سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان و دوو په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌كه‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینیان ڕه‌تكرده‌وه‌

01/07/2020

له‌ چوارچێوه‌ی‌، یاسای‌ چاكسازی‌ له‌ موچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان_عێراق، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان و دو په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ستبه‌رداری‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ بوون.

هه‌ریه‌ك له‌ عه‌لی‌‌ حه‌مه ‌ساڵح، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان و شایان عه‌سكه‌ری‌ و شیرین ئه‌مین ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، فۆڕمی‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی‌، پالپشت به‌ بڕگه‌ی‌چواره‌م له‌ مادده‌ی‌ (7) له‌ یاسای‌ ژماره‌ (2) ی‌ ساڵی‌ 2020 ( یاسای‌ چاكسازی‌ له‌ موچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان_عێراق) یان پڕكرده‌وه‌،‌ بۆ ده‌ستبه‌رداربون له‌ ماف و شایسته‌ خانه‌نشینیه‌كانی‌ په‌ڕله‌مانتاری‌.

پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و فۆڕمه‌ و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسای‌ ژماره‌ (2) ی‌ ساڵی‌ 2020، بۆ چاكسازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.


هەواڵی زیاتر