فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌سه‌ر ساغنه‌بونه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ جوتیاران هاته‌ده‌نگ

06/07/2020

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مڕۆ به‌دواداچونی‌ بۆ هۆكاری‌ ساغنه‌بونه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ جوتیاران به‌تایبه‌ت ته‌ماته‌ كردوه‌و گفتوگۆی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ كشتوكاڵ كردوه‌.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڵێت: وه‌زیری‌ كشتوكاڵ له‌سه‌ر ساغنه‌بونه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ كشتوكاڵی‌ جوتیاران و به‌تایبه‌ت ته‌ماته‌ وتویه‌تی‌؛ گومرگیان لەسەر تەماتە زیادکردوە بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ی‌ هاورده‌ ده‌كرێت كه‌م ببێته‌وه‌ و به‌رهه‌می‌ ناوخۆ ساغببێته‌وه‌.

ده‌شلێت: سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ دوو پێشنیارمان كردوه‌.
یه‌كه‌م/ تەماتە و ھەر بەرھەمێک کە پێداویستی ناوخۆییمان ھەیە ھێنانی بەتەواوی قەدەغە بکرێت.
دوه‌م/ ڕێگا بدرێت و ئاسانکاری بکرێت، بەرھەمی ناوخۆ بڕواتە ناوەڕاست و خواروی عێراق.

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌شلێت: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ به‌دواداچونه‌كانمان، گرفته‌كانی‌ جوتیاران خه‌می‌ ئێمه‌‌ن و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاری‌ پێوست له‌و پێناوه‌دا.



هەواڵی زیاتر