پەرلەمانتارێکی گۆڕان: په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ ئاستی‌ چاوه‌ڕوانی‌ و متمانه‌ی‌ خه‌ڵكدا نیه‌

23/07/2020

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا دەڵێت: په‌رله‌مانی‌ كوردستان دڵخوازی‌ خه‌ڵك نیه‌، له‌ ئاستی‌ چاوه‌ڕوانی‌ و متمانه‌ی‌ خه‌ڵكدا نیه‌، جگه‌ له‌ پارتی‌، هه‌مو هێزه‌ سیاسیه‌كان ناڕازین له‌كاره‌كانی‌.

دابان محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: له‌بری‌ به‌لاداخستنی‌ كێشه‌ و ململانێ سیاسیه‌كان له‌ناو په‌رله‌مان، وا ململانێكان په‌رله‌مان به‌لادا ده‌خه‌ن و په‌كی‌ ده‌خه‌ن.

دەشڵێت: دۆخی‌ نه‌خوازراوی‌ په‌رله‌مان، په‌یوه‌سته‌ به‌و زۆرینه‌یه‌ی‌، له‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ و هۆڵی‌ په‌رله‌ماندا هه‌یه‌، نه‌ك بڕیار، ناتوانرێت كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵك ئه‌نجام بدرێت، لانی‌ كه‌م گۆڕێنی‌ سكرتێر یان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌لایه‌نێكی‌ تر، ده‌توانێت گۆڕانكاری‌ له‌ كارنامه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مان بكات و ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌، بخاته‌وه‌ خزمه‌تی‌ دۆخه‌كه‌ و خه‌ڵك.


هەواڵی زیاتر