له نێوان مام جه‌لال و من دا، ئازاری 1999 - شوباتی 2001
17/03/2020
وتار و پەیام
له نێوان مام جه‌لال و من دا
ئازاری 1999 – شوباتی 2001
· بیره‌وه‌ری
· دۆکۆمێنت
· لێدوان
پێشكه‌شه به‌وانه‌ی گله‌ییم لێ ئه‌كه‌ن
ناوه‌رۆک
1. گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان (15/3/1999)
2. هه‌وڵی ریفۆرم
3. ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی یه‌کێتی
4. گه‌شته سیاسی و دیپلۆماسیه‌كانی مام جه‌لال
5. داهێنانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
6. بابه‌تی جۆراوجۆر
7. دوه‌مین كۆنگره‌ی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (30/1– 5/2/2001)
1. گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان
له دوای راپه‌ڕین، سێ جار، هه‌ر جاره‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك، له سێ قۆناغی ناسك دا كوردستان‌م به جێ هێشت بو:
جاری یه‌كه‌م، له رۆژانی گفتوگۆی به‌ره‌ی كوردستانی - به‌عس دا.
خولی یه‌كه‌می گفتوگۆ (20 – 28/4/1991) مام جه‌لال رابه‌ریی كرد منی له گه‌ڵ نه‌بوم.
خولی دوه‌می گفتوگۆ (7/5 – 17/6/1991) کاک مه‌سعود رابه‌ریی كرد منی له گه‌ڵ بوم.
زیاتر له مانگێ له به‌غداد ماینه‌وه دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ كوردستان من بڕیارم دا كوردستان به جی بهێڵم. له سه‌ر سێ مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌تایی له گه‌ڵ مام جه‌لال و هه‌ندێ له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی (لیره به دواوه م س) ناكۆك بوم:
یه‌كه‌م، جۆری به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی و گۆڕینی له چه‌ند رێکخراوێکی بێ سه‌روبه‌ره‌وه بۆ حیزبی ده‌زگا و دامه‌زراو. ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ رۆژانی شه‌ڕی یه‌كه‌می خه‌لیج.
دوه‌م، جۆری به‌ڕێوه‌بردنی پێوه‌ندی له گه‌ڵ پارتی.
سێیه‌م، جۆری به‌ڕێوه‌بردنی گفتوگۆ له گه‌ڵ به‌عس.
نه‌م ئه‌ویست كێشه‌ی ناوخۆ، که شه‌ڕی خۆبه‌خۆی چه‌کداری لێ دروست ئه‌بو، بۆ یه‌كێتی دروست بكه‌م به تایبه‌تی له‌و کاته‌دا له لایه‌که‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس و له لایه‌کی تره‌وه زاڵبونی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ئه‌کرد. بڕیارم دا سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و کوردستانیان بۆ به جێ بهێڵم خۆ‌یان بێ مشت‌ومڕ و به‌ربه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌ی به‌رن. به بێده‌نگی له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه چوم بۆ توركیا و له‌وێوه بۆ له‌نده‌ن. ئه‌وسا سه‌رچڵ قه‌زاز نوێنه‌ری یه‌كێتی بو له توركیا.
له‌و ماوه‌یه‌دا كه له له‌نده‌ن بوم كتێبی "كورد و عه‌جه‌م: مێژوی سیاسی كورده‌كانی ئێران" م ئاماده كرد بۆ چاپ و هاوزه‌مان له سوید و له كوردستان بڵاوم كرده‌وه. دواتر چه‌ند به‌شێکی له لایه‌ن محه‌مه‌د ساڵح گه‌ڵاڵی‌یه‌وه کرایه عه‌ره‌بی و له وه‌رزنامه‌ی "په‌یڤین" دا به زنجیره بڵاو کرایه‌وه.
جاری دوه‌م، دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی (19/5/1992)
به‌ر له به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گشتی یه‌كێتی (27/1 – 14/2/1992) به چه‌ند رۆژێ گه‌ڕامه‌وه كوردستان به هیوای ئه‌وه‌ی كێشه سیاسیه‌كانی ناو یه‌كێتی له ناو كۆنگره‌دا به لادا بخه‌ین. هه‌ندێ له هاوڕێكانم، بۆ دابین كردنی ده‌سه‌ڵات و پله و پایه‌ی تایبه‌تی خۆ‌یان، له كۆنگره‌دا فێڵیان لێ كردم و ده‌ستیان بڕیم. كێشه‌كان به چاره‌سه‌رنه‌كراوی مانه‌وه، به‌ڵکو قوڵتر بون.
هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ یه‌كه‌مین پارله‌مانی كوردستان له به‌رده‌م‌دا بو. پارتی و یه‌كێتی له ململانێیه‌كی سه‌خت‌دا بون. ئه‌مجاره‌ش نه‌مویست كێشه‌ی ناوخۆ دروست بكه‌م، هه‌مان مه‌ترسیه ناوه‌کی و ده‌ره‌کیه‌کان مابون و گه‌وره‌تر بوبون. ئه‌وه‌ی له توانام‌دا بو، له پرۆپاگانده و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و نوسینی وتار و پشتیوانی له کاندیده‌کان ته‌نانه‌ت ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی یه‌كه‌م حكومه‌تی كوردستان كردم. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كۆبوه‌وه (4/6/1992) و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به یه‌كێتی سپێردرا (4/7/1992) د فوئاد مه‌عسوم بو به سه‌روه‌زیر. قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی له زاخۆوه تا كفری درێژ ئه‌بوه‌وه. ئه‌مجاره‌ش به بێده‌نگی له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه چوم بۆ توركیا و له‌وێوه بۆ له‌نده‌ن.
له‌و ماوه‌یه‌دا كه له له‌نده‌ن بوم كتێبی "حكومه‌تی كوردستان: كورد له گه‌مه‌ی سۆڤێتی‌دا" م ئاماده كرد بۆ چاپ و هاوزه‌مان له هۆله‌ندا و له كوردستان بڵاوم كرده‌وه.
جاری سێیه‌م، پاش گه‌رمبونی شه‌ڕی یه‌كێتی و پارتی.
كه شه‌ڕی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ڵگیرسا و، دوای ئه‌وه‌ش شه‌ڕی یه‌كێتی و پارتی ده‌ستی پێ كرد، زیادتر له 16 مانگ بو من له له‌نده‌ن دانیشت بوم و دور بوم له ده‌زگای بڕیاردانی ناو یه‌كێتیه‌وه. خۆم دور راگرت بو له كاروباری یه‌كێتی.
مام جه‌لال بۆ گه‌شتی سیاسی هات بو بۆ ئه‌وروپا. به ته‌له‌فۆن داوای لێ كردم منیش له گه‌ڵی بم. به بیانوی جیاجیاوه ئه‌مویست خۆم له‌و ئه‌ركه ببوێرم. دوای سه‌ردانی فه‌ره‌نسه و ئه‌ڵمانیا هاته له‌نده‌ن. روی لێ نام كه ئه‌گه‌ر بۆ هاوڕێیه‌تیش بێ له گه‌ڵی بچم به تایبه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال له تۆكیۆ هه‌بو.
له گه‌ڵی چوم بۆ ئیسپانیا گه‌لێ كه‌س و حیزب و كاربه‌ده‌ستمان بینی له‌وانه: خافێر سۆلانه كه ئه‌وسا وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه بو. چوین بۆ ئیتالیا سه‌ركۆمارمان بینی. هه‌ندێ به‌ڵێنی گرنگمان له هه‌ردوکیان وه‌رگرت یارمه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم بده‌ن. له‌وانه چاپکردنه‌وه‌ی کتێبی قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی، مه‌شق و راهێنانی پۆلیس و هێزه‌کانی ئاسایشی کوردستان، یارمه‌تیدانی حکومه‌تی هه‌رێم به پسپۆڕ و کۆمپیوته‌ر بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی کوردستان. خۆمان ئاماده كرد بو بچین بۆ ژاپۆن شه‌ڕی یه‌كێتی و پارتی له قه‌ڵازه‌وه ده‌ستی پێ كرد(1/5/1994) و به خێرایی ته‌نیه‌وه بۆ رانیه و بادینان و سلێمانی. مام جه‌لال ئه‌بو بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان منیش، وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌خلاقی، نه‌مئه‌توانی خۆم له‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بدزمه‌وه ناچار له رۆماوه له گه‌ڵی چومه سوریا و له‌وێوه بۆ توركیا و به كۆپته‌ری توركی راسته‌وخۆ بۆ هه‌ولێر (2/6/1994). یه‌كێتی له بادینان و پارتی له سلێمانی ده‌ركرا بون. به‌ڵام هێشتا هه‌ولێر پایته‌ختی حكومه‌تی هه‌رێم به تێکه‌ڵاوی به ده‌ست هێزه‌کانی یه‌كێتی و پارتیه‌وه بو.
زۆری ئه‌و ماوه‌یه من خه‌ریكی گفتوگۆ بوم له گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارتی. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌فه‌ری ئێران و توركیا و فه‌ره‌نسا و ئیرله‌نده‌م كرد. بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی رای گشتی کورد له ره‌وتی گفتوگۆکان چه‌ندین وتارم نوسی و بڵاو کرده‌وه. له ئاسۆی نزیك‌دا هه‌لی ئاشتبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی‌م نه‌ئه‌بینی. هه‌لومه‌رجی ناو یه‌كێتی‌یش " هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مام" ی جاره‌كانی تر بو.
نه‌مئه‌ویست كێشه‌ی ناوخۆ بۆ یه‌كێتی دروست بكه‌م دیسان به بێده‌نگی بۆم به جێ هێشتن. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی لێ ده‌رنه‌چێ هاوڕێ له گه‌ل مام جه‌لال به ناوی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ته‌داولی موعاره‌زه‌ی عیراقیه‌وه (اجتماعات تداولیه للمعارضه العراقیه) چوین بۆ تاران و دیمه‌شق. له‌وێوه من گه‌ڕامه‌وه بۆ له‌نده‌ن. له‌وێ دانیشتم خۆم دور راگرت بو له كاروباری یه‌كێتی. له‌و ماوه‌یه‌دا له نوسینه‌وه‌ی "دیوی ناوه‌وه‌ی روداوه‌كانی كوردستانی عیراق" له ساڵی 1975 ه‌وه تا 1988 بومه‌وه و له ژێر ئه‌م سه‌رناوانه‌دا بڵاوم كردنه‌وه:
· "له كه‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ" هاوزه‌مان له به‌رلین و له كوردستان له لایه‌ن ده‌زگای خاکه‌وه بڵاو كرایه‌وه. مسته‌فا ساڵح كه‌ریم كردی به عه‌ره‌بی و به زنجیره چه‌ند به‌شێكی له هه‌فته‌نامه‌ی "الاتحاد" ا بڵاو كرده‌وه.
· "په‌نجه‌كان یه‌كتری ئه‌شكێنن" هاوزه‌مان له به‌رلین له لایه‌ن ئاوه‌دانی و له كوردستان له لایه‌ن ده‌زگای خاکه‌وه بڵاو كرایه‌وه.
· "خولانه‌وه له ناو بازنه‌دا" هاوزه‌مان له به‌رلین له لایه‌ن ئاوه‌دانی و له كوردستان له لایه‌ن ده‌زگای خاکه‌وه بڵاو كرایه‌وه. شێرزاد شێخانی كردی به عه‌ره‌بی به‌ڵام له به‌ر هۆی سیاسی ئه‌و كاته‌ی گفتوگۆی یه‌كێتی – پارتی بڵاوم نه‌كرده‌وه.
جگه له‌مانه كه تێكه‌ڵاو بون له بیره‌وه‌ری و دۆكۆمێنت چه‌ند كتێبی ترم ئاماده كرد له‌وانه:
· "سه‌رده‌می قه‌ڵه‌م و موراجه‌عات" له سلێمانی به کوردی و محه‌مه‌د ساڵح گه‌ڵاڵی کردی به عه‌ره‌بی و بڵاوکرایه‌وه.
· "میرایه‌تی بابان له نێوان به‌رداشی رۆم و عه‌جه‌م‌دا" له هۆله‌ندا و سلێمانی بڵاو کرایه‌وه.
· "له په‌راوێزی مێژوه‌كانی ئه‌رده‌ڵان‌دا" له سلێمانی بڵاوکرایه‌وه.
ئه‌و چه‌ند جاره‌ی له له‌نده‌ن بوم مانه‌وه‌ی خۆمم به كاتی دانابو. ئه‌گه‌رچی چه‌ند سه‌فه‌رێكم كرد بۆ سوید، ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا، ئه‌مه‌ریكا... به‌ڵام هه‌وڵم دا زۆرترین كه‌ڵك له‌و هه‌له وه‌ربگرم، به تایبه‌تی بۆ نوسین. پێم وایه ئه‌و خزمه‌ته‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا له بواری نوسین‌دا به رۆشنبیری و مێژوی كوردم كردوه هیچی كه‌متر نیه له‌و خزمه‌ته‌ی، ئه‌گه‌ر به خزمه‌ت بژمێردرێ، له بواری سیاسی و پێشمه‌رگه‌یی‌دا، كردومه.
*
له دوای راپه‌ڕینه‌وه بڕیارم دا بو، هه‌ر کات له گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی توشی ناکۆکی قوڵ و کێشه‌ی ئاڵۆزی سیاسی ببم ، له باتی ئه‌وه‌ی ململانێ‌یان له گه‌ڵ بکه‌م، که له‌وانه بو ببێته هۆی پێکادانی چه‌کدار، له به‌رده‌میان دا به هێمنی و بێده‌نگی بکشێمه‌وه. له به‌ر ئه‌وه هه‌میشه چاوه‌ڕێ بوم له هه‌لومه‌رجێكی گونجاو‌دا بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان. سه‌ره‌نجام بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌م دا. ئه‌م جاره‌یان كه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌م دا، یه‌كێتی له هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێم، ده‌ركرابو. حكومه‌ته‌كه‌ی و مه‌كته‌بی سیاسیه‌كه‌ی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی و فه‌رمانده‌كانی به ئاواره‌یی له سلێمانی بون.
*
له له‌نده‌نه‌وه بۆ قه‌ڵاچوالان
دلێری سه‌ید مه‌جید خێزانه‌كه‌ی له له‌نده‌ن ئه‌ژیا هات بو بۆ سه‌ردانی ئه‌وان و له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بو. رێككه‌وتین پێكه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه. له كۆتایی شوباتی 1999 دا له فڕۆكه‌خانه‌ی هیترۆ یه‌كمان گرته‌وه و به‌ره‌و تاران فڕین له فرودگای میهراباد نیشتینه‌وه. له ئوتێلێكی تاران دابه‌زین. ئه‌وده‌م به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی بو له تاران.
له تاران به پێویستم زانی ئیستێك بكه‌م. چونکه ده‌رباره‌ی رۆیشتنه‌وه‌م بۆ كوردستان پێشتر ئاگاداری مام جه‌لال یا كه‌سێكی تری م س م نه‌كرد بو. خۆم سه‌ربه‌خۆ بێ پرس و رای ئه‌وان بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌م دا بو. گه‌ڕانه‌وه‌ی كتوپڕ و له ناكاو له‌وانه بو خراپ لێك بدرێته‌وه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێشوازی کاربه‌ده‌ستانی حیزب و حکومه‌ت و کۆکردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌کان و خوێندکارانی زانکۆ و قوتابخانه‌کان و پێشمه‌رگه و کادره‌کانی حیزب.. بوبو به عاده‌ت. له گه‌ڵ دلێر رێك كه‌وتم من له تاران بمێنمه‌وه. ئه‌و بۆ گه‌یاندنی په‌یامێكی من سه‌ردانی مام جه‌لال بكا له قه‌ڵاچوالان. وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌م بۆ بهێنێته‌وه بۆ تاران. ئه‌وسا بڕیار بده‌م بڕۆمه‌وه بۆ كوردستان یان بگه‌ڕێمه‌وه بۆ له‌نده‌ن.
په‌یامه‌كه‌م ئه‌مه بو: من ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردستان. به ته‌ما نیم هیچ پله و پایه‌یه‌ك له یه‌كێتی و له حكومه‌ت‌دا وه‌ر بگرم. ئه‌مه‌وێ له كوردستان بژیم و پشتیوانی ئه‌و ئه‌بم. نامه‌وێ پێشوازی حیزبی یا حكومه‌تی بكرێم. ئه‌مه‌وێ به بێده‌نگی بێمه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌وجۆره رازیه ئه‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌گه‌رنا بلیته‌كه‌م بۆ دوسه‌ره ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ له‌نده‌ن. ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی ناخی دڵم بو.
دلێر له لای مام جه‌لاله‌وه هاته‌وه تاران. وتی مام جه‌لال ئه‌ڵێ وڵات وڵاتی خۆیه‌تی خۆی چۆن حه‌ز ئه‌كا وا ئه‌كه‌ین. به‌ڵام نه ئه‌وه‌ی ئه‌و داوای كردوه و نه ئه‌وه‌ی من به ته‌مای بوم. كه هاته‌وه با ماوه‌یه‌ك میوانی من بێت.
دلێر حه‌زی به گه‌ڕانه‌وه‌ی من و نزیكبونه‌وه‌ی من بو له مام جه‌لال. ئینجا په‌یامه‌كه‌ی منی چۆن به مام جه‌لال گه‌یاند بو و په‌یامه‌كه‌ی مام جه‌لال چی بو بۆ من، وه‌كو خۆی برد بوی و هێنابوی، یان خۆیشی ترش و خوێ‌ی پێوه كرد بو، ئه‌وه مه‌گه‌ر خۆی بزانێ. چونكه مام جه‌لال نامه‌یه‌كی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی بۆ نوسی بوم ، له گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ی من‌دا هه‌ندێ جیاواز بو. ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
برای د‌ێرین و هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویستم كاكه نه‌وه‌ی به‌ڕێز
سڵاوێكی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌رم
زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنه‌وه‌تان ده‌كه‌م بۆ كوردستانی رزگار كه له سه‌ره‌تای ژیانته‌وه له‌بۆی خه‌باتت كردوه‌و هیچیشت له ژیان و خۆشی و فیداكاری لێ چاو نه‌بوه و لێت نه‌گرتۆته‌وه. پڕ به‌دڵیش شاد بوم و له ناخی دڵه‌وه گه‌شامه‌وه، به‌وه‌ی كه بڕیارتان داوه له په‌نا و له گه‌ڵ برای دێرینی خۆت درێژه به‌و خه‌باته بده‌یته‌وه كه هه‌مو لاوێتیت له سه‌ر داناوه، به راستی یه‌كێك بووه له خه‌به‌ره هه‌ره خۆش و دڵشادكه‌ره‌كان.
زۆر به‌خێر بێیته‌وه سه‌ر چاوان. بێ‌گومان وه‌ك هه‌میشه كاكی خۆشت هاوخه‌بات و هاوكار و هاریكارت ده‌بێت و هیچیشی لێت چاونابێت. به‌وپه‌ڕی برایه‌تیه‌وه رێزی شایسته‌ی خۆشت لێ ده‌گیرێت.
دوباره به‌خێربێیته‌وه‌و هه‌ر بژی بۆ
گه‌له‌كه‌مان و یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان و
برای دڵسۆز و دێرینتان مام جه‌لال
12 / 3 / 1999
*
پاش ئه‌وه‌ی دو حه‌فته له تاران مامه‌وه به فرۆكه به رێ كه‌وتم بۆ كرماشان. دیاری گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی بو له كرماشان. رۆژی 15 ی 3 ی 1999 له كرماشانه‌وه به ئۆتۆمۆبیل بۆ ده‌روازه‌ی په‌روێز خان و له په‌روێز خانه‌وه بۆ قه‌ڵاچوالان، وه‌كو مام جه‌لال دای نابو.
رۆژی دوایی "كوردستانی نوێ" له ژ 1823 ی رۆژی 16 ی 3 ی 1999 دا هه‌واڵه‌كه‌ی به‌م جۆره گێڕایه‌وه:
"هه‌ڤاڵ نه‌وشیروان گه‌یشته‌وه سلێمانی
"پێش نیوه‌ڕۆی 15/3/1999، سه‌عات 10 هه‌ڤاڵ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان گه‌یشته‌وه په‌روێزخان و له‌وێ به ناوی هه‌ڤاڵ مام جه‌لاله‌وه له لایه‌ن عومه‌ر فه‌تاح و له لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی به ناوی مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه و له لایه‌ن هه‌ڤاڵ جه‌لال جه‌وهه‌ره‌وه به ناوی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه و هه‌ڤاڵ نازم كه‌ركوكی به ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه به گه‌رمی به‌خێرهاتنی لێ كرا.
"پاشان به ڕێز و ته‌قدیره‌وه به رێ كران به‌ره‌و قه‌ڵاچوالان، له عه‌ربه‌تیش له لایه‌ن هه‌ڤاڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د تۆفیق و حاكم قادر حه‌مه جان و هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاویه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێ كرا.
"له كاتی نیوه‌ڕۆش‌دا كه گه‌یشته قه‌ڵاچوالان له لایه‌ن هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و هه‌ڤاڵ د كه‌مال فوئاد و هه‌ڤاڵانی تری مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی سه‌رۆكی حكومه‌ت و چه‌ندین وه‌زیری كابینه‌كه‌یه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێ كرا.
"پاشان هه‌مویان پێكه‌وه نانی نیوه‌ڕۆیان له سه‌ر خوانی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال خوارد.
"هه‌مو هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی به گه‌رمی پێشوازییان له كاك نه‌وشیروان كرد و به گه‌رمی به‌خێرهاتنیان كرد هه‌ڤاڵ مام جه‌لالیش به ناوی ی ن ك و ه پ ك – ه‌وه زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ نه‌وشیروانی خه‌باتگێڕی د‌ێرین و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ی ن ك و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان و ئه‌ندامی دێرینی مه‌كته‌بی سیاسی ی ن ك كرد و هیوای خواست وه‌ك هه‌میشه هه‌مو هێز و توانا و هۆش و زانیاری خۆی له پێناوی ئامانجه دێرینه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌دا بخاته گه‌ڕ."
*
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ نه‌یئه‌توانی هه‌واڵی له‌م بابه‌ته له خۆیه‌وه، بێ ره‌زامه‌ندی مام جه‌لال، بنوسێ. من نه نمایشه‌كه‌م پێ خۆش بو نه ئه‌و هه‌واڵه. حه‌زم ئه‌كرد وه‌كو خه‌ڵكی ئاسایی چۆن به بێده‌نگی رۆیشت بوم به بێده‌نگی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی قسه و كار و جموجوڵم هه‌بێ. چونكه ئه‌و نمایشه و ئه‌و هه‌واڵه، به بێ ویست و ئاره‌زوی خۆم، جۆرێ له "ئیلتیزام" ی سیاسی به سه‌رم‌دا ئه‌سه‌پاند. دوای ئه‌وه‌ی دو رۆژ له قه‌ڵاچوالان مامه‌وه ئیزنم خواست و گه‌ڕامه‌وه بۆ سلێمانی.
*
ململانێ‌ی ناو یه‌كێتی
مه‌كته‌بی سیاسی پێك هاتوه له‌م ئه‌ندامانه:
كۆسره‌ت ره‌سول، جه‌بار فه‌رمان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، قادری حاجی عه‌لی، ئه‌رسه‌لان بایز، عومه‌ر فه‌تاح، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، جگه له‌مان كه پاشماوه‌ی ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی‌ین، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و عومه‌ری حاجی عه‌بدوڵا، كه له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م‌دا وازیان هێنا بو، مام جه‌لال هێناونێتیه‌وه بۆ ناو م س. هه‌روه‌ها:
شێخ محه‌مه‌دی شاكه‌لی، ره‌سول مامه‌ند، له دوای كۆنگره‌ی یه‌كه‌م مام جه‌لال له ئه‌نجامی رێككه‌وتنێكی سیاسی‌دا له گه‌ڵ به‌شێکی حیزبی سۆشیالیست دا هه‌ردوكیانی هێناوه‌ته ناو م س. كاك ره‌سول كۆچی دوایی كرد. شێخ محه‌مه‌د ماوه‌ته‌وه.
مه‌لا به‌ختیار، عیماد ئه‌حمه‌د، له دوای كۆنگره‌ی یه‌كه‌م مام جه‌لال له ئه‌نجامی رێككه‌وتنێكی سیاسی‌دا له گه‌ڵ به‌شێکی حیزبی زه‌حمه‌تکێشان هه‌ردوكیانی هێناوه‌ته ناو م س.
به‌نده‌ش، كه له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م دا له سه‌ر داوای مام جه‌لال، له گه‌ڵ د فوئاد مه‌عسوم و د كه‌مال فوئادا بێ ئه‌وه‌ی به فیلته‌ری هه‌ڵبژاردن‌دا تێ بپه‌ڕین، به بیانوی ئه‌وه‌ی له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بوین، بۆ ئه‌ندامه‌تی سه‌ركردایه‌تی به چه‌پڵه‌ڕێزان هه‌ڵبژێردراین.
مام جه‌لال زیره‌كانه مه‌كته‌بی سیاسی داناوه. ئه‌وانه چه‌ند ده‌سته‌به‌ند و كه‌سایه‌تی جیاوازن به ده‌گمه‌ن هه‌مویان له سه‌ر كێشه‌یه‌ك ئه‌توانن پێك بێن. هه‌میشه پێویستیان به مام جه‌لال ئه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی‌یان له نێوان‌دا رابگرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێ ره‌نگه نه‌توانن ئێواره‌یه‌ك، له هیچ بۆنه‌یه‌ک دا شایی بێ یا شیوه‌ن، پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه.
كۆسره‌ت و جه‌بار ناكۆكن. هه‌ر كه‌سه‌یان داروده‌سته‌ی خۆی هه‌یه. هه‌ركه‌سه‌یان ئه‌یه‌وێ پێگه‌ی خۆی به‌هێز و ئه‌وی تر لاواز بكا. كۆسره‌ت كار ئه‌كا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می حكومه‌ته، ئاوه‌هاش ببێته كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی.
كه‌مال فوئاد و فوئاد مه‌عسوم و عومه‌ر فه‌تاح و ئه‌رسه‌لان بایز، شێخ محه‌مه‌دی شاکه‌لی و مه‌لا به‌ختیار و عیماد ئه‌حمه‌د، له ناو رێكخراو و كادره‌كانی یه‌كێتی‌دا پێگه و پشتیوان و لایه‌نگریان که‌مه. مام جه‌لال ده‌ستی گرتون و ئه‌وانیش ده‌ستیان به مام جه‌لاله‌وه گرتوه، له هه‌مو شتێك دا پشتی ئه‌گرن.
كۆسره‌ت و جه‌بار پێ‌یان وایه من له سه‌ر داوای مام جه‌لال و بۆ پشتیوانی له‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌واندا هاتومه‌ته‌وه و، ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی میوانی ئه‌و بوم له قه‌ڵاچوالان خه‌ریكی دانانی نه‌خشه و پیلان بوین دژی ئه‌وان. زۆر به توندی كه‌وتنه دژایه‌تی من. راستیه‌كه‌ی ئه‌وان خۆ‌یان به‌دگومان بون ئه‌گینا ئه‌و چه‌ند رۆژه هیچ باسێكی سیاسی‌مان نه‌كرد بو، هیچ نه‌خشه و پیلانێكیشمان دانه‌نا بو دژی ئه‌وان. مام جه‌لال ئاماده نه‌بو دژی ئه‌وان كار بكا یا له هیچ هه‌لومه‌رجێك‌دا ده‌ستیان لێ هه‌ڵ بگرێ یا ته‌نانه‌ت ئه‌و شتانه‌یان به رودا بداته‌وه. له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گشتی یه‌كێتی‌دا ئه‌وان دژی من پشتیوانی‌یان له مام جه‌لال كرد. ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی من له ناو یه‌كێتی‌دا لاواز بكا خۆی هه‌ردوكیانی گه‌وره كرد بو. ده‌سه‌ڵات و پاره‌ی خست بوه به‌رده‌ستیان. ئازاد و ئازای كرد بون چی ئه‌كه‌ن بیكه‌ن. بۆ راگرتنی هاوسه‌نگیی ناو یه‌كێتی پێویستی به هه‌ردوكیان و هه‌ردو ده‌سته‌به‌ندیه‌كه‌یانه.
ئه‌وه‌ی گومانی له لا دروست كردبون ئه‌وه‌بو گه‌ڕانه‌وه‌ی من هاوزه‌مان بو له گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه كه مام جه‌لال له رۆژانی 22 تا 28 ی مانگی شوبات، ده‌رباره‌ی "گه‌شه‌پێدان و بژاركردن" ی یه‌كێتی، به مه‌كته‌بی سیاسی كرد بو. ئه‌وی راستی بێ من هیچ ئاگایه‌كم له‌م كۆبونه‌وانه نه‌بو. گه‌ڕانه‌وه‌ی منیش هیچ پێوه‌ندیه‌كی به گه‌شه‌پێدان و بژاره‌وه نه‌بو. بۆ زیاتر ئاگاداری لێره‌دا هه‌واڵی كۆبونه‌وه‌كانی م س له‌و رۆژانه‌دا ده‌قاوده‌ق وه‌كو له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌دا نوسراوه رائه‌گوێزم. ئه‌وه‌نده‌ی بزانم هه‌واڵه‌كان له لایه‌ن خودی مام جه‌لاله‌وه ئاماده كراون و دوا هه‌واڵیشیان هه‌ر له لایه‌ن خۆیه‌وه دارێژراوه:
*
هه‌واڵی یه‌که‌م: كوردستانی نوێ: ژ 1808 رۆژی 23 ی 2 ی 1999.
"له كۆبونه‌وه‌یه‌ك‌دا به سه‌رپه‌رشتی سكرتێری گشتی مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری دا پێداچونه‌وه‌یه‌كی گشتی به هه‌مو ده‌زگاكانی ی ن ك بكرێ
"پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ 22 ی 2 هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، له قه‌ڵاچوالان سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان – ی كرد.
"له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له ره‌وشی سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و دوا پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی له كوردستان‌دا كرا.
"له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه تایبه‌ت بو به رێكخستنه‌وه‌ی هه‌مو ده‌زگاكانی ناو ی ن ك، بڕیار له سه‌ر پێداچونه‌وه‌یه‌كی گشتی درا، كه له سه‌ر بناغه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌مو ده‌زگاكان دامه‌زرا بێت له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه."
*
هه‌واڵی دوه‌م: كوردستانی نوێ: ژ 1809 رۆژی 24 ی 2 ی 1999.
"به سه‌رپه‌رشتی مام جه‌لال مه‌كته‌بی سیاسی درێژه به كۆبونه‌وه ئاساییه‌كانی ده‌دا
"ئێواره‌ی دوێنێ 23 ی 2 هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له قه‌ڵاچوالان سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان – ی كرد.
"له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له ره‌وشی سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و دوا پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی له كوردستان كرا.
"له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا درێژه به باس كردنی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ی ن ك و چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانیان درا، واش بڕیاره كۆبونه‌وه‌كان له رۆژانی داهاتوش‌دا درێژه‌یان هه‌بێت."
هه‌واڵی سێیه‌م: كوردستانی نوێ: ژ 1811 رۆژی 28 ی 2 ی 1999.
"له درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی‌دا بۆ گه‌شه‌پێدان و بژاركردن مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ندین بڕیاری گرنگی بۆ گه‌شه‌پێدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ركرد."
*
هه‌واڵی چواره‌م: كوردستانی نوێ: ژ 1812 رۆژی 1 ی 3 ی 1999.
"له درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی‌دا مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری دا له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌ست به بژاركردن و گه‌شه‌پێدانی ده‌زگاكانی حكومه‌ت بكرێ
"مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان له درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی خۆی‌دا به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ گه‌شه‌پێدان و بژاركردن له ناو یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان وهێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوه دیمۆكراتیه‌كان‌دا، كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ 28 ی 2 ی ته‌رخان كرد بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
"له‌م بواره‌دا مه‌كته‌بی سیاسی باسی له گه‌شه‌پێدان و بژاركردن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌دا كرد و بڕیار درا له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌ست بكرێ به بژاركردن و گه‌شه‌پێدانی ده‌زگاكانی میری خۆمان و دانانی میلاكات بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵكی شایسته بۆ شوێنی خۆ‌یان.
"هه‌روه‌ك بڕیار درا حكومه‌ت كاره خزمه‌تگوزارییه ئه‌نجامدراوه‌كانی خۆی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك رون بكاته‌وه و ده‌زگا پێویستیه‌كان بۆ گه‌شه‌كردن و هه‌ڵسوڕاندنی كاروباره‌كانی پێویستیش دابمه‌زرێنێت.
"هه‌روه‌ها بودجه‌ی میریی خۆشمان رێكوپێكتر دابندرێته‌وه و پلانی راستوڕه‌وا بۆ گومرگ و باجه جیاجیاكان دابندرێت و هه‌وڵ بدرێت له بنه‌ڕه‌ته‌وه، دزی و راووڕوت و به‌رتیل خواردن و زێده‌مه‌سره‌فی له ناو ده‌زگاكان‌دا نه‌هێڵدرێ."
*
خۆزگه که‌سێک ئه‌م هه‌واڵانه و وتاره درێژه‌کانی مام جه‌لالی شی ئه‌کرده‌وه و هه‌ڵی ئه‌سه‌نگاندن و، به‌راوردی ئه‌کردن له گه‌ڵ روداوه‌کانی سه‌رئه‌رز تا ده‌رئه‌که‌وت له‌و بڕیار و به‌ڵێنانه چه‌ندیان جێبه‌جێ کراون و، چه‌ندیان هه‌ر قسه‌ی روت بون و هه‌رزو پشت گوێ خراون و له بیر چونه‌ته‌وه.
11/25/2009
2. هه‌وڵی ریفۆرم
ناڕه‌زایی خه‌ڵك
له‌وه‌تی هاتومه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه جیا جیاكانی كوردستانی عیراق، هه‌ر له ئاواره‌كانی زاخۆ و هه‌ولێره‌وه تا سه‌رۆكی عه‌شیره‌ته‌كانی كفری هاتونه‌ته لام، ئه‌گه‌رچی هه‌مویان به ناوی به خێر هاتنه‌وه هاتون به‌ڵام هه‌مویان كه‌م و زۆر ناڕه‌زایی ده‌رئه‌بڕن، باس له چاككردنی هه‌لومه‌رجی كوردستان ئه‌كه‌ن. به گشتی هیوایه‌كی زۆریان هه‌یه من ده‌ورێكی كاریگه‌ر بگێڕم له چاككردنی باری وڵات‌دا.
له ناو ئه‌وانه‌دا كه بینیومن: بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، عه‌لی باپیر، شێخ محه‌ممه‌دی به‌رزنجی، محه‌ممه‌د بابان و مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، هه‌ردو وه‌زیری ئه‌وقاف و عه‌دل. نه‌هزه‌ی ئیسلامی. محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود و عه‌بدولخالق هه‌ورامی و سۆسیالیستی دیموكراتی. قادر عه‌زیز و زه‌حمه‌تكێشان. سورچیه‌كان و پارێزگاران. به‌هادین نوری و دیموكراتیخوازان. به‌ختیار زه‌نگه‌نه و كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. حیزبی شیوعی كوردستان. كۆمۆنیستی كرێكاری.
ناڕه‌زایی خه‌ڵك له‌وانه ئه‌ندام و كادر و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له سه‌ر چیه؟ چیه ئه‌وه‌ی كه‌مایه‌سی تێ كه‌وتوه و پێویستی به ڕاست كردنه‌وه هه‌یه؟ ئه‌یانه‌وێ چی چاك بكرێ؟ ئه‌گه‌ر چه‌وتی و خوار و خێچییه‌ك هه‌بێ له كوێ دایه؟ ئه‌بێ له كوێ وه ده‌س به ڕاستكردنه‌وه بكرێ؟
كه‌وتمه دوی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و میكانیزمی جێبه‌جێ كردنیان. له گه‌ڵ شاره‌زایانی وه‌زاره‌ت و دائیره‌كان و پسپۆڕی بواری جیاوازی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گفتوگۆم كرد. هه‌وڵم دا زۆرترین زانیاری كۆ بكه‌مه‌وه، خه‌له‌له‌كان دیاری بكه‌م، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بده‌م.
*
گفتوگۆیه‌كی دوقۆڵی
9 ی 4 ی 1999 هه‌ینی:
نیوه‌ڕۆ بۆ فراوین به كۆمه‌ڵ، مام جه‌لال و زوربه‌ی ئه‌ندامانی م س میوانی كۆسره‌ت بوین. دوای هاتنه‌وه‌م بۆ سلێمانی ئه‌وه یه‌كه‌مین جار بو له گه‌ڵ مام جه‌لال یه‌كتری ببینینه‌وه.مام جه‌لال وتی: بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌ت و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ قسه بكه‌ین ئێواره دێم بۆ سه‌ردانت.
ئێواره‌كه‌ی هات و به دو قۆڵی له ماڵه‌كه‌ی خۆمان دانیشتین. له دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ كوردستان ئه‌مه یه‌كه‌مین جار بو پێكه‌وه بۆ باسی سیاسی كۆ ببینه‌وه.
وتی: "ئه‌وه چه‌ند رۆژێكه گه‌ڕاویته‌وه سلێمانی، حه‌ساویته‌وه، خه‌ڵكی زۆرت بینوه، ئیستا ئه‌ڵێ‌ی چی؟"
وتم: "ئه‌و ماوه‌یه‌ی هاتومه‌وه زۆر كه‌س هاتون بۆ لام، بواری كه‌سم نه‌داوه ماڵه‌كه‌م بكا به دیواخانی هێرش بۆ سه‌ر یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی، به‌ڵام هه‌ندێ شتم له قسه‌كانیان ده‌رهێناوه. شوێنی تۆ له ناو خه‌ڵك دا به‌هێزه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ئه‌و بژاره‌ی ده‌ستت پی كردوه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نی. ئه‌وه‌ی من بۆم ساخ بۆته‌وه خه‌ڵك له دو شت زۆر ناڕازین:
یه‌كه‌میان، ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌ی له نێوان ژیانی كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی و خه‌ڵك دا هه‌یه.
دوه‌میان، ئه‌و فه‌ساده زۆره‌ی له‌م حكومه‌ته‌دا دروست بوه، هیچ ئیشێ بێ واسیته و مه‌حسوبیه‌ت، ناڕوا. فه‌ساد له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دایه، ئه‌گه‌ر هه‌مو كادره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواره‌وه‌ش لاببرێ ئه‌گه‌ر ده‌سكاری سه‌ره‌وه نه‌كرێ هیچ سودێكی نیه. خه‌ڵك ئه‌پرسن:
مام جه‌لال خۆی دز نیه ئه‌ی بۆچی دزی له‌مانه قبوڵ ئه‌كا؟
مام جه‌لال خۆی داوێنپیس نیه ئه‌ی بۆچی داوێنپیسی له‌مانه قبوڵ ئه‌كا؟
مام جه‌لال خۆی پیاوێكی قانونیه بۆچی بێ قانونی له‌مانه قبوڵ ئه‌كا؟
تۆ كه‌سی یه‌كه‌می، ئۆباڵی مێژویی له ئه‌ستۆی تۆدایه، ئه‌گه‌ر حوكمڕانی یه‌كێتی باش و سه‌ركه‌وتو بێ پاشه‌ڕۆژ ستایشی تۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر خراپ و شكستخواردو بێ قسه به تۆ ئه‌ڵێن..."
پێشتر چه‌ند جارێ به‌ر له‌وه‌ی كوردستان به جێ بهێڵم و دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند جارێ له ئه‌وروپا به راشكاوی ئه‌م بابه‌تانه‌م له گه‌ڵ باس كرد بو، هه‌مو جار به‌ڵێنی چاككردنی ئه‌دا به‌ڵام هیچ جارێ به جێ‌ی نه‌ئه‌هێنا.
قسه‌كانی منی به دڵ نه‌بو، حه‌زی نه‌ئه‌كرد باسی لایه‌نه ره‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ببیستێ، حه‌زی ئه‌كرد باسی ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتن و لایه‌نه باشه‌كانی بۆ بكه‌م، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا قسه‌كانی سه‌لماند.
وتی: "هه‌قیانه، تۆش یارمه‌تیم بده وه‌ره بۆ كۆبونه‌وه‌كانی م س، چاكیان ئه‌كه‌م."
وتم: "ئه‌گه‌ر تۆ چاكی بكه‌ی من سه‌رباز ئه‌بم له له‌شكره‌كه‌دا."
وتی: "تۆ سه‌رباز نابی جه‌نه‌راڵ ئه‌بی."
كوێر تا ئه‌مرێ به ته‌مای چاوه. منیش ئومێدێكم له لا زیندو بوه‌وه، ئه‌گه‌رچی زۆر كز و لاواز بو، به‌ڵام ئومێد بو. پیره‌مێرد ئه‌ڵێ: "شه‌وێ پیاوێ له به‌فرا ما، نه‌مرد، ئاگرێكی دوری دی..."
*
پاشاگه‌ردانی هه‌رێمگیر
سیسته‌می كاری حكومه‌تی و حیزبی و پێشمه‌رگه‌یی له قه‌ڵه‌مڕه‌وی یه‌كێتی‌دا به جۆرێ رێك خراوه هه‌ر لایه بۆ خۆی شتێكی سه‌ربه‌خۆیه له‌وی تر.
كۆسره‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می ناو حكومه‌ته.
جه‌بار فه‌رمان جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می ناو پێشمه‌رگه خۆیه‌تی.
مه‌كته‌بی سیاسی قه‌واره‌یه‌كی روكه‌شه، پێك هاتوه له چه‌ند ئه‌ندامێكی بێكار و، چه‌ند به‌رپرسی مه‌كته‌ب و چه‌ند وه‌زیرێ.
وه‌زیره‌كان له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دا له كاروباری وه‌زاره‌ته‌كانی یه‌كتری ناپرسنه‌وه و هه‌قیان به سه‌ر یه‌كتریه‌وه نیه.
ئه‌ندامانی م س له كۆبونه‌وه‌كانی م س دا له كاروباری مه‌كته‌به‌كانی یه‌كتری ناپێچنه‌وه هه‌قیان به سه‌ر یه‌كتریه‌وه نیه.
له سه‌رو ئه‌مانه‌وه كه‌سێ یا دامه‌زراوێ نیه هه‌مویان به یه‌كه‌وه گرێ بدا و له كاروباره‌كانیان بپرسێته‌وه.
مام جه‌لال، سكرتێری گشتی، كه به پێ‌ی پێڕه‌وی ناوخۆ به‌رپرسی هه‌مویانه، به زۆری خه‌ریكی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه و بازرگانی و قۆنته‌رات و لیوا تایبه‌تیه‌كانی خۆی و كۆبونه‌وه‌ی فراوانی بێ سودی به‌رده‌م شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه.
داهاتی حكومه‌ت له تاریكی ته‌واو دایه جگه له كۆسره‌ت و وه‌زیری دارایی و چه‌ند كارمه‌ندێكی پێوه‌ندیدار كه‌سی كه نازانێ چه‌نده و چی لێ ئه‌كرێ و چۆن سه‌رف ئه‌كرێ.
به فیڕۆدانی دارایی گشتی و پێڕه‌وی نه‌كردنی پێوانه‌ی قانونی له دابه‌شكردنی وه‌زیفه و پاره و زه‌وی و خان‌و و، پێڕه‌وی نه‌كردنی یه‌كسانی له ره‌فتاركردن له گه‌ل هاوڵاتی‌یان‌دا بۆته دیارده‌یه‌كی زه‌ق و دزێوی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی:
- هه‌زاران كه‌س دامه‌زرێنراون بێ ئه‌وه‌ی دائیره‌كانی حكومه‌ت پێویستی پێ‌یان بێ. هه‌زارانیان "به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان" واته بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجی قانونی‌یان تێ‌دا بێ و به سه‌دانیان به "شه‌هاده‌ی ساخته" به پله‌ی تایبه‌تی و به‌رز دامه‌زرێنراون.
- سه‌دان خانوی حکومه‌تی، كه هه‌ندێكیان خانوی وه‌زیفه‌ن، دراوه به كه‌سانی ناموسته‌حه‌ق و زۆری تاپۆ كراوه له سه‌ریان یا فرۆشتویانه‌ته‌وه.
- قۆنته‌رات دراوه به كه‌سانێ كه نه به‌ڵێنده‌رن و نه بازرگانن. هه‌ندێ له‌مانه قۆنته‌راته‌كان ئه‌فرۆشنه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی قۆنته‌راته‌كه ده‌ستاوده‌ست ئه‌كا و هه‌ركه‌سه به‌شه قازانجی خۆی لێ وه‌رئه‌گرێ. چۆنایه‌تی پرۆژه‌كان خراپ و هه‌ندێكی ته‌واو ناكرێ.
- هه‌زاران پارچه زه‌وی دابه‌ش كراوه به سه‌ر كه‌سانی جۆراوجۆردا، به ناوی پێشمه‌رگه و كادر و تێكۆشه‌ری د‌ێرین و كه‌سوكاری شه‌هید... هه‌ندێكیان به درۆ ئه‌و ناوه‌یان له خۆ‌یان ناوه و، هه‌ندێكیان خانویه‌ك و پارچه‌یه‌ك زه‌وی یا زیاتر و هه‌ندێك به ناوی خۆی و هاوسه‌ر و مناڵه‌كانیه‌وه چه‌ندین پارچه زه‌وی‌یان وه‌رگرتوه و فرۆشتویانه‌ته‌وه.
- سه‌دان ملیۆن دینار ئه‌درێ به‌موبه‌و و سه‌دان ئۆتۆمۆبیل بۆ ئه‌موئه‌و ئه‌كڕدرێ بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێپرسینه‌وه یا چاودێریه‌كی دارایی به دواوه بێ.
- ده‌ستی گه‌نده‌ڵی گه‌یشتۆته ده‌زگا زانستی و قه‌زاییه‌كان.
به سه‌دان خوێندكار "به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان" له كۆلێجه‌كانی زانكۆی سلێمانی و له خوێندنی باڵای بواری جۆراوجۆر به "قبول خاص" وه‌رگیراون و، راگری كۆلێج و سه‌رۆكی به‌شه‌كان بێ گوێدانه پێوه‌ری زانستی و قانونی دائه‌نرێن و لائه‌برێن.
به ده‌یان دادوه‌ر و جێگری داواكاری گشتی، بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجه قانونیه‌كانیان تێ‌دا بێ، له دادگا و دائیره‌كان‌دا دامه‌زرێنراون.
له‌م پاشاگه‌ردانیه‌دا كه مام جه‌لال ناوی ناوه "ته‌خشان و په‌خشان" گوێ نه‌دراوه‌ته یه‌كسانی هاووڵاتی‌یان، ته‌نانه‌ت یه‌كسانی ئه‌ندامانی یه‌كێتی، هه‌موی له سه‌ر بنچینه‌ی مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت بۆ كڕینی دڵسۆزی و گوێڕایه‌ڵی سودمه‌نده‌كانه.
*
ئه‌و سیسته‌می كاره‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت، که ته‌نیا سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی کارگێڕی و جێبه‌جێ کردنه، له ماوه‌ی 7 ساڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌دا، دایهێناوه، بناغه‌كانی به جۆرێ داڕشتوه، گه‌نده‌ڵی (مه‌حسوبیه‌ت، مه‌نسوبیه‌ت، به‌دبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی کارگێڕی ودارایی حکومه‌ت بۆ قازانج و ئاره‌زوی تایبه‌تی) كردوه به نه‌ریتێكی ئاسایی و قانونیی به‌ڕێوه‌بردنی داووده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – ئیداره‌ی سلێمانی.
*
حه‌فته‌ی چه‌ند جارێ له گه‌ڵ كۆسره‌ت یه‌كتر ئه‌بینین. پێكه‌وه ئه‌چین بۆ گه‌ڕان و پیاسه و سه‌ردان. چه‌ند جارێ قسه‌م له گه‌ڵ كرد، باسی ناڕه‌زایی خه‌ڵك و خراپی شێوه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌یم بۆكرد. شتی وا نه‌ك ناسه‌لمێنێ، به‌ڵكو زۆری پێ ناخۆشه باسی ئیسلاح و چاککردن و ریفۆرمی ده‌زگای كارگێڕی و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێمی له گه‌ڵ بكه‌ی. پێ‌ی وایه هه‌مو قسه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته دژایه‌تیه له گه‌ڵ ئه‌و و هه‌ر چاكسازیه‌ك له هه‌ر ده‌زگایه‌ك‌دا بكرێ پیلانگیڕانه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و.
*
نامه بۆ مام جه‌لال
28 ی 5 ی 99:
زۆر جار كه ده‌رباره‌ی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی گرنگ له گه‌ڵ مام جه‌لال قسه‌م ئه‌كرد داوای لێ ئه‌كردم ره‌ئی خۆمی به نوسین بۆ بنێرم به تایبه‌تی چونكه من زو زو نه‌مئه‌بینی. دوای ئه‌وه‌ی نا‌ئومێد بوم له‌وه‌ی به هاوكاری له گه‌ڵ كۆسره‌ت هیچ چاكسازیه‌ك بكرێ په‌نام بۆ مام جه‌لال برد و ئه‌م نامه‌یه‌م بۆ نوسی:
برای گه‌وره و به‌ڕێزم مام جه‌لال
سڵاوێكی گه‌رم
هیوادارم هه‌ر له خۆشی دا بی
لام وایه خۆت له هه‌مو كه‌س چاكتر ئاگاداری كاروباره‌كانی ناو ده‌رونی یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێمی و، ململانێ‌ی ناڕه‌وا و نادروستی ده‌سته و تاقم و كه‌سانێكی جۆراوجۆر ئه‌بیستیه‌وه، بێ‌گومان ئه‌مه‌ش كارێكی خراپ ئه‌كاته سه‌ر نفوز و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و، له ململانێ‌ی ستراتیجی دا له گه‌ڵ پارتی له لایه‌ك و له گه‌ڵ به‌عس له لایه‌كی تره‌وه له ئێستا و له پاشه‌ڕۆژدا لاواز و بێ هێزی ئه‌كا. جێگه‌ی داخه زۆری سه‌ركرده و كادره‌كانی یه‌كێتی به‌ربونه‌ته گیانی یه‌كتری و، به‌شێكی گرنگی تواناكانیان له‌م پێناوه‌دا به فیڕۆ ئه‌ده‌ن. بۆیه به پێویستم زانی بۆ ده‌رچونێكی سه‌لامه‌ت له‌م گیروگرفته ناله‌باره هه‌ندێ بیروبۆچونی خۆمتان عه‌رز بكه‌م. هیوادارم كه‌ڵكێكی هه‌بێ.
1. هۆی سه‌ره‌كی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی دروست بون به بۆچونی من ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ: یه‌كه‌م، لێ نه‌پرسینه‌وه و محاسه‌به نه‌كردنی هیچ كاربه‌ده‌ست و به‌رپرسێ، له سه‌ر هیچ لادانێ ته‌نانه‌ت له سه‌ر هیچ تاوانێ، له هیچ ئاستێكی به‌رز یان نزم دا، ئه‌مه‌یش جۆرێ له لادان و پاشاگه‌ردانی خوڵقاندوه، هه‌لپه‌رست و مشه‌خۆره‌كان به ئاره‌زوی خۆ‌یان كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرتوه. دوه‌م، نه‌بونی ناوه‌ندێكی یه‌كگرتوی بڕیاردان. ده‌زگا گرنگه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان به پێ‌ی بۆچونی خۆی بڕیار ئه‌دا، له به‌ر ئه‌وه زۆر جار نه‌ك هه‌ر هاوئاهه‌نگ نابن و ته‌واوكه‌ری یه‌كتری نابن، به‌ڵكو ته‌گه‌ره له كاره‌كانی یه‌كتر ئه‌ده‌ن.
پێم وایه چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گیرۆگرفتانه‌ش شتێ نیه له كردن نه‌یه‌ت به‌ڵكو كارێكی ممكن و پێویسته بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی ناو یه‌كێتی و، گێڕانه‌وه‌ی گیانی هاوكاری و ته‌بایی و ڕێزگرتنی یه‌كتری و، یه‌كێتی بیر و كار بۆ ڕیزه‌كانی.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به پێویستی ئه‌زانم پێشنیاره‌كانی خۆمت بۆ بنوسم.
2. ده‌زگا گرنگه حكومه‌تی و حیزبیه‌كانی ئێستای یه‌كێتی بریتین له: وه‌زاره‌ت، مه‌کته‌بی سیاسی، فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه، مه‌كته‌بی ڕێكخستن، مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن، ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كان.
3. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌م ده‌زگایانه له ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كان دا هاو ئاهه‌نگ بن و، به ڕێكوپێكی كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن چاك وایه هه‌مو حه‌فته‌یه‌ك یان دو حه‌فته جارێك خۆت كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له گه‌ڵ بكه‌یت به هه‌مو كاره‌كانیان دا بچیته‌وه و ته‌علیماتی پێویستیان بده‌یتێ و به‌رنامه‌ی كاری ڕۆژانی داهاتویان بۆ دیاری بكه‌یت و، له كۆبونه‌وه‌ی داهاتودا لێیان بپرسیته‌وه كه ئاخۆ ئیشه‌كان چه‌ندی جێبه‌جێ كراون و چه‌ندی جێبه‌جێ نه‌كراون.
4. ئامۆژگاری و هه‌ڕه‌شه و توڕه‌بون به ته‌نیا به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی كاروباره‌كان ڕاست بكرێنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌بێ هه‌ندێ ئیجرائاتی قانونی و حیزبیشیان له گه‌ڵ بێ، وه‌كو لابردن و دابه‌زاندن و گوێزانه‌وه و جێ پێ‌گۆڕین و، له هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌تی دا دران به مه‌حكه‌مه‌ی حكومه‌تی.
5. ئامۆژگاری و ئیجرائاته‌كان چه‌ندی به هێمنی و به بێ توڕه بون ئه‌نجام بدرێن باشتر و كاریگه‌رتر ئه‌بێ.
6. ئه‌م كۆبونه‌وانه چه‌ند ئه‌نجامێكی باشیان ئه‌بێ، له پێش هه‌مویانه‌وه كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و بڕیاردان و سزادان له یه‌ك ده‌س دا و یه‌كخستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی فه‌رمان و ئامۆژگاری و ته‌علیمات له یه‌ك سه‌رچاوه‌دا، له ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش دا ئه‌م ده‌زگایانه ئیتر ناتوانن پێچه‌وانه‌ی یه‌كتری كار بكه‌ن و كار له یه‌كتری تێك بده‌ن، به‌ڵكو ئه‌وسا وه‌كو چه‌ند تیپێكی یه‌ك له‌شكر بۆ جێبیه‌جێ كردنی یه‌ك ئامانج كار ئه‌كه‌ن.
له كۆتایی دا سه‌ركه‌وتنت به ئاوات ئه‌خوازم
له گه‌ڵ ڕێزی بێئه‌ندازه‌ی دڵسۆزتان: نه‌وشیروان
سلێمانی 28 مایسی 1999
*
له‌و ماوه‌یه‌دا به سه‌دان كادری رێكخراوه‌یی و پێشمه‌رگه‌یی و حكومه‌تی هاتون بۆ لام گله‌یی له یه‌كێتی ئه‌كه‌ن، ناڕه‌زایی ده‌رئه‌بڕن، ئه‌پرسن چی بكه‌ین؟ زۆر به كورتی جوابم داونه‌وه: له‌م ململانێ چه‌ند قۆڵیه‌دا پشتیوانی له مام جه‌لال بكه‌ن!
*
گیروگرفتی فایز!
15 ی 4 ی 99:
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی واشینتۆن حكومه‌ته‌كه‌ی سلێمانی چه‌ند هه‌زار كه‌سێكی له دائیره‌كانی دا دامه‌زراندوه، ئێستا له به‌ر ئه‌وه‌ی پاره نیه بیانده‌نێ و جێگه نیه لێیان دابنێن، به ناوی فایز (فائض) ه‌وه ئه‌یانه‌وێ ژماره‌ی موچه‌خۆره‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه. شتێكی تازه‌یان به ناوی هێزی كاره‌وه دروست كردوه، فایزه‌كانی بۆ ئه‌نێرن.
ئه‌و كاته‌ی ئه‌مانیان دامه‌زراندوه گوایه به هیوا بون پارتی هه‌مو مانگێ 10 ملیۆن دینار پاره‌یان بداتێ و ئه‌مانیش بیكه‌ن به "موچه" ی ئه‌م تازه دامه‌زراوانه. ره‌نگه هۆی ڕاستیه‌قینه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌بێ له گفتوگۆكانی واشنتۆن‌دا پارتی داوایان كردوه جێگۆڕكێ بكرێ به سه‌رۆكی حکومه‌ت و سه‌رۆكی پارله‌مان. له دوای یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی كوردستان، رێك كه‌وتبون سه‌رۆكی حكومه‌ت له یه‌كێتی بێ و سه‌رۆكی پارله‌مان له پارتی. پارتی پێ‌یان دائه‌گرت كه ئه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بدرێ به‌وان.
سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌ی یه‌کێتی له سلێمانی باوه‌ڕی كرد بو له هه‌ر رێككه‌وتنێكی داهاتودا خۆی له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت‌دا نامێنێ بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌كه‌وه بیكا به پیاوه‌تی خۆی كه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی بێ ده‌رامه‌تی دامه‌زراندوه و موچه‌ی بۆ دابین كردون، له لایه‌كی تره‌وه كێشه‌یه‌كی دژوار بۆ سه‌رۆكی داهاتوی حكومه‌ت ئه‌خوڵقێنێ. ئیستا كه حكومه‌ت یه‌كی نه‌گرتۆته‌وه و خۆی له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت‌دا ماوه‌ته‌وه و، ئه‌و 10 ملیۆن دیناره‌ش كه به پێ‌ی رێككه‌وتنی واشنتۆن، پارتی ئه‌بو مانگانه بیدا به یه‌كێتی نای دا، كێشه‌كه دوچاری خۆ‌یان بوته‌وه.
ئێستا به ناوی فایزه‌وه ئه‌وی واسیته و پشتیوانی هه‌بێ ئه‌گه‌ر تازه و بێ شه‌هاده‌ش بێ له دائیره‌دا ئه‌هێڵرێته‌وه و ئه‌وی بێ واسیته و پشتیوانیش بێ ئه‌نێردرێ بۆ هێزی كار، به واته‌یه‌كی تر ده‌رئه‌كرێ. دوێنێ دو كه‌س هات بون واسیته‌یان بۆ بكه‌م بیانگێڕنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆ‌یان، یه‌كێكیان 23 ساڵه (مدقق مالی) ه كراوه به فائیز و یه‌كێكی تازه‌یان له جێگه داناوه شه‌هاده‌ی سه‌ره‌تایی هه‌یه.
*
داهاتی هه‌رێم و دابه‌شکردنی
ئه‌مویست بزانم داهاتی كوردستان چه‌نده؟ سه‌رچاوه‌كانی چین؟ چۆن سه‌رف ئه‌كرێن؟
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی ساڵانه یا مانگانه‌ی نیه. پشت به داهاتی رۆژانه ئه‌به‌ستێ و به‌و پێ‌یه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌دا و پاره‌ی یارمه‌تی بۆ ئه‌م و ئه‌و سه‌رف ئه‌كه‌ن.
هیچ كه‌س و هیچ ده‌زگایه‌ك نیه له سه‌رو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به حسابات دا بچێته‌وه بزانێ چۆن سه‌رف ئه‌كرێ.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سه‌قفێكی دیاری كراوی نیه بۆ سه‌رفی پاره‌ی رۆژانه و مانگانه، خۆی ئازاده.
له هه‌مو بازگه سه‌ره‌كیه‌كانی گومرگ‌دا له سه‌ر سنوره‌کان دوای كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی گومرگ به‌ر له‌وه‌ی پاره‌كه بگوێزرێته‌وه بۆ بانك شتێكی داهێناوه به ناوی (صرف خاص) به پسوڵه‌ی تایبه‌تی پاره‌كه‌ی بۆ سه‌رف ئه‌كرێ بێ ئه‌وه‌ی بچێته حسابی بانك یان حكومه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و پاره‌یه‌ش كه ئه‌چێته بانكه‌وه و ئه‌خرێته به‌رده‌س وه‌زیری داراییه‌وه به‌شێكی له لایه‌ن سه‌رۆکی وه‌زیرانه‌وه به پسوڵه‌ی تایبه‌تی بێ هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی هۆی سه‌رفی، سه‌رف ئه‌كرێ.
*
6 ی 6 ی 99:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ كۆسره‌ت یه‌كترمان بینی. پرسیاری جۆری دابه‌شكردنی داهاتم لێ كرد. وتی:
30% بۆ ئیداره‌ی گشتی واته بۆ یه‌كێتی
35% بۆ پێشمه‌رگه
35% بۆ حكومه‌ت
یارمه‌تی حیزبه‌كان (حكومه‌ت ئه‌یدا):
4.088.000 چوار ملیۆن و هه‌شتاو هه‌شت هه‌زار به‌مجۆره:
2.000.000 بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
700.000 سۆسیالیست
600.000 زه‌حمه‌تكێشان
250.000 پارێزگاران
100.000 دیمۆكراتیخوازان
128.000 هاوپه‌یمانی
200.000 حشع
60.000 الحزب الوطنی العراقی
50.000 كۆمۆنیستی كرێكاری
36.000.000 (سی‌وشه‌ش ملیۆن) موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
یارمه‌تی شه‌هیدان
2.250.000 شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆ (فه‌رمانده‌یی ئه‌یدا)
2.000.000 ده‌زگای شه‌هیدان ئه‌یدا
543.000 حكومه‌ت ئه‌یدا
*
7 ی 7 ی 99:
به پێ‌ی نامه‌ی عه‌لی محه‌مه‌د عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی سه‌لام داهاتی هه‌مو گومرگه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م جۆره بوه:
1.748.260 دینار
15.320 دۆلار
*
11/25/2009
3. ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی یه‌کێتی
25 ی 8 ی 99، چوار شه‌مه:
مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی بوه به ده‌زگایه‌كی گرنگی راگه‌یاندن له هه‌ر سێ بواری بیستن و بینین و خوێندنه‌وه دا. ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه‌وان كاری تیدا ئه‌كه‌ن. مام جه‌لال خۆی رۆژانه رێنمایی و چاودێری هه‌واڵه‌كانی و وتاره‌كانیان ئه‌كا. ئافه‌رینی هه‌ندێ ئه‌كا و له هه‌ندێكیان توڕه ئه‌بێ. رۆژانه خۆی هه‌واڵه‌كانی خۆی ئه‌نێرێ بۆیان و خۆی وێنه‌ی خۆی بۆ بڵاوكردنه‌وه هه‌ڵئه‌بژێرێ.
حه‌زم ئه‌كرد به‌شداریه‌ك بكه‌م له بواری گه‌شه‌پێدانی رۆژنامه‌وانی‌دا و هه‌ندێ له‌و بیروبۆچونانه‌ی خۆم باوه‌ڕم پێ‌یان بو له بواری راگه‌یاندنی ئازادا بۆ رۆژنامه‌وانه‌کانی ده‌زگای راگه‌یاندنی رون بکه‌مه‌وه، به‌ڵام راگه‌یاندن به‌شێك بو له سیسته‌می تۆتالیتاری حیزب و حكومه‌ت. ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ش ته‌سك و داخراو بو.
له گه‌ڵ ده‌زگای راگه‌یاندن رێک که‌وتم هه‌مو چوارشه‌مه‌یه‌ک، پاش نیوه‌ڕۆیان، له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له کادره‌کانیانکۆڕێک بگرین بۆ باسی بابه‌تێکی سیاسی یا رۆژنامه‌وانی. له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵم دا دۆخی رۆژنامه‌وانی له کوردستانی عیراق‌دا، به تایبه‌تی له ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیتی‌دا، هه‌ڵ بسه‌نگێنم. ئه‌گه‌ر بتوانم به‌ره‌و هه‌ندێ کرانه‌وه و رۆشنایی به‌رم.
زۆری چوارشه‌موانی مایس و نیسان و حوزه‌یران و ئاب به‌رده‌وام بوم.
*
راگه‌یاندن له كوردستان به هه‌ر سێ جۆری باوی: خوێندنه‌وه: رۆژنامه و گۆڤار.. بیستن: رادیۆ، بینین: ته‌له‌ڤزیۆن و ڤیدیۆ.. گرنگیه‌كی زۆری په‌یدا كردوه. هه‌ردو ئیداره: هه‌ولێر و سلێمانی بایه‌خێكی زۆریان به راگه‌یاندن داوه حیزبه‌كانی كوردستان به گشتی و هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بودجه‌ی گه‌وره‌یان بۆ ته‌رخان كردوه و ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه‌وانیان تێ‌دا دامه‌زراندوه.
رۆژنامه، هه‌فته‌نامه، مانگنامه، وه‌رزنامه‌ی جۆراوجۆر ده‌رئه‌چێ.
په‌خشی رادیۆی شه‌پۆلی كورت، ناونجی، ئێف ئێم، ئه‌ی ئێم بڵاو ئه‌كرێته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی ناوچه‌یی و كه‌ناڵی ئاسمانی به‌رنامه‌كانیان به جیهان ئه‌گه‌یه‌نن.
بایه‌خدانی حیزبه‌كان به راگه‌یاندن زیاتر له‌وه‌ی بۆ رۆشن كردنه‌وه‌ی رای گشتی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری خه‌ڵك و گه‌یاندنی راستی و روداو بێ به وه‌رگر، له رێگه‌ی بیستن، بینین، خوێندنه‌وه، پرۆپاگانده‌یه بۆ حیزب و سه‌ركرده‌كه‌ی.
راگه‌یاندن یه‌كێكه له كۆڵه‌که سه‌ره‌كیه‌كانی سیسته‌می حوكمڕانی تۆتالیتاری، بۆ ده‌س گرتن به سه‌ر هۆش و بیری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌دا. هه‌ردو حیزبی ناكۆك، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م مه‌به‌سته، هه‌ر یه‌كه‌یان به جۆرێ له به‌رامبه‌ر ئه‌وی تردا، ده‌زگای راگه‌یاندنی خۆی گه‌وره كردوه.
*
له سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی‌دا – ئیداره‌ی سلێمانی، چه‌ند جۆرێ راگه‌یاندن هه‌یه:
راگه‌یاندنی حیزبی
ئه‌م حیزبانه ده‌زگای راگه‌یاندنی تایبه‌ت به خۆ‌یان هه‌یه، له ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆ و رۆژنامه:
یه‌كێتی‌ی نیشتمانی رۆژنامه‌ی "كوردستانی نوێ" و هه‌فته‌نامه‌ی "الاتحاد".
حیزبی زه‌حمه‌تكێشان "ئاڵای ئازادی"
حیزبی سۆسیالیستی دیمۆكراتی "رێبازی ئازادی"
حیزبی شیوعی هه‌فته‌نامه‌ی "رێگای ئازادی".
پارتی پارێزگاران
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌فته‌نامه‌ی "بزوتنه‌وه".
یه‌كگرتوی ئیسلامی هه‌فته‌نامه‌ی "یه‌كگرتو".
ئه‌م رۆژنامانه له روی داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆ نین. له لایه‌ن حیزبه‌كانیانه‌وه ئه‌ژێنرێن و حیزبه‌كانیشیان له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌ژێنرێن. به كه‌می له ناو خه‌ڵك دا ئه‌خوێنرێنه‌وه، به زۆری له باره‌گا و بنكه‌كانی خۆیان‌دا بڵاو ئه‌كرێنه‌وه. جاروبار ره‌خنه ئه‌نوسن به‌ڵام هیچ كامیان به ده‌نگی موعاره‌زه ناژمێردرێن.
رۆژنامه‌كانی پارتی: خه‌بات، برایه‌تی و گوڵان، كه له هه‌ولێر ده‌رئه‌چن و، رۆژنامه‌كانی به‌عس: سه‌وره، جمهوریه، عیراق، بابل، كه له به‌غداد ده‌رئه‌چن له سلێمانی به ئازادی ئه‌فرۆشرێن، به‌ڵام هیچ كامیان له سلێمانی نوسینگه و په‌یامنێریان نیه.
*
راگه‌یاندنی حکومه‌تی - وه‌زاره‌تی
هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان به‌شی راگه‌یاندنیان هه‌یه چالاكی وه‌زیره‌كانیان به نوسین و ره‌نگ و ده‌نگه‌وه ئه‌نێرن بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن. رێگه ناده‌ن رۆژنامه‌وانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بكۆڵێته‌وه و زانیاری و ئاگاداری‌یان پێ ناده‌ن.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌فته‌نامه‌ی "هه‌رێم" ده‌رئه‌كات و رادیۆیه‌كیشی هه‌یه به‌ڵام رۆژنامه‌وانی حكومه‌تی، به‌و مه‌عنایه‌ی كه سیاسه‌تی ره‌سمیی حكومه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی له روداوه‌كان ده‌رببڕێ، نیه. ئه‌و كاره حیزب ئه‌نجامی ئه‌دا نه‌ك حكومه‌ت.
هه‌ندێ له وه‌زاره‌ته‌كان گۆڤاری تایبه‌ت به خۆ‌یان ده‌رئه‌كه‌ن كه ته‌رخان كراوه بۆ بواری كاری وه‌زاره‌ته‌كه:
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، وه‌رزنامه‌ی "هه‌زارمێرد" ده‌ر ئه‌كا كه ته‌رخان كراوه بۆ شوێنه‌وارناسی.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، وه‌رزنامه‌ی "بژوێن" ده‌ر ئه‌كا كه ته‌رخان كراوه بۆ كشتوكاڵ.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ، گۆڤاری "ناوخۆ" ده‌ر ئه‌كا كه ته‌رخان كراوه بۆ كاروباری قانونی.
*
راگه‌یاندنی ئه‌هلی
هه‌ندێ هه‌فته‌نامه و مانگنامه چ وه‌ك رۆژنامه و چ به شێوه‌ی گۆڤار ده‌رئه‌چێ. هه‌ندێکیان یارمه‌تی پچڕ پچڕ له‌م کاربه‌ده‌ست و له‌و ده‌زگا وه‌رئه‌گرن، زۆر له‌مانه به‌رده‌وام نین چه‌ند ژماره‌ی لێ ده‌رئه‌چێ و رائه‌وه‌ستێ، زۆری ئه‌وانه‌ی ده‌ری ئه‌که‌ن پیشه‌یی نین به‌ڵکو "هاوی" ن خۆ‌یان دوای ژماره‌یه‌ک یا چه‌ند ژماره‌یه‌ک رای ئه‌گرن.
*
راگه‌یاندنی یه‌كێتی
له بواری رۆژنامه‌وانی نوسراودا، یه‌كێتی به زمانی كوردی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی كوردستانی نوێ و به زمانی عه‌ره‌بی هه‌فته‌نامه‌ی الاتحاد ده‌ر ئه‌كا. ئیمتیازی یه‌كه‌میان به ناوی د كه‌مال فوئاد و دوه‌میان به ناوی د فوئاد مه‌عسومه. هه‌ردوكیان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتین. ته‌نیا ئیمتیازه‌كانیان به ناوه‌وه‌یه ئه‌گینا كه‌سیان پێوه‌ندییان به‌م دو رۆژنامه‌یه و به دنیای رۆژنامه‌وانیه‌وه نیه.
جگه له‌مان ئیستا بۆته باو زۆری به‌رپرسه پایه‌بڵنده‌كان گۆڤارێ یان رۆژنامه‌یه‌كیان به ناوه‌وه هه‌بێ، بۆ نمونه:
عادل موراد، سه‌رنوسه‌ری "الاتحاد"
ئه‌رسه‌لان بایز، ئیمتیازی گۆڤاری "رێبازی نوێ"
عومه‌ر فه‌تاح، ئیمتیازی گۆڤاری "سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی"
عیماد ئه‌حمه‌د، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری "بیر و هۆشیاری"
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، ئیمتیازی وه‌رزنامه‌ی "په‌یڤین"
شێخ محه‌مه‌دی شاكه‌لی، ئیمتیازی گۆڤاری "كه‌ركوك"
جه‌لال جه‌وهه‌ر، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری "كه‌ركوك"
ئازاد جندیانی، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری "مه‌ده‌نیه‌ت"
له بواری رۆژنامه‌وانی بیستراودا، یه‌كێتی رادیۆیه‌كی ناوه‌ندی به زمانی كوردی (به هه‌ردو زاراوی كرمانجی و سۆرانی) و به زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه، به‌رنامه‌كانی به ناوی "ده‌نگی گه‌لی كوردستان" ه‌وه بڵاو ئه‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند رادیۆیه‌كی ناوچه‌یی.
بارزان شێخ عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ناوه‌ندیه.
*
له بواری رۆژنامه‌وانی بینراودا، یه‌كێتی ته‌له‌ڤزیۆنێكی ناوه‌ندی و چه‌ند ته‌له‌ڤزیۆنێكی ناوچه‌یی هه‌یه. په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ی سه‌رانسه‌ری كوردستان ناگرێته‌وه.
شوان كه‌ریم كابان، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی ناوه‌ندیه.
له دنیای دیمۆكراتی‌دا راگه‌یاندن له دروستكردنی رای گشتی‌دا ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌یه، له بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنایی و ریسوا كردنی گه‌نده‌ڵی و ئاشكراكردنی كه‌موكوڕی‌دا ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه. له هه‌ڵبژاردن‌دا ئه‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی حیزبێ بگۆڕێ به حیزبێكی كه، ئه‌توانێ حكومه‌ت بڕوخێنێ، حكومه‌تی تازه بهێنێته سه‌ر كار، ناچاری بكا ریفۆرم بكا.
راگه‌یاندنی كوردستان، وه‌كو هه‌مو دیارده دیمۆكراتیه‌كانی كوردستان، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. ئه‌م راگه‌یاندنه ناتوانێ رای گشتی سه‌ربه‌خۆ دروست بكا چونكه خۆی كۆڵه‌كه‌یه‌كی سیسته‌می تۆتالیتاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. دامه‌زرێنراوه پرۆپاگانده بۆ حیزب و سه‌رۆكه‌كه‌ی و كاربه‌ده‌سته‌كانی بكا.
*
هه‌واڵ كه شاده‌ماری رۆژنامه‌وانیه له ده‌زگای راگه‌یاندنی كوردی‌دا به گشتی و له هی یه‌كێتی‌دا به تایبه‌تی، له قاڵب دراوه.
هه‌واڵه‌كان: له لایه‌ن راگه‌یاندنی تایبه‌تی به‌رپرسه‌كانه‌وه هه‌ڵ ئه‌بژێردرێن و دائه‌ڕێژرێن و ئه‌نێردرێن بۆ بڵاو كردنه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم، بۆ نمونه:
هیچ جارێ نیه بابه‌تی گفتوگۆی ناو م س و بابه‌ته‌كانی گفتوگۆی ناو كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌كیتی و پارتی به راستی بنێردرێ بۆ ده‌زگای راگه‌یاندن و بڵاو بكرێته‌وه.
هیچ جارێ نیه بڕیاره گرنگه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كان ده‌رباره‌ی قۆنته‌رات، به‌خشینی زه‌وی و زار، خان‌و، بگاته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
هه‌واڵه‌كانی ده‌زگای راگه‌یاندنی كوردی وه‌رگر نابزوێنێ و رای ناكێشێ بۆ خوێندنه‌وه و به دوادا چون.
*
رۆژنامه‌وانیی كوردی لاسایی كردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانیی به‌عسه، رۆژنامه‌وانیی به‌عسیش لاساییكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانیی وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاته. فه‌رهه‌نگی به‌عس له راگه‌یاندنی كوردی‌دا، له‌م لایه‌نانه‌دا، به زه‌قی ره‌نگی داوه‌ته:
· دێواندنی سه‌ركرده (مه‌به‌ست كردنی سه‌ركرده‌یه به دێوی ئه‌فسانه‌كانی سه‌رده‌می كۆن)
بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ی وێنه‌ی سه‌ركرده له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می هه‌مو ژماره‌كانی‌دا و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی وتاره‌كانی به بێ لێ قرتاندن و به بێ كورت كردنه‌وه و، چه‌پڵه‌ڕێزانی زۆر له هاتن و رۆیشتن و له میانه‌ی قسه‌كانی‌دا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی وتاری جۆراوجۆری نوسه‌رانی له په‌راوێزی وتاره‌كانی سه‌ركرده‌دا بۆ ستایش و پیاهه‌ڵدان و لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی.
زل كردنی ده‌وری ئه‌فسانه‌یی سه‌ركرده له هه‌مو روداوه چاره‌نوسسازه‌كانی كوردستان‌دا.
· تاریکاندنی كاروباری حیزب و حكومه‌ت (مه‌به‌ست شاردنه‌وه‌ی كێشه ژیانیه‌كانی خه‌ڵكه له خه‌ڵك)
هێشتنه‌وه‌ی بودجه‌ی حكومه‌ت و حیزب و ده‌زگاكانی له‌وانه ده‌زگای راگه‌یاندن به نه‌زانراوی له تاریكی‌دا.
هێشتنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر و قۆنته‌رات و پرۆژه‌كانی حكومه‌ت له تاریكی‌دا.
رێگرتن له بڵاوكردنه‌وه‌ی ره‌خنه له حكومه‌ت و حیزب و ره‌فتاری كاربه‌ده‌سته‌كانی و پرۆژه‌كانی.
هێشتنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ناو م س و نێوان یه‌كێتی و پارتی له تاریكی‌دا.
· گه‌وجاندنی خه‌ڵك (مه‌به‌ست خه‌واندنی هۆش و شێواندنی بیری خه‌ڵكه)
تێكه‌ڵاو كردنی ره‌ش و سپی، پاك و پیس، چاك و خراپ، راست و چه‌وت، سه‌ركه‌وتن و ژێركه‌وتن و، به‌هانه هێنانه‌وه بۆ گه‌نده‌ڵی و بێدادی.
*
بۆیه خوێنده‌واری كورد بایه‌خ به رۆژنامه نادا، چونکه رۆژنامه هیچ گرنگیه‌كی نیه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، رۆشنبیری، ته‌نانه‌ت له بواری رابواردن و كات به سه‌ر بردنی كه‌سی ئاسایی‌دا.
11/25/2009
4. گه‌شته سیاسی و دیپلۆماسیه‌كانی مام جه‌لال
له گه‌ڵ پێكهێنانی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌دا وه‌زاره‌تێك دروست كرا به ناوی "وه‌زاره‌تی هاوكاری و یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی". محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم (له یه‌كێتی) به وه‌زیر و كه‌مال كه‌ركوكی (له پارتی) به جێگری دانران. هه‌رچه‌نده ئه‌م وه‌زاره‌ته ناوه‌كه‌ی سه‌یر بو، پێکهاته‌که‌یشی له سه‌ر بنچینه‌ی نیوه‌به‌نیوه‌ی حیزبیی شتێکی سه‌یرتر بو، به‌ڵام ئامانج له دروستكردنی ئه‌وه بو، وه‌كو هه‌مو ده‌وڵه‌تانی سه‌ربه‌خۆ، كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌نجام بدا و، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و وڵاتانه‌دا كه پێویستن دابمه‌زرێنێ و، پێوه‌ندی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوه بیانیه‌كان رێك بخا.
ئه‌و كاته هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان و پۆسته گرنگه‌كان له نێوان پارتی و یه‌كێتی‌دا دابه‌ش ئه‌كران. له به‌ر ئه‌وه نوێنه‌رایه‌تیه‌كانیش دابه‌ش كران. وا رێك كه‌وتن نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا دابه‌ش بكه‌ن.
له ئه‌مه‌ریكا یه‌كێتی د به‌رهه‌م ساڵح و، له به‌ریتانیا پارتی دڵشاد میران و، له فه‌ره‌نسا یه‌كێتی د محه‌مه‌د سابیر و، له ئه‌ڵمانیا پارتی دڵشاد بارزانی به نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانا.
پێشتر هه‌ردو حیزب نوێنه‌رایه‌تی خۆ‌یان له هه‌ندێ وڵات دامه‌زراند بو. دوای ئه‌م دابه‌شكردنه‌ش له پاڵ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم‌دا هه‌ر یه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌ت به حیزبی خۆ‌یان دانا. ئه‌مه‌ش له باتی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌كان یه‌ك بخات دونیمه‌ی كردن.
نوێنه‌رایه‌تیه‌كان به ناو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بون، چونكه له باتی حكومه‌تی هه‌رێم حیزبه‌كانی خۆیانیان به "مه‌رجه‌ع" ئه‌زانی و له گه‌ڵ ئه‌وان پێوه‌ندییان ئه‌كرد و رێنماییان له‌وان وه‌رئه‌گرت.
دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌ت، كه پێشتریش پێكه‌وه نه‌نوسا بون، ئیتر به ته‌واوی له یه‌ك ترازان، هه‌ر یه‌كه‌یان بوه‌وه به نوێنه‌ری حیزبه‌كه‌ی خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی.
وه‌زاره‌تی هاوكاری ئیشه‌كانی هات بوه سه‌ر رێكخستنی پێوه‌ندی له گه‌ڵ رێكخراوه بیانیه ناحكومه‌تیه‌كان و، دوای بڕیاری نه‌وت به خۆراكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێوه‌ندی له گه‌ل رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
نوێنه‌رانی یه‌كێتی له ده‌ره‌وه راسته‌وخۆ پێوه‌ندییان له گه‌ڵ مام جه‌لال هه‌بو و، رێنماییان له‌و وه‌رئه‌گرت نه‌ك له مه‌كته‌بی پێوه‌ندیه‌كان. مه‌كته‌بی پێوه‌ندی‌یه‌كان، وه‌كو مه‌كته‌به‌كانی تر، راسته‌وخۆ به‌سترا بون به مام جه‌لاله‌وه. خۆ‌یان به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تییان نه‌بو بۆ رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی كاره‌كانیان، بۆ رێكخستنی پێوه‌ندی یه‌كێتی و حیزب و ده‌وڵه‌تانی دنیا، بۆ پێگه‌یاندنی كادری دیپلۆماسی. ئامۆژگاری و رێنمایی و فه‌رمانیان له مام جه‌لال وه‌رئه‌گرت. سیسته‌می كار له‌م مه‌كته‌به‌دا به جۆرێ بو نه‌یئه‌توانی ببێته دامه‌زراوێكی كارا و كارامه.
ئیشی سه‌ره‌كی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كان بریتی بو له:
- پێوه‌ندی له گه‌ڵ رێكخراوه بیانیه ناحكومه‌تیه‌كان و، واسیته كردن بۆ دامه‌زراندنی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر (به پاسه‌وان، شۆفێر، وه‌رگێڕ، ئه‌ندازیار، به‌ڕێوه‌به‌ر...) له به‌ر ئه‌وه‌ی موچه‌كانیان باشتر بو له موچه‌ی كارمه‌ندانی حکومه‌تی هه‌رێم.
- دروستكردنی (برگ تردد) بۆ هاتوچۆی ئێران.
مه‌كته‌بی پێوه‌ندی‌یه‌كان ئه‌یتوانی ببێته ده‌زگایه‌ك بۆ راهێنان و په‌روه‌رده كردن و پێگه‌یاندنی كادری باش له بواری دیپلۆماسی‌دا. ئه‌یتوانی ژماره‌یه‌كی باش له كه‌سانی لێوه‌شاوه و زمان‌زان هه‌ڵببژێرێ له كوردستان و له ئه‌وروپا كۆرسی جۆراوجۆری كورت و چڕیان بۆ بكاته‌وه بۆ شاره‌زا كردنیان له بواره‌كانی دیپلۆماسی، پێوه‌ندی ناوده‌ڵه‌تی، دانوسه‌ندن، گێڕانی ململانێ، پێكه‌وه‌نانی لۆبی...
ئه‌و كاته‌ی له له‌نده‌ن بوم جارێكیان به ره‌زامه‌ندی مام جه‌لال له‌م باره‌یه‌وه، له گه‌ڵ هه‌ندێ له گه‌وره به‌رپرسانی دامه‌زراوی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی (IISS) قسه‌م كرد كه ئاخۆ ئه‌توانن خولێكی له‌و بابه‌ته‌مان بۆ رێك بخه‌ن. به خۆشیه‌وه ئاماده‌یی خۆ‌یان ده‌ربڕی بۆ ئاماده كردنی جێگه‌ی ده‌رسه‌كان و شوێنی مانه‌وه‌ی به‌شداره‌كان و دۆزینه‌وه‌ی مامۆستاكانیان. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له گه‌ڵ د له‌تیف ره‌شید كه ئه‌وده‌م نوێنه‌ری یه‌كێتی بو له به‌ریتانیا چوینه "وایت هۆڵ" قسه‌مان له گه‌ڵ كردن که ئه‌وانیش بۆ راهێنانیان یارمه‌تی‌مان بده‌ن. هه‌رچه‌نده گفتی هاوکاری‌یان پێ داین، یه‌کێ له‌وانه‌ی قسه‌مان له گه‌ڵ كرد ژنێ بو، به ته‌وسه‌وه لێ‌ی پرسین: "چیه ئه‌تانه‌وێ ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌ن؟" وتمان: "ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش دروست نه‌که‌ین، له پاشه‌ڕۆژدا که بوین به شه‌ریک له حکومه‌تی عیراق‌دا پێویستی‌مان به کادری دیپلۆماسی ئه‌بێ، چونکه له ئیستادا کاری دیپلۆماسی پاوانه بۆ به‌عس."
به‌ڵام ئه‌م خوله هه‌رگیز رێک نه‌خرا.
17 ی 4 ی 99:
ئه‌مڕۆ مام جه‌لال سه‌فه‌ری كرد بۆ ئێران.
دارۆی شێخ نوری، مه‌لا به‌ختیار، فاروقی مه‌لا مسته‌فای له گه‌ڵ خۆی بردون. گۆیا بۆ كاروباری بازرگانی چون.
مام جه‌لال سه‌فه‌ر زۆر ئه‌كا. ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌فه‌ری نیه و دوا سه‌فه‌ری نابێ. درۆی تێ‌دا نیه ئه‌گه‌ر بڵێم سه‌فه‌ر به‌شێكی گرنگی ژیانی مام جه‌لال پێك ئه‌هێنێ. ئه‌مه‌ش خوی ئیستای نیه به‌ڵكو له هه‌مو ژیانی‌دا وه‌ها بوه.
له سه‌رده‌می شاخ دا، ئه‌و ماوه‌یه‌ی لێ ده‌ربچێ، به هۆی گه‌مارۆدانی شۆڕشه‌وه له لایه‌ن ئێران و توركیاوه، رێگه‌ی لێ به‌سترا بو نه‌یئه‌توانی سه‌فه‌ر بكا هه‌رچه‌ند هه‌لێكی بۆ هه‌ڵكه‌وتبێ سه‌فه‌ری كردوه.
مانگی 11 ی ساڵی 1987، به‌ر له عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفال، له چه‌ند سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه هه‌واڵمان بۆ ئه‌هات که جه‌یشی عیراق له خۆئاماده‌کردن و نه‌خشه‌دانان دایه بۆ گه‌وره‌ترین له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر کوردستان، ئه‌و به بیانوی ئه‌وه‌ی ئێران ده‌عوه‌تی کردوه سه‌فه‌ری كرد بۆ تاران، له‌وێوه بۆ دیمه‌شق، ئینجا بۆ ئه‌وروپا تاسه‌ره‌تای ساڵی 1989 مایه‌وه. سه‌ردانێکی کورتی ئێرانی کرد. به سه‌ری‌دا ئیمام خومه‌ینی مرد. له ناو ئێران‌دا هه‌ندێ كۆبونه‌وه‌ی به ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و كادره‌كان كرد و دوای ئه‌وه‌ی له مه‌راسیمی ناشتنی خومه‌ینی‌دا به‌شدار بو گه‌ڕایه‌وه ئه‌وروپا تا دوای سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین له ئازاری 1991 دا، هه‌ر له ده‌ره‌وه مایه‌وه.
دوای راپه‌ڕین رێگه‌ی ئێران و توركیای بۆ كرایه‌وه ئیتر له سه‌فه‌ری به‌رده‌وام‌دا بو.
هه‌رچه‌نده مام جه‌لال هه‌میشه ره‌نگی سیاسی ئه‌دا به سه‌فه‌ره‌كانی به‌ڵام له راستی‌دا ئامانجی سه‌ره‌كی زۆر له سه‌فه‌ره‌كانی خۆ دورخستنه‌وه‌یه له روداوه‌کانی کوردستان و خۆناساندنه به گه‌وره‌پیاوانی دنیا و، گرتنی وێنه‌ی یادگاریه له گه‌ڵیان.
*
له دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ كوردستان سه‌فه‌ره‌كانی مام جه‌لالم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ده‌فته‌ره‌كه‌م‌دا تۆمار كردوه. بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راورد ته‌نیا ماوه‌ی 10 مانگی ساڵه‌كه له كۆتایی مانگی 2 تا كۆتایی مانگی 12 ی 1999 وه‌ر ئه‌گرم چونكه ئه‌و دو مانگه‌ی من له کوردستان نه‌بوم. به‌ڵام لێره‌دا له باتی نوسینی رۆژانه‌ی خۆم كه تۆمارم كردون، هه‌واڵی گه‌شته سیاسی و دیپلۆماسیه‌كانی مام جه‌لال، وه‌كو ناویان لێ ناوه، ده‌قاوده‌ق له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، واته رۆژنامه‌ی ره‌سمیی یه‌كێتی یا راستتر له رۆژنامه‌ی ره‌سمیی خودی مام جه‌لاله‌وه رائه‌گوێزم.
1. گه‌شتی 17 / 4 – 3 / 5 / 1999.
"مام جه‌لال به سه‌ردانێكی ره‌سمی روی كرده ئێران
"پێش نیوه‌ڕۆی دوێنێ 17 ی 4 هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به سه‌ردانێكی ره‌سمی به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی ئێران به رێ كه‌وت.
"هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و وه‌فده هاوڕێكه‌ی كه پێك هات بون له هه‌ڤاڵان دارۆ شێخ نوری ئه‌ندامی ئیحتیاتی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، له سه‌ر سنور به گه‌رمی له لایه‌ن به‌ڕێزان جه‌لال جه‌وهه‌ر پارێزگاری كه‌ركوك و ژماره‌یه‌كی زۆر له لێپرسراوانی ده‌زگا حكومی و حیزبیه‌كانه‌وه به رێ كرا." كوردستانی نوێ: ژ 1840 رۆژی 18 ی 4 ی 1999.
"دوای سه‌ردانێكی ره‌سمی بۆ ئێران مام جه‌لال گه‌ڕایه‌وه بۆ خاكی هه‌رێم
"دوای سه‌ردانێكی ره‌سمی بۆ تاران كه له سه‌ر بانگێشتی ره‌سمی كۆماری ئیسلامی ئێران بو، سه‌عات 3،45 ی پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ 3 ی 5 هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له سنوره‌وه گه‌یشته‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق.
"له گه‌ڕانه‌وه‌دا هه‌ڤاڵان د به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ندامی ئیحتیاتی مه‌كته‌بی سیاسی و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له واشنتۆن و به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان له تاران هاوڕێ‌ی مام جه‌لال بون. له سه‌ر سنوریش له لایه‌ن هه‌ڤاڵ نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ڤاڵ جه‌بار فه‌رمان جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی و هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و پارێزگارانی سلێمانی و كه‌ركوك و لێپرسراوانی ده‌زگا حیزبی و حكومیه‌كان و فه‌رمانده‌ییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌رێكی زۆره‌وه پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێ كرا.
"پاشان له رێگای عه‌ربه‌ت له لایه‌ن نوێنه‌رانی حیزبه‌كانی هاوپه‌یمانی‌ی دیمۆكراتی كوردستان به‌ڕێزان قادر عه‌زیز سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیمۆكراتی كوردستان و به‌هادین نوری سكرتێری بزوتنه‌وه‌ی دیمۆكراسی خوازان و نوێنه‌رانی پارتی پارێزگارانی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و عیراقه‌وه به‌خێرهاتنه‌وه و پێشوازی گه‌رمی لێ كرا.
"له ده‌روازه‌ی شاری سلێمانی‌یش‌دا نوێنه‌رانی ده‌زگا حیزبی و حكومیه‌كان و رێكخراوه پیشه‌ییه‌كان و نوێنه‌رانی ژنان و جه‌ماوه‌رێكی زۆری شاری سلێمانی له پێشوازی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال دا بون.
"دواتر به‌ڕێزی به‌ره‌و باره‌گای خۆی له شاری سلێمانی به رێ كه‌وت." كوردستانی نوێ: ژ 1852 رۆژی 4 ی 5 ی 1999.
2. گه‌شتی 25 / 8 - 5 / 9 / 1999.
"دوای سه‌ردانێكی بۆ تاران مام جه‌لال گه‌یشته‌وه خاكی هه‌رێم
"دوای زیاره‌تێكی كورت بۆ پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئێواره‌ی دوێنێ 5 ی 9 له سنوری په‌روێزخانه‌وه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هاوڕێ له گه‌ڵ هه‌ڤاڵان د فوئاد مه‌عسوم و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و د له‌تیف ره‌شید نوێنه‌ری یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان له به‌ریتانیا و به‌كر فه‌تاح نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئیتالیا گه‌یشته‌وه خاكی هه‌رێم.
"شایانی باسه به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌ڤاڵان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و نوێنه‌رانی حیزبه‌كانی هاوپه‌یمانی دیمۆكراتی له رێوڕه‌سمی پێشوازی كردن‌دا ئاماده بون، پاشان به‌ره‌و شاری سلێمانی به رێ كه‌وتن و سه‌عات 8 ی ئێواره‌ی دوێنێ گه‌یشته‌وه باره‌گای تایبه‌تی خۆی." كوردستانی نوێ: ژ 1941 رۆژی 6 ی 9 ی 1999.
3. گه‌شتی 17 / 9 – 13 / 10 / 1999.
"مام جه‌لال به‌ره‌و واشنتۆن به رێ كه‌وت
"سه‌عات 10،30 ی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ 17 ی 9 هه‌ڤاڵ مام جه‌لال خاكی كوردستانی عیراقی به جێ هێشت و به‌ره‌و تاران به رێ كه‌وت، بڕیاریش وایه له‌وێوه به‌ره‌و واشنتۆن به رێ بكه‌وێ تا له‌و كۆبونه‌وه باڵایه‌دا به‌شدار بێ كه ئۆپۆزیسیۆنی عیراق، به بانگێشت و چاودێری ئه‌مریكا له پایته‌ختی ئه‌مریكادا ئه‌نجامی ده‌دا.
"شایانی وتنه له‌م گه‌شته‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، به‌ڕێز مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كبونی ئیسلامی هاوڕێیه‌تی ده‌كا و هاوكات هه‌ڤاڵ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له گه‌ڵ وه‌فده‌كه سه‌فه‌ری تاران ده‌كات.
"پێویستی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه بڕیار وایه له كۆبونه‌وه‌ی ئاماژه پێدراوی ئۆپۆزیسیۆنی عیراق، نوێنه‌رانی INC و ته‌ییاری ناوه‌ند به‌شداری تێ‌دا بكه‌ن." كوردستانی نوێ: ژ 1951 رۆژی 18 ی 9 ی 1999.
"دوای سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی ئۆپۆزسیۆن له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مریكادا مام جه‌لال گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان
"سه‌عات 10 ی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ 13 ی 10 هه‌ڤاڵ مام جه‌لال گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له سنوری په‌روێزخانه‌وه له لایه‌ن هه‌ڤاڵانی م س و سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی و فه‌رمانده‌یی گشتی و وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی و حكومه‌ت و پێشمه‌رگایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێ كرا.
"له‌م گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا هه‌ڤاڵان به‌هرۆز گه‌ڵاڵی لێپرسراوی مه‌كته‌بی تاران، شازاد سائیب لێپرسراوی مه‌كته‌بی ئه‌نقه‌ره، سه‌لاح ره‌شید نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌ڵمانیا و به‌ڕێز شه‌مسه‌دین موفتی هاوڕێیه‌تی‌یان ده‌كرد.
"شایانی باسه، له كۆتاییه‌كانی مانگی رابردودا هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی پایه‌بڵندی ئۆپۆزسیۆنی عیراق و هاوكات له گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی نیویۆركی كرد و له‌وێ وێڕای كۆبونه‌وه‌ی له گه‌ڵ لێپرسراوانی حكومه‌تی ئه‌مریكا له گه‌ل نوێنه‌رانی UN و باڵیۆزان و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆبوه‌وه و دواتریش له گه‌شتێكی‌دا بۆ واشنتۆن له گه‌ل به‌رپرسه‌كانی ئه‌مریكا و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به مه‌سه‌له‌كانی كورد و عیراقه‌وه په‌یوه‌نددارن كۆبۆوه.
"سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له وه‌ڵامی پرسیارێكی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان‌دا ئه‌م گه‌شته‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لالی به یه‌كێك له گه‌شته دیپلۆماسیه سه‌ركه‌وتوه‌كان ناساند و رونی كرده‌وه كه له ئاینده‌ی زۆر نزیك‌دا كاریگه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و گه‌شته به سه‌ر مه‌سه‌له جیاجیاكانی كوردستان و عیراقه‌وه دیار ده‌بێ، هه‌م سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئاشتبونه‌وه و هه‌م سه‌باره‌ت به كاراتر بونی ئۆپۆزسیۆن و هه‌م سه‌باره‌ت به بڕیاری 986 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
"هه‌روا سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌و گه‌شته‌ی‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و قوڵ قورسایی خۆی خستبوه سه‌ر كارا كردنی بڕیاری 688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش‌دا مه‌سه‌له‌ی ته‌عریب كردنی كوردستانی وه‌ك یه‌كێك له سیاسه‌ته دزێو و شۆڤێنیه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا گرنگی زۆری پێ درا." كوردستانی نوێ: ژ 1974 رۆژی 14 ی 10 ی 1999.
4. گه‌شتی 26 / 10 – 9 / 12 / 1999.
"به مه‌به‌ستی به‌شدار بون له كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عیراق مام جه‌لال به‌ره‌و ئه‌مریكا به رێ كه‌وت
"پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ 26 ی 10 هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له سنوری په‌روێزخانه‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستانی به جێ هێشت و به‌ره‌و تاران به رێ كه‌وت، بڕیاریشه له‌وێوه به‌ره‌و ئه‌مریكا به رێ بكه‌وێ تا له كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عیراق‌دا به‌شداری بكا كه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ 29 ی ئه‌م مانگه له نیویۆرك ببه‌سترێ.
"سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان به رۆژنامه‌كه‌مانی راگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی تاووتوێ كردنی چۆنیه‌تی و ئاستی وه‌فدی یه‌كێتی له‌و كۆنگره‌یه ئه‌نجام دا و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌سه‌لانه ساغ كرده‌وه كه ره‌نگه له كۆنگره‌كه‌دا باس بكرێن و بڕیاریان له سه‌ر بدرێ، به تایبه‌ت ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به داخوازیه‌كانی گه‌لی كورده‌وه هه‌یه له عیراقی داهاتودا و هه‌روا له به‌ر گرنگی كۆنگره‌كه له‌م قۆناغه‌دا و به له به‌رچاو گرتنی رۆڵی باڵای هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له نزیك كردنه‌وه‌ی بیروبۆچونه جۆراوجۆره‌كانی ناو كۆنگره‌كه، بڕیار درا كه وه‌فدی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له كۆنگره‌كه‌دا به‌شدار بێ.
"شایانی وتنه كه ئه‌ندامانی تری وه‌فدی یه‌كێتی پێرێ به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره به رێ كه‌وتن تا له‌وێوه بچنه نیویۆرك." كوردستانی نوێ: ژ 1985 رۆژی 27 ی 10 ی 1999.
"دوای گه‌شتێكی سیاسی و دیپلۆماسی فراوان مام جه‌لال گه‌ڕایه‌وه كوردستان
"له هه‌فته‌نامه‌ی الاتحاد - ه‌وه
"دوای گه‌شتێكی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئێران، ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه 9 ی 12 به‌ڕێز مام جه‌لال سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕایه‌وه خاكی نیشتمان.
"له‌م گه‌شته‌ی‌دا، كه كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردو ده‌ستی پێ كرد و زیاتر له مانگێكی خایاند، مام جه‌لال سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی فراوانی یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستانی كرد بۆ به‌شداری كردن له كۆنگره‌ی فراوانی ئۆپۆزسیۆنی عیراق كه له 29 / 10 تا 1 / 11 / 1999 له نیویۆرك به‌رده‌وام بو. هه‌روه‌ها به سیفه‌تی سیاسه‌تمه‌دارێكی دیار و سكرتێری گشتی یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی‌ی كرد بۆ به‌شداری كردن له كۆنگره‌ی سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی كه له 8 / 11 تا 10 / 11 / 1999 له پاریس به‌سترا.
"شایانی باسه مام جه‌لال له گه‌شته‌كه‌ی‌دا بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، چاوی به ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، لێپرسراوانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا كه‌وت.
"هه‌روه‌ها چاوی به گه‌وره لێپرسراوانی چه‌ندین وڵات كه‌وت و له گه‌ڵ نوێنه‌ر و سه‌ركرده‌ی ژماره‌یه‌ك حیزب و رێكخراوی ئۆپۆزسیۆنی عیراق كۆبوه‌وه.
"له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شی له ئه‌وروپا، هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و له‌وێش چاوی به چه‌ندین لێپرسراو و دیپلۆماتی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی جیهان كه‌وت." كوردستانی نوێ: ژ 2022 رۆژی 11 ی 12 ی 1999.
*
مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌یه. سیسته‌می راپه‌ڕاندنی كاری یه‌كێتی كردۆته سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی. خۆی كردۆته به‌رپرسی یه‌كه‌می مه‌كته‌به‌كانی رێكخستن، رێكخراوه دیمۆكراتیه‌كان، دارایی، راگه‌یاندن، كۆمه‌ڵایه‌تی... هه‌ریه‌كێ له‌مانه به‌رپرسێكیان هه‌یه به‌ڵام خۆی، نه‌ك كه‌سی كه، به‌رپرسی سه‌روی هه‌مویانه و خۆی رێنماییان ئه‌كا و فه‌رمانیان بۆ ده‌ر ئه‌كا و له هه‌مو كێشه گرنگه‌كان‌دا دوا بڕیاری له ده‌ستی خۆی‌دا هێشتۆته‌وه.
به‌راورد كردنی ژماره‌ی ئه‌و چه‌ند حه‌فته‌یه‌ی ساڵی 1999 كه به گه‌شتی سیاسی و دیپلۆماسی‌یه‌وه، وه‌كو خۆی ناوی لێ ناوه، كوشتونی، له گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و چه‌ند حه‌فته‌یه‌ی ته‌رخانی كردوه بۆ كاروباری ناوه‌وه‌ی كوردستان، وه‌كو سكرتێری گشتی و فه‌رمانده‌ی گشتی و به‌رپرسی هه‌مو مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتی و به‌رپرسی حكومه‌ت، ده‌ری ئه‌خه‌ن بۆچی پاشاگه‌ردانی هه‌مو جومگه‌كانی ده‌زگا حیزبی و پێشمه‌رگه‌یی و حكومه‌تیه‌كانی هه‌رێمی گرتۆته‌وه.
ده‌قی هه‌واڵه‌كان ئه‌گه‌ر له لایه‌ن خۆیه‌وه دانه‌ڕێژرا بێ، ئه‌وا خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی له لایه‌ن خۆیه‌وه دیاری كراون. گێڕانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان به جۆرێكه هه‌مو جار بۆ پاساودانی هۆی سه‌فه‌ره‌كه‌ی گرنگیه‌كی سیاسی زۆری به گه‌شته‌كه‌ی داوه، له كاتێك‌دا ئه‌و گه‌شتانه هه‌ندێكی هیچ گرنگیه‌كی سیاسی یا دیپلۆماسی‌یان نه‌بوه. له باتی ئه‌و نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی له ده‌ره‌وه یان ده‌سته‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ناوه‌وه ئه‌یان توانی بچن و هه‌مان كار ئه‌نجام بده‌ن.
زۆر جار خۆی گه‌شته‌كانی بۆ خۆی ساز ئه‌دا و، بۆنه و موناسه‌به‌تی ئه‌دۆزیه‌وه و نوێنه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رائه‌سپارد بۆ ئه‌وه‌ی بیانوی سه‌فه‌ر كردنی بۆ دابتاشن.
هه‌مو جار، پێش رۆیشتنی، چه‌ندین سه‌عاتی كۆبونه‌وه‌كانی م س به باسی زه‌روره‌ت و گرنگی ئه‌م سه‌فه‌ره‌وه ئه‌كوشت و هه‌مو جار، دوای هاتنه‌وه‌شی، چه‌ندین سه‌عاتی تری كۆبونه‌وه‌ی م س به گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگروشته‌ی دورودرێژی سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌كوشته‌وه.
گوێگره‌كان: ئه‌ندامانی به‌سته‌زمانی م س، چاری تریان نه‌بو جگه له گوێ شل كردن، چاو هه‌ڵ گڵۆفین، باوێشك دان، خه‌وه‌نوچكه.. دواییه‌كه‌ی ستایشی گه‌شته سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی.
بۆ ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ره‌كانی هیچ كات بیر و ره‌ئی ئه‌ندامانی م س ره‌چاو نه‌كردوه. ئه‌گه‌ر جاروبار پرسه گورگانه‌ی پێ كرد بن ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوه ستایشی مێژویی بونی سه‌فه‌ره‌كه و گرنگی بونی لایه‌نی سیاسی و دیپلۆماسی گه‌شته‌كه‌ی بكه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد. خۆی بڕیاری چون و نه‌چون و ماوه‌ی مانه‌وه و كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی داوه.
له سه‌فه‌ره‌كانی‌دا چی به ده‌می‌دا هاتبێ وتویه‌تی و، چی ویستبێ به راگه‌یاندنی گه‌یاندوه و، بۆ هه‌ركوێیه‌كی ویستبێ چوه و كێ‌ی ویستبێ دیوێتی.
له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو مام جه‌لال بچیته‌وه به گژیان دا و بیانشکێنێ و قسه‌ی سوکیان پێ بڵێ كه‌س نه‌یوێراوه بڵێ:
- نابێ ئه‌م سه‌فه‌ره بكه‌ی...
- ئه‌م سه‌فه‌ره له‌م كاته‌دا گرنگ نیه یا پێویست نیه، یا كاته‌كه‌ی له‌بار نیه..
- پێویسته تۆ لێره بی و ئه‌مجاره له باتی تۆ یه‌كێكی تر یا وه‌فدێكی تر بچێ...
- ئه‌م قسه‌یه باش نیه و ئه‌م ته‌سریحانه داوته به ده‌زگاکانی راگه‌یاندن زه‌ره‌ری هه‌یه بۆ یه‌كێتی...
11/25/2009
5. داهێنانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
کۆسره‌ت: به‌زاندنی خه‌تی سور
كۆسره‌ت بۆ راكێشانی لایه‌نگر، وه‌كو بۆ عیماد ئه‌حمه‌دی باس كردوه تیۆریه‌كی هه‌یه ئه‌ڵێ: "له شاخ مبادئ، له شار مصالح". جا به هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆره‌ی دراوێتێ و ئه‌و پاره بێ حسابه‌ی له به‌ر ده‌ستی دایه ده‌ستی خستۆته ناو هه‌مو داووده‌زگا حكومه‌تی و حیزبیه‌كانه‌وه. ناو وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی، م س و مه‌كته‌به‌كانی، مه‌ڵبه‌نده‌كان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به گفت و گه‌ف هه‌وڵی داوه دڵسۆزی و گوێڕایه‌ڵی زۆرترین ژماره‌یان دابین بكا.
ژیان سه‌خته، ده‌رامه‌تی موچه‌خۆر كه‌مه، پێویستیه‌كان زۆرن و دابین كردنیان ئاسان نین. ئه‌م لاوازیه‌ی دۆزیوه‌ته.
ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی و پێشمه‌رگه و حكومه‌ت بۆ به‌ده‌سهێنانی ده‌سكه‌وتێكی مادی: پاره، سه‌یاره، زه‌وی، خان‌و... رۆژانه سه‌ردانی ئه‌كه‌ن و دڵسۆزی خۆ‌یان ده‌رئه‌بڕن.
كۆسره‌ت به‌و پێوه‌ندیه‌ی له گه‌ل كادره‌كان و خه‌ڵك دروستی كردوه بایی بوه و له خۆی گۆڕاوه. خۆی له مام جه‌لال به گه‌وره‌تر و به به‌هێزتر ئه‌زانێ. پێ‌ی وایه به ئاسانی جێگه‌ی ئه‌وی پێ ئه‌گیرێته‌وه. ته‌نانه‌ت له‌م لا و ئه‌و لا به ئاشكرا ئه‌پرسێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێ له ناو خه‌ڵك دا ئه‌م ده‌رئه‌چێ یان مام جه‌لال؟ كامیان ره‌ئی زۆرتر ئه‌هێنن؟
ئه‌و وتارانه‌ی له بۆنه‌ی جیاجیادا خوێندویه‌تیه‌وه، کۆی کردونه‌ته‌وه و له کتێبێک دا، له شێوه‌ی ئه‌و کتێبانه‌دا که بۆ ماوتسیتۆنگ و کێم ئێل سۆنگ و سه‌دام حسێنیان کۆ کردۆته‌وه، چاپی کردوه.
مام جه‌لال له چه‌ند ساڵی رابوردودا هه‌مو شتێكی له كۆسره‌ت قبوڵ كردوه و چاوپۆشی له هه‌مو شتێكی كردوه و ئیستاش ئه‌یكا، ئه‌مه نه‌بێ. ئه‌مه به‌زاندنی خه‌تی سوره. چونكه هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه یه‌كێكی تر جێگه‌ی بگرێته‌وه چ جای ئه‌وه‌ی جێگه‌كه‌ی داگیر بكا. له لای مسته‌فای سه‌ید قادر وتویه‌تی: "كۆسره‌ت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیه، چی تری ئه‌وێ؟ شوێنه‌كه‌ی منی ئه‌وێ؟ نایده‌مێ." بۆ ئه‌وه‌ی سنورێ بۆ ئه‌مه دابنێ، له باتی ئه‌وه‌ی روبه‌ڕو له گه‌ڵی بدوێ و به راشكاوی قسه‌ی له گه‌ڵ بكا، ئه‌ویش له لای خۆیه‌وه كه‌وتۆته كار دژی كۆسره‌ت:
- له كۆڕ و كۆبونه‌وه گشتیه‌كانی ده‌زگا رێكخراوه‌یی و پێشمه‌رگه‌ییه‌كان‌دا دژی ده‌سته‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی ئه‌دوێ و باسی بژار و پاكسازی ئه‌كا، هه‌ندێ جار به ئاشكرا و هه‌ندێ جار به ژێرزاره‌كی په‌نجه بۆ كۆسره‌ت رائه‌كێشێ. ئه‌م وتارانه له كوردستانی نوێ و له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن‌دا بڵاو ئه‌كرێنه‌وه.
- له چه‌ندین بۆنه‌دا و، له به‌ر چاوی چه‌ندین که‌س، باسی ئه‌وه ئه‌کا گۆیا "کۆسره‌ت کرمانجه و خه‌ڵکی شار نیه" که به له‌هجه‌ی کۆیه ئه‌م وشه‌یه بۆ سوکایه‌تی پێکردنی پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆسره‌ت به کاری دێنێ.
- ده‌ستی خستۆته ناو وه‌زاره‌ت و ده‌زگا كارگێڕیه‌كانه‌وه. جێگۆڕكێ‌ی به هه‌ندێ له قایمقامه‌كان كردوه. له كاتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌دا به به‌رچاوی كۆسره‌ته‌وه به ته‌له‌فۆن قسه له گه‌ڵ وه‌زیره‌كان ئه‌كا و ته‌علیماتیان ئه‌داتێ.
*
7 ی 6 ی 99:
گۆڕینی ده‌سته‌ی كارگێڕ
كارگێڕی م س تا ئیستا بریتی بون له: كه‌مال فوئاد، كۆسره‌ت، عومه‌ر فه‌تاح، ملازم عومه‌ر، جه‌بار فه‌رمان. پێكه‌وه كۆ نه‌بونه‌ته‌وه هه‌ریه‌كه‌یان به جیا بۆ خۆی كاری كردوه. به ناو و نازناو كارگێڕ بون به‌ڵام به كرده‌وه 5 سه‌ری سه‌ربه‌خۆ بون.
مام جه‌لال كارگێڕی م س ی گۆڕیوه: كه‌مال فوئاد، قادری حاجی عه‌لی، حه‌مه تۆفیقی داناوه. ئه‌مانه گۆیا "متفرغ" ن و له كۆسره‌ت ناترسن.
*
30 ی 6 ی 99:
گۆڕینی وه‌زاره‌ت
مام جه‌لال به‌رنامه‌یه‌كی بۆ كاری حكومه‌ت داناوه. داوای گۆڕینی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كردوه كه له 3 ساڵ زیاتر له پۆسته‌كانیان‌دا ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشنیاری كردوه كۆسره‌ت له جێگه‌ی خۆی بمێنێته‌وه. به‌رنامه‌كه‌ی بۆ من ناردوه بیروڕای خۆمی له سه‌ر بنوسم. به‌رنامه‌که‌م له کاتی خۆی‌دا ناردۆته‌وه بۆ خۆی له به‌ر ئه‌وه ده‌قه ئه‌سڵیه‌که‌یم له لا نه‌ماوه ته‌نیا وه‌ڵامه‌که‌ی خۆمم له لا ماوه. به‌رنامه‌که‌ی پرۆژه‌یه‌که بۆ کاری له‌مه‌ودوای حکومه‌ت، چه‌ند لایه‌نێکی سیاسی، ئابوری، پێشمه‌رگه‌یی، رێکخراوه‌یی گرتبوه‌وه. ئه‌مه وه‌ڵامه‌که‌ی منه:
برای گه‌وره و به‌ڕێزم مام جه‌لال
به سپاسێكی زۆره‌وه نامه‌كه و پرۆژه‌كه‌م وه‌رگرت. ده‌سته‌كانت خۆش.
وا له خواره‌وه سه‌رنج و تێبینه‌كانی خۆمت له سه‌ر به‌نده‌كانی پرۆژه‌كه بۆ ئه‌نوسم:
یه‌كه‌م: هه‌ڵوێستمان له ده‌ر و جیران
به لامه‌وه په‌سنده و هیچ تێبینیه‌كم نیه.
دوه‌م: چاكردنی وه‌زعی ئابوری خۆمان
له سه‌ر ئه‌مه هه‌ندێ تێبینیم هه‌یه:
هه‌روه‌كو ئه‌زانی ته‌جروبه‌ی وڵاتانی سۆڤیتی سه‌لماندیان كه ئابوری كه‌رتی گشتی شكستی خوارد و ئابوری بازاڕ و مونافه‌سه گره‌وی برده‌وه. ئه‌م كۆمپانیا وه‌همییانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌ندێ له براده‌ران دروستیان كردوه: 1. بازاڕی نارازی كردوه له یه‌كێتی و ده‌رگای كاری له ڕوی زۆر كه‌س دا داخستوه و، 2. قازانجه‌كه‌یشی زۆری به فیڕۆ ئه‌چێته گیرفانی ئه‌م و ئه‌وه‌وه، 3. ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌ری لێنه‌هاتو به هۆی مه‌حسوبیه‌ته‌وه دامه‌زرێنراون.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژانه به ده‌س كه‌رتی تایبه‌تیه‌وه بوایه ئه‌مانتوانی: باجی زۆرتر وه‌ربگرین و معاش و ئیمتیازاتی ئه‌و ته‌عیینكراوانه‌شمان له كۆڵ ئه‌بوه‌وه. بۆ نمونه ئه‌توانین ئوتێلی ئه‌بو سه‌نا كه به ده‌س كه‌رتی تایبه‌تیه‌وه‌یه و ئوتێلی ئاشتی و ئوتێلی سه‌رچنار و مۆتێلی چنار كه به ده‌س كه‌رتی گشتیه‌وه‌یه به‌راورد بكه‌ین.
له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمپانییانه بێ كه‌فائه‌تن و بۆ مشه‌خۆری دروستكراون، زۆری ئه‌م پرۆژانه 3 جار ئه‌فرۆشرێته‌وه و قازانجی لێ ئه‌خورێ سه‌ره‌نجام ئه‌درێته‌وه به مقاویلێكی بازاڕ به‌مه‌ش ڕاده‌ی باجه‌كه زۆر كه‌م ئه‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بازاڕ به هێز و جوڵانی بازرگانی زۆر بێ، زۆر له‌و كادرانه‌ی ئێستا به ناچاری به موچه‌ی یه‌كێتی ئه‌ژین ئه‌وسا ئه‌توانن ئیش بدۆزنه‌وه و خۆ‌یان بژێنن، چونكه ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك یان له ناو حكومه‌ت دا، یان له ناو یه‌كێتدا موچه‌خۆرن. ئه‌بێ نه‌خشه دابنێین بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی كادره‌كانی یه‌كێتی و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تی دا وه‌كو یه‌ك بن.
ئه‌وروپای سه‌رمایه‌داری سه‌لماندی ئه‌گه‌ر وڵات ئابوریه‌كی ته‌ندروستی هه‌بێ ده‌وڵه‌ت به ته‌نیا به باج ئه‌توانێ بژی.
مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ، موراعاتی سه‌ره‌تای موناقه‌صه و موزایه‌ده‌ی نه‌زیه بكرێ له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا:
1. پرۆژه‌كانی بڕیاری 986 پێم وایه ئه‌توانین زۆر شت به سه‌ر UN دا بسه‌پێنین چونكه ئه‌وه یارمه‌تی نیه به‌ڵكو پاره‌ی نه‌وتی عیراقه.
2. به‌كرێدانی مڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت به تایبه‌تی هی شاره‌وانی و دارایی و ئه‌وقاف به موزایه‌ده‌ی عه‌له‌نی.
پێم باشه (نه‌سرییه) نه‌مێنێ و میزانیه دابنرێ.
زۆر گرنگه كه لیژنه‌ی چاودێری دارایی ڕاسته‌وخۆ گرێدراوی خۆت بن بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی‌یان بكه‌یت ئیجرائاتی قانونی له سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بكرێ.
سێیه‌م: وه‌زعی ڕێكخستن
هه‌مو بۆچونه‌كان به په‌سند ئه‌زانم به‌ڵام لام وایه باشتره كه ئیشاره‌ت به زه‌ره‌ری تكتل و پێویستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بكری و، هه‌ڵبژاردن بكرێ به سه‌ره‌تایه‌كی كار پێكراو له هه‌مو ئاسته‌كان دا، كادره‌كان بچنه‌وه ناو خه‌ڵك و وه‌كو خه‌ڵك بژین و ڕه‌فتار بكه‌ن.
چواره‌م: وه‌زعی ه پ ك
هه‌مویم به لاوه په‌سنده ته‌نیا ئه‌م تێبینییه‌م هه‌یه: ئه‌گه‌ر بتوانین هیچ نه‌بێ تا ساڵێكی تر نه‌هێڵین توشی شه‌ڕ ببن و مه‌شقیان پێ بكرێ و بدرێنه زابته موحته‌ریفه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌وره تایبه‌تیه‌كان ته‌واو ئه‌كه‌ن.
پێنجه‌م: وه‌زعی میری
هه‌مویم به لاوه په‌سنده.
له كۆتایی دا حه‌ز ئه‌كه‌م عه‌رزی جه‌نابت بكه‌م بۆ سه‌رخستنی ئه‌م به‌رنامه ئیسڵاحیه هه‌ر كارێ به من بسپێری به‌وپه‌ڕی دڵسوزییه‌وه ئاماده‌م بۆ جێبه‌جێ كردنی.
به ئاواتی سه‌ركه‌وتنتانم
له گه‌ڵ ڕێزی بێ ئه‌ندازه‌ی برای دڵسۆرتان: نه‌وشیروان
سلێمانی 30 ی حوزه‌یرانی 1999
4 ی 7 ی 99:
نامه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی گۆڕینی وه‌زیره‌كان:
برای گه‌وره و به‌ڕێزم مام جه‌لال
سڵاوێكی گه‌رم و هیوادارم هه‌ر له خۆشی دا بن
به بۆنه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌وه كه به ده‌سته‌وه‌یه له وه‌زاره‌ت دا بكرێن به چاكم زانی هه‌ندێ بیروبۆچونی خۆم تۆمار بكه‌م.
1. به لای منه‌وه خه‌له‌ل له سیسته‌می حوكمڕانیه‌كه‌مان دا هه‌یه و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له گه‌ڵ پارتی دا هه‌م ره‌قیب و هه‌م هاوبه‌ش بوین له حوكمڕانی دا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێمه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تمان نیه. له‌م قۆناغه‌دا من زۆر به پێویستی ئه‌زانم كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له یه‌كتری جیا بكرێنه‌وه به‌م جۆره:
1. 1. سكرتێری گشتی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت به كار بهێنێ. هێزی پێشمه‌رگه و ده‌زگای ئاسایش و دیوانی ره‌قابه‌ی مالی ببه‌سترێن به سكرتێری گشتیه‌وه.
1. 2. ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له سه‌رفی پاره و به‌خشینی ئه‌رز و خان‌و و سه‌یاره و دامه‌زراندنی موچه‌خۆردا دیاری بكرێ.
2. دو وه‌زاره‌تی تازه دروست بكرێ:
2. 1. له باتی ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا وه‌زاره‌تێك بۆ خوێندنی باڵا دروست بكرێ، وه‌زیری خوێندنی باڵا پێویسته خاوه‌نی شه‌هاده‌ی دكتۆرا بێ.
2. 2. ده‌زگای شه‌هیدان و دائیره‌ی ته‌قاعودی و زه‌مانی اجتماعی و عمل له وه‌زاره‌تێكا به ناوی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كۆ بكرێنه‌وه.
3. چه‌ند ده‌زگایه‌كی تازه دروست بكرێ:
3. 1. ئه‌نجومه‌نی پلاندانان له كه‌سانی شاره‌زا دروست بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی به یارمه‌تی پسپۆڕی بێگانه پلانی گه‌شه پێ دانی هه‌مه لایه‌نه‌ی كورت خایه‌ن و درێژخایه‌ن بۆ كوردستان دابنێن.
3. 2. ئه‌نجومه‌نی (مجلس الخدمه) دروست بكرێ له كه‌سانی لێوه‌شاوه و بێلایه‌ن. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به هه‌مو دائیره‌كان دا بچێته‌وه جارێكی تر پێوانه‌ی ئیداری و قانونی بگێڕێته‌وه بۆ ناو دائیره‌كان. دامه‌زراندنی تازه، ته‌قاعود كردن، فه‌سڵ كردن، دیاریكردنی پێویست و فائیز ئه‌مان بیكه‌ن.
3. 3. بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت نه‌توانێ كار له كارمه‌ندانی دیوانی ره‌قابه‌ی مالی بكا پێویسته ئه‌م دیوانه یه‌كسه‌ر ببه‌سترێ به سكرتێری گشتیه‌وه و ڕاپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌كانی بدرێ به‌و نه‌ك به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. ئه‌ندامه‌كانیشی له كه‌سانی موحته‌ریف دروست بكرێ، پشتیوانی مادی و مه‌عنه‌وێ بكرێن. بكرێته دو به‌ش یه‌كێكیان بۆ ره‌قابه‌ی حكومه‌ت و ئه‌وی تریان بۆ ره‌قابه‌ی داووده‌زگاكانی یه‌كێتی.
4. موسته‌شار و خه‌بیره‌كان كه ئێستا له وه‌زاره‌ته‌كان دا دانراون، ماده‌م له به‌ر معاش دانراون، بۆ ئه‌وه‌ی له دائیره‌كان دا جێگه داگیر نه‌كه‌ن و ده‌ستی نه‌شاره‌زایانه وه‌رنه‌ده‌نه كاروباری وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه له‌م وه‌زاره‌تانه لاببرێن و، مانگانه له شوێنێكی وه‌كو سكرتاریه‌ت یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه معاشه‌كه‌یان بدرێتی.
5. بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌نده‌كانی پڕۆسه‌ی چاككردنه‌وه، یه‌ك نه‌گرن و نه‌كه‌ونه پیلانگێڕان و، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه سه‌ربگرێ و به‌رده‌وام بێ، پێویسته زۆر به شێنه‌یی و ته‌دریج و قۆناغ به قۆناغ ئه‌نجام بدرێ. له‌م قۆناغه‌دا ته‌ركیز بكرێته سه‌ر حكومه‌ت كه ڕوی ئاشكرا و ده‌ركه‌وتوی حوكمڕانی یه‌كێتی‌یه له ناو خه‌ڵك دا.
له گه‌ڵ ڕێزی بێ ئه‌ندازه‌ی برای دڵسۆزتان نه‌وشیروان
سلێمانی 4 ی ته‌مموزی 1999
کێشه‌یه‌کی ده‌ستوری و قانونی هه‌یه. هه‌مو جار که کۆسره‌ت ته‌نگاو ئه‌کرێ بۆچی وازناهێنێ له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و یه‌کێکی که له جێگه‌ی ئه‌و ببێ به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه ئه‌کا به بیانو که له سه‌رو ئه‌وه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی قانونیی به‌رزتر نیه تا ئه‌م "استقاله" که‌ی خۆی بداتێ یان ئه‌و بتوانێ ئه‌م "اقاله" بکات. راستیه‌که‌ی به هۆی دو ئیداره‌یی و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی پارله‌مان له سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی دا بۆشاییه‌کی ده‌ستوری دروست بوه. کێ ئه‌و لایه‌نه‌یه که‌سێ بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ته‌کلیف ئه‌کا یا لا ئه‌با؟
*
1ی 8 ی 1999:
نامه‌ی د فوئاد مه‌عسوم: د‌ه‌راوی قانونی
د فوئاد مه‌عسوم نامه‌یه‌كی بۆ مام جه‌لال ناردوه داوای لێ كردوه ده‌سه‌ڵاته‌كانی بکاته "حه‌قیقه‌تی مادی". مام جه‌لال نامه‌كه‌ی به ته‌علیقێكی خۆیه‌وه ناردوه بۆ قادری حاجی عه‌لی تا دابه‌شی بکا به سه‌ر ئه‌ندامانی م س دا. ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که و ته‌علیقه‌که‌یه‌تی:
جه‌نابی مام جه‌لالی به‌ڕێز
سه‌ڵاوێکی گه‌رم خۆشیتان هیوامه
لێم ببوره له‌و نامه‌یه‌دا هێندێ بۆچونی خۆمتان عه‌رز ده‌که‌م که مه‌به‌ستم سه‌رکه‌وتن و به‌هێزکردنی یه‌کێتی‌یه و په‌یدابوونی مه‌رکه‌زیه‌ت و، رۆڵی جه‌نابتانه.
گه‌ر بێته‌وه بیرتان له هه‌شتاکاندا جارێک به جه‌نابتم گوت له دانیشتنێکی دوقۆڵیدا که جه‌نابت له ناو یه‌کێتی‌دا ده‌سه‌ڵاته‌که‌ت مه‌عنه‌ویه، ده‌بێ ببێ به حه‌قیقه‌تێکی مادی، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌بتی ململانێ بکه‌یت.
ئیستا من زۆرم پێ خۆشه، که ده‌ست و بازوت لێ هه‌ڵکردوه، له‌مێژه ده‌مویست وه‌ها بی. ئیجرائاته‌کانت زۆر باشن، ململانێ سنوری هه‌بێ، له جغزێکی دیاریکراودا بێ، که ناوی لێ بنێین مونافه‌سه. ده‌توانم بڵێم ئیستا گه‌یشتوه‌ته حدی خۆی.
ئه‌وجا نۆره‌ی اصلاحات هاتوه، ده‌ستی پێ بکه‌یت، تکام وایه چه‌ند که‌سانێکی شاره‌زاش ده‌ست نیشان بکه ئیش و کاریان تخطیط بێ بۆ ئه‌و اصلاحاتانه نه‌ک هه‌نگاوێک بهاویین و دوایی تراجعی لێ بکه‌ین له به‌ر هێندێ اعتبارات، ئه‌م پسپۆڕانه هه‌موو لایه‌نی ئه‌و هه‌نگاوانه لێک بده‌نه‌وه پێش ئه‌وه‌ی اعلان بکرێ.
لام باشه هه‌نگاوه‌کانی که ده‌هاویشترێن پێش ئه‌وه‌ی اعلان بکرێ هێندێ له براده‌ران به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ناو یه‌کێتی دیارن و خه‌ڵک باسی ململانێ‌یان ده‌کا پرس و رایان پێ بکرێ پێش ئه‌وه‌ی اعلانی بکه‌یت راسته‌وخۆ یا بیهاویه به‌رده‌م کۆبونه‌وه‌ی م. س یا سه‌رکردایه‌تی تا التزامیان مسۆگه‌رتر بێ و قسه‌ی ئه‌ولاوئه‌ولا نه‌که‌ن.
دوا قسه‌م لێره‌دا: ان جاءکم .... هه‌میشه ئه‌و فلته‌ره بێ که تصفیه‌ی هێندێ قسه‌گێڕانه‌وه ده‌کا.
هومێدی موه‌فه‌قی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له هه‌مو هه‌نگاوه‌کانت.
خودا بتانپارێزێ
26\7\99 دلسۆزتان فوئاد
له ژێر نامه‌که‌دا مام جه‌لال ئه‌م ته‌علیقه‌ی نوسیوه:
کاک قادر
سڵاو بیده‌ره هه‌ڤاڵانی م. س تکایه به فۆتۆکۆپی کراوی هه‌ریه‌که دانه‌ی خۆی.
هه‌ڤاڵانی م. س/ ی به‌ڕێز سڵاوێکی گه‌رم
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئه‌وه‌ی کاک د. فوئاد پێشنیاری ده‌کات ئه‌نجامی بده‌م پێویستیم به‌م شتانه‌ی خواره‌وه هه‌یه جگه له هاوکاری و پشتیوانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ه پ ک و ئه‌ندامان و کادرانی ی. ن. ک که زۆر به گه‌رمی پێشوازی له گه‌شه‌پێدان ده‌که‌ن:
یه‌که‌م/ هاوکاری به دڵ‌و به گیان‌و به حه‌ماسی ئیوه. نه‌ک هاوکاری سه‌رزاره‌کی و هه‌ر سه‌ر کاغه‌ز و ناوکۆبونه‌وه‌کان.
دوه‌م/ دوای ئه‌وه‌ی ناوی (رێبه‌ر) تان به سه‌ردا بڕیووم و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که سکرتێری گشتی و فه‌رمانده‌ی گشتیم و هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێکتان پێ داوم، بۆ به قانونی کردن و په‌له‌کردن له جی به جێ کردنی ئیسڵاحه‌کان به پێویستی ده‌زانم بیکه‌ن به بڕیاریش که صلاحیاتی قانوونی رێبه‌ر به کار بهێنم وه‌ک له قانونی ژماره (2) دا هاتووه. به تایبه‌تی که من پتر له سه‌داهه‌فتای ده‌نگی خه‌ڵکی ناوچه‌ی رزگاری بن ده‌ستی خۆشمانم هێناوه.
سێیه‌م/ حه‌مله‌یه‌کی فیکری به‌ربڵاو بکه‌ین بۆ نیشان دانی ئه‌همیه‌تی چاک کردن و گه‌شه پێدان و دژی ته‌که‌تولات.
چواره‌م/ ده‌ست به جێ بڕیاری دانانی (مجلس الخدمه) و (مجلس التخطیط) بده‌ن بۆ گه‌شه پێدانی حکومه‌ته‌که‌مان و حوکمی قانوون.
هه‌ر بژین بۆ برای دلسۆزتان (ئیمزای مام جه‌لال)
6 ی8 ی 99:
گه‌مه‌كه‌ی هه‌یاسی خاس
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مام جه‌لال هات به كراوه‌یی قسه‌مان كرد.
من وتم: "ئیسڵاحاتی نیوه‌وناچڵ زه‌ره‌ری زۆرتره له قازانج وه‌کو ئه‌وه‌یه له نه‌شته‌رگه‌ری‌دا سکی نه‌خۆشه‌که هه‌ڵدڕی به‌ڵام نه‌یدرویته‌وه و به کراوه‌یی به جێ‌ی بهێڵی. ..."
پاش هه‌ندێ قسه‌و باس داوای لێ کردم له کۆبونه‌وه‌کانی م س دا به‌شدار بم. وتم: "له ناو م س دا 9 كه‌سیان من به دوژمنی خۆ‌یان ئه‌زانن چونكه لایان وایه ئه‌مه‌ی تۆ ئه‌یكه‌یت به هاندانی منه. بونی من له ناو هه‌یئه‌تێكی وه‌هادا چ سودێكی هه‌یه؟"
وتی: "وایه ئه‌مه‌ی من ئه‌یكه‌م به تۆی ئه‌زانن ته‌نانه‌ت كۆسره‌ت ته‌له‌فۆنی بۆ د فوئاد و د به‌رهه‌م كردوه وتویه‌تی مام جه‌لال به فیتی نه‌وشیروان كه‌وتۆته دوژمنایه‌تی من. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا نه‌بم ئه‌گه‌ر بۆ هه‌مو كۆبونه‌وه‌كانی م س نایه‌یت ناو به ناو ئاماده بونت بۆ ترساندنیان شتێكی باشه."
مام جه‌لال به‌رده‌وامه له سه‌ر گه‌مه‌كه‌ی هه‌یاسی خاس.
*
به‌ر له چه‌ند رۆژێ كۆسره‌ت چۆته لای مام جه‌لال پاكانه‌ی بۆ كردوه. وتویه‌تی: "من وه‌كو بافڵ دابنێ. وتوته ئه‌بێ سه‌ری له به‌رد بدا چ به‌ردێك ئه‌ڵێ‌ی سه‌ری لێ ئه‌ده‌م. نه‌وشیروان تۆڵه‌ی كۆنگره‌م لێ ئه‌كاته‌وه. له كۆنگره‌دا ویستی تۆ لا بدا داوای پشتیوانی له من كرد به‌ڵام من پشتی تۆم گرت. ئیستاش ئه‌یه‌وێ من به تۆ لا ببا و دوایی خۆیشی تۆ لا ببا."
*
11 ی 8 ی 99:
ده‌سته‌ی كارگێڕ ئه‌م نامه‌یه‌ی دابه‌ش كردوه به سه‌ر ئه‌ندامانی م س دا:
"به‌رنامه‌ی پێشنیازكراو بۆ كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی مه‌كته‌بی سیاسی رۆژی پێنج شه‌مه 12 ی 8 ی 1999 كات 7 ئێواره له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له قه‌ڵاچوالان:
1. لێكۆڵینه‌وه و بڕیاردان له سه‌ر پێشنیازه‌كانی به‌ڕێز مام جه‌لال له سه‌ر نامه‌كه‌ی به‌ڕێز كاك د فوئاد له 26 ی 7 كه تێیدا پێشنیاز كراوه ده‌سه‌ڵاتی رابه‌ر بدرێته به‌ڕێز مام جه‌لال به پێ‌ی ماده 2 ی یاسا، به تایبه‌تی بۆ په‌له‌كردن له ریفۆرم و ئاڵوگۆڕ كردنی پێویست له هه‌مو بواره‌كان‌دا.
2. كات دیاری كردن بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی له 31 ی 7 ی 1999 به تایبه‌تی له باره‌ی دامه‌زراندنی (ئه‌نجومه‌نی پلاندانان: مجلس التخطيط) و (ئه‌نجومه‌نی خزمه‌ت: مجلس الخدمه) ه‌وه.
3. لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی وتووێژه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی له هه‌نده‌ران و له وڵات.
4. دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی شیاو بۆ دادگای سلێمانی و بڕیاردان له سه‌ر دامه‌زراندنی (ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری: المجلس القضائی) و (دادگای ته‌میز: محكمه التمیز)
*
12 ی 8 ی 99:
سلێمانی، سه‌عات 7 ی ئێواره له ماڵی مام جه‌لال كۆبونه‌وه‌ی م س كرا به ئاماده بونی: مام جه‌لال، كۆسره‌ت، جه‌بار فه‌رمان، كه‌مال فوئاد، قادری حاجی عه‌لی، حه‌مه تۆفیق، فه‌ره‌یدون، شێخ محه‌ممه‌دی شاكه‌لی، ئه‌رسه‌لان، عیماد، ملازم عومه‌ر، عومه‌ر فه‌تاح، من.
به‌رنامه‌ی پێشنیازكراوی كارگێڕ باس كرا.
بڕیار درا مام جه‌لال به پێ‌ی قانونی ژماره 2 ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی بدرێتی و ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن چه‌ند قانونیه‌كه‌وه دابڕێژرێ.
بڕیار درا مجلسی خدمه دابنرێ.
بڕیار درا ئه‌نجومه‌نی پلاندانان دابمه‌زرێ.
بڕیار درا وه‌زعی دادگاكانی سلێمانی باش بكرێ و ئه‌گه‌ر بتوانین دادگای ته‌میز و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و مه‌عهه‌دی دادوه‌ری بۆ پێگه‌یاندنی حاكمی گه‌نج دابمه‌زرێ.
بڕیار درا ئه‌و وه‌زیرانه‌ی 3 ساڵیان ته‌واو كردوه بگۆڕێن به هی نوێ.
ئیتر مام جه‌لال که‌وته به کارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌کانی قانونی ژماره (2) به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه هه‌ندێکمان ناوی "رابه‌ر" مان به لاوه په‌سه‌ند نه‌بو ناوی "سه‌رۆکی هه‌رێم" ی لێ نرا بۆ ئه‌وه‌ی "مه‌رجه‌ع" ێکی قانونی هه‌بێ له کاتی پێویست دا رۆڵی خۆی ببینێ.
ته‌عدیلی وه‌زاری
كوردستانی نوێ، له ژ 1930 رۆژی 22/8/1999. هه‌واڵه‌كه‌ی به‌م جۆره گێڕاوه‌ته‌وه:
"له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی‌دا: سه‌رۆكی حكومه‌ت گۆڕانكارییه‌كانی كابینه‌كه‌ی راگه‌یاند
"نیوه‌ڕۆی دوێنێ 21 ی 8 ی 1999 به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌دا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی تایبه‌ت‌دا، چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
"له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌دا كه هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان عومه‌ر عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و عیماد ئه‌حمه‌د وه‌زیری پیشه‌سازی و مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری ناوخۆ ئاماده‌ی بون، سه‌رۆكی حكومه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به ئامانجه‌كانی ئه‌م گۆڕانكارییانه كرد كه گۆڕانكاریه له پێناو گه‌شه‌پێدانی ی ن ك و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێن كه هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و رۆشنبیری و مرۆڤایه‌تی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دا به یه‌كخستنی هه‌ردو وه‌زاره‌تی ئیشغال و ئاوه‌دانكردنه‌وه له یه‌ك پۆست‌دا و بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری هه‌رێم و دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تێكی نوێ به ناوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌ت و ئه‌نجومه‌نی پلان دانان و ئه‌نجومه‌نی قه‌زا. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێزی به ناوی خۆی و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان سوپاس و ستایشی ئه‌و وه‌زیره به‌ڕێزانه‌ی كرد كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابوردودا سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كانیان راپه‌ڕاندوه و خزمه‌تی بێ وچانیان پێشكه‌ش به میلله‌ته‌كه‌یان كردوه.
"پاشان له كۆتایی لێدوانه رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌ی‌دا ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئاشكرا كرد كه پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانیان پێ سپێردراوه، له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه بڕیار دراوه به دانانی به‌ڕێزان عه‌دنان موفتی به وه‌زیری شاره‌وانی و د جه‌مال فوئاد به وه‌زیری مرۆڤایه‌تی و د یادگار به وه‌زیری ته‌ندروستی و برزو عه‌لی هه‌ژار به وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و عادل ناسر به وه‌زیری كشتوكاڵ و شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی به وه‌زیری رۆشنبیری و د جه‌لال شه‌فیق به وه‌زیری خوێندنی باڵا و د كه‌مال خۆشناو به سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی."
29 ی 8 ی 99 یه‌کشه‌م:
چوم بۆ بینینی مام جه‌لال بۆ باسی پرۆژه‌یه‌ك كه ده‌رباره نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كانی كه‌ركوك نوسی بوم و پێشتر بۆم نارد بو. ئه‌و پرۆژه‌یه‌م به هاوکاری چه‌ندین که‌سی که‌رکوکی و شاره‌زای بواری جیاجیا ئاماده کرد بو.
له میانه‌ی قسه‌دا باسی ساردی نێوان من و كۆسره‌تی كرد و گله‌یی لێ کردم که بۆچی باسم کردوه. من به كراوه‌یی پێم وت كه من دژی كۆسره‌ت نیم به‌ڵام ئه‌و لای وایه هه‌مو هه‌نگاوێ له رێ‌ی ئیسلاحات دا موئامه‌ره‌یه له‌و و، هه‌رچیه‌کی پێ کرا بێ دژی من درێخی نه‌کردوه.وتم:
- وه‌ختێ حكومه‌تی هه‌رێممان ته‌سلیمی ده‌ستی ئه‌م براده‌ره كرد یه‌كێتی هه‌ر له زاخۆوه تا كفری به ده‌سته‌وه بو، ئێستا ئه‌وه‌تا خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی به ئاواره‌یی له سلێمانیین.
- له سه‌رده‌می حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌م براده‌ره‌دا یه‌كێتی توشی شه‌ڕێ بوه له گه‌ڵ پارتی به هه‌مو زلهێزه‌كانی دنیا ناكوژێته‌وه.
- له سه‌رده‌می حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌م براده‌ره‌دا 2 سه‌د هه‌زار كوردی عێراق كوردستانیان به جێ هێشتوه له‌وانه زیاتر له 2 هه‌زاریان كادری یه‌كێتی بون و زیاتر له 2 سه‌د كه‌سیان مامۆستای زانكۆ بون.
- له سه‌رده‌می حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌م براده‌ره‌دا هه‌مو ماڵ و دارایی حكومه‌ته‌كه به فیڕۆ رۆیشت. وه‌زاره‌ته‌كان تاڵان كران و زه‌وییه‌كان و خانوه‌كانیان به به‌لاش دران به‌موئه‌و و به زۆری به كه‌سانی ناموسته‌حه‌ق و، مه‌كینه و سیاره‌كانیان فرۆشران به ئێران.
ئیتر ئه‌م كابرایه ئه‌بێ شانازی چیمان به سه‌ردا بكات؟
11/25/2009
6. بابه‌تی جۆراوجۆر
ژوری بازرگانی
سلێمانی 25 ی ئابی 99
گه‌وره‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال
سڵاوێكی گه‌رم
هه‌روه‌كوئه‌زانن ژوری بازرگانی له جوڵاندن و ڕێكخستنی بازاڕ و بازرگانی‌دا ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه ئه‌م ژوره‌ی سلێمانی له كار كه‌وتوه. پێویستی به زیندوكردنه‌وه و به گه‌ڕخستن هه‌یه:
1. كاتی خۆی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ژوری بازرگانی سلێمانی به‌م جۆره بوه:
سه‌رۆك ره‌فیق قه‌زاز مردوه
جێگری سه‌رۆك زاهیر حاجی ئه‌حمه‌د كوژراوه
ئه‌ندامی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی عه‌بدوڵڵای حاجی فه‌ره‌جی سوسێ مردوه
ئه‌ندامی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئیسماعیل حه‌داد چوه بۆ خاریج
ئه‌ندامی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی عومه‌ر نوری حه‌مه‌سور ئیستیقاله‌ی كردوه
ئه‌ندامی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی حه‌مه‌ی زێوه‌ر ئیستیقاله‌ی كردوه
ئه‌ندامی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی مسته‌فای رازاوه ئیستیقاله‌ی كردوه
ئه‌ندامی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی صه‌باح ئه‌حمه‌د كه‌ریم ئیستیقاله‌ی كردوه
ئه‌ندامی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مین شه‌وكه‌ت ماوه
2. كاتی خۆی جگه له سه‌رۆك و، جێگری سه‌رۆك، مدیری اداره‌یشیان هه‌بوه. مدیری اداره به پێ‌ی نیزامی ژوره‌كه ئه‌بێ ده‌رچوی جامیعه بێ و 4 ساڵ خزمه‌تی له ناو ژوره‌که‌دا هه‌بێ.
3. ئێستا ئه‌مانه: سه‌رۆك، جێگری سه‌رۆك، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن، مدیری اداره هیچیان نه‌ماون. ته‌نیا كه‌س كه ماوه و هه‌مو ئیشه‌كان ئه‌كا كاك ئه‌مین شه‌وكه‌ته. به پێ‌ی نیزامی ژوره‌كه سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر نابێ موچه‌خۆر بن، به‌ڵام كاك ئه‌مین موچه‌خۆره.
4. له‌و ماوه‌یه‌دا به جۆرێكی نائاسایی چه‌ند كه‌س كراون به ئه‌ندام و له صنفی به‌رزی بازرگانی‌دا دانراون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن قۆنته‌رات وه‌ربگرن كاتی خۆی هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به بازاڕ و بازرگانیه‌وه نه‌بوه.
5. ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ژوری بازرگانی كۆبونه‌وه‌یان له گه‌ڵ جه‌نابت كردوه و هه‌ندێ له كێشه‌كانیان باس كردوه. به ته‌ما بون رۆژی 20 ی 4 ی 99 هه‌ڵبژاردنی ژوری بازرگانی بكرێ به‌ڵام به جۆرێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو دواخراوه بۆ كاتێكی نادیاریكراو.
6. كاتی ئه‌وه هاتوه جه‌نابت فه‌رمان بده‌ی ئه‌م ژوره به گه‌ڕ بخرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ئازادی تێ‌دا بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی ئابوری‌دا ده‌وری خۆ‌یان ببینن.
له گه‌ڵ رێزی بێئه‌ندازه‌ی نه‌وشیروان
وێنه‌یه‌كی بۆ به‌ڕێز كارگێڕی م س بۆ ئاگاداری
دادگا
سلێمانی 3 ی ئابی 999
برای گه‌وره و به‌ڕێزم مام جه‌لال
سڵاوێكی گه‌رم
هیوادارم هه‌میشه له خۆشی دا بن
چه‌ند جارێ چه‌ند كه‌سێكی قانونی و نائیبی مدعی عام هاتونه‌ته لام بۆ ده‌ربڕینی هه‌ندێ سه‌رنج و تێبینی تا به جه‌نابتی بگه‌یه‌نم. وا له خواره‌وه پوخته‌كه‌یتان ئه‌خه‌مه به‌رچاو هیوادارم كه‌ڵكێكی هه‌بێ و خۆت كه پیاوێكی قانونیت گرنگیی دادگا بێ‌گومان له خه‌ڵكی كه باشتر ئه‌زانی.
1. وه‌زعی ناو دادگای سلێمانی باش نیه چونكه حاكم شێخ له‌تیف و حاكم عه‌بدولكه‌ریم ناكۆكن. به‌و هۆیه‌وه ده‌زگای مه‌حكه‌مه بۆته دو تكتلی دژ به به‌یه‌ك و دژی یه‌كتری ئه‌دوێن و كار له یه‌كتری ئه‌شێوێنن.
ئه‌م كێشه‌یه به‌وه چاره‌سه‌ر ئه‌كرێ كه ئه‌م دو حاكمه ئاشت بكرێنه‌وه و رێكبخرێنه‌وه چونكه هه‌ردوكیان به كه‌ڵكن بۆ دادگاكانی سلێمانی.
2. هه‌یبه‌تی دادگا كه‌م بۆته‌وه. تا ئێستا چه‌ند جارێ له‌به‌رده‌می دادگادا ته‌قه بوه و جارێكیش یه‌كێ كوژراوه. بیناكه‌یشیان پچوكه و پاك و خاوێن نیه. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی دادگا به هێز بكرێ پیویسته:
أ. ژماره‌یه‌كی باش پۆلیس بۆ دابینكردنی ئاسایشی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی دادگا ته‌رخان بكرێ.
ب. حیمایه بۆ حاكمه‌كان دابنرێ.
ج. خاوێنی بیناكه و دیواره‌كانی رابگیرێ.
د. بیناكه‌ی پشتی دادگا كه هی بلدیاته بدرێ به مان.
3. وه‌زعی محكمه‌ی تحقیق باش نیه چونكه:
أ. ته‌نیا یه‌ك حاكم تحقیق هه‌یه و مه‌سه‌له‌كانی له سه‌ر كه‌ڵه‌كه ئه‌بێ.
ب. محكمه اجهزه‌ی تحقیقی نیه وه‌كو: مختبر الادله الجنائیه، جهاز طبع الاصابع، جهاز كشف السلاح…
4. بۆ پێگه‌یاندنی حاكمی گه‌نج ئه‌توانرێ معهد القضا‌ء له سه‌ر شێوه‌ی مه‌عهه‌ده‌كه‌ی به‌غداد دابمه‌زرینرێ. له سلێمانی ئیمكانی ئه‌مه هه‌یه.
5. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی قانونی خۆمان هه‌بێ و ماده‌م به‌ره‌و خۆ جیاكردنه‌وه ئه‌چین له پارتی پێویسته محكمه‌ی تمییزی خۆمان له سلێمانی هه‌بێ.
6. عفوی خاص بۆ هه‌ندێ تاوانبار ده‌رچوه ئه‌مه شتێكی باش نیه بۆ سومعه‌ی محكمه. ئه‌مه یا نه‌هێڵرێ یان زۆر كه‌متر بكرێته‌وه.
7. ئێستا 37 نائیبی مدعی عام هه‌یه له گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی ئه‌بن به 39 كه‌س. ئه‌م ژماره‌یه زۆره و هه‌ندێكیان ڕه‌نگه هێشتا به كه‌ڵكی ئه‌م ئیشه نه‌یه‌ن چونكه به واسیته دانراون. مه‌رجه‌كانی مدعی عام به گوێره‌ی قانونی عیراقی ئه‌بێ: عیراقی بێ، متزوج بێ، لایه‌نی كه‌م 3 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێ و 2 ساڵیش له معهد القضا‌ء خوێندبێتی.
له گه‌ڵ ڕێزی بێئه‌ندازه‌ی نه‌وشیروان
ته‌عدیلی قانونی عقوبات و
قانونی ئه‌حواڵی شه‌خسی
برای گه‌وره و به‌ڕێزم مام جه‌لال
سڵاوێكی گه‌رم و هیوادارم هه‌میشه له خۆشی‌دا بن
كاك روشدی تعدیلی قانون العقوبات ی ته‌واو كردوه. پێكه‌وه دانیشتین و سه‌ر له نوێ هه‌مو ئه‌و ماددانه‌ی تعدیل یان تجمید كراون خوێنده‌وه و موناقه‌شه كرد و له سه‌ری رێك كه‌وتین. زۆر به وردی و رێكوپێكی قانونه‌كه‌یان بژار كردوه. وا مسوه‌ده‌كه‌ی ئه‌نێرمه خزمه‌تتان تكام وایه سه‌یری بكه‌ن و هه‌ر ئاڵوگۆڕێ به پێویست ئه‌زانن بیكه‌ن.
ئه‌م قانونه دوای ئه‌م تعدیل و تجمیدانه هێشتا دو نوقسانی تیایه:
1. ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی دانراوه زۆر كه‌مه چونكه به پێ‌ی ده‌سكه‌وتی رۆژانه‌ی ساڵی 1969 دیاری كراوه. نوسراوه ساڵێك حه‌پسی یان سه‌د دینار غه‌رامه. ده‌سكه‌وتی رۆژانه‌ی كرێكاری (غیر ماهر) ئه‌وسا له نیو دینار كه‌متر بوه ئێستا له په‌نجا دینار زیاتره. ئه‌بێ به‌و پێ‌یه ده‌سكاری بكرێ.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاك روشدی به ته‌مایه شتێك ئاماده بكا كه له گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئێستا بگونجێ و دادگاكان كاری پێ بكه‌ن.
2. هیچ مادده‌یه‌كی تیا نیه بۆ سزادانی ئه‌و قاچاغچییانه‌ی لێره‌وه خه‌ڵك ئه‌به‌ن بۆ ئه‌وروپا و ده‌ستیان ئه‌بڕن یان ده‌ستدریژییان لێ ئه‌كه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌بێ چه‌ند مادده‌یه‌ك هه‌بێ كاك روشدی ئاماده‌ی ئه‌كات.
به گشتی ئێستا قانونه‌كه بژار كراوه له‌و ماددانه‌ی كه له گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ دا ناگونجێن و ئاماده‌یه بۆ په‌سند كردن و كار پێ كردن ئه‌گه‌ر جه‌نابت به په‌سندی بزانی.
له گه‌ڵ رێزی بێئه‌ندازه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا
سلێمانی 20 ی تشرینی یه‌كه‌می 1999
گه‌وره‌ی به‌ڕێز
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
پاش سڵاو
1. له سه‌ر داوای كاك روشدی عه‌زیز له مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی پاردا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی قانونی ئه‌حوالی شه‌خسی چه‌ند جارێ دانیشتین. به‌نده به چاكم زانی كه ژنێكی شاره‌زایش بانگ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له بیروڕای ژنانیش ئاگادار بین و، یه‌كێ له خۆ‌یان به‌شداری گفتوگۆكان بكا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خاتو هاوژین مه‌نمی‌مان بانگ كرد كه له سكرتاریه‌تی یه‌كیتی ژنان و، له سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ژنان و، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه‌یه. خاتو هاوژین پێشتر ماده به ماده‌ی قانونه‌كه‌ی به وردی دراسه كرد بو و، شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بو له‌و بواره‌دا و، كه‌ڵكی زۆرمان لێ وه‌رگرت.
2. له زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆدا قانونه‌كه‌مان ماده به ماده تاووتوێ كرد. بیرورای نوێنه‌ری ژنان له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی زۆر گرنگ و حساس دا جیاواز بو له هی ئێمه. هه‌مو ئه‌و ماددانه‌ی به پێ‌ی نصی صریحی قورئان دانراون، ئێمه ده‌سكاریمان نه‌كردن و، وه‌كو خۆی هێشتمانه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌سكاریش كرابێ هه‌وڵ دراوه له گه‌ڵ گیانی قورئان دا ساز و گونجاو بێ.
وا مسوده‌ی تعدیله‌كان ئه‌نێرمه خزمه‌تتان.
3. ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری ژنان له‌م قۆناغه‌دا داوای گۆڕینی ئه‌كه‌ن هه‌موی به ئێمه جێبه‌جێ ناكرێ، به تایبه‌تی كه ئێستا ئیسلامی سیاسی له گه‌شه كردن دایه و، سنوری ده‌سه‌لاتی ئێمه‌ش ته‌سك بۆته‌وه، به‌ڵام ناكرێ هه‌مو داواكانیان له‌م چه‌رخه‌یش دا پشت گوێ بخرێن. مسته‌فا كه‌مال سه‌ره‌تای بیسته‌كانی قه‌ڕنی رابوردو له توركیای ئه‌وسادا، كه له كوردستانی ئێستا دواكه‌وتوتر بو، خه‌لافه‌تی له‌غو كرد و جمهوریه‌تی له جێ دامه‌زراند و، شه‌ریعه‌تی له‌غو كرد قانونی مه‌ده‌نی خسته جێگه‌ی و، دنیایش وێران نه‌بو.
ئێمه‌یش پێویسته هه‌ندێ هه‌نگاو بنێین له سه‌ر رێ‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌ئسیری لایه‌نه كۆن و نه‌گونجاوه‌كانی شه‌ریعه‌ت له سه‌ر قانونه‌كانی ئه‌م زه‌مانه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندییان به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانی‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه.
4. یه‌كێ له‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌ی كه نوێنه‌ری ژنان پێ‌ی له سه‌ر داگرت، مه‌سه‌له‌ی فره هاوسه‌ری پیاوه، كه لێره‌دا ئێمه به (معلق) ی هێشتومانه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نابت دوابڕیاری لێ بده‌ی. ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره بدرێ چه‌ند مادده و فه‌قه‌ره‌یه‌كی قانونه‌كه ئه‌بێ له‌غو بكرێن یان ده‌سكاری بكرێن.
من خۆم لایه‌نگری ئه‌وه‌م فره‌هاوسه‌ری‌ی پیاو به ته‌واوی به پێ‌ی قانون له‌م قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌ی ئێمه‌دا قه‌ده‌غه بكرێ و، پیاو بۆی نه‌بێ له یه‌ك هاوسه‌ر زیانری هه‌بێ.
5. مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاق كه نوێنه‌ری ژنان پێ‌ی له سه‌ر دائه‌گرت به ده‌س هه‌ردولا بێ و، به‌رامبه‌ر به‌وه ئاماده بون ده‌س له ماره‌یی و نفقه هه‌ڵبگرن، ئێمه موافه‌قه‌تمان له سه‌ر نه‌كرد.
6. ئه‌گه‌رچی نوێنه‌ری ژنان پێ‌ی له سه‌ر ئه‌وه دائه‌گرت كه كچ و كوڕ له میرات گرتن دا یه‌كسان بن، به‌ڵام ئه‌میش ئێمه موافه‌قه‌تمان له سه‌ر نه‌كرد و، وه‌كو خۆی هێڵرایه‌وه.
7. له هه‌ندێ جێگه باسی ئه‌هلیه‌تی شه‌رعی و قانونی كراوه. به‌نده لام وایه به ته‌نیا ئه‌هلیه‌تی قانونی كافیه و پیویست به شه‌رعیه‌كه ناكات، چونكه:
أ. ئه‌مه چه‌كێكی كوشنده ئه‌بێ به ده‌س ئیسلامیه‌كانه‌وه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌هلیه‌ت له هه‌مو ئه‌وانه‌ی یه‌كێ له فه‌ریزه‌كانی ئیسلام، وه‌كو نوێژ، رۆژو، حه‌ج، زه‌كات... به جێ ناهێنن.
ب. هه‌مو قانونه‌كانی عیراق به پێ‌ی شه‌رع دارێژراون، له به‌ر ئه‌وه كه قانونی بو شه‌رعی‌یشه.
له گه‌ڵ رێزی بێئه‌ندازه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا
سلێمانی، 3 ی 1 ی 2000
ده‌زگای ئاسایش
گه‌وره‌ی به‌ڕێز
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
پاش سڵاو
له‌م كاته‌دا كه به‌ڕیزتان بڕیارتان داوه هه‌مو قانونه‌كانی عیراق ده‌سكاری بكرێن و بگونجێنرێن له گه‌ڵ جاڕی گه‌ردونی مافی مرۆڤ دا به‌نده به چاكی ئه‌زانم هه‌ندێ بیروبۆچونی خۆم سه‌باره‌ت به ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و دادگا، له وڵاته‌كه‌مان دا بخه‌مه به‌رچاوی به‌ڕێزتان:
1. به داخه‌وه ئه‌وه‌ی من له سه‌ر ده‌زگای ئاسایش بیستومه، ده‌زگای ئاسایش له ناو خه‌ڵك دا خۆشه‌ویست نیه، به‌ڵكو بۆته ده‌زگایه‌كی ئیرهابی، هاووڵاتی ئاسایی، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه پشتیوان و واسیته‌یان نیه، لێ‌ی ئه‌ترسن.
2. ده‌زگای ئاسایش له كاروباری تایبه‌تی هاووڵاتی‌یان و ته‌نانه‌ت له ژیانی تایبه‌تییان دا ته‌ده‌خول ئه‌كه‌ن.
3. فۆرمی جۆراوجۆریان رێكخستوه له ناو دائیره‌دا به هاووڵاتییانی پڕ ئه‌كه‌نه‌وه. هه‌ندێ له‌و فۆرمانه پێوه‌ندییان به كاره‌كانی ئه‌م ده‌زگایه‌وه نیه و له گه‌ڵ جاڕی گه‌ردونی مافی مرۆڤ دا ناگونجێن و سوكایه‌تیه به كه‌رامه‌تی مرۆڤ. وا نمونه‌یه‌كی ئه‌خه‌مه به‌رچاوی به‌ڕێزتان.
4. بیگومان به‌نده ئه‌مانه نانوسم بۆ ئه‌وه‌ی له نرخی ده‌زگای ئاسایش و ئه‌و هه‌مو خزمه‌ته‌ی كه به ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان و یه‌كیتی كردوه كه‌م بكه‌مه‌وه، به‌لكو به ریز و ستایشیكی تایبه‌تیه‌وه ئه‌روانمه ئه‌و لایه‌نه‌ی. زۆری ئه‌وانه‌یش كه له‌وی كاربه‌ده‌ستن له‌و پیشمه‌رگانه‌ن كه نزیكی من بون و ئیستاش نزیكی منن. به‌ڵام ئه‌م ده‌زگایه كاتیك دروست بو (انفلاتی امنی) هه‌بو، پیویستی به‌وان بو، ئیستا كۆنترولی ئه‌منی وڵات كراوه بۆیه ئه‌بی سروشت و ئه‌ركه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه‌ش به پی‌ی هه‌لومه‌رجی نوی ریك بخریته‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ناته‌واوییانه پێشنیار ئه‌كه‌م:
1. هه‌مو ئه‌و فۆرم و مولحه‌قی فۆرمانه‌ی ئاسایش رێكیان خستوه له كاتی موراجه‌عه‌ت دا به هاوولاتی ئاسایی پڕ ئه‌كه‌نه‌وه سه‌رله‌نوێ چاویان پێدا بخشێنرێته‌وه و ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ جاڕی گه‌ردونی مافی مرۆڤ و كه‌رامه‌تی مرۆڤ دا ناگونجێن له‌غو بكرێن و، ڕێگه نه‌درێ به كاربه‌ده‌ستانی ئاسایش كاری له‌و بابه‌ته دوباره بكه‌نه‌وه و، ئه‌گه‌ر كردیان هاووڵاتی‌یان بۆیان هه‌بێ له دادگا شكاتیان لێ بكه‌ن.
2. چاو به كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای ئاسایش دا بخشێنرێته‌وه و، كه‌سانێك كه پیشه‌كانیان و خوێندنیان پێوه‌ندییان به كاره‌كانی ئه‌م ده‌زگایه‌وه نیه بگۆڕدرێن به كه‌سانی قانونی و ده‌رچوانی كلیه‌كانی پۆلیس، قانون، علمی اجتماع، علمی نفس، علومی سیاسی، اداره، میژو، زمانی ئینگلیزی... پاش راهینان و مه‌شق پێ كردن.
3. له وڵاتانی دیمۆكراتی‌دا كۆمیته‌یه‌كی پارله‌مانی دائه‌نرێ بۆ چاودێری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له سنوری قانون ده‌رنه‌چن. ئێمه له به‌ر ئه‌وه‌ی حاڵی حازر پارله‌مانمان نیه چاك وایه كۆمیته‌یه‌كی سه‌ر به سوڵته‌ی قه‌زایی یان ده‌زگایه‌كی سه‌ر به مافی مرۆڤ چاودێری كاره‌كانی ئاسایش بكا.
4. ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاسایش لا ئه‌برین ئه‌كری بگویزرینه‌وه بۆ ناو هیزی پیشمه‌رگه به تایبه‌تی پیشمه‌رگه كۆنه‌كان كه ئازا و دلسۆز بون بۆ یه‌كیتی.
5. بایه‌خی تایبه‌تی بدری به پۆلیس.
ا. هه‌ندی به‌شی تازه بكریته‌وه وه‌كو به‌شی مخدرات، تزویر، هه‌روه‌ها هه‌یئه‌تیك بۆ تفتیش.
ب. به‌شی (الادله الجنائیه) به هه‌مو كه‌لوپه‌له پیویسته‌كانیه‌وه بكریته‌وه.
ج. (مخافری حدودی) دابمه‌زرینری.
د. چاویك به هه‌مو ده‌زگاكانی‌دا بخشینریته‌وه و ئه‌میش به هه‌مان شیوه‌ی ئاسایش موتوربه بكری به خوینی تازه و به ده‌رچوانی جامیعه‌كان.
ه . به پی‌ی توانا پیویستیه‌كانیان له سیاره، ده‌مانچه، خولی فیركردنی لیكۆلینه‌وه، بۆ دابین بكری.
6. كۆلیجی پۆلیس بۆ پیگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ر دابمه‌زرینری.
7. وه‌كو چۆن نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت بۆ پیشمه‌رگه ته‌رخان كراوه، ئه‌گه‌ر له توانادا بی نه‌خۆشخانه‌یه‌كیش كه تایبه‌ت بی به هیزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بكریته‌وه.
8. بایه‌خی تایبه‌تی بدری به دادگا.
ا. محكمه‌ی تمییز به‌هیز بكری و ئه‌ندامه‌كانی به پی‌ی قانون زیاد بكرین و، كه‌سانی لیوه‌شاوه بۆ الاشراف العدلی، الادعا العام، دیوان التدوین القانونی، رعایه القاصرین دابنری.
ب. سه‌ره‌تا 14 حاكمی تازه بۆ ئه‌م شوینانه تعیین بكری: بۆ ده‌وروبه‌ری سلیمانی، كفری، كه‌لار، هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید، هه‌له‌بجه‌ی تازه، پینجوین، چوارتا، دوكان، رانیه، قه‌لادزه، چه‌مچه‌ماڵ، كۆیه، ده‌ربه‌ندیخان، سه‌ید سادق.
ج. زه‌مینه خۆش بكرێ بۆ تعیین كردنی هه‌ندی حاكمی تازه له سلیمانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندی له‌و حاكمانه‌ی سومعه‌یان له روی نه‌زاهه‌ته‌وه زڕاوه، ته‌قاعود بكرین یان بگویزرێنه‌وه بۆ شوینی تر.
له گه‌ڵ ڕێزی بێئه‌ندازه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا
سلێمانی، 11 ی كانونی یه‌كه‌می 1999
11/25/2009
7. دوه‌مین كۆنگره‌ی گشتی
یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان
30/1– 5/2/2001
9 ی 8 ی 2000:
زۆری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی من ئه‌یانده‌م به ئه‌نجام ناگه‌ن. له ناو م س و له ناو حكومه‌ت‌دا له سه‌ر كاغه‌ز بڕیاری لێ ئه‌درێ به‌ڵام له سه‌ر ئه‌رز جێبه‌جێ ناكرێ یان جێبه‌جێ ئه‌كرێ به‌ڵام وا ئه‌شێوێنرێ ئه‌گه‌ر ده‌ستی لێ نه‌درایه باشتر بو. سه‌رانی ده‌سته‌به‌ندیه‌كانی ناو یه‌كێتی هه‌رچی به قازانجی خۆ‌یان نه‌بێ ته‌گه‌ره‌ی لێ ئه‌ده‌ن و په‌كی ئه‌خه‌ن، به‌ڵام زه‌مینه‌ی ناو یه‌كێتی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له باره بۆ هه‌ندێ ئاڵوگۆڕ هیچ نه‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و م س و كه‌مێ چاكسازی له ناو حكومه‌ت‌دا. ئه‌م نامه‌یه‌م له گه‌ڵ ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا ده‌رباره‌ی گرتنی دوه‌مین كۆنگره‌ی گشتی یه‌كێتی بۆ مام جه‌لال نارد:
نامه
برای گه‌وره و به‌ڕێزم مام جه‌لال
سڵاوێكی گه‌رم و
هیوادارم هه‌میشه شاد و سه‌ركه‌وتو بن
به بۆنه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ركردایه‌تی‌یه‌وه به چاكم زانی بیروڕای خۆمت ده‌رباره‌ی گرتنی كۆنگره‌ی دوه‌می یه‌كێتی بۆ بنوسم:
1. ماوه‌یه‌كی درێژ به سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م دا تێپه‌ڕیوه، كه ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی كوردستان ئاسایی بوایه ئه‌بو له دوای كۆنگره‌ی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا چه‌ندین كۆنگره‌ی تری تێ‌دا ببه‌سترایه.
2. پێم وایه هه‌لومه‌رجی ناوخۆی یه‌كێتی و هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێستای ده‌وروبه‌رمان له باره بۆ به‌ستنی كۆنگره، به تایبه‌تی كه ئێستا كێشه و گیروگرگرفت له ناو یه‌كێتی‌دا كه‌مه و، ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش به‌رقه‌راره.
3. وا پرۆژه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ كۆنگره‌ی دوه‌م ئه‌نێرمه خزمه‌تتان، له‌م پرۆژه‌یه‌دا ئه‌وه‌م له به‌ر چاو گرتوه كه پێش كۆنگره‌كه زۆری بابه‌ت و كاره‌كانی گه‌ڵاڵه و ئاماده بكرێ و، كێشه و گیروگرفته‌كان به‌لادا بخرێن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین كێشه و گیروگرفت ببرێته ناو كۆنگره.
هیوادارم كه‌ڵكێكی هه‌بێ.
له گه‌ڵ ڕێزی بێئه‌ندازه‌ی نه‌وشیروان
سلێمانی، 9 ی ئابی 2000
*
ئاماده‌كاری بۆ:
دوه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان
1. دیاریكردنی كات و شوێنی كۆنگره:
1. 1. شوێن: قه‌ڵاچوالان، هۆڵی شه‌هید شه‌هاب.
1. 2. كات: دوا حه‌فته‌ی ساڵ.
2. دیاریكردنی به‌رنامه‌ی كاره‌كانی كۆنگره:
2. 1. راپۆرتی سكرتێری گشتی.
2. 2. لێدوانی پێڕه‌وی ناوخۆ.
2. 3. لێدوانی پرۆگرام.
2. 4. لێدوانی به‌ڵگه‌كانی تری كۆنگره.
2. 5. هه‌ڵبژارنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی.
3. پێكهێنانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی كۆنگره بۆ ئه‌نجامدانی:
3. 1. ئاماده‌كردنی شوێنی گرتنی كۆنگره و شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌ندام و میوانه‌كانی.
3. 2. ئاماده‌كردنی ته‌عدیلی پێڕه‌وی ناوخۆ و پرۆگرام و هه‌مو به‌ڵگه‌كانی تری كۆنگره.
3. 3. سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی گشتی نوێنه‌رانی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی بۆ كۆنگره به پێ‌ی ڕێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی.
4. هه‌ڵبژاردن
4. 1. كردنی هه‌ڵبژاردنێكی تازه بۆ ئه‌ندامێتی كۆنگره.
هه‌ڵبژاردنی پێش‌و بۆ ڕیكخستنی مه‌ڵبه‌نده‌كان بوه نه‌ك بۆ ئه‌ندامێتی كۆنگره، له به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌ڵبژاردنێكی تازه بكرێ بۆ ئه‌ندامێتی كۆنگره.
4. 2. دیاریكردنی ئه‌وانه‌ی مافی به‌شداری و ده‌نگدانیان هه‌یه له ناو: مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕێكخستن، مه‌كته‌به‌كان، دائیره‌كانی حكومه‌ت، هێزی پێشمه‌رگه، ڕێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا.
له‌مه‌دا پێویسته ئه‌م تێبینییانه ڕه‌چاو بكرێ:
4. 2. 1. هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موان بكرێته پێوانه‌ی به‌شدار بون و ده‌نگدان.
4. 2. 2. جگه له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئیحتیاته‌كانی، رێگه نه‌درێ به هیچ كه‌سێك به بێ تێپه‌ڕبون به هه‌ڵبژاردن دا به‌شداری بكات، یان ئه‌گه‌ر له به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی مه‌عقول، بانگ كرا بۆ به‌شداربون، نابێ مافی ده‌نگدانی هه‌بێ.
4. 2. 3. هه‌ندێ له ده‌زگاكانی یه‌كێتی، به تایبه‌تی مه‌كته‌به‌كان و دائیره‌كان، پڕكراون له كه‌سانی ته‌عینكراو، نه‌ك له به‌ر تێكۆشه‌ری و زانایی، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان بۆ دابین بكرێ، به‌شداركردنی ئه‌مانه به بێ تێپه‌ڕین به هه‌ڵبژاردن دا، جۆرێك ئه‌بێ له بێعه‌داله‌تی.
4. 3. دیاریكردنی نیسبه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ندامانی یه‌كێتی له كۆنگره‌دا. پێویسته ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره له 1.500 كه‌س تێ نه‌په‌ڕێ و، نیسبه‌تی نوێنه‌رایه‌تی به‌وجۆره دیاری بكرێ كه ته‌نیا ئه‌م ژماره‌یه بگاته كۆنگره.
4. 5. بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستێوه‌ردان نه‌درێ و هیچ ئه‌ندامێ نه‌توانێ دوجار ده‌نگ بدا، پێویسته:
4. 5. 1. هه‌ڵبژاردنی هه‌مو مه‌ڵبه‌نده‌كان و ده‌زگاكانی تری یه‌كێتی له یه‌ك رۆژدا له سه‌عات 8 ی به‌یانیه‌وه تا 5 ی ئێواره له باره‌گای مه‌ڵبه‌ند یان هه‌ر شوێنێكی تر كه دیاری ئه‌كرێ، ئه‌نجام بدرێ.
4. 5. 2. ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ خۆ‌یان بپاڵێون بۆ ئه‌ندامه‌تی كۆنگره بۆیان هه‌بێ حه‌فته‌یه‌ك پێش رۆژی هه‌ڵبژاردن كورته‌یه‌ك له ژیانی خۆ‌یان و پله‌ی خوێنده‌واری و تێكۆشانیان بنوسن و، له سه‌ر لوحه‌ی اعلاناتی مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵی بواسن بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی هه‌ڵبژاردن دا ده‌نگده‌ران بیانناسن.
4. 5. 3. له لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی بێلایه‌نه‌وه كه یه‌كێكیان حاكم بێ سه‌رپه‌رشتی ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكرێ.
*
مام جه‌لال له په‌راوێزی چه‌پی سه‌روی نامه‌كه‌دا به خه‌تی خۆی نوسیوێتی:
هه‌ڤاڵانی كارگێڕی به‌ڕێز
سڵاوێكی گه‌رم
هه‌مو ناوه‌رۆكه‌كه‌یم پێ باشه. گه‌ر ئێوه‌ش زیاد و كه‌متان هه‌یه بفه‌رمون.
دو جاریش ئیمزای كردوه، جارێك له سه‌ری نوسینه‌كه‌ی‌دا و جارێك له خواره‌وه‌ی‌دا.
*
14 ی 11 ی 2000:
مام جه‌لال كۆمیته‌یه‌كی پێك هێناوه، بۆ ئاماده كردنی كۆنگره، هه‌مویان له‌وانه‌ن كه ئه‌یانه‌وێ خۆ‌یان ده‌ربچنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌كێتی بن. له كاروباری ناو یه‌كێتی‌دا نه‌ك بێلایه‌ن نین به‌ڵكو خۆ‌یان لایه‌نن. به چاكم زانی نامه‌یه‌ك بنێرم بۆ مام جه‌لال سه‌رنجی بۆ ئه‌و كێشه‌یه رابكێشم. ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
برای گه‌وره‌و به‌ڕێزم مام جه‌لال
سڵاوێكی گه‌رم
هیوادارم هه‌میشه له خۆشی‌دا بن
ئه‌و ڕۆژه كه باسی پێكهێنانی كۆمیته‌ی ئاماده‌كردنی كۆنگره كرا بڕیار درا: له هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێ یه‌كێ و له هه‌ر مه‌كته‌بێ یه‌كێكی تێ‌دا بێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ براده‌ر قسه‌كانی من به جۆرێكی كه لێك ئه‌ده‌نه‌وه ئه‌و كاته به چاكم نه‌زانی هیچ ته‌علێقێك بده‌م. ئه‌مڕۆ به هۆی كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی‌یه‌وه زانیم كه جۆری پێكهاتنی كۆمیته‌كه چۆنه. ڕاستیه‌كه‌ی من هه‌ندێ تێبینیم له سه‌ری هه‌یه، هه‌ندێ له برایانی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی‌یش وه‌كو قسه‌م له گه‌ڵ كردن له‌م روه‌وه له گه‌ڵ من هاوبیرن، تێبینیه‌كانم ئه‌مانه‌یه به چاكی ئه‌زانم عه‌رزی جه‌نابتانی بكه‌م:
1. ئه‌وانه‌ی بونه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌كه هه‌مویان لێپرسراوه‌كانی مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كانن، واته ئه‌ندامی م س یان كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تین و، حاڵی حازر مه‌سئولی پله‌ی یه‌كه‌من له ده‌زگاكانی یه‌كێتی‌دا. بۆ ئاماده‌كردنی كۆنگره‌یه‌ك كه یه‌كێ له ئه‌ركه گرنگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی‌یه، ئه‌م هه‌مو ئه‌ندامانه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی تێ‌دا بێ، من به باش و به ڕاستی نازانم، چونكه ئه‌گونجێ بوترێ ئه‌مانه له ئێستاوه، له ڕێگه‌ی ئه‌م كۆمیته‌یه‌وه، زه‌مینه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی خۆ‌یان خۆش ئه‌كه‌ن.
2. كارگێڕی مه‌ڵبه‌نده‌كان هه‌مویان به هه‌ڵبژاردن هاتون و له ناو ئه‌واندا و له ناو ئه‌ندامانی مه‌كته‌به‌كانی ڕێكخستن و ڕاگه‌یاندن و ده‌زگاكانی تردا كادری به توانا و لێوه‌شاوه هه‌یه كه بۆ ئه‌م كاره ئه‌شێن، هه‌قه كۆمیته‌كه له نوێنه‌رانی مه‌ڵبه‌نده‌كان و مه‌كته‌به‌كان پێك بهێنرێ نه‌ك له مه‌سئوله‌كانیان، به‌ڵام ئه‌ندامێكی كارگێڕی م س مه‌سئولیان بێ. به‌مه‌یش هه‌م كۆمیته‌یه‌كی بێلایه‌ن دروست ئه‌بێ كه بنكه رێكخراوه‌ییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وسا ناتوانن گله‌یی لێ بكه‌ن، هه‌م كۆمه‌ڵێ كادری كه‌م ناسراویش له ناو بنكه‌كانی یه‌كێتی‌دا زۆرتر ئه‌ناسرێن و دێنه پێشه‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزی نه‌وشیروان
سلێمانی، 25 ی ئابی 2000
*
ئه‌م نامه‌یه سودی نه‌بو چونكه كۆمیته‌كه خۆی داینا بون و، كۆنگره‌كه‌یان به‌وجۆره ساز ئه‌كرد كه ئه‌م ئه‌یویست، نه‌ك به‌وجۆره‌ی من پێشنیارم كرد بو، ئه‌ترسا ئه‌مجاره‌ش ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه.
*
مام جه‌لال خۆی، هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه، هه‌ندێ خوی خراپی هه‌بوه وه‌كو:
.........................
......................... (ئۆتۆسانسۆری سبه‌ی کوژاندویه‌تیه‌وه)
به‌ڵام له هه‌مان كات‌دا هه‌ندێ خوی چاكی هه‌بوه وه‌کو:
........................
......................... (ئۆتۆسانسۆری سبه‌ی کوژاندویه‌تیه‌وه)
له هه‌موی خراپتر ئه‌وه‌یه "نیفاقی سیاسی" بووه به نه‌ریتێكی پێڕه‌وی كراوی كاركردنی رۆژانه له ناو ئۆرگانه‌کانی یه‌كێتی‌دا هه‌ر له سه‌ره‌وه‌ی هه‌تا خواره‌وه‌ی.
*
كۆبونه‌وه له گه‌ڵ مه‌كته‌به‌كان
له‌و چه‌ندانه‌دا، له سه‌ر داوای خودی مام جه‌لال، زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌م له گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌كته‌به‌كان دا رێك خست بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و یه‌كخستنی بیروبۆچونه‌كان له سه‌ر كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی، له سه‌ر كۆنگره، جۆری به‌ستنی، پێڕه‌وی ناوخۆ، پرۆگرامی سیاسی، نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و، جۆری پێكهێنانه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌زگا سه‌ركرده‌ییه‌كانی.
بۆ هه‌مو كۆبونه‌وه‌كان د به‌رهه‌م‌مان بانگ ئه‌كرد. به‌رهه‌م تازه گه‌ڕابوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای دیوی ناوه‌وه‌ی كاره‌كانی یه‌كێتی بێ. له‌و كۆبونه‌وانه‌دا له گه‌ڵ دو له به‌رپرسه باوه‌ڕپێكراوه نزیكه‌كانی مام جه‌لال توشی ده‌مه‌قاڵێ بوم. من ئه‌مویست هه‌مو پرسیاره‌كانی خه‌ڵك و ئه‌ندامانی بنكه رێكخراوه‌ییه‌كان به توێكڵ كراوی له كۆبونه‌وه‌كان دا باس بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی چاره‌سه‌ر كردنی دابنێین:
له گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیمۆكراتیه‌كان، چه‌ندین مه‌سه‌له‌مان باس كرد كه پێوه‌ندی به رێكخراوی پیشه‌ییه‌وه هه‌بو. له میانه‌ی قسه‌كان‌دا پرسیم: ئه‌و ساڵانه‌ی پێشمه‌رگه بوین چه‌ند جار كه‌وتوینه‌ته ته‌نگانه‌وه ژماره‌مان كه‌م بۆته‌وه مه‌ترسی له ناوچونمان له سه‌ر بوه، به‌ڵام هه‌رگیز نه كه‌سمان به زۆر كردوه به پێشمه‌رگه و نه كه‌سمان به زۆر هێناوه‌ته ریزی رێكخستنه‌وه. ئیستا كه نه له ته‌نگانه‌داین و نه مه‌ترسی له‌ناوچونمام له سه‌ره، گه‌نجێ 6 ساڵ سه‌ره‌تایی ئه‌خوێنێ، 6 ساڵ ناوه‌ندی‌و دواناوه‌ندی ئه‌خوێنێ، 4 ساڵ له زانكۆ ئه‌خوێنێ، كه خوێندن ته‌واو ئه‌كا هه‌زار داڵغه و خه‌یاڵ و خولیا و ئاره‌زو له سه‌ریدایه‌تی. ئه‌یه‌وێ دابمه‌زرێ موچه‌یه‌ك وه‌ربگرێ به‌شی ژیانی بكا. ئه‌یه‌وێ ژیانی خێزانی دامه‌زرێنێ، ئه‌یه‌وێ خانوی هه‌بێ تیا بژی، ئه‌یه‌وێ هاوسه‌ر بگرێ... ئێمه به‌و وه‌زعه‌وه كه هه‌مانه ناتوانین هیچ كام له‌و پێویستی‌یانه‌یان بۆ دابین بكه‌ین. كه ئه‌وه ناتوانین بكه‌ین بۆچی به زۆر "ئیستیماره‌ی ئینتیما" ی پێ پڕ بكه‌ینه‌وه، به بێ ئاره‌زوی خۆی بیكه‌ن به ئه‌ندامی یه‌كێتی ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی دابمه‌زرێ.
مه‌لا به‌ختیار هه‌ڵچو، وتی: زانیاریه‌كه‌ت راست نیه. ئێمه به زۆر كه‌س ناكه‌ین به یه‌كێتی.
وتم: زانیاریه‌كه‌ی من راسته و چه‌ندین به‌ڵگه‌م به ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌و هه‌ر نكولی لێ كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێ به شه‌ڕ، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه هیچ كۆبه‌ندیه‌ك، كۆتاییمان به كۆبونه‌وه‌كه هێنا.
*
له گه‌ڵ ئه‌رسه‌لان بایز، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستن و، به‌رپرسی ئاماده كردنی كۆنگره، چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی رێكخراوه‌ییمان باس كرد، باسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و مه‌كته‌به‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه لایه‌نه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی، له میانه‌ی قسه‌كان‌دا پرسیم: ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به ته‌مان هه‌تا كه‌ی له‌و شوێنانه‌ی خۆیان‌دا بمێننه‌وه رێگه نه‌ده‌ن به ئه‌ندامی نوێ، به تایبه‌تی گه‌نج، بێنه ناو ده‌زگا سه‌كرده‌ییه‌كانه‌وه.
جه‌وی كۆبونه‌وه‌كه گرژی تێكه‌وت. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێ به شه‌ڕ، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه هیچ كۆبه‌ندیه‌ك، كۆتاییمان به كۆبونه‌وه‌كه هێنا.
ئه‌وانه‌ی م س زۆربه‌یان به‌ستنی كۆنگره‌یان پێ خۆش نه‌بو. نه‌یان ئه‌ویست جارێكی تر بچنه‌وه به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن. ئه‌یانویست تا هه‌تایه له پایه‌كانی خۆیان‌دا بمێننه‌وه.
ئه‌رسه‌لان و مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌یان كرد به بیانو هانایان بۆ مام جه‌لال برد كه:
من هه‌ڤاڵان ئیهانه ئه‌كه‌م
به‌م جۆره گفتوگۆیه ریزه‌كانی یه‌كێتی تێك ئه‌چێ، پشێوی تێ ئه‌كه‌وێ
من ئه‌مه‌وێ یه‌كێتی تێك بده‌م.
مام جه‌لال، له سه‌ر شكاته‌كه‌ی ئه‌وان، بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌یه‌ك، كۆبونه‌وه‌كانی راگرت. من ئه‌مه‌م به لایه‌نگریی ئه‌وان و به ئیهانه‌م دانا بۆ خۆم. جارێکی تریش به‌ڵێن و کار و کرده‌وه‌کانیم هاته‌وه به‌رچاو. جارێکی تریش به کرده‌وه ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی خراپ به کار هێنایه‌وه و، سه‌لماندیه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێ جیاوازه له‌وه‌ی ئه‌یکا.
بیرم كرده‌وه چی بكه‌م:
ئه‌مجاره‌ش بڕۆمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه؟
بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم؟
فه‌رمانه ناڕاسته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكه‌م ده‌س له درێژه پێدانی كۆبونه‌وه‌كان هه‌لبگرم؟
به گژیانا بچمه‌وه؟
وازیان لێ بهێنم، به تایبه‌تی هێشتا هیچ زه‌مینه‌ی رێكخستن یا ئاڕاسته كردنی هیج جۆره ناڕه‌زاییه‌كی كاریگه‌ر دروست نه بوبو؟
بڕیارم دا واز بهێنم و، بیر له رێگه‌یه‌كی تری كار بكه‌مه‌وه.
من له دڵی خۆم دا خه‌ریكی تاووتوێ كردنی ئه‌و باسانه بوم نامه‌یه‌کی مام جه‌لالم بۆ هات.
4 ی 11 ی 2000
ئه‌مڕۆ مام جه‌لال نامه‌یه‌کی درێژی بۆ ناردم. له نامه‌که‌دا به لایه‌کی دا ستایشی زۆری کردوم و ده‌وری منی له یه‌کێتی دا به‌رز کردۆته‌وه، به لایه‌کی تری دا هێرشێکی دوژمنانه‌ی توندی کردۆته سه‌رم. هه‌مو ئه‌و قسه و قسه‌ڵۆکه ناڕاستانه‌ی چه‌ند وه‌خته ناحه‌زه‌کانم له ناو باڵه ناکۆکه‌کانی یه‌کێتی دا و له ناو خه‌ڵک دا بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه گۆیا من دژی هه‌ولێری و که‌رکوکی و بادینی و یه‌زیدی و پێشمه‌رگه‌ی کۆن و ژن و عه‌ره‌ب و چی و چی... م ئه‌م له‌م نامه‌یه‌دا هه‌موی به کوردیه‌کی رون و ره‌وان له دژی من "ته‌وسیق" و "ته‌قنین" کردوه. له مێژ بو ئه‌م بیسته‌وه و، گومانم ئه‌کرد ئاشی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رچاوه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی زۆری ئه‌و قسه و باسانه هاوڕێکانی خۆم بن، ئه‌م نامه‌یه گومانه‌که‌ی کردم به یه‌قین.
*
ئه‌م نامه‌یه ئه‌شێ به‌شێ بێ له‌و جه‌نگه نهێنی و ژێر به‌ژێره پروپاگه‌نده‌ییه‌ی له دوای راپه‌رینه‌وه به جۆرێکی سیسته‌ماتیک له ناو یه‌کێتی‌و ده‌ره‌وه‌ی دا کاری له سه‌ر ئه‌کرد بۆ جێگیرکردنی خۆی‌و هه‌ڵکه‌ندنی من. له پێش کۆنگره‌ی یه‌که‌مه‌وه ده‌ستی پێ کرد بو، له ڕۆژانی کۆبونه‌وه‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌م‌دا به فراوانی کاری بۆ کرد‌و، دوای کۆنگره‌ش تا ئێستا درێژه‌ی پێ ئه‌دا. ئه‌م نامه‌یه‌ش نمونه‌یه‌کێتی. ئه‌گینا که‌سێک پانزه ساڵی خۆشترین قۆناغی ته‌مه‌نی به پێشمه‌رگایه‌تی له شاخه‌کانی کوردستان‌دا به‌سه‌ر بردبێ‌و، له جزیره‌ی سوریاوه به پێ سنوره‌کانی سوریا، تورکیا، عیراق‌و سنوره‌کانی ئێران‌و تورکیا‌و عیراقی پێوا بێ‌و په‌یوه‌ندی هاورێیه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌دان تێکۆشه‌ری سه‌رانسه‌ری کوردستان دروست کردبێ، ئه‌چێته عه‌قڵی کێوه ئه‌و که‌سه رقی له هه‌ولێری‌و که‌رکوکی‌و بادینی بێ.
له خۆمم پرسی:
- تۆ بڵێی ئه‌م هه‌مو ساڵه من شێت بوبم بۆیه داومه‌ته شاخ؟
- تۆ بڵێی که‌سێ دێوانه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌ی نه‌بێ که که‌رکوک‌و هه‌ولێرو بادینان، به‌شێکین بتوانێ به‌رگه‌ی پانزه ساڵی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بگرێ؟
- تۆ بڵێی ئه‌و هه‌موو جه‌وله‌و شه‌روشۆرو ناخۆشییانه‌ی له ناوچه‌کانی هه‌ولێر کردومه‌و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری پێشمه‌رگه‌و کادیرو فه‌رمانده‌کانی هه‌ولێرو خۆشناوه‌تی‌و باڵه‌کایه‌تی که تا ئێستاش له نزیکترین هاورێکانمن ڕاست نه‌بێ؟
له خۆمم پرسی:
- ئایا ئه‌توانم له‌گه‌ڵ که‌سێک دا کاری جدی بکه‌م که هه‌مو بۆچونه‌کانی منی له‌سه‌ر گۆڕینی شێوازی سیستمی کاری حیزبایه‌تی کورت کردۆته‌وه بۆ ئه‌م شته شه‌خسیانه که هیچیان راست نین؟
- ئایا ئه‌توانم له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌و کادرانێکی وادا کار بکه‌م که له جیاتی بیرکردنه‌وه له چاککردنی رێکخستنی حیزب‌و داووده‌زگاکانی، که‌وتونه‌ته ململانێیه‌کی قێزه‌ون بۆ پارێزگاری له ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تییه‌کانی خۆ‌یان؟
- ئایا ئه‌توانم درێژه به کارکردن بده‌م له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کدا که به هاوکاری ئه‌وانه‌ی له خۆیه‌وه نزیکن به‌رده‌وام پروپاگه‌نده‌ی دوژمنانه بۆ هه‌ر قسه‌یه‌کی من ئه‌که‌ن که بێ مه‌به‌ست یان بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو وتومه؟
ئه‌وانه هه‌موو هه‌وڵێکی خۆ‌یان خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵک چه‌واشه بکه‌ن‌و بیروبۆچونه‌کانی من‌و هه‌وڵه‌کانی من بۆ ڕیفۆرمی ناوخۆی یه‌کێتی به خراپ پیشان بده‌ن‌و به ئاقارێکی تری دا ببه‌ن.
- من باسی چاککردنی ئه‌دائی حکومه‌ت ئه‌که‌م ئه‌وان ئه‌ڵێن رقی له هه‌ولێره، له بادینانه، له که‌رکوکه.
- من باسی چاککردنی ئه‌دای ئاسایش، رێکخستن‌و رێکخراوه‌کان ئه‌که‌م، ئه‌وان ئه‌یخه‌نه قالبی تۆڵه‌و رق‌و قینه‌وه....
- من ئه‌مه‌وێ ئه‌م ئه‌زموونه ستالینییه‌ی حیزب کۆتایی بێ‌و حیزبێکی داووده‌زگای مۆدێرن دروست بکه‌ین، ئه‌وان پروپاگه‌نده‌ی موچه‌بڕین‌و ده‌رکردن‌و تۆڵه‌کردنه‌وه‌م دوا ئه‌خه‌ن.
- من بیر له تازه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌که‌مه‌وه، ئه‌وان ئه‌چن ئه‌مه وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه پیشانی ئه‌م‌و ئه‌و ئه‌ده‌ن.
- من ئه‌مه‌وێ ئه‌خلاقی به‌زۆرکردنی خه‌ڵک به حیزبی‌و ته‌زکیه نه‌هێڵین، ئه‌وان پروپاگه‌نده‌ی خه‌ڵک شکان‌و قسه‌ی ره‌قم دوا ئه‌خه‌ن.
له‌م نامه‌یه‌وه ئیتر به باشی‌و بێ هیچ گومان‌و دوودڵیه‌ک تێگه‌یشتم کارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا ئاسنی سارد کوتانه. باسی هه‌ر شتێک بکه‌یت‌و ده‌ست بۆ هه‌ر شتێک به‌ریت چه‌ندان لێپرسراو به فیتی ئه‌م دژی ئه‌وه‌ستن‌و ناهێڵن هیچ کارێکی تیا بکه‌یت.
دوای ئه‌و هه‌موو پرسیاره ئه‌شێ جارێكی تر بتوانم له گه‌ڵ ئه‌م كابرایه كار بكه‌م؟
له‌م وڵاتانه‌دا سه‌ركرده كه دروست ئه‌بێ، به هه‌ر بارێك‌دا بگۆڕێ، گۆڕینی سته‌مه، مه‌گه‌ر فریشته‌ی گیانكێشان، حه‌زره‌تی ئیزرائیل، ده‌ستاوده‌ستی هێمنانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌سته‌به‌ر بكات. جه‌مال عه‌بدوناسر له میسر، ماوتسی تۆنگ له چین، مه‌لا مسته‌فای بارزانی له كوردستان، تا خۆ‌یان نه‌مردن، له ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌وتن، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپی‌دا گه‌لان به رێگه‌ی دیمۆكراتی نه‌یانتوانی ئه‌و گۆڕینه بكه‌ن: فرانكۆ له ئیسپانیا، سالازار له پورتوگال، تیتۆ له یۆگۆسلاڤیا، تا خۆ‌یان نه‌مردن هیچ حیزب و هێزێ نه‌یتوانی بیان گۆڕێ.
بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بم له قسه و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆم دا بڕیارم دا وازهێنانی خۆم له یه‌كێتی به مام جه‌لال و م س به نوسین رابگه‌یه‌نم:
*
نامه بۆ م س
به‌ڕێز: مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم و،
به هیوای سه‌ركه‌وتنتانم له خه‌بات و تێكۆشان دا
به‌م نامه‌یه ئه‌مه‌وێ وازهێنانی خۆم له ئه‌ندامه‌تی یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان و پچڕاندنی هه‌مو جۆره ئیلتیزامێكی سیاسی و رێكخراوه‌یی له گه‌ڵی به ئێوه‌ی به‌ڕێز ڕابگه‌یه‌نم.
له گه‌ڵ ڕێزی بێئه‌ندازه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین
سلێمانی، 6 ی تشرینی دوه‌می 2000
*
وه‌ڵامی یه‌كه‌می مام جه‌لال
هه‌ڤاڵ و برای خۆشه‌ویستم كاكه نه‌وه‌ی به‌ڕێز
سڵاوێكی گه‌رم
شادی و خۆشیتانم داوایه.
هه‌ر ئێسته نامه‌كه‌تانم وه‌رگرت. زۆرسوپاس. تكاو داوای برایانه‌م ئه‌مه‌یه: په‌له مه‌كه‌ن له بڕیاری توندوتیژ و "قاتیع". مادام مه‌سه‌له‌كه له نێوان خۆموخۆت ده‌ستی پێ كراوه، با پێكه‌وه تێری بكه‌ین به نامه و قسه‌كردن ئه‌وسا بڕیاری وا بده‌ن. من نه‌ختێ نه‌خۆشم ئه‌گینا ئه‌هاتم بۆ لاتان.
هه‌رچۆنێ بێت (صبری انقلابی) باشه.
هه‌ر بژی بۆ
برای د‌ێرین و دلسۆزتان مام جه‌لال
11 \ 11 \ 2000
*
من وه‌ڵامی ئه‌م نامه‌یه‌م نه‌دایه‌وه و، فه‌رامۆشم كرد.
نامه‌یه‌کی درێژی تری بۆ ناردم که زۆر زیاتر له نامه درێژه‌که‌ی تر ستایش و پیاهه‌ڵدانی تێ‌دا بو. وه‌ڵامی ئه‌ویشم نه‌دایه‌وه. من له لای خۆمه‌وه بێده‌نگیم لێ کرد.
ئیتر هیچ هیوایه‌كم به ئیسڵاحاتی مام جه‌لال نه‌ما. بۆم ده‌ركه‌وت هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی من له گه‌ڵ ئه‌وی ئه‌ده‌م بێ هوده‌یه و، هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌ویش ده‌رباره‌ی بژار و چاكسازی و پاكسازی ئه‌یڵێ هه‌موی قسه‌ی روته:
- بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی، ته‌واوی بێ مشتومڕی، خۆیه‌تی به سه‌ر یه‌كێتی و پێشمه‌رگه و حكومه‌ت‌دا.
- بۆ ترساندنی گه‌نده‌ڵه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌وه ژێر باری گوێڕایه‌ڵی ئه‌و.
- بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی و پێشمه‌رگه‌یه.
له به‌ر ئه‌وه بڕیارم دا فه‌رامۆشی بكه‌م و چیتر خۆمی پێوه ماندو نه‌كه‌م. وه‌ڵامی نامه‌كه‌یم نه‌دایه‌وه. ئه‌گه‌ر جاران جاروبار له هه‌ندێ كۆبونه‌وه‌ی م س دا ئاماده ئه‌بوم ئیتر به یه‌كجاری وازم لێ هێنا ئاماده‌ی هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی م س نه‌بوم. له‌وه‌وپێش زۆر كه‌م سه‌ردانی مام جه‌لالم ئه‌كرد وازم له‌و كه‌مه‌یش هێنا. به ته‌واوی خۆمم لێ دورخسته‌وه.
*
له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌م سه‌لاح ره‌شید، كه وه‌زیری مافی مرۆڤ و، هه‌م شازاد سائیب كه وه‌زیری كشتوكاڵ بو، له گه‌ڵ من له هه‌مان ماڵ ئه‌ژیان.
شازاد به نابه‌دڵی له ژێر گوشاری مام جه‌لال‌دا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی قبوڵ كرد بو. پێش ئه‌وه نوێنه‌ری یه‌كێتی بو له توركیا. زۆر كه‌م هاتوچۆی مام جه‌لالی ئه‌كرد.
سه‌لاح له هه‌مومان زیاتر هاتوچۆی مام جه‌لالی ئه‌كرد. رۆژێكیان سه‌لاح پێ‌ی راگه‌یاندم مام جه‌لال پێ‌ی وتوه كه ئه‌گه‌ر شه‌و له ماڵ بم، مام جه‌لال ئه‌یه‌وێ بۆ قسه كردن بێته سه‌ردانم. پێم وت باشه له ماڵ چاوه‌ڕێ‌ی ئه‌كه‌م، به‌ڵام پێم خۆشه وه‌كو شایه‌ت بۆ مێژو: تۆش و كاك شازادیش له دانیشتنه‌كه‌دا بۆ گوێگرتن دابنیشن.
ئێواره مام جه‌لال هات. سه‌لاح خۆی دزیه‌وه زوتر له ماڵ ده‌رچو بو بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه نه‌بێ. شازاد مابوه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئیزنمان له مام جه‌لال وه‌رگرت، ئه‌ویش له كۆبونه‌وه‌كه‌دا له گه‌ڵمان دانیشت.
وتی: من ده‌س پێ بكه‌م یا تۆ؟
وتم: داواكه هی خۆته فه‌رمو جه‌نابت ده‌س پێ بكه!
وتی: من به نامه، به خه‌تی خۆم و به قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی خۆم، ره‌ئی خۆمم له سه‌ر تۆ نوسیوه، ئه‌مه‌وێ بزانم ره‌ئی تۆ له سه‌ر من چیه و چی بكه‌ین.
وتم: لێره بم یا له هه‌ر جێگایه‌كی دنیا بم دژی تۆ نابم. ئیستا جه‌نابت كه‌سی یه‌كه‌می وڵاتی، سه‌رۆكی هه‌رێمیت، سكرتێری گشتی یه‌كێتیت، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌یت، ئه‌توانی فه‌رمانی كوشتنم ده‌ر بكه‌ی، فه‌رمانی گرتنم ده‌ر بكه‌ی، فه‌رمان بكه‌ی وڵات به جێ بێڵم. گه‌ردنت ئازاد بێ هه‌ر فه‌رمانێكیان ده‌ر ئه‌كه‌ی من بێ به‌رگری جێبه‌جێ‌ی ئه‌كه‌م، به‌ڵام به‌وپه‌ڕی سه‌راحه‌ته‌وه ئه‌ڵێم: باوه‌ڕم نه به خۆت و نه به قسه‌كانت و نه به حیزبه‌كه‌ت و نه به سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی نه‌ماوه. نه دژتان ئه‌بم و نه ئیشتان له گه‌ڵ ئه‌كه‌م.
به‌مه كۆتاییمان به قسه‌كانمان و به دانیشتنه‌كه‌مان هێنا.
له رۆژانی 30 ی 1 تا 5 ی 2 ی 2001 دوه‌مین كۆنگره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌سترا:
من له دانیشتنی یه‌که‌می رۆژی یه‌که‌می کۆنگره‌که‌دا، بۆ پیشاندانی یه‌کریزی یه‌کێتی، له ریزی "ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر" ی یه‌کێتی دا، له سه‌ر خواستی زۆر له دۆست و هاوڕێکانم، به‌شدار بوم. ئه‌گه‌رچی له نزیکه‌وه چاودێری کۆنگره‌م ئه‌کرد، به‌ڵام له هیچ لیژنه و چالاکیه‌کی کۆنگره‌که‌دا به‌شدار نه‌بوم. دوای کۆنگره‌ش هیچ پۆستێکی حیزبی یا حکومه‌تیم وه‌رنه‌گرت.
ده‌سته‌به‌ندیه‌كانی ناو یه‌كێتی، به رێگای پیلانی ژێربه‌ژێر، هه‌ر یه‌كه‌یان خه‌ریكی ده‌رچواندنی نوێنه‌ره‌كانی خۆ‌یان بون.
پێوه‌رێك نه‌بو بۆ ئه‌ندامه‌تی كۆنگره. مام جه‌لال، كۆسره‌ت، ئه‌رسه‌لان، "باج" یان بۆ حیمایه‌كانی خۆ‌یان دابین كرد به‌شداری ده‌نگدان بن. سه‌دان كه‌سیان هێنا به ناوی نوێنه‌رانی رێكخستنه نهێنیه‌كانی هه‌ولێر، كه‌ركوك، بادینانه‌وه بۆ ده‌نگدان.
مام جه‌لال، پێڕه‌وه كۆنه‌كه‌ی به ئاره‌زوی خۆی داڕشته‌وه، هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانی له ده‌ستی خۆی‌دا كۆ كرده‌وه.
سه‌ركردایه‌تیه‌ك هه‌ڵبژێردرا مام جه‌لال به ته‌واوی فه‌رامۆشی كردن و، بێ پرس و ئاگاداری ئه‌وان ئه‌ندامانی م س دانا.
*
كاتێ رۆژانه روداوه‌كان و باری سه‌رنجی خۆمم به زه‌قی و ره‌قی تۆمار ئه‌كرد، هه‌میشه ئه‌م به‌یته شیعره‌ی "نالی" م له دڵی خۆم‌دا ئه‌وته‌وه:
دڵم به‌رده، ئه‌گه‌ر شاخه، به چاوی سوكیی مه‌نواڕێ
به خۆڕایی نه‌سوتاوه، ئه‌میشه كێوی تورێكه!
11/25/2009