ژوری سەرچاوە مرۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کۆدەبێتەوە
14/11/2022
ژوری سەرچاوە
مرۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کۆدەبێتەوە
و پشتیوانی بزوتنەوەکە بۆ رێکخراوە مەدەنیەکان دوپات دەکاتەوە.
لەو کۆبونەوەیەدا،
کە لەئۆفیسى فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەڕێوەچو، دیدار عەبدولکەریم،
سەرپەرشتیارى ژوری سەرچاوە مرۆییەکان جەختى کردەوە کە بزوتنەوەى گۆڕان پاڵپشت و
پشتیوانی تەواوی رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى دەکەن.
هەروەک
ئەوەى خستەڕو؛ لە پێناو فشار دروستکردن بۆ دەرکردنی هەر پڕۆژە یاسایەک کە لەپەرلەمانی
کوردستانەوە دەربچێت و لە سودی گشتی کۆمەڵانی خەڵکیدا بێت پاڵپشت و داکۆکیکارى
رێکخراوەکانن و دەشڵێت: "بزوتنەوەی گۆڕان هێزى شەقام و هەڵقوڵاو و دەرهاویشتەی
هەناوی کۆمەڵگای مەدەنییە، هەر لەو لەو پێناوەشدا درێژە بە خەبات دەدات و پاڵپشت و
داکۆکیکارى داواکانى شەقام و پڕۆژەکانى رێکخراوەکانە بۆ ئایندەیەکى باشتر بۆ کۆمەڵگا".