عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: گۆڕان ملكه‌چی هیچ لایه‌نێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی نه‌بوه
24/09/2018
هەواڵ و چالاکی
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند:
به‌هیچ جۆرێك رێگا نادرێت ئه‌و ته‌زویره‌ی له هه‌ڵبژاردنی رابردودا
ده‌رهه‌ق به گۆڕان كرا، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا دوباره
ببێته‌وه و به‌هیچ جۆرێك ده‌ستدرێژی قبوڵناكه‌ین.
له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵسوڕاوانی سه‌ر به
مه‌كۆی سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری
گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: ئومێدمان وایه له‌م هه‌ڵبژادنه‌دا ئه‌و
ته‌زویره دوباره نه‌بێته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق له‌دژی گۆڕان كرا و تۆڵه‌ی رابردو بكه‌ینه‌وه.
وتیشی: چونی هاوڵاتیان بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له ساخته‌كاری
رزگارمان ده‌كات بۆیه پێویسته هانی هاوڵاتیان بدرێت به‌شدار بن له
پرۆسه‌ی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن به لیستی ژماره (148)ی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان كه لیستێكه كار ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی.
جه‌ختی كرده‌وه كه بایكۆت نه خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌مان و نه به
بزوتنه‌وه‌كه و نه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دەكات، به بایكۆتكردنی
ده‌نگدان ده‌سه‌ڵات بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی دیكه بۆ سته‌مكاران جێ
ده‌هێڵرێت.
رێكخه‌ری گشتی گۆڕان وتیشی: بزوتنه‌وه‌كه‌مان خوازیاره پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن به‌بێ توندوتیژی بڕوات به‌ڕێوه، گۆڕان به‌دوای توندوتیژیدا
ناگه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه له چاوسوركردنهوهش بترسین و
رێگا ناده‌ین ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر خه‌ڵكی و هه‌تا بتوانین پرۆسه‌كه
به ئارامی به‌ڕێوه دەبەین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ گۆڕان نه ملكه‌چی پارتی بوه، نه ملكه‌چی
یه‌كێتی بوه، نه بۆ ئێران نه بۆ توركیا و نه بۆ به‌غدا ملكه‌چ نه‌بوه
و به‌رده‌وامه له دید و بۆچون و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی خۆی.
داوای له دەنگدەران كرد به گوڕ و تێنێكی به‌هێزتره‌وه كاربكه‌ن بۆ
سه‌رخستنی په‌یام و به‌رنامه‌ی لیستی ژماره (148)ی گۆڕان له‌م
هه‌ڵبژاردنه‌دا و له‌دوای رێكه‌وتی (30/9) گۆڕان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی
ناوخۆ و كۆنفرانس و كۆنگره و نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان هه‌نگاو
ده‌نێت.