رێبوار ئه‌حمه‌د: لەسەر سوتانی سنەوبەرەکان داوای كۆبونه‌وه‌یه نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگامان کردوە

19/09/2020

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئێمه‌ وەک فراكسیۆنی گۆڕان داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی  به‌په‌له‌مان كردووه‌ كه‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانیش بانگبكرێن و بهێنرنه‌ شوێنی دارە سوتاوەکان بۆ پاراستنی دارستانەکان.

ڕێبوار ئەحمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: بابه‌ته‌كه‌ بابه‌تێكی زۆر قورسه‌ له‌ ساڵی 2018 هه‌یه‌ كارمان له‌سه‌ر كردووه‌و نوسراومان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌ن و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌ تایبه‌تی شاره‌وانی كردووه‌، چونكه‌ لایه‌نی به‌رپرسی فه‌رمی شاره‌وانیه‌ به‌رپرسی یه‌كه‌مه‌ له‌ پاراستنی ئه‌م سنه‌وبه‌رانه‌.

وتیشی:  ئەگەر که‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ سه‌یاره‌كه‌ی رابگرێ و شت بفرۆشێ یه‌كسه‌ر شاره‌وانی و چاودێره‌كانیان پۆلیس دێن و سه‌یاره‌كه‌ی حجز ده‌كه‌ن و ره‌نگه‌ زیندانیشی بكه‌ن و بیده‌ن به‌ دادگا باشه‌ بۆ دێن بۆ كه‌سێكی ئاسایی به‌ڵام بۆ نایه‌ن بۆ ئه‌م كه‌یسه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رپرسی گه‌وره‌ی له‌ پشته‌وه‌ نیه‌.


هەواڵی زیاتر