بەوێنە... کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد
09/07/2020
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه 9ی ته‌موزی 2020 له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی ده‌ستیپێكرد و بڕیاره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تێپه‌ڕنی ساڵێكی كاره‌كانی حكومه‌ت و ئه‌نجامدانی چاكسازی گشتگیر و باشكردنی دۆخی موچه و چه‌ند پرسێكی ناوخۆیی بكرێت.
بڕیاره له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاتی نیشتیمانیدا ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان تاوتوێبكرێت، كه به‌ئامانجی ئه‌نجامدانی چاكسازی گشتیر و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردوستان و باشكردنی دۆخی خراپی هاولاتیان ئه‌نجامیدابون.
له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان،كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی و باژێڕوانه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌چو ئه‌مڕۆش جڤاتی نیشتیمانی گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات بۆ ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌و كۆبونه‌وانه‌دا باسكراون.
وێنە/بڕیار نامیق