جوانڕۆ محەمەد، "بنبەستی سیاسی, ئاڵنگاری و چارەسەر" ڕوون دەكاتەوە
12/07/2026
ماڵی کورد لە شاری لیدزی بەریتانیا , سیمینارێکی تایبەتی بۆ "جوانڕۆ محەمەد"، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەژێر ناونیشانی "بنبەستی سیاسی لە هەرێمی کوردستان؛ ئاڵەنگاری و چارەسەر" ڕێکخست.
لەو کۆڕەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردی نیشتەجێی بەریتانیا ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێم و ئەو تەحەدایانەی ڕووبەڕووی پڕۆسەی دیموکراسی و حکومڕانی دەبنەوە.
جوانڕۆ محەمەد لە میانەی قسەکانیدا بە وردی باسی لە هۆکارەکانی قەیرانی سیاسی ئێستا و پەیوەندی نێوان لایەنەکان کرد، هاوکات چەند پێشنیار و ڕێگەیەکیشی وەک چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و پاراستنی قەوارەی هەرێم خستە ڕوو.
ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەکانیان چالاکانە بەشدارییان لە گفتوگۆکەدا کرد، کە نیشانەی خەمخۆری و پەیوەندی بەهێزی کوردانی تاراوگەیە بە دۆخی ناوخۆی نیشتمانەکەیان.
شایەنی باسە ماڵی کورد لە لیدز وەک ناوەندێکی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، بەردەوام هەوڵی ڕەخساندنی دەرفەت دەدات بۆ ئاشنابوونی کوردانی دەرەوە بە پرسە نەتەوەیی و سیاسییەکان و بەهێزکردنی گیانی نیشتمانپەروەری لە نێوان ڕەوەندی کوردیدا