لیژنە هاوبەشەکانی پەرلەمانی کوردستان سەردانی شوێنی تۆپبارانی ناوچە سنوریەکان دەکەن
06/07/2020
     
    
    
      لیژنە هاوبەشەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەو ناوچە سنوریانە بەسەردەکەنەوە کە لەلایەن تورکیاو ئێرانەوە تۆپباران کراون.
بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سەردانی  ناوچە سنوریەکانی  چۆمان ،حاجی ئۆمەران وگوندەکانی دەوروبەری و ناحیەی سیدەکان و ناحیەی شێروان مەزن و گوندەکانی  دەوروبەی قەزای مێرگەسوریان کردوە بەمەبەستی ئاگاداربون لە ڕەوشی ناوچەکە.
دەشڵێت: ئەوەی گرنگە  ئەنجام بدرێت بۆ چارەسەری دۆخەکە ئەوەیە، گفتوگۆو لێکتێگەیشتنێکی نیشتیمانی کوردستانیانە لەنێوان حکومەتی هەرێم و هێزە کوردستانیەکانی  باکور و رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجەمبدرێت و  هێزەکانی پاسەوانی سنور بنکەو بارەگاکانیان لە خاڵە سنوریەکان جێگیر بکەن 
بەڵێن ئیسماعیل دەشڵێت: پێوستە پەرلەمانی کوردستان، دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان بەرپرسیار بکات، لە قەرەبوی زیانە گیانی  و مادیەکانی گوندەکانی ئەو سنورانە کە زەرەر مەند بون وحکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم هەمو هەوڵەکانیان بخەنە گەر بە راگرتن ودوبارەنەبونەوەی ئەو تۆپباران و داگیرکاریانە.