ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
06/09/2020
ڕۆژی شه‌ممه 5/9/2020 جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به به‌شداری نوێنه‌رانی تیمی وه‌زاری بزو‌تنه‌وه‌كه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی كۆبویه‌وه و پرسی بەشداری بزوتنەوەی گۆران لە حکومەت و هەنگاوەکانی چاکسازی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا (21) ئەندامی جڤاتی گشتی و رێکخەری ژوری یاسایی متمانەیان پێبەخشرا و تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتدا هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاكسازی و خزمه‌تی گشتی ڕونكرده‌وه.
عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: بەبەشداری هەردو فراکسیۆنی گۆڕان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و خانەی راپەڕاندن و ژورەکان و کۆمەڵێک هەڵسوڕاوی شارەزا، کۆنفرانس ده‌به‌ستین لەسەر پرسی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی: ئەو دۆخەی ئێستا لە هەرێم هەیە جێی نیگەرانی هەمو لایەکە لە ئەندام و لایەنگرانمانەوە تا خانەی راپەڕاندن، بەڵام لەماوەی ساڵی رابردوی کابینەی حکومەت، بزوتنەوەی گۆران پڕۆژەی باشی هەبوە و لە پرسی خاڵە سنورییەکان و داهاتی نەوت و ناوخۆ هەنگاوی باشمان ناوە، بۆیە پێمان وایە بەردەوامبونمان لە حکومەت نزیکترمان دەکاتەوە لە چاکسازی تا پاشەکشەکردن، هەر لەبەر ئەوەش چوینەتە حکومەت و ماوینەتەوە.
سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌خنانه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گیرێت، عەدنان عوسمان وتی : گۆڕان لە دواهەمین هەڵبژاردن بەدەر لە ساختەکارییی، کەمتر لە (10%)ی خەڵک دەنگی پێدا ، بەڵام (80%)ی رەخنەکان لەسەر گۆڕانن ئەمە بەدیوێکدا متمانە بونی خەڵکە بە گۆڕان.
لە کۆبونەوەکەدا، (چۆمان محەمەد)، وەک رێکخەری نوێی ژوری یاسایی له‌لایه‌ن جڤاتی نیشتمانیه‌وه متمانەی پێدرا.
.