ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی: له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه چاودێری كاری تیمه‌كانمان ده‌كه‌ین له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان
12/09/2020
ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بزوتنه‌وه‌كه‌یان ئۆپۆزسێۆنبێت یان له حكومه‌تبێت داكۆكیكاری مافه‌كانی خه‌ڵك ده‌بێت و ئامانجی خزمه‌تی گشتی و جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانی شه‌قامه.
ئه‌حمه مه‌روه‌یی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به سایتی فه‌ڕمی گۆڕانی وت: ئێمه له جڤاتی گشتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندمان به كاری فراكسیۆنه‌كان و تیمی حكومه‌ت هه‌یه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه چاودێری كاره‌كانیان ده‌كه‌ین و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوستیان بۆده‌كه‌ین و داواكاریه‌كانی خه‌ڵكیشیان پێده‌گه‌یه‌نێن.
وتیشی: له ئێستادا و دوای ده‌ستبه‌كاربونی 23 ئه‌ندامی نوێی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موان پێكه‌وه نوێنه‌ری داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان ده‌بین و له‌ڕێگه‌ی پیَشنیاره‌وه ده‌یگه‌یه‌نینه تیمه‌كانمان له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
له كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی (5/9/2020)، لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان متمانه‌ی به 23 ئه‌ندامی نوێی جڤاتی گشتی به‌خشی.
ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکان:
1/ ئەحمەد محەمەد پیرۆت (ئەحمەد مەروەیی) - پشدەر.
2/ د.مەریوان حسێن فەرحان فەقێ (مامۆستای زانکۆ) - کفری.
3/ عەزیز ئەحمەد مەعروف (عەزیز قەتەوی) – هەولێر.
4/ رەشید کەریم خان عەقراوی (مشرف ئیداری) – دهۆک.
5/ کەمال خالد مەولود (دەبەگەیی) – هەولێر.
6/ بیار جعفر سەلیم – زاخۆ.
7/ محمد عەبدولرەحمان عەلیان (ئەندامی پێشوی جڤاتی نیشتیمانی) – کەلار.
8/ دڵشاد حافز – چەمچەماڵ / بەریتانیا.
9/ نازدار ئەسعەد نادر – هەولێر.
10/ فاخر محمەمەد عەبدوڵا (مامۆستا فاخر) – هەولێر.
11/ کوێستان کەریم عەلی (کوێستان هەمەوەندی) پەرلەمانتاری پێشوو – سلێمانی.
12/ کاوە ئەحمەد سەعید (هاوڕێ کاوە) – سلێمانی.
13/ کەمال تەها تاهیر (ئەندازیاری پێشکەوتوو) – کەرکوک.
14/ عەبدوڵا ئەحمەد عەبدولقادر (مامۆستا عەبدوڵا هەورامی) – هەڵەبجە.
15/ شێرکۆ حسێن فەرەج رەزا (سەرپەرشتیاری پەروەردەیی) – هەڵەبجە.
16/ سالار عەبدولقادر مەحمود (بازنەوانی شێخ تەویل) – کەلار.
17/ سالار عەبدوڵا رەشید (ژوری بازرگانی) – سلێمانی.
18/ یوسف عەول سەعید (شێخ یوسفی باخ) – سلێمانی.
19/ عەزیز عەبدولڕەحمان (عەزیز سێگردگانی) – هەولێر.
20/ ئەنوەر حەمەلاو – کەلار.
21/ ساڵح سەعید عەبدوڵا – چوارتا.
22/ سەربەست نازم محەمەد سلێمان (مەلا سەربەست) – چەمچەماڵ.
23/ واحید کامەلا حەمەد – رانیە.