فراکسیۆنی گۆڕان: پرسى داگیركارى زهوى له سلێمانى بۆ ئێمه پرسێكى گهوره و قورسی بهههدهردان و گهندهڵیه
18/09/2020
سەرۆک و ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنن: بەچەند رێگایەک دار سنەوبەرەکانى دەروازەى سلێمانى، کە رێگەى (سلێمانى – تاسلوجە)یە، دەسوتێنرێت و لێشاوێك له داگیركردن و دابهشكردن و فرۆشتنى زهوى له سلێمانى دهستى پێكردوه.
دابان محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: پرسى داگیركارى زهوى له سلێمانى، بۆ ئێمه پرسێكى گهوره و قورسی، بهههدهردان و گهندهڵیه، چەندین بەرپرسى حکومى و حیزبى کە ناوەکانیان لای ئێمە هەیە مامەڵەى پێوە دەکەن، تهنانهت گهیشتوهته ئهوهى، زهوى تهرخانكراو بۆ سهوزایى گهڕهكهكان و شوێنى قوتابخانه و مزگهوت و نهخۆشخانه و خزمهتگوزارییهكانى دیكه، دهستى بۆ ببرێت!.
لەسەر پرسی سوتاندنی سنەو بەر و بەشێک لە دارستانەکانی سلێمانی عەلى حەمە ساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: بۆ رێگریکردن لە سوتاندن و بەکارهێنانى زەوییەکان لە پڕۆژەى بازرگانیدا، ئەنجومەنى وەزیران و پارێزگارى سلێمانیمان لە سوتاندنى دار سنەوبەرەکانى دەروازەى سلێمانى ئاگادار کردۆتەوە.
فراکسیۆنی گۆڕان وەک یەکەمین فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سوتانی بەشێک لە دارستانەکەنی سلێمانی دەستی بە بەدواداچون کردوە لەسەر ئەم پرسە و هۆشداریاندا لە سوتاندنى دارسنەوبەرەکان بۆ مەبەستى بازرگانى.
گوڵستان سەعید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، بەدواداچونی بۆ ئەم پرسە کردوە و دەڵێت: هەڵمەتێکی پلان بۆ دراڕێژراو هەیە بە مەبەستی سوتان و وشککردنی دارەکانی سەر رێگای سەرەکی سلێمانی – تاسڵوجە.
لە بەدواداچونەکانیاندا بۆ سوتاندنی سنەوبەرەکانی ڕێگەی تاسڵوجە سلێمانی فراکسیۆنی گۆڕان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی، خەڵکی دەستڕۆشتو لەپشت ئەوکارەوەن، دەیانەوێت جۆری زەوییەکە بگۆڕن بەمەبەستی دروستکردنی پڕۆژەی بازرگانی و وەبەرهێنان لەسەر ئەو رێگایە.
هاوکات شاخەوان رەئوف بەگ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لەسەر ئەو پپرسە راگەیاند؛ ئەو حاڵەتانەی لە چەند رۆژ و ماوەی رابردو لە سلێمانی رویداوە، بەتایبەتی سوتانی چیای گۆیژە و ئەزمەڕ و سوتاندنی دارەکانی سەر رێگای (سلێمانی – تاسڵوجە) گومانی زۆری دروست کردوە، چونکە بە شەو و رۆژ و بە بەرچاوی خەڵکەوە سەرقاڵی سوتاندنی ئەو دارانەن.
وتیشی: ئەوەی ئێستا رودەدات ناوی دەنێم فرۆشتنی سلێمانی و دابەشکردنی بست بە بەست و دۆنم بە دۆنمی زەوییەکان.