گولستان سه‌عید: له وه‌رزی نوێی یاساداناندا په‌رله‌مان له‌سه‌ر ڕه‌وشی زیندانیان كۆده‌بێته‌وه
24/08/2020
ئه‌ندامێكی لیژنەی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌دوای به‌دواداچونه‌كانیان بۆ ڕه‌وشی سزادراوان و ڕاگیراوان له زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، داوایه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه و بڕیاره له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی یاساداناندا دانیشتنێكی تایبه‌ت به ڕه‌وشی زیندایان ئه‌نجامبدرێت.
گولستان سه‌عید ئه‌ندامیی لیژنەی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ به سایتی فه‌ڕمی گۆڕانی ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م گرفتی زیندانیانیان له ڕاپۆرتێكدا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه‌و داوایانكردوه له‌كاتی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر ڕه‌وشی زیندانیان هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌لایه‌تی، وه‌زیری داد ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌بن، به ئامانجی باشكردنی ڕه‌وشی زیندانیان و چاره‌سه‌ریكردنی گرفته‌كانیان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌هۆی دۆخی كۆرۆناو نه‌بینینی كه‌سوكاریانه‌وه زیندانیان له ڕه‌وشێكی ده‌رونی خراپدان، خراپی به‌شێك له بینای زیندانه‌كان و ڕاگرتنی هه‌ندێك له نه‌وجه‌وانان و تێكه‌ڵكردنیان له‌گه‌ڵ سزادراوان و نه‌بونی چاره‌سه‌ری پزیشكی پێوست له نه‌خۆشخانه‌كان بۆ زیندانیان، دیارترین گرفتی زیندانیانه له هه‌رێمی كوردستان.