شاندێكی گۆڕان سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

16/12/2025

كاردۆ محەمەد، بەرپرسی رێكخستنەكانی هەولێر و جەعفەر خەیات جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندی یاوەریان بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنیانەوە، سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد و بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حیزبەوە پێشوازیان لێكرا.

لە دیدارێكدا پەیامی پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن و دۆخی سیاسی و پێشهاتە نوێیەكانیش گفتوگۆكرا.


هەواڵی زیاتر