سکرتێری جڤاتی گشتی: دامەزراوەکانی گۆڕان پێکەوە کاردەکەن بۆ خزمەتی گشتی

18/07/2020

بەمەبەستی ئاگاداربون لە بەڕێوەچونی کارەکانی دامەزراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، جڤاتی گشتی بزوتنەوەکە، میوانداری ڕێکخەری ژوری حکومەت و ڕێکخەری ژوری پەیوەندیە سیاسیەکانیان کرد.

پێشرەو ڕەئوف، سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە سایتی گۆڕانی ڕاگەیاند:دامەزراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام سود لە تێڕوانینی یەکتر دەبینن لە کارەکانیاندا، بەومەبەستە ئەمڕۆ شەمە ۱٨ تەموزی ۲۰۲۰ بەشێک لە ئەندامانی جڤاتی گشتی، لەگەڵ ڕێکخەری ژورەکانی حکومەت و پەیوەندیە سیاسیەکان کۆبونەوە.

وتیشی: لە کۆبونەوەکەدا کاوە عەبدوڵا، ڕێکخەری ژوری حکومەت، پوختەی کارەکانی ژورەکەی خستوەتەڕو ئەندامانی جڤاتی گشتیش سەرنج و پێشنیاریان پێشکەش کردون.

سەبارەت بە پەیوەندیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنە سیاسیەکان، سکرتێری جڤاتی گشتی وتیشی: بەختیار عومەر ئەولی ڕێکخەری ژوری پەیوەندیە سیاسیەکان، باسی لە هەوڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کردوە بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی لە سەرجەم سێکتەرەکاندا بەمەبەستی خزمەتی گشتی.

 

 


هەواڵی زیاتر