موچه نیه، به‌ڵام دامه‌زراندن هه‌یه
09/08/2020
دابان محه‌مه‌د
450 هه‌زار كه‌س به‌ره‌وژور، میلاك و موچه‌خۆری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، ده‌كاته (( یه‌ك له‌سه‌ر سێی كۆی موچه‌خۆرانی هه‌رێم)) مانگانه 93 ملیۆن دۆلاریش ده‌چێت بۆ موچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 . كه‌متر له مانگێكه 150 كه‌س له بنكه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی سلێمانی، ڕاهێنانیان پێكراوه بۆ دامه‌زراندن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه! چه‌ند ساڵێكه، یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان، گرێبه‌ست و وانه‌بێژان، ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و په‌یمانگاكان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی گوێیان لێبگیرێت و كه‌سیان دابمه‌زرێن. به‌نوسراو و له هۆڵی په‌رله‌مان له وه‌زیری پێشمه‌رگه‌م پرسی، بێ وه‌ڵام بو.
حكومه‌تێك توانای دارایی نه‌بێت و موچه‌ی پێنه‌درێت! وه‌زاره‌تێك به 450 هه‌زار موچه‌خۆره‌وه كه‌ركوكی پێ نه‌پارێزرێت و سه‌ركوتی خۆپیشاندنی پێبكرێت! كاری له‌به‌ر نه‌ڕوات و به‌ردوام خه‌ڵكی بۆ دابمه‌زرێنرێت، جگه له به‌ئه‌منی كردن و به‌سه‌ربازگه كردنی هه‌رێم چ ناو و نیه‌ت و ته‌فیسرێك هه‌ڵده‌گرێت. له‌گه‌ڵ ده‌یان ملیۆن دۆلار كۆمه‌كی دارایی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، بونی ده‌یان ملیار دۆلار له‌به‌رده‌ستی پارتی و یه‌كێتی، نه‌خزمه‌تیان كردن، نه یه‌كیانخستن و به‌نیشتمانیان كردن، ناكۆكی به‌رده‌وامی پارتی و یه‌كێتی، ڕۆژ دوای ڕۆژ دۆخی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ی خراپتركردوه، چه‌ند ساڵێكه پله به‌رزكردنه‌وه‌شیان ڕاگیراوه.
خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌یه، لیوا هاوبه‌شه‌كان كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان چه‌ند ساڵێكه خه‌رێكی سه‌رپێخستن و ڕێكخستن و مه‌شقكردن و پڕچه‌ككردن و به‌نیشتمانی كردنیانن، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سیاسی و حزبی ((پارتی و یه‌كێتی)) و به‌پرسه‌كانیان، وا ده‌بن به هێزی شه‌خسی. هاوپه‌یمانان چه‌ند جارێك هه‌ردوو حزبیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه پێیان وتون، ماندوبون له بونی ده‌ستێوه‌ردان و كۆنترۆڵكردنی حزبی و شه‌خسی ئه‌و هێزانه و ڕه‌نگه له داهاتودا به‌جێیان بهێڵن و هاوكارییه‌كانیشیان ڕابگرن....