په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی گۆڕانه‌وه
17/03/2020
وتار و پەیام
هاوڕێیان
هه‌ڵسوڕاوانی به‌ڕێزی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
پاش ئه‌وه‌ی پێكه‌وه دو هه‌ڵبژاردنی گشتیمان به سه‌ركه‌وتویی
تێپه‌ڕاند و زۆربه‌ی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانمان له
كوردستان و هانده‌ران پێكهێنا.
پاش ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری هه‌ڵسوڕاوه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌ناو شار و
قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان، تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش یه‌كتری ئه‌ناسن..
ئیتر كاتی ئه‌وه هاتوه هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و ئه‌نجامدانی چه‌ند
قۆناغێكی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی رێكخراوه‌یی. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین
ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنی رێكخراوه‌یی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه.
داواكارم هه‌موتان پابه‌ند بن به ڕێنماییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامی باش
هاوڕێتان
نه‌وشیروان مسته‌فا
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حوزه‌یرانی 2012