خه‌ڵاتی‌ شكۆنامه‌ی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ به‌خشرایه‌ ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا

29/11/2018

هەواڵ و چالاکی

زانكۆی سلێمانی یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی  كردەوە و خەڵاتی شكۆنامەی
بەخشرایە رەوانشاد نەوشیروان مستەفا وەك یەكێك لەئەندامانی ئەو لیژنەیەی
كەبوە هۆی ئەوەی جارێكی تر دوبارە زانكۆی سلێمانی بكرێته‌وه‌.

له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا رایگه‌یاند: زۆرن
ئەوانەی دەستیان هەبوو لە بنیاتنانی زانكۆكەدا، یەكێك لەوانە رەوانشاد
نەوشیروان مستەفا ئەمین بووە.

جەمال عەبدول وەك پارێزگاری ئەوكاتەی سلێمانی باسی هەوڵەكانی رەوانشاد
نەوشیروان مستەفا كرد بۆ دوبارە كردنەوە و بونیادنانەوەی زانكۆی سلێمانی و
راشیگه‌یاند: تەنانەت نەوشیروان مستەفا ئەو مافەی بەخۆی نەدا سەرۆكایەتی
لیژنەكە بكات و ئێمەی پێ قبوڵ بو، چونكە پارێزگاری ئەوكاتەی شارەكە بوین.

لای خۆشیەوە هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: زانكۆی
سلێمانی پێویستی بە خزمەتی زیاترە و لەسەر هەمومان پێویستە هەوڵی سەرخستنی
بدەین.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانیش رایگه‌یاند: وانكۆی‌ سلێمانی‌ لە كۆی (30) هەزار
زانكۆ لەجیهان، لەڕیزبەندی چوارهەزارەمدایە و لەسەر ئاستی كوردستانیش 
پێشەنگە.
 
ساڵی (1968) زانكۆی سلێمانی دامەزرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم زانكۆیە بوە
لانكەی شۆڕش، حكومەتی بەعس زانكۆكەی داخست و بردیە شاری هەولێر و بەناوی
زانكۆی سەڵاحەدینەوە كردیەوە، بۆئەوەی هیچ ئاسەوارێكی نەمێنێت، بەڵام
لەدوای راپەڕینەوە لەسەر دەستی چەند كەسایەتییەكی سیاسی و رۆشنبیری هاوكاری
زانكۆكە كراو جارێكیتر پرۆسەی خوێندنی بەبەردا كرایەوە. لاپەڕی شكۆ نامەی
ئەو كەسایەتیان  بۆهەتایە بە قەد دیوارێكی زانكۆدا هەڵواسراوە.


هەواڵی زیاتر