کوردستان له ناو بازنه‌ی قه‌یران دا
17/03/2020
وتار و پەیام
ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی
بێمنه‌تی ده‌سه‌ڵات له خه‌ڵک
خۆپیشاندان و شه‌ڕی ناوخۆ
کوردستان له‌ناو بازنه‌ی قه‌یران دا
به‌ڵێ کوردستان له قه‌یران دایه!
ئه‌و قه‌یرانه‌ی کوردستانی تێ که‌وتوه زاده‌ی ئه‌مڕۆ نیه.
ده‌نگدانه‌وه‌ی روداوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌روی ئه‌فریقا نیه.
به‌رهه‌می خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شه‌قامه‌کان نیه.
ده‌ستکردی ئۆپۆزیسیۆن: گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو نیه.
قه‌یرانی کوردستان به ته‌نیا زاده‌ی یا دروستکراوی هیچ کام له مانه
نیه، به‌ڵکو هۆکانی دروستبونی له زۆری ئه‌وانه کۆنتره. قه‌یرانێکه قوڵ
و به‌رفراوانه. قه‌یرانێکه ره‌هه‌ندی سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی،
فه‌رهه‌نگیی هه‌یه.
قه‌یرانی کوردستان زاده‌ی جۆری سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی کوردستانه.
به‌رهه‌می سیاسه‌تی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری سه‌رکردایه‌تی هه‌ردو
حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره، ئه‌گه‌رچی تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر
سه‌رکردایه‌تی هیچ کام له‌م دو حیزبه و هیچ کام له کاربه‌ده‌ستانی وڵات
ئاماده نه‌بون دان به هه‌بونی هیچ قه‌یرانێک دا بنێن، به‌ڵکو که باسی
کێشه و قه‌یران بکرایه توڕه ئه‌بون هه‌تا دۆخه‌که گه‌یشته ته‌قینه‌وه
و خه‌ریک بو بگاته که‌ناری راماڵینی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وسا دانیان به‌وه‌دا
نا که:
به‌ڵێ له کوردستان قه‌یران هه‌یه.
به‌ڵێ کوردستان پێویستی به چاکسازیه.
له گه‌ڵ ئه‌م پێلێنانه ئاشکرایه‌ش دا که‌چی هێشتا نزیک
نه‌که‌وتونه‌ته‌وه له دیاریکردنی هۆکاره‌کانی قه‌یرانه‌که و له
چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌رکردنی و له میکانیزمی جێبه‌جێکردنی.
قه‌یرانی ئێستای کوردستان قه‌یرانێکی چوارسوچه:
سوچی یه‌که‌می نه‌مانی متمانه‌ی خه‌ڵکه به‌م دو حیزبه، نه‌مانی باوه‌ڕه به به‌ڵێنه‌کانیان، به راستگۆیی سه‌رکرده‌کانیان.
سوچی دوه‌می نه‌مانی متمانه‌ی بنکه رێکخراوه‌ییه‌کانی حیزبه‌کانی خۆیانه
به سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانیان، به تایبه‌تی دوای چاوه‌ڕوانیه‌کی درێژی
بێهوده بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی حیزبه‌کانیان.
سوچی سێیه‌می نه‌مانی متمانه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانه به
یه‌کتری که ره‌نگی داوه‌ته‌وه له ململانێی نهێنی و ئاشکرای که‌س و
ده‌سته‌کانیان دا بۆ ملشکاندنی یه‌کتری.
سوچی چواره‌می نه‌مانی متمانه‌ی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره به یه‌کتری.
هیچ حیزبێکیان متمانه به‌وی تریان ناکا ده‌سه‌ڵات یا هیچ ده‌زگایه‌کی
هه‌ستیار ته‌سلیم به‌وی تریان بکا.
ئه‌م قه‌یرانه چوارسوچه، که به هه‌ر چواریان بێمتمانه‌ییه‌کی
چوارپاڵویان دروست کردوه، کوردستانی هاویشتۆته ناو بازنه‌ی داخراوی
قه‌یرانێکی قوڵ و گه‌وره‌وه، که ئه‌شێ ناوبنرێ قه‌یرانی دۆڕانی متمانه.
ده‌رئه‌نجامه راسته‌وخۆکانی ئه‌م قه‌یرانه ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی
هه‌بوه له‌سه‌ر بێ هێزکردن و لاوازکردنی ده‌زگا فه‌رمیه‌کانی هه‌رێم که
له بنه‌ڕه‌ت دا ئه‌بو ئه‌وان جێگه‌ی راسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه و
قه‌یرانه‌کان بن. ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان و جێبه‌جێ کردن و دادوه‌ری که
ئه‌بو جێگه‌ی چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی کیشه‌کان بن و خاڵی هاوبه‌شی هه‌موان
بن، خۆیان بون به به‌شێک له کێشه‌که و به‌ته‌واوی که‌وتونه‌ته ژێر
کاریگه‌ری ئه‌و قه‌یران و کێشانه‌وه که دو حیزبه باڵاده‌سته‌که
دروستیان کردوه. لێره‌وه دۆڕانی متمانه له حیزب و سیاسه‌ته‌کانی، سه‌ری
کێشاوه بۆ دۆڕانی متمانه به ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێم، دۆڕانی متمانه
به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن، دۆڕانی متمانه به ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان،
دۆڕانی متمانه به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
# # # # # # # # #
ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه.
ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و ئاشتیه‌یه که بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
له وڵاتێک دا سه‌ربگرێ ئه‌بێ هه‌بێ، له نێوان نه‌ته‌وه و ره‌گه‌زی
جیاواز، له نێوان دینی جیاواز، له نێوان مه‌زه‌بی جیاواز، له نێوان
کلتوری جیاواز، له نێوان چینی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز، له نێوان بیری سیاسی
جیاواز... دا سه‌ره‌ڕای جیاوازییان له یه‌کتری. دابینکردنی ئه‌م ئاشتیه
چه‌ند مه‌رجی هه‌یه:
مه‌رجی یه‌که‌م، داننانه به‌م جیاوازییانه‌دا و رێزگرتنی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانێتی و قبوڵکردنی یه‌کتریه سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌کان.
مه‌رجی دوه‌م، دابینکردنی یه‌کسانیه له مافه‌کانی هاوڵاتیبون دا، به
نوسین له قانونه‌کان و ده‌ستوری وڵات دا‌و، به جێبه‌جێکردن له سه‌ر
ئه‌رز.
مه‌رجی سێیه‌م، هه‌ستکردنی هاووڵاتیه به‌وه‌ی که بێ گوێدانه جیاوازی
ره‌گه‌زی، ناوچه‌یی، خێڵه‌کی، دینی، له سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه حیزبی،
هاوبه‌شه له سامانی نیشتمانی و، به‌شداره له بڕیاری چاره‌نوسی
وڵاته‌که‌ی دا.
#
ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێستای کوردستان دا له مه‌ترسیه‌کی راسته‌قینه
دایه. ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئاشتیه‌ی خستۆته مه‌ترسیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
حوکمڕان خۆیه‌تی. چونکه هه‌رێمی دابه‌شکردوه به سه‌ر دو ناوچه‌ی
حوکمڕانیی تاکحیزبی دا، له ناو ئه‌و دو ناوچه‌یه‌ش دا هاوڵاتییانیان
دابه‌ش کردوه به سه‌ر دو پله‌ی هاوڵاتیبون دا. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، له
شوێنی ئینتیمای نیشتمانی بۆ گه‌ل، ئینتیمای حیزبی بۆ حیزبه‌کانی خۆیان
کردۆته پێوه‌ری دابه‌شکردنی دانیشتوان بۆ هاوڵاتی پله‌ی یه‌که‌م و هاوڵاتی
پله‌ی دوه‌م.
هاوڵاتی پله‌ی یه‌که‌م، ئه‌وانه‌ن کادر و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگری
خۆیانن، که به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک سودمه‌ند ئه‌بن له ئیمتیازه مادی
و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کانی ده‌سه‌ڵات.
هاوڵاتی پله‌ی دوه‌م، ئه‌وانه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن، بۆ
ئه‌وه‌ی ناچار بکرێن بچنه ریزی له‌شکره حیزبیهکهیانهوه، له
ئیمتیازه‌کانی ده‌سه‌ڵات بێ به‌ش ئه‌کرێن.
به درێژایی ته‌مه‌نی حوکمڕانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی له دوای
راپه‌ڕینه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌رگیز وه‌کو ئێستا ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی له
مه‌ترسی تێکچون و شێوان دا نه‌بوه، ناکۆکیه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کان و
کێشه ئابوری و فه‌رهه‌نگیه‌کان له قوڵبونه‌وه‌دان:
له لایه‌که‌وه جیاوازی چینایه‌تی نێوان که‌مینه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ن و
زۆرینه‌یه‌کی هه‌ژار له ئه‌نجامی دهستێکهڵاوکردنی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له
گه‌ڵ سه‌رانی پرۆژه ئابوری و بازرگانیه‌کان و، له لایه‌کی تره‌وه
ناکۆکی له نێوان داواکارانی به‌رفراونکردنی ئازادیه‌کان و پارێزه‌رانی
به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان له ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش دا پێداگری سه‌رانی
ده‌سه‌ڵات بۆ به قانونی کردنی رژێمێکی حیزبی – شمولی و پێداگری
ده‌سته‌بژێری سیاسی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌ی – نه‌ته‌وه‌یی،
ئه‌مانه‌ش بونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له سه‌ر ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی، که
کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه.
روداوه‌کانی دوای 17 شوبات چه‌ند راستیه‌کی جارێکی تر ده‌رخسته‌وه:
راستی یه‌که‌م، جۆری سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن له بواره‌کانی ژیانی خه‌ڵک دا
درزی خستۆته ناو کۆمه‌ڵگاوه. کۆمه‌ڵگای دابه‌ش کردوه بۆ سته‌مکار و
سته‌ملێکراو. سته‌ملێكراوان، سه‌ره‌ڕای جیاوازی ئایدیۆلۆجی و پێگه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و پله‌ی خوێنده‌واری و رۆشنبیرییان، راست بونه‌ته‌وه داوای
مافه‌کانی خۆیان ئه‌که‌ن.
راستی دوه‌م، ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕان بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات دا بمێنێته‌وه
بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک و سه‌پاندنی "هه‌لومه‌رجی هه‌بو" سڵ ناکاته‌وه له
به‌کارهێنانی هه‌مو جۆره‌کانی توندوتیژی. ئه‌وه‌نده‌ی مانی ده‌سه‌ڵاتی
حوکمڕانی خۆی لا مه‌به‌سته ئه‌وه‌نده به ته‌نگ دابینکردن و پاراستنی
ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه نیه.
# # # # # # # # #
بێمنه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌خه‌ڵک
#
مانگی ته‌مموزی2009 سێ یه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان کرا و،
خه‌ڵک به په‌رۆشێکی زۆر و به هیوایه‌کی گه‌وره‌وه به‌شداری پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن بون.
حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات، به دیاریکراوی پارتی و یه‌کێتی، هه‌مو رێگاکانیان
به‌کارهێنا، بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که، به‌قازانجی
خۆیان:
پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و هێزه چه‌کداره‌کانیان بۆ بردنه‌وه‌ی
زۆرایه‌تی هه‌ڵبژاردن به قازانجی خۆیان له ململانێیه‌کی
نابه‌رامبه‌ره‌وه گلاند.
ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌کان و سه‌رۆکی
یه‌که‌ی کارگێڕی و، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌کانیان به کار هێنا.
پاره‌یه‌کی زۆری بودجه‌ی گشتییان راکێشا.
مه‌کینه‌ی زه‌به‌لاحی میدیای حیزبه‌کانیان به گه‌ڕ خست.
تۆڕی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌کی هه‌رێم وحیزبه‌کانیان جوڵاند.
هه‌زاران پارچه زه‌وی، ده‌مانچه، کۆمپیوته‌ر، سه‌یاره‌یان، به سه‌ر لایه‌نگره‌کانیان دا به جۆرێکی ناقانونی دابه‌ش کرد.
جگه له‌مانه هه‌مو:
که‌وتنه هه‌ڕه‌شه له ده‌نگده‌رانی لایه‌نه‌کانی تر و، ته‌قه کردن له ماڵی هه‌ڵسوڕاو و، باره‌گاکانی گۆڕان.
که‌وتنه سزای سیاسی: ده‌رکردن له کار، موچه‌بڕین، گواستنه‌وه، سوکایه‌تی پێکردنی رۆژانه، گرتن و گلدانه‌وه و راونان...
له‌مانه‌ش هه‌موی ناشیرینتر: جێبه‌جێکردنی ساخته‌کاری سیسته‌ماتیکی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌کانی.
له گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه زۆرێ له خه‌ڵک له‌وانه، لایه‌نگرانی گۆڕان،
یه‌کگرتو، کۆمه‌ڵ، هه‌ڵبژاردنیان قبوڵ کرد، به ئومێدی ئه‌وه‌ی:
یه‌که‌م، ناڕه‌زایی شه‌قام بگوێزرێته‌وه بۆ ناو په‌رله‌مان.
دوه‌م، حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات به خۆیاندا بچنه‌وه و ده‌رسێکیان له که‌مبونه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆیان وه‌رگرتبێ.
سه‌یر ئه‌وه بو حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات نه‌ک هه‌ر ده‌رسیان له رابردویان
وه‌رنه‌گرت، رێگه‌یان نه‌دا ئۆپۆزیسیۆن که بوبو به نوێنه‌ری ناڕه‌زایی
شه‌قام هیچ رۆڵێکی له داڕشتنی ئه‌و یاسایانه‌دا هه‌بێت که په‌یوه‌ندی به
شیوازی سیسته‌می سیاسیه‌وه هه‌یه. نه ریگه‌یان دا رێگه له‌و یاسیانه
بگرێت که ده‌ستکاری سیسته‌می سیاسی به قازانجی حوکمڕانی تاک حیزبی ئه‌کات
و دژی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤه، نه ریگه‌یان دا ئه‌و یاسایانه تێ پهرێنێت
که به قازانجی هه‌نگاو نانه به‌ره‌و سیسته‌مێکی یاسایی و دیموکرات و
کراوه. نه ته‌نانه‌ت رێگه‌یان دا په‌رله‌مان ده‌وری چاودێرێکی
راسته‌قینه به‌سه‌ر حکومه‌ته‌وه ببینێ. به‌ڵکو له جاران خراپتر
به‌رده‌وام بون له سه‌ر:
هه‌وڵی به حیزبی کردنی کۆمه‌ڵگا.
ئابڵوقه‌دانی هه‌رچی زۆرتری فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ناو په‌رله‌مان و، کپکردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان.
ته‌نگ هه‌ڵچنین به لایه‌نگرانی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن، به تایبه‌تی
لایه‌نگرانی گۆران، له فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت و له شه‌قام و له که‌رتی
تایبه‌ت دا.
تاڵان‌کردنی بودجه‌ی گشتی بۆ به‌هێزکردنی حیزب.
ره‌فتاری سیاسی هه‌ردو حیزب له هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دا گه‌یشته ئه‌وپه‌ری نابه‌رپرسیارێتی.
شه‌قامی ناڕازی که دڵی به هه‌بوونی فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ناو
په‌رله‌مان خۆش بو، ئیتر ئومێدێکی ئه‌وتۆی به‌وان نه‌ما که له‌ناو
په‌رله‌مانه‌وه بتوانن هه‌نگاوێ بنێن، به‌ره‌و دابینکردنی لایه‌نی که‌می
دادی کۆمه‌ڵایه‌تی، خزمه‌تگوزاری گشتی، دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی، چاکسازی
سیسته‌می سیاسی... شه‌قام سه‌رله‌نوێ که‌وته‌وه جوڵه.
جوڵه‌ی یه‌که‌می شه‌قام، له ئه‌نجامی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان دا ده‌رکه‌وت.
جوڵه‌ی دوه‌می شه‌قام، له ئه‌نجامی په‌سه‌ندکردنی یاسای خۆپیشاندان دا ده‌رکه‌وت.
ده‌سه‌ڵات نه‌ک هه‌ر حسابێکی بۆ جوڵه‌ی شه‌قام نه‌کرد، به‌ڵکو به بیانوی
"زۆرینه و که‌مینه"ی ناو په‌رله‌مانه‌وه ویستی زنجیره‌یه‌ک قانونی
نادیموکراسی، بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می تاک حیزبی و ده‌سه‌ڵاتی تا هه‌تایی
خۆیان به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا بسه‌پێنن.
خه‌ڵکی ناڕازی که نا‌ئومێد بون له په‌رله‌مان و حکومه‌ت جوڵه‌ی سێیه‌میان له شه‌قام دا ده‌س پێ کرد.
جوڵه‌ی سێیه‌می شه‌قام، که رۆژی 17 ی شوباتی 2011 له به‌ر ده‌رکی سه‌رای
سلێمانیه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، به کوشتنی یه‌ک گه‌نج و بریندارکردنی 55 گه‌نج
له شاڕێی سالمه‌وه ده‌ستی پێ کرده‌وه، هاوزه‌مان بو له‌گه‌ڵ
سه‌رکه‌وتنی گه‌لی تونس و گه‌لی میسردا.
روخانی زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی و رژێمه‌که‌ی له تونس و، حوسنی موباره‌ک و
رژێمه‌که‌ی له میسر، له باتی ئه‌وه‌ی ببێ به ده‌رس بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان، پێش روداوه‌کان بکه‌ون و ئه‌و داواکارییانه جێبه‌جێ بکه‌ن که
چه‌ند ساڵه خه‌ڵکی نارازی شه‌قام و میدیای ئازاد و بنکه‌ی حیزبه‌کانی
ده‌سه‌ڵات و له‌م ساڵانه‌ی دواییش دا لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن، دواجار
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له 7 ماده‌دا چڕیان کردبوه‌وه، داوایان ئه‌کرد، رێگه‌ی
سه‌رکوتکردن و به‌ره‌نگاری و ترساندن و کوشتن و راونان یان گرت.
سه‌رکوت کردن به ته‌نیا ده‌ره‌قه‌تی روداوه‌کان نه‌هات. گردبونه‌وه و
خۆپیشاندان به‌رده‌وام بو، ده‌سه‌ڵات ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بو بته‌نێته‌وه بۆ
سه‌رانسه‌ری کوردستان به تایبه‌تی بۆ هه‌ولێر، له پایته‌ختی هه‌رێمی
کوردستان و فشاره‌کان له‌سه‌ریان زیاد بکات. بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌م
هه‌ڵچونه هه‌وڵیان ئه‌دا ناڕه‌زایی خه‌ڵک، ناڕه‌زایی ئۆپۆزیسیۆن،
ناڕه‌زایی ره‌وه‌ندی کوردی له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان مه‌هار (احتوا) بکه‌ن و
له‌م قه‌یرانه به سه‌لامه‌تی بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستکه‌وتێ پێشکه‌شی خه‌ڵک
بکه‌ن تێ بپهرن، بۆیه که‌وتنه هه‌وڵێکی چه‌ند لایه‌نه:
یه‌که‌م: دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌ڵچونی خه‌ڵک به ئیرهابی ده‌وڵه‌ت و، هه‌وڵی ساردکردنه‌وه‌یان به به‌ڵێنی بێ ئه‌نجام.
دوه‌م، به‌رپاکردنی جه‌نگی هه‌مه لایه‌نه دژی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن:
هێرشی میدیا، شه‌ڕی ئابوری و گوزه‌ران، جه‌نگی سایکۆلۆجی، جه‌نگی سیاسی،
له‌شکرکێشی فراوان به جلی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیه‌وه بۆ سه‌ر شاره‌کان. بۆ
راکێشانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆیه‌کی درێژکراوه‌ی بێهوده و
ناچارکردنیان به قبوڵکردنی مه‌رجه‌کانی ئه‌وان.
خۆپیشاندان و شه‌ڕی ناوخۆ
له ئیستای کوردستان دا زۆر جار که باس له خۆپیشاندان ئه‌کرێ ده‌زگاکانی
راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات و کاربه‌ده‌ستانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان،
ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له که‌سانی بێلایه‌نی نیازپاک، خه‌ڵک و خۆپیشانده‌ران
به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌ترسێنن. بێگومان خه‌ڵک ناهه‌قی نیه له
شه‌ڕی ناوخۆ بترسێ، چونکه شه‌ڕی ناوخۆ کاره‌ساتێکی نه‌ته‌وه‌یی بوه، جگه
له زه‌ره‌ری گیانی و مادی، زه‌ره‌ری سیاسی گه‌وره‌ی به پرسی نه‌ته‌وه‌یی
کورد گه‌یاندوه، بۆیه لێره‌دا پێویسته ئیستێ له ئاستی پێوه‌ندی نێوان
خۆپیشاندان و شه‌ڕی ناوخۆدا بکرێ:
1. ترساندنی خه‌ڵک به "شه‌ڕی ناوخۆ" له رودانی هه‌ر خۆپیشاندانێکی
جه‌ماوه‌ری، سیاسی، یا پیشه‌یی، نیشانه‌یه بۆ به‌جێمانی فکری سیاسی
سه‌رکردایه‌تی کوردی له ره‌وتی گه‌شه‌کردنی فکری سیاسی دنیای پێشکه‌وتوو،
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان چونکه به‌ته‌مان و بڕیاریان داوه
تاهه‌تایه ده‌سه‌ڵات له ده‌ست خۆیان دا بهێڵنه‌وه سه‌یری هه‌مو
جوڵانه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی شه‌قام، سا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی هێمنانه و
شارستانی ده‌رببڕدرێ و، له لایه‌ن هه‌ر توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و رێکخراوێکی
سیاسیه‌وه ساز بکرێ، وه‌کو کاری دوژمنی ناوه‌کی سه‌یری ئه‌که‌ن و دوژمنی
ناوه‌کیش، که لاوازترین دوژمنه، ئه‌بێ به چه‌ک ناکۆکی له‌گه‌ڵ یه‌کلایی
بکرێته‌وه.
2. حیزبه نهریتهوانهکانی (نهریتهوان: ته‌قلیدی) کوردستان، له
سه‌رده‌می شۆڕش دا، ماوه‌ی کاری پارله‌مانی و، کاری شارستانی و، کاری
قانونی‌یان نه‌بوه، به‌ڵکو له پرۆسه‌ی خه‌باتی نهێنی و خه‌باتی
ژێرزه‌مینی و خه‌باتی چه‌کداردا دروست بون و به‌و رێگایانه بینای
په‌یکه‌ره‌ی رێکخراوه‌یی خۆیان کردوه و، خه‌ڵکیان له خۆیان کۆ کردۆته‌وه.
ئێستاش که دیلی هه‌مان بیروباوه‌ڕ و شێوه‌کاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن:
یه‌که‌م: بۆ پاراستنی خۆیان و، مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات دا چه‌ک به پێویست ئه‌زانن.
دووه‌م: ته‌رازووی هێزی خۆیان و لایه‌نه‌کانی تر به چه‌ک پێوانه ئه‌که‌ن و
چه‌نده چه‌ک و چه‌کداری هه‌بێ ئه‌وه‌نده خۆی به به‌هێز ئه‌زانێ و،
ئه‌وه‌نده خۆی به به‌هێزتر دائه‌نێ له‌لایه‌نه مونافیسه‌کانی.
سێیه‌م: له‌ده‌ره‌وه‌ی ململانێی سیاسی _ چه‌کدار، ململانێی سیاسی _
شارستانی، به نائاسایی، به موئامه‌ره‌ی ده‌ستی ده‌ره‌کی و به ئینقیلاب،
به گێره‌شێوێنی و ئاژاوه و تێکدان ئه‌زانێ.
چواره‌م: هه‌رکات ناکۆکییه‌کانی له‌گه‌ڵ لایه‌ک گه‌یشته بنبه‌ست، له به‌ر
ئه‌وه‌ی رانههاتوه و باوه‌ڕی به کاری شارستانی و کاری شه‌قام نه‌بوه
وه‌کو: گردبونه‌وه، رێپێوان، مانگرتن، خۆپیشاندان، بۆ یهکلایکردنهوهو
شکاندنی لایه‌نی به‌رامبه‌ری په‌نا بۆ چه‌ک ئه‌با.
خۆپیشاندان، مانگرتن، رێپێوان، گردبونه‌وه، ئیمزا کۆکردنه‌وه... ئه‌مانه
هه‌ریه‌که‌یان، له وڵاتانی دیموکراتی دا و، له‌و وڵاتانه‌دا که قۆناغی
خه‌باتی چه‌کداریان به جێ هێشتوه، رێگه‌یه‌کن بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایی له
سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی دیاریکراو و، رێگه‌یه‌کن بۆ ده‌ربرینی خواستێکی
ئابوری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری، ته‌نانه‌ت ژینگه‌یی.... لای ئه‌مان
هێشتا به دوژمنایه‌تی و بهروخاندن و به تێکدان دائه‌نرێ، چونکه هێشتا
ئه‌م ئوسلوبهی تێکۆشان له فکری سیاسی ئه‌وان دا جێگه‌ی خۆی
نه‌کردۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ته‌مای جێهێشتنی قۆناغی خه‌باتی
ژێرزه‌مینی و، رێکخستنی کاری نهێنی و، شه‌ڕی پارتیزانی بن، ئه‌بێ له گه‌ڵ
ئه‌م دۆخه شارستانیه نوێیه‌دا رابێن.
که‌واته مه‌ترسی شه‌ری ناوخۆ له کوێوه دێ؟
هێزێکی سیاسی - شارستانی که له‌شکری چه‌کداری نیه، ئه‌گه‌ر له پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنی گشتی دا ناههقییشی لێ بکرێ، به ته‌زویر هه‌ڵبژاردنیش
بدۆرێنێ، ناتوانێ شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵبگیرسێنێ، سه‌ره‌نجام ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێ قبوڵ بێ یا قبوڵ نه‌بێ، به سه‌ری دا ئه‌سه‌پێ.
به‌ڵام هێزێکی سیاسی که چه‌کداری هه‌یه، یان هێزه سیاسییه‌کانی له‌شکری
چه‌کداریان هه‌یه و مونافه‌سه‌ی یه‌کتری و ململانێی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات
ئه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر به‌زۆر و به ترساندن و به ته‌زویر، بردنه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنی، وه‌کو خۆی ئه‌یه‌وێ، ته‌ئمین نه‌کرد چه‌ک به‌کار ئه‌هێنێ و
قبوڵی ئه‌نجامه‌که‌ی ناکات، ئه‌وسا شه‌ری ناوخۆ هه‌ڵئه‌گیرسێنێ.
مه‌به‌سته شاردراوه‌کانی رێککه‌وتنی ستراتیجی پارتی و یه‌کێتی هه‌رچیه‌ک
بێ، بیانوی سه‌ره‌کییان بۆ گرێدانی ئه‌و رێککه‌وتنه رێگری بوه له
مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان ئه‌و دو حیزبه، چونکه
هه‌ردوکیان خاوه‌ن له‌شکری چه‌کدار بون و، له هیچ هه‌ڵبژاردنێکی گشتی دا
دۆڕاندنیان له یه‌کتری قبوڵ نه‌ئه‌کرد.
مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆ له‌و حیزبانه‌وه دێ: که هێشتا ململانێی سیاسی -
شارستانییان قبوڵ نیه، ده‌ستاوده‌ستکردنی هێمنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان قبوڵ
نیه، خاوه‌نی هێزی چه‌کدارن، هێزی چه‌کدار بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان،
بۆ ترساندنی خه‌ڵک، بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کار ئه‌هێنن.
مه‌ترسی شه‌ڕی ناۆخۆ له‌و حیزبانه‌وه دێ: که هێزی چه‌کداریان هه‌یه،
نه‌ک له‌و رێکخراوه سیاسیانه‌وه، که هێزی چه‌کداریان نیه. بۆیه بۆ
ئه‌وه‌ی مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌مێنێ، ئه‌بێ هێزه سیاسیه‌کان له چه‌ک
دابماڵرێن، له‌شکره‌کانیان له له‌شکری حیزبه‌وه بکرێن به له‌شکری
نیشتمانی، له‌شکرێ له ململانێی سیاسی ناوخۆدا، له ململانێی ده‌سه‌ڵاتی
نێوان هێزه سیاسیه‌کان دا، له‌وانه له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌کان دا،
بێلایه‌ن بێ.
ئێمه ئه‌زانین چیمان ئه‌وێ!
قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ر هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات یان هه‌ر
لایه‌کی تر، دانی پێدا بنێن یاخود ئینکاری بونی بکه‌ن، هیچ له هه‌بون و
جدی بونی که‌م ناکاته‌وه. سه‌رکردایه‌تی هه‌ردو حیزب، یان وه‌کو خۆیان
هه‌میشه ناوی ئه‌به‌ن: "سه‌رکردایه‌تی سیاسی" که له‌سه‌رو هه‌ر سێ
ده‌سه‌ڵاته‌کانی "یاسادانان و جێبه‌جێکردن و دادوه‌ری" یه‌وه‌ن، ئه‌توانێ
به دو شێوه ره‌فتار له گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌دا بکا و دو چاره‌سه‌ری
جیاوازی بۆ دابنێ:
شێوه‌ی یه‌که‌م، وه‌کو پرسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم له پشێوی و ئاژاوه ره‌فتاری له گه‌ڵ بکا و، "چاره‌سه‌ری ئه‌منی" بۆ دابنێ.
شێوه‌ی دوه‌م، وه‌کو پرسی ناڕه‌زایی خه‌ڵک، له حوکمێکی سه‌رنه‌که‌وتوی
گه‌نده‌ڵی تاریک، که نه‌یتوانیوه لایه‌نی که‌می خواسته‌کانی گه‌ل به جێ
بهێنێ ره‌فتاری له گه‌ڵ بکا و "چاره‌سه‌ری سیاسی" فره ره‌هه‌ندی بۆ
دابنێ.
ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی یه‌که‌م ره‌فتار بکا، وه‌کو له ماوه‌ی رابوردودا
کردویه‌تی، ئه‌وا به‌رده‌وام ئه‌بێ له سه‌ر سازدانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و
ئاسایش و پۆلیس و زانیاری و پاراستن بۆ گه‌مارۆدانی خه‌ڵک و سه‌رکوتکردنی
هه‌رچی توندتر و خوێناویتر.
ئه‌مه‌ش له که‌شوهه‌وای ئیستای کوردستان و عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
دا، ئه‌گه‌ر بتوانێ هه‌ندێ خامۆشکردنی کاتی ئه‌نجام بدا، به‌ڵام له کۆتایی
دا زو یا دره‌نگ، به روخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته حوکمڕانیه‌ی ئیستا ته‌واو
ئه‌بێ.
خۆ ئه‌گه‌ر پێڕه‌وی شێوه‌ی دوه‌م بکه‌ن، ئه‌وا پێویسته به‌ر له هه‌ر شتێ
بۆ ئه‌وه‌ی نیازپاکی و جدیه‌تی خۆیان بۆ "چاره‌سه‌ری سیاسی" ئه‌م قه‌یرانه
بسه‌لمێنن ئه‌بێ:
یه‌که‌م، هه‌لومه‌رجی نائاسایی کوردستان به ته‌واوی ئاسایی بکه‌نه‌وه.
هه‌مو نیشانه‌کانی گه‌ف و گوشار له سه‌ر لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و
لایه‌نگره‌کانیان و، هه‌مو نیشانه‌کانی سه‌رکوتکردن له سه‌ر شه‌قامی
ناڕازی، هه‌ڵبگرن.
دوه‌م، گفتوگۆیه‌کی جدی ده‌س پێ بکه‌ن بۆ پێکهاتن: له سه‌ر جۆری چاکسازی
ریشه‌یی له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم دا، له سه‌ر میکانیزمی
جێبه‌جێکردن و ئه‌نجامدانی، له سه‌ر زه‌مانبه‌ندی پرۆسه‌که.
زۆر جار ده‌سه‌ڵات و لایه‌نگره‌کانیان له رۆژنامه‌وان و مامۆستای زانکۆ و "چاودێری سیاسی" ئه‌ڵێن:
ئه‌مانه - مه‌به‌ستیان ئێمه‌مانانه - نازانن چی‌یان ئه‌وێ!
به‌ڵێ ئاغایان! ئێمه ئه‌زانین چیمان ئه‌وێ. ئێوه‌ش ئه‌زانن ئێمه چیمان
ئه‌وێ. ئێمه‌ش ئه‌زانین ئێوه چیتان ئه‌وێ. بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر ئه‌م قسه‌یه
ئه‌وه‌نده نه‌ڵێنه‌وه. کورت و کرمانجی پێتان ئه‌ڵێین:
ئێمه چاکسازی ریشه‌ییمان ئه‌وێ!
چاکسازی ریشه‌یی بریتیه له پرۆسه‌ی گۆڕینی حکومه‌تی تاکحیزبیی - شمولیی
یه‌کێتی له سلێمانی و حکومه‌تی تاکحێزبیی شمولیی پارتی له دهۆک و هه‌ولێر
بۆ حکومه‌تی دامه‌زراوه‌یی نیشتمانیی کوردستانی.
ئه‌مه ده‌رده‌که‌یه، ئه‌وه‌ش دهرمانهکهیهتی!
Tuesday, May 03, 2011