمی و عیبادی هاتن وتیان رادیۆی دیمۆکرات که‌وتۆته‌وه قسه.
*
3 ی 4 ی 95:
پاشنیوه‌ڕۆ سه‌ردانی سه‌ید محه‌مه‌د باقیر حه‌کیم، سه‌رۆکی مه‌جلیسی ئه‌علای سه‌وره‌ی ئیسلامی‌مان کرد.
ئێواره‌که‌ی له گه‌ڵ محه‌مه‌دی کۆبوینه‌وه. 5 سه‌عاتی خایاند.
پارتی ئاماده نیه له گه‌ڵ ئێمه روبه‌ڕو دابنیشێ. لایه‌نی سێیه‌م قسه‌کانی ئێمه و ئه‌وان ئاڵوگۆڕ ئه‌که‌ن.
*
4 ی 4 ی 95:
له گه‌ڵ محه‌مه‌دی و هه‌یئه‌ته‌که‌یان دانیشتین.
چه‌ند بیروڕایه‌کمان ئاماده کرد بو ده‌رباره‌ی: راگرتنی شه‌ڕ، چه‌کداماڵینی هه‌ولێر، داهاتی حکومه‌ت، پێکهێنانه‌وه‌ی حکومه‌تی هاوبه‌ش، بۆ محه‌مه‌دی مان باس کرد.
*
5 ی 4 ی 95:
دانیشتنێکی تر. ره‌مه‌زانی سه‌رپه‌رشتی کۆبونه‌وه‌ی کرد. محه‌مه‌دی ئاماده نه‌بو. پارتی سورن له سه‌ر پێشمه‌رجه‌کانیان: چۆڵکردنی بێ قه‌ید و شه‌رتی هه‌ولێر. داوا ئه‌که‌ن چه‌کداری حیزبه‌کان پارێزگاری ماڵی مام جه‌لال و باره‌گاکانی م س و مه‌ڵبه‌ند و داووده‌زگاکانی یه‌کێتی بکه‌ن و ئاڵای ئه‌وانی له سه‌ر هه‌ڵ بکرێ.
*
6 ی 4 ی 95:
ئه‌م بروسکه‌یه‌م نارد بۆ مام جه‌لال: کۆبونه‌وه‌کان سودیان نه‌بو چونکه پارتی هه‌ر سوره له سه‌ر چۆڵکردنی هه‌ولێر له یه‌کێتی و هه‌مو هێزه‌کان به ماڵه‌که‌ی جه‌نابت و مه‌کته‌بی سیاسی و هه‌مو مه‌قه‌ڕه‌کانه‌وه. پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نی سێیه‌م حه‌راسه‌ت له مه‌قه‌رات و مه‌سئوله‌کان بگرێت. واته چه‌کداری موع و به‌ره. رازی نابن هیچ چه‌کدارێکی یه‌کێتی تێدا بمێنێ. تاکو ئێستا ئاماده نین باسی راگرتنی شه‌ڕ و گومرگ و پێکهێنانه‌وه‌ی حکومه‌ت بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر وا بڕوا گفتوگۆ به شکان ته‌واو ئه‌بێ.
*
له سه‌ر داوای حیزبه کوردیه‌کان بارزانی له رۆژی 7 ی 4 ه‌وه بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ "هودنه" ی راگه‌یاندوه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وان بۆ ناوبژی تێ بکه‌ون. هودنه‌ی یه‌کلایه‌نه له لایه‌ن بارزانیه‌وه به ته‌نیا راگه‌یه‌نراوه نه‌ک له ئه‌نجامی رێکه‌وتنی هه‌ردولای شه‌ڕ له به‌ر ئه‌وه:
هه‌ر کات ویستی ئه‌توانێ هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه.
بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراوه که ته‌واو بو ئه‌توانێ په‌لاماری لاکه‌ی تر بدا.
چاودێریکه‌ری بێلایه‌ن له به‌ینا نیه هه‌ر لایه ئه‌توانێ پێشێلی بکا و تاوانی تێکدانه‌که‌ی بداته پاڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
"هودنه" وشه‌یه‌کی جیاوازه له "وقف اطلاق النار" ی عه‌ره‌بی و "ئاگربه‌ست" و "راگرتنی شه‌ڕ" ی کوردی. پێم وایه به ئه‌نقه‌ست به کار هێنراوه.
*
ناوبژیوان ئاگاداری کردین: نوێنه‌رانی پارتی پێیان وتون ئه‌وان بۆ "سوڵح" نه‌هاتون ئه‌بێ بۆ راوێژ به سه‌رکردایه‌تی خۆیان بچنه‌وه بۆ کوردستان گۆیا 3 رۆژیان پێ ئه‌چێ.
*
وه‌فدی تورکی چۆته سه‌لاحه‌دین مه‌سعود بارزانی‌یان دیوه داوای راگرتنی شه‌ڕیان کردوه. داوایان له مام جه‌لالیش کردوه بچێ بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له گه‌ڵ بکه‌ن. نه‌یتوانیوه بچێ. پێشنیاریان کردوه تاڵه‌بانی و بارزانی بچن بۆ تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی ناوبژی‌یان له به‌ین دا بکه‌ن.
*
خانه‌خوێ پێشنیاری بۆ کردین تا نوێنه‌رانی پارتی له کوردستان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ تاران ئێمه که‌ڵک له‌و بۆشاییه وه‌ربگرین گه‌شتێ بۆ مه‌شهه‌د بکه‌ین.
به فڕۆکه چوین بۆ مه‌شهه‌د له ئوتێلی "ئه‌تره‌ک" دایان به‌زاندین. سه‌ردانی "ئاستانی قودسی ره‌ضه‌وی" مان کرد. ئه‌مه دامه‌زراوێکی ئاینی – هه‌مه لایه‌نه‌یه بۆ سه‌رپه‌رشتی وه‌قف و سه‌رمایه‌ی ئیمام ره‌زا. ئیمام ره‌زا نازناوی عه‌لی کوڕی موسایه و، هه‌شته‌مین ئیمامی شیعه‌ی 12 ئیمامیه. ئه‌م دامه‌زراوه له پاش ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌وڵه‌مه‌نترین دامه‌زراوی ئێرانیه. چه‌ندین کارگه و دامه‌زراوی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی، کشتوکاڵیی هه‌یه. له ناو مزگه‌وته‌که‌دا جگه له ئارامگه‌ی ئیمام ره‌زا موزه‌یه‌ک، زانستگایه‌ک، کتێبخانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تێدایه. کتێبخانه‌که تازه نوێ کرا بوه‌وه. سیسته‌می کۆمپیوته‌ری تێ خراوه. ئێستا یه‌ک ملیۆن کتێبی تێدایه به ته‌مان بیکه‌ن به چوار ملیۆن.
له‌م سه‌فه‌ره‌دا سه‌ردانی ئارامگای فیرده‌وسی مان کرد. فیرده‌وسی دانه‌ری شاهنامه‌یه. عه‌ره‌ب شاهنامه‌ی به قورئانی عه‌جه‌م باس کردوه. لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی مێژوی ئێران فیرده‌وسی به باوکی بیری نه‌ته‌وایه‌تی ئێران دائه‌نێن. ئارامگه‌که شایسته‌ی فیرده‌وسی بو. "مه‌هدی ئیخوانثالث" یه‌کێ له شاعیرانی نوێکه‌ره‌وه‌ی شیعری فارسی له ناو چیمه‌نێکی نزیکی فیرده‌وسی نێژراوه.
له کاتی زیاره‌تی ئارامگه‌ی ئیمام ره‌زا مه‌ولانا خالیدی شاره‌زوریم بیرکه‌وته‌وه. مه‌ولانا خالید له گه‌شته‌که‌ی دا بۆ شاری ده‌هلی له هندستان به مه‌شهه‌دا تێپه‌ڕیوه. له‌م سه‌فه‌ره‌دا چه‌ند قه‌سیده و غه‌زه‌لی هۆنیوه‌ته‌وه. له مه‌شهه‌د سه‌ردانی باره‌گای ئیمام ره‌زای کردوه. یه‌کێ له قه‌سیده درێژه‌کانی له ستایشی ئیمام ره‌زا و باره‌گاکه‌ی دا داناوه و "قطعه" یه‌کیشی بۆ ماڵئاوایی وتوه.
له ستایشه‌که‌ی دا ئه‌ڵێ:
این بارگاه کیست که از عرش برتر است
و زنور گنبدش همه عالم منور است
له خواحافیزی دا ئه‌ڵێ:
"خالد" بیا و عزم سفر زین مقام کن
بر روضه‌ی رضا ز دل و جان سلام کن
مه‌ولانا خالید له قه‌نده‌هار غه‌زه‌له شیرینه به‌ناوبانگه‌که‌ی هۆنیوه‌ته‌وه که له سه‌ره‌تاکه‌ی دا ئه‌ڵێ:
رۆژی جه‌ژنه من ته‌ریک و بێبه‌شی دیداری یار
خه‌ڵکی خوڕه‌م، من به خوڕه‌م ئاو له چاوم دێته خوار
گشت له گه‌شتی ده‌شته داوێن پڕ گوڵاڵه‌ی ئاڵ و سور
ئه‌شکی سوری، داخی دوری، ده‌وری کردمه لاله‌زار
مه‌ولانا شیعره‌که‌ی به فارسی داناوه. پیره‌مێرد کردویه‌تی به کوردی. سالم، له سه‌رده‌می خۆی دا، له رۆژگارێکی ده‌ربه‌ده‌ری دا فارسیه‌که‌ی "ته‌خمیس" کردوه. ئه‌م شیعره هه‌موی تاسه‌ی دوری نیشتمان و سۆزی خۆشه‌ویستی خه‌ڵک و داروبه‌ردی وڵاته‌که‌یه‌تی.
مه‌ولانا دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه کوردستان مه‌حمود پاشای بابان بۆ رێزلێنانی له سلێمانی مزگه‌وتێکی بۆ دروست کرد، که ئێستا به "خانه‌قای مه‌ولانا خالید" ناسراوه. مه‌ولانا به هۆی نائارامی هه‌لومه‌رجی کوردستانه‌وه دو جار سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت بۆ به‌غداد. جاری یه‌که‌م به رجا و تکای پاشای بابان و چه‌ند که‌سێکی تر گه‌ڕایه‌وه کوردستان. جاری دوه‌م که رۆیشت، ماوه‌یه‌ک له به‌غداد مایه‌وه، ئینجا به یه‌کجاری کۆچی کرد بۆ شام. له‌وێ جێگیر بو تا له 1242 ی کۆچی دا، له ته‌مه‌نی 51 ساڵی دا، به تاعون له ده‌ربه‌ده‌ری دا سه‌ری نایه‌وه. به‌شێکی گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام به ناوی خانه‌قاکه‌ی مه‌ولاناوه پێی ئه‌ڵێن: "به‌رخانه‌قا". بنه‌ماڵه‌که‌ی ئێمه‌ش وه‌کو هه‌ندێ له بنه‌ماڵه کۆنه‌کانی سلێمانی له‌و زه‌مانه‌وه له به‌رخانه‌قا نیشته‌جێ بون.
له سه‌رده‌می شه‌ڕدا، حیزبی به‌عس بۆ جنێودان به "کۆمه‌ڵه" کابرایه‌کی نه‌ناسراوی به ناوی مه‌لا ئه‌حمه‌ده‌وه دۆزی بوه‌وه، له خانه‌قاکه‌ی ئه‌م پیاوه هه‌ڵکه‌وتوه‌ی کوردا به "خه‌تیب" ته‌عینی کرد بو. له دوای راپه‌ڕین پارتی ئه‌م کابرایه‌یان له شوێنه‌که‌ی خۆی دا هێشته‌وه بۆ جنێودان به یه‌کێتی و به من و، له گه‌ڵ ده‌سپێکردنی شه‌ڕی ناوخۆدا بردیان بۆ سه‌لاحه‌دین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو به‌شێ له شه‌ڕی راگه‌یاندن، جنێوه‌کانی به رادیۆ بڵاو بکه‌نه‌وه.
*
نوێنه‌رانی پارتی هاتنه‌وه بۆ تاران. ئه‌مجاره‌ش ئاماده نین روبه‌ڕو له گه‌ڵ ئێمه دابنیشن. لایه‌نی سێیه‌م ئاڵوگۆڕی قسه‌کان ئه‌که‌ن.
*
19 ی 4 ی 95:
محه‌مه‌دی پرۆژه‌یه‌کی هێنا بو بۆ لێدوان به‌نده سه‌ره‌کیه‌کانی بریتی بو له:
1. راگرتنی شه‌ڕ. راگرتنی هێرشی راگه‌یاندن. راگرتنی ئیجرائات دژی یه‌کتری.
(ماوه‌ی 3 رۆژ)
2. هێزه‌کانی هه‌ولێر به مه‌سافه‌یه‌کی مساوی له هه‌ولێر دور بخرێنه‌وه. به ئیتیفاقی هه‌ردولا هێزێکی هاوبه‌ش پارێزگاری ئاسایشی شار بکا. گیراوه‌کان به‌ر بدرێن.
(ماوه‌ی 7 رۆژ)
3. پارله‌مان بکه‌وێته کار. کابینه‌یه‌کی تازه بنکه‌یه‌کی فراوانی هه‌بێ به سه‌رۆکایه‌تی بێلایه‌نێک بکه‌وێته کار. گومرگ ته‌سلیم بکرێته‌وه.
(که‌متر له 1 مانگ)
4. له هه‌مو شوێنه‌کان ته‌تبیع بکرێ. هه‌مو کاره‌کان له رێگه‌ی حکومه‌تی مه‌رکه‌زیه‌وه بکرێ. هه‌ردولا باسی ته‌عاونی سیاسی و دانانی رێوشوێنی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.
(به زوترین کات)
داوای لێ کردین بیروڕای خۆمان بڵێین.
*
20 ی 4 ی 95:
له گه‌ڵ محه‌مه‌دی کۆبوینه‌وه. هه‌ندێ ده‌سکاری که‌ممان پێشنیار کرد . به لایه‌وه په‌سند بو.
*
مام جه‌لال به ته‌له‌فۆن ئاگاداری کردین:
"وه‌فدی 17 حیزبی کوردستانی چونه‌ته لای بارزانی بۆ ناوبژی. بارزانی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ: 1. درێژکردنه‌وه‌ی (هودنه) بۆ مانگێکی تر. 2. به‌ردانی دیل و گیراوه‌کانی هه‌ردولا. 3. راگرتنی شه‌ڕی راگه‌یاندن. 4. ده‌سهه‌ڵگرتن له ئازاردانی لایه‌نگرانی یه‌کتری. هه‌روه‌ها پێی وتون ئه‌و نایه‌وێ رێککه‌وتن له ئێران بکرێ. ئه‌یه‌وێ له کوردستان بێ."
"هه‌ر ئه‌مڕۆش له واشنتۆن نوێنه‌ری هه‌ردولایان بانگ کردوه ده‌رباره‌ی کاره‌کانی وه‌فدی هه‌ردولا له تاران داوای رونکردنه‌وه‌یان لێ کردون، نوێنه‌ری پارتی وتویه‌تی: "وه‌فدی ئێمه له تارانه بۆ پێوه‌ندی دوقۆڵی ئێران و پارتی نه‌ک بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ یه‌کێتی. هیچ رێککه‌وتنێ له تاران له گه‌ڵ یه‌کێتی ناکرێ."
تاڵه‌بانی به نوێنه‌رانی 17 حیزبه‌که‌ی وتوه: "موافیقه له سه‌ر هودنه و راگرتنی شه‌ڕی راگه‌یاندن و به‌ردانی گیراوه‌کانی هه‌ردولا به‌ڵام حیزبه کوردستانیه‌کان توانای چاودێری جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنه‌که‌یان نیه بۆیه ئێمه رێککه‌وتنمان له تاران پێ باشه به تایبه‌تی چونکه سابیقه‌مان هه‌یه."
*
21 ی 4 ی 95:
بارزانی بۆ ماوه‌ی 1 مانگ هودنه‌ی تازه کردۆته‌وه. ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی بڵاو کردۆته‌وه:
"بۆ به پیره‌وه‌چونی داخوازی کۆماری ئیسلامی ئێران، که له‌م پێناوه‌دا وه‌فدێکی سه‌رکردایه‌تی پارتیمانی له تاران پێشوازی کردوه، هه‌روه‌ها بۆ به پیره‌وه‌چونی کۆشش و ته‌قه‌لای دۆستانی دیکه‌ی گه‌لی کورد و بۆ رێزلێنان له کۆششی حیزبه کوردستانیه‌کان و هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی عیراق و زانایانی ئاینی و شه‌خسیاتی کۆمه‌ڵایه‌تی بڕیار درا که ئاگربه‌س له رۆژی 21 ی نیسانه‌وه درێژه‌ی پێ بدرێ تا 1 ی حوزه‌یرانی داهاتو.
ئومێده‌وارین به‌وه هه‌ل بڕه‌خسێت بۆ کۆتایی هاتن به داگیرکاری عه‌سکه‌ری‌یانه‌ی شاری هه‌ولێر و دوایی هێنان به‌و باره نائاساییه تا هه‌ولێر ببێته‌وه به پایته‌ختی پارله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و ئاشتی ناوخۆ، تا ئه‌وه‌ش ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری گشت گرفته‌کان و ئاسایی بونه‌وه‌ی بار‌و دۆخی هه‌مو ناوچه‌کانی کوردستان. سه‌لاحه‌دین له 21 ی نیسانی 1995"
*
کاک مه‌سعود نایه‌وێ رێککه‌وتن له ئێران و به ناوبژی ئێران بێ، ناتوانێ زه‌ق و ره‌ق ناوبژی ئێرانی ره‌ت بکاته‌وه. ناشیه‌وێ دڵی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا بڕه‌نجێنێ. له باتی ره‌تکردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ناوبژی ئێرانی کۆسپی سه‌رنه‌گرتنی دائه‌نێ:
· رێککه‌وتن هه‌ر ئه‌بێ له کوردستان بکرێ.
· وه‌فده‌که‌یان له گه‌ڵ وه‌فدی یه‌کێتی روبه‌ڕو دانه‌نیشێ.
· پێشمه‌رجی سه‌خت دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێتی قبوڵی نه‌کا.
· وه‌فده‌که‌یان هه‌رچه‌ند رۆژ جارێک بۆ راوێژ له تارانه‌وه بانگ بکاته‌وه بۆ سه‌لاحه‌دین.
تاکتیکێکی زیره‌کانه‌یه بۆ په‌کخستنی "موباده‌ره" که‌ی ئێران.
*
مانه‌وه‌مان له تاران سودێکی نه‌مابو. گه‌ڕاینه‌وه بۆ کوردستان، به‌ڵام به ده‌ستی خاڵی.
*
24 ی 4 ی 95:
به سێ قۆڵی د فوئاد مه‌عسوم، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و من، چوین بۆ سه‌ردانی مام جه‌لال ئه‌نجامی سه‌ردانه‌که‌مان گفتوگۆی خۆمان و نوێنه‌رایه‌تی ئێرانمان بۆ گێڕایه‌وه،
*
1 ی 5 ی 95:
ژماره‌ی ئه‌مڕۆی "کوردستانی نوێ" گفتوگۆیه‌کی تێروته‌سه‌لی له سه‌ر ئه‌نجامی گفتوگۆکانی تاران له گه‌ڵ فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، که ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی بو بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ ئێران و پارتی و، له هه‌مان کات دا سه‌رنوسه‌ری "کوردستانی نوێ" یه بڵاو کردۆته‌وه.
*
خولی سێیه‌م: (28/6 – 11/8/1995)
وه‌کو خولی دوه‌م وابو.
*
خولی چواره‌م: (5 – 9/10/95)
گفتوگۆکانی ئیرله‌ندا به ناوبژی و سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا به شکست ته‌واو بو. ئیران بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌مه‌ریکا بڵێ ئه‌وه‌ی به‌و نه‌کراوه به‌م ئه‌کرێ. کاریگه‌ری ئه‌م له سه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد له هی ئه‌و به‌هێزتره. جارێکی تر نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردو حیزبی بانگهێشت بۆ تاران.
نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی پێکهاتوه له: د فوئاد مه‌عسوم، قادری حاجی عه‌لی، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره.
نوێنه‌رایه‌تی پارتی پێکهاتوه له: سامی عه‌بدوڕه‌حمان، جه‌وهه‌ر نامیق، ئازاد به‌رواری.
بابه‌ته‌کانی گفتوگۆکانیان: ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌ولێر، داهاتی گومرگه‌کان، پارله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، هه‌ڵبژاردنی داهاتو.
ئه‌مجاره‌ش له سه‌ر ناکۆکیه سه‌ره‌کیه‌کان نه‌گه‌یشتونه‌ته یه‌ک.
*
11 ی 10 ی 95:
له لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه د فوئاد مه‌عسوم و له لایه‌ن پارتیه‌وه سامی عه‌بدوڕه‌حمان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کیان ئیمزا کردوه، که شێوه‌ی "رێکه‌وتننامه" ی هه‌یه و، تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر هه‌ندێ له بابه‌ته‌کانی له هه‌مان ره‌شنوس ئه‌چێ که رۆبێرت دۆیچ و هاوکاره‌کانی له ئیرله‌ندا ئاماده‌یان کرد بو، ئاماژه‌یان تێدا کردوه بۆ:
- خوله‌کانی پێشوی گفتوگۆکانی هه‌ردولا به چاودێری جمهوری ئیسلامی ئێران.
- خاڵه‌کانی له سه‌ری پێک هاتون.
- خاڵه‌کانی به چاره‌سه‌نه‌کراوی ماونه‌ته‌وه هه‌ڵگیراون بۆ گفتوگۆی داهاتو.
سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا: "بنا‌ء علی طلب قاده الحزبین الرئیسیین العراقیین من الجمهوریه الاسلامیه الایرانیه لاجرا‌ء الوساطه فیما بنیهما واستمرارا للمباحثات واتفاقیات المبادی‌ء التی انجزت فی 28 / اذار / 95 - 12 / نیسان / 95 و 28 / حزیران / 95 - 11 / اب / 95. اجتمع وفدا الاتحاد الوطنی الکردستانی والحزب الدیمقراطی الکردستانی فی طهران بهدف حل خلافاتهما واعاده الاوضاع الی حالتها الطبیعیه فی کردستان العراق"
به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌م "بلا‌غ صحفی" یه‌یان بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن بڵاو کردۆته‌وه:
بسم الله الرحمن الرحیم
بلا‌غ صحفی
(صادر عن محادثات الحزب الدیموقراطی الكردستانی والاتحاد الوطنی الكردستانی فی طهران)
برعایه الجمهوریه الاسلامیه الایرانیه عقد الحزبان الكردیان الرئیسیان العراقیان، الاتحاد الوطنی الكردستانی و الحزب الدیموقراطی الكردستانی، محادثات لحل خلافاتهما واعاده الاوضاع الی حالتها الطبیعیه فی كردستان العراق وذلك خلال الفتره 5-9 تشرین الاول 1995.
وقد ثمن الطرفان جهود الجمهوریه الاسلامیه الایرانیه ومبادراتها السلمیه منذ اذار الماضی وحتی هذا اللقا‌ء والجهود الاخری المبذوله بهذا الصدد.
وقد تضمن جدول اعمال المحادثات المواضیع الاساسیه والاشكالیه التی ینبغی ایجاد الحلول لها وه‌ی: جعل مدینه اربیل امنه و خالیه من السلاح و واردات الكمارك و جمیع الواردات الاخری فی الاقلیم وانعقاد المجلس الوطنی الكردستانی الاقلیمی واقامه اداره جدیده ذات قاعده عریضه تضم احزابا اخری و ممثلین عن القومیات الاخری المتعایشه فی الاقلیم و تطبیع الاوضاع فی جمیع انحا‌ء كردستان العراق و الانتخابات القادمه و تشكیل الهیئه المحایده لمراقبه ومتابعه تنفیذ الاتفاقیه الشامله التی من المؤمل ابرامها بین الطرفین.
لقد تناولت المحادثات هذه المواضیع بالتفصیل و حققت تقدما ملموسا فی ایجاد الحلول المعقوله و العادله لها بما یخدم مصلحه شعب الكردستان والشعب العراقی بصوره عامه.
وقد تم تأجیل بعض الفقرات التی تعذر الوصول الی حلول بشأنها فی هذه الجوله من المباحثات وتعهد الطرفان بالعوده الی قیادتیهما واجرا‌ء المزید من المباحثات عما قریب برعایه الجمهوریه الاسلامیه الایرانیه وبهدف انجاز اتفاق شامل یحقق الاستقرار والسلام الذی یستحقه شعبنا.
اكد الطرفان علی وحده العراق وكذلك رعایه الامن الحدودی للدول الجاره تركیا وایران و سوریا. 11/10/95
*
ده‌قی رێککه‌وتننامه‌که:
بسم الله الرحمن الرحیم
بنا‌ء علی طلب الحزبین الكردیین الرئیسین العراقیین من الجمهوریه الاسلامیه الایرانیه لاجرا‌ء الوساطه فیما بینهما واستمرارا للمباحثات واتفاقات المبادی‌ء التی انجزت فی 28 اذار 95 و 12 نیسان 95 و 28 حزیران 95 و فی 11 اب 95 اجتمع وفدا الاتحاد الوطنی الكردستانی و الحزب الدیموقراطی الكردستانی فی طهران بهدف حل خلافاتهما واعاده الاوضاع الی حالتها الطبیعیه فی كردستان العراق.
استمرت المباحثات خلال الفتره 5 - 9 / 10 / 1995 (13-17 مهر 1374) وتم تحقیق تقدم ملحوظ فی ایجاد الحلول للمواضیع التی طرحت علی جدول الاعمال، فقد حققت جهود الجمهوریه الاسلامیه الایرانیه الجاده تقاربا فی وجهات نظر كلا الجانبین كما ادت الی توصلهما الی اتفاق عملی ومیدانی فیما یخص النقاط المبدئیه و التفصیلیه.
واكد الطرفان علی وحده العراق ورعایه الامن الحدودی للدول المجاوره وه‌ی: تركیا و ایران و سوریا.
وستبقی هذه الاتفاقیه نافذه وساریه لاجل استقرار السلام والهدو‌ء فی كردستان العراق حتی اقامه حكم دیمقراطی فی العراق باسره.
واعتمادا علی علاقات الجمهوریه الاسلامیه الایرانیه الودیه مع الطرفین فقد اكدا علی ان تتابع الجمهوریه الاسلامیه هذه وتساهم فی تهیئه الارضیه لها وتضمن تنفیذها.
اولا:جعل مدینه أربیل خالیه من السلاح
1. سحب جمیع المسلحین والاسلحه الثقیله والمتوسطه من مدینه اربیل وهذا یعنی الاسلحه كافه ماعدا الكلاشنكوفات و المسدسات. یستثنی من ذلكك المسلحون الذین جری الاتفاق علیهم وعددهم 250 (مائتان وخمسون) مسلحا لحمایه مقرات ومسؤولی كل من الطرفین فی المدینه، ولا یسمح لغیرهم حمل السلاح فیها، علی ان یتم ذلك خلال فتره اسبوعین من تاریخ توقیع الاتفاق النهائی.
2. یكون عدد المقرات لكل من الطرفین 4 (اربعه).
3. عدد المسؤولین الذین یأتون الی اربیل یومیا بحمایه مسلحه لایزید عن عشره مسؤولین ومجموع الحراس الذین یرافقهم لا یزید عن 100 (مائه) لكل طرف.
4.كل مسؤول یرافقه 5 (خمسه) الی 20 (عشرین) حارسا.
5.بعد شهرین من تشكیل الاداره الاقلیمیه الجدیده تجری تخلیه الشارع الستینی والمنطقه ضمن محیطه داخلا من جمیع المقرات و المكاتب الحزبیه علی ان تعوض بأبنیه اخری مناسبه و ممثاله كما لا تفتح فی هذه الدائره مكاتب و مقرات حزبیه جدیده.
6.تكون القلعه خاصه بمحطات البث التلفزیونی و الاذاعی فقط ویكون مجال ذلك مفتوحا امام الجمیع.
7.بعد اسبوع بتقدیم الشهاده ان اربیل امنه و خالیه من السلاح یقدم كل من الطرفین الی الهیئه المحایده قائمه باسما‌ء اصحاب البیوت من منتسبیه و انصاره سوا‌ء كانت تلك البیوت ملكا خاصا به‌م او حكومیه مؤجره له‌م فی مدینه اربیل وباقی ارجا‌ء المحافظه. ویلتزم كل من الطرفین بتنفیذ اخلا‌ء البیوت التی بعهده منتسبیه وانصاره علی ان یتم اعاده جمیع تلك البیوت الی اصحابها خلال شهر واحد.
8.للاحزاب الاخری التی مكاتبها السیاسیه فی اربیل مكتبان و الا فمكتب واحد ویكون لكل مكتب 20 (عشرین) مسلحا كحمایه.
9.نقل القوات العسكریه للاحزاب الاخری الی خارج مدینه اربیل علی ان یكون لكل حزب مقرا عسكریا واحدا فقط.
10. تتولی الهیئه المحایده مسؤولیه امن المدینه خلال الفتره الانتقالیه وتشرف علی مداخلها.
11. تمنع السیطرات دخول المجموعات المسلحه و المسلحین الی اربیل. واما المسلحون الذین یرافقون بعض المسؤولین من الذین تم الاتفاق علی ترددهم الی اربیل فان السیطره هی التی تدقق فی ضروره خروج هولا‌ء المسلحین جمیعا برفقه مسؤولیهم عند مغادرتهم المدینه وباسلحتهم التی كانت بحوزتهم عند الدخول.
12.یستخدم كل من الطرفین الطریق المخصص له بالنسبه الی مسؤولیه الذین ترافقهم الحمایات.
اطراف اربیل.
1. تخفیض القوات المتواجده حول مدینه اربیل وتجمیعها فی مواقع یتفق علیها.
2. یكون تجمع قوات كل طرف فی مواقع تقع باتجا‌ه قواعده.
3.یحدد خبرا‌ء عسکریون مواقع تجمع القوات علی اساس مبدا التعادل وابعاد خطر الهجوم علی اربیل.
ثانیا:الواردات
1. بعد 48 (ثمانیه واربعین ساعه) من التصدیق علی ان اربیل امنه وخالیه من السلاح یتم جمع وایداع واردات الكمارك من ابراهیم الخلیل الی بنجوین و كافه الواردات الاخری التی یجمعها الحزبان فی حسابات مصرفیه باشراف الهیئه المحایده ولحساب الاداره الاقلیمیه.
2.تنسب الهیئه المحایده ممثلین عنها الی جمیع نقاط الكمارك و مواقع الواردات الاخری للاشراف علی جمع الواردات.
3.تتولی الهیئه المحایده مسؤولیه التأكد من ایداع العائدات المالیه فی الحسابات المصرفیه المحدده باسم اداره الاقلیم.
4.تقوم الهیئه المحایده بالاحتفاظ بسجل كامل لجمیع الاموال المحصله والمودعه فی البنوك.
5. لا یحق لایه جهه التصرف بایه واردات لوحدها، واذا كانت هنالك ضروره لای صرف للمصلحه العامه فیكون ذلك بالاتفاق وبعلم الهیئه المحایده.
6. یمنع جمع ایه ضرائب أو رسوم غیر قانونیه.
7.تسلم كافه الواردات المتراكمه خلال هذه الفتره الی الاداره الجدیده فور تشكیلها الا تلك المبالغ التی جری الاتفاق علی صرفها وبعلم الهیئه المحایده.
8. تتولی حكومه الاقلیم الجدیده بعد تشكیلها مسؤولیه الواردات وایداعها وصرفها وینتهی بذلك دور الحزبین فی جمع الواردات كما ینتهی دور الهیئه المحایده فی الاشراف.
ثالثا:المجلس الوطنی الكردستانی و الاداره الاقلیمیتان
1. عوده المجلس الوطنی الاقلیمی الی عقد جلساته خلال 48 (ثمانیه واربعین ساعه) من تصدیق عملیه ان اربیل امنه وخالیه من السلاح.
2.یقوم المجلس الوطنی الاقلیمی وبسرعه بتشكیل اداره جدیده لاقلیم كردستان العراق ذات قاعده عریضه تضم احزابا اخری وممثلین عن القومیات الاخری المتعایشه فی الاقلیم ویتم تشكیلها خلال اسبوعین من تاریخ اول جلسه له.
رابعا:التطبیع الشامل
تقوم الاداره والمجلس الوطنی الاقلیمیان بالتعاون مع الهیئه المحایده بتطبیع الاوضاع فی جمیع ارجا‌ء كردستان العراق خلال مده لا تزید عن الشهر من تشکیل الاداره الجدیده.
عناصر التطبیع الشامل:
1. یشكل المجلس الوطنی والاداره الجدیده هیئه لجرد حسابات الواردات كافه والتی هی بحوزه الاحزاب منذ 1 ایار 1994 وذلك خلال اسبوعین من تشكیل الاداره الجدیده.
2. عوده جمیع المواطنین الذین اضطروا الی ترك بیوتهم الیها، سوا‌ء كانت ملكا خاصا به‌م او حكومیه مؤجره له‌م.
3.یشكل المجلس الوطنی والاداره الجدیده هیئه متخصصه لاعاده السیارات و ممتلكات المواطنین الاخری المستولی علیها الیهم، او تعویضهم من قبل الجهه المسؤوله عن ذلك ان تعذرت الاعاده وذلك خلال شهر واحد.
4. ضمان الحریه السیاسیه للجمیع وفی المناطق كافه.
5. ضمان حریه التنقل فی المناطق كافه وفی نقاط العبور الی الخارج ولجمیع المواطنین.
6. اعاده مقرات الاحزاب وابنیتها المملوكه و الحكومیه الیها او تعویضها من قبل الجهه المسؤوله عن ذلك.
7. تقلیص القوات المسلحه للطرفین و بالتساوی.
خامسا:الهیئه المحایده
أ. تشكیل الهیئه المحایده:
تتشكل الهیئه المحایده من اطراف عراقیه یتفق علی تركیبها فی الجوله القادمه من المحادثات.
ب. مهام الهیئه المحایده:
1. مراقبه تنفیذ وقف اطلاق النار.
2. تتولی مسؤولیه امن مدینه اربیل خلال الفتره الانتقالیه، ای الی حین تشكیل الاداره الجدیده.
3. الاشراف علی تجمیع الواردات خلال الفتره الانتقالیه والتأكد من ایداعها فی الحسابات المصرفیه المحدده باسم اداره الاقلیم.
4. الاشراف علی نقاط السیطره ومداخل المدن.
5.الاشراف والتصدیق علی جعل مدینه اربیل امنه وخالیه من السلاح والتفتیش عن الاسلحه للتأكد من الالتزام بالقرارات المعینه ولاتخاذ الاجرا‌ءات اللازمه.
6. فصل القوات اینما دعت الضروره لذلك.
7. التعاون مع المجلس الوطنی والاداره الاقلمیتین فی اجرا‌ء التطبیع الشامل.
8. مراقبه و متابعه تنفیذ بنود الاتفاق.
9. تامین التنقل فی جمیع انحا‌ء كردستان العراق فی الداخل ونقاط العبور الی الخارج.
سادسا:الانتخابات القادمه
یتعهد الطرفان بالتعاون مع المجلس الوطنی والاداره الجدیده و اتخاذ الاستعدادات الضروریه لاجرا‌ء انتخابات حره للمجلس الوطنی الاقلیمی تحت اشراف مراقبین دولیین وذلك فی 4/5/1995 ویلتزم الطرفان.....
المواضیع والفقرات التی لم یجر التوصل الی حلول بشأنها وتقرر تأجیلها الی جوله قادمه من المباحثات.
1. مواقع تجمیع قوات الطرفین فی اطراف مدینه أربیل.
(احیلت هذه النقطه الی خبرا‌ء عسكریین)
2. تحدید طریق كل من الطرفین الی مدینه اربیل والنقاط الاعتراضیه علیها.
3. سحب قوات الامن والشرطه بأنواعها من مدینه اربیل.
4. الغا‌ء جمیع القرارات المتخذه من طرف واحد خلال الفتره من 1/5/1994 حتی تاریخ الاتفاق.
5. منصبی رئیس الوزرا‌ء للاداره القادمه و رئیس المجلس الوطنی.
6. اضافه تعبیر (عوده الشرعیه) الی الفقره (1) من ثالثا فی مواضیع الاتفاق.
7. تثبیت (ممتلكات الاحزاب فی الفقره .... رابعا.
8. كیفیه دفع رواتب الموظفین.
9. ایداع الواردات المجمعه خلال الفتره الانتقالیه اسبوعیا فی بنوك دهوك واربیل والسلیمانیه بالتساوی.
10. أمن نقاط الواردات كافه من ابراهیم الخلیل الی بنجوین.
11/10/95
وفد الحزب الدیمقراطی الكردستانی
سامی عبدالرحمن
وفد الاتحاد الوطنی الكردستانی
فؤاد
*
پاشکۆی پێوه‌ندیدار
6/1/95: له مام جه‌لال بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا: "شه‌هلائی هاته لام پێی راگه‌یاندم که مه‌سعود بارزانی رازی بوه به شه‌ڕوه‌ستاندن و ناردنی نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار بۆ دیوی ئێران داوای ئه‌وه‌بو ئێمه‌ش یه‌کێ بنێرین له هه‌مان مسته‌وا. منیش وتم ئه‌گه‌ر نێچیروان بارزانی نارد ئه‌وا ئێمه‌ش کاکه نه‌وه ده‌نێرین ئه‌گه‌ر سامی یان نارد ئه‌وا هه‌ڤاڵێکی تری م س ده‌نێرین. کاک فه‌ره‌یدون له‌وێیه. ره‌ئیتان چیه؟ ئێمه کێ بنێرین."
*
7/1/95: له مام جه‌لال بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا: "شه‌هلائی چۆته لای مه‌سعود بارزانی و رازی بوه له سه‌عات 6 ه‌وه شه‌ڕ راگیرێت و رۆژی 9/1/95 نێچیروان له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بچێ بۆ تاران. شه‌هلایی داوای تۆ ده‌کات بچی منیش پێم باشه گه‌ر بچیت ئایا ره‌ئیتان چیه.
خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌که نه‌وه‌ستێت بونی تۆ له سلێمانی زۆر پێویسته گه‌ر شه‌ڕه‌که وه‌ستا ئه‌وا با کاک قادر بێته‌وه بۆ سلێمانی و کوردۆ له‌وێ بێت."
*
11/1/95: له مام جه‌لال بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا: بروسکه‌تان ژ 29 له 10-11/1/95.
"1. ته‌نها کاک کۆسره‌ت به نامه منی ئاگادارکردوه و به‌س. ئێستا لێی ده‌پرسمه‌وه.
2. ئه‌مه‌ریکا ئه‌ڵێ ئه‌وه خه‌تی سوره هه‌ڕه‌شه‌ی تێکدانی علاقات ئه‌کات گه‌ر ئێران بێته کایه‌که‌وه. د چه‌له‌بی ده‌ڵێ ره‌نگه بکشێنه‌وه به‌جێتان بهێڵن بۆ سه‌دام.
3. چیتان پێ ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌سات به سه‌رمان نه‌یه‌ت بیکه‌ن. دیمۆکرات ئاماده نین رادیۆکه‌یان دابخه‌ن.
4. من هیچ باوه‌ڕم به ئێران نیه. هه‌موی فرتوفێڵه وا له حاجی هۆمه‌ران به ئاشکرا یارمه‌تی پارتی ده‌دات جاران شه‌رتی نه‌بو که زانی ده‌چین شه‌رتی دانا سبه‌ی شه‌رتی تریش داده‌نێ.
پێم باشه هه‌ڤاڵانی م س کۆببنه‌وه و بڕیارێکی لێ بده‌ن."
*
11-12/1/95: له مام جه‌لال بۆ فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر:
1. سه‌د جارم پێ وتی حدکا ئاماده نیه رادیۆکه‌یان دابخه‌ن خۆشیان بۆ شه‌ڕ ئاماده کردوه تکایه ته‌ره‌دود نیشان مه‌ده‌ن له‌و مه‌سه‌له‌یه.
2. خزمانی به‌رهه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی توندمان لێ ده‌که‌ن.
3. تکایه به په‌له وه‌ره‌وه چونکه کۆبونه‌وه‌ی م س له سه‌ر تۆ راگیراوه. دوێنێ رجام له حدکا کردوه ده‌ڵێن رایناگرین و چیتر به قسه‌تان ناکه‌ین جا تکایه ئه‌وه‌یان به رونی پێ بڵێن. هه‌یئه‌تی ئێمه‌ش هاتنه‌که‌ی به‌نده به ره‌ئی ئه‌وان که‌ی ویستیان دێن به‌ڵام ئه‌و شه‌رتانه ته‌شقه‌ڵه‌ن شه‌رتی ته‌عجیزین بۆ بیانوگرتن ئه‌گینا من زۆرم هه‌وڵ داوه ره‌نگه ئه‌وانیش به قسه‌ی به‌غداد و خزمانی به‌رهه‌م بکه‌ن که هه‌ردوکیان ته‌شجیعیان ده‌که‌ن رادیۆکه‌یان دانه‌خه‌ن. ده‌زانن ئێمه ئێستا شه‌ڕی هه‌مو که‌سمان پێ ناکرێ بۆیه لێمان بێ منه‌تن جا گه‌ر ئه‌وان دۆستایه‌تی ئێمه‌یان به لاوه په‌سنده هه‌قه بزانن 'لا یکلف الله نفسا الا وسعها".
*
11/1/95: ک خ ئه‌ڵێ ئه‌مڕۆ نێچیروان چۆته ئێران هێزیان کۆکردۆته‌وه بۆ هێرشی لای سلێمانی.
*
11/3/1995: له کۆسره‌ت ره‌سول بۆ مام جه‌لال مکرر نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌وری سه‌عات 3 ی ئه‌مڕۆ ئاغای جه‌عفه‌ری دێته سلێمانی داوا ئه‌کا جه‌نابتان له‌وێ بن و بتانبینێ.
له مام جه‌لال بۆ کۆسره‌ت ره‌سول مکرر نه‌وشیروان مسته‌فا: به داخه‌وه ناتوانم بچمه سلێمانی با کاکه‌نه‌وه ببینێ من لێره د ئه‌حمه‌د و وه‌فیق دێن بۆ لام.
له مام جه‌لال بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا: تکایه ئێوه ئاغای جه‌عفه‌ری ببینن ئه‌مڕۆ سه‌عات 3 ده‌گاته لاتان له سلێمانی من ناتوانم بێمه سلێمانی لێره میوانم هه‌یه.
*
پاشکۆکان
هه‌وڵی کوژاندنه‌وه: گفتوگۆ له پاریس (16-22/7/1994)
مانگی 6 ی 1994:
ده‌سته‌یه‌کی نوێنه‌رایه‌تی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال هاتون بۆ کوردستان ئه‌یانه‌وێ له نێوان یه‌کێتی و پارتی دا ناوبژی بکه‌ن. چه‌ند جارێ بۆ چه‌ند کۆنفره‌نسێکی خۆیان هه‌ردولایان وه‌کو "چاو‌دێر" بانگ کردوه.
هاوزه‌مان له گه‌ڵ هاتنی ئه‌وان ده‌سته‌یه‌ک کورد هاتون که بریتیه له: د که‌ندال نه‌زان، سه‌رۆکی ئینیستیتوتی کورد له پاریس. د فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆکی ئینیستیتوت. د نه‌جمه‌دین که‌ریم، سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نیشتمانی کورد له ئه‌مه‌ریکا. هاتون بۆ کوردستان پێشنیارێکیان پێیه فه‌ره‌نسا ناوبژی بکا وه‌فد و سه‌رکرده‌ی هه‌ردولا بانگ بکا بۆ پاریس. مادام میتران، هاوسه‌ری سه‌رۆک میتران و سه‌رۆکی رێکخراوی "فرانس لێبرتی" له پشته. خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی پرۆژه‌که‌یان بریتیه له:
· سه‌رۆک میتران نوێنه‌رانی هه‌ردولا بانگ بکا بۆ جێگایه‌کی نزیک پاریس بۆ گفتوگۆ.
· ئه‌بێ هه‌واڵ و ده‌نگوباسی ئه‌م بانگهێشتنه و کۆبونه‌وه‌کانی و گفتوگۆکانی نهێنی بمێنێته‌وه، نابێ بگاته ده‌م رۆژنامه‌وانه‌کان.
· کۆبونه‌وه‌کان له لایه‌ن نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک میترانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌کرێ، پسپۆڕ و شاره‌زای کێشه‌ی کورد و، به‌ڕێوه‌بردنی ململانێ بانگ ئه‌کرێن بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ردولا بۆ نزیککردنه‌وه‌ی بیروڕاکانیان له یه‌کتری.
· ئه‌گه‌ر گفتوگۆکان به سه‌رکه‌وتویی گه‌یشته رێک که‌وتن، ئه‌وسا سه‌رۆک میتران سه‌رکرده‌ی هه‌ردولا بانگ ئه‌کا بۆ پاریس و له ئاهه‌نگێکی ئاشکرادا که دیپلۆمات و رۆژنامه‌وان و سیاسی وڵاتانی جیاوازی بۆ بانگ ئه‌کرێ، به ئاماده‌بونی سه‌رۆک میتران رێککه‌وتنه‌که ئیمزا ئه‌کرێ.
· ئه‌گه‌ر گفتوگۆکه سه‌رکه‌وتو نه‌بو فه‌ره‌نسا خۆی ناکا به خاوه‌نی.
بۆ پرۆسه‌که‌ش زه‌مانبه‌ندیه‌کی دیاریکراویان دانا بو.
وه‌فده‌که ئه‌یانه‌وێ باری سه‌رنجی هه‌ردولا بزانن له هه‌ولێر سه‌رکرده و سه‌رکردایه‌تی پارتی یان دیوه. هه‌روه‌ها مام جه‌لال و هه‌ندێ له ئه‌ندامانی م س و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی.
*
27 ی 6 ی 94:
مام جه‌لال ئه‌مڕۆ به بروسکه‌ی ژماره 257 ئه‌م ئاگاداری و رێنماییانه‌ی "بۆ گشت هه‌ڤاڵانی م س/ کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی/ مه‌ڵبه‌نده‌کان" نارد:
"ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی زۆر باش کرا له ماڵی کاک کۆسره‌ت به به‌شداری وه‌فدی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال، د که‌ندال و، د نه‌جمه‌دین که‌ریم.
له لایه‌ن پارتیه‌وه: هه‌ڤاڵان کاک مه‌سعود بارزانی، د رۆژ، کاک جه‌وهه‌ر نامیق، کاک موحسین دزه‌یی، کاک زه‌عیم عه‌لیو کاک فرانسوا، به‌شدارییان کرد.
له لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه: هه‌ڤاڵان مام جه‌لال، کاک کۆسره‌ت، کاک د فوئاد، کاک مه‌لا به‌ختیار، کاک ئه‌رسه‌لان بایز، کاک نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز و کاک ئه‌حمه‌د بامه‌رنی، به‌شدارییان کرد.
له کۆبونه‌وه‌یه‌کی دوقۆڵی کاک مه‌سعود و مام جه‌لال دا پێکهاتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی:
هه‌ر دوسبه‌ی نوێنه‌ری هه‌ردو م س کۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ په‌رله‌مان و حکومه‌ت بکه‌ونه‌وه گه‌ڕ باسی چۆنێتی ئاساییکردنه‌وه‌ی وه‌زع و ده‌ستبه‌جێ راگرتنی حه‌مله‌ی دیعایه و راوه‌ستاندنی گرتن و تاڵانکردن و ئازاردانی یه‌کتر بکه‌ن.
پێویسته هه‌ردو م س یش پلان دانێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌مو گیروگرفته گرنگه‌کان له نێوان خۆمان دا به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ش کۆ بکرێته‌وه بۆ به‌شداریکردنیان له چاره‌ی گیروگرفته‌کان.
تکایه هه‌موتان به جدی په‌یڕه‌وی ئه‌و بڕیارانه بکه‌ن و جێبه‌جێیان بکه‌ن و ماوه مه‌ده‌ن به لاساران و داخ له دڵان بۆ شێواندنی ئه‌و رێکه‌وتنه گرنگه."
*
ئه‌م وه‌فده له هه‌ولێر بون ئه‌مڕۆ هاتون بۆ سلێمانی.
رۆژه‌که‌ی به ناو شاری سلێمانی دا گه‌ڕان دوای نانی ئێواره له گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ئه‌وانه‌ی له سلێمانی بون دانیشتن. فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، جه‌بار فه‌رمان، عومه‌ر عه‌بدوڵا، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، کوردۆ قاسم، عیماد ئه‌حمه‌د، سالار عه‌زیز و من.
*
30 ی 6 ی 94:
پارله‌مان به ئاماده‌بونی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی کرایه‌وه. هه‌ردوکیان بۆ پارله‌مان دوان. هه‌روه‌ها جه‌نه‌رال حه‌سه‌ن نه‌قیب و د ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی وتاریان دا.
*
1 ی 7 ی 94:
زنجیره‌ی کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردو م س، که له کۆتایی مانگی رابوردوه‌وه ده‌ستی پێ کردوه، به ئاماده‌بونی کاک مه‌سعود و مام جه‌لال، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام بوه.
له نامه‌یه‌کی تایبه‌تی دا که ئه‌مڕۆ مام جه‌لال بۆی نوسیوم ئه‌ڵێ: "بۆ مه‌سه‌له‌ی پێشنیاره‌که‌ی که‌نداڵ – و ئه‌وان، ئێمه هه‌ردولا (مه‌به‌ستی پارتی و یه‌کیتیه) بڕیارمان دا که وه‌فده‌که‌مان 15 ی 7 له پاریس بن. داوایان وایه که وه‌فده‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتداران و بڕیارده‌رانی هه‌ردو م س بن. جگه له‌وه‌ی که ده‌بێ لێ زان و شاره‌زا و به‌توانا و ئاگاداریش بن و، به‌رچاویان رون بێت بۆ چاره‌ی مه‌سه‌له‌کان!
جا ره‌ئی خودی خۆم ئه‌مه‌یه: وه‌فدی ئێمه به سه‌رۆکایه‌تی تۆ بێت و ئه‌ندامه‌تی هه‌ڤاڵان د فوئاد مه‌عسوم و کاک قادری عاحی عه‌لی و کاک دارۆ و کاکه حه‌مه و کاک به‌رهه‌م بێت. ده‌کرێ بۆ هه‌ندێ کاروبار له کاک حه‌مه سابیریش که‌ڵک وه‌رگرن...
جا تکایه به په‌له له ره‌ئی خۆت ئاگادارم بکه‌ره‌وه...
دیاره ده‌بێ له 22 ی 7 یش دا من و کاک مه‌سعودیش له‌وێ بین گه‌ر گه‌یشتنه ئه‌نجام."
*
2 ی 7 ی 94:
له نامه‌ی رۆژی 2 ی 7 دا نوسیوێتی:
"بڕیارمان دا که تۆ، د فوئاد، کاک قادری حاجی عه‌لی، کاک دارۆ، د به‌رهه‌م، ببنه وه‌فده‌که‌ی ئێمه بۆ پاریس. جا پێویست ده‌کات کۆبونه‌وه لێره بکه‌ین و شت ئاماده بکه‌ن بۆ پاریس. بۆیه پێویست ده‌کات تۆش بێیت بۆ ئێره، تاکو ئه‌وانه‌ی لێره‌شن له گه‌ڵتان به‌شداری کۆبونه‌وه‌کان بکه‌ن. جا تکایه دوسبه‌ی 4/7/1994 وه‌رن بۆ هه‌ولێر.
دیاره به ئیحتیا‌ت و رێگه تایبه‌تیه‌که‌ی خۆمان دا دێن."
*
3 ی 7 ی 94:
پارتی وه‌فده‌که‌ی پاریس‌یان دیاری کردوه پێک دێ له: سامی عه‌بدوڕه‌حمان، وشیار زێباری، موحسین دزه‌یی، د رۆژ شاوه‌یس و د پیرۆت.
*
4 ی 7 ی 94:
چوم بۆ هه‌ولێر بۆ کۆبونه‌وه‌ی م س یه‌کێتی بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌کانی گفتوگۆی پاریس. پرۆژه‌یه‌کمان به زمانی عه‌ره‌بی ئاماده کرد ناوه‌رۆک و چوارچێوه گشتیه‌که‌ی هه‌مان پرۆژه‌ی کۆبونه‌وه‌کانی رۆژانی 23 – 24 ی حوزه‌یرانه که مه‌کته‌بی سیاسی له به‌یاننامه‌یه‌کی تایبه‌تی دا بڵاوی کردۆته‌وه، به‌ڵام به جۆرێکی فراوانتر و به ورده‌کاری زۆرتره‌وه.
*
5 و 7 و 11 ی 7 ی 94:
بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا له گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارتی، پێش سه‌فه‌ری پاریس، له‌و رۆژانه‌دا له ژورێکی ته‌لاری پارله‌مان له هه‌ولێر د فوئاد و من له گه‌ڵ سامی و موحسین چه‌ند جارێ دانیشتین و گفتوگۆمان کرد. بۆچونه‌کانمان جیاواز و دور بون له یه‌کتری. ئێمه پێمان وایه:
ئه‌بێ رێوشوێنی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی قانون و نیزام له کوردستان دا دابنێین.
ئه‌وان پێیان وایه:
په‌له‌مان کردوه له قبوڵی ئه‌م داوایه دا و، ئاساییکردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی کوردستان بۆ دۆخی جارانی پێش 1 ی 5 ی 94 له پێش هه‌مو شتێکه‌وه دێ.
وام هه‌ست کرد نوێنه‌ره‌کانی پارتی ئه‌م ناوبژیه‌یان پێ خۆش نیه و، هیچ هیوایه‌ک له سه‌ر سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵناچنن. به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دانرا بون له وه‌فده‌که‌دا بن ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بون.
کۆن وتویانه: "ئاش له خه‌یاڵێ و ئاشه‌وان له خه‌یاڵێ".
هێشتا سه‌فه‌رمان نه‌کردوه حه‌فته‌نامه‌ی "گوڵان" هه‌واڵی کۆبونه‌وه‌ی پاریسی بڵاو کرده‌وه. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌یه ناوبژیوانی فه‌ره‌نسی بۆیان داناوین.
*
12 ی 7 ی 94:
له هه‌ولێر که ده‌رئه‌چی به‌ره‌و زاخۆ له سنوری تورکیا هه‌مو رێگاکانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی پارتی دایه. له ده‌یان شوێن بازگه و خاڵی پشکنین و سه‌نگه‌ری چه‌کداری لێ دانراوه. بۆ ئێمه هیچ زه‌مانێک نیه به سه‌لامه‌تی به‌و رێگه زه‌مینیه‌دا تێ بپه‌ڕین بۆ تورکیا و له‌وێوه بڕۆین بۆ پاریس.
هالیکۆپته‌ری تورکی هاته هه‌ولێر ئێمه‌ی هه‌ڵگرت. سه‌رچڵ قه‌زاز و مسته‌فا چاوڕه‌ش له گه‌ڵمان سه‌رکه‌وتن ئه‌چون بۆ ئیجازه. هالیکۆپته‌ر له سه‌ری ڕه‌ش نیشته‌وه سامی عه‌بدوڕه‌حمان و موحسین دزه‌یی سه‌رکه‌وتن. به کۆپته‌ر تا دیاربه‌کر چوین. له دیاربه‌کره‌وه به فڕۆکه چوینه ئه‌نقه‌ره.
*
13 ی 7 ی 94:
گه‌یشتینه ئه‌نقه‌ره.
شازاد سائیب نوێنه‌ری یه‌کێتیه له تورکیا.
له ئه‌نقه‌ره مسته‌فا چاوڕه‌ش چو بۆ هۆڵه‌ندا و سه‌رچڵ قه‌زاز چو بۆ فه‌ره‌نسا.
ویستمان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ببینین هه‌ندێ بیانویان هێنایه‌وه دیداره‌که‌یان دواخست بۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان. ئێمه‌یان نه‌بینی به‌ڵام نوێنه‌رانی پارتی یان بینی.
فرانک به‌یکه‌ر، یه‌کێ له کاربه‌ده‌ستانی سه‌فاره‌تی به‌ریتانی له ئه‌نقه‌ره، که چه‌ند جارێ هات بو بۆ کوردستان و شاره‌زای گیروگرفته‌کان بو، ئێواره‌یه‌ک میوانداری هه‌ردولامانی کرد. له میانه‌ی قسه‌کانی دا بیروڕای منی پرسی. وتم: "من زۆر ئومێده‌وار نیم". موحسین دزه‌یی له ته‌نیشتمه‌وه دانیشت بو وتی: "ئه‌گه‌ر ئومێده‌وار نیت ئه‌ی بۆچی بڕۆین بۆ پاریس؟" وتم: "هه‌وڵێکی خێره ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوش نه‌بێ باشتره له هیچ".
به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا "ناوبژیکردنی پاریس" یان پێ خۆش نه‌بو. وه‌کو ئه‌یان وت پێیان باشه کورد خۆی کێشه‌کانی خۆی چاره‌سه‌ر بکا. تورکیاش پێی خۆش نه‌بو. نه‌یان ئه‌ویست کێشه‌ی کورد په‌لوپۆی ناوده‌وڵه‌تی بهاوێژێ و پرسه‌که‌ی دورایی ناوده‌وڵه‌تی په‌یدا بکا.
*
15 ی 7 ی 94:
له گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارتی له فرۆکه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره یه‌کمان گرته‌وه به‌ڵام هه‌مومانیان راپێچ کرد بۆ ژوری پشکنین و لێکۆڵینه‌وه. شازاد سائیب نوێنه‌ری یه‌کێتی له تورکیا و فه‌تحی کارمه‌ندی نوسینگه‌که‌ی یه‌کێتی و، سه‌فین دزه‌یی نوێنه‌ری پارتی له تورکیا و عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی که بۆ سه‌ردان له تورکیا بو، هات بون بۆ فڕۆکه‌خانه. زیاتر له دو سه‌عات گلیان داینه‌وه. یه‌کێ له کاربه‌ده‌سته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌که به توڕه‌ییه‌وه قیڕانی به سه‌رمان دا: "نامانه‌وێ چاره‌ی ئێوه له‌م وڵاته‌دا ببینین. جارێکی تر مه‌یه‌نه‌وه به‌م ناوه‌دا!"
هه‌مومان به هه‌مان فڕۆکه له ئه‌نقه‌ره‌وه چوین بۆ پاریس له فڕۆکه‌خانه‌ی شارل دیگۆل نیشتینه‌وه سه‌فیر بێرنارد دۆران، راوێژکاری دیپلۆماسی سه‌رۆک میتران، و د که‌ندال سه‌رۆکی ئینیستیتوتی کوردی، هات بون بۆ پێشوازی به پاس بردینیان بۆ رامبۆیه له که‌ناری پاریس. ئه‌ندامانی تری وه‌فده‌که پێش ئێمه گه‌یشتبونه پاریس. ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ هه‌مومان له "کۆشکی فرانسوای یه‌که‌م" له رامبۆیه یه‌کمان گرته‌وه. هه‌مان کۆشک بو که یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی 7 ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیه گه‌وره‌که‌ی دنیای تێدا کۆ بوبوه‌وه.
*
16 ی 7 ی 94:
د محه‌مه‌د سابیر نوێنه‌ری یه‌کێتی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌له فه‌ره‌نسا.
خانه‌خوێی فه‌ره‌نسی داوایان لێ کردین پێوه‌ندی و گفتوگۆ له گه‌ڵ رۆژنامه‌وان نه‌که‌ین ئه‌یانویست کاره‌که به شاردراوه‌یی بمێنێته‌وه. له هه‌ولێریش پێیان وت بوین که ئه‌بی ئه‌م کاره به نهینی بگرین تا به ئه‌نجام ئه‌گا.
ده‌زگای ته‌له‌فۆنیان له ناو کۆشکه‌که‌دا بۆ دابین کرد بوین راسته‌وخۆ له گه‌ڵ سه‌رکرایه‌تی حیزبه‌کانی خۆمان راوێژ و وتووێژ بکه‌ین.
ژوره‌کان هه‌ر یه‌که‌ی ناوی یه‌کێ له ئه‌ندامانی وه‌فده‌که‌ی له سه‌ر نوسرا بو دو ژوریش، ژورێک بۆ مه‌سعود بارزانی و ژورێک بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی، ته‌رخان کرا بو. ناوه‌کانیان له سه‌ر ده‌رگاکانی نوسی بو.
سه‌فیر دۆران کۆبونه‌وه‌کانی رێک ئه‌خست له ریزکردنی دانیشتنی به‌شدارانی کۆبونه‌وه‌کان دا ته‌نانه‌ت له نان خواردن دا به وردی پێڕه‌وی نه‌ریتی دیپلۆماسی ئه‌کرد.
ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه ده‌ستی پێ کرد.
نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی پێکهاتوه له: د فوئاد مه‌عسوم، قادری حاجی عه‌لی به‌گ، د به‌رهه‌م ساڵح، د محه‌مه‌د سابیر و من.
نوێنه‌رایه‌تی پارتی پێکهاتوه له: سامی عه‌بدڕه‌حمان، د رۆژ شاوه‌یس، هوشیار زێباری، موحسین دزه‌یی، د پیرۆت ئیبراهیم و جه‌عفه‌ر گولی نوێنه‌ری پارتی له فه‌ره‌نسا.
پرۆژه‌که‌ی یه‌کیتی به عه‌ره‌بی نوسرا بو د به‌رهه‌م کردی به ئینگلیزی و به هه‌ردو زمان ئه‌مان دا به که‌سانی پێوه‌ندیدار.
پارتی پرۆژه‌یه‌کی به‌رامبه‌ریان نوسی بو ئه‌وانیش دابه‌شیان کرد.
بابه‌ته‌کانی کۆبونه‌وه‌کان بریتی بون له:
· چۆن ده‌سه‌ڵات له کوردستان رێک بخرێته‌وه. پارله‌مان، حکومه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆکی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاته‌کانیان چی بێ و چۆن هه‌ڵبژاردنی گشتی بکرێته‌وه.
· چۆن ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له هی حکومه‌تی جیا بکرێته‌وه و، سه‌ره‌تای نیوه به نیوه و، "ازدواجیه‌ت" له وه‌زاره‌ت و دائیره‌کان دا نه‌هێڵرێ.
· چۆن داووده‌زگای له‌شکر، پۆلیس، ئاسایش، له سه‌ر بنچینه‌ی ته‌جنیدی ئیجباری رێک بخرێته‌وه.
· چۆن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وڵات له سه‌ر بنچینه‌ی لێوه‌شاوه‌یی (مجلس الخدمه)، به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری دارایی له سه‌ر بنچینه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی (دیوان الرقابه المالیه)، گه‌شه‌پێدانی ئابوری به پێی (مجلس التخطیط) چاک بکرێ.
· چۆن نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له لای ده‌وڵه‌تانی دنیا به‌هێز بکرێ.
· چۆن خه‌تی پارێزگاری کورد له 36 ه‌وه بکرێ به 34 و گه‌مارۆی ئابوری له سه‌ر کوردستان هه‌ڵبگیرێ.
· چۆن پێوه‌ندی داووده‌زگای کوردستانی له گه‌ڵ داووده‌زگای ناوه‌ندی له به‌غداد به گوێره‌ی "ده‌ستور" ێکی تایبه‌تی رێک بخرێ.
*
مادام میتران به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه له نه‌خۆشخانه که‌وتوه. په‌یامێکی بۆ کۆبونه‌وه‌که ناردوه، ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی.
په‌یامی مادام میتران
دۆستانی به‌ڕێز..
نیازم وابوو که بهاتبایه‌م له نزیکه‌وه به‌خیرهاتنم بکردبان و چاوم پێتان بکه‌وتبا و به‌شداری گفتوگۆکانتان بووبام، به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشی و نا ته‌واوی باری ته‌ندروستیم ئه‌م ئاره‌زوه‌م نه‌هاته دی. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، له نزیکه‌وه و ڕۆژ به ڕۆژ له هه‌واڵتان ده‌پرسم و هه‌وڵ ده‌ده‌م به پێی وزه و توانام یارمه‌تیتان بده‌م.
کۆبونه‌وه‌که‌تان له‌مه‌ڕ داهاتووی گه‌لی کورد گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. کورده‌کان به گشتی – هی ئێران و هی تورکیاش- چاوی هیوا و ئاواتیان له ئه‌زمونی دیموکراتیکی ئیوه بڕیوه و لایه‌نگرانتان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات شانازیتان پێوه ده‌که‌ن. ڕووداوه دڵته‌زێنه‌کانی ئه‌م دواییانه به توندی ڕایچڵه‌کاندین و دڵ و ده‌رونی بریندار کردین. سه‌رۆکی هه‌ردو پارتی به‌رپرسایه‌تێکی زۆر گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر به مێژودا هه‌یه. ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ر دولا، به شێوه‌یه‌کی جیددی و له ڕێگای وتووێژ، چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان نه‌که‌ن، هه‌وڵ و کۆششی بێوچانی دۆستانتان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێ به‌هره ده‌مێنێ و لایه‌نگرانتان ڕه‌نج به‌خه‌سار ده‌بن. دیمۆکراسی چه‌کی هه‌ره به‌کارتانه، هه‌وڵ بده‌ن به ڕای گشتی جیهانی بسه‌لمێنن که گه‌لی کوردیش ده‌توانێ کاروباری ناوخۆی به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه و له چوارچێوه‌ی فره‌حیزبایه‌تی و پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادی یه‌کاندا به‌ڕێوه‌به‌رێ، ئه‌و کاته ده‌توانن پشتیوانی و یارمه‌تی هه‌رچی زیاتر بۆ لای کێشه‌که‌تان ڕابکێشن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیموکراسی یه‌که‌تان ڕواڵه‌تی بێت و خاوه‌نی بناغه‌یه‌کی فره حیزبی نه‌بێ و ئه‌گه‌ر له جیاتى په‌رله‌مان و حکومه‌تی قانون، ده‌سته و تاقمی جۆربه‌جۆر خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن و حوکمی وڵات بکه‌ن، گه‌لی کوردیش هه‌ر وه‌ک باقی گه‌لانی جیهانی سێهه‌م سه‌یر ده‌کرێ و حیسابی تایبه‌تی بۆ نایه‌ته کرن. له ژماره‌ی لایه‌نگرانتان که‌م ده‌بێته‌وه و ته‌بایی نیشتمانیتان توشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی بێ‌ژمار دێت؛ داهاتوی خۆتان و نه‌ته‌وه‌که‌شتان له‌مه‌ترسی ده‌خه‌ن.
ئێوه هه‌مووتان له هه‌مبه‌ر دیکتاتۆری‌دا پێشمه‌رگه‌ی ئازا و به‌جه‌رگ و سه‌رۆکی کارزان و به ناوبانگ بوون، به‌ڵام له‌هه‌لومه‌رجی ناسکی ئیمڕۆ دا، گه‌لی کورد دۆستانتان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاوه‌ڕوانییان لێتان هه‌یه که به شێوه‌ی "پیاوی ده‌وڵه‌ت" بجوڵێنه‌وه و چاره‌نوس و سه‌ربه‌رزی گه‌ل و وڵات نه‌که‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی یان تاکه‌که‌سی حیزبایه‌تی یه‌وه.
هیچ شکێکم له‌مه دا نیه که هه‌مو لایه‌کتان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه له په‌رۆشی گه‌ل و وڵاته‌که‌تان دان، هه‌ر بۆیه‌ش دڵنیام که سه‌ره‌نجام ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ ئیداره‌ی هاوبه‌شیی وڵاته‌که‌تان ده‌دۆزنه‌وه و به ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی نیشتمانی درێژخایه‌ن چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان ده‌که‌ن. ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه که لاپه‌ڕه‌ی شومی پڕ له ئازاری شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵبده‌ینه‌وه و به‌ره‌و سه‌قامگیرکردنی دیمۆکراسیه‌کی ڕاسته‌قینه هه‌نگاو بنێین.
له‌م هه‌لومه‌رجه سیاسیه تایبه‌تیه‌ی له ئاستی جیهانی‌دا بۆ کورد ڕه‌خساوه که‌ڵک وه‌رگرن و تێ‌بکۆشن له پێناو سه‌قامگیرکردنی یه‌کجاره‌کی ئازادی و دیمۆکراسی له وڵاته‌که‌تاندا.
دوا ڕۆژی گه‌له‌که‌تان به هیمه‌ت و مه‌سئولییه‌تی ئێوه‌وه گرێ دراوه، دنیا چاوی لێتانه و ئێوه‌ش ده‌بێ به سه‌ربه‌رزی له‌م ئه‌زمونه مێژووییه دا سه‌رکه‌ون.
جارێکی تر به‌خێرهاتنتان ده‌که‌م و ئاواتی سه‌رکه‌وتن له کاره‌کانتان بۆ ده‌خوازم.
دانیه‌ل میته‌ران پاریس 13/7/1994
*
21 ی 7 ی 94:
کۆبونه‌وه‌کان درێژه‌یان کێشا. چه‌ندین شاره‌زای ناسراو و پسپۆڕی ئاگاداری کێشه‌ی کورد به‌شدار بون. له‌وانه: جێرار شالیان، نوسه‌ری کتێبی "کورد: نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت". مارک کارڤێت، نوسه‌ر له رۆژنامه‌ی "لیبراسیۆن". بێرنارد کوشنه‌ر، وه‌زیری پێشوی کاروباری مرۆڤایه‌تی حکومه‌تی فه‌ره‌نسی. پرۆفیسۆر گالتونگ، پسپۆڕی لێکۆلێنه‌وه‌ی ئاشتی. هه‌روه‌ها دانێک دیپلۆماتێکی ئه‌مه‌ریكی و دانێکی تر دیپلۆماتێکی به‌ریتانی هاتن بۆ چاودێری. چه‌ند شاره‌زا و پسپۆڕی کاروباری قانونی و ئابوری له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌شداری گفتوگۆکان بون.
نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردولا چه‌ند جارێ گفتوگۆکانیان توند ئه‌بو، خه‌ریک ئه‌بو بگاته پچڕان و کۆڵانی داخراو، ناوبژیوان بۆ ئه‌وه‌ی که‌شی کۆبونه‌وه‌که هێمن بکاته‌وه پشوی پێ ئه‌دان.
هه‌رچۆنێ بو هه‌ردولا گه‌یشتنه رێککه‌وتن. ناوبژیوان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی بۆ نوێنه‌رانی هه‌ردولا له گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی خۆیان دابین کرد بو. شه‌وی پێش ئیمزاکردن داوایان له هه‌ردولا کرد پرس به سه‌رکردایه‌تی خۆیان بکه‌ن. نوێنه‌رایه‌تی پارتی تێکستی رێککه‌وتننامه‌که‌یان به فاکس دا به سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌یان و، نیوه‌ڕۆی رۆژی دوایی ئاگاداریان کردین که موافه‌قه‌تیان له سه‌ر کردوه.
له لای یه‌کێتیه‌وه من و له لای پارتیه‌وه سامی هه‌ردو تێکستی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی مان به شایه‌تی سه‌فیر بێرنارد دۆرین، د که‌ندال نه‌زان، د فوئاد حسین، د نه‌جمه‌دین که‌ریم، د عه‌باس وه‌لی، ئیمزا کرد. هه‌ر لایه‌ک نوسخه‌ی خۆی وه‌رگرت.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک میتران هاته لامان. سڵاوی سه‌رۆکی پێ راگه‌یاندین، پێخۆشحاڵی ده‌ربڕی به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ردولا گه‌یشتونه‌ته رێک که‌وتن و پێک هاتن.
قه‌ول وا بو سه‌رۆک میتران بۆ مه‌راسیمی ئیمزاکردنی رێککه‌وتننامه‌که سه‌رکرده‌ی هه‌ردو حیزب، یه‌کێتی و پارتی: جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی بانگ بکا بۆ پاریس. له ئاهه‌نگێکی دیپلۆماسی ئاشکرا و فراون دا له کۆشکی ئیلیزێ رێککه‌وتننامه‌که ئیمزا بکه‌ن. سه‌رۆک میتران به‌م بۆنه‌یه‌وه قسه بکا. داوا له کۆمه‌ڵی ناوده‌وڵه‌تی بکا یارمه‌تی کورد بده‌ن و پشتیوانی لێ بکه‌ن. له هه‌مان کات دا داوا له سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی کلینتن و سه‌روه‌زیرانی به‌ریتانیا جۆن مه‌یجه‌ر بکا: ئابلۆقه‌ی ئابوری له سه‌ر کوردستان هه‌ڵبگیرێ و، خه‌تی ناوچه‌ی ئه‌مین له 36 ه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ 34 بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو کوردستانی عیراق بگرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌بو ناوه‌رۆکی رێککه‌وتنه‌که ئاشکرا نه‌کرێ و به نهێنی بمێنێته‌وه تا کاتی ئیمزاکردنی له به‌رده‌می سه‌رۆک میتران دا. نه‌خۆشی ته‌گه‌ره‌ی له‌م هه‌له مێژوییه دا. بۆ نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ره‌تانی پرۆستات سه‌رۆک میتران برایه نه‌خۆشخانه. هاتنی هه‌ردو سه‌رکرده که‌وته کاتێکی دیاری نه‌کراو.
*
22 ی 7 ی 94:
کۆبونه‌وه‌کان ته‌واو بون.
راگه‌یاندنی کۆتایی بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن بڵاوکرایه‌وه:
" یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان له پاریس له سه‌ر رێککه‌وتننامه‌ی ئاشتی رێک ده‌که‌ون
له رۆژی 16 ی گه‌لاوێژ تا 22 گه‌ڵاوێژ دو وه‌فدی باڵای یه‌کیتی و پارتی له شوێنێکی نزیک پاریس لێدوان و گفتوگۆیان کرد بۆ چاره‌کردنی ناکۆکی و کێشه‌کانی نێوان هه‌ردولا له کوردستانی عیراق. قسه‌کردنه‌که له جه‌وێکی دۆستانه و جدی دا بو. ئه‌نجامی هێنا به رێککه‌وتننامه‌یه‌کی به‌ربڵاو و فراوان، که به ره‌سمی له لایه‌ن به‌ڕێزان مام جه‌لال و کاک مه‌سعوده‌وه ده‌بێ ئیمزا بکرێ.
کاربه‌ده‌ستانی کۆشکی ئه‌لیزی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا و ئینگلته‌را وه‌ک ته‌نها چاو‌دێر له هه‌ندێک له لێدوانه‌کان دا ئاماده بون، هه‌روه‌ها چه‌ند دیپلۆماسیه‌ک و سیاسی فه‌ره‌نسی و ئه‌کادیمی ئه‌وروپی وه‌ک سه‌رپه‌رشتیکه‌ری لێدوانه‌کان ئاماده بون.
له‌م دانیشتنانه‌دا به تێروته‌سه‌لی باس کرا له هۆکانی ناکۆکی و کێشه‌کانی نێوان هه‌ردولا، له ئه‌نجام دا رێککه‌وتن له سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
پێویسته هه‌مو کێشه و ناکۆکیه‌کان به رێگای ئاشتی و دیمۆکراتیانه چاره بکرێن.
هه‌ڵبژاردنی گشتی له کوردستان بکرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان له مانگی مایسی 1995 له کاتێک دا فه‌تره‌ی یاسایی په‌رله‌مانی ئێستا کۆتایی دێت.
رێک که‌وتن له سه‌ر کۆمه‌ڵێک ئیجرائات بۆ فراوانکردن و پته‌وکردنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و بۆ نه‌هێشتنی ده‌ستێوه‌ردانی پارتیه‌کان له کاروباری حکومه‌ت دا.
رێک که‌وتن له سه‌ر کۆمه‌ڵێک ئیجرائات بۆ سه‌رله‌نوێ رێکخستن و بنیاتنانه‌وه‌ی هێزی چه‌کدار له ناوچه‌که.
هه‌ردولا رێک که‌وتن بۆ کارکردن له سه‌ر سیاسه‌تێکی ده‌ره‌وه‌ی هاوبه‌ش.
دانیشتنه‌کان دو بانگه‌وازی به‌رز کرده‌وه بۆ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ که‌مکردنه‌وه ئابلۆقه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی کوردستانی عیراق و هه‌روه‌هاش بۆ درێژه‌پیدانی(operation provide comfort) تا ئه‌و کاته‌ی چاره‌سه‌رێکی دیمۆکراتیانه بۆ کێشه‌ی کورد له عیراق ده‌دۆزرێته‌وه.
لێدوانه‌کان بایه‌خی سه‌ره‌کی دا به ته‌باییکردنی په‌یوه‌ندی نێوان و باری ناوخۆی کوردستانی عیراق.
هه‌ردولا سوپاس و ره‌زامه‌ندی گه‌رمی خۆیان ئاڕاسته‌ی ده‌سگاکانی فه‌ره‌نسا کرد بۆ رۆڵی گرنگیان بۆ ئاسانکردنی گرتنی کۆبونه‌وه‌کان. 25 ی 7 ی 1994"
*
خۆمان ئاماده کرد بۆ گه‌ڕانه‌وه. من نه‌مئه‌توانی به رێگای زه‌مینیی زاخۆ – هه‌ولێردا بگه‌ڕێمه‌وه. ئه‌بو چۆن به کۆپته‌ر هاتبوین بۆ تورکیا له تورکیاوه به کۆپته‌ر بگه‌ڕێینه‌وه هه‌ولێر. شازاد قسه‌ی له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی تورک کرد. نوێنه‌رانی پارتی‌یش داوای کۆپته‌ریان کرد بۆ گه‌ڕانه‌وه. تورک رازی نه‌بون بۆ هه‌رلایه‌کمان به جیا کۆپته‌رێ ئاماده بکه‌ن. ئه‌بو له گه‌ڵ نوێنه‌ره‌کانی پارتی پێکه‌وه بمانبه‌نه‌وه. سامی و موحسین و د فوئاد ئه‌چون بۆ له‌نده‌ن ئینجا ئه‌گه‌ڕانه‌وه. ئه‌بو ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وان بین تا سه‌ردانه‌کانیان ته‌واو ئه‌که‌ن. له گه‌ڵ دارۆی شێخ نوری و د محه‌مه‌د سابیر ئه‌و پشوه‌مان به هه‌ل زانی. به ئۆتۆمۆبیل گه‌شتێکی توریستی مان له پاریسه‌وه بۆ مۆنتی کارلۆ به شاره‌کانی کان و نیس دا رێک خست.
*
3 ی 8 ی 94:
رۆژنامه‌ی "السفیر" ی به‌یروتی زنجیره‌یه‌ک وتار و گفتوگۆی به قه‌ڵه‌می "جهاد الزین" بڵاو کردۆته‌وه له ژێر ناونیشانی: "جوله فی بلاد مابین المشکلتین: الما‌ء والاکراد". نوسه‌ر گه‌شتێکی کردوه له ئه‌نقه‌ره، دیاربه‌کر، سه‌لاحه‌دین و، هه‌ولێر، بابه‌ته‌کانی له‌وێ نوسیوه.
ئه‌لقه‌ی 1 له رۆژی 29 ی ته‌موزدا بڵاو کراوه‌ته‌وه گفتوگۆیه له گه‌ڵ هه‌ندێ له کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا.
ئه‌لقه‌ی 2 له رۆژی 30 ی ته‌موزدا بڵاو کراوه‌ته‌وه باسی جه‌یشی تورکی و پ ک ک یه.
ئه‌لقه‌ی 3 له رۆژی 1 ی ئاب دا بڵاو کراوه‌ته‌وه له ژێر سه‌رناوی "دویلتان کردیتان فی شمال العرق".
ئه‌لقه‌ی 4 له رۆژی 2 ی ئاب دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌گفتوگۆیه‌کی درێژه له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی.
ئه‌لقه‌ی 5 له رۆژی 3 ی ئاب دا بڵاو کراوه‌ته‌وه گفتوگۆیه‌کی درێژه له گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی.
هه‌ردوکیان به خۆشیه‌وه له رێککه‌وتنی پاریس ئه‌دوێن و ئاماده‌یی ده‌رئه‌بڕن بچن بۆ ئیمزاکردنی.
*
4 ی 8 ی 94:
دارۆی شێخ نوری و من له پاریسه‌وه، د فوئاد له له‌نده‌نه‌وه، قادری حاجی عه‌لی له ئه‌مه‌ریکاوه، گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره. ئه‌مجاره‌ش له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره بێ هیچ هۆیه‌ک گه‌ڕیان پێ کردم زیاتر له دو سه‌عات رایان گرتم. یه‌کدورۆژ له ئه‌نقه‌ره ماینه‌وه. ئه‌مجاره‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌ندێ بیانویان هێنایه‌وه ئاماده نه‌بون بمان بینن. فڕین بۆ دیاربه‌کر.
*
6 ی 8 ی 94:
له دیاربه‌کر سواری کۆپته‌ر بوین بۆ بنکه‌ی سه‌ربازی خابور و له‌وێشه‌وه به سه‌ر ناوچه شاخاویه جوانه‌کانی هه‌کاری دا ئه‌وان بۆ سه‌ری ڕه‌ش و ئێمه‌ش بۆ هه‌ولێر گه‌ڕاینه‌وه.
*
15 ی 8 ی 94:
پارله‌مان ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌س پێ کرد به ئاماده‌بونی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی.
*
16 ی 8 ی 94:
له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارله‌مانی کوردستان دا سامی عه‌بدوڕه‌حمان و د فوئاد مه‌عسوم باسی کۆبونه‌وه‌کانی پاریس و رێککه‌وتنه‌که‌یان کرد و، دارۆی شێخ نوری ده‌قی رێککه‌وتننامه‌که‌ی به کوردی خوێنده‌وه. کوردیه‌که‌ی ته‌رجومه‌یه له ده‌قی ئینگلیزیه‌وه به‌ڵام ساز و ره‌وان نیه.
*
تورکیا رێککه‌وتننامه‌ی پاریسی دائه‌نا به هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی گۆیا بنچینه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی دائه‌مه‌زرێنێ. دژی هه‌مو رێککه‌وتننامه‌که بو به تایبه‌تی ماده‌کانی ده‌رباره‌ی:
· دوباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن چ بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و چ بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی.
· ته‌جنیدی ئیجباری بۆ رێکخستنه‌وه‌ی سوپا و پۆلیس و ئاسایش له باتی میلیشیای حیزبه‌کان.
· نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم لای وڵاتانی ده‌ره‌وه.
· دانانی ده‌ستوری فیدرالی بۆ حکومه‌تی هه‌رێم.
له چه‌ند لاوه که‌وته هه‌وڵی په‌کخستنی:
· له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه هه‌ڵمه‌تێکی توندوتیژی دژی کورد و رێککه‌وتننامه‌که ده‌س پێ کرد.
· رای گه‌یاند که رێگه نادا به سه‌رکرده‌ی هه‌ردو حیزب له تورکیاوه بچن بۆ پاریس بۆ ئیمزاکردنی رێکه‌وتنه‌که.
· به ره‌سمی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر حکومه‌تی فه‌ره‌نسی چونکه فه‌ره‌نسا یارمه‌تی کورد ئه‌دا ده‌وڵه‌ت دروست بکا.
· وێنه‌ی رێکه‌وتننامه‌که‌ی دا به ئیران و سوریا و، داوای کۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی کرد بۆ یه‌کخستنی هه‌ڵوێستیان دژی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی.
*
ئه‌گه‌ر سه‌رکرایه‌تی کورد بیه‌وێ ئه‌م ریكکه‌وتنه جێبه‌جێ بکا سه‌رکرده‌کانی بچن بۆ پاریس یا نه‌چن، سه‌رۆک میتران شایه‌تی ئیمزاکردنی بێ یا نه‌بێ، چی له جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌که ئه‌گۆڕێ. ویستی سیاسی کورد ئه‌توانێ هۆی بڕیارده‌ر بێ نه‌ک هه‌ڵوێستی تورکی.
*
19 ی 8 ی 94:
رۆژنامه‌ی "السفیر" ى لوبنانی له ژماره‌ی رۆژی 19 ی 10 ی 94 دا ده‌قی رێککه‌وتننامه‌که‌ی به عه‌ره‌بی به لێدوانێکی "جهاد الزین" ه‌وه بڵاو کردۆته‌وه.
*
21 ی 8 ی 94:
بۆ جاری شه‌شه‌م وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، ئێران و سوریا بۆ باسی هه‌لومه‌رجی کوردستانی عیراق، ئه‌مجاره له دیمه‌شق، کۆبونه‌وه. تورکیا هه‌وڵ ئه‌دا هه‌ڵوێستی هه‌ر 3 ده‌وڵه‌ت دژی رێککه‌وتننامه‌ی پاریس یه‌ک بخات.
*
پاشکۆ
ده‌قی رێککه‌وتننامه‌ی پاریس
تێبینی: له ژ 11 ی پرۆتۆکۆله‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان، ل 591 – 596 وه‌رگیراوه.
*
وه‌فدی پارتی دیموكراتی كودستان و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له 16 تا 22 ی ته‌موز له فه‌ره‌نسا كۆبونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی جیاوازییه‌كان و گفتوگۆكردن له بارودۆخی ئێستا و داهاتوی كوردستانی عێراق و گه‌یشتنه ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه:
1. رێكخستنی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی عیراق له لایه‌ن سیسته‌مێكی دیموكراتیه‌وه به‌ڕێوه ئه‌برێت كه ده‌سته‌به‌ری فره حیزبی و رێزگرتن له بانگه‌شه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینییه‌كان ده‌كات.
1. سه‌رۆكایه‌تی كوردستانی عێراق:
أ. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی و راسته‌وخۆ بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به پێی یاسای ژماره 2 دیاری ده‌كرێت به‌و پێیه ناوی رابه‌ر ده‌گۆرێت بۆ ناوی سه‌رۆك، ده‌بێ له ماوه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك دا ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كه پێك دێت له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و له سه‌رۆك وه‌زیری كوردستان و سه‌رۆكی دادگای ته‌مییز موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك ده‌كه‌ن وه‌كو له یاسای ژماره 2 دا دیاری كراوه بڕیاره‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه، به‌تێكڕای ده‌نگ ده‌درێت.
ب. ئه‌م رێكه‌وتنه ئه‌بێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌یه واته ئه‌و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌ی كه دائه‌مه‌زرێ.
2. حكومه‌ت:
أ. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له لایه‌ن حكومه‌تێكی ئیئتیلافیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت تا هه‌ڵبژاردنی داهاتو دێ ئه‌م حكومه‌ته فروان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه‌ش بگرێته‌وه كه نوێنه‌ریان نه‌بوه وه‌كو حیزبه سیاسیه‌كان و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ.
ب. بڕیاری حكومه‌ت له چوارچێوه‌ی حكومه‌ت و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كان دا ده‌درێت، به بێ ده‌ستێوه‌ردانی حیزبه سیاسییه‌كان.
ج. حكومه‌ت پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واو رێك ده‌خرێته‌وه به به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه به ده‌ست هێنراوه بۆ خوڵقاندن و كۆتایی پێ هێنانیان یاخود دروست كردنی هه‌ندێ وه‌زاره‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیه‌كانی هه‌رێم به كاریگه‌رترین شێوه.
د. دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه.
1. مه‌جلیسی خدمه به‌رپرسیاره له‌دانانی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی بێ ره‌چاوكردنی لایه‌ن و له‌سه‌ر بناغه‌ی توانای فه‌ردی.
2. دائیره‌ی ره‌قابه‌ی مالی گشتی كه به‌رپرسیاره له پیاچونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی له هه‌رێم دا.
3. ئه‌نجومه‌نی نه‌خشه‌ی ئابوری هه‌رێمی دانان واته ده‌سته‌ی نه‌خشه‌كێشان كه به‌رپرساره له دانانی نه‌خشه‌ی ئابوری هه‌رێمی و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ په‌ره‌پێدان.
هـ. له‌دروستكردنی حكومه‌تی نوێ دا سه‌ره‌تای یه‌كسانی له‌نێوان هه‌ردو حیزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌دا له ژماره و گرنگی وزاره‌ته‌كان دا ئه‌بێ بپارێزرێت.
و. له‌ناو حكومه‌ت دا هه‌مو وه‌زیرێك ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه كه به پێی یاسا پێی به‌خشراوه بۆ به‌رێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، جێگری وه‌زیر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه جێبه‌جێ ده‌كات كه وه‌زیر بۆی دیاری ده‌كات به‌پێی یاسا.
ز. ئیداره‌ی ئێستای عێراق كه بێ توانایی خۆی سه‌لماند. ئه‌بێ به چاكی له ژێر چاودێری ده‌سته‌ی وه‌زیران دا رێك بخرێته‌وه و موچه‌خۆره‌كانی به فیعلی كه‌م بكرێنه‌وه فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی دائه‌نرێن به پێی توانایان و ئه‌بێت ره‌چاوی بێلایه‌نی سیاسی بكه‌ن، پێویسته بژێوی باشیان بۆ ئاماده‌بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌گژ فه‌سادا بچن و ئیداره‌یه‌كی به توانا و چاك دروست بكه‌ن.
3. ده‌ستور:
ده‌ستورێك بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌بێ ئاماده‌بكرێت مو‌ئه‌سه‌ساتی كوردی ئه‌بێت سوود له شاره‌زایانی وڵاتانی فیدراڵ وه‌رگرن بۆ ئاماده‌كردنی موسوه‌ده‌یه‌ك پێش كۆتایی مانگی 10 ی 1994 ئه‌م موسوه‌ده‌یه ئه‌بێ به‌رزبكرێته‌وه بۆ نموونه ئه‌نجومه‌نی نیتمانی كوردستان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و بۆ په‌سه‌ندكردنی پێش كۆتایی ئه‌مساڵ.
4. هه‌ڵبژاردن:
أ. هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بێ مانگی 5 ی 1995 ئه‌نجام بدرێت كاتێ كه ماوه‌ی په‌رله‌مانی ئێستا كۆتایی دێت.
ب. پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌بێ بارودۆخه‌كه ئاسایی كرابێته‌وه.
ج. سه‌رژمێری دانیشتوان ئه‌بێ پێش هه‌ڵبژاردن بكرێت بۆ دروستكردنی تۆمارێكی باوه‌ڕپێكراو بۆ هه‌ڵبژارن. سه‌رانی حیزبه‌كان ئه‌بێ له‌به‌رده‌م رای گشتی ناوخۆ و جیهانی‌دا په‌یمانی پابه‌ندبون به سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن كه هه‌رچۆنێ بێت قبوڵی بكه‌ن. سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌رچۆنێ بێت حكومه‌تێكی ئیئتیلافی دروست ده‌كرێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌رازوی نوێی هێزه‌كان وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی نیسبی هه‌ر حزبێك له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان دا. هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌بێت به‌پێی یاسا ئه‌نجام بدرێت رۆژی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردو حیزبه‌كه ئه‌نجام ئه‌درێت.
ج. به‌رگری و ئاسایشی هه‌رێم:
1. كاروباری سه‌ربازی:
أ. سیسته‌می ئێستای به‌رگریی نیشتمانی كه بێ توانایی خۆی نیشان داوه ئه‌بێ رێك بخرێته‌وه به‌م شێوه‌یه ئه‌بێ ده‌سته‌یه‌كی ئه‌ركان جێگای وه‌زاره‌تی (پ م) بگرێته‌وه كه پێك دێت له ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی پایه‌به‌رز و ده‌خرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆی سه‌ره‌ك وه‌زیر و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ئه‌بێ له‌شكرێكی یه‌كگرتو كه له ژێر ركێفی حكومه‌ت دابێ و به‌رپرسیار بێ له به‌رگری كردن له هه‌رێمی كوردستانی عێراق له سه‌ر بنچینه‌ی ته‌جنیدی ئیجباری نیشتمانی پێك بێت.
ج. له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌بێ مه‌شقی هێزه‌كانی پ م كه‌م بكرێنه‌وه و به گوێره‌ی رێكه‌وتنی هه‌ردوو حزبه‌كه.
د. میلیشیات پێویسته به ته‌دریج چاره بكرێت به‌پێی جه‌دوه‌لی زه‌مه‌نی هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها ده‌بێ چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆ بژێوی گوزه‌رانی چه‌كداره‌كانیان.
هـ. بۆ جێبه‌جێكردنی عه‌مه‌لی ئه‌و خاڵانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ش پێویسته سوود له شاره‌زایانی بێگانه وه‌ربگیرێت.
2. ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش:
أ. بۆ گرنگی‌دان و به ته‌نگه‌وه‌هاتنی سه‌لامه‌تی كه‌سان و مڵك و ماڵ له هه‌رێم دا پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ ئه‌بێت به‌زویی رێك بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ته‌نیا حكومه‌ته‌وه.
ب. ئه‌م رێكخستنه‌وه‌یه ئه‌بێ به لێپرسراوی و چاودێری ده‌سته‌ی وه‌زیران ئه‌نجام بدرێت و پێویستی به ئامرازی ته‌كنیكی و دارایی هه‌یه، كه‌سانی ناو ئاسایش و پۆلیس ئه‌بێ به‌راده‌یه‌ی به‌رز مه‌شق وه‌رگرن و بژێویه‌كی باشیان هه‌بێ بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌ته‌واوی خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ كاره‌كانیان.
ج. ئه‌بێ ئه‌كادیمیه‌ی پۆلیس دابمه‌زرێ تاكو مه‌شقی تایبه‌تی بكه‌ن له سه‌ر بنچینه سه‌ره‌كیه‌كانی ره‌فتاری مه‌ده‌نی و دیموكراتی و چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ و گوێڕایه‌ڵی بۆ حكومه‌ت.
هـ. شاره‌زایانی بێگانه ئه‌بێ بانگ بكرێن بۆ یارمه‌تی دانی هێزه‌كانی ناوخۆ به تایبه‌ت له بواری ته‌كنیكی و مه‌شق دا.
و. جه‌دوه‌لێكی زه‌مه‌نی ئه‌بێ به زویی دابنرێت به ده‌ستنیشانكردنی ماوه و قۆناغه‌كانی ئه‌م رێكخستنه‌وه‌یه. كۆنفرانسێكی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ ئه‌بێ ببه‌سترێت پێش كۆتایی مانگی 9 بۆئه‌م رێكخستنه‌وه‌یه و كات و مه‌رجه‌كانی.
ز. ئه‌و یه‌كه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه دانراون ئه‌بێ بگوێزرێنه‌وه ده‌زگا حكومه‌تیه‌كانی تر، ته‌جنیدكردنی ژماره‌ی پێویست له پۆلیس و ئاسایش ئه‌بێ له‌رێگه‌ی ته‌جنیدی ئیلزامی نیشتمانی و ناونوسینی ده‌رچوانی دانیشگاكان و شاره‌زایان بێ پاش به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی مه‌شقی پێویست بێ.
3. ئابوری و دارایی:
أ. به‌هۆی ناله‌باری بارودۆخی ئابوریه‌وه له‌كوردستانی عێراق كه 2 ئابلوقه‌و چه‌ندین جه‌نگی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و وای كردوه كه زیاتر له 50% هێزی كار له كاربكه‌ون و ئه‌م بارودۆخه به‌هۆیه‌كی سه‌ره‌كی پێكدادانی ئه‌م دواییه ئه‌ژمێردرێ و یارمه‌تیه‌كی فراوانی ده‌ره‌كی پێویسته بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی و دروستكردنی سه‌قامگیری له هه‌رێمدا.
ب. جێگیركردنی سه‌قامگیری له‌هه‌رێمدا پێویستی به هێوركردنه‌وه‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (un) هه‌یه بۆئه‌وه‌ی رێگا به كڕینی كه‌لوپه‌لی پێویست بدات بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئابوری و به‌تایبه‌تی پاڵاوگه‌یه‌ك بۆ دابینكردنی پێویستی زۆری خه‌ڵكی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی وزه.
ج. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه یارمه‌تیه‌كان له‌رێگای رێكخراوه ناحكومیه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن، حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێ وه‌كو پێویست نه‌خشه‌ی ئابوری هه‌بێت بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم راسته‌وخۆ داوای یارمه‌تی له حكومه‌ته‌كان و دام ده‌زگاكانی یارمه‌تی بێگانه بكات، بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێم پێویسته ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان یاسایه‌ك ده‌ربچوێنێ كه هه‌یكه‌لی كاركردنی رێكخراوه ناحكومیه‌كان و خۆماڵیه‌كان و بیانیه‌كان دیاری بكات، به‌زوترین كات داهاته‌كانی گومرگ پێویسته ته‌نیا بچێته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ته‌وه، حزبه‌كان پێویسته حسابات پێشكه‌ش به حكومه‌ت بكه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و داهاتانه‌ی كه وه‌ده‌ست هێنراوه له هه‌موو داهاتی 1 ی 5 ه‌وه پێویسته حكومه‌ت هیچ پاره‌یه‌ك نه‌دات به حیزبه‌كان تاوه‌كو گومرگ نه‌چێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی فیعلی خۆی. ده‌زگاكانی گومرگ پێویسته كه شایسته‌ی ئه‌و كاره نین و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی مه‌ده‌نی بگۆڕدرێن كه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، به‌گوێره‌ی توانا و شاره‌زاییان به‌بێ ره‌چاوكردنی ئیعتباراتی سیاسی، پێویسته بانكی هه‌رێم به‌رگری لێ بكرێت و بپارێزرێت له‌لایه‌ن هێزی پۆلیسی حكومه‌ته‌وه به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبه‌كان.
4. په‌یوه‌ندی‌یه‌كان هه‌رێمی و ده‌ره‌وه‌ی:
1. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ‌دا
أ. ئیداره‌ی كوردی پێویسته ماوه‌ی په‌ناهه‌نده‌ی سیاسی بدات به‌و كوردانه‌ی داوای په‌ناهه‌نده‌ی سیاسیی ده‌كه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی چالاكی سه‌ربازیان له‌ناو كوردستانی عێراقدا نه‌بێ و كوردستانی عێراق وه‌كو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ په‌لاماردان به‌كار نه‌هێنن.
ب. له‌كاتێكدا ئێمه كه باوه‌ڕمان به مه‌بده‌ئی ده‌ست تێوه‌رنه‌دانی هاوبه‌ش له‌كاروباری ناوخۆی كوردستانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ‌دا هه‌یه، هه‌ردولایه‌ن داوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و دیموكراتیانه بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد له‌م وڵاتانه‌دا ده‌كه‌ن.
ج. هه‌مو هاوكاریه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ یان له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسیه‌كاندا هه‌بێ پێویسته به‌كار نه‌هێنرێ له‌لایه‌ن حیزبێكی كه‌وه دژی حیزبێكی تر، به‌ڵكو پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانی عێراق بێت، پێویسته هه‌ردوو حزب ئاگاداری یه‌كتر بكه‌نه‌وه و هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن و خۆیان لابده‌ن له هه‌ڵوێستی یه‌ك لایه‌نه له‌سه‌ر حسابی كود له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ‌دا.
2. نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نوێنه‌ری ره‌سمی دیاری كراوه و پێویسته كاره‌كانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌یدا له په‌یوه‌ندی‌یه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا ئه‌نجام بدات.
ب. مه‌كاتبی حیزبه‌كان پێویسته ده‌ست نه‌خه‌نه ناو كاروباری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌بواری كاروباری ده‌ره‌وه‌دا.
ج. مه‌كاتبی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دائه‌مه‌زرێت و ئیداره ئه‌كرێت وه‌كو قۆناغی ده‌ست پێكردن ئه‌م ئۆفیسانه له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبه‌كه‌وه یارمه‌تی دارایی بۆدابین ئه‌كرێت.
د. پێویسته نوێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ده‌وریی له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌ردو حیزبه‌كه كۆبونه‌وه بكه‌ن.
هـ. هه‌وڵی سازدانی سیمینار‌و چاوپێكه‌وتن و هه‌روه‌ها رێكخستنی ده‌وره‌ی كاری دیپلۆماسی بدرێ.
و. لیژنه‌یه‌كی راوێژكار كه له چه‌ند خه‌بیر و شاره‌زایه‌ك له بواره‌كانی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه دروست بكرێت بۆ ئامۆژگاری‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌نیۆرك و به‌لجیكا دابمه‌زرێ.
5. جه‌دوه‌لی زه‌مه‌نی.
أ. ئاسایی كردنه‌وه واته (تطبیع) به زوترین كات بكرێت.
ب. پێش كۆتایی هاتنی مانگی 8 ی 1994 حكومه‌تی نوێ پێویسته پێك بێت و ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی پێویسته دابمه‌زرێت.
ئاماری گشتی دانیشتوان جێبه‌جێ ده‌كرێ له مانگی 12 ی 1994.
د. ئه‌و شاره‌زایانه‌ی كه مسته‌ر كۆشنه‌ر په‌یمانی داوه كه بۆمانی ته‌رخان بكات له‌گه‌ڵ كه‌سانی شاره‌زای تر بگه‌نه كوردستان پێش ده‌ست پێكردنی ئامار.
چاودێره‌كان و خه‌بیره‌كان بۆ چاودێری‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویسته بۆ كوردستان به‌ماوه‌یه‌كی زۆریش پێش ده‌ست پێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌گه‌ر ده‌كرێ له‌ده‌ست پێكردنی ساڵی 1995 ه‌وه بێت.
و. مسوه‌ده‌یه‌ك بۆ ده‌ستوری هه‌رێم ئاماده ده‌كرێت به‌یارمه‌تی چه‌ن پسپۆرێك له‌مانگی 10 دا پێش كۆتایی ساڵی 1994 له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان دا په‌سه‌ند بكرێت یا ده‌زگا نوێیه‌كان كه ئه‌مانه‌ن: مه‌كته‌بی چاودێری دارایی گشتی، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی، فه‌رمانبه‌ره مه‌ده‌نیه‌كان، ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تگوزاری، ئه‌نجومه‌نی پلان كێشان له‌لایه‌ن حكومه‌ته نوێكه‌وه دروست بكرێت كۆتایی ساڵی 1994.
6. چاودێری و ناوبژی‌كردنی هه‌ردو حكومه‌تی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی بۆ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به شه‌رعی مۆركرا له رۆژی 22 ی 7 ی 1994 به ئاماده‌بونی به‌رێز بێرنارد دۆران راوێژكاری ده‌وڵه‌ت و سه‌فیری فه‌ره‌نسا و مسته‌ر كه‌ندال نه‌زان سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی كوردی له پاریس و مسته‌ر فوئاد حسێن و مسته‌ر عه‌باس وه‌لی بریكاری سه‌رۆكی په‌یمانگای كوردی له پاریس و د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كورد له ئه‌مه‌ریكا. لیژنه‌یه‌كی چاودێری و ناوبژی كردن پێك هێنراوه له چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی كوردی و بیانی كه له كاتی جیاوازی بیروبۆچون دا یاخود چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی له مه‌تنی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه هه‌ڵده‌ستن به یارمه‌تی دان و راوێژكردن، شێوه‌ی پێكهێنانی ئه‌م لیژنه‌یه به‌ته‌واوی دیاری ئه‌كرێت پێش ئیمزاكردنی كۆتایی ئه‌م رێکكه‌وتننامه‌یه له لایه‌ن سه‌رانی كوردیه‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا
سه‌رۆكی وه‌فدی ی ن ك
سامی عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی وه‌فدی پ د ك
ئاماده‌كراوه‌و ئیمزا كراوه.
*
بەڵگەنامەکان