نەوشیروان مستەفا: ئه‌وله‌ویه‌تی گۆڕان، گۆڕینی سیسته‌می سیاسییه نه‌ک روخساره‌کان
19/05/2020
دیمانە
سازدانی: شێرزاد شێخانی
له عه‌ره‌بیه‌وه: ئومێد تۆفیق
گه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مالیكی، هۆكاره‌كه‌ی نائاماده‌یی ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی په‌رله‌مانه
نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێیوایه نێوانگیری كورد بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ی عێراقی تێكه‌وتوه سودی نابێت و ده‌ڵێت: ئه‌و قه‌یرانه به ته‌نها له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌مدواییه‌وه دروست نه‌بوه، به ته‌نها قه‌یرانی متمانه‌ش نیه له نێوان هه‌ردو پێكهاته‌ی شیعه‌و سوننه؛ به‌ڵكو كێشه‌ی بونیادی و قه‌یرانی متمانه‌یه له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كوردیشی لێ هه‌ڵببوێرم.
هه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا كه(شه‌رقولئه‌سه‌ت) له‌گه‌ڵیدا سازیداوه، نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماژه به‌وه‌شده‌دات: ئه‌گه‌ر هه‌ندێك پێیوایه لایه‌نی كوردی وه‌ك نێوانگیر یاخود وه‌ك وا بڵاوه (تۆپی قه‌پان) بێت بۆ دروستكردنی پارسه‌نگی نێوان هه‌ردو پێكهاته‌ی سوننه‌و شیعه، ئه‌وا ئه‌وانی تر بۆچونێكی جیاوازتریان هه‌یه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: عێراقی ئێستا به قه‌یرانێكی سیاسی تونددا تێپه‌ڕده‌بێت و سه‌ركرده كورده‌كانیش ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه پریشکه‌کانی بێته كوردستان، له‌به‌رئه‌وه له‌ئێستادا سه‌ركردایه‌تی كورد خه‌می نێوانگیری ده‌خوات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه پێش ئه‌وه‌ی ببێته هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی تائیفی و وڵات وێران بكات، ئێوه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كوێی ئه‌و قه‌یرانه‌دان و هه‌ڵوێستان چیه ده‌رباره‌ی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له نزیكه‌وه چاودێری په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی عێراق ده‌كات، روانینی تایبه‌تیشمان بۆی هه‌یه كه پێده‌چێت له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی‌دا بخرێته‌ڕو.
به‌ڵێ قه‌یرانی سیاسی له عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و قه‌یرانه به ته‌نها له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌مدواییه‌وه دروست نه‌بوه، به ته‌نها قه‌یرانی متمانه‌ش نیه له نێوان هه‌ردو پێكهاته‌ی شیعه‌و سوننه؛ به‌ڵكو كێشه‌ی بونیادی و قه‌یرانی متمانه‌یه له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كوردیشی لێ هه‌ڵببوێرم.
پێموایه نێوانگیری كوردیش سودێكی نابێت ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌خرێته ناو بڕبڕه‌ی چاره‌سه‌ره پێش چاوخراوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هه‌مو عێراق، چونكه گه‌لی كوردیش كێشه‌ی خۆی هه‌یه له عێراقداو ئه‌ویش به‌شێكه له كێشه‌كه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی به‌شێكه له چاره‌سه‌ر، ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیش پێیوایه لایه‌نی كوردی وه‌ك نێوانگیر یاخود وه‌ك وا بڵاوه (تۆپی قه‌پان) بێت بۆ دروستكردنی پارسه‌نگی نێوان هه‌ردو پێكهاته‌ی سوننه‌و شیعه، ئه‌وا ئه‌وانی تر بۆچونێكی جیاوازتریان هه‌یه، به‌ڵكو هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن هه‌ڵوێستی خراپیان هه‌یه‌و پێیانوایه كورد (گه‌نه)یه‌و به قه‌یرانی هه‌ردو پێكهاته‌كه‌وه لكاوه.
ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێمانوایه هه‌ردو بۆچونه‌كه سته‌مه له گه‌لی كورد‌و كێشه‌كه‌ی، له‌به‌رئه‌وه كێشه‌ی لایه‌نی كوردی له عێراق هێشتا كۆتایی نه‌هاتوه تا رۆڵی وه‌ك لایه‌نێكی كێشه ده‌ربهێنرێت، له به‌رامبه‌ریشدا كێشه‌ی كورد، كێشه‌یه‌كی ره‌وایه به‌شێوه‌یه‌ك كه ناكرێت سیفه‌تی نه‌ژادی بدرێت به‌سه‌ریدا.
به‌بۆچونی من به‌شێك له كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به مامه‌ڵه‌ی ده‌سته‌بژێریه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ گرێبه‌ستی ده‌ستوری، هه‌مو لایه‌نه‌كان له عێراقدا ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیان بێت له ده‌ستور هه‌ڵیده‌بژێرن و ئه‌و ئه‌ركه ده‌ستوریانه‌ش كه ده‌كه‌وێته سه‌ریان فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن، لایه‌نێكی تریش له قه‌یرانه‌كه په‌یوه‌ندی به نائاماده‌یی رۆشنبیری دیموكراتیه‌وه هه‌یه له نێوان لایه‌نه‌كاندا، هیچ كه‌سێك رازی نابێت به رۆڵگێڕان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، هیچ هێزێكی سیاسیش قبوڵی ئه‌وه ناكات ببێت به ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پرۆسه‌ی سیاسی به‌رپا نابێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ردو پایه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن نه‌وه‌ستێت.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: پێتانوایه ئه‌م قه‌یرانه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی كورد له هه‌رێمی كوردستان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: پێشبینی ئه‌وه ناكه‌م راسته‌وخۆ كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ سه‌ر هه‌رێم، پێده‌چێت كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی هه‌بێت بۆ سه‌ر پێگه‌ی هه‌ندێك له سه‌ركرده كورده‌كان، كه هه‌وڵیانده‌دا له به‌رده‌م رای گشتیدا وا خۆیان ده‌ربخه‌ن كه ئه‌وان زامنی دڵنیایی هه‌مو عێراقیه‌كانن، به‌ڵام ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه پێگه‌ی ئه‌وان به‌وشێوه‌یه نه‌بو كه لێیانده‌ڕوانی یان بۆ خه‌ڵكی تریان وێنا ده‌كرد.
ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی هه‌رێمه‌وه هه‌بێت، وه‌ك كێشه‌ی گه‌لێك و وه‌ك گرفتی گه‌لێك كه مافی ره‌وای هه‌یه، ئه‌وه گرفتێكی به‌رده‌وامه‌و پێش ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا بونی هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده ده‌ستوریانه‌ی په‌یوه‌ندیان هه‌یه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: له‌م ماوه‌ی دواییدا زمانی سه‌ركردایه‌تی كورد گۆڕا، له پێشدا ده‌یانوت كورد به‌شێك نیه له كێشه‌كانی عێراق، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێیانوایه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی تر و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌شێكی كێشه‌كه‌یه، هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن كۆنگره‌ی نیشتمانی داهاتو بقۆزنه‌وه بۆ خستنه‌ڕوی ئه‌و كێشانه له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێكی سیاسی، ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌و خستنه‌ڕوه‌دان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: پێموانیه كه‌سێك وتبێتی كێشه‌ی كورد به‌شێك نیه له كێشه‌كانی عێراق، پێده‌چێت كه‌سانێك هه‌بن بڵێن كێشه‌ی شیعه‌و سوننه به‌لای كورده‌وه به ئه‌ندازه‌ی كێشه تایبه‌تیه‌كانی خۆی گرنگ نیه. به‌ڵام ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌وشێوه بابه‌ته‌كه نابینین، ئێمه پێمانوایه كێشه‌كانی عێراق به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ستن، ته‌نانه‌ت كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كێشه‌كانی عێراق جیانابێته‌وه، ئێمه‌ش كێشه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ردو پێكهاته‌ی سوننه‌و شیعه، كێشه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه ناوخۆییه‌كان و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: تۆمه‌تی ئه‌وه روبه‌ڕوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ده‌كرێته‌وه، كه ره‌فتاری دیكتاتۆرانه له حكومڕانی عێراقدا پیاده ده‌كات، ئێوه پشتگیری ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ن؟ یان هه‌ستده‌كه‌ن مالیكی به‌شێوه‌یه‌كی دیكتاتۆری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات، به تایبه‌ت كه ئێوه نوێنه‌رتان هه‌یه له په‌رله‌مانی عێراقیداو په‌رله‌مانیش به‌رپرسیاره له چاودێریكردنی راپه‌ڕاندنی حكومه‌ت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: گرفتی دیكتاتۆریه‌ت، گرفتی تائیفی نیه تا بڵێن تائیفه‌یه‌كی دیكتاتۆری هه‌یه و تائیفه‌یه‌كی دیموكراتی هه‌یه، ده‌سه‌ڵات به سروشتی خۆی گه‌نده‌ڵه و ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته هاوشانه‌كانه‌وه لغاو نه‌كرێت، به‌ره‌و گه‌نده‌ڵێكی ره‌هاو دیكتاتۆری له ناو سه‌رجه‌م تائیفه‌و نه‌ته‌وه‌كاندا وه‌رده‌چه‌رخێت.
به‌بۆچونی من گه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مالیكی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نائاماده‌یی ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی، هۆكاری نائاماده‌یی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا بونیان هه‌یه و به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندنن، وه‌زیریان هه‌یه له حكومه‌تداو قبوڵی ئه‌وه ناكه‌ن ببن به ئۆپۆزسیۆن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، كاتێكیش كه په‌رله‌مانه‌كان له ئۆپۆزسیۆنی سیاسی چۆڵده‌بن، ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی چاودێریكردن له ده‌ستده‌ده‌ن، ده‌بنه سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن و به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دروست ده‌كه‌ن، چونكه په‌رله‌مان ئه‌و لایه‌نه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی یاساكان ده‌كات و حكومه‌ت په‌یوه‌ست ده‌كات به جێبه‌جێكردنیان، بۆیه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بێ توانابو له راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌دا، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش بێ توانا ده‌بێت له ناچاركردنی ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ بكات.
له نائاماده‌یی ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و په‌رله‌ماندا، سروشتیه كه هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن گه‌شه بكات، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیرانیش به هه‌مان شێوه له ناو ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندندا گه‌شه بكات، چونكه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی چاودێریكردنی خۆی و سه‌رۆك وه‌زیرانی نیه، مرۆڤ ناتوانێت له یه‌ك كاتدا (چاودێریكه‌ر) و (چاودێریكراو) بێت.
ئه‌وه‌نده‌ش كه په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه ته‌نها فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆنه له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، به هه‌شت كورسیه‌كه‌یه‌وه له كۆی سێسه‌دو بیست و پێنج كورسی ناتوانێت گرێكوێره‌ی سیاسی بگۆڕێت ئه‌گه‌ر پانتایی ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رفراوان نه‌بێت و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان نه‌گرێته‌وه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌وه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ست نابن به‌و بڕیارانه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌ریكردوه، پێش ماوه‌یه‌كیش دانوستانه پێنج قۆڵیه‌كانتان هه‌ڵپه‌سارد، پێتانوایه هه‌ڵپه‌ساردن به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ناچار بكه‌ن وه‌ڵامی هه‌بێت بۆ داواكاری و پرۆژه چاكسازیه‌كه‌تان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه ناچاریان ناكه‌ین به‌و كاره، چونكه ئێمه میكانیزمه‌كانی ناچاركردنمان نیه، به‌ڵكو داوایان لێده‌كه‌ین زه‌مینه سازبكه‌ن به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری دۆخی سیاسی قه‌یراناوی له هه‌رێمی كوردستاندا، ئۆپۆزسیۆنی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی هه‌یه كه له شه‌ش پاكێج پێكهاتوه، چه‌ند بڕيارێكی په‌رله‌مانیش هه‌یه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردوه بۆ ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنی ئه‌و كه‌سانه به دادگا كه تۆمه‌تبارن به كوشتنی خۆپیشانده‌ران، ئه‌گه‌ر هه‌نگاو له‌وباره‌یه‌وه نه‌نرێت، دانوستانه‌كان به‌رهه‌میان نابێت و ئه‌نجامێكیان لێناكه‌وێته‌وه تا ئومێد به هاوڵاتیان ببه‌خشێته‌وه. هاوڵاتی له هه‌رێمی كوردستان بێ هیوابوه له كۆبونه‌وه درێژه بێ ئاكامه‌كان، دانوستانی راسته‌قینه پێویستی به ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه هه‌یه، پێویستی به په‌یوه‌ندی هاوشانی نێوان دانوستانكارانه‌وه هه‌یه، ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌ستمان نه‌كردوه تا ئێستا ئه‌و ئیراده‌یه هه‌بێت و به‌ر ئه‌وه نه‌كه‌وتوین هه‌نگاوی شێرگیرانه نرابێت بۆ لابردنی ئه‌و سته‌مه‌ی له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن هه‌یه تا گفتوگۆ له نێوان گفتوگۆكاراندا هاوشان بێت.
شه‌رقولئه‌سه‌ت: له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئێوه ره‌تتانكرده‌وه به‌شداری حكومه‌تی داهاتو بكه‌ن، كه پێشبینی ده‌كرێت نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكایه‌تی بكات، پێتانوانیه ئه‌مجاره‌یان نائاماده‌یی ئێوه له حكومه‌تدا زیان به پرۆژه چاكسازیه‌كه‌تان بگه‌یه‌نێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: تا ئێستاش ئه‌وله‌ویه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، گۆڕینی سیسته‌می سیاسیه، گۆڕان له روخسار یان له ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی حكومه‌تدا نا به ته‌نها، زیاتر له جارێك ئێمه ته‌ئكیدمان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، كه ئه‌وه له‌به‌رچاو ناگرین كێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌بات به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه چۆن هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها به‌شێكه له ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن له په‌نای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا، ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندنیش له پوخته‌كه‌یدا ته‌نها به‌شێكه له سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه له په‌نای ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شداری حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین، ئه‌وكات به‌شداریكردنه‌كه‌مان ته‌نها به‌شداریكردنێكی ره‌مزی ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی چاكسازی راسته‌قینه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی تردا بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كی راسته‌قینه له بنه‌ماكانی ململانێی سیاسی‌دا بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك؛ كه ده‌رفه‌ته‌كانی ركه‌به‌ری له نێوان حیزبه سیاسیه‌كاندا له سایه‌ی گرێبه‌ستێكی ده‌ستوری له نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل له‌لایه‌ك و له نێوان ركه‌به‌ران له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌كی تر هاوشان ببێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئێمه وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی كوردستان له "پاكێجی چاكسازی سیاسی"دا پرۆژه‌ی خۆمان ئاماده‌كردوه‌و ئه‌و پرۆژه‌یه‌شمان ناوناوه "پاكێج" به‌و مانایه‌ی پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه‌و ناكرێت به‌شێكی جێبه‌جێ بكرێت به‌بێ به‌شه‌كانی تر، ئه‌مه تێڕوانینی ئێمه‌یه بۆ چاكسازی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتگیری هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به ئاراسته‌ی چاكسازیدا بینێن، پێكهاته‌ی حكومه‌تی داهاتوش پشت به‌ست به پاكێجه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ده‌توانێت به‌رنامه‌ی كاری خۆی دابڕێژێت، له‌وكاته‌شدا ئێمه پشتیوانی لێده‌كه‌ین و چاودێری جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی ده‌كه‌ین، پشتگیركردنه‌كه‌شمان په‌یوه‌سته به راده‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پاكێجانه‌وه.
سه‌رچاوه: (الشرق الأوسط)