سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان زانیاری نوێ له‌سه‌ر زه‌وی پشتی سنه‌وره‌ره سوتاوه‌كان ده‌خاته‌ڕو
22/09/2020
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: زه‌وی پشتی سنه‌وره‌ره سوتاوه‌كانی نێوان تاسڵوجه_ سلێمانی 132 دۆنمه و دراوه به دوو كۆمپانیا، دۆنمی بە دوو ملێۆن و نیو دینار لەکاتێکدا بەهای زەوییەکان پێنج ملیۆن دۆلارە.
ڕێبوار ئه‌حمه‌د سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی كاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كشتوكاڵ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كان كۆده‌بینه‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌دواداچونی لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن، ڕێبوار ئه‌حمه‌د ده‌شلێت: ده‌بێت ئێمه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه بده‌ین كه دروسته‌كرێت و هه‌ر پرۆژه‌یه‌كیش كه دروستده‌كرێت ده‌بێت زه‌ویه‌كه‌ی بفرۆشرێت و بكرێت به خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام ئه‌و 132 دۆنمه ی پشتی سنه‌وبه‌ره سوتاوه‌كان ده‌كرێته مه‌عره‌ز و مه‌خزه‌ن و به‌پاره‌یه‌كی ڕه‌مزی دراوه به‌و دوو كۆمپانیایه و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نیشیان نیه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌شلێت: ئێمه كار بۆ ڕاگرتنی ئه‌و پرۆژانه ده‌كه‌ین و ده‌بێت هه‌موو كۆمپانیایك مافیان هه‌بێت بێنه زیادكردنه‌وه و به‌نرخی خۆی بیاندرێتێ.