ئەندامێکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی: شارەوانی چاوی بڕیوەتە گیرفانی مردووەکان.

06/09/2020



ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەخنە لە شارەوانی سلێمانی دەگرێت و دەڵێت: لە زۆربەی شارەکاندا خەڵکی خێرخواز سیاجی گۆڕستانەکانی کردووە و ئامێری گۆڕهەڵکەدنیش دابینکراوە، تەنانەت لە نەخۆشخانەکان چەندین اسعاف بە پارەی خێرخوازان کڕراوە، شارەوانی سلێمانی بێ دیراسە و بەدواداچون چاوی بڕیوەتە گیرفانی مردووەکان و دوای مردنیش قەرزداریان دەکات، تەنها لە پێناوی ئەوەی شارەوانی ساڵانە 12 ملیۆن دیناری دەستکەوێت.
ئەنوەر تاهیر، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە سایتی فەڕمی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاند: ئەم کارەی شارەوانی بەهەوڵی هەمولایەک ڕەت دەکرێتەوە دەبێت شارەوانی بگەڕێتەوە بۆ یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانیەکان، خۆی ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بکرێت و نابێت کاری ناشتنی مردوو بەو نرخە بدرێت بە کۆمپانیا.

شارەوانی سلێمانی لەڕێگەی تەندەرەوە ناشتنی مردووی بە کۆمانیا سپاردوە و نرخی ناشتنی مردووش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتوەتەوە.


هەواڵی زیاتر