جڤاتی گشتی و باژێڕوانی سلێمانی كۆبونه‌وه
25/07/2020
ئه‌مڕۆ شه‌مه 25/7/2020 له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆران،
به‌شێك له جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و باژێڕوانی سلێمانی
كۆبونه‌وه، سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی
پاكی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاری و گۆڕانكاری و داتپه‌روه‌ری
ده‌ستیپێكرد.
به‌هجه‌ت ڕه‌ئوف لێپرسراوی باژێڕه‌كان له جڤاتی
گشتی به سایتی‌فه‌ڕمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ڕاگه‌یاند:
كۆبونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ به‌هادین ئه‌حمه‌د، باژێڕوانی سلێمانی،
به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر و هه‌ڵسه‌نگاندن بوه بۆ كاره‌كانی
ڕابردوو، تایبه‌ت به دۆخی ڕێكخراوه‌یی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی
هاتونه‌ته‌پێش.
لێپرسراوی باژێڕه‌كان له جڤاتی گشتی، ناوه‌ڕۆكی
كۆبونه‌وه‌كه به‌چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك ده‌خه‌ینه به‌رده‌م خانه‌ی
ڕاپه‌ڕاندن به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كان و فراوانكردنی
هه‌وڵه‌كان بۆ خزمه‌تی گشتی.