جڤاتی گشتی بەدواداچون بۆ کاری فراکسێۆنەکانی گۆڕان دەکات
08/08/2020
بەمەبەستی بەدوادەچون و چاودێریکردنی کاری فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغداد، ئەمڕۆ جڤاتی گشتی میوانداری د.یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغداد-یان کرد.
د.ڕێزان هەردی، سەرۆکی لیژنەی فراکسیۆنەکان لە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بە سایتی گۆڕانی وت: ئەمڕۆ شەمە8\8\2020 بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە ئەندامانی جڤاتی گشتی، میوانداری د. یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان-مان لە بەغداد، کرد.
وتیشی: لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، کارو چالاکیەکانی فراکسیۆنەکەو دواین گۆڕانکاریە سیاسیەکانی خستوەتەڕوو ، لای خۆشیانەوە بەشداربوان سەرنج و تێبینیەکانیان ئاڕاستەی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان کردوە بەئامانجی ئەوەی پێکەوە گەیەنەری داخوازیەکانی خەڵکبن بەمەبەستی خزمەتی گشتی.
جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەردەوام چاودێری کاری فراکسیۆنەکانی گۆڕان و تیمی وەزاری بزوتنەوەکەدەکات بە ئامانجی بەجێگەیاندنی بەرنامە و کارنامەی بزوتنەوەکە.
وێنە/بڕیار نامیق