بەڵێن ئیسماعیل: ئەوەی لە خاڵە سنورییەکان دەگوزەرێت بەرهەمی (29) ساڵی ڕابردوه
17/08/2020
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان، رایدەگەیەنێت؛ ئەو قاچاخچێتییەی ئێستا لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت بەشێکی بە یاسایی و لە رێگەی کومپانیا و کۆمپانیاکانی سەر بە حیزب و منداڵە بەرپرس کراوە بەشێکی تری هەر قاچاخچییە بە مانای چەتەگەرایی کە بە زەبری هێز دەکرێت.
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ (سبەی) دهڵێت: ئەوەی لە خاڵە سنورییەکان دەگوزەرێت بەرهەمی (29) ساڵ خراپ ئیدارەدانە کە ئێستا تەشەنەی کردوە بۆ جۆرێک لە مافیاگەرایی بە شێوازێک کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت و وەزارەتی دارایی و دامهزراوه فەرمییەکانە.
ئهو پهرلهمانتاره دهشلێت: ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان و وەک فراکسیۆنیش زۆر بە وردی بهدواداچونمان بۆ ئەم دۆسیانە كردوه بۆ ئەوەی بتوانین یەکێک لە سەرچاوەکانی داهات بگەڕێنینەوە بۆ حکومەت و موچەخۆران و تەواوی دۆسیەی قاچاخچێتی و بەهەدەردان لە خاڵەسنورییەکان دەبهینه لیژنەی دارایی.