جەلال محەمەد: هەوڵەکانمان بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی چەمچەماڵ و ئیدارەی ڕاپەڕین بە ئەنجام گەیشت و زۆربەیان ئازادکران

27/08/2020

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەوڵەکانیان بۆ ئازادکردنی خۆپیشاندەرانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ ئەنجامی باشی هەبوە و زۆربەی دەستگیرکراوەکان ئازادکران و لە هەوڵدان بۆ ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوان.

جەلال محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە سایتی فەڕمی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیان: دوای پەیوەندی کردنمان بە چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمنی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەردانیکردنیان، توانرا زۆربەی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە سنوری چەمچەماڵ و ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیر کرابوون ئازاد بکرێن.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: لە هەوڵدان بۆ ئازادکردنی ئەو خۆپیشاندەرانەی تا ئێستا ئازاد نەکراون و لە داھاتوویەکی نزیکدا ئازاد دەکرێن.


هەواڵی زیاتر