پەیامی نەوشیروان مستەفا بۆ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری پارێزگای کەرکوک و شاری دوزخورماتو
17/03/2020
وتار و پەیام
هاوڕێیانی بەڕێز:
هەڵسوڕاوانی ئازای بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای کەرکوک و شاری دوزخورماتو
ئەم هەینیە پێکەوە، هەنگاوێکی تر دەنێین بەرەو هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکان و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری رایەڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری پارێزگای کەرکوک و شاری دوزخورماتو.
هیوادارم ئەم هەنگاوەی ئێوە، کە بۆ خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕانە، هاندەرێک بێت بۆ ئامانجێکی باڵاتر کە بریتییە لە چەسپاندنی سەرەتاکانی یەکترقبوڵکردن، فرەیی سیاسی و نەتەوەیی، لێبوردەیی ئاینی و کۆمەڵایەتی لەنێوان هاونیشتمانانی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکاندا بەگشتی.
لە دروستبونی دەوڵەتی نوێی عێراقەوە تاوەکو ئەمڕۆ، ململانێی سەرەکی نێوان گەلی کوردستان و رژێمە یەک لەدوای یەکەکان لەسەر دیاریکردنی سنوری جوگرافیی کوردستانی باشور بوە. چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە کرۆکی چارەسەرکردنی کێشەی گەلی کوردستانە لە عێراقدا، هەربۆیە گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان بۆ باوەشێ هەرێمی کوردستان ئامانجێکە بزوتنەوەی گۆڕان سازشی لەسەر ناکا، کە هاوشانی ئامانجی دیموکراتیزەکردنی سیستمی سیاسیە لە هەرێمی کوردستاندا.
چەسپاندنی دیموکراسی لە کوردستاندا، بە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانیشەوە، پێویستی بە سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی چەمکی کوردستانیبونە، بەجۆرێک کوردستانیبون ببێتە پێناسێکی کۆکار، کە کورد و تورکمان و عەرەب، موسڵمان و مەسیحی و کاکەیی و ئێزدی، شیعەو سوننە، حیزبی و ناحیزبی پێکەو کۆبکاتەوە... ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆی ئێوەش.. هەنگاوێکی ترە بەرەو ئەو ئامانجە.
داواکارم لە هەمو بەشداران، سەرپەرشتیاران، پاسەوانان، کاندیدو دەنگدەرانی پرۆسەکە... کار بۆ سەرخستنی بکەن و پابهند بن به رێنماییه پهیوهندیدارهكانهوه.
بههیوای سهركهوتن و ئهنجامی باش.
هاوڕێتان
نهوشیروان مستهفا
رێكخهری گشتی بزوتنهوهی گۆڕان
حوزهیرانی 2012