عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: داوا ده‌كه‌ین كۆمسیۆن بێلایه‌نیی خۆی بپارێزێت
30/09/2018
هەواڵ و چالاکی
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتیی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێك له بنكه‌كانی شاری سلێمانی به‌شداری
له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كرد.
له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
رایگه‌یاند: داوا ده‌كه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و
راپرسی به‌بێلایه‌نی كاره‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و سه‌ربه‌خۆیی خۆی
بپارێزێت و رێگا به ساخته‌كاری نه‌دات.
وتیشی: خوازیارین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێـه‌هۆی هێنانده‌ی گۆڕانكاری له
هه‌رێمی كوردستان و كۆتایی به (20) ساڵ حكومڕانی ده‌سه‌ڵات بهێنێت كه
ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به ئه‌نجامی داهاتوی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه
كه ئایا تا چه‌ند هاوڵاتیان خوازیارین كۆتایی به‌م ده‌سه‌ڵاته بێنن و
گۆڕانكاری ریشه‌یی بێننه كایه‌وه.