سه‌رپه‌رشتیارانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌غداد: ده‌مانه‌وێت سود له‌ هزری‌ نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ربگرین بۆ بنیادنانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ دامه‌زراوه‌یی

23/09/2020

 ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣/٩/٢٠٢٠  ئەحمد عامر گرعاوی و دکتۆر موسا جعفر سەرکردەکانی 'شۆڕشی تشرین'ی خۆپیشاندانەکانی بەغداد، کە سەرکردایەتی جوڵانەوە مەدەنیەکانی زۆربەی شارەکان بوون، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەگەڵ ڕێکخەری ژورەکانی په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسیه‌كان و  و حکومەت و سه‌رپه‌رشتیاری‌ ژوری‌ سەرچاوە مرۆییەکان کۆبونەوە.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ ئەحمد عامر گرعاوی و دکتۆر موسا جعفر، سه‌رپه‌رشتیارانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌غداد ڕایانگه‌یاند: " ده‌مانه‌وێت له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابین به‌ ئه‌فكاره‌كانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و نوسینه‌كانی‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ شێوازی‌ حكومڕانی‌ و بنیادنانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ دامه‌زراوه‌یی.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ كاوه‌ عه‌بدوڵا ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ حكومه‌ت و د.وشیار عومه‌ر ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسیه‌كان و دیدار عه‌بدولكه‌ریم سه‌رپه‌رشتیاری‌ ژوری‌ سەرچاوە مرۆییەکان، ئاماده‌یبون باسیان له‌ دیدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئه‌فكاره‌كانی‌ ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا كرد له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی‌ دامه‌زراوه‌یی و چۆنیه‌تی‌ پاراستنی‌ مافی‌ تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا و پشتیوانیكردنی‌ چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌.

د. وشیار عومه‌ر سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ وتی: وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هه‌میشه‌ پشتیوانی‌ ڕای‌ ئازاد و چالاكی‌ مه‌ده‌نین و ڕۆڵی‌ چالاكانی‌ مه‌ده‌نی و فشاره‌ مه‌ده‌نیه‌كانیان له‌ باشكردنی‌ سیستمی‌ به‌ڕێوه‌بردندا به‌ گرنگ ده‌بینین.


هەواڵی زیاتر