پرسەنامە

28/09/2023

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی جوانەمەرگ (رەنج سیروان) کوڕى د. سیروان بەرپرسى رایەڵەى پێشمەرگە دێرینەکان و برازاى د. سەیوان بریکارى وەزارەتى پەروەردەمان  پێگەیشت.
جوانەمەرگ کارمەندێکى دڵسۆز و خۆنەویستی هۆبەى پارێزگارى بزوتنەوەى گۆڕان بو، کە بەداخەوە کتوپڕ و بەهۆی جەڵدەوە ماڵئاوایی لە ژیان و هاوڕێیانی کرد.
بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە هاوڕێیان و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی جوانەمەرگ بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی هەمولایەک بدات.

انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
٢٨ی ٩ى ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر