KNN ووردەكاریی چیرۆكی تەزویركردنی دەنگەكانی گۆڕان لەلایەن یەكێتیەوە بڵاودەكاتەوە

02/07/2018

ژوره‌کان

یەكێتی لەسلێمانی و كەركوك و پارتی لەدهۆك و هەولێر و بەئاگاداری یەكتری پرۆسەیەكی بەرفراوانی تەزویركردنی دەنگەكانی خەڵكیان ئەنجامدا، بەڵام یەكێتی لەسلێمانی یەكێتی چۆن تەزویرەكەی ئەنجامدا..؟ ‌
بەپێی زانیارییەكان یەكێتی رێژەی لە 41%ی دەنگەكانی سلێمانی بۆ خۆی بردووە
بەپێی زانیارییەكان یەكێتی رێژەی لە 59%ی دەنگەكانی بۆ هەموو لایەنەكانی تر داناوە

یەكێتی لەسلێمانی و كەركوك و پارتی لەدهۆك و هەولێر و بەئاگاداری یەكتری پرۆسەیەكی بەرفراوانی تەزویركردنی دەنگەكانی خەڵكیان ئەنجامدا، بەڵام یەكێتی لەسلێمانی یەكێتی چۆن تەزویرەكەی ئەنجامدا..؟ 

چیرۆكی تەزویركردنەكەی  چۆن بوو..؟ یەكێتی چۆن دەستكاری سندوقەكانی كرد..؟ ئەی پێش جیاكردنەوەی دەنگەكان بۆ لەشارەكاندا كردی بەتەقەو پەلاماری گردەكەی زەرگەتەی دا..؟ لەم راپۆرتەدا بەووردی ئەوە خراوەتەروو...

هەرلەگەڵ تەواوبوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق لەهەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش لەشاری سلێمانی، چەكدارەكانی یەكێتی بەناو گەڕەك و كۆڵان و شەقامەكانی سلێمانی و تەواوی شاروشارۆچكەكانی تر كەوتنە تەقەی خۆشی و دەستیانكرد بەنانەوەی پشێوی و ئاژاوە دروستكردن بەبیانوی ئەوەی گوایە براوەن، دوای ئەوەش بە چەند كاتژمێرێك ژمارەیەك چەكداری سەر بە شێخ جەعفەر مستەفا پەلاماری گردی زەرگەتەیان دا، بەڵام دوای ئەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازان ئازایانە بەرگریان كرد لە مەكۆی سەرەكی و گردی زەرگەتە چەكدارانی یەكێتی ناچاربوون هەڵبێن، بەڵام ئایا یەكێتی و پارتی چۆن دەستكاری ئەنجامەكانیان كرد و چۆن ساختەكارییان ئەنجامدا..؟

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست KNNكەوتوە یەكێتی بەپێی پرۆگرامێكی پێشكەوتوو توانیویەتی هاككی ئامێرەكانی جیاكردنەوەی دەنگەكان بكات و لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان بۆ هەر سندوقێك رێژەی 41%ی دەنگەكانی بۆ خۆی داناوەو رێژەی 59%شی بۆ هەموو لایەنەكانی تر داناوە، واتە ساختەكارییەكە بەجۆرێك بووە هەر سندوقێكی دەنگدان بەپێی ژمارەی دەنگەكانی ناوی، رێژەی 41% بەتەنها بۆ یەكێتی دەڕوات و رێژەی 59%یش بۆ هەموو حزبەكانی تر دەڕوات.

هەربەپێی زانیارییەكان ئەنجامدانی پرۆسەی ساختەكاری یەكێتی لەسلێمانی و كەركوك و پارتیش لەدهۆك و هەولێر پێكەوەو بەهاوكاری یەكتری و لەرێگای بەرپرسانی باڵای كۆمسیۆنی هەولێر و سلێمانیەو كەركوك و دهۆكە ئەنجامیان داوە، ئەمە لەكاتێكدا هەرچەندە كۆمسیۆن بەرلەهەڵبژاردن سەرۆكی لقی هەولێری كۆمسیۆنی دوورخستەوە بەڵام بڕیارەكەی جێبەجێنەكرد و لەكارەكانی بەردەوامبوو، بۆ ئەوەی ساختەكارییەكە بە پێی ئەو پلانەی دانرابوو بڕوات بەڕێوە..

هەر بەپێی زانیارییەكانی KNN ساختەكارییەكی یەكێتی بەجۆرێك بووە، دوای داخسنی سندوقەكان لەكاتژمێر 6ی سەرلەئێوارە، یەكێتی نەیهێشتوە تا كاتژمێر 6.15 خولەك، واتە چارەكێك دوای كۆتایهاتنی دەنگدان ئەنجامی سندوقەكان بنێردرێت بۆ بەغدا، لەو ژوری عەمەلیاتەی  كە یەكێتی بۆ ساختەكارییەكە دروستیكردووبوو یەكێتی بەنوێنەرەكانی خۆیان وتبوو تەنها ئەنجامی یەك سندوقمان بۆ بنێرن بزانین ئەنجامەكەی چۆنە.؟ ئەمەش بۆ ئەوەی رادەی سەركەوتویی تەزویرەكەیان بزانن، واتە بەئەنجامی یەك سندوق دەزانن كە تەزویرەكەیان سەریگرتووە یان نا..؟ 

هەربۆیە كاتێك ئەنجامەكە بەدڵی ئەوان دەبێت، لە كاتژمێر شەش و بیست دەقەی ئێوارە چەكدارەكانی یەكێتی بەشارەكاندا بڵاودەبنەوەو دەستدەكەن بەئاهەنگ و تەقەكردن ئەویش بەبیانوی بردنەوە، ئەمە لەكاتێكدا هێشتا ئەنجامی زۆربەی زۆری بنكەكان جیانەكرابویەوە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە كە یەكێتی تەزویرەكەی پێشتركردووە و چاوەڕوانی جیاكردنەوەی سندوقەكانی نەكردووە.

بەڵێ..یەكێتی و پارتی بەئاگاداری یەكتری و بەشەریكی هەریەكە لەناوچەكانی خۆیان تەزویریانكرد و دەستكاری ئەنجامەكانیان كرد، ئەویش تەنها بەئامانجی بچوككردنەوەی قەبارەی گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵ و هاوپەیمانی تا لەسەر گۆڕەپانی كوردستان رۆڵیان نەمێنێت، بەڵام ئایا بەری خۆر بەبێژەنگ دەگیرێت..؟

 

 

no

هەواڵی زیاتر