جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: لێكۆڵینه‌وه له كه‌س و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م ده‌كه‌ین
20/09/2020
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان له ئه‌نجومه‌ن پێكهێناوه‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌دواداچون بۆ سوتاندنی سنه‌وبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، لێكۆڵنه‌وه‌ی ورد له‌سه‌رجه‌م ڕوداوی سوتانه‌كانی دارستانه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌رزان محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌پێی یاسای ژماره (3) ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێداوین كه هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ده‌كرێت ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌ن ڕه‌زامه‌ندبین، به‌پێی ئه‌نجامی به‌دواداچونه‌كانمان كۆبونه‌وه‌ی نائاسای سازده‌كه‌ین و به‌دواداچون بۆ كاری هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌كه‌ین كه كه‌مته‌رخه‌مبون.
وتیشی:چیتر وه‌ه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بێده‌نگ نابین له ئاستی ڕوداوه‌كان، ئه‌م شاره هه‌ر ڕۆژه‌و به به‌هانه‌یه‌ك له‌تێكی لێده‌كرێته‌وه.
دوێنێ یه‌ك شه‌مه، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئێمه وەک فراكسیۆنی گۆڕان داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به‌په‌له‌مان كردووه كه لایه‌نه به‌رپرسه‌كانیش بانگبكرێن و بهێنرنه شوێنی دارە سوتاوەکان بۆ پاراستنی دارستانەکان.