په‌رله‌مانتارێكی‌ گۆڕان: پێشنیار و داواكاری‌ مامۆستایان ده‌گه‌یه‌نینه‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران

27/09/2020

په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:  پشتگیری‌ ته‌واوی‌ داوا ڕه‌واكانی‌ مامۆستایان ده‌كه‌ین و ئه‌و پێشنیار و داواكاریانه‌ی‌ هه‌یانه‌ بۆیان ده‌گه‌یه‌نینه‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران.

یاسین خدر، په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ سایتی‌ فه‌ڕمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ ڕاگه‌یاند:  له‌ خه‌مه‌كانی‌ مامۆستاین ده‌گه‌ین و نوێنه‌ری‌ داواكارییه‌كانیان ده‌بین، پێوسته‌ به‌زوی‌ وه‌ڵامی داواكاریه‌كانیان بدرێته‌وه‌ چونكه‌ هه‌مومان قه‌رزاری‌ مامۆستایانین، حكومه‌ت قه‌رزاری‌ فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانه‌ و پێوسته‌ له‌ خه‌مه‌كانیان تێبگات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌شلێت: ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی‌ مامۆستایان سه‌ردانمان كردوون و داواكاریه‌كانمان لێوه‌رگرتون و وه‌ك ئه‌ركی‌ خۆمان به‌دواداچونی‌ ته‌واو بۆ داواكاریه‌كانیان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ لایه‌نی‌ به‌رپرس له‌ په‌یوه‌ندی‌ ده‌بین بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكانیان.


هەواڵی زیاتر