دوو پەرلەمانتاری گۆڕان؛ کۆی دۆسیەی گەندەڵی و قاچاخی خاڵە سنوریەکانمان داوە بە دادگا

26/08/2020

دوو پەرلە مانتاری بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنن: ئەمڕۆ ڕاپۆرتێکی پڕ وەردەکاریمان لە بارەی قاچاخی و کۆمپانیاکان و گەندەڵی خاڵە سنوریەکانمان، دا بە داواکاری گشتی، داوامانکرد سکاڵای یاسایی بجوڵێندرێت، ئێمەش ئامادەین لە دادگا ئامادەبین، دژی ئەو گەندەڵی و قاچاخیە وتە بدەین.

هەریەک لە عەلی حەمەسالح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و دابان محەمەد پەرەمانتاری گۆڕان، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی داواکاری گشتی لە ھەرێمی کوردستان کۆبوینەوە و دەڵێن؛ بەدواداچونمان بۆ چەندین دۆسیەی دیکەی پەیوەست بە نەوت و داگیرکردنی زەوی و سەوزایی بۆ بەرژەوەندی تایبەت و پێدانی نەخۆشخانەیەکی گشتی بەکەرتی تایبەت کرد، چەندین دۆسیەی دیکە پێشتر کارمان لەسەر کردوەو، ئێستا سکاڵایان لەسەر جوڵاوە.

دەقی نوسراوەکە:

کۆی دۆسیەی گەندەڵی و قاچاخی خاڵە سنوریەکانمان داوە بە دادگا،ئامادەییمان دەربڕی لە دادگا دژی ھەموو ئەوانەی ئەم کارانە دەکەن وتە و شایەتی بدەین.

ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی داواکاری گشتی لە ھەرێمی کوردستان کۆبوینەوە. ڕاپۆرتێکی پڕ وەردەکاریمان لە بارەی قاچاخی و کۆمپانیاکان و گەندەڵی خاڵە سنوریەکانمان، دا بە داواکاری گشتی، داوامانکرد سکاڵای یاسایی بجوڵێندرێت، ئێمەش ئامادەین لە دادگا ئامادەبین، دژی ئەو گەندەڵی و قاچاخیە وتە بدەین..
سەرۆکی داواکاری گشتی ڕایگەیاند: دۆسیەی سەرەکی کە ئێستا کاری لەسەر دەکەن خاڵە سنورییەکانە.

بەدواداچونمان بۆ چەندین دۆسیەی دیکەی پەیوەست بە نەوت و داگیرکردنی زەوی و سەوزایی بۆ بەرژەوەندی تایبەت و پێدانی نەخۆشخانەیەکی گشتی بەکەرتی تایبەت کرد، چەندین دۆسیەی دیکە پێشتر کارمان لەسەر کردوەو، ئێستا سکاڵایان لەسەر جوڵاوە.

عەلی حەمە ساڵح دابان محممەد


هەواڵی زیاتر