دیداری‌ پرد بۆ رێکخراوەکانی‌ کۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌ بەڕێوەده‌چێت

23/07/2020



به‌مه‌به‌ستی‌  کۆکردنەوەی‌ رێکخراوەکان و ئاگاداربون له‌ ئاسته‌نگه‌كانی‌ به‌رده‌میان و گه‌یاندنی‌ داواكاریه‌كانیان به‌ لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار له‌ ڕێگه‌ی‌ تیمی‌ حكومی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌،  ژوری‌ سەرچاوە مرۆییەکان، دیداری‌ پردی‌ سازكردوه‌.

دیدار عەبدولکەریم، سەرپەرشتیاری‌ ژوری‌ سەرچاوە مرۆییەکانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان، ڕایگه‌یاند: وەک بزوتنەوەی‌ گۆڕان جیاوازتر لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی‌ دیکە لە کاری‌ رێکخراوەکانی‌ کۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌ دەڕوانن و دەیانەوێت کاربکەین لە پێناو سەربەخۆی‌ رێگریی‌ بکەن لە دەستوەردانی‌ حیزبی‌ لەناو رێکخراوەکان.

وتیشی‌: ئه‌مڕۆ سی‌ رێکخراوی‌ کۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌ بانگهێشتکراون و کارەکتەرەکانی‌ گۆڕان لە ژورەکان و فراکسیۆن و حکومەت لە کۆبونەوەکە دەبن بۆ ئەوەی‌ پێکەوە ئاگاداری‌ دۆخی‌ رێکخراوەکان بن و ئەو راسپاردانە بنوسن کە کۆمەک بە رێکخراوەکان دەکات و لە رێگەی‌ نوێنەرەکانیان لە حکومەت و پەرلەمان کاری‌ لەسەر بکەن.



هەواڵی زیاتر