سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان: قۆرخكاری‌ بازاڕ بوه‌ته‌ ماڵوێرانی‌ بۆ هاوڵاتیان

06/09/2020

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی،‌ ڕه‌خنه‌ له‌ قۆرخكاری‌ بازاڕه‌كان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: لەبری ئه‌وه‌ی‌ کارگە حکومیەکان گەورەبکەن و هەلی کار بۆ خەڵک بەبێ جیاوازیو بەبێ تزکیەی حیزبی بڕەخسێنن بەڵام زۆربەداخەوە هێواش هێواش ماڵی هەموو خەڵکیان وێران کردو چەندین کارگەی گەورەیان دامەزراندو کادری خۆیان بە پێوەری حیزبی دامەزراندوو هاوڵاتیانیش هەڵمژینی ژەهری کارگەکانی ئەوانی بۆمایەوە و بەپێی ئامارەکانیش توشبوونی شێرپەنجە لەهەڵکشاندایە

ڕێبوار ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی به‌ سایتی‌ فه‌ڕمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ ڕاگه‌یاند: لە سادەترین جۆری بازرگانی وەک هێنانی جلوبەرگ قۆرخیان کردوە، هەتا کۆمپانیا کانی دەرمان و هێنانی جگەرە و مەشروب و چەندین کاری نایاسایی کە بەشێک لە کارەنایاسایەکانیان نەدانی باجە بە حکومەت، کە ندانی باجی ساڵانە بەشێکی تری قۆرخکردنی بازاڕە، تەنانەت ئەگەر کەسێک بیەوێت کۆمپانیایەک دامەزرێنێت ئەوا ئەگەر بەرپرسێک بە پشکێک یان سەهمیک شەریک نەکات بە ئاسانی مۆڵەتی پێ نادرێ، هەروەها ناهێڵین هیچ دەوڵەمەندیک کە سەربەخۆیان نەبێت هەوڵبدات کاربکات، کە لە دەرئەنجامی ئەم کارانەدا حیزب و سێبەرەکانیان و بەرپرسان دەوڵەمەند بوون هاوڵاتیان بوون بە قوربانی ئەوان.

سه‌باره‌ت به‌ چاودێریكردنی‌ پیشه‌سازی‌ ناوخۆیی سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌ڵێت: کارگەیەک حیزب پشتگیری بکات چۆن کارمەنێکی ئاسایی حکومەت ئەتوانێ ئیجرائاتی ئاسایی لەگەڵ بکات بەپێی یاسا.

ڕێبوار ئه‌حمه‌د ڕه‌خنه‌ له‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێت كه‌ بونه‌ته‌ هۆكاری‌ قۆرخكاری‌ بازاڕه‌كان و ده‌ڵێت: ئەوان بە نایاسایی لە ڕێگای دروستکردنی کۆمپانیای جیاواز جیاواز و دروستکردنی سەرمایەداری هەڵتۆقیوه‌وه‌ چ ئەو کەسانەی لە ژیر ناوی سیاسەت هێناویانەتە ناو کایەی سیاسی و چ ئەوانەی لە سێبەری بەرپرسەکاندا بە بێ دەنگی کاری خۆیان دەکەن، چ ئەوانەشی کۆمپانیا دەکرێت بەناویانەوە و هەرخۆشیان ئیش بۆ کۆمپانیاکە دەدۆزنەوە و لەوسەریشەوە لە٪15 دەدەن بەوی سەرپەرشتی کۆمپانیا دەکات و ئەم ماڵوێرانکەرانە لە پێناو دەوڵەمەند بوونی نایاسایی و ناشەرعی خۆیان و بنەماڵەکانیان و حیزبەکانیان.


هەواڵی زیاتر