بزوتنەوەى گۆڕان: مامۆستا کەریم ئەحمەد ھەمو تەمەنی بۆ خزمەتی دۆزی رەوای نەتەوەکەمان عەدالەتی کۆمەڵایەتی تەرخان کردبو
14/07/2022
کۆمەڵایەتی
بزوتنەوەى گۆڕان پرسەنامەیەک ئاڕاستەى هاوڕێ و هاوخەباتانى مامۆستا کەریم ئەحمەد،
سکرتێری پێشوتری حیزبی شیوعی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت؛ ئەم تێکۆشەرە مەزنە ھەمو
تەمەنی بۆ خزمەتی دۆزی رەوای نەتەوەکەمان و یەکسانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی تەرخان
کردبو.
دەقى پرسەنامەکە:
بەداخ و پەژارەوە، ھەواڵی کۆچیی دوایی سیاسەتمەدار و ئازادیخواز و تێکۆشەری
دێرینی ناو خەباتی سیاسیی کوردستان و عێراق، مامۆستا کەریم ئەحمەد سکرتێری پێشوتری
حیزبی شیوعی کوردستانمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ھاوڕێ و ھاوخەباتەکانی
لە حیزبی شیوعی و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین.
کۆچی دوایی ئەم تێکۆشەرە مەزنە کە ھەمو تەمەنی بۆ خزمەتی دۆزی رەوای نەتەوەکەمان
و یەکسانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی تەرخان کردبو؛ خەسارەتێکی گەورەیە بۆ خەباتی سیاسیی
کوردستان و ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی.
لە خوای گەورە داواکارین، رۆحی مامۆستا کەریم ئەحمەد شاد بێت و جێگای بەهەشت
بێت و، سەبووری و دڵنەواییش بە خێزان و بنەماڵە و ھاوڕێیانی ببەخشێت.
بزوتنەوەی گۆڕان
١٤ی٧ی٢٠٢٢