په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌بۆنه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی مێڤان زێباری
17/03/2020
وتار و پەیام
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مێڤان زێباری ده‌كات، ئه‌و گه‌نجه گۆڕانخوازه‌ی له‌كاتی هه‌ڵواسینی پۆسته‌ره‌كانی بانگه‌شه‌ی گۆڕاندا له ناحیه‌ی دینارته‌ی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی جوانه‌مه‌رگبوونی كاكه (مێڤان) هه‌موانی خه‌مبار كرد، به‌شداریی خه‌م‌و ناخۆشیی ئه‌م كۆسته گه‌وره‌یه‌تانم.
جوانه‌مه‌رگبوونی كاكه (مێڤان) له‌ساته‌وه‌ختێكدا بوو، كه میلله‌ته‌كه‌مان له‌به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌دایه و هه‌موان له‌و پێناوه‌دا خه‌بات و كۆشش ده‌كه‌ین، جوانه‌مه‌رگبوونی (مێڤان) وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێكی بوێری ئه‌و ڕێگه‌یه كۆستێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك.
له كۆتاییدا سه‌ره‌خۆشیی له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌تان و خۆمان و هه‌موو هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌كه‌م، له‌خوای گه‌وره داواكارم جوانه‌مه‌رگ جێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێ و سه‌بووری به ئێوه‌ش ببه‌خشێ.
له‌گه‌ڵ ڕێزی نه‌وشیروان مسته‌فا