جوانڕۆ محەمەد: پشتیوانی فراكسیۆن و بزوتنەوەی گۆڕانمان بۆ گەلی كورد لە ڕۆژئاوا دوپاتكردەوە
24/01/2026
جوانڕۆ محەمەد ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەر(رۆژئاوای كوردستان) كۆبونەتەوە، بۆ گفتوگۆ لەسەر پێداویستییە ئانیە مرۆییەكان و فراوانكردنی چالاكییە دیبلۆماسی و جەماوەرییەكان بۆ پشتیوانی خوشك و براكانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان.
دەڵێت: لەكۆبوونەوەدا پشتیوانی فراكسیۆن و بزوتنەوەی گۆڕانمان بۆ گەلی كورد لە ڕۆژئاوا دووپاتكردەوە و جەختمان كردەوە درێژە بە بەگەڕخستنی هەموو هەوڵە سیاسی و معنەوی و دیپلۆماسیەكانمان دەدەین بۆ داكۆكی لە گەلی خۆمان لە ڕۆژئاوا و ڕاگرتنی ئەو فشار و هێرش و پێشێلكاریانەی بەرامبەریان دەكرێت.