سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: قاچاخی لە خاڵی سنوری باشماخ ڕاگیرا
15/08/2020
    
    
    
     سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: لە ئەمڕۆوە قاچاخی لە خاڵی سنوری باشماخ ڕاگیراوە 
ھەنگاوێکی باشە سوپاسی ھەموو ئەوانە دەکەین کە ھەوڵیانداو ھاوکاربوون، ھیوادارم نەکرێتەوە. 
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، نوسیویەتی: پێویستە لە سەرجەم خاڵە سنوریەکانی دیکەش ڕابگیرێت، پێویستە گرفتی کۆمپانیاکان لە ھەموو خاڵە سنوریەکان چارەسەر بکرێت.
دەشڵێت: لێکۆڵینەوەیەکی وردمان بۆ سەرجەم خاڵە  سنوریەکان کردوە، ھەرچی گەندەڵی و قاچاخی و فێڵە  دیاریمان کردوە.