ژورى سەرچاوە مرۆییەکان خەڵات دەبەخشێتە خوێندکارێکى یەکەمى هەرێمى کوردستان
01/09/2024
ئەمڕۆ
یەکشەممە (١ى٩ى٢٠٢٤)، ژورى سەرچاوە مرۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بە ئامادەبونى
ژمارەیەک لە نوێنەرى ژور و ئۆرگانەکانى بزوتنەوەى گۆڕان خەڵاتى رێزلێنانى بەخشیە (ئەژى
دارا جەلال) یەکەمى هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى بەشى زانستى بۆ قۆناغى 12ى
ئامادەیی.
دلێر
عەبدولخالق وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان لە وتەیەکدا لەگەڵ نرخاندنى رەنج و ماندوبون و
بەدەستهێنانى بەرزترین نمرە لەلایەن ئەو خوێندکارەوە وتى: بزوتنەوەى گۆڕان یەکێک
لە ئامانجەکانى گەشەپێدان بوە بە تواناسازى مرۆیی لە هەرێمى کوردستان تا هاوڵاتى و
گەنجى کورد لە لەروى زانست و فێرکردنەوە گەشە بە توانا و بەهرەکانیان بدەن، لێرەوە
دوبارە
پیرۆزبایی گەرم لە تەواوى خوێندکاران
و خانەوادەکانیان و کەسوکاریان دەکەین و ڕۆڵی مامۆستاکانیان لەسەرخستنیان
بەرزدەنرخێنین، ئومێدى سەرکەوتن و چنینەوەى رەنجى چەند ساڵەیان بۆدەخوازین، بزوتنەوەى
گۆڕان بە گرنگییەوە لە پڕۆسەى پەروەردە دەڕوانێت و جەخت لە رەخساندنى هەلى گونجاو
و پڕۆسەیەکى تەندروست بۆ کەرتى پەروەردە دەکاتەوە لەپێناو ئایندەیەکى باشتر بۆ
نەوەکانمان و داهاتویەکى گەشتر بۆ هەرێمەکەمان".
لاى
حۆیەوە گۆڕان نەوزاد ئەندامى ژورى سەرچاوە مرۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژەى
بەوە کرد؛ کاک ئەژى و خانەوادەکەى یەکێک بون لە سەرچاوە مرۆییە بەهێزەکانى گۆڕان و
خزمەتى پڕۆژە و بەرنامەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕانیان کردوە، کە توانیویشەیەتى لە
پێشەنگەکان و یەکەمى سەر ئاستى هەرێمى کوردستان بێت پێمان خۆشبو خەڵاتى بکەین و
هیواى سەرکەوتوویی بۆ کاک ئەژى و تەواوى خوێندکارانى هەرێمى کوردستان دوپات
دەکەینەوە.
هاوکات
ئەژى دارا، وتى: بە شانازییەوە ئەم خەڵاتەم پێبەخشراوە لەپاى ماندوبونى خوێندنم و
بەدەستهێنانى نمرەیەکى بەرز، بۆیە ئەم خەڵات و رێزلێنانە بەرز دەنرخێنم و سوپاسى
پاڵپشتى و ئەو هاندانە دەکەم، کاریگەریشى دەبێت لەسەر ئایندە و کارکردنم بۆ خزمەتى
کۆمەڵگە.