وەفدێکی زیندانییە سیاسییەکان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد

28/09/2020

هەواڵ و چالاکی

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 28/9/2020 وەفدێکی زیندانییە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و مستەفا سەید قادر جێگر سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.

محەمەد پشدەری نوینەری زیندانییە سیاسییەکان  رایگەیاند: دوای بێ ئومێد بونیان لە حکومەتی هەرێم لەوەی وەڵامی داواکارییەکانیان ناداتەوە، سەردانی بەغدادیان کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداری داواکارییەکانیان بێت، بۆ هەمان مەبەست ئەمڕۆش سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردووە و بۆئەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆش پاڵپشتی حزبەکان بەدەست بهێنن، سەردانیشیان بۆلای حزب و لایەنەکانی دیکە بەردەوام دەبێت.
 
وتیشی، بزوتنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بەڵێنی پێداون لەڕێگەی نوێنەرەکانیانەوە لە حکومەت و پەرلەمان بەدواداچون بۆ کێشە و داواکارییەکانیان بکەن و پاڵپشتی تەواوی داواکانیان دەبن.


هەواڵی زیاتر