ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی: بزوتنەوەی گۆڕان ئاڵا هەڵگری چاکسازیە و دەستبەرداری نابێت
10/07/2020
ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: پێویستە پەلە بکرێت لە چاکسازی، بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆرخکاریەی لە هەرێمدا هەیە و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیانی خەڵک دروست کردوە.
ئەمیر حاجی کەمال باژێڕوانی مەکۆی سۆرانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی، دەڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان لە سەردەمی ئۆپۆزسیۆن بوونیدا هەموو گەندەڵی و کەموکورتیەکانی خستەڕوو، ئێستا لە دەسەڵاتدا بە پاکێج و پڕۆژەکانی دەیەوێت هەرێم لە کێشەکانی دەرباز بکات.
دەشڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان ئاڵا هەڵگری چاکسازیەو دەستبەرداری نابێت و سازشی لەسەر ناکات لە پێناو باشکردنی دۆخ و ژیانی خەڵکدا.