شەش لایەنى سیاسى لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان خۆپیشاندان دەكەن

02/07/2018

ژوره‌کان

بڕیارە سەعات (4:00)ى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەش لایەنى سیاسى لەبەردەم بارەگاى نەتەوەیەکگرتوەکان خۆپیشاندان بکەن.

دواى ئەوەى ئەمڕۆ، بەرپرسى یەکەمى شەش لایەنى سیاسى لە هەولێر لە بارەگاى
ژورى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوە، بڕیاردرا سەعات (4:00)ى پاشنیوەڕۆى
ئەمڕۆ سێشەممە لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان له‌ شاری هەولێر
خۆپیشاندان بکەن دژی ساختەكارییەكانی هەڵبژارن.

دوای ئەوەی رۆژی (12)ى ئایار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرتاسەری
عێراق بەڕێوەچو، تیایدا یەكێتی و پارتی بە رێكخراو بە سیستەمكراوی
تەزویرێكی گەورەیان ئەنجامدا و بۆ ئەوەی دەنگ و ئیرادەی گەل بۆخۆیان بدزن و
شكستی خۆیانی پێ بشارنەوە، بەڵام ئەوەش کاردانەوەى توندى لایەنە سیاسەکانى
لێکەوتەوە و دوپاتیان کردەوە کە ئەنجامەکان رەتدەکەنەوە و داواى
دوبارەکردنەوەى پرۆسەکە دەکەن.


هەواڵی زیاتر