بەسەرپەرشتی ڕێکخەری گشتی کۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد

06/07/2020

بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دواین پێشهاته‌ سیاسیه‌كان و هه‌وڵه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ سه‌رپێخستنی‌ پرسی‌ چاكسازی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌ 6 ی‌ ته‌موز كۆبونه‌وه‌ی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستیپێكرد.

شەماڵ عەبدولوەفا، سکرتێری‌ کاروباری‌ باژێرەکان و ئەندامی‌ خانەی‌ راپەڕاندن ده‌ڵێت؛ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌رئه‌نجامی‌ دانیشتنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ ئه‌ندامانی‌ جڤاتی‌ گشتی‌‌ و دواین پێشهاته‌كان تاوتوێده‌كه‌ن.

ده‌شلێت: ڕاسپارده‌كانی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان، سه‌باره‌ت به‌ ته‌واوی‌ ئه‌و پرسانه‌ی‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت ئاڕاسته‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ ده‌كرێن بۆئه‌وه‌ی‌ له‌وێوه‌ تاوتوێ‌ بكرێن و بكرێن به‌ بڕیار.

فۆتۆ/بڕیار نامیق

 

 


هەواڵی زیاتر